|
گفتوگۆی:
هۆگر عومه‌ر
پ/شیعر ده‌نگدانه‌وه‌ی دوو جیهانه، جیهانێك كه پێی
ده‌ڵێن واقیع و ئومێدی جیهانێكی تره كه خه‌یاڵه،
ئایا تۆ چۆن ده‌توانیت هه‌مائاهه‌نگییه‌ك درووست
بكه‌یت له‌نێوان ئه‌و دوو جیهانه؟ یان خه‌یاڵ له‌نێو
شیعره‌كانی تۆدا یانی چی؟ ئایا شیعر ده‌توانێت ئه‌و
بۆیاغه بێت جارێكی دیكه ژیانی پێڕه‌نگ
بكه‌یته‌وه؟
و/شیعر له‌نێوان ئه‌و دوو جیهانه‌دا یان ئه‌وه‌ی
(هایدگه‌ر) به دوو چه‌مكی جیهان و زه‌وی ناوی
ده‌بات، بۆشاییه‌ك ده‌خولقێنێت ئه‌و بۆشاییه وه‌ك چۆن
به‌رائه‌تی لێده‌تكێت به هه‌مان شێوه ترسی له‌خۆ
گرتووه، ئه‌گه‌ر ترس له كۆی گومانه‌كانه‌وه
بێته‌وه كه سه‌ر به وێڵگه‌كانی مانایه، ئه‌وه
به‌رائه‌ت له وه‌شاندنی پڕشنگه دره‌وشاوه‌كانه‌وه
به‌رجه‌سته ده‌بێت. له‌نێوان وێڵگه‌كانی مانا‌و
پڕشنگه جوانه‌كانی به‌رائه‌ت شیعر نه ره‌نگكردنی
ژیانه، نه بڕوای به ره‌نگێكی تایبه‌ته‌وه
هه‌یه، نه ره‌نگدانه‌وه‌ی واقیعه، نه وه‌ك
ئه‌لته‌رناتیفی واقیع ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵكو هه‌ڵگری
كۆمه‌ڵێك پرسه له‌مڕۆی ژیاندا، به‌رده‌وامبوونی
ئه‌و پرسانه‌ش له به‌رده‌وامبوونی ناكۆكی نێوان
ئه‌و دوو جیهانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت. به
دیوه‌كه‌ی دیكه ئه‌وه بۆشایی نێوان ئه‌و دوو
جیهانه‌یه كه جیاوازی درووست ده‌كات، به‌بێ پرسی
جیاوازی وزه‌ی بیركردنه‌وه، شیعر وجودی نییه.
به‌بێ ئه‌و ناكۆكییه ده‌رفه‌تێك بۆ تێڕامان و
خه‌یاڵ و به‌رهه‌مهێنان درووست نابێت، هه‌ر
له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش بۆشایی ناوبراو لای
(هایدگه‌ر) وه‌ك شوێنی لێوردبوونه‌وه‌و
بیركردنه‌وه‌ی خود سه‌یر ده‌كرێت، چونكه هایدگه‌ر
پێیوایه مرۆڤ ناتوانێت له هه‌بوونی خۆی تێبگات
ته‌نها له‌رێگه‌ی تێگه‌یشتن له خودی خۆی نه‌بێت،
له‌رێگه‌ی ئه‌و خوده‌ی كه هه‌یه ده‌رك به وجودی
خۆی ده‌كات، دامه‌زراندنی وجودیش له‌رێگه‌ی
دیالۆگه‌وه مه‌یسه‌ر ده‌بێت، دیالۆگ به‌و وه‌سفه‌ی
كه شێوه‌یه‌كی تایبه‌ته له درووستكردنی زمان.
