چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ سه‌لاح نیساری له باره‌ی ئه‌ده‌بی منداڵان
سه‌لاح نیساری نوسه‌ر و وه‌رگێڕی بواری ئه‌ده‌بی منداڵان، ساڵی
1965ی زایینی له گوندی " قالوێی ره‌سوول ئاغا" سه‌ر به شاری
بۆكان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌دایك بووه، خوێندنی سه‌ره‌تایی
و ناوه‌ندیی له شاری بۆكان ته‌واوكردوه. هه‌ر له‌منداڵییه‌وه
حه‌زوخولیای له ئه‌ده‌ب و نووسینی كوردی كردوه. له ساڵی 1980دا
بووه به خوێنه‌ر و ئه‌ویندارێكی ئه‌ده‌ب و هونه‌ری كوردی.
یه‌كه‌م به‌رهه‌می خۆی كه كۆچیرۆكێكه به‌ناوی "تروسكه‌یه‌ك له
تاریكی دا" له 1991 له تاران به‌چاپ گه‌یاندوه، به‌رهه‌مه‌كانی
خۆی له گۆڤاره‌كانی سروه و مه‌هاباد و ئاوێنه و هه‌روه‌ها له
گۆڤاره‌كانی سیروان و ئاویه‌ر و داهاتوو له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و
گۆڤاره‌كانی رامان ، كاروان و سه‌رده‌م بۆ گه‌وره‌ساڵان و
هه‌روه‌ها به‌رهه‌مه‌كانی بۆ منداڵان له گۆڤاره‌كانی" هه‌نگ،
په‌پووله، جگه‌رگۆشه‌كان و دنیای منداڵان "له‌باشوری كوردستان دا
بڵاو بوونه‌ته‌وه. ژماره‌یه‌ك له چیرۆكه‌كانی له‌لایه‌ن نوسه‌ری
كرماشانیی" مه‌نسوریاقووتی " كراوه‌ته فارسی و له گۆڤاره‌كانی
ئێران‌دا بڵاو بوونه‌ته‌وه. ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ی كه ئیستا ئاماده‌ی
چاپن بریتین له: 1- كۆمه‌ڵه چیرۆكێكی بیانیی "مادمازێل كه‌تی"
كه له لایه‌ن ده‌زگای موكریانی له هه‌ولێر له‌ژێر چاپ دان. 2-
"بنه‌ماڵه‌ی پاسكۆئاڵ" له لایه‌ن ده‌زگای موكریانی له‌ژێر چاپ
دایه.3- سێ كتێب بۆ منداڵان(چیرۆك)، لای ده‌زگای موكریانی، له‌ژێر
چاپه. 4-كۆمه‌ڵه چیرۆكی "له‌چه‌شنی ژیان" به‌رهه‌می نووسه‌ر، له
ده‌زگای ئاراس له‌ژێر چاپدایه. 5ـ كۆمه‌ڵه چیرۆكی" باب مردن"،
چیرۆكی بیانی، له ده‌زگای ئاراس له‌ژێرچاپ دایه.
پ: جه‌نابت وه‌ك نووسه‌رێك، جیا له كاره‌كانی دیكه‌ت وه‌كو نوسه‌ر
و وه‌رگێرێكی بواری ئه‌ده‌بیاتی منداڵانیش له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان
ناسراوی، پێش هه‌مووشتێك حه‌ز ده‌كه‌ین ئاماژه به نووسینه‌كانی
خۆت و ئه‌و كارانه‌ی بۆ منداڵانت كردوه، بكه‌ن.
و: بریا له‌رۆژی یه‌كه‌مه‌وه ئه‌ده‌بیات له‌دڵی من دا ریشه‌ی
دانه‌كوتابا! ئه‌وه‌نده‌ی شیرینه سه‌د ئه‌وه‌نده تاڵه، له
شه‌سته‌كانی تاریخی ئێرانه‌وه هاتوومه‌ته نێو دنیای غه‌ریبی
ئه‌ده‌بیاته‌وه، ئه‌و دنیایه‌ی كه هه‌ژار و هێمن و گۆران و قانع
و هه‌ردی و ... ئه‌م ئازیزانه تێیدا ئاشق بوون و به‌رگی
ئه‌وینداری به‌باڵایان بڕا.
