قسه‌ی خۆ ده‌که‌ین و کۆڵ
ناده‌ین
وتووێژی تایبه‌تی ڕۆژنامه‌ی "شه‌رق" ده‌گه‌ڵ شارام نازری
شارام نازری گه‌نج و لێو به بزه و ده‌م به خه‌نده به لا ده‌س
“ئه‌حمه‌د
عیبادی”
یه‌وه،شارام نازری به قژی درێژ له ته‌نیشت
“جه‌لیل
شه‌هناز”
ه‌وه‌له نێو قاپی وێنه‌دا. شارام نازری خودان ئه‌زموون و نێوان
ساڵی ئه‌مڕۆ به‌ڵام
ته‌نیا که‌چی هیوادار به کۆنسێرت کردن له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و بێ
مه‌یل بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کۆنسێرت لێره. سترانبێژ جانتای
سه‌فه‌ره‌که‌ی ده‌پێچێته‌وه . به شه‌وێکی به‌هاری که پێ بناران
فێنکایی پایزانت به ناخدا ده‌پژێنێ و شنه بایه‌ک به نێو مۆبیڵی
کۆن،وێنه و ئامێری کۆن و ڕه‌سه‌ندا
داده‌گه‌ڕێ. له نێو ده‌فر و دۆڵه‌ی زیوین و گوڵدانێ
پڕ پڕی گوڵه نێرگز که بێ به‌رامه ده‌نوێنێ. له نێو
ماڵێکدا زایه‌ڵه‌ی مۆسیقای تێدا به‌رزه و گۆرانی سه‌ر زاری خاوه‌ن
ماڵ له‌م سووچه‌وه به‌ره‌و ئه‌و سووچ ئه‌چێ. ئه‌و گۆرانییه‌ی به
خۆ ده‌ڵێ بریا له لادێ‌دا ژیابام به‌ڵام ئه‌یهوو ئه‌مڕۆ ئیدی بۆ
ئه‌م قسه دره‌نگه و زۆر دره‌نگه و چه‌نده‌ش لێک دوور و
نامۆن:"به‌داخه‌وه ئێمه‌ی هونه‌رمه‌ندانی مۆسیقای ڕه‌سه‌ن چه‌نده
پێکه‌وه ناته‌با و لێک دوورین و که‌سمان ئه‌وی دی پێ باش نییه.
ناتوانم ئه‌م چه‌شنه قسانه‌یان پێ بڵێم. هه‌مووان
کاس و وڕ و سه‌رشێتانه نیگام تێده‌بڕن کاتێ ده‌ڵێم گۆرانی
له ڕه‌سه‌ناێتی خۆ به‌م ساڵانه که‌وتووه و شۆق و خرۆش و گوڕ و
تینه‌که‌ی جارانی تیا نابینرێ. مێلۆدی و هه‌وای عه‌ڕه‌بی هاتۆته
نێو گۆرانی هونه‌رمه‌ندانه‌وه و فێرکردنی له چوارچێوه
به‌رته‌سکه‌که‌ی مامۆستا سالاری به‌و لاوه ناچێته پێش ."
بێ ئاگا له "محه‌ممه‌د ڕه‌زا لوتفی"،"کامکاران"،"په‌روێز
مووشکاتیان"،"جه‌لیل عه‌نده‌لیبی"، "گرووپی شه‌مس"، "گرووپی
ده‌ستان"،"جه‌لال زوولفنوون" و هه‌موو ئه‌وانه‌ی سه‌رده‌مانێک کۆڕی
یارانیان پێک دێنا که‌چی ئێستێ و هه‌ر یه‌که و به ڕێگای خۆدا
چووه ،جیا له ڕێگاکه‌ی دی. ئه‌مڕۆ گه‌ر کۆڕه‌که‌ی ئه‌وان
به‌رده‌وام بووایه،ڕه‌نگبووایه گوڵستانه‌یه‌کی دی خۆی له نێو
تۆمارگه‌کاندا نوواندبایه،ئاوری نێو قامیشه‌ڵانێکی تر،گوڵی هه‌زار
چڵێکیتر و شارام نازری دیسانه‌وه ئه‌و به‌زمه‌ی خوێندبایه‌وه که
سۆزی ده‌نگه‌که‌ی گوڕ و تینێکی به دڵان ده‌به‌خشی.
شارام نازری زێتر بناسه
هونه‌رمه‌ند و سترانبێژی ناسراوی کورد شارام نازری ساڵی 1328 ی
هه‌تاوی(50-1949 ی زایینی) له کرماشان له نێو بنه‌ماڵه‌یه‌کی
هونه‌رپه‌روه‌ردا چاوی له ڕووی ژیان هه‌ڵێنا. ئه‌و هه‌ر له
سه‌رده‌می منداڵییه‌وه وه‌ک زۆربه‌ی گۆرانیبێژان که ده‌نگه
زوڵاڵه‌که‌یان میراتێکی بنه‌ماڵه‌ییه، ئه‌و ده‌نگه خۆش و
له‌به‌ردڵانه له باوک و دایکی به میرات پێ ده‌گات. وه‌کی ده‌ڵێن
باوکی ده‌نگێکی خۆشی پێوه بووه و به دوای شێوازی گۆرانی چڕینی
به‌رینانی خۆدا خاسما نه‌مر "شێخ داوودی" دا چووه. هه‌ر بۆیه
کوڕه‌که‌ی هه‌ر له مناڵییه‌وه بار دێنێ. هه‌ڵبه‌ت پێشه‌نگی
بنه‌ماڵه‌که‌یان له
بواری هونه‌ریی دا نه‌مر مامۆستا" حاجی خانی نازری" بووه که
زۆربه‌ی هونه‌رمه‌ندانی کرماشانی فێری نۆته و مۆسیقای ڕه‌سه‌نی
ئێرانی کردووه.
باوکی شارام نازری سه‌رباری ئاشناێتی ده‌گه‌ڵ هه‌وا و ده‌زگاکانی
مۆسیقایی ئێران، سێتاریشی ژه‌نیوه، دایکیشی ده‌نگێکی خۆشی پێوه
بووه. شارام له نێو وا ماڵباتێکدا په‌روه‌رده بووه. هه‌ر ئه‌و
خاڵه له‌سه‌ر شارام نازری شوێندانه‌ر ده‌بێ و ئه‌و له ته‌مه‌نی 9
ساڵاندا یه‌که‌م به‌رنامه‌ی هونه‌ری خۆ
له ڕادیۆ کرماشان به ئامێری تاری نه‌مر "ده‌روێشی" له
ژه‌نیارانی به‌ناوبانگی ده‌ڤه‌ری کرماشان
پێشکه‌ش ده‌کات.
شارام نازری پاشان له ته‌مه‌نی 11 ساڵاندا له ڕادیۆ ته‌له‌ڤزیۆنی
ئێران چه‌ن به‌رنامه‌یه‌کی هونه‌ری به‌ڕێوه ده‌بات. بۆ
به‌رزکردنه‌وه‌ی پله‌ی زانیاری و ناسیاری خۆ ده‌گه‌ڵ مۆسیقا
ئه‌چێته لای کوڕه‌مامی خۆ "عه‌لی نازری" و "ده‌روێش نه‌عمه‌ت
عه‌لی خانی خه‌راباتی" و پتر ده‌گه‌ڵ دونیای گۆرانی و ئاوازی کوردی
ئاشنا ده‌بێت. پاشان بۆ به‌رفره‌کردنی زانستی هونه‌ری خۆ ده‌چێته
لای گه‌لێ مامۆستای پایه‌به‌رز. ساڵی 1345 ی هه‌تاوی به لای
مامۆستایانی وه‌ک نه‌مر "عه‌بدوڵڵا خانی ده‌وامی"، "نوورعه‌لی خانی
بروومه‌ند"، "عه‌بدولعه‌لی وه‌زیری"، مه‌حموود که‌ریمی و ...درێژه
به خوێندنی هونه‌ری خۆ ده‌دا. هه‌ر له‌و ده‌مه‌وه نیشته‌جێی
تاران ده‌بێت و به لای مامۆستایانی دی وه‌ک "ئه‌حمه‌د عیبادی"،
"مه‌حموود تاج به‌خش"، " جه‌لال زوولفنوون" و " مه‌حموود هاشمی"
یه‌وه زانیاری هونه‌ری خۆ به‌رز ده‌کاته‌وه.
شارام نازری نێزیکه‌ی ساڵێک له ته‌ورێز له‌گه‌ڵ ژه‌نیار و
مۆزیکژه‌نانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره وه‌ک " بیجگه خانی"و "مه‌حموود
فه‌رنام قیتانچیان"
که له قوتابییانی "ئیقباڵ ئازه‌ر" بوون له‌سه‌ر مۆسیقایی ئێرانی
چالاکی ده‌بێت.