دیالۆكیش بێ جیاوازی، بێ بیروڕای جیاواز وجودی
نییه، هه‌ر له‌وێشه‌وه نیشته‌جێبوون له‌و بۆشاییه
كه به زمان ناوزه‌د كراوه وه‌ك مه‌سه‌له‌یه‌كی
شیعری سه‌یر ده‌كرێت، مه‌سه‌له‌ی شیعریش ته‌نها
دیارده‌یه‌كی رۆشنبیریی نییه، به‌ڵًكو ناونانێكه
بۆ دامه‌زراندن، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه
جه‌وهه‌ری شیعر له جه‌وهه‌ری زمان نزیك
ده‌بێته‌وه، وه‌ك چۆن هه‌ر له‌وێشه‌وه لێیجیا
ده‌بێته‌وه، به‌و مانایه جه‌وهه‌ری شیعر له‌سه‌ر
رێسای به‌یه‌كگه‌یشتن و جیاوازی وه‌ستاوه. كه‌واته
شیعر ئه‌و بۆیه نییه كه جارێكی دیكه ژیانی
پێڕه‌نگ ده‌كه‌یته‌وه، به‌ڵكو له به‌یه‌كگه‌یشتنی
خه‌یاڵ و جیاوازی مانا راده‌بێته‌وه، له خۆ
حه‌شاردانی ماناكان و دره‌وشانه‌وه‌ی خه‌یاڵ
به‌رجه‌سته ده‌بێت.
ببووره ناتوانم له‌باره‌ی خه‌یاڵ له شیعره‌كانی
خۆم قسه بكه‌م، به‌لاَم پێموایه خه‌یاڵ له شیعردا
ته‌عبیر له قه‌له‌قی ناوه‌وه‌ی مرۆڤ ده‌كات، ده‌شێ
قه‌له‌قی مرۆڤ له به‌رائه‌تی بۆشایی نێوان
ده‌ركه‌وتنی پڕشنگ و حه‌شاردانی مانا نزیك
بكه‌ینه‌وه به‌و مانایه‌ش مرۆڤ بوونه‌وه‌رێكه
فرێدراوه‌ته نێوان مه‌رگ و له‌دایكبوون. وه‌ك چۆن
ترسی مرۆڤ له مه‌رگ وا ده‌كات له‌نێوان مانا
جیاوازه‌كاندا په‌نایه‌ك بۆخۆی بدۆزێته‌وه.
پ/ئایا شیعر پرۆسه‌ی خۆ دۆزینه‌وه‌و كۆكردنه‌وه‌ی
پارچه‌كانی گیانه له‌نێو ده‌قه‌كاندا، یاخود ونبوون
و گه‌شتكردنی شاعیره بۆ حاڵی فه‌نابوون؟
و/شیعر نه گه‌ڕانه به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی خود وه‌ك
لای خودگه‌راكان قسه‌ی لێده‌كرێت، نه فه‌نابوونه
له نموونه‌ی بالاَدا وه‌ك لای میسالییه‌كان هه‌یه.
شیعر به‌رجه‌سته‌كردنی پرسی سه‌رده‌مه، خه‌ونێكی
ناواقیعییه له‌به‌رامبه‌ر حه‌قیقه‌تێكی
نه‌فره‌تلێكراو، شیعر له بڕینی حه‌قیقه‌ته‌كانه‌وه
دێته‌وه، به‌رده‌وام له گه‌مه‌ی ده‌ركه‌وتن و خۆ
حه‌شاردان راست ده‌بێته‌وه.. شیعر لادانێكی كراوه‌ی
ئاڵۆزه له‌نێوان گومان و دڵنیایی یاری له‌گه‌ڵ
لادانه‌كانی زمان ده‌كات.
