وتووێژی گۆڤاری
پێشه‌نگ
له‌گه‌ڵ
هادی محه‌مه‌دی
به‌ڕێز هادی موحه‌مه‌دی نووسه‌ر و وه‌رگێڕی كوردستانی رۆژهه‌ڵات،
له‌م دواییانه‌دا سێ كتێبی "هه‌رێمی شین"، "فه‌لسه‌فه و مێتۆد" و
"مێژوو و وشیاری چینایه‌تی" وه‌رگێراوه و چاپی كردووه، بۆ
باسكردنی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و به‌رهه‌مانه گفت و گۆیه‌كمان
پێكهێنا.
شه‌ماڵ:
سه‌ره‌تا سپاست ده‌كه‌ین بۆ به‌شداریت له‌م وتووێژه‌دا، ئه‌گه‌ر
ده‌كرێت پێناسه‌یه‌كی كورتی خۆت بكه‌ی و بڵێی خه‌ریكی چ كارێكی؟
هادی محه‌مه‌دی:
ڕێز و سڵاو، من هه‌ر وه‌ك خۆتان ئاماژه‌تان پێكرد ماوه‌ی 10ساڵێكه
كاری خوێندنه‌وه و ڕاهینان ده‌كه‌م، به‌تایبه‌ت له دوو بواری
ئه‌ده‌بیات و فه‌لسه‌فه‌دا. تا ئه‌وكاته‌ی كه له‌و دیو بووم، (له
ئێران)، ده‌رفه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كان له چوارچێوه‌ی
كتێبدا نه‌بوو، جاروبار شتێكم له گوڤار و ڕۆژنامه‌كاندا
بڵاوده‌كرده‌وه، چ به شێعر، چ
وتار، چ وه‌رگێڕان. ماوه‌ی دوو ساڵێكه له‌م دیوم (له
كوردستانی باشوور)، لێره دۆخه‌كه باشتره و ده‌كرێ به‌شێوه‌ی
گونجاوتر كار بكرێت و چاپ بكرێت. له ماوه‌ی ئه‌م دوو ساڵه‌دا چوار
تا شه‌ش كارم ئاماده كردووه، كه سیانیان بڵاوبووه‌ته‌وه و
سیانی تریان له داهاتوودا بڵاوده‌بنه‌وه. هه‌ر وه‌ك وتم (من
به‌پێی توانا) له دوو بواردا كار ده‌كه‌م، شێعر و ئه‌ده‌بیات و
تیۆری و فه‌لسه‌فه. جاروبار ئه‌گه‌ر وتارێك بنووسم به‌ڵام تا
ئێستا زیاتر كاری وه‌رگێڕانم كردووه، وه‌رگێڕانه‌كانیش له زمانی
فارسیه‌وه‌یه، به‌داخه‌وه له زمانه‌كانیتردا شاره‌زاییم نیه.
تۆزێك ئینگلیزی ده‌زانم و له‌وه‌ش زۆر به‌هره وه‌رده‌گرم. بۆ
درێژه‌ی پرسیاره‌كه‌تان كه ده‌ڵێی ئێستا خه‌ریكی چ كارێكن،
ده‌مه‌وێ ئاماژه‌ی پێ بكه‌م كه كتێبه‌كه‌ی جۆرج لوكاچ "مێژوو و
وشیاری چینایه‌تی"، كه فارسیه‌كه‌ی "تاریخ و اگاهی گبقاتی" یه
ته‌واو بووه و ئامادی چاپه، ڕه‌نگه له دوو مانگی داهاتوودا چاپ
بكرێت. جگه له‌وه‌ش كتێبێكی تر له سه‌ر ژیان و به‌رهه‌مه‌كانی
لوسیه‌ن گوڵدمه‌ن، به‌ناوی "جامعه، فرهنگ، ادبیات" كۆمه‌ڵگا،
كلتوور، ئه‌ده‌بیات. ئه‌وه‌ش ته‌واو بووه و ده‌بێ تایپ و مونتاژ
بكرێت.
گه‌ر پێویست بێت له‌سه‌ر ئه‌م به‌رهه‌مانه قسه بكه‌م، ده‌بێ بڵێم
من به تایبه‌تی چه‌ند نووسه‌رێكم هه‌ڵبژاردوه ده‌مه‌وێ
ئه‌ندێشه و به‌رهه‌مه‌كانیان به كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان بناسێنم،
ئه‌وانه‌ش بریتین له: جۆرج لوكاچ، لوسیه‌ن گوڵدمه‌ن، هربێرت
ماركوزه، تیۆدور ئادورنۆ، میخایل باختین و ئانتونیۆ گرامشی، تا
راده‌یه‌ك دنیای فكری ئه‌م نوسه‌رانه‌م له كتێبی "فه‌لسه‌فه و
مێتۆد"دا ناساندووه و له هه‌ر كامیان چه‌ند وتارێكم وه‌رگێڕاوه.
