ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌می کوردستانی ئێران

وتووێژ
 
  نەبوونی ئێحساسی ئەمنیەت، خراپتر لە گوللە، مرۆڤ دەکوژێت
Home
فارسی
English
 

و: نارین محەمەدی

ـ خاتوو ویلیامز بۆچی دەنووسی؟

وڵامی ئەم پرسیارە زۆر سەختە. لە منداڵیەوە گوێم لە چیرۆک بووە. حەزم دەکرد رۆژێک چیرۆکگەلێک بڵێم کە کەس تا ئێستا نەیوتووە. بەگشتی زەینی پرسیارکەر حەزی لە داهێنانە. کاتێک کە یەکەم چیرۆکەکانم بڵاو کردەوە ئۆمێدوار بووم بە خۆم.

ـ یەکەم چیرۆکت کەی بڵاو کردەوە؟

باش بە بیرم نایەت. چیرۆکی زۆرم دەنووسی و دەمنارد بۆ گۆڤارەکان. بەڵام وابزانم لە گۆڤاری Double Take بوو. گۆڤارێکی ئەدەبی گرینگە کە ئێستاش بەردەوامە. کاتێک کە ناوی خۆمم لە پێناو ناوی "ریچارد براتگین"، "دۆنالد بارتلمی" بینی، شانازیم بەخۆمەوە کرد. پەنجا دانە لە گۆڤارەکەم کڕی. بە نێو دۆستاندا بڵاوم کردەوە. بەرپرسی بڵاوکردنەوەی گۆڤار کاتێک کە زانیبووی پەنجادانە لە گۆڤارەکە لە یەک کتێب¬فرۆشیدا فرۆشراوە، سەری سوڕمابوو. کاتێک کە زانیان خۆم هەموویانم کڕیوە، بێجگە لە پاداشی نووسینەکەم، لە سەدا سی داشکانیان لە کڕینی گۆڤارەکاندا بۆ کردم.

ـ چیرۆکەکانت لە کوێ دەهێنی؟ تۆ گرنگی بە منداڵانی قارەمان دەدەیت، هۆکاری ئەوەیکە چیرۆکەکانت لە زمانی منداڵانەوەیە یان تایبەتە بە منداڵان چیە لە حاڵێکدا ناوەڕۆکیان گەورەساڵانەیە؟

ئەڵبەت من چیرۆکی منداڵان نانووسم. چیرۆکەکانیش لە ژیانی رۆژانە وەردەگرم. ئەڵبەت ئەم چیرۆکانەش هەموویان روویان نەداوە. بەشێکە لە رووداوێک یان مەتەڵێک لە نێو بازار، یان شتێک کە بینیومە. سەگێک وەدووی کچێکی چکۆلە کەوتبوو، کچەکە دەویست خۆی بگەیەنێتە سەیارەکەی دایکی بەڵام دەرگای سەیارەکە داخرابوون و دایکەکەش لە نێو سەیارەکە پەشۆکابوو و نیدەیتوانی دەرگەکان بکاتەوە ئاکامەکەی قاچی زاماری کچێک بوو و نەخۆشخانە و هتد. هەر ئەمە بوو بە چیرۆکێک بۆ دواتر. هۆکاری ئەمەی¬کە منداڵەکان دەهێنمە گۆڕەپانی چیرۆکەوە باوەڕێکە کە هەمە بە منداڵان. ئەوان هێمای پاکیەکی رێژەیین. هێمانی بێگوناهی لە یەکەم روانیندا.