شیعر له سه‌ر دۆڕانی به‌رده‌وامی مانا‌و
به‌رجه‌سته‌كردنی پڕشنگه جیاوازه‌كان گه‌مه‌كانی
خۆی درێژه پێده‌دات، یان به مانایه‌كی دیكه
له‌رێگه‌ی تێپه‌ڕاندنی مانا‌و خه‌یاڵی
ئیبداعیانه‌وه دێته نێو ژیانه‌وه، ره‌نگه
ئیشكالییه‌تی یه‌كه‌ممان له‌و قسه‌كردنه له‌سه‌ر
شیعر له‌وێوه بێت كه هه‌موو خودێك شێوازی تایبه‌ت
به‌خۆی به‌رهه‌م دێنێت، وه‌ك چۆن ئیشكالییه‌تی
دووه‌می ئیشكالیه‌تی یه‌كه‌م له رسته‌یه‌كی
مالامێ درێژ ده‌بێته كه ده‌ڵێت زمان قسان ده‌كات
نه‌ك نوسه‌ر، نووسین گه‌یشتنه به‌و پنته‌ی كه زمان
دێته‌گۆ نه‌ك خود. به‌و مانایه ئیتر شیعر
پرۆسه‌یه‌كی ئاڵۆزه نه له دۆزینه‌وه‌ی خود كورت
ده‌كرێته‌وه ئه‌گه‌رچی تارمایی وجودی خودگه‌رایی
به‌دواوه‌یه، نه به‌ره‌و حاڵه‌تی فه‌نابوون ده‌چێت،
وه‌ك چۆن له‌سه‌ر كۆكردنه‌وه رانابێته‌وه، به‌ڵكو
به‌رده‌وام له ناكۆكییه‌كان و قه‌له‌قی
به‌یه‌كگه‌یشتن و به‌یه‌كنه‌گه‌یشتندایه، له
پرۆسه‌ی دیار‌و نادیاردا خۆی هه‌ڵده‌گرێته‌وه...
زه‌مه‌نی شیعر ستوونییه له به‌شداری ئه‌ویدیكه‌ی
جیاواز دێته به‌رهه‌م، له داهاتووه‌وه به‌ره‌و
رابردوو و ئێستا ده‌جوڵێت، زه‌مه‌نی شیعر زه‌مه‌نی
ئازادییه له به‌شداری ئه‌ویدیكه‌ی خوێنه‌ر،
هه‌نووكه‌یی خۆی داده‌مه‌زرێنێت، له ئه‌ویدیكه‌ی
جیاواز له مانایه‌كه‌وه به‌ره‌و مانایه‌كی دیكه
ده‌جوڵێت، هه‌ر له‌رێگه ئه‌ویدیكه‌وه له‌به‌رامبه‌ر
مه‌رگ په‌یوه‌ندی به ژیانه‌وه ده‌كات. شیعر
درووستكردنی ئه‌و فه‌زایه‌یه كه ته‌عبیر له
ئازادییه‌كانی مرۆڤ ده‌كات و وه‌ك شیاوێكی
ئه‌نتۆلۆژی ده‌رده‌كه‌وێت. شیعر زیندووه‌و له‌گه‌ڵ
ژیان ده‌جوڵێت و هه‌ناسه ده‌دات و گه‌شه ده‌كات،
وه‌ك چۆن به دیوه‌كه‌ی دیكه ته‌عبیر له شاراوه‌كان
و وسبه‌لێكراوه‌كانی ژیان ده‌كات و ده‌مانخاته نێو
تانوپۆكانییه‌وه...
پ/تۆ سه‌ره‌تا به شاعیر ناسرای، دوایی به‌ره‌و
لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی و ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی
چووی، هه‌ست ناكه‌ی ره‌خنه و لێكۆڵینه‌وه بۆته
هۆی كه‌م بوونه‌وه‌ی به‌رهه‌می شیعریت به‌جۆرێك به
ساڵێك شیعرێكی نوێ بلاَو بكه‌یته‌وه یان نا؟
و/شیعری نوێ پێویستی به رۆشنبیریی نوێ هه‌یه،
به‌و مانایه‌ش بێ بیركردنه‌وه‌ی قووڵ، بێ چه‌مك و
شێوازی ده‌ربڕینی جیاواز و كردنه‌وه‌ی فه‌زای
خه‌یاڵ و دیدی جوانكارانه‌ی سه‌رده‌م ده‌قی شیعری
كه‌مخوێن و نابووت ده‌كه‌وێته‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی
بتوانین ده‌قێكی جوان و سه‌رده‌مییانه بنووسین، بۆ
ئه‌وه‌ی بتوانین به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ره‌وتی
بیركردنه‌وه‌و مه‌عریفه‌ی سه‌ده‌م و دنیابینی
سه‌رده‌م بڕۆین ده‌بێ به شێوه‌یه‌كی ئه‌كتیفانه
به‌ره‌و رۆشنبیریی داهێنان و به‌ره‌و كه‌شفی
نهێنییه‌كانی داهێنان هه‌نگاو بنێین و ئاگاداری
ره‌وته نوێیه‌كانی سه‌رده‌م بین. هه‌موو شاعیرێك
بارودۆخی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه، به‌لاَم ده‌بێت
له‌خۆی تێبگات، كاتێك هه‌ستده‌كات ئه‌وه‌ی
ده‌ینووسێت جۆرێكه له پاشه‌كشه كردن، پێویسته
به‌خۆیدا بچێته‌وه، كاتێك هه‌ستی كرد له ناسنامه‌ی
شیعری خۆی ده‌رچووه، ئیتر ده‌بێت بوه‌ستێت.
