ستاتیك و فه‌لسه‌فه‌ی كلاسیكی ئا‌ڵمانیا
گفتوگۆ له‌گه‌ڵ دۆكتۆر محمود عبادیان
سه‌ره‌تا
یه‌كه‌م جاره له نزیكه‌وه ده‌یبینم، هاتووه بۆ نۆهه‌مین
فستیڤاڵی گه‌لاوێژ، ئه‌گه‌رچی زۆر پیره به‌ڵام رووگه‌ش و دڵ
زیندووه، پێشتر چه‌ند به‌رهه‌مێكیم خوێندۆته‌وه، له‌وانه:
وه‌رگێڕانی تێزی دكتۆرای فه‌لسه‌فه‌ی ماركس له‌مه‌ڕ پێوه‌ندی
ئپیكور و دێموكریت.
دكتۆر محمودی عبادیان ئه‌گه‌رچی له فه‌لسه‌فه‌ی كلاسیكی
ئا‌ڵمانیا (كانت، هێگل، ماركس و لوكاچ)دا پله‌ی دۆكتۆرای هه‌یه
و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه زۆربه‌ی زمانه ئه‌وروپاییه‌كان
(ئاڵمانی، فه‌رانسی، روسی، چیكی و...) و هه‌روه‌ها زمانی
سانسكریت و زمانی هێندی و... ده‌زانێ و پسپۆڕ و شاره‌زایه،
كه‌سێكی ئێجگار ساده و بێ غه‌ل و غه‌ش و له‌هه‌مان حاڵ‌دا
بێ‌فیز‌و خۆنه‌ویسته.
لێی ده‌پرسم سێ ساڵ پێش ئێستا كتێبی دیارده‌ناسی
(فینۆمینۆلۆژیا)ی رۆح به‌رهه‌می هێگل له‌لایه‌ن خانم "زیبا جبلی"
یه‌وه كراوه به فارسی و هه‌ندێ كه‌س له‌وانه ئومید مهرگان
له رۆژنامه‌ی "شرق"دا ئه‌م وه‌ڕگێڕانه‌یان به لاواز له‌قه‌ڵه‌م
داوه، به‌رێزتان وه‌گێڕانی ئه‌م به‌رهه‌مه‌تان پێ‌چۆنه؟
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه خۆی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی كردووه به
فارسی و پسپۆڕی فه‌لسه‌فه‌ی كلاسیكی ئاڵمانیایه، ده‌ڵێ
وه‌رگێڕانه‌كه‌ی خانم زیبا جبلی زۆر باشه، ته‌نانه‌ت
وه‌رگێڕانێكی شاز و ده‌گمه‌نه، ئه‌وه كه هه‌ندێ له ئاغایان
به لاوازی ده‌زانن به‌خیلییان دێت یان نایانه‌وێ سه‌ركه‌وتن و
گه‌شانه‌وه‌ی ژنان ببینن. ئه‌مه له كاتێكدایه كه هێشتا
وه‌رگێڕانه‌كه‌ی خۆی چاپ نه‌كراوه! پێی ده‌لێم دۆكتۆر من
خه‌ریكم "مێژوو و وشیاری چینایه‌تی" به‌رهه‌می لوكاچ له
وه‌رگێڕانه‌كه‌ی جعفر پوینده‌وه ده‌كه‌م به كوردی، ئێوه ئه‌و
وه‌رگێڕانه‌ی پوینده‌تان پێ چۆنه؟ له وڵامدا ده‌ڵێ یادی
به‌خێر پوینده، وه‌رگێڕانه‌كه‌ی زۆر باشه، له كاتی
وه‌رگێڕاندا پێكه‌وه پێوه‌ندیمان هه‌بوو، ده‌قی ئاڵمانی
به‌رهه‌مه‌كه‌شم پێدا.
بوونی كه‌سێكی وه‌ك دۆكتۆر عبادیان بۆ خزمه‌ت به كولتوور و
كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی ئێجگار غه‌نیمه‌ته. ئه‌وه‌ی له
ژێره‌وه ده‌یخوێنه‌وه ده‌قی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ د. محمود عبادیانه
كه ساڵی 2005 له نۆهه‌مین فستیواڵی گه‌لاوێژدا سازكراوه.
- وه‌ك ده‌زانین ده‌ركی تیۆری و جوانیناسی جۆرج لوكاچ و
تیۆدۆر ئادۆرنۆ به بێ سه‌رنجدان به سیستمی فه‌لسه‌فی هێگل و
به‌تایبه‌ت جوانیناسی هێگل، ئیمكانی نیه، یان لانیكه‌م زۆر
دژواره، ئێوه ئه‌م پێوه‌ندییه فه‌لسه‌فی جوانیناسانه‌یه چۆن
راڤه‌ده‌كه‌ن؟
رێز و سڵاوم هه‌یه بۆ خوێنه‌رانی رۆژنامه‌كه‌تان و شانازی
ده‌كه‌م كه له ده‌وڵه‌تی فیدراڵی كوردستاندا له خزمه‌ت
هۆگرانی فه‌لسه‌فه و جوانیناسی دام، به هه‌رحاڵ هیوادارم بۆ
روونكردنه‌وه‌ی پرسه‌كانتان هه‌نگاوێك هه‌ڵگرم.
من پێم وایه پرسیاره‌كه‌تان به‌مجۆره گه‌ڵاڵه كرد كه من له
لوكاچ و ئادۆرنۆوه بگه‌ڕێمه‌وه بۆ هێگل، یان ئه‌وه كه
پێناسه‌یه‌ك له تیۆری جوانیناسی هێگل ئاراسته بكه‌م تا به‌پێی
ئه‌و روانگه‌ی لوكاچ و ئادۆرنۆ ده‌رك بكه‌ین.
به‌هه‌رحاڵ، هه‌ر وه‌ك دۆستان ده‌زانن، فه‌لسه‌فه‌ی كلاسیكی
ئا‌ڵمانیا، له بارودۆخی نیوه‌ی دووهه‌می سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌م
و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا، روانگه‌یه‌كی تازه‌ی
له‌مه‌ڕ زانست و فه‌لسه‌فه و جوانیناسی په‌یداكرد، هه‌ر له‌م
ساڵانه‌دا زانستی سروشتی و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌جۆرێك گه‌شه‌یان
كردبوو، كه مه‌ودای نێوان زانستی سروشتی و زانست به‌گشتی و
ژیانی خه‌ڵك زۆر زیاد بووبوو، له ئه‌نجامدا نوێنه‌رانی
فه‌لسه‌فه‌ی كلاسیكی ئا‌ڵمانیا به‌م ئاكامه گه‌یشتن، كه
كه‌لێنی نێوان ئه‌خلاق ــ كه به‌رده‌وام له ژیان دوور
ده‌كه‌وته‌وه‌ـ و ژیانی خه‌ڵك پربكه‌نه‌وه، یان به وته‌یه‌ك
له نێوان ئه‌م دوانه‌دا پردێك چێ بكه‌ن.
له‌م بواره‌دا یه‌كه‌م هه‌نگاو له‌لایه‌ن كانته‌وه هه‌ڵگیرا.