له‌به‌را نوسراوه‌كانم بێ هێز یان به‌پێز له گۆڤاره‌كانی
خۆرهه‌ڵاتی كوردستان وه‌كوو : ئاوێنه، ئاویه‌ر، سروه، سیروان،
مه‌هاباد دا بڵاو ده‌بوونه‌وه و له باشووری رزگارکراوی
كوردستانیش له گۆڤاره‌كانی وه‌ك : رامان، كاروان، ئاوێنه، هه‌نگ،
په‌پووله، جگه‌رگۆشه‌كان و ... دا بڵاو ده‌بوونه‌وه. یه‌كه‌م
كتێبم كۆچیرۆكێكه به‌ناوی "ترووسكه‌یه‌ك له تاریكی‌دا " كه له
دوای حه‌فتاكان له تاران چاپ كرا، ئه‌وه‌ش بڵێم هه‌تاكوو گوڵێك
نه‌بێ ئه‌ویندارێكیش نابێ، به‌ڵام خۆ هه‌مووجارێ جوانی و
خۆشه‌ویستی چێژ نادا، ئه‌گه‌ر نۆستی هه‌یه ئێسته زۆرتره!
ئه‌وه‌نده‌ی شته جوان و باشه‌كان هانیان دام بنووسم سه‌ت
ئه‌وه‌نده ئازاره‌كان هانیان دام، بێبه‌شی، چه‌وسانه‌وه و
بێحۆرمه‌تی پێكردن، كاتێك بیر له ئافره‌تێك ده‌كه‌مه‌وه بۆته
قوربانیی بیر‌و باوه‌ڕی كۆمه‌ڵگا، چۆن نه‌سووتێم؟ پیره پیاوێك
ده‌بینم شیله‌ی جوانی له‌گه‌ڵ ژیانیدا به كرێََََكاری
بۆ داراو ده‌وڵه‌مه‌ند داناوه و ئێستاش كه هێزی كاركردنی چۆڕه‌ی
لێبڕاوه، فڕێدراوه‌ته ده‌رێ هیچی نییه خۆی پێ بژێنێ و ناچار
ده‌ست له‌به‌ر ئه‌م و ئه‌و پان ده‌كاته‌وه‌و سواڵ ده‌كا! بۆمن
ده‌بێته پرسیار، بۆ؟! كه‌وابوو هه‌رئه‌م كۆمه‌ڵگایه بۆته هۆی
ئه‌م هه‌ژارییه، ئیستاش مارشی عومری به هه‌زاران گه‌نج له كچ و
كوڕ له تانوپۆی فه‌رش و مافووره ده‌درێ و بازرگانی پێوه ده‌كرێ،
ئه‌مڕۆش ئاواتی سه‌وزی منداڵان به سه‌دان جۆر بێره‌حمانه له ناو
ده‌برێ. ئێستاش منداڵ و گه‌نجانی ئێمه به‌هه‌زاران حه‌ز و
تاسه‌وه سه‌رده‌نێنه‌وه و جوانه‌مه‌رگ ده‌بن!
ئه‌ویندارم به‌رامبه‌ر به جوانی، به‌ڵام ئه‌م جوانییه دیوی
ناوه‌وه‌ی جه‌رگی
منی بڕیوه، ئه‌ویندار دڵناسكه، ئه‌م دڵناسكیه سووتاندوومی،
سووتانێك بێ دووكه‌ڵ،
بێ خۆله‌مێش!