ساڵی 1354 ی هه‌تاوی له‌سه‌ر پێشنیازی نوورعه‌لی بروومه‌ند له
ده‌زگه‌ی ڕادیۆ ته‌له‌ڤزیۆن داده‌مه‌زرێ و یه‌که‌م به‌رنامه‌ی
هونه‌ری له‌گه‌ڵ تیپی شه‌یدا به سه‌رپه‌رشتی "محه‌ممه‌د ڕه‌زا
لوتفی" به شێعرێکی نێو مه‌سنه‌وی مه‌وله‌وی و گۆرانییه‌کی "شێخ
به‌هایی" به‌ڕێوه ده‌بات. پاشان ده‌گه‌ڵ تیپی مۆسیقای "عارف "به
سه‌رپه‌رشتی "حوسێن عه‌لیزاده" و "په‌روێز مووشکاتیان" درێژه به
هاریکای خۆ ده‌دا. ساڵی 1355 ی هه‌تاوی له یه‌که‌مین تاقیکاری
مۆسیقای ڕه‌سه‌نی ئێرانی دا(باربوود) پله‌ی یه‌که‌م وه‌ده‌س دێنێ.
ساڵی 1356 ی هه‌تاوی هاوڕێی تیپی هونه‌ری "سه‌ماعی" به
سه‌رپه‌رشتی "ئه‌سغه‌ر به‌هاری" و "حوسێن ناهید" بۆ کۆنسێرتکردن
به‌شداری فێستیڤاڵی "تووس" ده‌بێت. ساڵی 1358 ی هه‌تاوی ده‌گه‌ڵ
گرووپی "چاووش" که بۆ خۆشی ئه‌ندامێکی ئه‌و تیپه ده‌بێت له
بارودۆخێکی زۆر دژوار‌دا ده‌نگی ئاواز و گۆرانی ڕه‌سه‌ن به گوێی
جه‌ماوه‌ری هونه‌ردۆس ده‌گه‌یینێ. شارام نازری له ساڵی 1357 هه‌تا
1360 ی هه‌تاوی چالاکانه ئه‌لبۆمه‌کانی
2، 3، 4، 7 و 8 به هاوکاری تیپی چاووش، شه‌یدا و عارف به
سه‌رپه‌رشتی محه‌ممه‌د ڕه‌زا لوتفی، حوسێن عه‌لیزاده و په‌روێز
مووشکاتیان، ئه‌لبۆمی مه‌سنه‌وی مووسا و شوان به هاریکاری
ژه‌نیارانی ده‌زگه‌ی پاراستن و بڵاوکردنه‌وه‌ی مۆسیقای ڕه‌سه‌نی
ئێرانی و تیپی
مه‌ولانا به سه‌رپه‌رشتی جه‌لیل عه‌نده‌لیبی، ئه‌لبۆمی "په‌یڤی
عه‌شق "به هاوکاری گرووپی
"ته‌مووره‌ی شه‌مس" و "عاشقه‌که‌ی وه‌ک من" و به هاریکاری
تیپی هونه‌ری عارف به سه‌رۆکایه‌تی په‌روێز مووشکاتیان ئاماده
ده‌کات. شارام نازری له ساڵانی 1360 تا 1364 ی هه‌تاوی، ڕاده‌ی
چالاکی هونه‌ری و
مۆسیقایی خۆ که‌م ده‌کاته‌وه و زێتر ڕوو له وانه وتنه‌وه‌ی
مۆسیقا و فێرکردنی ده‌زگاکانی مۆسیقایی به هۆگرانی دونیای مۆسیقا
ده‌کات.
له ساڵی 1364 ی هه‌تاوی به‌م لاوه ده‌گه‌ڵ چه‌ندین تیپی مۆسیقای
ئێرانی گه‌لێ به‌رهه‌می به‌پێز پێشکه‌ش ده‌کات که ئه‌و
به‌رهه‌مانه زێتر
ڕوویان له خانه‌ی
مۆسیقای عیرفانی و ڕه‌سه‌نی ئێرانییه. له به‌رهه‌مه شازه‌کانی
ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌کرێ ئاماژه بکه‌ینه: "گوڵی سه‌ت چڵ" به
هاوکاری مامۆستا جه‌لال زوولفنوون، "ئاوری نێو قامیشه‌ڵان" به
هاریکاری دیسان مامۆستا جه‌لال زوولفنوون، کۆنسێرتی "مامۆستایان"
به هاوکاری مامۆستا فه‌رامه‌رز پایوه‌ر و "بێ قه‌رار" به هاوکاری
جه‌لیل عه‌نده‌لیبی.
شارام
نازری به‌درێژایی
ساڵانی چالاکی خۆ، گه‌لێ کۆنسێرتی بۆ مۆسیقای ڕه‌سه‌نی ئێرانی
پێشکه‌ش کردووه و له سه‌ردانی خۆ بۆ وڵاتانی ئاسیایی و ئه‌ورووپی
و ئه‌مریکا، به‌رنامه‌ی هونه‌ری به‌ڕێوه بردووه و به‌شداری گه‌لێ
فێستیڤاڵی جیهانیش بووه. به‌م ساڵانه‌ش له‌به‌ر پێشوازی به‌رفره‌ی
جه‌ماوه‌ر، سه‌رباری نه‌بوونی که‌ره‌سته و ئامێری پێویست و که‌ند
و کۆسپه‌کانی سه‌ر ڕێی دونیای هونه‌ر به تایبه‌ت پاش سه‌رکه‌وتنی
شۆڕش ، ده‌نگی زوڵاڵی خۆی به گوێی جه‌ماوه‌ر گه‌یاندووه.
به‌شداری خۆی و کوڕه‌که‌ی
به ساڵی 1380ی هه‌تاوی له کۆڕه‌جێژنی مۆسیقای فه‌جه‌ر،
یه‌ک له گرینگ‌ترین ڕووداوه‌کانی ده‌ورانی ئه‌و فێستیڤاڵه دێته
ئه‌ژمار که خه‌ڵاتی یه‌که‌می ئه‌و کۆڕه‌جێژنه‌ش
بۆ باشترین سترانبێژی مۆسیقای ڕه‌سه‌نی ئێرانی
به شارام نازری به‌خشرا. ئه‌و هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی تایبه‌تی
ده‌سته‌ی داوه‌رانیشی له فێستیڤاڵی "مێهر" به‌رکه‌وت به‌ڵام
دیاره هیچ کامه له‌و خه‌ڵاتانه شایانی هونه‌رمه‌ندێکی
پایه‌به‌رزی وه‌ک شارام نازری نه‌بوونه. له گرینگ‌ترین
ئه‌لبۆم و به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌کانی شارام نازری ده‌کرێ
ئه‌مانه نێو به‌رین : مه‌سنه‌وی مووسا و شوان، په‌یڤی
عه‌شق، به‌هارانی ئاویه‌ر، شنه‌ی بای به‌هار، شێعر و
عیرفان(ڕوخسارت وه‌ده‌ر خه)،یادگاری دۆس، ساقی نامه و سۆفی
نامه(سووته‌دڵان)،چرپه، هاواری قامیش، په‌یڤی نوێ، دیوانی شه‌مس،
گوڵاڵه‌ی به‌هار، شۆقی دڵ و گه‌لێ به‌رهه‌می دی.
***
شه‌رق : به‌ڕێز نازری چ باس له دونیای مۆسیقا؟
نازری: ئێمه له نێو مۆسیقادا گه‌نج بووین که‌چی ئێستا وا ڕوومان
له پیرییه به‌ڵام هێشتا چاره‌نووسمان نادیار. هه‌وڵه‌کانمان به
هیچ کوێ نه‌گه‌یشتووه چوونکه ڕێباز و ڕێچکه‌یه‌کی شیاو و ڕاستی
هونه‌رییمان نه‌گرتۆته پێش و له ئه‌نجامدا هه‌ر به‌ینه‌و
ده‌گه‌ڕێینه‌وه سه‌ر خاڵه‌که‌ی سه‌ره‌تامان. بۆیه ده‌بێ هه‌موو
شتێ سه‌ر‌له نوێ ده‌س پێ بکرێته‌وه،قسه‌ی خۆ بکه‌ی و کۆڵ
نه‌ده‌ی.هونه‌ریش ئیدی له شوێنێکدا تاقه‌تی به‌سه‌ر ده‌چێ.
هونه‌رمه‌ند پێویستی به‌وه هه‌یه له‌و که‌ش و هه‌وا دابڕێ و خۆ
دوور بخاته‌وه هه‌تا گوڕێکی تێ که‌وێ و دیسانه‌وه وره‌که‌ی
جارانی ده‌س بکه‌وێته‌وه،له شوێنێ ناچار نه‌بێ بجه‌نگێ و
هونه‌ره‌که‌ی به زۆران بدات.
شه‌رق: وادیاره بۆ کۆنسێرت کردنیش هه‌مان گیر و گرفت و که‌ند و
کۆسپان له‌سه‌ر ڕێن.
نازری: پرسه‌که هه‌ر به ته‌نیا کۆنسێرت کردن نییه. ئه‌و
ئامانجه‌ی ئێمه پێش شۆڕش دووی که‌وتین، له مێژه بزر بووه. ئه‌و
ئامانجه‌ش بوونی شوێنێ له‌بار و شیاو بۆ کار و چالاکی هونه‌ری و
فێرکردنی مۆسیقا بوو. شوێنێ بتوانی مۆسیقا و هونه‌ری ڕه‌سه‌ن له
نێو جه‌ماوه‌ردا بره‌و پێ بدات،سه‌رباری ئه‌وه‌ش هونه‌رمه‌ند له
ده‌ستکه‌وته‌که‌ی بخواته‌وه و هونه‌رمه‌ندانی به‌ره‌ی نوێ به
شێوه‌یه‌کی بنه‌ما‌یی و شیاو فێری مۆسیقا بن که ئه‌وه سه‌ری
نه‌گرت.
