|
سازدانی:
جه‌مال نه‌جاڕی
فه‌ره‌یدوون سامان: شیعری نوێی كوردی به یه‌ك ستایل
ده‌نووسرێت، به‌ڵام شاعیران هه‌موویان بانگه‌شه‌ی
نوێخوازی ده‌كه‌ن.
باسكردن له جیهانی شیعر پێویستی به ده‌رفه‌تێكی
زۆره و به وتارێك و لێدوانێك كۆتایی پێ نایێ، له
سه‌رده‌می ئه‌مڕۆدا كه سه‌رده‌می نوێخوازی و
سه‌رده‌می به جیهانیبوونه، ده‌بێ رۆڵی شیعر له‌م
قۆناغه‌دا چی بێ؟ ده‌بێ چ له شاعیری نوێخواز
چاوه‌ڕوان بكرێت؟ ده‌بێ چ پێناسه‌یه‌ك بۆ نوێخوازی
له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستادا بكرێت؟ هه‌موو ئه‌م
پرسیارانه له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تدا (فه‌ره‌یدون
سامان) ی شاعیر وه‌ڵامده‌ریان ده‌بێت. بێگومان
فه‌ره‌یدون سامان روانگه‌یه‌كی جیاوازی سه‌باره‌ت به
زمانی شیعر و ئێستاتیكاو لایه‌نه هونه‌ری و
ته‌كنیكییه‌كانی شیعره‌وه هه‌یه‌و ده‌مێكه سه‌رقاڵی
نووسینه، تا ئێستا كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌می لێ
بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌م به‌رهه‌مه شیعرییانه‌ی وه‌ك
كتێب به چاپگه‌یاندووه: هۆنراوه یاخییه‌كان 1991-
هه‌ولێر، نزیكتر له ئه‌وین، دوورتر له مه‌رگ1999
هه‌ولێر، پڕم له عیشقی تۆ 2006 ده‌زگای ئاراس-
هه‌ولێر.
جه‌مال نه‌جاڕی: دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی دیوانی
(پڕم له عیشقی تۆ)، كۆمه‌ڵێك شیعری تازه‌ت له گۆڤار‌و
رۆژنامه‌كان دا بڵاوكردۆته‌وه، كه هونه‌ری
تایبه‌تمه‌ندی خۆیان هه‌یه له چ رووی زمان و چ له
رووی فۆرم و ناوه‌ڕۆكه‌وه، چ جیاوازییه‌ك له‌نێوان
ئه‌و شیعرانه‌و شیعره‌كانی دیوانی پڕم له عیشقی تۆدا
هه‌یه؟
فه‌ره‌یدوون سامان: من زۆر هه‌ست به‌و
جیاوازییانه ناكه‌م ره‌نگه خوێنه‌ر یان ره‌خنه‌گر
زێتر هه‌ستی پێبكات، له راستیدا من به‌رده‌وامم له
شیعر نووسین و جارجاره‌ش خه‌ریكی بڵاوكردنه‌وه‌یانم،
به‌ڵام هه‌وڵ ده‌ده‌م له دوای چاپبوونی هه‌ر كتێبێك و
هه‌ر شیعرێك (ستایل و شێوازی زمان و ئێستاتیكاو وێنه‌ی
شیعری) و لایه‌نی هونه‌ری شیعره‌كانم بگۆڕم و هه‌میشه
هه‌وڵێك بده‌م كه گۆڕانكاریی له‌سه‌رجه‌م ره‌گه‌زی
هونه‌ری شیعره‌كاندا به‌دی بكرێت، هه‌ر ئه‌وه‌شه
بۆته هۆكارێك له دوای بڵاوبوونه‌وه‌یان له‌لایه‌ن
خوێنه‌رانه‌وه چ به نووسینی وتار یان ئیمه‌یل
پیرۆزباییان له به‌رهه‌مه شیعرییه تازه‌كانم َبكه‌ن
جه‌مال نه‌جاڕی: ئه‌گه‌ر بێینه سه‌ر فۆرمی
ئه‌م شیعره نوێیانه، ئێستاتیكای شیعری له‌ناو ئه‌و
شیعرانه‌دا چۆن خۆی ده‌رده‌خات؟
فه‌ره‌یدوون سامان: سه‌باره‌ت به ئێستاتیكای