پێویسته بڵێم هه‌موو ئه‌م بیرمه‌ندانه پێڕه‌وی نه‌ریتی ماركس و
هێگلن. شیاوی سه‌رنجه كه هه‌موویان دید و ڕوانگه‌یه‌كی كۆنكرێت و
هه‌مه‌لایه‌نه‌یان له ئاست فاكت، سوژه و كۆمه‌ڵگا هه‌یه. وه‌ك
ده‌زانین سێ به‌رهه‌می سه‌رده‌می لاوی جۆرج لوكاچ، كه زۆر
به‌ناوبانگن بریتین له "گیان و فۆرم"(1910)، "تیۆری رۆمان"(1915)،
"مێژوو و وشیاری چینایه‌تی"(1923)، یه‌كه‌میان دیدگایه‌كی كانتی
هه‌یه، دووهه‌میان له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌ندێشه‌ی هێگلی دارێژراوه،
سێهه‌میان تۆژینه‌وه‌یه‌كه له دیالكتیكی ماركسیستیدا. شتێكی‌تر
كه ده‌بێ لێره‌دا ئاماژه‌ی پێبكه‌م ئه‌وه‌یه كه لوكاچ له
سێهه‌م به‌رهه‌مدا كارێكی ئێجگار مه‌زن و چاره‌نووسسازی كردووه و
بنه‌مای تیۆری و جوانیناسی فه‌لسه‌فه‌ی كانت و هێگلی له‌سه‌ر
بناغه‌ی ماتریالیزمی مێژوویی و ماتریالیزمی دیالكتیكی ماركس
داڕشتووه و له مێژووی تیۆری و فه‌لسه‌فه‌دا نوێكاری و
داهێنانێكی گه‌وره‌ی ئه‌نجام داوه. به‌جۆرێك كه دوو مه‌كته‌بی
هه‌ره به‌ناوبانگی سه‌ده‌ی بیسته‌م (مه‌كته‌بی فرانكفۆرت و
مه‌كته‌بی بوداپێست) له كاره‌كانی ئه‌و سه‌رچاوه ده‌گرن.
شه‌ماڵ:
ئه‌گه‌ر بكرێت هه‌ندێك سه‌باره‌ت به كتێبی هه‌رێمی شین باسبكه‌ن
من وه‌كوو خۆم شتێكی
جوانكارانه‌ی تێدا ئه‌بینم، وه‌كوو له ئاماده‌كردنی كتێبه‌كه‌دا
دیاره ده‌ستتان داوه‌ته نوێكاریه‌ك ئه‌ویش وه‌رگێڕان و
كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ندین شێعری شاعیران و ئه‌دیبانی شۆڕشگێر و نوێ
خوازه، ئه‌م كاره‌تان له چی سه‌رچاوه‌ی گرتووه. ئه‌و
شاعیرانه چ ڕوانگه‌یه‌ك باس ده‌كه‌ن، و چ ڕوانگه‌یه‌ك له
كۆمه‌ڵگادا ده‌خه‌نه پێش چاو كه سه‌رنجی ئێوه‌ی راكێشاوه؟
هادی محه‌مه‌دی:
به‌ڵێ شێعر و به‌رهه‌مه‌كانی هه‌رێمی شین ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ 8_9
ساڵ پێشتر، یانی به درێژی هه‌شت نۆ ساڵ یه‌ك یه‌ك ئه‌و شێعرانه‌م
هه‌ڵبژاردووه و وه‌رمگێڕاون. وانیه كه دانێشتبێتم یه‌كسه‌ر ئه‌و
كاره‌م كردبێ، یانی هه‌ركامیان تایبه‌ت به سه‌رده‌مێكن. رۆشنه
كه بۆچی ئه‌وانه‌م هه‌ڵبژاردوه. زۆربه‌ی شێعره‌كانی ئه‌و
كتێبه (نزیكه‌ی 16 شێعری) به‌رهه‌می ئه‌حمه‌دی شاملووه، وه‌ك
ده‌زانین شاملوو هه‌م شاعیرێكی به‌رز و به‌ناوبانگه و هه‌م
بیرمه‌ند و فیلسوفێكی گه‌وره و جیهانیه. شاملوو كه‌سێكی
هیۆمانیست و ئینسان دۆسته، جگه له‌وه‌ش شێعره‌كانی هه‌م پڕاوپڕن
له تكنیك و جوانكاری و ستاتیك، هه‌م پڕیشن له فكر و فه‌لسه‌فه و
ئه‌ندێشه‌ی به‌رزی ئینسانی. هه‌روه‌ها ئه‌م كتێبه دوو شێعری "نیما
یوشیج"ی تێدایه، وه‌ك ده‌زانین نیما یوشیج ڕچه‌شكێنی شێعری نوێی
فارسی یه، یانی له‌و سه‌رده‌مه‌دا كه كۆمه‌ڵگای ئێران له باری
سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه نوێ ده‌بێته‌وه و شۆڕشی مه‌شرووته
سه‌رده‌گرێت، پێویسته له ئه‌ده‌بیاتیشدا شۆڕشێك بكرێت و
نوێبوونه‌وه‌یه‌ك بكرێت، بۆیه نیما دێت قاڵبه كۆنه‌كه
(قه‌واره‌ی كۆنی شێعری فارسی كه زیاتر عه‌رووزی بوو) ده‌شكێنێ و
شێعری نوێ داده‌هێنێ. نیما یوشیج چ له بواری فۆرم چ له بواری
نێوه‌رۆكدا كه‌سێكی نوێخوازه و وه‌ك خۆتان وتتان شۆڕشگێڕه.