ئازیز ماڵی گۆر
ِله‌جوانان
پڕه
كۆچی ناواده‌ت زۆر جه‌رگبڕه له‌بێشه‌كه‌ی دڵمای بنوو
تاماوم
درۆیه ده‌ڵێن خاك مه‌یل بڕه
ئه‌مڕۆ سه‌دخۆزگه به دنیای ئاژه‌ڵ و دارستان! ئه‌وان یه‌كدی
ناكوژن به‌ڵام مرۆ چی؟ بنیاده‌مه‌كان چی؟ ئه‌وان یه‌كدی ده‌خۆن،
ماڵ و ژیانی یه‌ك له‌ناوده‌به‌ن ژینۆساید ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ی كه
مرۆڤایه‌تی نه‌فره‌تی لێیه‌تی بنیاده‌م دیكا، ئاژه‌ل نایكا. ده‌بێ
روانینی من له‌گه‌ڵ روانینی یه‌كی دی تۆفێری بی. با ئه‌مه‌ش بڵێم
خۆ هه‌موو دڵدارێك نابێته ئاشق، هه‌موو ده‌روێشێكیش نابێته
مورید. ئه‌وه‌نده‌ی ئازارێك گریاندوومی قه‌ت هێنده خۆشه‌ویستی
نه‌یسووتاندووم، با زۆر له سه‌ره‌تای باسه‌كه دوور نه‌كه‌ومه‌وه
و لاپه‌ڕ نه‌بم، به‌شێعره‌وه ده‌ستم دایه پێنووسه‌كه‌م، لێزگه‌ی
ئه‌سرینی ئازار‌و خۆشه‌ویستیم به ملوانكه‌ی شێعردا هه‌ڵواسی،
به‌ڵام تینووتر بووم، سووتاوتر بووم، شته‌كان له‌لای من
خۆشه‌ویستتربوون. شێعر سوكنایی به دڵم نه‌دا، خۆم له نێو دنیای
رۆمان و چیرۆكه‌كاندا دیته‌وه، ئازاره‌كانم، خۆشه‌ویستییه‌كانم،
تامه‌زرۆتر بووم، به‌لای منه‌وه ئه‌وه ئه‌ده‌بیاته تراژدیای به
نه‌رمی له‌خۆی گرتووه. ئه‌وه، ئاوێنه‌ی نووسین و هه‌ستپێكردنه
راسته‌قینه‌كان ده‌پارێزێ. ده‌نا به‌ره‌ی داهاتوو له زۆر شت
بێبه‌ری ده‌كا...
ئێوه فه‌رمووتان باسه‌كه‌مان له‌مه‌ڕ دنیای منداڵانه‌وه‌بێت،
باشه، به‌ڵام كاكی برا، من ناتوانم له ئاست ئه‌و مافووره و
قالیبازوه چاو بنووقێنم، كه‌وا بنیاده‌مه تێروپڕه‌كان به
پێڵاوه‌وه به‌سه‌ر هه‌زاران سۆمای چاو و پرچی ره‌شی كاڵه‌وه‌بوو،
په‌نجه‌ی به قولاب بریندار بوو، دڵی پڕ هیوای به‌ر ڕایه‌ڵ و
پۆكه‌وتوو، ته‌مه‌ن و حه‌زی قوتابخانه له دڵ مردوو دا، ده‌رۆن.
دڵم پرَه
به‌ری داری عومرم تاڵه به‌سیه‌تی رای مه‌وه‌ستێنه!
با بێمه نێو دنیای منداڵان. خه‌ونی منداڵان. كاكه‌منیش منداڵم
به‌ڵام منداڵێكی سه‌رو ردێن سپی، ئێستاش ئه‌و منداڵه‌م له‌بیرماوه
كه هاوته‌مه‌نه‌كانی ده‌چوونه قوتابخانه و ئه‌ویش له دووره‌وه
به‌چاوی ته‌ڕه‌وه سه‌یری ده‌كردن، ئه‌و منداڵانه‌ی به‌تایبه‌ت
كچان له سه‌ر داری قاڵی په‌نجه‌یان كۆڵ بوو، سۆمای چاویان رژا
به‌رپێیان، ئه‌ومنداڵانه‌ی له‌به‌ر سوره‌تاوی هاویین
له‌كووره‌خانه‌كان نانی قوڕاوییان ده‌خوارد، له‌لادێكان به‌شوێن
كاروبه‌رخه‌وه به‌شوێن گاگه‌ل و مه‌ڕه‌وه، له‌ده‌سكه‌نه‌ی نۆك و
بژار و هه‌شبه‌سه‌ریدا سه‌بوون و هه‌تاوی به‌تین برژاندوونی،
پڕووكاندوونی، هه‌ست و گه‌شه و نه‌شه‌ی وشك كردوون.