شه‌رق: به‌ڕێز نازری خۆ هه‌ل و مه‌رجی سه‌رده‌می سه‌ره‌تای شۆڕش
زۆر جیاوازتر له ئێستا بوو به‌ڵام ئێوه‌ی هونه‌رمه‌ند بۆ خۆ دووی
کار و باران ده‌که‌وتن و هه‌ر چه‌ند مانگه‌و به‌رهه‌مێکی
نوێی هونه‌ریتان ده‌رده‌کرد.
نازری: ئه‌تۆ ناتوانێ سه‌رده‌می شۆڕش
له گه‌ڵ ئێستادا هه‌ڵسه‌نگێنی. ئه‌مڕۆکه ئیدی زۆرێ له‌و
بیر و هزرانه له‌کیس چوونه و گوڕ و تین و شۆقه‌که‌ی جارانت لا
نه‌ماوه.ئه‌و یه‌کده‌نگی و خۆشه‌ویستییه‌ی له نێوان
هونه‌رمه‌ندان و جه‌ماوه‌ردا هه‌بوو ئێستا سۆراخی نییه. ئه‌و
یه‌کده‌نگی و هاودڵییه‌ی به‌و ڕۆژانه له نێوانماندا هه‌بوو ئێستا
نابینرێ. ئه‌وه بۆ خۆ سه‌ربرده‌یه‌کی هه‌یه دوور و درێژ و بۆ
باسکردن ناشێ. هونه‌رمه‌ندان ئیدی ماندوو بوونه . هونه‌ر زاده‌ی
عه‌شقه، کاتێ ئه‌و عه‌شق و خۆشه‌ویستییه نه‌بێ هونه‌ر زوو
ده‌مرێ. سه‌رده‌می سه‌ره‌تای شۆڕش من و ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی
ئێستا به‌ناوبانگن،هه‌موو ڕۆژێک که له خه‌و ڕا ده‌بووین خۆمان بۆ
به‌زمێکی نوێ و ئاوازێکی تازه ته‌یار و ئاماده ده‌کرد. به‌ڵام
هه‌مان که‌سان ڕه‌نگه ئێستا پێیان نه‌کرێ پێنج ساڵ جارێ
گۆرانی و ئاوازێکی نوێ دانێن.
شه‌رق: باشه هۆی ئه‌و به‌ره‌و دوا گه‌ڕانه‌وه و نه‌مانی
ئه‌و
چه‌شنه وره و باوڕه به‌رزانه بۆچی ده‌گه‌ڕێنییه‌وه؟
نازری: کاتێ که‌سێ به‌رده‌وام دووی ئامانجێ ده‌که‌وێ و پێی ناگات،
ئیدی ماندوو و شه‌که‌ت ده‌بێ، ئه‌وه‌شمان له بیر بێت چوونه‌سه‌ر و
به‌رزبوونه‌وه‌ی ته‌مه‌نی مرۆ ئه‌و گوڕ و تینه‌ی
جارانت لێ ده‌ستێنێ و پتر شه‌که‌ت و هیلاکت ده‌کات.
بۆیه له ئه‌نجامدا زرۆێ له هونه‌ره‌که‌یان
داده‌بڕێن.سه‌رده‌می سه‌ره‌تای شۆڕش هه‌مووان گوڕ و تینێکی ئاوێته
به نوێگه‌ری و داهێنانیان لا
دروس ببوو که‌چی ئێستا ئه‌و هه‌ست و نه‌ست و گوڕ و تینه‌ت
لا شک نایه. نموونه‌که‌یان منم،ڕاده و ژماره‌ی کاره
هونه‌رییه‌کانم که‌م بۆته‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گوڕ و تین و
عه‌شقه‌که‌ی جارانم تیا نه‌ماوه.ئه‌و ڕووداوانه گه‌لێ هۆ و
هه‌گه‌ریان هه‌یه که ده‌بێ له لایه‌ن کۆمه‌ڵناس و
ده‌روونناسانه‌وه وه‌به‌ر لێکدانه‌وه بخرێن تا ده‌رکه‌وێ
له‌به‌رچی فڵانه هونه‌رمه‌ند سه‌رده‌مانێک ئه‌ونده چالاک بووه
که‌چی ئه‌مڕۆ دانانی ئاوازێکیشی پێ ناکرێ یانژی گه‌ر ئه‌وه‌ی بۆ
بچێته سه‌ر، تام و چێژ و جوانییه‌که‌ی جاران و کاریگه‌رێتی ئه‌و
ده‌مانی پێوه دیار
نابێت.
شه‌رق: ژماره‌یه‌ک له به‌رهه‌مه‌هونه‌رییه‌کانی به‌ڕێزت هی
سه‌رده‌می شه‌ڕن. زۆر جاران له کاتی شه‌ڕ و کێشه و ئاژاوه‌دا
ئاستی کار و چالاکی هونه‌ری داده‌به‌زێ و که‌م ده‌بێته‌وه که‌چی
زۆر به‌رهه‌می هه‌ره‌باش و ناوازه‌ی به‌ڕێزت
به‌ری ئه‌و ڕۆژانه‌ن.
نازری: ئه‌و ده‌مانه بۆ ئێمه سه‌رده‌می کار و چالاکی و خه‌به‌تن
بوو و به‌وپه‌ڕی گوڕ و تینی هونه‌ریی و هیوا و هه‌ستێکی
پاکه‌وه هه‌وڵمان ده‌دا و بۆ ئامانجێکی به‌رز تێده‌کۆشاین. به‌ڵام
ئه‌مڕۆکه تێگه‌یشتووین
گه‌یشتن
به زۆرێ له‌و ئاوات و ئامانجانه بۆ کاری هونه‌ری پڕ
زه‌حمه‌ته. به ڕاستی زۆر سه‌خت و دژواره کاتێ به‌وپه‌ڕی هیوا و
ئومێده‌وه دووی ئامانجێ ده‌که‌وی که‌چی دواتر ئه‌وه‌ت بۆ
ده‌رده‌که‌وێ ناتوانی پێی بگه‌یت.
شه‌رق: ئایا به‌شێکی ئه‌و که‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌می هونه‌رییه لای
به‌ڕێزت له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بووه ویستووته به‌رهه‌می جیاوازتر و
نوێتر بئافرێنی؟
نازری: نه‌خێر،هه‌ڵبه‌ت هونه‌رمه‌ندێکی دا‌هێنه‌ر پێویستی به
کونجی خه‌ڵوه‌ت و ته‌نیایی
و هه‌ل و مه‌رجێکی له‌بار
بۆ خوێندنه‌وه و موتاڵای زێتر
و کار و چالاکی به‌ده‌ست و بردتر هه‌یه به‌ڵام مرۆی لاسایی
که‌ره‌وه ماده‌ی زۆری له‌وه‌رده‌ستدایه و ئه‌وه‌ی ده‌ستکه‌وت و
به‌رهه‌می ئه‌م سه‌ت ساڵه دواییه بێت به هی خۆی داده‌نێ.
به‌رهه‌می ناوازه‌ی ئه‌وتۆ بێ هیچ چه‌شنه کۆسپ و له‌مپه‌رێک
دووباره‌یان بکاته‌وه.
شه‌رق: ئایا ئه‌و ده‌مانه‌ی تاران بۆردمان ده‌کرا ئه‌و خه‌ڵوه‌ت و
ته‌نیاییه ده‌س ده‌که‌وت به‌ڵام ئێستا نه‌ماوه؟
نازری: ئه‌و ده‌مانه
خۆشه‌ویستی و شۆق و هه‌ست و نه‌ستی هونه‌ر به‌لای ئێمه‌وه
به‌سه‌ر لووتکه‌وه بوو. به هۆی ئه‌و عه‌شقه‌ی به‌ری ڕۆژانی
سه‌ره‌تای شۆڕش بوو ئێمه مه‌ستی مه‌ست بووین.
"یادگاری
دۆس" به‌رهه‌می سه‌رده‌می شه‌ڕه. له‌بیرمه به‌ینێ ده‌چووم بۆ
شومال(باکووری ئێران) که ده‌گه‌ڕامه‌وه تاران، یه‌ک و دوو ڕۆژان
ده‌مامه‌وه و بۆ تۆمارکردنی کاره‌هونه‌رییه‌که‌م ڕووم له ستۆدیۆ
ده‌کرد. له نێو ڕێدا به‌ره‌و ستۆدیۆ ئه‌وه‌م به زه‌یندا ده‌هات
ڕه‌نگه ئیدی نه‌گه‌ڕێمه‌وه.
شه‌رق: باشه له‌به‌ر بۆردمان ده‌چووی بۆ باکوور؟
نازری: له‌به‌ر بۆردمان نه‌بوو. یه‌ک و دوو هه‌ڤاڵێکم له‌وێ بوون و
ئێمه به‌ردوام له هاتوچۆدا بووین. ده‌چووم بۆ کرماشانیش.