ئه‌حمه‌دی شاملووش سه‌رده‌مێك پێڕه‌وی ئه‌وه، به‌ڵام دواتر بۆ خۆی
له قاڵبی نیمایی ده‌رده‌چێ و شێعری نوێ یان ژانرێكی نوێ به ناوی
شێعری سپی یان (free
verse)
داده‌هێنێ. جگه له‌وه ئه‌م به‌رهه‌مه دوو شێعری فروغ فروخزادی
تێدایه، وه‌ك ده‌زانین فروغ ژنێكی ئازا و سه‌ركێش و سه‌ربزێو و
شۆڕشگێڕ بووه و به‌ڕاستی له بواری ئه‌ده‌ب و شێعردا خاوه‌ن
دیسكورس (گفتمان) بووه و داهێنان و تازه‌گه‌ری كردووه. هه‌روه‌ها
شێعره به‌ناوبانگه‌كه‌ی "حه‌مید مصدق" قه‌سیده‌ی "شین، خۆڵه‌مێشی،
ڕه‌ش"ی تێدایه. وه‌ك ده‌زانین ئه‌م شێعره‌ی حه‌مید مصدق، هی
سه‌رده‌می خه‌فه‌قان و دیكتاتۆری دوای كودێتای1332 (1953
زایینی)ـه. ئه‌و كاته كه له ئێران خه‌فه‌قان و سانسۆر زاڵ
ده‌بێ و جۆرێك ناهومێدی و ڕه‌شبینی باڵ به‌سه‌ر هه‌موو شاعیران و
ڕۆشنبیراندا ده‌كێشێ. حه‌مید مصدق له‌م شێعره‌دا دوو چه‌مكی غه‌نا
(لیریك) و حه‌ماسه‌ی تێكئاڵاندووه و به‌رهه‌مێكی ئێجگار تۆكمه و
به‌رزی خولقاندووه.
به‌شی دووهه‌می كتێبه‌كه چه‌ند شێعرێكی شاعیرانی گه‌وره‌ی
جیهانی له‌به‌رگرتووه، به‌رجه‌سته‌ترینیان شێعره
به‌ناوبانگه‌كانی گارسیا لۆركا (شین‌گێڕی بۆ ئیگناسیۆ)یه.
ئیگناسیۆ، دۆست و هه‌ڤاڵی خۆشه‌ویستی لۆركا بووه‌و مه‌رگی جه‌رگبڕی
له ساڵی 1935دا به قووڵی كاری تێكردووه. به‌جۆرێك كه ئه‌و
شێعره‌ی بۆ نووسیوه، هه‌ر وه‌ك له پێشه‌كیه‌كه‌دا هاتووه،
نه‌ریتی ده‌وڵه‌مه‌ندی شین‌گێڕی ئیسپانیا كاریكردۆته سه‌ر ئه‌م
به‌رهه‌مه، به‌ڵام وه‌ك زۆرێك له ڕه‌خنه‌گران باسیان كردووه،
كاریگه‌ری سۆزی ئاگراوی ئه‌و شێعره كاتێك به ته‌شقی خۆی ده‌گات،
كه ساڵێك دواتر 1936 لۆركا به ده‌ستی فاشیسته‌كانی لایه‌نگری
فرانكۆ ده‌كوژرێت و ئه‌وجار زۆركه‌س پێیان وایه كه لۆركا ئه‌و
شێعره‌ی بۆ مه‌رگی خۆی نووسیوه، به‌جۆرێك كه سه‌رتاسه‌ری
ئیسپانیا ده‌ته‌نێته‌وه‌و هه‌تا ئه‌مڕۆش ڕه‌خنه‌گران پێیان وایه
كه گه‌وره‌ترین شێعر و به‌هێزترین به‌رهه‌مێكه كه تا ئێستا به
زمانی ئیسپانیایی نووسراوه.