ـ ئایا لە چیرۆکەکانتا پەنا بۆ بەسەرهاتیش دەبەیت؟

ئەگەر بڵێم نە، درۆم کردووە. ئەگەر کەسانیتریش بڵێن بێگومان بۆ شاردنەوەی هەندێ تایبەتمەندیە لە ژیانی تاکەکەسی خۆیان. بەهەرحاڵ بەسەرهاتیش بەجۆرێک خۆی دەنوێنێت. نووسەرانێک وەک "ئێرنێست هێمینگۆی"، "جان چیۆر"، "ایزاک بێل"یش باسی ژیانی خۆیان کردووە. ئەمانە دواتر دەردەکەوێت. ئەڵبەت ئەبێت نووسەر ئاگاداری ئەوە بێت گە ئۆتۆبیۆگرافی خۆی نەداتە دەرخواردی خوێنەر. باوکی "ریمۆند کاڤێر" دارتاش بوو. گوایە خۆشی لە دارتاشخانە کاری دەکرد. خۆی دانی بەوەدا ناوە کە هەندێ لە چیرۆکەکانی بەپێی راستی نوسیوە. بەڵام لە نێو چیرۆکەکانی لە بۆنی خاکەدار، مشار کەلێکێکی زۆری ورەگرتووە.

ـ هەندێ جار چیرۆکەکانت زۆر تاڵ دەبن بەتایبەت پێوەندی، جیابوونەوەی منداڵان و گەورەکان، بۆچی ئەوەندە رەش، ئەوەندە تاڵ؟

بەم شێوە گشتیە ئاوەها بۆختانێک قەبووڵ ناکەم. ئەمڕۆکە لە ژیانی ئێمەگەلدا، لەم جوگرافیا تایبەتەدا کەس لە برسا نامرێت. ئەو پێوەندیەی نێوان چەوسێنەر، چەوساوە، بەقەولی ئەدەبیاتی پرۆلتاری سەرمایەدار، کرێکار، تا رادەیەکی زۆر کەم بووەتەوە. بۆیە پێوەندی مرۆڤەکان وەک دیارە چاک بووە. بەڵام ئاسوودەیی کۆمەڵایەتی لە پێناو هەندێ ناپۆریدا بووەتە هۆی پەرێشان ـ رەوانی. نەبوونی ئێحساسی ئەمنیەت، خراپتر لە گوللە مرۆڤ دەکوژێت.

ـ کەوایە ئایا ئاسوودەیی کۆمەڵایەتی خراپە و هەر ئەم ئاسوودەییە بووەتە هۆی نائەمنی؟

پێم وایە باش لە قسەکەم تێنەگەشتووی. ئەمەی کە بڵێم ئاسوودەیی خراپە گەوجیە. مەبەستم لە ئاسوودەیی کۆمەڵایەتی، ئاسوودەییەکی لەرادەبەدەرە. ئەو رادەیەش ژیانێکی باوە لەگەڵ پێداویستیە مادی و مانەویەکان بۆ بەهرەدارەکان. ئەگەر ئەم هەستە دروست بێت کە ئەم ئاسوودەییە باوە لە خەڵکی دەستێنی، ئەوکارت هەست بە نائەمنی دەکات.

ـ ئایا پێت وایە چیرۆکەکانت گۆڕان لە کۆمەڵگا دروست دەکات؟ ئایا لەگەڵ خوێنەرەکانت پێوەندیت هەیە؟

من نووسەرم. ئەرکی پێکهێنانی شۆڕشیش ماوێکی زۆرە لەسەر شانی نووسەر لابراوە. بۆیە ئیتر هێڵکاریە رەش و سپیەکانی ریالیزمی سۆسیالیزمی، کڕیاری نەماوە. ئەڵبەت ئۆمێد بە گۆڕان بەردەوامە. زیاتر لەگەڵ هێندێ لە خوێنەرەکانم لە رێگای نامەنووسینەوە و رووبەڕوو پێوەندیم هەیە. لە پۆلەکانی چیرۆکنووسیش لەگەڵ بازێکیان پێوەندیم هەیە. زیاتر دوای چاپی کتێب گەشتی زانکۆیی دادەنرێت کە سەرنجڕاکێشە.

ـ ئاماژەت بە پۆلی چیرۆکنووسی کرد. ئایا ئەم پۆلانە نووسەر پەروەردە دەکەن؟

 کاتێک ئەم دەوراتە لە ژێرچاودێری کەسانێکی باش وەک "جان گاردنێر" یان "جۆیس کرۆل ئۆتس" بێت، نووسەرکان پیتۆلتر دەکات. ئەڵبەت ئێمەش خۆمان بەرهەمی ئەم جۆرە دەوراتەین. هیچکەس زگماکی نووسەر نیە. کاری ئەم پۆلانەش بریقەدار کردنی کاری نووسەر. کاتێکیش هیچ شتێک نەبێت بۆ بریقەدار کردن، نووسەر تەفروتونا دەبێت. هەر بەم بۆنەوەیە کە هەندێ کەس روو دەکەنە نووسەری بەڵام لە تەواوی ژیانیاندا هیچ شتێک بڵاو ناکەنەوە. ئەم کەسانە تەفروتونا بووەکانی ئو جۆرە پۆلانەن.