دۆستان ده‌زانن كه كانت له دووهه‌م قۆناغی داهێنه‌رانه‌ی
ژیانی فكری خۆیدا، سێ به‌رهه‌می فه‌لسه‌فی ره‌خنه‌گرانه‌ی
نووسیوه: 1) نرخاندنی ئه‌قڵی ره‌ها، كه راستیه‌كانی
ده‌ره‌وه‌ی ژیانی مرۆڤ ده‌نرخێنی 2) نرخاندنی ئه‌قڵی
پراتیكی، كه پرسی ئه‌خلاق و ره‌فتار و بابه‌تی له‌و چه‌شنه
راڤه‌ده‌كات 3) نرخاندنی هێزی داوه‌ری. لێره‌دا مه‌به‌ستی
ئێمه سێهه‌مین به‌رهه‌می كانته كه له راستیشدا دوا به‌رهه‌می
گرنگی ئه‌وه، وه‌ك ئاماژه‌مان پێكرد یه‌كه‌م هه‌نگاو له‌لایه‌ن
كانته‌وه هه‌ڵگیراوه، چونكه له سیستمی فكری ئه‌ودا
پێوه‌ندییه‌ك له‌نێوان زانستی سروشتی و زانستی كۆمه‌ڵایه‌تی
ــ ئه‌خلاق و ره‌فتارــ دا نه‌بوو، به‌ڵام سێهه‌مین به‌رهه‌می
كانت ده‌یه‌وێ ئه‌م ناكۆكیه چاره‌سه‌ر بكات، یانی ده‌یه‌وێ
هونه‌ر وه‌ك بوارێك ئاراسته بكات كه له‌ودا چه‌ندین توخمی
فه‌لسه‌فه‌ی سروشتی له‌گه‌ڵ چه‌ند توخمێكی ئه‌خلاق و
ره‌فتاری كۆمه‌ڵایه‌تی مرۆڤ تێكه‌ڵ بكا و به‌مجۆره ئه‌م دوو
بواره (زانستی سروشتی و زانستی ئینسانی) لێك نزیك بكاته‌وه،
پێویسته بزانین كانت تا ئێره هات و له‌مه پێشتر نه‌چوو.
هه‌نگاوی دووهه‌م له‌لایه‌ن شیلێره‌وه هه‌ڵگیرا، ئه‌و له
نامه‌كانی خۆیدا كه سه‌باره‌ت به په‌روه‌رده‌ی جوانیناسانه‌ی
مرۆڤ نووسیویه ئه‌م پرسه‌ی به‌رجه‌سته كردووه و رۆڵی هونه‌ر
و فه‌رهه‌نگی وه‌ك نێوه‌نجی له‌نێوان دوو فاكتی ئاماژه پێكراو
ــ زانستی سروشتی و زانستی ئینسانی ــ دا پیشان داوه.
له‌راستیدا شیلێر پێی وایه كه له مرۆڤدا سێ پاڵنه‌ر یان
بزوێنه‌ر رۆڵ ده‌گێڕن: 1) بزوێنه‌ری ژیان یان دابینكردنی
پێویستی رۆژانه، 2) بزوێنه‌ری زانست و ئه‌خلاقی واڵا كه هه‌ر
دوویان پێویستی ژیانن، 3) هونه‌ریش سێهه‌مین بزوێنه‌ره كه
له‌نێوان ئه‌م دوانه ــ زانست و ئه‌خلاق ــ دا پێوه‌ندی
پێكدێنێ. شیلێر تایبه‌تمه‌ندییه‌كی شیاو بۆ چالاكی كولتوری و
زانستی رۆژانه قایل بووه ئه‌وش ئه‌وه‌یه كه هونه‌رمه‌ند و
شاعێران و نووسه‌ران له بواری هونه‌ریدا یانی له داهێنانی
هونه‌ری و شاعیرانه‌دا ئازادن، ئه‌ڵبه‌ت یه‌كه‌م جار وشه‌ی
"یاری" له‌م بواره‌دا هه‌ر له‌لایه‌ن شیلێره‌وه به‌كارهێنراوه،
له‌راستیدا ئه‌و ئه‌م وشه‌یه‌ی به‌مانای پێوه‌ندی و دانوستانی
بواره جیاوازه‌كانی چالاكی فكری كولتوری مرۆڤ به‌كاربردوه،
نه یاری به‌مانای ئاسایی وشه‌كه. له‌ئه‌نجامدا له‌م 27
نامه‌یه‌دا كه له‌مه‌ڕ په‌روه‌رده‌ی ستاستیكی مرۆڤ نووسیویه،
تێكۆشاوه گرنگی هونه‌ر و به‌گشتی گرنگی كو‌لتور و پێویستی
ئه‌وانه بۆ ژیانی مرۆڤ و بۆوه‌ی مرۆڤ بتوانێ به گه‌وهه‌ری
ئینسانی خۆی بگات، پیشان بدات.
پاش ئه‌و سه‌ره‌تایه با بگه‌ڕینه‌وه بۆ تیۆری جوانیناسی هێگل،
وه‌ك ده‌زانین هێگل یه‌كه‌م بیرمه‌نده كه له‌سه‌ر هه‌ندێ بواری
فكری ژیانی مرۆڤ كاری داهێنه‌رانه‌ی كردووه، هه‌روه‌ها
یه‌كه‌م كه‌سه كه له بواری فه‌لسه‌فه‌ی هونه‌ردا تۆژینه‌وه‌ی
كردووه و مێژووی په‌یدابوونی هونه‌ره‌كانی نووسیوه‌ته‌وه.
ئه‌و له‌م بواره‌دا به‌رهه‌مێكی سێ به‌رگی هه‌یه كه سه‌رجه‌م
1500 لاپه‌ڕه ده‌بێ. ره‌وتێك كه هێگل له‌م سێ به‌رگه‌دا
ده‌یگرێته‌به‌ر ئه‌مه‌یه كه چۆنیه‌تی سه‌رهه‌ڵدانی پێنج بواری
هونه‌ری له‌ڕووی مێژوویی، دیالكتیكی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه
راڤه و پێناسه‌ده‌كات. یه‌كه‌م بوار هونه‌ری مێعمارییه كه
به‌ڕای هێگل بۆوه‌ی مرۆڤ هه‌ست به ئارامی و ئاسایش بكات
پێویسته خانوویه‌كی هه‌بێت، هه‌م بۆ پێویستی خۆی و هه‌م بۆ
ستایشكردنی خوداكان، له‌ئه‌نجامدا ئه‌و مێعمای به یه‌كه‌مین
هونه‌ری مرۆڤ ده‌زانێ، ئه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ باسی هه‌موو
جۆره‌كانی مێعماری ئایینی و بیناسازی و... هتد بكه‌ین كاتی
زۆر ده‌با‌و له‌م ده‌رفه‌ته‌دا ناگونجێ. دووهه‌مین بوار، هونه‌ری
په‌یكه‌رسازییه كه هێگل به مێتۆدی دیالكتیكی خۆی
په‌یكه‌رسازی له ناخی مێعماریدا ده‌رك ده‌كات، وه‌ك ده‌زانین
له جێگا و بینا ئایینیه‌كاندا زۆر په‌یكه‌ر و نه‌خش و نیگاری
جۆراوجۆریان له خودایان دروست ده‌كرد، پاشان هێگل ده‌ڵێ ئه‌م
بواره كه سه‌ره‌تا به‌شێك له مێعماری بووه دواتر سه‌ربه‌خۆ
ده‌بێ و وه‌ك بوارێكی هونه‌ری جیاواز ده‌رده‌كه‌وێ. سێهه‌مین
بواری هونه‌ری كه دیسان به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی ئه‌ندێشه‌ی
هێگلی له پێوه‌ندی نێوان مێعماری و په‌یكه‌رسازیدا ده‌رك
ده‌كرێت، هونه‌ری نیگاركێشیه. چوارمین بوار موسیقیه كه وه‌ك
ده‌زانین له‌كاتی په‌رستش و ستایشدا و له پێكهێنانی
فه‌زایه‌كی ئارام و رۆحیدا ده‌وری گرنگی گێڕاوه. پێنجه‌مین
بواری هونه‌ری ئه‌ده‌بیات و به‌تایبه‌ت شێعره كه له‌راستیدا
به‌رزترین و باڵاترین هونه‌ره، هێگل مێژووی هونه‌ر به سێ
قۆناغ دابه‌ش ده‌كات:
1) قۆناغی یه‌كه‌م به هونه‌ری "سه‌مبۆلیك" ناودێر ده‌كات،
تایبه‌تمه‌ندی به‌رچاوی هونه‌ری سه‌مبۆلیك هێمایی بوونی ئه‌م
هونه‌ره‌یه، هێگل پێی وایه له‌م قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌ی
هونه‌ردا ئه‌گه‌رچی هونه‌رمه‌ند زۆر تێده‌كۆشێ تا رۆحی بابه‌ت
له فۆرمی به‌رهه‌مدا به‌رهه‌ست بكاته‌وه به‌ڵام دیسان جۆرێك
ناڕۆشنی ده‌مێنێته‌وه، ره‌نگه ئه‌م ئاڵۆزییه تایبه‌تمه‌ندی
هونه‌ری سه‌مبۆلیك بێت، بۆ وێنه من په‌یكه‌ری "ئه‌بولهه‌ول" له
نزیكی قاهێره به نموونه دێنمه‌وه كه له‌راستیدا ئه‌م
په‌یكه‌ره روخساری له مرۆڤ ده‌چێ و جه‌سته‌ی له حه‌یوان
ده‌چێ، یانی له سه‌ری به‌ره‌و خوار له ئه‌سپ و ئاژه‌ڵی
له‌م جۆره ده‌چێ، هێگل ئه‌مه به هونه‌ری سه‌مبۆلیك ده‌زانی،
ئه‌ڵبه‌ت ئه‌و له میسر، میزوپۆتامیا و تا راده‌یه‌ك له ئێران‌دا
بۆ ئه‌م جۆره هونه‌ره ده‌گه‌ڕێ، كه له‌راستیدا تایبه‌تمه‌ندی
ئه‌م هونه‌ره، یه‌كه‌م نارۆشن بوونه، دوهه‌م جه‌سته‌ی گه‌وره‌ی
ئه‌م جۆره هونه‌ره‌یه.