هه‌روه‌ها ئه‌م به‌رهه‌مه چه‌ند شێعرێكی مارگوت بیكل (ژنه شاعیری
ئاڵمانی) له‌خۆگرتووه، ئه‌م ژنه دنیایه‌كی تایبه‌ت و جیاوازی
هه‌یه. سێ شیعری یانیس ریتسوس (شاعێری شۆڕشگێڕی یۆنانی) تێدایه،
ریتسوس خۆی ده‌نووسێ: هه‌موو ئه‌و شێعرانه‌ی له ئێواره‌یه‌كی
ساڵی 1968دا له دوورگه‌ی پارته‌نی نووسیوه. هه‌روه‌ها شێعرێكی
به‌ناوبانگی فریدریك نیچه، وه‌ك ده‌زانین نیچه بیرمه‌ندێكی
گه‌وره و جیهانیه
كه زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی زمانێكی شاعیرانه‌یان هه‌یه.
شه‌ماڵ:
هه‌روه‌ك باستان كرد، گه‌لیك شێعری شاعیران و ئه‌دیبانی گه‌وره‌ی
جیهانی له ناو ئه‌و به‌رهه‌مه دایه و هه‌ستێكی تازه‌ی تیا
ئه‌بینم كه پێم وایه له وه‌رگێرانی كوردیدا كارێكی نوێتر بێت
به نیسبه‌ت كاره‌كانی تر، به‌ڵام ئێوه وه‌كوو كه‌سێك كه كاری
وه‌رگێڕان ده‌كات، وه‌رگێڕان له كوردستان چۆن ده‌بینن، به بڕوای
به‌ڕێزتان وه‌رگێڕان ئه‌مڕۆ له كوردستان چ ده‌ورێك ده‌بینێت؟
هادی موحه‌ممه‌دی: ئه‌وه‌ی كه ئه‌م به‌رهه‌مه چۆن بێت و تا
چه‌نده سه‌ركه‌وتوو بێت، ئه‌وه ده‌بێ خوێنه‌ران و ڕه‌خنه‌گران
داوه‌ری له‌سه‌ر بكه‌ن. به‌ڵام بۆ خۆم پێم وایه كه شێعر ده‌بێ
هه‌مه‌لایه‌نه بێت، یانی به‌شێوه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه شته‌كان
به‌یان بكات. ڕاسته زمانی شێعر زمانی هه‌ست و سۆز، شه‌وق و
هه‌یه‌جان، خه‌ون و خولیا و فانتزی و ئیماژه. به‌ڵام شێعر ده‌بێ
خاوه‌ن فكر و ئه‌ندێشه‌ی به‌رزی ئینسانی بێ و خه‌م و مه‌راق و
كێشه‌كانی مرۆڤ له چوارچێوه‌ی شێعر و له پێكهاته‌ی فانتزیك و
ئیماژی شێعریدا به باشترین شێوه ده‌ربخا و ئاراسته‌ی بكات.