شیعری من هه‌وڵم داوه سه‌رجه‌م لایه‌نی زمان و وێنه
شیعرییه‌كان هارمۆنیایه‌كی جوانیان تێدا به‌رجه‌سته
بكه‌م، لێره‌دا هونه‌ركارانه ئه‌و ده‌قه شیعرییه
ئێستاتیكایه‌ك له خۆ ده‌گرێ، واته شێوازێك له
جوانكاریی له پێكهاته‌ی شیعره‌كه‌دا به‌رجه‌سته
ده‌بێ، هه‌ڵبه‌ت ناڵێم ئارایشكردنی وشه یان گه‌مه‌ی
زمانه‌وانی، به‌ڵام له رێی بونیادی ئه‌و ئێستاتیكایه
كه خوێنه‌ر ده‌قه‌كه ده‌خوێنێته‌وه هه‌ست ده‌كات
فۆرم و به‌رگێكی تازه‌ی جوان، به‌ڵام له رێی
وشه‌كاندا له هه‌ست و نه‌ست و خه‌یاڵی خوێنه‌ردا جێی
خۆی ده‌كاته‌وه. ئیدی لێره‌دا هه‌وڵمداوه
بیناسازانه مامه‌ڵه‌ی هونه‌ریانه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌م
تا ده‌قێك دابڕێژم كه وێنه‌كان جیاواز بن له‌و
شیعرانه‌ی كه له رابردوودا بڵاومكردونه‌ته‌وه،
ئه‌وه ئیتر بۆ خوێنه‌ر ده‌مێنێته‌وه كه تا چه‌ند
توانیومه ئێستاتیكا كارانه دابڕێژمه‌وه و ده‌قێكی
ئه‌فرێنراوی شیعری نوێی پێشكه‌ش بكه‌م.
جه‌مال نه‌جاڕی: باشه مه‌رجه هه‌ر شاعیرێك
دوای ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه بڵاوی ده‌كاته‌وه
خاوه‌نی شێواز‌و ستایلی تایبه‌ت به خۆی بێت؟
فه‌ره‌یدوون سامان: شیعری نوێی كوردی
به‌تایبه‌تی ئه‌و نه‌وه نوێیه‌ی كه له ئه‌زموونی
نووسینی شیعریدا هاوچه‌رخین به‌گشتی هه‌موومان به
ستایلێك كارمان كردووه ناومان لێ ناوه شیعری نوێی
كوردی، واته لێره‌دا كه‌متر ستایلی شاعیران له
یه‌كتری جیا ده‌كرێنه‌وه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش
په‌یوه‌ندی به ئاستی فیكری و رۆشنبیری و ئه‌زموونی
ئه‌و شاعیرانه‌وه هه‌یه، به‌به‌راوردكردن له‌گه‌ڵ
ده‌قی شیعری شاعیرانی كورد‌و بیانی دا به‌گشتی، شیعری
نوێی كوردی هه‌یه له ژێر كاریگه‌ری شیعری نوێی
عه‌ره‌بی دایه، هه‌یه له ژێر كاریگه‌ی شیعری نوێی
فارسی دایه، هه‌شه كه‌م تا زۆر له ژێر كاریگه‌ری
شیعری نوێی ئه‌وروپاییه، به‌ڵام من ده‌مه‌وێ زمانێك
یان ستایلێكی شیعری به‌كاربێنم، جیاواز له‌و زمانه
ته‌مومژو پڕ له سیمبوله‌ی جاران، زمانێك هه‌وڵمداوه
ساده بێت، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا هونه‌ری و قوڵ و
جوان، به‌ڵام گرنگه خه‌یاڵێك له هه‌ست و نه‌ستی
خوێنه‌ر دروست بكات، خوێنه‌ر و بزانێ ئه‌و زمانه
زمانێكی هونه‌ری نا راسته‌وخۆییه، چونكه ئه‌گه‌ر
زمانی شیعری نا باو یان هونه‌ری یان زمانێكی نا
راسته‌وخۆ نه‌بوو، ناكرێ له‌گه‌ڵ نووسینێكی ئاسایی
جیایان بكه‌یته‌وه، بۆیه شیعر له حاڵه‌تی
داڕشتنه‌وه‌ی خۆیدا له‌ناو زمانه‌كه‌ی دا به‌شێوه‌یه‌ك
ده‌رببڕدرێت كه چه‌ندین واتا و ره‌هه‌ند ببه‌خشێت.