له‌خۆگه‌یشتن به مانا هایدگه‌رییه‌كه‌ی واته بوونی
مرۆڤ له جیهاندا، بوونی مرۆڤ له جیهاندا ته‌عبیر
له به‌رجه‌سته‌بوونی مرۆڤ ده‌كات، مرۆڤی داهێنه‌ر
له داهێنانه‌وه خۆی به‌رجه‌سته ده‌كات، به‌و
مانایه ده‌توانیین له رێگه‌ی (هایدگه‌ر)ه‌وه بڵێین
بوونی مرۆڤ له جیهاندا له یه‌ككاتدا پرۆسه‌یه‌كی
به‌رده‌وامی تێگه‌یشتنه له دیارده‌كان و
تێگه‌یشتنه له بوون. هه‌ر به‌و مانایه‌ش ئه‌و
وه‌ستان و به‌خۆداچوونه‌وه‌یه به ویستێكی
گه‌وره‌وه به‌ند ده‌بێت، ئه‌و پرسه پرسی ئازایه‌تی
و ئیراده‌یه، پرسی بوون و به‌رجه‌سته‌كردنی بوونه
له شاعیری داهێنه‌ر چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، نه‌ك
ئه‌وانیدكه.
ئه‌و پرسه ئه‌نتۆڵۆژی لای نووسه‌رێكی وه‌ك
(گارده‌ر) له كچه‌ی پرته‌قاڵ ده‌بێته پرسیاری
تێڕوانین له بوون و به‌شداریكردن و به‌شداری
نه‌كردن، دابڕان و پچڕان له بواره نوێیه‌كانی ژیان.
بۆ نموونه (جۆرج)ی كوڕ له وه‌لاَمی ئه‌و
پرسیاره‌ی باوكی‌دا دێت له‌رێگه‌ی دید و ئه‌زموون و
بیركردنه‌وه‌ی خۆی ژیان هه‌ڵده‌بژێرێت، سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌ی كه باوك دره‌وشاوه‌ترین وێنه‌ی رۆشنبیری
وێڵ و سه‌ره‌ڕۆ و گه‌ڕۆك و دۆزه‌ره‌وه‌یه،
خوڵقێنه‌ری هه‌ستێكی نوێیه و خه‌وبینێكه به‌ره‌و
ئاسۆیه‌كی نه‌بینراه هه‌نگاو ده‌نێت، كه‌چی كوڕ له
هه‌ڵبژاردندا چه‌مكی دابڕان په‌یڕه‌و ده‌كات به‌و
مانایه‌ی كه تێڕوانینیان بۆ ژیان جیاوازه. راسته
باوك مرۆڤێكه دیدێكی تایبه‌تی بۆ زۆر كێشه‌ی
جه‌وهه‌ری هه‌یه، ئه‌و دیده‌ی درێژكراوه‌وه‌ی
هه‌موو ئه‌و سامانه میتۆدی و فیكرییه‌یه كه پێش
ئه‌و له‌و كایه‌دا هه‌بووه، ئه‌و به ناسینی قووڵ و
ته‌فسیركردن و زانیاری نوێوه ده‌وڵه‌مه‌ندییان
ده‌كات، له لایه‌كی دیكه كه‌سێكه بایه‌خی بۆ
خه‌یاڵ هه‌یه و ناتوانێت له لایه‌نه رۆحییه‌كه
دوور كه‌وێته‌وه، واته تا راده‌یه‌كی زۆریش
كه‌سێكی یۆتۆپییه، به‌لاَم كوڕ به هه‌ڵبژاردنی
هه‌نووكه‌یی ژیان و ئازادی و ئاماده‌كی
ساتخوازانه‌ی خۆی، دێت له رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی
ئه‌و ژیانه كورته ئه‌و دیده پۆتۆپیایه‌ی باوك
تێكده‌شكێنێت، به دیوه‌كه دیكه‌ش درێژه به سامانی
مه‌عریفی بیڕوڕای جیاواز و دیالۆگ ده‌دات. به‌و
مانایه‌ش رۆشنبیری سه‌ربه‌خۆ ئه‌و كه‌سه‌یه كه
دژایه‌تی له قالبدان ده‌كات، چونكه له قالبدان كه
دواجار مردنی شته جوانه‌كانی به‌دوادا دێت،
ئه‌و دابڕان و پچڕانه به‌ره‌و بواری نوێ و
ده‌ست پێكردنێكی دیكه‌ی نوێمان ده‌كاته‌وه، به‌ره‌و
به‌رهه‌مهێنانی چه‌مكی نوێ و جیاواز...