پ: ئه‌ده‌بیاتی منداڵان له ئێران له ئاستێكی باش دایه، به‌ڵام
كورده‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ژێر كاریگه‌ریی ئه‌م ئه‌ده‌بیاته
به‌هێزه‌دا چۆن كاریان بۆ منداڵانی كورد و ئه‌ده‌بیاتی منداڵان
كردووه؟
و: ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ت پێكرد شتێكی حاشاهه‌ڵنه‌گره. له‌سایه‌ی سه‌ری
نه‌ته‌وه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی خۆیان دا، خودا پێیداون و رۆژگار به
ئاره‌زووی ئه‌وان و دژی ئێمه سووڕاوه. راسته ئه‌وان زۆریان كار
كردوه، شتی باشیان بۆ منداڵان نووسیوه، له‌بواری منداڵاندا كاری
باشیان كردوه، بگره له زۆر لایه‌نیشه‌وه دنیای ئه‌ده‌بیاتی
منداڵانی خۆیان ده‌وڵه‌مه‌ند كردوه. به‌ڵام ئێمه چی؟! ئێمه
هه‌ڵۆیه‌كی باڵقرتاوین، ئێمه كه له زۆر زووه‌وه و ئێستاشی
له‌گه‌ڵ بێ، خۆێندن و نووسین به‌زمانی زگماكیی خۆمان بڤه بووه و
بڤه‌یه، ئه‌وجۆره‌ی كه دڵی من ده‌یه‌وێ كار نه‌كراوه! به‌ڵام
له حه‌فتاكان به‌دواوه ئاوڕ له ئه‌ده‌بیاتی منداڵان
نه‌دراوه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ی ئێستا له كوردستانی خۆرهه‌ڵات بۆ
منداڵان دێته سه‌ر رووپه‌ڕی كاغه‌ز، منداڵانی نه‌خوێنده‌وار به
زمانی دایكی تووشی هه‌ناسه ساردی ده‌كا؟ شێعر و چیرۆك به‌كوردی
ئه‌ویش خوێنده‌واری سه‌ره‌تایی به‌زمانی فارسی هه‌یه ئه‌مه
به‌شێك كێشه، وێنه‌ی تێدانییه! ئه‌گه‌ر هه‌شبێ دڵی منداڵانه‌ی
رازی ناكات، بۆیه ئه‌و منداڵه ناچار ده‌بێ ده‌سته‌و داوێنی دایك
و باوكی ببێ، تازه ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش بزانن كوردی وه‌خوێنن!
به‌ڵام خۆ ناكرێ ده‌ست له سه‌ر ده‌ست دابنێین، ده‌بێ كار بۆ
منداڵان بكرێ! خۆ ئه‌گه‌ر ده‌شكرێ منداڵی به‌سته‌زمان له‌چاو
هاوته‌مه‌نانی خوداپێداوی خۆی ئه‌وه‌نده له‌پاشه ده‌بێ
شه‌مه‌نده‌فه‌ری یك چركه‌یی بیگاتێ، بابیشی ئه‌م پارچه‌یه‌ی نییه.
"ره‌وڕه‌وه " له به‌شی حه‌وته‌نامه‌ی سیروان له شاری سنه
ده‌رده‌چوو ئه‌وه‌نده تووند رۆیشت ته‌گه‌ره‌كانی ده‌رهات!
ئاڵه‌كۆك له مه‌هاباد وه‌ژێر ڕنوو كه‌وت و ته‌واوبوو، به‌ڵام
خوێنه‌ر یان بڵێین بیسه‌ری شێعر و چیرۆكی منداڵان زۆر بوون و
تامه‌زۆن، نووسه‌ریشمان كه‌م نییه، كاك م/ سلێمان زاده، كاك
ئه‌مین گه‌ردیگلانی، خاڵید ئه‌حمه‌دی، جه‌عفه‌ر قوڕه‌یشی و زۆری دی
...