جه‌مال نه‌جاڕی: له‌ناو شیعری شاعیرانی كوردا
زمانێكی دووپاتبووه به‌كاردێت، به‌ڵام تۆ له‌و
به‌رهه‌مانه‌ی ئێستاتدا بڵاویان ده‌كه‌یته‌وه
شیعره‌كانی تۆ زمانێكی جیاوازه، چ جیاوازییه‌ك هه‌یه
له‌ناو ئه‌و زمانه شیعرییه‌ی ئێستات له‌گه‌ڵ
رابردوودا؟
فه‌ره‌یدوون سامان: سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێ له
خۆمه‌وه ده‌ست پێبكه‌م، به‌ر له‌وه‌ی باس له زمانی
شیعری شاعیرانی دیكه بكه‌م، ده‌بێ به‌رهه‌مێكی تازه
پێشكه‌ش به خوێنه‌ر بكه‌م، كه له راستیدا زمانه
هونه‌رییه‌كه‌ی و وێنه شیعرییه‌كه‌ی، ته‌نانه‌ت
وشه‌كانیش، بتوانن ده‌قێك به‌رهه‌م بێنم، ریتمێك
بداته جوانكاری شیعره‌كان، ده‌مه‌وێ ئه‌و شیعرانه
له بێژینگ ده‌م، وا له خوێنه‌ر بكه‌م و ئه‌و
قه‌ناعه‌ته‌ی لا دروست بێت كه ئه‌و وێنه‌یه یان ئه‌و
فۆرم و زمانه هونه‌رییه شیعرییانه‌ی كه له‌و شیعره
تازانه‌دا هه‌ن، جیاوازبن له‌گه‌ڵ شیعره‌كانی دی،
ره‌نگه له هه‌ندێ ده‌قدا كارم له‌سه‌ر فییگه‌ره‌كانی
كه‌له‌پوركردبێ، به‌ڵام من هاتووم هاوچه‌رخانه‌و
نوێخوازانه سه‌ودام له‌گه‌ڵدا كردووه، به‌كارهێنانی
ده‌قاو ده‌قی بابه‌تێكی فۆلكلۆری یان ئه‌فسانه‌یی. پێم
وایه زیان به ئه‌زموونی شیعری شاعیره‌كه
ده‌گه‌یه‌نێت، ئیدی گرنگه چۆن تازه‌گه‌رانه
فیگه‌ره‌كان به‌گه‌ڕبخه‌ی.
دێمه‌وه سه‌ر ئه‌زموونی شاعیرانی دیكه، شاعیری زۆمان
هه‌ن كه به شاعیری به ئه‌زموون و داهێنه‌ر ناسراون،
به‌ڵام له ئه‌زموونی چه‌ند ساڵه‌ی شیعر نووسینی ئه‌و
شاعیرانه‌دا به‌یه‌ك رێچكه‌دا رۆیشتوون، كه زمانێكی
شیعری باوی خۆیان هه‌یه و هه‌وڵیاننه‌داوه له‌وماوه
و دۆخه‌دا گۆڕانكاری به‌سه‌ر روئیا‌و هونه‌ری نووسینی
شیعری خۆیاندا بهێنن. ره‌نگه ئه‌م بۆچوونه زۆربه‌ی
شاعیرانی كورد بگرێته‌وه تا راده‌یه‌ك خۆشم، جا
ئه‌گه‌ر به‌گشتی سه‌یری رووپێوی شیعری نوێی كوردی
بكه‌ین، به حه‌قیقه‌ت ده‌قی شیعری چه‌ند شاعیرێك له
ئه‌ویتر جیاده‌كرێته‌وه كه هه‌یانه زمانیان
هونه‌رییه، ستایلیان نوێیه، به‌ڵام ئه‌وانی دی
زمانه‌كه‌یان ساده‌و ساكار‌و راسته‌وخۆییه كه
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی هونه‌ری شیعری نوێیان تێدا
نییه، له هه‌مانكاتیشدا هه‌ر هه‌موومان بانگه‌شه‌ی
تازه‌گه‌ری و داهێنان ده‌كه‌ین.