ئیتر ده‌بێت ئاگامان له‌و گۆڕانكارییانه بێت
كه به‌سه‌ر چه‌مك و ماناكاندا دێت. ده‌بێت به‌رده‌وام
له رێگه‌ی هه‌ڵبژاردن و بڕوابوون به جیاوازییه‌وه
خه‌ریكی به‌رزركردنه‌وه‌ی ئاستی رۆشنبیریی و
بیركردنه‌وه‌ی مه‌عریفی خۆمان بین. دواجار وه‌ك
ئه‌دۆنیس ده‌ڵێت: هیچ شاعیرێكی گه‌وره له دنیادا
نییه تیۆریزه‌كه‌رێكی گه‌وره نه‌بێـت.
به‌شی دووه‌م له‌و پرسیاره‌ی جه‌نابتان به شێوه‌ی
جیاواز ئاراسته‌ی من كراوه، به‌لاَم به‌رده‌وام
هه‌ستده‌كه‌م له‌پشت هه‌ڵبژاردنی پرسیارگه‌لی له‌و
شێوه‌یه بیركردنه‌وه‌یه‌ك هه‌یه كه جیاوازی
ده‌خاته نێوان ده‌قی شیعری و ده‌قی لێكۆڵینه‌وه،
ئه‌و جیاوازییه ده‌مێكه له دنیای ئه‌مڕۆی ئه‌ده‌ب
و هونه‌ر كاڵ بۆته‌وه، ئێستا لێكۆڵینه‌وه به‌و
مانایه سه‌یر ناكرێت كه ده‌قی شیعری ئاراسته‌كانی
دیاری ده‌كات، به‌و مانایه نییه كه له چواچێوه‌ی
ده‌قدا قه‌تیس ده‌بێت، به‌ڵكو وه‌ك ئیبداعێكی دیكه و
ده‌قێكی دیكه‌ی ئیبداعی دێته ژماردن. به
مانایه‌كی دیكه وه‌ك چۆن ده‌قی لێكۆڵینه‌وه بۆ
هه‌مووان نییه، ده‌قی شیعرییش بۆ هه‌مووان نییه.
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ئه‌و جۆره له
بیركردنه‌وه ئه‌و جۆره له پێوانه‌كردن وه‌ك جۆرێك
له ئابڵوقه‌دان ده‌كه‌وێته‌وه، بۆیه به بڕوای من
ده‌بێ خوێنه‌ر دووباره په‌یوه‌ندییه‌كان له سه‌ر
دنیابینی نوێ دامه‌زرێنێته‌وه چونكه ئه‌وه
دڵنیاكردنه‌وه‌ی بیر‌و باوه‌ڕه، ئه‌وه
دڵنیاكردنه‌وه‌ی چێژ‌و خۆشی چه‌سپاو و باوه
به‌رده‌وام ئه‌و پرسیاره به‌سه‌رچووانه وه‌بیر
ده‌خاته‌وه. ئیتر ده‌بێ خوێنه‌ری نوێخواز خۆی له
نۆرمه باوه‌كان بكاته‌وه، ئه‌و خۆشه‌ویستییه
ته‌قلیدییه‌ی ناوه‌وه‌ی خۆی بخاته ژێر ره‌خنه‌و
پرسیاری سه‌رده‌مه‌وه، وه‌ك چۆن به دیوه‌كه‌ی
دیكه‌ش ده‌قی شیعری و لێكۆڵینه‌وه ده‌بێ خوێنه‌ر
بخاته نێو گومان و دڵه‌ڕاوكێوه نه‌ك به دڵنیابوونی
بسپێرێت، چونكه ده‌ق هه‌ر ئه‌وه نییه كه وه‌سفی
په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌كات، به‌ڵكو ده‌بێ له‌سه‌ر
ره‌خنه‌و په‌یوه‌ندی نوێ و پرسیاری نوێ خۆی
دابمه‌زرێنێته‌وه.