2) هێگل دووهه‌مین قۆناغی هونه‌ری به قۆناغی هونه‌ری "كلاسیك"
ناودێر ده‌كا. هونه‌ری په‌یكه‌رسازی هونه‌رێكی كلاسیكه، ئه‌لف)
جه‌سته‌ی مرۆڤ رێك وه‌ك خۆی ئاراسته‌ده‌كات، ب) حاڵه‌تی رۆحی
و ده‌روونی مرۆڤ له روخساری ئه‌ودا به‌یان ده‌كات،
له‌ئه‌نجامدا هێگل ئه‌م جۆره هونه‌ره (یانی په‌یكه‌رسازی) به
هونه‌رێكی گونجاو ده‌زانێ، یانی له‌م هونه‌ره‌دا فۆرم و
نێوه‌رۆك به شیاوترین شێوه پیشان ئه‌درێن، ئه‌ڵبه‌ت هێگل
نایه‌وێ به‌مجۆره بڵێت كه له یۆنانی كه‌ونارادا تراژێدی و
هونه‌ره‌كانیتر جێگایه‌كیان نه‌بووه، به‌ڵكوو كاتێ به هونه‌ری
نیگاركێشی و بواره‌كانیتر ده‌گات ئه‌م هونه‌رانه‌ش راڤه‌ده‌كا،
به‌ڵام به‌هه‌رحاڵ دیالكتیكی سی توخمی هێگل (تێز، ئانتی‌تێز،
سه‌نتێز) ده‌ور ده‌بینی، یانی له‌راستیدا ده‌بێ له هه‌ر
قۆناغێكدا هونه‌رێك تایبه‌ت بێت، یانی به‌رجه‌سته بێ و به‌سه‌ر
هونه‌ره‌كانی تردا زاڵ بێت. كه‌وابوو هێگل هونه‌ری
په‌یكه‌رسازی رۆم و یۆنان به هونه‌ری زاڵی ئه‌و سه‌رده‌مه
ده‌زانێ. یانی له‌راستیدا هونه‌ر له جه‌سته‌ی په‌یكه‌ردا به
دوا پله‌ی گه‌شه‌ی خۆی گه‌یشتووه:
A)
به‌مهۆیه كه فۆرمی تایبه‌ت و به‌رهه‌ستی مرۆڤ یان شته‌كان
ئاراسته ده‌كات،
B)
یه‌كێتی فۆرم و نێوه‌رۆك به باشترین شێوه له په‌یكه‌رسازی
یۆنانیدا ده‌بینرێ، بۆ وێنه په‌یكه‌ره‌ی ئاپلۆزیك (په‌یكه‌ره‌ی
ئازادی) هه‌م له‌ڕووی جوانیه‌وه هه‌م له‌ڕووی گونجاوییه‌وه
هه‌م له‌ڕووی فۆرم و نێوه‌رۆكه‌وه ده‌ركه‌وتنی ته‌واو
ئایدیالی هونه‌ر پیشان ده‌دات.
3) هونه‌ری "رۆمانتیك"، هیگل هونه‌ری سه‌رده‌می مه‌سیحیه‌ت به
هونه‌ری رۆمانتیك ناودێرده‌كا و پێی وایه له‌م قۆناغه‌دا
یه‌كێتی و گونجاوی فۆرم و نێوه‌رۆك لێكده‌ترازێ و به‌جۆرێك
لایه‌نی فكری، رۆحی، ئیده (ناوه‌رۆك) زاڵ ده‌بێ. سه‌رئه‌نجام
به‌ڕای هێگل له قۆناغێكدا هونه‌ری سه‌مبۆلیك هه‌بووه، له
قۆناغی دیكه‌دا هونری كلاسیك هه‌بووه و له سێهه‌م قۆناغدا
ده‌بێ هونه‌ری رۆمانتیك هه‌بێت، یانی یاسای دیالكتیكی گه‌شه
و گۆڕانی هێگلی كه له هه‌موو دیارده‌كاندا ده‌بینرێت، له‌م
سێ ستایله هونه‌ریه‌شدا به هونه‌ری رۆمانتیك ده‌گات، كه
له‌راستیدا گونجاوی زیاتر به قازانجی لایه‌نی فكری ـ رۆحی
(ناوه‌رۆك) ده‌گۆڕدرێت.
به‌ڕای هێگل هونه‌ر یه‌كه‌مین مامۆستای جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك بووه،
یانی ئه‌گه‌ر بگه‌ڕینه‌وه بۆ سه‌ره‌تای مێژووی شارستانیه‌ت،
ده‌بینین كه به‌رله‌وه‌ی زانست و بواره جیاوازه‌كانی
پێكهاتبن، ئه‌وه هونه‌ر بووه كه راسته‌وخۆ بۆ زاڵبوون له‌ئاست
كێشه و ته‌نگانه‌كانی ژیان جه‌ماوه‌ری رێكخستووه. وه‌ك
ده‌زانین له قۆناغی سه‌ره‌تایی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤیدا مرۆڤه‌كان
به ره‌خس و سه‌مای به‌كۆمه‌ڵ و به خوێندنی سرود و ستایش
هێزی خۆیان رێك ده‌خست و پێكه‌وه كێشه‌كانی ژیانیان چاره‌سه‌ر
ده‌كرد. كه‌وابوو هێگل ئه‌و قۆناغه به ئه‌كتیڤترین قۆناغی
كاركردی هونه‌ر ده‌زانێ.