جه‌مال نه‌جاڕی: باسی نوێخوازی و هاوچه‌رخبوونت
كرد، مه‌رجی نوێخوازی و هاوچه‌رخبوون له‌ناو شیعری
نوێی كوردیدا چییه؟
فه‌ره‌یدوون سامان: چه‌مكی هاوچه‌رخ و نوێخوازی
دوو چه‌مكی لێك جیاوازن، له هاوچه‌رخبووندا شاعیر زۆر
جار كه په‌نا ده‌باته به‌ر فیگه‌ره‌كانی ئه‌فسانه‌و
داستانه میللییه‌كان و په‌نده‌كان، چۆن ئه‌و میراته
ئه‌ده‌بیه كۆنه، سه‌دان ساڵه له‌ناو خه‌ڵكی ئێمه‌دا
ماوه‌ته‌وه، پشتاوپشت گێڕدراوه‌ته‌وه و دواتر
هاتۆته سه‌ر كاغه‌ز، بۆ نموونه داستانی شیرین و
فه‌رهاد یان مه‌می ئالان، به‌ڵام ئه‌وه گرنگه كه
بابه‌تێكی كۆن، به‌ڵام به‌شێوازێكی هاوچه‌رخانه
مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ی، به جۆرێك كه په‌یوه‌ست
بكرێ به ئایدیا‌و رووداو‌و خواسته‌كانی ئه‌مڕۆ،
به‌جۆرێكیش كه ته‌كنیكی وای تیابێ كه له خزمه‌تی
ده‌قه شیعرییه‌كه دابێت، ئه‌گینا ئه‌گه‌ر ده‌قێكی
كۆن جارێكی دی وه‌ك خۆی بگوازرێته‌وه، ئه‌م پرۆسه‌یه
زیاتر ده‌چێته ناو خانه‌ی ئه‌ده‌بێكی كه‌له‌پووری
نه‌ك ئه‌ده‌بێكی هاوچه‌رخ و داهێنراو. سه‌باره‌ت به
نوێخوازیش كۆمه‌ڵێك مه‌رج هه‌یه گه‌ره‌كه شاعیر
كوده‌تایه‌ك به‌سه‌ر شیعره‌كانی رابردووی خۆیدا بكات،
چونكه به‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی نوێخوازی جیا
ده‌كرێته‌وه، شاعیر كه نوێخوازانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ
ده‌قێكی شیعریدا ده‌كات، ده‌بێ خه‌سڵه‌تی تایبه‌تی
خودی شاعیری تیا بێ، نه‌ك كاریگه‌ری شاعیرانی دیكه،
نوێخوازی په‌یوه‌سته به ته‌كنیك، ئه‌و ته‌كنیكه‌ش
په‌یوه‌سته به گه‌مه‌ی زمانه‌وانی، فانتازیاكاری له
بیناسازی و بونیاتی ده‌قه‌كه‌دا، چونكه هه‌رخودی
شاعیره كه دواجار ئه‌م ده‌قه به‌رهه‌م دێنێت.
جه‌مال نه‌جاڕی: لایه‌نی هونه‌ری و ته‌كنیكی
وه‌ك دوو لایه‌نی زه‌قی شیعری نوێیه‌و به‌رچاون، ئه‌و
دوو لایه‌نه چۆن له‌ناو شیعری تۆدا به‌رجه‌سته
ده‌بن؟
فه‌ره‌یدوون سامان: ئه‌و دوو لایه‌نه هونه‌ری
و ته‌كنیكی له‌ناو شیعردا گرنگن، چونكه له نێوان
دیالۆگ و زمان و وێنه شیعرییه‌كان په‌یوه‌ندییه‌كی
ئۆرگانیكی به‌یه‌كه‌وه‌یان ده‌به‌ستێته‌وه.
مه‌سه‌له‌ی ته‌كنیك، ره‌نگه له پیتێكدا، له
وشه‌یه‌ك دا یان كۆپڵه‌یه‌كدا چۆن بیناسازانه
مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ی، ئه‌وه ده‌چێته خانه‌ی
ته‌كنیكی شیعرییه‌وه‌و ئیدی سروش و خه‌یاڵ و حاڵه‌ته
ده‌روونییه‌كانی شاعیر‌و ساتی نووسین ده‌بنه
پرۆسه‌یه‌كی سانه‌وه‌ی.
جه‌مال نه‌جاڕی: ئایا شیعری ئه‌مڕۆ چاره‌سه‌ری
گرفت و كێشه‌كان ده‌كه‌ن، تا چه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌و
رایه‌دای كه شیعر چاره‌سه‌ری گرفته‌كان ناكات؟
فه‌ره‌یدوون سامان: په‌یامی شیعر جیاوازه
له‌گه‌ڵ په‌یام یان ئایدیا‌و پرۆسه‌ی نووسینی رۆمان و
چیرۆك و هه‌ر ژانرێكی دی، ده‌كرێ هه‌ر كام له‌وانه
به زمانی شیعری بنووسرێن، به‌ڵام شیعر پوخته‌ی
دیمه‌نێكه، له رووی سایكۆلۆژییه‌وه كاریگه‌ری
له‌سه‌ر نووسینی ده‌قه‌كه هه‌یه، پێویسته شاعیر له
كه‌ش و هه‌واییه‌كی سایكۆلۆژییانه‌ی ته‌ندروست
به‌رهه‌مه‌كه‌ی بنووسێت، به‌ڵام ناكرێ لۆجیك و
بابه‌تیش له په‌راوێز دابێ. كه‌وا نه‌بوو ناتوانێ به
جوانی ئه‌و ده‌قه به‌رهه‌م بێنێت.