شه‌رق: ئه‌و ده‌مانه زۆر جاران کۆنسێرته‌کان نیوه‌چڵ ده‌مانه‌وه
و له‌پڕێک هه‌موو شتێ تێک ده‌چوو.
نازری: ڕاسته. ئه‌و ده‌مانه هه‌ل ومه‌رجێکی تایبه‌ت زاڵ بوو. دڵ
پڕی عه‌شق و خۆشه‌ویستی بوو و هیچ شتێ ده‌ره‌قه‌تی نه‌ده‌هات. کاتێ
ده‌گه‌ڕامه‌وه تاران و به شه‌وان ڕووم له ستۆدیۆ ده‌کرد
به‌رده‌وام بیرم له‌وه ده‌کرده‌وه ڕه‌نگه بۆمبێ داکه‌وێ و
هه‌موو شتێ بفه‌وتێنێ به‌ڵام هه‌ر وا درێژه‌م به کاره‌که‌م ده‌دا.
شه‌رق: باشه ئه‌و ده‌مه‌ی مژولی کاری هونه‌ری بوویت، ده‌نگی بۆمبت
له نێو ستۆدیۆ دا به‌رگوێ ده‌که‌وت؟
نازری: گه‌ر بۆردمانه‌که نێزیک بووایه ده‌نگه‌که‌ی به‌و ناوه‌دا
ده‌هات.
شه‌رق: جا ئیدی ناچار بووی دیسانه‌وه به‌رهه‌مه‌که‌ت تۆمار
بکه‌یته‌وه.
نازری: هه‌ر وایه. "گوڵستانه" له هه‌مان هه‌ل و مه‌رجدا تۆمار
کرا و گه‌لێ گیر و
گرفت چێ بوون که سه‌ربرده‌که‌ی دوور و درێژه. ئێمه ئه‌و
به‌رهه‌مان به ئۆرکێسترای گه‌وره له‌سه‌ر دوو شریت و کاسێتی 16
باندی له نێو ستۆدیۆی "بل" تۆمار کرد و له کاتی میکس کردنیدا
تێگه‌یشتین هه‌ر دووک شریته‌که شۆرانه‌ته‌وه. هۆی ئه‌م کاره بۆ
وتن ناشێ.
شه‌رق: واته به‌رهه‌مه‌که‌تان سه‌ر له‌نوێ تۆمار کرده‌وه؟
نازری: ڕاسته ،هه‌ر له سه‌ره‌تای سه‌ره‌تاوه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌و
چه‌شنه گیر و گرفت و که‌ند و له‌ندانه هێشتا هه‌ر دێنه پێشێ.
گیر و گرفتی جڤاکی و سیاسی له لایه‌ک و هه‌ندێ پرسی
دی که هونه‌رمه‌ند له ته‌کیاندا به‌ره‌و ڕوویه، ده‌بنه
هۆی ئه‌وه‌ی زۆر شتان له‌سه‌ر ڕاسته ڕێی خۆ نه‌چێته پێش. ده‌سته
و ده‌سته‌ڵۆک کاری، ڕژدی و به‌خاڵه‌ت و مافیای بازاڕ له‌و
کۆسپانه‌ی سه‌ر ڕێی هونه‌رمه‌ندن قه‌ت له کۆڵی نابنه‌وه و
هونه‌رمه‌ند هه‌ر ده‌م له گه‌ڵیاندا به‌ره‌و ڕوویه.
شه‌رق: باشه ئه‌و مافیای بازاڕه‌ش ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش هه‌بوو؟
نازری: دیاره که هه‌بوو.
شه‌رق: ئه‌وه‌ی ڕوون بێت ڕوانینی ئه‌و ده‌مانه
بۆ هونه‌ر و مۆسیقا ته‌نیا
ڕوانینێکی ئابوورییانه نه‌بوو.
نازری: مافیا هه‌میشه هه‌یه. دزانی هه‌موو دونیا پێکه‌وه
هاوده‌ستن. دیاره تا کاتێ پرسی پێشکه‌شکردن و داواکاری بۆ
به‌رهه‌مێک له گۆڕێ‌دا بێت مافیاش هه‌یه و له‌و نێوانه‌دا ئه‌وه
ته‌نیا ماف و حه‌قی هونه‌رمه‌نده له کیس ده‌چێ و ده‌خورێ.
شه‌رق: پێت وا نییه دڵساردبوونه‌وه‌ی ئێوه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی
زانستی ڕابوردوو بۆ به‌ره‌ی نوێ نه‌گوێزرێته‌وه و هه‌ر ئه‌وه‌ش
که‌لێنی خستۆته نێوان مۆسیقای سه‌رده‌می سه‌ره‌تای شۆڕش و مۆسیقای
ئه‌مڕۆ؟
ئێستا له نێو به‌ره‌ی لاودا هونه‌رمه‌ندێکی شاز و به‌ناوبانگت
به‌رچاو نایه. نه سترانبێژ، نه ژه‌نیار و نه‌ش ئاوازدانه‌ر که
وه‌ک دیارده‌ی هونه‌ری خۆیان ده‌رخستبێت. هه‌موو شتێ
یان ئه‌وه‌ند کاریگه‌ر نییه یانژی لاسایی کردنه‌وه‌ی
ڕابوردوویه.
نازری: پرسه‌که لێره‌دایه
گوێزرانه‌وه‌ی ئه‌م زانسته پلانی بۆ نه‌کراوه، گه‌ر
گه‌ڵاڵه و پلانێکی ڕوونی بۆ کرابایه به‌م ده‌رده‌وه
نه‌ده‌چوو.
شه‌رق: له دوو ده‌یه‌ی ڕابردوودا(له بیست ساڵی ڕابردوودا)
هونه‌رمه‌ندان ڕوویان له کاری تاکی (تاکه که‌سی)کردووه. له
سه‌رده‌می سه‌ره‌تای شۆڕشدا ده‌زگه و سه‌نته‌رێکمان بۆ
بڵاوکردنه‌وه و پاراستنی هونه‌ر بوو که زۆر هومه‌رمه‌ندی
گه‌وره‌ی تێدا بار هات. به‌ڵام تا هاتووه هه‌ر یه‌که‌و به ڕێی
خۆدا چووه.
نازری: ئه‌تۆ گه‌ره‌کته سه‌نته‌ری بڵاوکردنه‌وه و پاراستنی ئه‌و
سه‌رده‌مه ده‌گه‌ڵ ئێستا هه‌ڵسه‌نگێنی؟
شه‌رق: نا. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕوونه ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی له‌و
فێرگه و سه‌نته‌ره‌دا بار هاتن، درێژه‌یان به ڕێچکه‌ی
مامۆستایانی خۆ نه‌دا.
نازری: له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌و سه‌نته‌ره ڕابوونێکی گه‌وره بوو
که ته‌واوی مامۆستایانی مه‌زن، هاتوچۆیان ده‌کرد.
سه‌یدایه‌کی میناک "داریۆش سه‌فوه‌ت" ئه‌و ده‌زگه‌ی دانا
که بۆ خۆ به‌ڕاستی پسپۆڕ و شاره‌زا و لێزان بوو. ئه‌و سه‌نته‌ره
زۆربه‌ی مۆسیقاره گه‌وره‌کانی وه‌ک "نوور عه‌لی بروومه‌ند"،
"سه‌عید هورموزی"، "فرووته‌ن"، "عه‌بدوڵڵا ده‌وامی"، "ئه‌سغه‌ر
به‌هار" و زۆر که‌سی دی تێدا بوو. ئه‌و سه‌نته‌ره، سیاسه‌ت و
هه‌ڵوێستێکی ڕوونی هه‌بوو،هه‌ر بۆیه
ئه‌وه‌ی له‌و قوتابخانه‌دا بار ده‌هات، دواتر له مۆسیقادا
وه‌ک دیارده‌یه‌ک ده‌رکه‌وت.
شه‌رق: ئه‌ی چۆنه ژماری ئه‌و مۆسیقاره گه‌ورانه‌ی به بوونی خۆ
شۆڕشێکیان به‌سه‌ر مۆسیقادا هێنا، هه‌تا هاتووه که‌متر بوونه؟
نازری: گه‌لێ پرسی جۆر به‌جۆر له ئارادان. به لای منه‌وه
سه‌رده‌می ڕچه‌شکێن و پێشه‌نگه‌کان به‌سه‌ر چووه. ئه‌و ده‌م ئه‌و
جۆره که‌سانه له ته‌واوی بواراندا بوونی خۆیان ده‌سه‌لماند.