- به‌ڕای هێگل ئه‌ركی
بیرمه‌ند ئه‌وه‌یه كه جیهان وه‌ك گشت، وه‌ك پێكهاته‌یه‌كی
مانادار و گه‌شنده، وه‌ك گشتێتی مێژوویی ده‌رك بكات، لێره‌دا
هه‌مان رسته‌ی به‌ناوبانگی دیارده‌ناسی رۆح دێته‌وه بیرمان كه
ده‌ڵێ: "هه‌قیقه‌ت له گشتێتی دایه و گشتێتیش گه‌وهه‌رێكه كه
ته‌نیا له گۆڕاندا ده‌چه‌سپێ"، ئێوه ئه‌م رسته‌یه چۆن راڤه
ده‌كه‌ن؟
- ئه‌گه‌ر دۆستان رێم
بده‌ن ده‌مه‌وێ بڵێم ئه‌م ئه‌ندێشه‌یه كه فاكتی گشتی
راستیه‌كان باشتر ده‌رده‌خات، له پله‌ی یه‌كه‌مدا ئه‌فلاتون
ئاراسته‌ی كردووه، یانی ره‌نگه ئه‌م رسته یه‌كێ له گرنگترین
به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌فلاتون بێت. كه‌وابوو له‌راستیدا ده‌توانین
بڵیین ئه‌فلاتون داهێنه‌ری تیۆری زانست بووه، چونكه ئێمه له
تۆژینه‌وه‌ی هه‌موو بوارێكی زانستیدا هه‌میشه له‌گه‌ڵ گشت
سه‌روكارمان هه‌یه، یانی له‌گه‌ڵ تێكڕای پرسه‌كان پێوه‌ندیمان
هه‌یه، ئه‌گه‌ر سه‌یری زانسته‌كان بكه‌ین ده‌بینین كه هه‌ر
كامیان به چه‌مكه گشتییه‌كان كار ده‌كه‌ن، له‌ئه‌نجامدا ئه‌م
قۆناغه 2300 ساڵه له ئه‌فلاتون تا هێگل درێژه‌ی هه‌بووه و
ئه‌م پرسه‌ش به‌رده‌وام به‌درێژایی چاخی نێوه‌ڕاست و پاشتر و
پێشتریش بابه‌تی باس و دیالۆگ و مشت و مڕ بووه كه ئایا گشت
هه‌قیقه‌تی هه‌یه، ئایا ئه‌م گشته بێر‌وونیه، یان به‌رهه‌می
زه‌ینی مرۆڤه؟ شه‌ڕ و كێشه‌ی نومینالیسته‌كان و
ریالیسته‌كانیش له چاخی نێوه‌راستدا هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م پرسه
بووه. ده‌توانین هێگل به هه‌نگێك بشوبهێنین كه له گوڵزاری دوو
هه‌زار ساڵه‌ی فكر و فه‌لسه‌فه‌ی مرۆڤایه‌تی شیله‌ی
هه‌ڵمژتووه و تێكۆشاوه له‌م پشتخانه فكرییه چه‌مك و
بنه‌ماكانی سیستمی ئه‌ندێشه‌ی دیالكتیكی خۆی دابڕێژی، یانی
هێگل مێژووی فه‌لسه‌فه‌ی 2300ساڵه‌ی خوێندۆته‌وه، هه‌زمی
كردووه و به‌پێی ئه‌و سیستمی فه‌لسه‌فی و مێتۆدی دیالكتیكی
خۆی داڕشتووه. وه‌ك ده‌زانین ته‌نانه‌ت به‌ر له ئه‌فلاتون
هراكلیتوس باسی یاسای "لوگۆس"ی كردووه كه له‌سه‌ر راستیه‌كان
زاڵه، چونكه به‌ڕای ئه‌فلاتون ناتوانین پاژه‌كان، یانی ئه‌و
شتانه‌ی كه له ئاڵوگۆڕ دان ده‌رك بكه‌ین، كه‌وابوو ئیتر گرنگیان
پێ نادرێت. به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌فلاتون، هراكلیتوس به‌م ئاكامه
گه‌یشت كه راسته دیارده‌كان له حاڵی گه‌شه و گۆڕان دان و
وه‌ك رووبار به‌ڕێوه‌ن، به‌ڵام ئه‌م ئاڵوگۆڕه خۆڕایی نیه و
له‌سه‌ر زنجیره‌یه‌ك یاسای سروشتی پێكهاتووه، هراكلیتوس ئه‌م
یاسایانه‌ی به"لوگۆس" ناودێركرد، به‌هه‌رحاڵ هێگل میراتداری
مێژووی 2300 ساڵه‌ی فه‌لسه‌فه‌یه، ئه‌و شتانه‌ی به‌ر له هێگل
له مێژوودا باسكراون زیاتر به‌شێوه‌ی ده‌رهه‌ست و دابڕاو بوون،
یان به‌وته‌ی ئێمه خوێندكارانی فه‌لسه‌فه "ئابستراكت" بوون كه
هێگل چه‌مكی "كۆنكرێت"ی پێ زیاد كرد، به‌ڕای هێگل هیچ شتێتكی
ئابستراكت مانای نیه، فاكتی ئابستراكت كاتێ مانای هه‌یه كه
وه‌ك سكه‌یه‌ك ئه‌و دیوه‌كه‌شی دیاربێت، یانی له‌راستیدا كۆنكرێت
بێت، یانی له واقێعدا فاكتی كۆنكرێت به‌رهه‌می دوو فاكتی
ئابستراكت و كۆنكرێته، یانی هه‌ر وه‌ك ئێوه ئاماژه‌تان پێكرد
هێگل ده‌ڵێ: "هه‌قیقه‌ت له گشتێتی دایه" یانی هه‌قیقه‌ت له
فاكتی كۆنكرێت دایه، یانی كاتێك ده‌مانه‌وێ شتێك شرۆڤه بكه‌ین
ده‌بێ هه‌موو لایه‌نه جیاواز و دژوازه‌كانی له‌به‌رچاو بگرین
و وه‌ها شیكاریه‌ك ئاراسته بكه‌ین كه گشتێتی دیارده‌كه
بگرێته‌وه. ئه‌مه‌ش هه‌ر ئه‌و شته‌یه كه هێگل گوتوویه و
ئه‌مرۆ رۆشنتر بۆته‌وه، یانی له جیاوازی و فره‌چه‌شنی
لایه‌نه‌كان یه‌كێتی و تۆكمه‌یی به‌رهه‌م دێت كه ئه‌م
یه‌كێتییه هه‌موو توخمه جیاواز و دژوازه‌كان له‌به‌ر ده‌گرێت.