شاعیر ناتوانێ راسته‌وخۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بونیاتی
شیعر بكات، چونكه نووسین له ره‌وشێكی وادا لای شاعیر
نابێته شیعرێكی هونه‌ری و ئێستاتێكی ئه‌فرێندراو.
لایه‌نی ده‌روونی كاریگه‌ری زۆری به‌سه‌ر ده‌قی شیعری
هه‌یه، راسته شیعری سیاسی و به‌رگری هه‌ن، ، به‌ڵام
ئه‌م جۆره شیعرانه تا سه‌ر شیعری نه‌مر نین، شیعرێكن
له ساتێك‌دا ده‌نووسرێن، بۆ خه‌ڵكانێك ده‌نووسرێن،
به‌ڵام ئه‌گه‌ر باسی ده‌قێكی شیعری جیهانی بكه‌ین، كه
بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو بنووسرێته‌وه و ئه‌و شیعره
ده‌بێ خه‌سڵه‌تێكی جیهانی به‌خۆوه بگرێ، لێره‌دا
ده‌ڵێم شیعر مه‌رج نییه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی لایه‌نی
كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری و سیاسی و ئایدیۆلۆژی بێت، ،
به‌ڵام له پۆلینبه‌ندیدا ئێمه شیعری سیاسی،
جه‌ماوه‌ری و به‌رگری و... مان هه‌یه. ناكری له سات
و كاتی خۆیدا ئه‌م جۆره شیعرانه‌ش فه‌رامۆش بكرێن،
به‌ڵام من باس له شیعری نوێ و شیعری هونه‌ری ده‌كه‌م،
كه هیچ ناسنامه‌یه‌كی مێژوویی و جوگرافی و سیاسی له
خۆیدا هه‌ڵناگرێ.
جه‌مال نه‌جاڕی: تۆ وه‌كو شاعیرێكی نوێخواز
یه‌كه‌م هه‌ستێك كه لای خوێنه‌ر دروست ده‌كه‌ی
ئه‌وه‌یه كه وێنه‌ی شیعره‌كانتا چێژێكی تایبه‌تی پێ
ده‌به‌خشی. ئایا مه‌به‌ستت ته‌نیا دروستكردنی ئه‌م
چێژه‌یه له لای خوێنه‌ر یان مه‌به‌ستێكی شاراوه‌ی
له پشته‌وه هه‌یه؟
فه‌ره‌یدوون سامان: به‌ر له خوێنه‌ران و
ره‌خنه‌گران من خوێنه‌ری شیعره‌كانی خۆمم، به‌ر
له‌وه‌ش بیر له راو بۆچوونی خوێنه‌رو ره‌خنه‌گر
بكه‌مه‌وه، ئه‌و شیعره په‌سه‌ند ده‌كرێت یان ره‌ت
ده‌كرێته‌وه، به‌لامه‌وه گرنگ نییه، هه‌لبه‌ت رێزی
بۆچونی هه‌موویان ده‌گرم، من ئاینده‌خوازانه مامه‌ڵه
له‌گه‌ڵ شیعره‌كانی خۆمدا ده‌كه‌م، ئه‌وه گرنگه كه
له‌و ئه‌زموونه‌ی شیعری خۆمدا بی كاریگه‌ری راسته‌وخۆ
یان كۆپیكردن له شاعیرانی فارس و عه‌ره‌ب و
نه‌ته‌وه‌كانی دی كه‌ڵكم وه‌رمگرتووه.
ده‌بێ شیعر چێژێك لای خوێنه‌ر دروست بكات، دواتر
خوێنه‌ری جددی بۆ شیعر په‌یدا بێت، چونكه ده‌بێ
خوێنه‌ریش له یه‌كتری جیا كه‌ینه‌وه، خوێنه‌ری شیعر
جیاوازه له‌گه‌ڵ خوێنه‌ری رۆژنامه‌و بابه‌تی
كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی، خوێنه‌ری شیعر نوخبه‌یه ئه‌و
خوێنه‌ره‌یه كه رۆشنبیره، ره‌خنه‌گره و به هزرێكی
ره‌خنه‌گرانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ شیعردا ده‌كات. بۆیه
هه‌میشه هه‌وڵ ده‌ده‌م خوێنه‌ر خۆی ببێته به‌شێك له
كاره‌كته‌ری شیعره‌كه‌م تا هه‌ست بكات خۆی نووسه‌ری
ئه‌و شیعره‌یه، شیعر وه‌ڵامده‌ری زاتی مرۆڤه،
ره‌نگه زۆر جار ئه‌و زاته له كۆمه‌ڵیشدا وێنه‌كانی
خۆی بنوێنێ.