وه‌ک له شێعردا "نیما"، "مه‌هدی ئه‌خه‌وان
سالیس"،"فرووغ"،"شاملوو" و هتد هه‌بوون ،ئێستاش زۆر که‌س شێعر
ده‌هۆنێته‌وه به‌ڵام زۆربه‌یان هێشتا هه‌ر قوتابین. کاتێ ده‌چوویت
بۆ به‌شی مۆسیقای ڕادیۆ،که‌سانی میناک "حوسێن تێهرانی"،"کۆلۆنێل
وه‌زیری"، "مه‌حجووبی"، "خالیقی" و "عه‌لی ئه‌کبه‌رخانی شه‌هنازی
"(ت) له‌وێ به‌رچاو ده‌که‌وت. هه‌مووان له ده‌وری یه‌ک بوون که‌چی
ئێستا هه‌مووان هه‌ر
له قۆناخی ده‌سپێک و
سه‌ره‌تاییدا خوێندکار و قوتابین و که‌ست پێ شک نایه
بگاته ئاست و قۆناخێکی باڵا. ڕه‌نگه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بێت
سه‌رده‌می ڕچه‌شکاندن به‌سه‌ر چووه یان ئه‌و بزاوته به شێوه‌ی
شیاو پلانی بۆ نه‌کراوه.
شه‌رق: ئه‌تۆ له به‌شی گۆرانیبێژیدا زۆر قوتابیت بووه. پێت
وایه بۆشایی و که‌لێنی به‌ره‌ی ئه‌مڕۆ له مۆسیقادا له کوێدایه
که ناتوانێ شان به شانی مۆسیقاره‌کانی ڕابردوو هه‌نگاو بنێ؟
نازری: سه‌ره‌تا هونه‌ر ده‌بێ له سرشت و ناخی مرۆدا بێت و پاشان
ده‌رفه‌تی چالاکی له ئاستێکی به‌رفره‌دا بخرێته به‌رده‌س. من به
لای زۆر مۆسیقار و ژه‌نیاره‌وه کارم کردووه و به قوتابییانی
خۆش(خۆشم) ده‌ڵێم نابێ به ڕێگه‌که‌ی مندا بچن و ته‌واو لاسایی
که‌ره‌وه‌ی من بن. به‌داخه‌وه له‌به‌ر دۆخی ئێستا، مامۆستایانی
مۆسیقا ته‌نیا سه‌رقاڵی خۆنواندنن و چالاکییان ئه‌چێته خانه‌ی
مامۆستا سالارییه‌وه به‌ڵام
مامۆستایانی کۆن جۆرێک مۆسیقایان فێری هونه‌روه‌ر ده‌کرد
دواتر ئه‌و ڕێچکه‌ی هونه‌ری خۆی ده‌بینیه‌وه.
شه‌رق: به‌ڕێزت هونه‌روه‌رانت چلۆن فێر کردووه؟
نازری: من وه‌ک مامۆستایانی ئێستا
نیم. سه‌رده‌مێک له‌گه‌ڵ براده‌رێک له نێو ماڵێکدا
پێکه‌وه بووین که ده‌یه‌ویست ڕوو له گۆرانی بکات و من داوام
لێکرد جگه له من بچێته لای مامۆستایه‌کی دی که هاوچاخی من بوو.
ئه‌و نه‌ده‌چووه ژێربار و ئه‌یگوت حه‌زم له ده‌نگی نییه. من پێم
ده‌گوت ده‌بێ بچییه لای. گه‌ر بته‌وێ ته‌نیا من بکه‌یته سه‌مبول
بۆخۆ، ته‌واو خۆ به‌رته‌سک ده‌که‌یته‌وه و ده‌که‌ویته نێو
بازنه‌یه‌کی به‌رته‌سکه‌وه. بۆ ده‌بێت که‌سێک ببێته بت؛ به‌ڵام
ئه‌مڕۆکه ئه‌وه‌مان به‌رچاو دێ هه‌مووان ته‌نیا لاسایی
که‌ره‌وه‌ن، به‌تایبه‌ت له دونیای گۆرانی بێژیدا. ئه‌مانه هه‌موو
ده‌ره‌نجامی ئه‌وه‌ن قوتابی له بازنه‌ی مامۆستا سالاری لا نادات و
هه‌ر به ته‌نیا یه‌ک که‌س به مامۆستای خۆ داده‌نێ.
شه‌رق: له‌و نێوانه‌دا(له‌و به‌ینه‌شدا) چه‌ن ده‌نگی و گۆڕانی
ئه‌وتۆشت به‌رچاو نایه.
نازری: ڕه‌نگه بنه‌ما و شێوازه‌کان یه‌ک بن به‌ڵام هه‌ر که‌سه و
شتێکی له‌سه‌ردایه.
شه‌رق: ئه‌ی چلۆنه ده‌ره‌نجامه‌که یه‌که و ئه‌و هونه‌روه‌رانه‌ی
بار دێن هه‌موو لێک ده‌چن و ده‌ڵێی کۆپی یه‌کدین؟
نازری: پێشتر به‌و چه‌شنه نه‌بوو. ئێستاش وه‌ک وتم هه‌ر یه‌که‌و
شێوازی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه به‌ڵام
هه‌وڵه‌که له چوارچێوه‌ی مامۆستا سالاریدا ئه‌نجام
ده‌گرێ.
شه‌رق: ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی به‌لای مامۆستایانی باڵا ده‌سته‌وه
فێره مۆسیقا و ئاواز بوونه، بره‌وپێده‌ری مامۆستا سالاری بوونه؟
نازری: ڕه‌نگه هه‌ندێ له‌وان تووشی وه‌هم ببوون.
شه‌رق: له نێو قوتابیانتدا که‌سی ئه‌وتۆت پێ شک دێ به‌هره‌یه‌کی
گه‌شی هه‌بێت و سترابێژی گه‌وره‌ی لێ ده‌رچێ؟
نازری: چه‌ن که‌سێک بوون، لێ به شێوه‌ی هه‌ره‌قه‌تی دووی
کاره‌که‌یان نه‌که‌وتوون.به‌دوای کار و پیشه‌ی دیکه‌وه‌ن یانژی
په‌له‌ی وایان بۆ ده‌رکه‌وتن له دونیای مۆسیقادا نه‌بووه و
نه‌هاتوونه‌ته مه‌یدانه‌وه. پێم وایه بیر له‌وه ده‌که‌نه‌وه
به کارێکی شاز و به‌رهه‌مێکی باشه‌وه بێنه مه‌یدانه‌وه نه‌ک
به به‌رهه‌مێکی نه‌فره شاز.
شه‌رق: به‌ڕێزت له زۆر لێدوان و وتووێژت دا وتووته گۆرانی ئێرانی
زێتر به‌ره‌و چه‌شنه شین گێڕییه‌ک به ناوی نه‌وحه خوێنی
ده‌چێته پێش ، ڕوونکردنه‌وه‌ت بۆ ئه‌م پرسه چییه؟
نازری: گه‌ر ئاوڕێک له مێژینه‌ی گۆرانی له یه‌ک سه‌ده
له‌مه‌وبه‌ره‌وه بده‌ینه‌وه ، لامان ده‌رده‌که‌وێ تا هاتووه
فره ده‌نگی(چه‌ن ده‌نگی) له مۆسیقادا که‌متر بۆته‌وه و ئه‌دای
حه‌ماسه‌ت ئاسای تێدا لاوازتر بووه. ئه‌وانه‌ی پێش ئێمه له کاتی
گۆرانی چڕیندا بارێکی حه‌ماسه‌ت ئاسایان به سترانی خۆ ده‌دا
به‌ڵام گۆرانی ئێستا ئه‌و شۆق و ئه‌شقه‌ی ڕابردووی تێدا نابینرێ،
له هه‌مبه‌ردا بازاڕی تر و جه‌ماوه‌ر په‌سه‌ند تر خۆی
ده‌رخستووه. ئه‌م گۆڕانه ته‌نانه‌ت له گۆرانی مامۆستایانی ئاواز
و گۆرانیشدا ده‌بینرێ. "عه‌بدوڵڵا ده‌وامی" مامۆستای ڕاستینه‌ی
ستران بوو که قوتابییه‌کی بار هێنا به ناوی "مه‌حموود که‌ریمی".