- به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی گوترا چۆن ده‌توانین فه‌لسه‌فه و
جوانیناسی لوكاچ و ئادۆرنۆ له‌گه‌ڵ سیستمی فه‌لسه‌فی و
جوانیناسی هێگل پێوه‌ند بده‌ین؟
- پێم وایه له‌م بابه‌ته‌وه ده‌بێ وته‌كه‌ی "وایتهد" هاوكاری
برتراند راسل به به‌ڵگه بێنمه‌وه، ئه‌و ده‌ڵێ هه‌موو
فه‌لسه‌فه‌ی پاش ئه‌فلاتون پێناسه و راڤه‌كردنی فه‌لسه‌فه‌ی
ئه‌وه. ئه‌گه‌ر له زێده‌بێژی خۆببوێرین ده‌بێ بڵێین هیچ
بیرمه‌ندێك ناتوانێ داهێنان وتازه‌گه‌ری ئه‌نجام بدات مه‌گه‌ر
ئه‌وه كه روانگه‌كانی ئه‌فلاتون له‌به‌رچاو بگریت، یانی
سه‌ره‌ڕای قه‌بوڵ كردن یان ره‌تكردنه‌وه، وه‌ك ئامێر و ماتریال
سوودیان لێ وه‌رگرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌م شته له‌مه‌ڕ ئه‌فلاتون دروست
بێت، سه‌باره‌ت به هێگل ئێجگار دروستتره. ده‌كرێ بڵێن هه‌موو
بیرمه‌ندان چ سیاسی، چ كۆمه‌ڵایه‌تی چ كۆمه‌ڵناسی به‌شێوه‌ی
وشیارانه یان ناوشیارانه هێگل كاری تێكردوون، به وته‌ی ئنگڵس
ئه‌گه‌ر له مێژووی فه‌لسه‌فه‌دا پێنج بیرمه‌ندی به‌رجه‌سته
هه‌بن، یه‌كێكیان هێگله. سه‌رئه‌نجام ده‌توانین بڵێین وڵامی
پرسیاره‌كه زۆر راسته، یانی به‌بێ سه‌رنجدان به فه‌لسه‌فه و
ستاتیكی هێگل فه‌لسه‌فه و ستاتیكی لوكاچ و ئادۆرنۆ ده‌رك
ناكرێت. ته‌نانه‌ت من ده‌مه‌وێ واوه‌تر بچم و بڵێم كاتێ له
جڤاته سۆسیالیستییه‌كان (ئوروپای رۆژهه‌ڵات)دا له‌گه‌ڵ كێشه
به‌ره‌وڕوو بوون، هه‌ندێ له بیرمه‌ندان ده‌یانگوت، ده‌بێ وه‌ك
لێنین سه‌رله‌نوێ بگه‌ڕینه‌وه بۆ هێگل و بزانین گرفت له كوێ
دایه. كه‌وابوو به‌م ئاكامه ده‌گه‌ین كه ناتوانین له
فه‌لسه‌فه‌ی سه‌ده‌ی 19و 20و ته‌نانه‌ت له ئه‌مڕۆشدا رۆڵی
هێگل بسڕینه‌وه، وه‌ك ده‌زانین نوێنه‌رانی پۆست‌مۆدێرن تێكۆشان
به دیدێكی رڤیزیۆنیستی به مێژووی فه‌لسه‌فه و ئه‌قڵی
مرۆڤدا بچنه‌وه و ئاسته‌نگ و لاوازیه‌كانی دیاری بكه‌ن، ژاك
دریدا نزیكه‌ی 8 ساڵ كاری كرد تا بتوانێ هێگل ره‌ت بكاته‌وه،
به‌ڵام سه‌رنه‌كه‌وت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دوو كتێبی
"گراماتۆلۆژی" و "گلاست"ی نووسی و له‌ئه‌نجامدا رایگه‌یاند
كه هێگل هه‌م كۆن بووه و هه‌م تازه‌شه. سه‌رئه‌نجام ده‌توانین
بڵێین كه ته‌نانه‌ت كارل ماركس هێگلی به باوكی دیالكتیك و
مامۆستای خۆی زانیوه، ئه‌ندێشه‌ی هێگل تا ئه‌مڕۆش هه‌ر
تازه‌یه و هه‌ر وه‌ك ئێوه ئاماژه‌تان پێكرد تا ئه‌مڕۆش
سه‌رچاوه‌ی هه‌موو ئه‌و بیرمه‌ند و كۆمه‌ڵناسانه‌یه كه به
دیدێكی دیالكتیكی سه‌یری مێژووی سروشت و مێژووی كۆمه‌ڵگا و
مێژووی ئه‌ندێشه ده‌كه‌ن. جۆرج لوكاچ به‌درێژایی هه‌موو
ته‌مه‌نی له‌مه‌ڕ پێوه‌ندی هێگل و ماركس تۆژینه‌وه‌ی كردووه
و جیاوازی بنه‌ما فكرییه‌كانی ئه‌وانی ده‌سنیشان كردووه و
گرنگی چه‌مك و بنه‌ما هێگلییه‌كانی بۆ داڕشتنی سۆسیالیزمی
زانستی رۆشن كردۆته‌وه. له‌راستیدا ده‌بێ بۆچوونی ماركس و
لوكاچ سه‌باره‌ت به هێگل به جدی وه‌رگرین.
- هه‌ر وه‌ك ده‌زانین لوكاچ له مێژووی ئه‌ندێشه‌ی دیالكتیكیدا
وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره‌ی خولقاندووه، یانی بنه‌مای ستاتیكی
كانت و هێگلی له‌گه‌ڵ ماتریالیزمی دیالكتیكی ماركس تێكه‌ڵ
كردووه و به‌مجۆره جوانیناسی تایبه‌تی خۆی داڕشتووه، ئێوه
ئه‌م سه‌نتێزه‌ی لوكاچ چۆن راڤه‌ده‌كه‌ن؟
- پرسیارێكی ئێجگار گرنگه، له‌راستیدا هه‌ر وه‌ك ئاماژه‌م پێكرد
لوكاچ نزیكه‌ی 20-25 ساڵ له‌مه‌ڕ جوانیناسی و پێوه‌ندی هێگل
و ماركس تۆژینه‌وه‌ی كردووه، به‌رهه‌مێكی شه‌ش به‌رگی له‌مه‌ڕ
جوانیناسی و فه‌لسه‌فه‌ی هونه‌ر نووسیوه، ره‌نگه ئه‌گه‌ر
ئاماژه‌یه‌ك به دوا به‌رگی ئه‌م به‌رهه‌مه كه ساڵی 1967
ته‌واو بووه بكه‌ین، خوێنه‌ران گرنگی هه‌ندێ تیۆری ماركسیستی
كه له به‌رهه‌می سه‌رده‌می لاوێتی لوكاچ، "مێژوو و وشیاری
چینایه‌تی"دا گه‌ڵاڵه‌كراون، ده‌رك بكه‌ن. به‌ڵام چونكه
باسه‌كه‌مان زیاتر له‌سه‌ر جوانیناسییه باشتره له‌م پرسه
ئاگادار بین كه لوكاچ یه‌كه‌م جار له مێژووی ئه‌ندێشه‌دا
ئاراسته‌ی كردووه: ئێمه له فه‌لسه‌فه‌دا له‌گه‌ڵ سێ
كاتێگوری سه‌روكارمان هه‌یه: تاك، تایبه‌ت، گشتی. كه له
فه‌لسه‌فه‌ی ئیسلامی‌دا پاژی و گشتی به‌كارده‌به‌ن، به‌ڵام
بیرمه‌ندانی رۆژاوایی ده‌ڵێن تاك تاق و ته‌ریكه، وه‌ك ده‌زانین
ده‌كرێ هه‌موو پرسه‌كانی دنیا له سێ كاتێگوریدا به‌یان بكه‌ین:
دیارده‌كان یان له دیدگای تاكیه‌وه شرۆڤه‌ده‌كرین، یان لایه‌نی
تایبه‌تی ئه‌وان ده‌بینرێت، یان گشتێتی ئه‌وان ده‌بینرێت.