جه‌مال نه‌جاڕی: چۆن مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵ
ره‌خنه‌گرانی شیعری خۆت كراوه؟
فه‌ره‌یدوون سامان: ره‌نگه پێچه‌وانه‌ی
پرسیاره‌كه‌ت راست بێ. ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌كی دیكه‌یه
هێشتا ره‌خنه نه‌بۆته ژانرێكی سه‌ربه‌خۆ له
ئه‌ده‌بی كوردیدا. ره‌خنه‌ی شیعریش زیاتر له‌ژێر
كاریگه‌ری بۆچونی ئایدیۆلۆژی و سیاسی و
ناوچه‌گه‌رییه‌تی و گروپ و گروپچێیه‌تیه، به‌ڵام هه‌ر
له‌سه‌رده‌می گاتاكانی ئاوێستای زه‌رده‌شته‌وه، شیعر
له رۆژهه‌ڵات و له ناو كوردا ره‌گاژۆیه‌كی مێژوویی
هه‌یه، شیعر به‌رهه‌می رۆحی رۆژهه‌ڵاته، هه‌زاران
ساڵه، كاریگه‌ری به‌سه‌ر ئه‌ده‌بیاتی رۆژئاواشدا
هه‌بووه به پێچه‌وانه‌ی رۆمان و چیرۆك له رۆژئاوا
سه‌ریهه‌ڵداوه، به‌ڵام ره‌خنه وه‌ك ژانرێك كه له
رۆژئاواوه بۆ رۆژهه‌ڵات هاتووه، ته‌نانه‌ت لای
عه‌ره‌ب و فارسیش هه‌نده قووڵ نیه وه‌ك له ئه‌وروپا
ره‌گاژۆیه‌كی مێژینه‌ی هه‌یه.
ره‌خنه له شیعری كوردی، له ئاست شرۆڤه‌یه‌كی
ئه‌كادیمی كه‌مته‌رخه‌م بووه، خوێندنه‌وه‌یه‌كی
جیدییانه بۆ شیعری كوردی نه‌كراوه، به‌ڵام من بڕوام
وایه كه نه‌وه‌یه‌كی خوێنده‌وار به‌ڕێوه‌یه، رۆژ
به رۆژ به ئاستێكی ئاكادیمی و زانستیانه مامه‌ڵه
له‌گه‌ڵ ده‌قدا ده‌كه‌ن.
جه‌مال نه‌جاڕی: به رای تۆ زمانی كوردی ته‌نها
زمانی شیعره؟ یان ده‌كرێ بابه‌تی فه‌لسه‌فی و
زانستیانه‌شی پێ بنووسرێ؟
فه‌ره‌یدوون سامان: من پێم وا نییه زمانی
كوردی هه‌ر ته‌نها زمانی شیعر بێ، زۆرنه‌ته‌وه‌ی بچوك
هه‌یه، شیعری نایابی پێ نووسراوه، ژماره‌ی
نه‌ته‌وه‌كه‌ی چه‌ند هه‌زار كه‌سێك بووه، زمانی كوردی
(كرمانجی ناوه‌راست) هه‌ر له قوتابخانه‌ی بابانه‌وه
له‌سه‌ر ده‌ستی نالی و سالم و كوردی و حاجییه‌وه به‌و
لاوه زمانێكه پێكهاتووه له شێوه‌زاره‌كانی سۆران و
بابان و موكریان ئێستا بۆته ستاندارد و چه‌ندین ملیۆن
كه‌س پێی ده‌نووسن، پێی ده‌خوێنن و جیا له بابه‌تی
ئه‌ده‌بی بابه‌تی ئابووری و سیاسی و یاسایشی پێ
نووسراوه، بۆ خۆم دوو كتێبم له عه‌ره‌بی
وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی و به ناوی " یاسای
بازرگانی و كارگێڕی كۆگاكان" رۆژانه‌ش چه‌ندین كتێب و
گۆڤار و رۆژنامه‌ی زانستی و ئابووری و فه‌لسه‌فی.. چاپ
و بڵاو ده‌كرێنه‌وه. مخابن بۆ بابه‌تی زانستی