ئه‌وان له دوو به‌ره‌ی جیاواز بوون. که‌چی که‌ریمی به هه‌مان
شێعر و شۆقی لای مامۆستاکه‌ی گۆرانی ده‌چڕی لێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
ده‌وامی سه‌ر به به‌ره‌ی پێشوویه، باری حه‌ماسه‌ت ئاسای زێتر
به‌سه‌ر گۆرانییه‌کانییه‌وه ده‌بینرێ که‌چی له‌م لاوه ،لای
مه‌حموود که‌ریمی زوڵاڵتر ده‌نوێنێ. نازانم
ڕه‌نگه ئه‌مه تایبه‌تمه‌ندی لای به‌ره‌ی که‌ریمی و
به‌ره‌ی پاش ئه‌و بێت. یان ده‌توانم ئیشاره‌تێ به "عه‌لی
ئه‌کبه‌ری شه‌هنازی" بده‌م. ئه‌و شۆق و هه‌ژانه‌ی له ده‌س و
په‌نجه‌ی ئه‌ودا له کاتی ژه‌نیندا ده‌بینرێ له به‌ره‌کانی پاش
ئه‌ودا به‌رچاو نایه.هه‌ڵبه‌ت له‌به‌ر گه‌لێ هۆ و هه‌گه‌ری
مێژوویی، مۆسیقا له وێژه‌و ئه‌ده‌بی زیندووی فارسی وه‌پاش
که‌وتووه و نه‌یتوانیوه شانبه‌شانی ڕێ ببڕێ بۆیه به‌زمی حه‌ماسی
تا هاتووه زێتر له‌بیر کراوه. له حه‌قیقه‌تدا گۆرانی ،ڕه‌هه‌ند
و فۆرمی جۆربه‌جۆر و باری حه‌ماسییه‌که‌ی جارانی تێدا نابینرێ و
پتر لایه‌نی غه‌رامی و لیریکی به‌خۆوه گرتووه. ڕه‌نگبێ هۆکه‌ی بۆ
ئه‌و پرسانه بگه‌ڕێته‌وه که له سه‌رده‌می سه‌فه‌وییه به‌م
لاوه ڕوویان داوه. وه‌ک بڵێی گۆرانی ته‌نیا بۆ غه‌زه‌ل
خوێندنه‌وه‌یه و به‌س. به تایبه‌ت غه‌زه‌لی لای "سه‌عدی "که پێم
وایه به‌شی زۆری گۆرانی به غه‌زه‌له‌کانی ئه‌وه، به‌شێکی
چکۆڵه‌ش بۆ "حافیز" و شاعیرانی تره،" فیرده‌وسی "و "مه‌وله‌وی"
له‌و نێوانه‌دا چ ده‌ورێ نابینن. ئه‌مه‌ی له‌به‌ر چی گۆرانی
ته‌واوی هه‌وڵی خۆی له غه‌زه‌لدا چڕ کردۆته‌وه و بۆچی له گۆرانی
ڕه‌سه‌ن و کۆندا شێعری فیرده‌وسی و مه‌وله‌وی وه‌پشت گوێ خراوه،
بۆ خۆ جێی تێڕامان و وردبوونه‌وه‌یه.
شه‌رق: له هونه‌ره‌کانی نیگارکێشی و وێنه‌کێشی دا پاش سه‌رده‌می
سه‌فه‌وییه و قه‌جه‌ر، هاتنی وێنه‌کێشی کلاسیکی ڕۆژاوایی،
نیگارکێشیی ئێرانی کز ده‌کات یان ته‌نانه‌ت ده‌یفه‌وتێنێ.
نیگارکێشه‌کان ڕوو له شێوازی ئه‌وتۆ ده‌که‌ن ڕۆژاواییه‌کان پاش
گه‌لێ سه‌دان پێی گه‌یشتوون، پێت وا نییه ئه‌م گۆڕانه‌ی نێو
دونیای مۆسیقای ئێرانی له‌به‌ر هاتن و بره‌و په‌یاکردنی مۆسیقای
پلان بۆکراوی ئه‌ورووپی بێت که ئه‌و شۆق و حه‌ماسه‌ته‌ی مۆسیقای
ئێمه‌ی له نێو برد؟
نازری: ناڵێم شوێن دانه‌ر نه‌بووه به‌ڵام خۆ ناتوانین به گشتی
نه‌مانی باری حه‌ماسه‌ت ئاسای نێو گۆرانی بخه‌ینه ئه‌ستۆی مۆسیقای
کلاسیک. ئه‌ی بۆچی ئه‌و ڕووداوه له شێعردا نه‌قه‌وما؟ له‌به‌رچی
ئه‌خه‌وان سالیس وه‌به‌ر کارتێکه‌ری ئه‌ده‌ب و شێعری ئه‌ورووپی
نه‌که‌وت؟
شه‌رق: به‌هه‌رحاڵ پاش ئه‌خه‌وان سالیس، شاعیرێکی به‌توانای ئه‌وتۆ
ده‌ر‌ناکه‌وێ.
نازری: خه‌تاکه هه‌مووی ناتوانین بخه‌ینه ئه‌ستۆی کولتووری
ئه‌ورووپی. ده‌رباری شازاده‌کان که هێشتا هونه‌ر له خزمه‌تیاندا
بوو، حه‌زی له شێعری ئاشقانه بوو ، بۆیه شێعری مه‌وله‌وی که
پڕیه‌تی له ورده‌کاری، به‌که‌ڵکی نه‌ده‌هات. هه‌ندێ پرسی دیکه
هه‌نه که ده‌بێ وه‌به‌ر لێکدانه‌وه و لێکۆڵینه‌وه بخرێن. له
ماوه‌ی ئه‌م چاره‌که سه‌ده دواییه‌دا کاتێ حه‌ماسه‌تی نێو گۆرانی
که‌م بۆته‌وه، گۆرانی پتر ڕووی له به‌زمی شین گێڕی و نه‌وحه
خوێنی کردووه.
شه‌رق: ڕه‌نگبێ یه‌ک له هۆ سه‌ره‌کییه‌کانی، نه‌بوونی گۆڕانکاری
به‌م چاره‌که سه‌ده دواییه له گۆرانی ئێرانی‌دا ئه‌وه بێت
هونه‌رمه‌ندان وایان لا چاک بووه که‌متر ڕوو له ئه‌زموونی نوێ
بکه‌ن، خه‌ته‌ر که‌متر بکه‌ن هه‌تا ئه‌وه‌نده وه‌به‌ر ڕه‌خنه
نه‌که‌ون؟
نازری: ڕاسته، ئه‌مه‌ش ده‌وری خۆی بینیوه.
شه‌رق: به‌ڕێزت چه‌نده هه‌وڵت داوه خۆ له‌و که‌شه په‌ڕ بگری و
له‌سه‌ر شێوازی به‌رینان، ڕوو له لایه‌نی حه‌ماسی گۆرانی بکه‌ی؟
نازری: من له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کوردم و هه‌ر له منداڵییه‌وه به
شانامه گه‌وره بوومه، ده‌رحه‌ق به باری حه‌ماسی نێو گۆرانی
وه‌فادار ماومه‌ته‌وه. په‌رۆشییه‌کی هزریی لای من ئه‌وه بوو
له‌به‌رچی ئه‌و که‌شه‌ی به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێم له مۆسیقای ڕه‌سه‌ن و
کۆندا نابینمه‌وه. دواتر که له‌گه‌ڵ "نوورعه‌لی بروومه‌ند" و
"داریۆش سه‌فوه‌ت" ئاشنا بووم، تێگه‌یشتم ئه‌و که‌شه له
ڕابردووش‌دا بووه که‌چی تا هاتووه زێتر له‌نێو چووه. بۆیه ڕووم
له گۆرانی حه‌ماسی کرد و خۆم له‌سه‌ر ماندوو کرد.
شه‌رق: ئایا ئه‌مه‌شت بۆ قوتابییانت گوێزتۆته‌وه؟
نازری: هه‌تا ڕاده‌یه‌ک، به‌ڵام نه‌مویستووه ئه‌وان وه‌ک من بن .
من به شێوه‌یه‌کی جیاواز بیرم لێ کردۆته‌وه و خۆم له‌سه‌ری
ماندوو کردووه. ئه‌وه زۆر گرینگه بیر له شتێک بکه‌یته‌وه
ته‌نانه‌ت گه‌ر ڕوویشی لێ نه‌که‌ی. تاقمێ هه‌ن و له ده‌رێی
ئێرانیان خوێندووه و پێیان وایه مۆسیقای کۆنی ئێران، تاک ده‌نگی
و هی سه‌ده‌کانی نێوه‌ڕاسته. یان که‌سانێکی دی هه‌نه تاک
ڕه‌هه‌ندی بیر ده‌که‌نه‌وه و مۆسیقای کۆن ته‌نیا ئه‌به‌نه‌وه
سه‌ر ڕه‌دیف و ده‌زگاکانی مۆسیقا. ناسیاری و شاره‌زایی زۆر
گرینگه. تۆ وه‌ره و فێره ده‌زگاکانی مۆسیقا به و ئیدی ڕوویان
تێ مه‌که. به‌ڵام دیاره ڕه‌دیف و ده‌زگاکانی مۆسیقا له ناختدان.
ئه‌وانه‌ی به‌لای منه‌وه بوونه له‌سه‌ر ئه‌و پرسه زۆرم بۆ باس
کردوون.
شه‌رق: جاران هونه‌ر و ئابووری وه‌ک ئه‌مڕۆ لێک نێزیک نه‌بوون
به‌ڵام ئێستا هونه‌ر زێتر له باری ئابوورییه‌وه وه‌به‌ر سه‌رنج
ده‌که‌وێ . هونه‌رمه‌ندان
پێیان وایه گه‌ر بچنه سه‌ر ڕیتمی لای فڵانه سترانبێژی
ناسراو و خۆشه‌ویستی جه‌ماوه‌ر له بازاڕدا سه‌رکه‌وتووترن و
داژداری فره‌تریان ده‌بێت.
نازری: ئه‌مه له‌به‌ر ئاستی کز و لاوازی چالاکی هونه‌ری لای
هونه‌رمه‌ندانه که خۆی له چه‌ند خاڵان دا ده‌بینێته‌وه.
یه‌که‌م: ته‌واوی مامۆستایانی چاکی ستران و ئه‌وانه‌ی بۆ
مه(ئێمه)سه‌مبول بوونه، سه‌ره‌تای شۆڕش کۆچی دواییان کرد و
ئه‌مه زۆر سه‌یر بوو.ده‌ره‌نجامه‌که‌ی ئه‌وه بوو کاتێ مۆسیقای
ئێران که‌وته ده‌س به‌ره‌ی دواتر، هه‌موو شتێ گۆڕانی تێدا کرا.