له‌ئاكامدا هه‌موو ئه‌وكه‌سانه‌ی كه له‌گه‌ڵ ئه‌ندێشه
پێوه‌ندییان هه‌یه، چ وشیارانه ئه‌م كاره بكه‌ن یان نا، له
ژیانی رۆژانه‌ی خۆیاندا له‌گه‌ڵ ئه‌م سێ چه‌مكه سه‌روكاریان
هه‌یه، دیارده‌یه‌ك كه مرۆڤ یه‌كه‌م جار ده‌بینێ پرسێكی
تایبه‌ته، یانی له هه‌موو بابه‌تێكی وه‌ك خۆی و جیا له خۆی
جیاوازه، له‌راستیدا ئه‌گه‌ر ئه‌م دیاردانه وه‌ك تاكه‌كانی تیپ
(ژانر) ێك له‌به‌رچاو بگرین به پرسی گشتی ده‌گه‌ین. لوكاچ له
دوا به‌رگی به‌رهه‌مه‌كه‌یدا ئه‌م شته‌ی ئاراسته‌كردووه و به‌م
دێڕه به‌یانی كردووه: رۆڵی چه‌مكی تایبه‌ت له تۆژینه‌وه‌ی
جوانیناسیدا. هه‌ر وه‌ك ئێوه ئاماژه‌تان پێكرد، لوكاچ له‌م
به‌رهه‌مه‌یدا له كانته‌وه ده‌سپێده‌كات، به‌ڵام له‌راستیدا
ئه‌ندێشه‌ی كانت ده‌نرخێنێ، هه‌ر به‌وجۆره‌ی كه ده‌زانین كانت
له جوانیناسیدا جۆرێك روانگه‌ی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه. (كانت
له دووهه‌م قۆناغی تێكۆشانی فه‌لسه‌فی خۆیدا پێی وابوو كه
له بواری فه‌لسه‌فه‌دا هه‌مان كاری ئه‌نجام داوه كه كوپرنیك
له بواری ئه‌ستێره‌ناسیدا كردوویه، له‌ئاكامدا كاتێ باسی كانت
ده‌كه‌ن باسی شۆرشی كوپرنیكی ده‌كه‌ن، یانی گۆڕینی شێوه‌ی
روانین، چونكه تا ئه‌وكاته هه‌قیقه‌ت و فاكته‌كانیان به
ته‌واوی بێروونی و سه‌ربه‌خۆ له سوژه (و زه‌ین) ده‌زانی،
به‌ڵام كانت هۆكاری زه‌ینی مرۆڤ له پێكهاتنی هه‌قیقه‌تدا به
گرنگ ده‌زانێ، ئه‌م دیارده‌یه له‌لایه‌ن خودی كانته‌وه به
شۆڕشی كوپرنیكی پێناسه‌كراوه).
كانت له بواری ستاتیك (جوانیناسی) یشدا وه‌ها كارێكی كردووه،
جوانیناسی هه‌ر له سه‌رده‌می ئه‌فلاتون تا خودی كانت زیاتر
لایه‌نی مه‌عریفی رۆشن كردۆته‌وه، یانی له هونه‌ردا جۆرێك
دیارده‌ی ئپیستمولۆژیكیان بینیوه، كانت ئه‌م شته‌ی قه‌بوڵ
نیه، ئه‌و پێیوایه ته‌نیا له تۆژینه‌وه‌ی واقعی (و
ئوبژكتیڤ)دایه كه له چه‌مكه گشتییه‌كان كه‌ڵك وه‌رده‌گرین، له
ئه‌خلاقدا له‌گه‌ڵ چه‌مكه ئازاده‌كان سه‌روكارمان هه‌یه، به‌ڵام
له بواری هونه‌ردا له‌گه‌ڵ چه‌ند بنه‌مایه‌ك سه‌روكارمان هه‌یه
كه بریتین له: زه‌وق، سه‌لیقه و دیدگای تاكی، ناكرێ ئه‌م
شتانه له‌ڕووی زانستیه‌وه بگشتێنین و به‌رینیان بكه‌ینه‌وه،
سه‌رئه‌نجام له بواری جوانیناسیشدا له سه‌رده‌می كانتدا
ئاڵوگۆڕێكی نوێ خولقا، به‌ڵام كانت وه‌ك بیرمه‌ند ناچاره كه
گشتێتی خۆی په‌یدا بكات، چونكه بیرمه‌ند ناتوانی به پاژه‌كان
كاربكات، له‌ئاكامدا له‌جیاتی ئه‌وه‌ی كه چه‌مكی ئابستراكت
به‌كاربێنێ، له هونه‌ردا پرسێكیتر گه‌ڵاڵه ده‌كات، ئه‌وه‌ش
ئه‌وه‌یه كه به‌رهه‌می هونه‌ری چێژ و به‌هره به مرۆڤ
ده‌به‌خشێ، لێره‌دا سود و زیان و به‌رژه‌وه‌دی مادی گرنگ
نیه، به‌ڕای كانت كاتێ ده‌ڵێین فڵان شت باشه پێمان خۆشه ئه‌و
شته داگیربكه‌ین، به‌ڵام ئه‌م یاسایه له بواری هونه‌ردا
به‌كارنایه‌ت، كاتێ به‌رهه‌مێكی هونه‌ری به جوان ده‌زانین،
ئه‌م شته به پێوه‌ندی ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رهه‌مه‌دا
به‌ستراوه، ئه‌مه پێوه‌ندیه‌كی مادی و سودخوازانه نیه و
سه‌رئه‌نجام به چه‌مك و كاتێگوری به‌یان ناكرێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر
دۆخێك فه‌راهه‌م بكه‌ین كه مرۆڤ كاتێ به‌رهه‌مێكی هونه‌ری
ده‌بینێ لایه‌نی داگیركردن و سودخوازانه‌ی ئه‌و له‌به‌رچاو
نه‌گرێت، ئه‌وجار هه‌موو مرۆڤه‌كان له‌ئاست یه‌ك دیارده تاقه
هه‌ڵوێستێك ده‌گرن، گشتێتی كانتی به‌مجۆره‌یه. پاش ئه‌م
سه‌ره‌تایه ده‌گه‌ڕینه‌وه بۆ به‌رهه‌مه‌كه‌ی لوكاچ. لوكاچ ئه‌م
بۆچوونه‌ی كانت وه‌رده‌گرێ و ده‌ینرخێنێ، ئه‌ڵبه‌ت ئه‌م كاره
له‌مه‌ڕ هێگلیش ئه‌نجام ده‌دات، وه‌ك ئاماژه‌مان پێكرد هێگل
یه‌كه‌م كه‌سه كه مێژووی فه‌لسه‌فه‌ی ستاتیكی نووسیوه‌ته‌وه،
لوكاچ له‌م كتێبه‌دا به‌پێی ره‌خنه‌كانی ماركس و ئنگڵس سیستمی
فكری هێگل ده‌نرخێنێ، وه‌ك ده‌زانین له فه‌لسه‌فه‌ی هێگلدا
له‌گه‌ڵ سیستمێكی داخراو به‌ره‌وڕووین، ئه‌ڵبه‌ت ده‌بێ ئه‌وه‌ش
بڵێین كه هه‌ر دیدگایه‌ك سه‌باره‌ت به فاكتی ئوبژكتیڤ جۆرێك