تا ئه‌و جێگایه‌ی كه ئیمكانی بووبێت من له‌م به‌رهه‌مه‌دا
هه‌وڵمداوه تكنیكه‌كانی ئه‌ده‌ب له‌به‌رچاو بگرم. به تایبه‌ت
ئیجاز (كورتبێژی)، كه یه‌كێك له پێشمه‌رج و پێویستیه‌كانه بۆ
سه‌ركه‌وتنی هه‌ر به‌رهه‌مێك. جگه له‌مه‌ش ده‌مه‌وێ ئاماژه
به‌وه بكه‌م كاتێ له محمد قازی (وه‌رگێڕی به ناوبانگی كوردی
ئێرانی) ـ وه‌ك ده‌زانین وه‌رگێڕدراوی دۆنكیشۆتی ئه‌و ساڵی 1328
وه‌ك به‌رهه‌می سه‌ركه‌وتووی ئێران ناسرا ــــ ده‌پرسن: به‌ڕای خۆت
هۆی سه‌ركه‌وتی دۆن‌كیشۆت له چی دایه؟ ده‌ڵێ: من پێم وایه
وه‌رگێڕ ده‌بێ بێجگه له زانینی زمانی سه‌رچاوه و زمانی
مه‌به‌ست، خاوه‌ن زه‌وق و سه‌لیقه بێت. ئه‌گه‌ر ئه‌م سێ فاكته
له كه‌سێكدا كۆ بێته‌وه ده‌توانێ له وه‌رگێڕاندا كاری باش بكات،
هه‌روه‌ها قازی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له سه‌ره‌تای ده‌ستكردن
به وه‌رگێڕاندا نزیكه‌ی 50 هه‌زار به‌ێت شێعری له‌به‌ر بووه،
ئه‌مه ده‌بێته پشتخان و خه‌زێنه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ند بۆ
هه‌ركه‌سێك كه كاری كولتوری و وه‌رگێران بكات. بۆ خۆم ئه‌و
وتانه‌ی محمدی قازی م به‌ته‌واوی قه‌بووڵه. ئێمه زۆر كه‌س
ده‌بینین كه هه‌ر دوو زمانه‌كه (زمانی سه‌رچاوه و زمانی
مه‌به‌ست) باش ده‌زانن، به‌ڵام كاره‌كانیان كاری به‌پێز نین،
ئه‌وه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌وه كه خاوه‌ن زه‌وق و سه‌لیقه
نین. جگه له‌وه‌ش تۆ ئه‌گه‌ر پشتخان و خه‌زێنه (بیرگه)یه‌كی
ده‌وڵه‌مه‌ندت هه‌بێت، ده‌توانی له كاره‌كانتا زۆر به‌هره‌ی لێ
وه‌رگریت.
له‌و به‌رهه‌دا تا
جێگایه‌ك ئیمكانی بووبێت تێكۆشاوم به زمانێكی پاراو و ڕه‌وان
شته‌كان دابڕێژمه‌وه، تۆ كاتێك شێعرێك یان به‌رهه‌مێك وه‌رده‌گێڕی
پێویسته پێكاته‌یه‌ك بڕوخێنی و پێكهاته‌یه‌كی دیكه دابهێنی.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش من تێكۆشاوم سه‌رنج بده‌مه ره‌هه‌ند و
لایه‌نه‌كانی تری ئه‌ده‌بیات كه بریتین له كێش، سه‌روا،
هارمۆنیا و مۆسیقا، یانی له دنیای ئیمڕۆدا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی
كه ده‌ڵێن وه‌زن و كێش باوی نه‌ماوه یان سه‌روا هێنده ده‌ور
نابینێ، تۆ پێویسته سه‌رنج بده‌یته كێش و هارمۆنیا و مۆسیقا له
پیته‌كان، له وشه‌كان و له ڕسته‌سازیدا. ئه‌وانه ده‌بێته هۆی
سه‌ركه‌وتنی ده‌قێك یان به‌رهه‌مێك. له به‌شی دووهه‌می
پرسیاره‌كه‌تاندا كه ده‌ڵێن باری وه‌رگێڕان ئه‌مڕۆ چۆن ده‌بینی،
به‌داخه‌وه من به باشی نابینم و ته‌نانه‌ت زۆر خراپیشی
ده‌بینم، وه‌گێڕان له‌م دیو (له كوردستانی باشور) بۆته پیشه‌ی
سه‌وداگه‌ری، یان بۆ ناو و ناوبانگ ده‌كرێ، یان بۆ پاره، یانی
زۆربه‌ی كه‌سه‌كان خه‌م و مه‌راقی ئه‌و كاره‌یان نیه، گرنگی
شیاوی پێناده‌ن و كاری جدی ناكه‌ن. به‌داخه‌وه دام و ده‌زگا
فه‌رهه‌نگیه‌كانیش، چ وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری، یان چاپخانه
شه‌خسیه‌كان خه‌م و په‌رۆشی ئه‌و شتانه‌یان نیه.