پ: ئه‌گه‌ر بته‌وێ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌ڵسه‌نگاندنێك له سه‌ر
ئه‌ده‌بیاتی منداڵان بكه‌ی ئه‌م بابه‌ته چۆن لێك ده‌دیته‌وه؟
و: ئه‌ده‌بیاتی منداڵان جودا له ئه‌ده‌بی گه‌وره‌كانه، منداڵ
دنیایه‌كی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه، پڕه له خۆشه‌ویستی، دووره
له شه‌ڕ له‌ده‌هۆ. دنیای منداڵان دنیای ئاشتییه، دره‌نگ
شه‌ڕده‌كه‌ن خێرا ئاشت ده‌بنه‌وه، بێ رق و كینه‌ن. ده‌بێ دنیای
ئه‌وان و خه‌ونی ئه‌وان له‌نووسراوه‌كانی ئه‌واندا ره‌نگ
بداته‌وه، جا با بۆخۆشیان نه‌توانن بۆ خۆیان بنووسن. منداڵ نابێ
چه‌واشه بكرێ. به‌ر له هه‌مووشت نابێ "درۆ"ی له‌گه‌ڵ بكرێ. ده‌بێ
ئه‌ده‌بیاته‌كه‌ی راسته‌قینه بێ. ئه‌وه‌ی بۆ منداڵان ده‌نووسێ
ده‌بێ به بیرێكی منداڵانه‌وه بنووسێ. نووسینی منداڵانه خۆ مانای
ئه‌وه نییه چونكه منداڵ كاڵه ئه‌وه‌ی بۆشی ده‌نووسرێ كاڵ بێ،
كاڵ به‌م مانایه‌نا كه به‌كارنه‌یه‌ت وبێ كه‌ڵك بێ. منداڵێك
وێنه‌ی خانوونه‌یه‌كی لارووێر ده‌كێشێته‌وه، زۆری پێ جوانه،
به‌دڵی خۆی به سه‌لیقه‌ی خۆی ره‌نگی ده‌كا، ترسی له‌وه‌نییه
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دیواری لاره ده‌رووخێ، نا، ئه‌و خانووه به‌ڕاستی
ناڕووخێ. منداڵێك كه شێعرێك ، چیرۆكێك بۆ یه‌كه‌م جار
ده‌خوێنێته‌وه، یان ده‌یبیسێ به‌و مه‌رجه‌ی تێكه‌ڵ به
خه‌ونه‌كانی ببێ، که گه‌وره‌ش ده‌بێ له بیری ناچێته‌وه. به‌گشتی
منداڵان ئه‌وه‌ی خۆشیان نه‌وێ ناتوانن به هی خۆیانی بزانن.
پ: ئه‌ده‌بی منداڵان تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه؟ ئه‌و
تایبه‌تمه‌ندییانه چین و نوسه‌ری ئه‌ده‌بی منداڵان ده‌بێ خاوه‌ن چ
تایبه‌تمه‌ندییه‌ك بێ؟
و: هه‌ر وه‌ك پێشتر باسم له به‌شێك له‌تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی
ئه‌ده‌بی منداڵان كرد، ئێمه هه‌موو به منداڵی گه‌وره‌بووین،
ژیانی هه‌مووشمان وه‌ك یه‌ك نه‌بووه.
منداڵ زۆر جار وێنه‌ی مراوی پشیله یان گوڵێك ده‌كێَشێته‌وه
ره‌نگی ده‌كا، زۆری پێناچێ وردوپردی ده‌كا و فڕێی ده‌دا! ئه‌وه
دنیای خۆیه‌تی تۆ ناتوانی بڵێی بۆ وات كرد؟! خانووچه سازده‌كا
سه‌ریشی ده‌گرێ له‌پڕ تێكی ده‌داته‌وه دیرووخێنێ.
باسی نوسه‌ری كوردت كرد بۆ ئه‌ده‌بی منداڵان، به‌بڕوای من ده‌بێ
نوسه‌ر جیهانی بیر بكاته‌وه، نه‌ك به‌م مانایه‌ش كه منداڵانی
نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی پشت گوێَ
بخات، نا، به‌ڵكو ده‌بێ به رۆحێكی ته‌واو منداڵانه‌وه به‌بێ درۆ
بۆ منداڵ بنووسێ، به‌زمانی منداڵََ
بزانێ، منداڵ ( ماستی ده‌وێ، دۆی ده‌وێ، تێكه‌ڵی ده‌كا و ده‌بێ
بۆشی لێك بكه‌یه‌وه!)
زۆرحه‌ز ده‌كه‌م ئه‌و منداڵانه‌ی له توانایاندا هه‌یه بۆمنداڵان
بنووسن، یان ئه‌و نوسه‌ره‌ی كاری ئه‌ده‌بی منداڵان ده‌كا، له
وشه‌دا، له‌هه‌ڵبژاردنی ده‌قدا، بابه‌تێك بۆ منداڵ هه‌ڵبژێرێ و
بینووسێ كه منداڵ ئه‌گه‌ر چووه‌سه‌ر جێگای نووستنه‌كه‌ی
كتێبه‌كه‌شی وه‌ك بووكه‌شووشه له‌گه‌ڵ خۆی بباته سه‌ر جێگاكه‌ی.