سیستمه، فه‌لسه‌فه به بێ سیستم ئیمكانی نیه، چونكه مرۆڤ له
مێشكی خۆیدا تیۆری داده‌ڕێژی و به دروستی ده‌زانێ و
به‌پێی ئه‌م تیۆرییه فاكتی ئوبژكتیڤ ده‌بینی و ده‌ینرخێنێ،
هه‌رئه‌مه‌ش جۆرێك سیستمه، زۆرجار سیستمه‌كان سنوردارن، به‌ڵام
نابێ داخراو بن كه‌چی سنورێكیان هه‌یه، ئه‌و شته‌ی كه
ئاسته‌نگ و لاوازی فه‌لسه‌فه‌ی هێگل قه‌ره‌بوو ده‌كاته‌وه
مێتۆدی دیالكتیكی هێگله. ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ماركس و ئنگڵس و
به‌تایبه‌ت لوكاچه‌وه له سیستمی فكری هێگلیدا ره‌ت
كراوه‌ته‌وه لاوازی و داخرا‌ویی ئه‌م سیستمه‌یه. لوكاچ له
به‌شی دووهه‌می كتێبه‌كه‌یدا ئه‌م كاره ده‌كا و رۆڵی هێگل
به‌رجه‌سته ده‌كا و پاشان روانگه‌ی ماركس و ئنگڵس
ئاراسته‌ده‌كات، ئه‌ڵبه‌ت ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین كه ماركس و
ئنگڵس له‌مه‌ڕ ستاتیك به‌رهه‌مێكی تایبه‌تیان نه‌نووسیوه،
به‌ڵكوو تاك وته‌را له هه‌ندێ له به‌رهه‌مه‌كاندا ئاماژه‌یان
پێكردووه. لوكاچ ئه‌م شتانه وه‌رده‌گرێ و گه‌شه‌یان پێده‌دات،
یانی به‌پێی بناغه‌ی ستاتیكی كانت، هێگل و ماركس تیۆری
جوانیناسانه‌ی خۆی داده‌ڕێژێ (و به وته‌یه‌ك سه‌نتێزی شیاوی
ئه‌و سێ روانگه‌یه گه‌ڵاڵه ده‌كات). دواتر له‌م به‌رهه‌مه‌دا
باسی چاخی رۆشنگه‌ری ده‌كا‌و تیۆرییه‌كانی خۆی ئاراسته‌ده‌كا
و تێده‌كۆشی ئه‌م شته بڵێت كه به‌رهه‌می هونه‌ری یان
گشتییه، یان تاكییه، یان له‌نێوان گشت و تاك دایه. لوكاچ
ده‌ڵێ به‌رهه‌مێكی هونه‌ری ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بیه‌وێ پرسێكی
گشتی به‌رجه‌سته‌بكات ناچار ئه‌و پرسه تایبه‌ت بكات، ته‌نانه‌ت
ئه‌گه‌ر باسی پرسی تاكی ده‌كات ده‌بێ له تاكێتی سه‌رتر بچێت،
یانی پاژێتی و تایبه‌ت بوونی پرسه‌كه له‌به‌رچاو بگرێت و
واوه‌تر بچێت. سه‌رئه‌نجام لوكاچ له‌م كتێبه‌یدا كه له‌باری
فكرییه‌وه به‌رهه‌مێكی زۆر قورسه تێده‌كۆشێ به‌رهه‌مه
هونه‌رییه جیاوازه‌كان به‌پێی ناوه‌ندبوونی پرسی تایبه‌ت
ئاراسته‌بكات. لوكاچ دوو هونه‌ری شانۆ و ئه‌ده‌بیات به دوو
هونه‌ری ناوه‌ندی ده‌زانێ. هه‌ندێ هونه‌ری وه‌ك مۆسیقی و
هونه‌ره ئابستراكته‌كان به هونه‌ری تاكی ده‌زانێ و هه‌ندێ
له هونه‌ره‌كان به هونه‌ری گشتی ده‌زانێ، به‌ڵام به‌پێی
ستاتیكی لوكاچ ره‌وتێك كه به‌رهه‌می هونه‌ری له‌ودا رۆڵ
ده‌گێڕێ، ئاستی پێوه‌ندی و دانوستانه، یان یه‌كێتی تاك و
گشته كه ئێمه به پرسی تایبه‌ت ناودێری ده‌كه‌ین.
- ئه‌گه‌ر پێتان خۆشه له‌مه‌ڕ ستاتیكی ئادۆرنۆش كورته باسێك
ئاراسته بكه‌ن.
- ده‌بێ دانی پیا بنێم كه من ئادۆرنۆ وه‌ك هێگل و ماركس و
لوكاچ ناناسم، به‌ڵام كتێبی ستاتیكی ئه‌وم خوێندۆته‌وه ئه‌مما
پێم خۆشه كه‌سێكی پسپۆڕ له‌م بابه‌ته‌وه قسه‌بكات، ره‌نگه
باشتر وابێت له‌سه‌ر هایدگر قسه بكه‌م، چونكه ئادۆرنۆ له
ره‌وتی فێكری هێگل، ماركس، لوكاچ جیاوازه و شتی زۆر ئاڵوز
ده‌نووسێ. ئه‌و شتانه‌ی كه له ستاتیكی ئادۆرنۆدا ده‌یبینین،
دیارده‌ی هێگلین به‌ڵام كه‌متر ماركسین و زیاتر له‌لایه‌ن خودی
مه‌كته‌بی فرانكفۆرته‌وه داهێنراون. ئادۆرنۆ زیاتر له بواری
ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی هونه‌ریدا كاری كردووه، ره‌نگه له‌م
بواره‌دا ئادۆرنۆ یه‌كێ له نوێنه‌رانی رادیكاڵی مه‌كته‌بی
فرانكفۆرت بێت، وه‌ك ده‌زانین ئه‌م مه‌كته‌به ته‌نانه‌ت له‌ڕووی
فكری و ئایدیۆلۆژیكیشه‌وه زۆر كه‌سێتی جیاوازی كۆكردۆته‌وه.
له‌لایه‌كه‌وه باڵی هابرماس ده‌بینین كه ئێستا دوا ساڵه‌كانی
ژیانی تێپه‌ڕده‌كات، به‌ڵام له‌لایه‌كی دیكه‌وه باڵی ماركوزه،
ئیرنست بلوخ، ئادۆرنۆ و هوركهایمر ده‌بینین كه چه‌پترن و
له‌یه‌ك نزیكترن. بۆ وێنه ئادۆرنۆ و هوركهایمر هه‌مان پرسیاری
به‌ناوبانگی كانت (رۆشنگه‌ری چیه؟) سه‌رله‌نوێ زیندوو
ده‌كه‌نه‌وه و كتێبی "دیالكتیكی رۆشنگه‌ری" ده‌نووسن،
به‌هه‌رحاڵ ئادۆرنۆ كه‌سێتیه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌یه به‌ڵام زۆر
گرنگی به لایه‌نی ره‌خنه‌گرانه ده‌دات.