ئه‌گه‌ر به‌شێك له‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه بڵاوبوونه‌ته‌وه به‌راورد
بكه‌ین، ئه‌و شتانه به زه‌قی ده‌بینین. زۆر به‌رهه‌م
بڵاوده‌بێته‌وه تۆ كه ده‌یخوێنیته‌وه حه‌سره‌ت ده‌خۆی كه بریا
هه‌ر دوبلاژ نه‌كرابا و هه‌ر بڵاونه‌بوایه‌ته‌وه. نازانم،
هۆكاره‌كانی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زۆر شت یه‌كێكی ئه‌وه‌یه كه
ئه‌زموونی كوردی ئه‌مرۆ ئه‌زموونێكی ساوایه، هه‌رچه‌ند
نزیكه‌ی 15 ساڵی به‌سه‌ردا تێده‌په‌ڕێ، به‌ڵام هێشتا
ئه‌زموونێكی ساوایه. جگه له‌وه‌ش له بواری فه‌رهه‌نگ و چاپ و
بڵاوكردنه‌وه‌دا دیسان كۆمه‌ڵگای كوردی كه‌م ئه‌زموونه و
تازه هه‌نگاو ده‌نێ تا ئه‌و شتانه‌ی میله‌تانی تر و دنیای
مودێڕن سه‌رده‌مێكه پێی گه‌یشتوون، بیقۆزێته‌وه و پێی بگات. من
پێم وایه وه‌رگێران و چاپ و په‌خشی كتێب ده‌توانێ ده‌ور و
كاریگه‌ری قووڵی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا هه‌بێ و چین و توێژه‌كانی
كۆمه‌ڵگا زیاتر وشیار بكاته‌وه. هه‌ندێ له كارناسان پێیان وایه
ئه‌وه كه كۆمه‌ڵگای ئێران له‌چاو وڵاتانی دیكه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست كۆمه‌ڵگایه‌كی زیندوو، ئه‌كتیڤ و پڕ جۆش و خرۆشه،
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چالاكی بواری فه‌رهه‌نگی، له بواری
وه‌رگێڕاندا كاری زۆر ده‌كرێت. بۆ نموونه یه‌كێ له رۆژنامه‌كان
نووسیبوی ساڵانه له ئێران زیاتر له هه‌ر 23 ده‌وڵه‌ته
عه‌ره‌بیه‌كه كتێب چاپ ده‌كرێت. ئه‌مه پرسێكی ئێجگار گرنگه و
یه‌كێ له‌و هۆكارانه‌یه كه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ئێران له
زۆر بابه‌ته‌وه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌دا پێشه‌نگ بێت، له
نه‌ته‌وه‌ییكردنی نه‌وت و خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی سه‌رده‌می مصدق
دا، له بزاڤی چه‌پ دا، له بزاڤی ڕیفۆرمیستیدا و له گه‌شه‌ی
كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیدا، له هه‌موو ئه‌م بوارانه‌دا كۆمه‌ڵگه‌ی
ئێران به‌رده‌وام پێشه‌نگ و پێشڕه‌و بووه. له ئێران زۆر وه‌رگێڕی
پسپۆڕ و پڕۆفیشناڵ هه‌یه، یه‌كێك له كێشه‌كانی ئه‌م دیو
ئه‌وه‌یه كه ئدیتۆر نیه، یانی نووسه‌ر یا وه‌رگێر كه كتێبێك
چاپ ده‌كات ناتوانێ هه‌ڵه‌كانی خۆی ببینێت، یان كه‌متر
ده‌یانبینێ. به‌ڵام كاری ئدیتۆر (ویراستار) ئه‌وه‌یه، ئدیتۆر
له بواری گرامر و رێزماندا كه‌سێكی پسپۆڕ و پڕۆفیشناڵه و
به‌رهه‌مه‌كان ئدیت و رێك و پێك ده‌كات، به‌داخه‌وه له كوردستان
هێشتا ئه‌م شته وه‌ك نه‌ریتێك جێ نه‌كه‌وتووه. وه‌ك وتمان
وه‌رگێڕان ده‌توانێ گاریگه‌ری قووڵی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا هه‌بێ و
له سه‌رخستن و پێشخستنی كۆمه‌ڵگادا و له وشیاركردنه‌وه‌ی
خه‌ڵكدا ده‌وری به‌رچاو بگێڕێت...