وه‌رگێڕی كورد زیاتر پشت ده‌به‌ستێت به سه‌رچاوه‌ی
عه‌ره‌بی و فارسی و راسته‌وخۆ ناچێته سه‌ر زمانی
فه‌ڕه‌نسی و ئینگلیزی و ئه‌وروپییه‌كان، بۆیه
وه‌رگێڕه‌كانمان تووشی هه‌ڵه‌ی زمانه‌وانی و فیكری
ده‌بن، وه‌رگێڕی پرۆفیشناڵمان نییه، داهێنانی تیا
نییه، ئه‌وه گرفته، نه‌ك له‌ناو كوردا، به‌ر له
شه‌ست حه‌فتا ساڵ له ناو عه‌ره‌بیشدا وابوو، دواتر
ده‌كرێ كاربۆ وه‌رگێڕانی بابه‌تی فه‌لسه‌فی و زانستیش
بكرێ و به زمانی كوردی بنووسرێته‌وه، به‌رای من
زمانی كوردی زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده فه‌رهه‌نگی مه‌زنی
نه‌نووسراوی له وشه و زاراوه‌دا هه‌یه. كولتوورێكی
ده‌وڵه‌مه‌ندمان له شێوه‌زاره‌كان هه‌یه، به‌ڵام
مخابن وه‌كو پێویست هێشتا خزمه‌تی زمانی كوردی
نه‌كراوه،
جه‌مال نه‌جاڕی: تۆ كۆمه‌ڵه شیعرێكت ته‌رجومه
كراوه‌ته سه‌ر زمانه‌كانی تر ئه‌گه‌ر باسی ئه‌و
لایه‌نه‌شمان بۆ بكه‌یت؟
فه‌ره‌یدوون سامان: راستیه‌كه‌ی له‌و كۆمه‌ڵه
شیعره‌ی (پڕم له عیشقی تۆ) له كۆی 28 شیعری 20 شیعری
له لایه‌ن مامۆستایان "بیلال عه‌زیز وكه‌مال غه‌مبارو
مسته‌فا په‌ژار" شاعیری و كاك موكه‌ڕه‌م و ئه‌مین
بۆتانی و ئازاد سوبحی كراونه‌ته عه‌ره‌بی له‌و
ماوه‌یه‌شدا بڕیارمدا كه ئیتر ده‌بێ به عه‌ره‌بی
بنووسم چه‌ند شیعرێكی خۆم كرده عه‌ره‌بی، به‌ڵێنم
پێدراوه له ده‌زگایه‌كی چاپ و بڵاوكردنه‌وه له
هه‌ولێر به زمانی عه‌ره‌بی بۆم چاپ بكه‌ن و بڵاوی
بكه‌نه‌وه. له ئێرانیش چه‌ند شیعرێكم كراوه‌ته
فارسی.
جه‌مال نه‌جاڕی:- وه‌رگێڕان ده‌بێتـه پردێكی
په‌یوه‌ندی له نێوان شاعیرانی كورد و نه‌ته‌وه‌كانی
تر و به پێچه‌وانه‌ش؟.
فه‌ره‌یدوون سامان: به ره‌هایی ده‌ڵێم
وه‌رگێڕان ده‌بێته پردێكی رووناكبیری له نێوان
نه‌ته‌وه‌یه‌كی چه‌وساوه‌ی وه‌ك كورد و گه‌لانی تر،
(شێركۆ بێكه‌س) ی شاعیر له‌رێی وه‌رگێڕانی شیعره‌كانی
به نه‌ته‌وه‌كانی جیهان تر ناسێندرا، هه‌روه‌ها
ره‌فیق سابیر و گۆرانی شاعیر‌و هی تریش له رێی
زمانه‌كانی دیكه ئه‌ده‌ب و شیعری كوردی‌یان به‌خه‌ڵك
ناساند، بۆیه به پێویستی ده‌زانم له‌و سه‌رده‌مه‌دا
ده‌زگای تایبه‌ت به وه‌رگێڕان هه‌بێت، سه‌رجه‌م
دیوانه شیعره باشه‌كان بۆ سه‌ر زمانه بیانییه‌كان
وه‌ربگێڕدرێن، چونكه ده‌توانین له رێی ئه‌ده‌به‌وه
هه‌م دۆزی نه‌ته‌وه‌كه‌مان هه‌م داهێنانه
ئه‌ده‌بییه‌كانمان بخه‌ینه‌به‌ر چاوی گه‌لانی جیهان.