كه‌واته
ئه‌ده‌ب ده‌بێ ئیراده‌ی زمان و ئاستی
هونه‌ری و ره‌هه‌نده مه‌عریفییه جیاوازه‌كان
دووباره كه‌شف بكاته‌وه‌و كۆی رووبه‌ره
قه‌ده‌غه‌كراوو وسبه‌لێكراوه‌كانی رۆشنبیریی باو
بخاته نێو ره‌خنه‌و جوڵه‌ی ره‌خنه‌وه، ئه‌و
جوڵه‌یه‌ش وه‌ك بنه‌مایه‌ك بۆ خوێندنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه
تیۆریزه بكات.
پ/ئایا بووه تۆ بووبیته ئه‌كته‌رێكی شاعیر كه
كاره‌كته‌ری ئه‌ویدیكه بكه‌یت؟
و/ره‌نگه گرفتی من له‌گه‌ڵ وشه‌ی ئه‌كته‌ر
راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به دووباره كردنه‌وه دابێت،
ده‌شێ ئه‌وه‌ش له حاڵه‌تێكی ده‌روونییه‌وه بێت،
به‌لاَم كه بیر له‌و دووباره‌كردنه‌وه‌و چه‌ند
باره‌كردنه‌وه‌یه ده‌كه‌مه‌وه دووچاری دڵته‌نگی
دێم، دڵته‌نگییه‌ك تا راده‌ی بێزاری.. بۆیه وه‌ك
مرۆڤێكی ساده هه‌رگیز بیر له‌و رۆڵه ناكه‌مه‌وه..
چونكه به‌بڕوای من هه‌ر رۆشنبیرییه‌ك له‌سه‌ر
داڕشتنه‌وه‌ی بیركردنه‌وه‌ی ئه‌ویدیكه بژیت،
خاوه‌نی بیركردنه‌وه نییه، له لایه‌كی دیكه شیعر
نه قسه‌كردنه له‌بری ئه‌ویدیكه، نه هه‌رگیز بیر
له گرفته كه‌سییه‌كانی ئه‌ویدیكه ده‌كاته‌وه.
ئه‌وه‌ی كه به‌رده‌وام له شیعردا قابیلی
بیرلێكردنه‌وه‌یه ئه‌ویدیكه‌یه و واقیعی چه‌سپاوه
نییه، به‌ڵكو كایه‌كانی زمان و ره‌هه‌نده
جیاوازه‌كانی مانایه، ئه‌وه‌ی كه به‌رده‌وام له
شیعردا قابیلی گفتوگۆكردنه ته‌جاوزكردنی پێوانه‌كان
و هه‌نگاونانه به‌ره‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی هه‌ستی
جوانی و هه‌ستی ره‌خنه‌و هه‌ستی مرۆڤانه‌مان.