شه‌ماڵ: به
ڕای به‌ڕێزتان هونه‌ر و ئه‌ده‌بیات ده‌توانێت له‌ئاست چینه
كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان چ ده‌ورێكی هه‌بێت؟
هادی
محه‌مه‌دی: ئه‌گه‌ر وای بۆ بچین كه كلتوور یان شێعر و
ئه‌ده‌بیات له هه‌موو چاخ و سه‌رده‌مێكدا دوو فۆرمی هه‌یه، ئه‌م
دوانه بریتین له: كلتووری پێشه‌نگ و پێشڕه‌و كه له خزمه‌ت
چینی پێشڕه‌و دایه و كولتوری نزم و رزیوو كه به‌رژه‌وه‌ندی
چینی كۆن و كونسرڤاتیڤ ده‌پارێزێ. به درێژایی مێژوو چینه‌كان
له ئاست یه‌كتر ڕاوه‌ستاون، هه‌میشه چینی دواكه‌وتوو كولتوور و
ئه‌ده‌بێكی نزم و گه‌نده‌ڵی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی
پێشه‌نگ و نوێخوازه و ڕوانگه‌یه‌كی به‌رز و كراوه‌ی هه‌یه
ئه‌ده‌بی چینی پێشه‌نگه، ئه‌ده‌بی چینی شۆڕشگێڕ و
به‌رهه‌ڵستكاره، وه‌ك ده‌زانین له درێژه‌ی خه‌بات و له
جه‌رگه‌ی شۆڕش و تێكۆشان و له نێو چه‌قی كێشه و ناكۆكی
دژه‌كان دایه كه تۆوی هونه‌ر و ئه‌ده‌بیات ده‌گرسێ، چه‌كه‌ره
ده‌كا و ده‌ڕسكێ و ده‌پشكوێ. ئه‌لبه‌ت نابێ له‌بیرمان بچێ كه
پێوه‌ندی هونه‌ر و ئه‌ده‌بیات له‌گه‌ڵ به‌ستێنی كۆمه‌ڵگا
پێوه‌ندییه‌كی ساده و راسته‌وخۆ نیه، به‌ڵكوو ئاڵۆز و
پڕنێوه‌نجی یه و به‌هۆی "كولتوور"، "پێكهاته‌ی زه‌ینی" و
"وشیاری شیاو" هه‌موار ده‌بێت. هه‌ركام له‌م چه‌مكانه‌ش پێویستیان
به شیكاری و لێكدانه‌وه هه‌یه. با ئاماژه به وته‌یه‌كی
ئا‌نتۆنیۆ گرامشی بكه‌ین، گرامشی ده‌ڵێ: له هه‌ر چاخ و
سه‌رده‌مێكدا دوو جۆر نووسه‌ر، یان دوو جۆر ڕۆشنبیرمان هه‌یه:
ڕۆشنبیری كلاسیك، ڕۆشنبیری ئۆڕگانیك. به ڕای گرامشی ڕۆشنبیری
كلاسیك ڕۆشنبیرێكی پارێزكار و كۆنسرڤاتیڤه و هێشتا داكۆكی له
چه‌مك و بنه‌ما نه‌ریتی و داڕزیوه‌كان ده‌كات كه كات و
سه‌رده‌میان به‌سه‌رچووه. به‌ڵام نووسه‌ر و ڕۆشنبیری ئورگانیك
ڕۆشنبیری چینی پێشه‌نگ و شۆڕشگێڕ و پێشكه‌وتنخوازه كه ده‌یه‌وێت
چه‌مك و مێتۆد و بنه‌ماكانی ئه‌م چینه تازه‌یه تیۆریزه بكا و
دایبڕێژێت. به‌پێی ئه‌م وته‌یه‌ی گرامشی ده‌كرێت ئێستا له
كۆمه‌ڵگای خۆماندا ئه‌م دوو به‌ره‌یه ده‌سنیشان بكه‌ین و به باشی
له شوێنی خۆیاندا جێگیریان بكه‌ین. یانی ئه‌و نووسه‌ره‌ی له
كۆمه‌ڵگای ئه‌مڕۆدا بۆ تیۆریزه‌كردن و داڕشتن و په‌ره‌پێدانی
بنه‌ماكانی مودێڕنیزم، سێكۆلاریزم و گه‌یشتن به مۆدێرنیته
تێده‌كۆشێ ڕۆشنیرێكی ئورگانیكه، ڕۆشنبیرێكی پێشه‌نگ و نوێخوازه
كه ده‌یه‌وێ كاروانی پێشڤه‌چوون سه‌ربخات. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه
هێشتا داكۆكی له چه‌مك و بنه‌ما داڕزیوه‌كان ده‌كات ڕۆشنبیرێكی
كلاسیك و نه‌ریتی و دواكه‌وتووه.