مامۆستایانی فێرکار وه‌ک مامۆستایانی کۆن نه‌بوون و هه‌ر یه‌که و
له چوارچێوه‌ی خۆدا مایه‌وه.
دووه‌م خاڵ ،نه‌مانی سه‌نته‌ر و په‌یمانگه‌کانی گرینگی هونه‌رییه.
سه‌نته‌ری پاراستن و بره‌وپێدان و به‌رهه‌م تۆمارکردنی ڕادیۆ ئێران
که سه‌رپه‌رشتی وه‌ئه‌ستۆی که‌سێکی لێهاتووی وه‌ک "سایه" بوو،
هه‌ڵوه‌شایه‌وه. کاتێ ڕێت ده‌که‌وته ئه‌و شوێنانه زۆربه‌ی
مامۆستایانی گه‌وره‌ت به‌رچاو ده‌هات و هه‌موو شتێ له ئاستێکی بان
دا بوو. به پێچه‌وانه‌وه ئه‌مڕۆکه زۆر ده‌زگه و په‌یمانگه‌ی
هونه‌ری دانراون که بۆچوونێکی نزمیان بۆ هونه‌ر و مۆسیقا هه‌یه
هه‌ر ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر ڕۆحی هونه‌رمه‌ند شوێندانه‌ر و کاریگه‌ره.
کاتێ له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا ده‌ژی ئاستی وشیاری له‌باری
هونه‌رییه‌وه نزمه بۆخۆ داده‌ته‌پی. به‌و ساڵانه هه‌موو
په‌یمانگه هونه‌رییه‌کان داخراون. پاش خۆ له‌کار کشانه‌وه‌ی
به‌کۆی ئێمه له ڕادیۆ ته‌له‌ڤزیۆن، ده‌زگه‌ی هونه‌ری "چاووش"
دانرا که من ئه‌ندامێکی ئه‌و سه‌نته‌ره بووم
و مژولی وانه وتنه‌وه‌ی گۆرانی بووم که به داخه‌وه پاش
به‌ینێ ئه‌ویش نه‌ما. له‌و ده‌مه‌وه تا به‌مڕۆ بنکه‌یه‌کی ئه‌وتۆی
هونه‌ری بۆ مۆسیقا دانه‌مه‌زراوه هه‌تا شاره‌زایانی خودان
ئه‌زموون له خۆدا خڕ بکاته‌وه . ئێستا هه‌موو شتێ ڕووی له باری
تاکی ناوه و هونه‌روه‌رانیش یان ئه‌شقه‌که‌ی به‌ره‌ی پێش خۆیان
له دڵا نییه یانژی ناتوانن لا له پرسه‌کانی ئابووری
نه‌که‌نه‌وه. که‌چی ئێمه ساڵه‌های ساڵ خۆمان ماندوو ده‌کرد تا
ده‌بووینه هونه‌رمه‌ند. ئه‌و سه‌رده‌مانه جاری وابوو که بۆ
کۆنسێرت کردن ده‌چووین بۆ شارێکی دی و پاره‌ی بلیتی
شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که‌ش له‌سه‌ر خۆمان بوو. زۆر جاران به‌ڕاستی له
گیرفانی خۆمان خه‌رج ده‌کرد
و ته‌نانه‌ت پاره‌ی ده‌زگه و ئامێره‌کانیش له‌سه‌ر ئێمه
بوو. ئه‌وه‌نده ئه‌شقی هونه‌ر و مۆسیقامان له دڵا بوو، بیرمان
له لایه‌نه‌کانی ئابووری نه‌ده‌کرده‌وه.
شه‌رق: زۆرن ئه‌و هونه‌روه‌رانه‌ی له ده‌س شێوه‌ی وانه وتنه‌وه‌ی
مامۆستایانیان گله‌مه‌ندن. ئه‌ڵێن مامۆستاکانمان ئه‌وه‌ی فێر
بوونه به ئێمه‌ی
ناڵێن و بۆ ئێمه‌ی ناگوێزنه‌وه و
له فێرکردن‌دا به‌رچاو ته‌نگن یان نایانه‌وێ
قوتابییه‌که‌یان باشتر له خۆ بێت.
نازری: ناکرێ بڵێن ڕژد و به‌رچاو ته‌نگ. مامۆستا حه‌ز ده‌کات
قوتابی له‌و باشتر بێت و ئه‌و چاوی له ده‌س و په‌نجه و ده‌نگ و
به‌هره‌ی
هونه‌رمه‌ندانه‌ی ئه‌و بێت. هه‌ڵبه‌ت پێویست ناکات مامۆستا هه‌موو
شتێ فێری قوتابییه‌که‌ی بکات یان هه‌موو گۆشه‌یه‌کی مۆسیقای فێر
بکات. گرینگ ئه‌و هه‌سته‌یه ده‌یگوێزێته‌وه. گرینگ چۆنیه‌تی
گوێزتنه‌وه‌ی ئه‌و زانسته‌یه. پێنج کۆڕی لای نوورعه‌لی بروومه‌ند
بۆ من وه‌ک زانستگه‌یه‌ک
بوو. ڕه‌نگبێ من 10 جارێ چووبمه لای داریۆش سه‌فوه‌ت
به‌ڵام زۆر شتی به‌لاوه فێر بووم
، له هه‌مان حاڵ‌دا چوومه لای زۆر مامۆستا که‌چی هیچیان
لێوه فێر نه‌بووم.
شه‌رق: دیاره لای تۆ زێتر ئه‌و هه‌سته هونه‌رییه گرینگه؟
نازری: بێگومان
شه‌رق: پێت وا نییه یه‌ک له هۆ سه‌ره‌کییه‌کانی دابه‌زینی ئاستی
بانی به‌رهه‌می هونه‌ری و مۆسیقایی و به‌رهه‌می نوێی لای
سترانبێژان ئه‌وه بێت که ژه‌نیاری به‌توانمان وه‌ک جاران
نه‌ماوه؟
نازری: له دونیای مۆسیقادا هه‌موو شتێ خۆی له نێو کۆڕدا
ده‌بینێته‌وه. گه‌ر گۆرانیبێژ و ژه‌نیار پێیان وا بێت له مابه‌قی
جیاوازن ، زیان ده‌بینن. مۆسیقا له‌و گه‌شت و سه‌فه‌ره ده‌چێ
هه‌مووان ڕوویان له یه‌ک شوێنه. به‌رزترین تیپی مۆسیقا به
سترانبێژی لاواز به هیچ کوێ ناگات، به پێچه‌وانه‌شه‌وه. هه‌ر
کامه ته‌واوکه‌ری یه‌کترن. به‌ینێکیش باسی سترانبێژ سالاری هاته
گۆڕێ که باسێکی مناڵانه‌یه. گرینگ ئه‌وه نییه کێنه پێکه‌وه
هاریکاری ده‌که‌ن. دیاره
ئاست و توانای ژه‌نیارانیش وه‌ک سترانبێژان دابه‌زیوه.
ژماره‌یه‌ک ژه‌نیارمان هه‌یه که به‌لای زۆربه‌ی مامۆستایانی
گۆرانییه‌وه کاری هونه‌رییان کردووه به‌ڵام چالاکییان تاکییه و
به‌جیا له یه‌کتر کار ده‌که‌ن. پێش تر یه‌کده‌نگی و ته‌بایی و
هاودڵی هه‌بوو و ئه‌و به‌زمه‌ی به ئامێری تاری "میزا حوسێن قولی"
یان "عه‌لی ئه‌کبه‌ری شه‌هنازی" پێشکه‌ش ده‌کرا، گۆرانییه‌کی شاز
بوو.
شه‌رق: ئێستا هه‌موو خۆ له یه‌ک ده‌شارنه‌وه.
نازری: ڕاسته، هونه‌رمه‌ندان له‌ده‌س یه‌ک هه‌ڵدێن. که‌شێک
سازبووه هونه‌رمه‌ندان حه‌ز له چالاکی گرووپ و تیپ ناکه‌ن.
چالاکی تاکه که‌سی له بره‌ودایه. که‌چی جاران ڕاس به
پێچه‌وانه‌وه بوو. دوا ئه‌زموون ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌وره‌ی
"چاووش". من کورد بووم و په‌روه‌رده‌ی داوێنی سرووشت. گه‌لێ هۆگری
شوێنه‌واری کۆن و دیرۆکی و پرسیارێکم
هه‌میشه ئه‌وه بوو له‌به‌رچی باری حه‌ماسی له گۆرانیدا
کاڵ بۆته‌وه. هه‌ر بۆیه تاک مامه‌وه و تاقه که‌س له گۆرانیدام
لاسایی که‌سم نه‌کردۆته‌وه و هه‌میشه‌ش لێی ترساوم. مامۆستایانیش
زۆریان ڕاسپێری ده‌کرد. به‌ڕێز سه‌فوه‌ت یه‌ک له‌وانه‌ی بوو پتر
له 30 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر پێمی گوت ده‌نگت هه‌ستێکی تیایه ده‌بێ
ئاگات لێی بێت. شه‌پۆلی
ڕا و ساف له ده‌نگتدا به‌دی ناکرێ، ده‌بێ لێیگه‌ڕێی هه‌روا
بمێنێته‌وه. چونکه ئه‌مه تایبه‌تمه‌ندییه‌کی نێو گۆرانی ئێمه
بووه که دواتر تیا چووه.