ده‌قی شیعری قسه‌كردن نییه له ئه‌ویدیكه، به‌ڵكو
به‌رده‌وام له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و بونیادنانێكی
دیكه راست ده‌بێته‌وه، به‌رده‌وام له‌سه‌ر
درووستكردنی په‌یوه‌ندی نوێ له‌نێوان وشه‌و وشه،
وشه‌و شته‌كان دێته ناوه‌وه، به‌رده‌وام كار له‌سه‌ر
ته‌قینه‌وه‌ی مانا ده‌كات، نه‌ك وه‌ك ئه‌كته‌رێك
له‌بری ئه‌ویدیكه ده‌ركه‌وێت، به‌ڵكو وه‌ك
رێگه‌یه‌كی نوێ بۆ ته‌عبیركردن خۆی نمایان ده‌كات،
هه‌رگیز ناكه‌وێته ته‌عبیركردن له خه‌ونی
ئه‌ویدیكه، چونكه خه‌ونه‌كان له‌یه‌كجیان، هیچ
یه‌كێك له ئێمه ئاره‌زووی ئه‌ویدیكه‌ی نییه، هه‌ر
یه‌ك دنیای خۆی هه‌یه، شیعر له‌سه‌ر جیاوازی ئه‌و
دنیایانه جوانییه‌كانی خۆی ده‌وه‌شێنێت، ناچێته
نێو ئه‌زموونی كه‌سیی و تایبه‌ته‌كانه‌وه، به‌ڵكو
پرسیار له جه‌سته‌ی رۆشنبیریی ده‌كات، شاعیر
ته‌ماشای خودی خۆی ده‌كات، شاعیر ته‌فسیری باو
ده‌خاته ژێر ره‌خنه‌و پرسیاره‌وه.
پ/ له‌چ شوێنێكاتێكدا جورئه‌تی نووسین نامێنێت؟ یان
بڵێین به‌راست وشه ده‌توانێت هه‌موو شتێك بڵێت و
وێنای بكات؟
و/ له‌و شوێنه وشه مه‌رگی خۆی راده‌گه‌یه‌نێت كه
دیالۆگ و ئازادی له ته‌گه‌ره دایه، كه بڕوابوون
به جیاوازی وجودی نه‌بێت، كه چینێك له قسه‌كردنی
سیاسی كۆنترۆڵی ته‌واوی كۆمه‌ڵگه‌و ره‌هه‌نده‌كانی
زمان ده‌كات. له‌و شوێنكاته نووسین بوێری له ده‌ست
ده‌دات كه به‌نێو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی بێ ئاگا‌و بێ
بیركردنه‌وه گوزه‌ر بكات، كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك سیاسییه‌كان
ده‌مڕاستی ئاسته‌كانی رۆشنبیریی بێت ئیتر نووسین و
رووه جیاوازه‌كانی نووسین دووچاری بنبه‌ستبوون دێت.
هه‌ر به‌و مانایه نه‌بوونی جێكه‌وتی وشه نیشانه‌ی
نه‌بوونی ئازادییه، نیشانه‌ی نه‌بوونی پرسیاری
سه‌رده‌مانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه له ئازادی. كه‌واته
به‌بێ گرنگیدان به ئاستی رۆشنبیریی و مه‌عریفی،
به‌یێ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاگایی كۆمه‌ڵگه، ئاگایی
ره‌خنه‌گرانه، عه‌قڵی ئازادی و ئیراده‌ی ئازادی
درووست نابێت. به‌بێ ره‌خنه‌گرتن له نۆرم و
ستراكتۆری باو، به‌بێ ته‌جاوزكردنی ئه‌و چینه
له‌قسه‌كردنی سیاسی، وشه ناتوانێت ته‌عبیره
بنه‌ڕه‌تیه‌كانی بیركردنه‌وه‌ی خۆی دابمه‌زرێنێت.
كاتێك وشه ده‌توانێت هه‌موو شتێك بڵێت كه پرنسیبی
دیالۆگ و فه‌زای ئازادی و بڕِوابوون به جیاوازی
وجودی هه‌بێت. كاتێك وشه ده‌توانێت هه‌موو شتێك بڵێت
كه ئامادگی عه‌قڵی و مه‌عریفی له‌ئارادا بێت، كه
مرۆڤ بتوانێت ته‌عبیر له‌خۆی بكات، بێ ئه‌وه‌ی
بكه‌وێته ژێر ته‌فسیره باوه‌كان، بێ ئه‌وه‌ی
بكه‌وێته ژێر ستراكتۆری كۆمه‌ڵگه توانای بیڕیاردان
و هه‌ڵبژاردنی هه‌بێت....
عه‌بدولموته‌لیب عه‌بدوڵلاَ
هه‌ولێر 5ی ته‌مموزی 2008
|