ده‌توانم بڵێم گه‌شبینم به‌وكه‌سانه‌ی ده‌یانناسم و به دڵ كار بۆ
منداڵان ده‌كه‌ن.
پ: 1ی ژۆئه‌نی هه‌مووساڵێك رۆژی جیهانیی منداڵانه، جه‌نابت وه‌ك
نوسه‌رێَك
له بواری ئه‌ده‌بی منداڵان، وه‌ك نوسه‌رێكی كورد، پێناسه‌تان بۆ
ئه‌م رۆژه چییه؟ ئایا تا ئێستا بابه‌تێكت به‌م بۆنه‌یه‌وه
نووسیوه؟
و: ئه‌م رۆژه‌م به‌لاوه پیرۆزه، گه‌وره‌كان ماڵیان ئاوه‌دان بێ
كه ئاوا رۆژێكیان بۆ منداڵان دیاری كردوه. منداڵیش له‌وه‌ی كه
رۆژی جیهانیی خۆی هه‌یه دڵخۆشه، مافی خۆیه‌تی به‌ڵام خۆ خه‌ون و
خولیای منداڵان هه‌ر به 1ی ژۆئه‌ن ته‌واو نابێ، باشتروایه باسی
ئه‌و كه‌سانه‌ش بكه‌م كه به له‌ونێك خزمه‌ت به دنیای منداڵان
ده‌كه‌ن. ئه‌وانه‌ی له‌یستووك و بووكه‌شووشه بۆمنداڵان به‌رهه‌م
دێنن، ئه‌وه‌نییه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌روێشك و كیسه‌ڵ و سمۆره و
فیلێك دروست ده‌كه‌ن، له‌پاڵ ئه‌وانه‌شدا، تانك و تۆپ و كه‌ره‌سه‌ی
سه‌ربازی ساز ده‌كه‌ن، بۆچی ؟ بۆ ئه‌وه‌ی بیری شه‌ڕ و یاخی بوون،
به‌هیتله‌ر و سه‌دامیبوون له مێشكی منداڵان دا چه‌كه‌ره بدا،
به‌م هیوایه‌ی له‌م چه‌شنه‌ی باسم كرد نوسه‌ری واشمان بۆ ئه‌ده‌بی
منداڵان نه‌بێ.
پ: له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئه‌ده‌بی منداڵان له چ ئاستێك دایه؟
و: له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئه‌ده‌بی منداڵان له‌گه‌شه كردندایه.
ده‌كرێ دڵی پێ خۆش بكرێ. زۆركه‌سی دڵسۆز به‌هه‌سته‌وه قۆڵیان لێ
هه‌ڵماڵیوه. من دڵم پێی خۆشه منداڵی خۆرهه‌ڵاتی كوردستان ژیر و
وریا و تامه‌زرۆن. جا با ئه‌مرۆش به‌زمانی خۆیان نه‌خوێنن یان
نه‌هێڵن بخۆینن. ئه‌مڕۆ ( ترێ بۆكانی، ترووسكه بۆكانی) كه جارێ
هێشتا له ته‌مه‌نی منداڵی و مێرمنداڵیدان، به‌رده‌وام چیرۆک و
به‌رهه‌مه‌كیان له گۆڤار و بڵاوكراوه‌كانی تایبه‌ت به به
منداڵاندا بڵاو ده‌بێته‌وه. بۆ وێنه ئه‌م دوو خۆشه‌ویسته
به‌رهه‌می كۆڕ و ئه‌نجومه‌نه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی كوردستانن.
به‌هارێك له گوڵ و هیوایه‌ك له رووناكی و دنیایه‌ك له منداڵان
له‌بیر و مێشكی مندا به‌ره‌و دنیای ئه‌ده‌بی جیهانی منداڵان
به‌رێوه‌یه. به‌و هیوایه‌ی ئه‌م رۆژه‌ی ئه‌ده‌بی منداڵانی كورد و
به گشتی ئه‌ده‌بیاتی كوردی بگاته ئاستی جیهانی، به‌م هیوایه.
مناڵی كوردین مناڵی كوردین
هیوای دوارۆژی میله‌تی كوردین
ئاماده‌کردن:جه‌ماڵ نه‌جاری |