- پێتان خۆشه ده‌رباره‌ی فه‌لسه‌فه و ستاتیكی ماركوزه
قسه‌بكه‌ن؟
- ماركوزه ستاتیكی تایبه‌تی نیه، ماركوزه له كتێبی "ئه‌قڵ
و شۆڕش"دا ره‌خنه له هێگل ده‌گرێ و هه‌روه‌ها له چه‌ند
جێگایه‌ك ره‌خنه له ماركسیزمیش ده‌گرێت، جیاوازی ماركوزه
له‌گه‌ڵ ماركسیسته‌كان ئه‌مه بوو كه ئیتر چینی كرێكاری به
چینێكی پێشه‌نگ و شۆڕشگێڕ نه‌ده‌زانی، به‌گشتی مه‌كته‌بی
فرانكفۆرت ئه‌م پرسه‌ی قه‌بوڵ نه‌ده‌كرد، ته‌نانه‌ت ئادۆرنۆ ئه‌م
تێزه‌ی ماركس كه ده‌ڵێ مێژووی كۆمه‌ڵگای چینایه‌تی بریتیه
له خه‌باتی چینایه‌تی، قه‌بوڵ ناكات... له‌راستیدا ماركوزه
زیاتر توێژی روناكبیران و خوێندكاران به بزوێنه‌ی بزاڤی
كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌زانێ و له‌ئه‌نجامدا جوانیناسیه‌ك
ئاراسته‌ده‌كات كه زیاتر له‌گه‌ڵ ئه‌م توێژه‌ی كۆمه‌ڵگا
پێوه‌ندی هه‌یه، یانی پیشانده‌ری خه‌ون و خولیاكانی ئه‌م
توێژه‌یه... ماركوزه پێی وایه كه زۆربه‌ی كرێكاران له
وڵاته سه‌نعه‌تیه‌كاندا باری ژیانیان باش بووه و له جڤاتی
بورژوازیدا تواونه‌ته‌و و ئیتر شۆڕشگێڕ نین. بزاڤی خوێندكاری
مانگی مه‌ی 1968 زۆربه‌ی ئه‌وروپای گرته‌وه و ته‌نانه‌ت بۆ
ماوه‌ی 3 رۆژ له پاریس ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه گرت، به‌ڵام
سه‌رنه‌كه‌وت، له‌ئه‌نجامدا خودی خوێندكاران كه دواتر هه‌ندێكیان
بوون به پۆستمودێرنیست، به‌م ئاكامه گه‌یشتن كه به‌بێ
چینه‌كانی تر ناتوانن سه‌رچاوه‌ی ئاڵوگۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بن،
یانی تێزه‌كانی ماركووزه له‌ڕووی سیاسیه‌وه به‌رسڤی
نه‌دایه‌وه...
- ئه‌گه‌ر ده‌كرێ بڵێن كێ بوون ئه‌وكه‌سانه كه بوون به پۆست
مۆدێڕنیست؟
- پێموایه یه‌كێكیان فوكۆ بوو، ئه‌وی تریان كه كتێبێكی
به‌ناوبانگی نووسی نازانم ناوه‌كه‌یم له‌بیرچووه، دلوز نه‌بوو،
دریدا نه‌بوو، لیوتار نه‌بوو، به‌هه‌رحاڵ كتێبه‌كه‌ی ناوی
ئه‌مه‌بوو: "سۆسیالیزم یان وه‌حشیگه‌ری؟" كه ساڵی 1974 نووسرا،
ئه‌م كتێبه له‌لایه‌ن ئه‌وكه‌سانه‌وه نوسرا، له‌ئه‌نجامدا خۆیان
له هه‌ڵویست و روانگه‌كانیان پاشگه‌ز بوونه‌وه و بناغه‌ی
پۆستمودێرنیزمیان دامه‌زراند. من به‌رێكه‌وت له كاتی بزاڤی
مانگی مه‌ی 1968 له پاریس بووم و متینگ و چالاكی ئه‌وانم
ده‌بینی و وته‌كانی ئه‌وانم ده‌بیست، روانگه‌كانیان جیاواز و
دژواز بوو، ته‌نانه‌ت حیزبی كۆمۆنیستی فه‌رانسه و سه‌ندیكای
گه‌وره‌ی كرێكاری فه‌رانساش له‌گه‌ڵ ئه‌وان دژایه‌تی ده‌كرد.
به‌كورتی روانگه‌ی ماركوزه ساڵی 1968 نه‌یتوانی زه‌مینه‌ی
ئوبژكتیڤ په‌یدا بكا و سه‌ركه‌وێت.
- ده‌رباره‌ی به‌رهه‌مه‌كه‌ی خۆتان له‌مه‌ڕ لوكاچ قسه‌بكه‌ن؟
- له‌راستیدا من تێزی دكتۆراكه‌م له‌مه‌ڕ جوانیناسی لوكاچ
نووسیوه و باسی ئاڵوزییه‌كانی دیدگای ستاتیكی ئه‌وم كردووه،
ئه‌ڵبه‌ت ئه‌مه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ نیوسه‌ده پێش ئێستا و
ورده‌كاریه‌كانیم له‌بیر نه‌ماوه، وه‌ك ده‌زانین هه‌م كه‌سانی
ده‌ستی راستی به‌رهه‌مه‌كانی لوكاچیان نرخاندووه و هه‌م
كه‌سانی ده‌ستی چه‌پی، هه‌روه‌ها لوكاچ له ژیانی فكری سیاسی
خۆیدا زۆر هه‌وراز و نشێوی پێواوه، له كتێبی "گیان و فۆرم"دا
دیدگای كانتی و نامێژوویی هه‌یه، له كتێبی "تیۆری رۆمان"دا
مێتۆدی دیالكتیكی هێگلی به‌كارده‌با و پێكهاته‌ی
كاتێگورییه‌كان راڤه‌ده‌كات، به‌ڵام له كتێبی "مێژوو و وشیاری
چینایه‌تی"دا روانگه‌یه‌كی دیالكتیكی ماركسیستی هه‌یه و هه‌ر
ئه‌مه‌ش به‌ناوبانگترین كتێبی لوكاچه. ئه‌ڵبه‌ت وه‌ك ده‌زانین
هه‌ركام له‌م به‌رهه‌مانه بێ‌كه‌م و كورتی نه‌بوون و لوكاچ
دواتر له چاپی تازه‌دا و له پیشه‌كی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌دا
ره‌خنه‌ی له روانگه‌ی پێشووی خۆی گرتووه و هه‌ڵه‌كانی
ساغكردۆته‌وه. ئه‌ڵبه‌ت ئه‌و سێ به‌رهه‌مه هی سه‌رده‌می
لاوێتی لوكاچه. دواتر ده‌چێته یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و ده‌بێته
ئه‌ندامی ئه‌و لیژنه تایبه‌ته كه بۆ خوێندنه‌وه و
تۆژینه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی ماركس و ئنگڵس ته‌رخان كرابوو.
لوكاچ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه بیرمه‌ندێكی گه‌وره‌بوو
تێكۆشه‌رێكی سیاسی كۆمه‌ڵایه‌تیش بوو و له ژیانیدا چه‌ندین
قۆناغی پێواوه و به‌پێی ئه‌و قۆناغانه روانگه‌كانی گۆڕاون.
به‌ڵام من كه ئه‌و سه‌رده‌مه له پراگ خوێندكار بووم و تێزی
دكتۆراكه‌م ده‌نووسی، روانگه‌یه‌كی یه‌كده‌ستترم له‌مه‌ڕ
ماركسیزم هه‌بوو.
- پێمان خۆشه وتوێژه‌كه‌مان به پرسیارێك له‌مه‌ڕ بۆتیقای
میخائیل باختین ته‌واو بكه‌ین، یان ئه‌گه‌ر پێتان خۆشه له‌مه‌ڕ
پۆست فۆرماڵیزمی باختین قسه‌بكه‌ن.
- ره‌نگه بتوانین تایبه‌تمه‌ندی به‌رجه‌سته‌ی باختین له خه‌بات
له‌پێناو فه‌رهه‌نگی دیالۆگ له یه‌كێتی سۆڤیه‌تدا كورت
بكه‌ینه‌وه. باختین ده‌یه‌وێ خه‌سڵه‌تی برێشتی له فه‌زای
ئه‌ده‌بی كولتوری ده‌یه‌ی چلی روسیادا بگونجێنی. به‌كورتی
ئێمه نووسه‌رانی ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵاتی له ورده‌كاری ژیان و
به‌رهه‌مه‌كانی باختین ئاگادارنین، به‌ڵام له‌مه‌ڕ باختین زیاتر
لایه‌نی دانوستان یان به وته‌ی هابرماس لایه‌نی كۆمۆنیكاسیونی
فه‌رهه‌نگی كۆمه‌ڵایه‌تی گرنگی پێ ده‌درێت.
هادی محه‌مه‌دی
|