هه‌ر به‌مپێیه ده‌كرێ توێژینه‌وه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه له‌سه‌ر
به‌رهه‌مه هونه‌ری و ئه‌ده‌بییه‌كان بكه‌ین. له‌م بابه‌ته‌وه
توێژینه‌وه‌ی لوسیه‌ن گوڵدمه‌ن (خودای نادیار) كه له‌سه‌ر
به‌رهه‌مه‌كانی پاسكاڵ و راسین كردویه و پێكهاته‌ی ئه‌م
به‌رهه‌مانه (ئه‌ندێشه‌ی تراژیك)ی له‌گه‌ڵ ژانسێنیزم
(پێكهاته‌ی زه‌ینی ئاریستۆكراسی خاوه‌ن شكۆی سه‌ده‌ی
حه‌ڤده‌هه‌می فه‌رانسا) پێوه‌ند داوه، ناوبانگی جیهانی هه‌یه
و وه‌ك به‌رهه‌مێكی كلاسیكی بواری سۆسیۆلۆژی ئه‌ده‌بیات حساب
ده‌كرێت. هه‌روه‌ها لوسیه‌ن گوڵدمه‌ن له به‌رهه‌مێكیتردا له‌مه‌ڕ
فه‌لسه‌فه‌ی كانت ئاماژه به‌وه ده‌كا كه گۆته شاعیر و
نووسه‌ری به‌ناوبانگی ئاڵمانی له ژیانی ئه‌ده‌بیدا چه‌ندین قۆناغی
تێپه‌ڕاندووه، له قۆناغیكدا كه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ده‌رباری
وایمار دایه - وه‌ك ده‌زانین ده‌رباری وایمار حكومه‌تێكی
دواكه‌وتوو و كۆنه‌په‌ره‌ست بووه- و خزمه‌ت به كولتوری وایمار
ده‌كات، لاوازترین به‌رهه‌می خۆی (یانی "زۆڵه كچ") ده‌نووسێت،
به‌ڵام هه‌ر ئه‌م گۆته‌یه كاتێ له‌گه‌ڵ خه‌ون و خولیای رێبه‌ران
و لایه‌نگرانی شۆڕشی مه‌زنی فه‌ره‌نسا (ناپلیۆن) ده‌كه‌وێ، -
وه‌ك ده‌زانین شۆڕشی مه‌زنی فه‌ره‌نسا یه‌كه‌مین بزاڤی سیاسی،
كلتووری و كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وروپا بوو كه له فه‌ره‌نساوه
ده‌ستی پێكرد و دواتر سه‌رتاسه‌ری ئه‌وروپای ته‌نیه‌وه -
به‌هێزترین و گه‌وره‌ترین به‌رهه‌می خۆی (یانی "فاوست")
ده‌نووسێ. به‌پێی ئه‌م وته‌یه‌ی گوڵدمه‌ن، نووسه‌ر یان شاعیر
ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ چینێكی كۆمه‌ڵایه‌تی پێشه‌نگ و نوێخواز بێت،
دیدگایه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ند، هه‌مه‌لایه‌نه و كراوه‌ی هه‌یه و
پوتانسیه‌لی ره‌وت و بزاڤه نادیاره‌كانی مێژوو هه‌ست پێده‌كا و
ده‌توانێ به‌رهه‌می به‌رز و گه‌وره بخولقێنێت (وشیاری شیاو).
به‌ڵام ئه‌گه‌ر له خزمه‌ت چینی كۆن و نه‌ریتیدا بێت دیدگایه‌كی
نزم و داخراوی هه‌یه و چاوی له‌ئاست راستییه‌كان كوێره و
پۆتانسیه‌لی هێزه مێژووییه‌كان هه‌ست پێناكا و به‌رهه‌می نزم و
گه‌نده‌ڵ ده‌نووسێت (وشیاری درۆینه).
شه‌ماڵ: له
دواییدا ده‌ست خۆشیت لێده‌كه‌م، من پرسیارێكی وام نه‌ماوه
ئه‌گه‌ر ئێوه قسه‌یه‌كتان هه‌یه فه‌رموون:
هادی
محه‌مه‌دی: زۆر سپاستان ده‌كه‌م بۆ ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی بۆ
منتان ره‌خساند. منیش هیوادارم هونه‌ر و ئه‌ده‌بیاته‌كه‌تان هونه‌ر
و ئه‌ده‌بیاتێكی پێشڕه‌و و به‌ڕاستی كراوه بێت، له هیچ جۆره
ڕوانگه‌یه‌كی جیاواز و ره‌خنه‌گرانه نه‌ترسێت و خزمه‌ت به
كۆمه‌ڵگا بكات، هیوادارم مدیا و راگه‌یاندنتان ئازاد و كراوه بێت،
به‌تایبه‌ت له دنیای ئه‌مڕۆدا مدیا ده‌توانن زۆر كاریگه‌ر بێ و
هونه‌ری پێشه‌نگ، هونه‌ری نوێخواز، هونه‌ری تۆكمه و
هه‌مه‌لایه‌نه به هه‌موو دیدگا جیاواز و ته‌نانه‌ت
دژوازه‌كانه‌وه ده‌ربخا و ئاراسته بكات. من جارێكی‌تر سپاستان
ده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم.
په‌راوێز:
1) كتێبی "هه‌رێمی شین" له‌لایه‌ن بنكه‌ی ئه‌ده‌بی روناكبیری
گه‌لاوێژه‌وه چاپ كراوه.
2) كتێبی "فه‌لسه‌فه، مێتۆد..." چاپخانه‌ی شڤان چاپی كردوه.
3) كتیبی "میژوو و وشیاری چینایه‌تی" له‌لایه‌ن رێكخراوه
دیموكراتیه‌كانه‌وه چاپ كراوه.
1.
|