شه‌رق: ئه‌تۆش له‌و ده‌مه به‌دواوه به‌رده‌وام ئاگات له‌و
تایبه‌تمه‌ندییه بووه؟
نازری: چووم به‌دوای مێلۆدی و هه‌وا و فۆرمی بزربووی نێو گۆرانیدا.
به‌دوای مه‌وله‌ویدا چووم که شێعره‌کانی ده‌یتوانی له‌گه‌ڵ گۆرانی
مندا بێته‌وه.30 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر که شێعری مه‌وله‌ویم
ده‌خوێنده‌وه زۆر حه‌زم لێیان نه‌بوو.چونکه هه‌مووان ئاشقی شێعری
سه‌عدی بوون. یه‌که‌م جارێ که مامۆستا "به‌نان "م بینی قه‌ت
له‌بیر ناکه‌م.له ماڵی یه‌ک له ئاشنایان به ناوی دوکتۆر "نیزام
زاده نایینی" بووین.به‌ڕێز نایینی ئه‌و ده‌م که زۆر که‌م ته‌مه‌ن
بووم ده‌ستی کرد به تاریف دان و پیاهه‌ڵگوتنم.وتی مامۆستا ئه‌م
مێرمناڵه ئه‌بینی؟ به‌هره‌ی زۆر باشه.
شاره‌زای ڕه‌دیف و ده‌زگاکانی مۆسیقایه. گۆرانی ده‌چڕێ و
ئامێریش ده‌ژه‌نێ. ئه‌وه‌نده‌ی به منی دا هه‌ڵگوت که مامۆستا
به‌نان وتی: ده گۆرانییه‌ک بچڕه بزانم چلۆن ده‌خوێنی. من بۆ
یه‌که‌مجار شێعرێکی مه‌وله‌ویم که ساڵه‌های ساڵ دواتر به ده‌نگ
چڕیم، بۆ خوێنده‌وه؛
من
چه دانستم که این سودا ، مرا زین سان کند مجنون
کوا ده‌مزانی ئا ئه‌م عه‌شقه به‌م چه‌شنه من ئه‌کا مه‌جنوون
دلم
را دوزخی سازد دو چشمم کند پر خون
دڵم
لێ ئه‌کاته دۆزه‌خ،دوو چاویشم ئه‌کا پڕ خوێن
زند موجی بر ان کشتی
که تخته تخته بشکافد
که‌شتییه‌که‌م
به
شه‌پۆلێ به جارێ هه‌مووی تێک ده‌شکێ
که هر تخته فرو ریزد ز گردش های گوناگون
هه‌ر جاره و به شه‌پۆلانێ، ته‌خته به ته‌خته‌ی که‌شتییه‌که‌م
تا بنی زه‌ریا نوقم ئه‌بێ
نه‌نگی
هم برارد سر خورد کان اب دریا را ....
نه‌هه‌نگێکیش
لێم دیار ده‌بێ و ئه‌خواته‌وه له ئاوه‌که‌ی هه‌مان زه‌ریا
....
وتی؛ "ئه‌م شتانه‌ی ناویان دێنی چین؟ نه‌هه‌نگ، ته‌خته پاره،
که‌شتی. ئه‌م ووشه زبرانه ده‌نگت ده‌ڕووشێنن. تۆ ده‌بێ دووی
ووشه‌ی ناسک و شێعری ته‌ڕ و پاراو که‌وی."
ئه‌و ده‌م زه‌وقه‌که ئه‌وه‌ی ده‌ویست و مامۆستا "به‌نان" وتی واز
له جاده‌ی قیرتاو بێنه و به جاده‌ی شۆشته‌دا لێخوڕه. منیش وتم
ڕاسته ووشه‌ی ناسک گه‌لێکن به‌ڵام من حه‌زم له‌م شێعرانه‌یه.. من
نامه‌وێ له نێو گۆمێکدا مه‌له بکه‌م. پێم خۆشه له نێو
زه‌ریایه‌کی تووش و
شه‌پۆلاندا مه‌له بکه‌م. ده‌بێ ڕه‌خنه‌شم لێ‌بگرن؟ هه‌ر له‌به‌ر
ئه‌وه بوو چووم به دوای که‌شی سوور ڕئاڵدا
له نێو شێعری مه‌وله‌وی دا و هۆگریم به قاره‌مانی کۆن و
دێرین په‌یا کرد.
شه‌رق: له کامه به‌رهه‌می به‌ڕێزتدا ئه‌م لایه‌نه ده‌بینرێ؟
نازری: له به‌رهه‌می" گه‌شتێ بۆ ئه‌و لا" یان " به‌زمی لای
قاره‌مانان" ئه‌م ڕه‌هه‌نده پتر خۆ ده‌نوێنێ و تۆ نیشانه‌ی
نه‌وحه خوێنی و شین و شه‌پۆڕی تێدا نابینی. دایمه بیر له‌وه
ده‌که‌مه‌وه گه‌ر "بووعه‌لی سینا "گۆرانی چڕیبایه له هه‌مان
هه‌وایدا ده‌چڕی که من له به‌رهه‌می "گه‌شتێ بۆ ئه‌و لا" دا
تاقیم کردۆته‌وه. پێت وایه له به‌رهه‌می گوڵی سه‌ت چڵ دا
من چه‌ن ساڵان بووم؟ به‌ڵام هه‌ست و نه‌سته‌که‌ی لای مه‌وله‌ویم
گوێزتۆته‌وه.
شه‌رق: باشه مامۆستایان له ده‌ستت ڕه‌زا بوون ؟ وه‌به‌ر لۆمه‌یان
نه‌ده‌خستی؟
نازری: بیر و زه‌ینیان ئه‌وه‌نده بڕی نه‌ده‌کرد و ته‌نیا خۆیان
ده‌بینی و به‌س. به‌ڵام داریۆش سه‌فوه‌ت، نوور عه‌لی بروومه‌ند و
مامۆستایانی پایه به‌رز هه‌مووان دنه‌یان ده‌دام که‌چی
مامۆستایانی پله ناوه‌ندی ئه‌وه‌نده حه‌زیان لێم نه‌بوو.
شه‌رق: هاو سێره‌کانی(هاوته‌مه‌نه‌کان) خۆت چی؟
نازری: ئه‌وانیش حه‌زیان لێم نه‌بوو.
هه‌ندێ له دۆستانی ئه‌و ده‌وره‌م کاتێ من ده‌ستم ده‌کرد
به چڕین به نیشانه‌ی ناڕه‌زاێتی کۆڕه‌که‌یان به جێ ده‌هێشت .
نزیکه‌ی 33 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر شێعری نیما(م)
به ئامێری سێ‌تار چڕی و یه‌ک دوو له‌و دۆستانه‌ی ئێستا
گۆرانی ده‌خوێنن تۆران و قینیان کرد. به‌ڵام من زۆر شادم به‌وه‌ی
ئه‌وانه‌ی بۆ خۆ ناڕه‌زا بوون دواتر هه‌م ڕوویان له شێعری
مه‌وله‌وی کرد و هه‌میش شێعری نوێیان به ئاواز چڕی.
شه‌رق: پێت وایه بۆ له دونیای گۆرانیدا که‌س لاساییت ناکاته‌وه؟
نازری: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من له‌سه‌ر ئه‌داکان خه‌به‌تنم بووه که
لاسایی کردنه‌وه‌ی زۆر زه‌حمه‌ت و چه‌توونه.
شه‌رق: به‌ڕێز نازری ، کوڕه‌که‌شتان گۆرانی ده‌چڕێ، وا نییه؟
نازری: ڕاسته. به‌ڵام وه‌ک من ناچڕێ. پێم وتووه نابێ وه‌ک من
بچڕێ. ئه‌و له ته‌مه‌نی سێ ساڵانه‌وه ده‌ستی کرد به گۆرانی چڕین
و به‌لای زۆر مامۆستاوه خوێندوویه. بۆ خۆیشی ده‌زانێ گه‌ر وه‌ک
من بچڕێ کۆپی منی لێ ده‌رده‌چێ و ئه‌مه زوڵمێکه ده‌رحه‌ق به خۆی
. هه‌ڵبه‌ت ڕێگه‌یه‌کی دوور و درێژی له پێشه تا ڕێچکه و شێوازی
هونه‌ری خۆی ببینێته‌وه.
ژێده‌ر و سه‌رچاوه:1
- ڕۆژنامه‌ی "شه‌رق" شه‌ممه و یه‌ک شه‌ممه، 5 و 6 ی جۆزه‌ردانی
1386 ی هه‌تاوی، 26 و 27 ی مانگی مای 2007 زایینی
ئاماده‌کردن و وه‌رگێڕانی
بۆ کوردی: ڕێناس جاف |