ـ ئایا نووسراوەکانتان دووبارە دەخوێننەوە یان دەیدەنە دەست نڤیسیار؟

زیاتر پاش نووسین تا مانگێک ناچم بەلای نووسراوەکەمدا. پاشان دەڕۆمء دیسان لێکدانەوەیەکی لەسەر دەکەم. ئەگەریش مەبەستتان هەڵەچنە، بەڵی ئەو دەمەی کە کۆمپیۆتەر ئەوەندە پێشکەوتوو نەبوو ئەم کارەم دەکرد.

ـ ئایا تا ئێستا پێش هاتووە چیرۆکێک بڵاو بکەیتەوە و دواتر لێی پەشیمان بیتەوە. وێکەوتت لەگەڵ وەها دیاردەیک چۆن دەبێت؟

نووسراوەکان وەکوو منداڵی ئێمەن. ئەنانەت ئەگەر کەمئەندام یان نەخۆشیش بن. دڵمان بۆیان دەسووتێت. بەڵام خۆ ناتوانین کارێکیش بکەین.

ـ تەنانەت پێداچوونەوەش؟

بەڵێ تەنانەت پێداچوونەوەش. ئەو بەرهەمانە دەبێت بمێنن تاکوو نووسەر ئەمڕۆ و دوێنیی خۆی لەبیر نەچێت.

ـ لە مامۆستایانی چیرۆکنووس کاری چ نووسەرێکت زۆرتر خۆش دەوێت؟

داستایۆفسکی و چخۆف، چخۆفی نازدار.

ـ لە نووسەرانی سەردەم چی؟ کام نووسەر زۆرترین کاریگەری لەسەر تو هەبووە؟

هەموو نووسەرانی جیهان کاریگەریان لەسەر کاری من هەبووە. چونکو ئەدەبیات و چیرۆک وێڕای تاکانەبوونی، بەرهەمی عەقَلی کۆمەڵ و، بیرەوەری میژووی مرۆڤە. من ستایشی "ئێرنێست هێمینگۆی" دەکەم. چیرۆکی "تەپۆڵکەکانی وەک فیلی سپی" لەگەڵ "پیرەمێرد و دەریا" کەی شاکارە. هەروەها "ایزاک بێل"، "میکائیل بۆلگاکف"، "جان چیڤێرۆئاپدایک". لە نووسەرانی سەردەمی خۆشم دەبێت ئاماژە بکەم بە "توبیاس ڤۆلف".

ـ پرسیاری کۆتاییم ئەوەیە کە باوەڕت بە جیاوازی چیرۆکی ژنانە، پیاوانە هەیە؟ ژن بوونت تا چەندە لە نێو چیرۆکەکانت کاریگەیە.

باوەڕ ناکەم کاریگەر بێت. چیرۆک سنووری رەگەز ناناسێت. چیرۆکی ژنانەی باش پیاویش دەتوانێ بینووسێیت. کاتێک کە چیرۆکەکەی من وەکو چیرۆکی هەڵبژێردراو بە "ریمۆند کارۆر" درابوو و بە پێی پێوەدان، ناوی چیرۆک، نووسەر، گۆڤارەکەیان قرتاندبوو، ریمۆند وتبووی ئەم کابرایە دەبێتە نووسەرێکی باش. ئەڵبەت کە من کابرا نەبووم. بەڵام تا ماوەیەکی زۆر لە بیری قسەکەی ریمۆنددا بووم، تەنانەت ئەمڕۆش کە ناوبانگێکم هەیە.

 

سەرچاوە: گلستانە، ژ35، ل64و65، وەرگێڕ بۆ فارسی اسداللە امرایی.






info@qelem.com