جه‌مال نه‌جاڕی: رۆڵی ده‌زگا رووناكبیریه‌كان
چییه له‌و قۆناغه‌دا؟
فه‌ره‌یدوون سامان: له راستیدا ده‌زگای
رووناكبیرییه‌كان وه‌كو پێویست سه‌رباری هه‌بوونی
بودجه‌یه‌كی باش و پاره‌یه‌كی زۆر كه سه‌رفی به‌ناو
فیستیڤاڵه‌كان ده‌كرێن، به‌ڵام هاریكاری نووسه‌ران
ناكه‌ن، چونكه ده‌كرێ كۆمه‌ڵێك دیوانی شیعر و رۆمان و
چیرۆك و بابه‌تی فیكری بۆ زمانه بیانیه‌كان
وه‌ربگێڕێت و له رێی ئه‌و وه‌رگێڕانه، ئه‌ده‌بی
كوردی پێ بناسرێت. به پێچه‌وانه‌ش ئاگامان له
ئه‌ده‌ب و داهێنانی نه‌ته‌وه‌كانی دی هه‌بێت.
جه‌مال نه‌جاڕی: ئه‌و زمانه شیعرییه چییه
كه زمانی تۆ جیا ده‌كاته‌وه له شاعیرانی تر، تۆ چۆن
ئه‌و جیاوازییه‌ت دروست كردووه له ناو شیعره‌كانتدا؟
فه‌ره‌یدوون سامان: ئه‌گه‌ر ئه‌وه بۆچوونی تۆ
بێ من ئه‌و بۆچوونم پێ جوانه، چونكه تۆ كوردی
رۆژهه‌ڵاتی و فارسی ده‌زانی و له كوردیشدا شاره‌زای،
له راستیدا له‌ده‌ستپێكی خوێندنه‌وه و نووسینمدا
كاریگه‌ر بووم به شیعری فارسی، بۆیه پاش ماندوو
بونێكی زۆر هه‌ر خۆم له ماڵه‌وه فێری زمانی فارسی
كرد، ئه‌وه‌نده‌ی كاریگه‌ر بووم به زمانی فارسی
كاریگه‌ر نه‌بووم به زمانی عه‌ره‌بی، به‌ڵام له
هه‌مان كاتیش‌دا خوێنه‌رێكی باشی شیعری عه‌ره‌بیشم.
بۆیه هه‌ست ده‌كه‌م په‌یوه‌ندییه‌كی رۆحی له نێوان
ئه‌ده‌بی كوردی و فارسی هه‌یه، چونكه هه‌ردوو
زمانه‌كه لێك نزیكن، زمانی فارسی ریتمی تایبه‌ت به
خۆی هه‌یه هه‌ر چه‌ند من راسته‌وخۆ له ژێر كاریگه‌ری
ئه‌ده‌بی فارسی دانیم، به‌ڵام سوودم لێ وه‌رگرتووه،
شیعری عه‌ره‌بی ئه‌و چێژه‌م پێ نابه‌خشێت، من
خوێنه‌رێكی باشی شیعره‌كانی (سوهراب سپێهری و ئه‌حمه‌د
شاملو و فه‌روغ فه‌رخزاد)م... هتد. له‌نه‌وه‌ده‌كان
كۆمه‌ڵێك شیعری ئه‌و شاعیرانه‌م وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر
زمانی كوردی.
جه‌مال نه‌جاڕی: پاش ئه‌و هه‌موو ساڵه، نووسین
له بواری شیعردا و ئاشناییت له‌گه‌ڵ شیعری بیانی،
ئایا له شیعری خۆت رازی؟ ئایا توانیوته له‌رێی زمانی
كوردییه‌وه ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستت بووه بیدركێنی؟
فه‌ره‌یدوون سامان: تا راده‌یه‌ك له‌و زمانه‌ی
كه پێی ده‌نووسم له شیعری خۆم رازیم، ئه‌مه له
خۆبایی بوون نییه، چونكه ئه‌و شێوه‌زاره له
"كرمانجی ناوه‌ڕاست" كه تا راده‌یه‌ك بۆته زمانی
ستاندارد، به‌ڵام من خه‌ونی گه‌وره‌ترم هه‌یه حه‌ز
ده‌كه‌م به‌رهه‌مه‌كانم ته‌رجومه‌ی زمانه‌كانی دیكه
بكرێن، شیعره‌كانم خوێندنه‌وه‌ی ره‌خنه‌ییانه‌یان بۆ
بكرێت، وه‌كو پێویستیش مافی خۆم پێ بدرێت، ئه‌وه‌ش بۆ
زه‌مه‌ن ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌ڵبه‌ت رۆڵی خوێنه‌ریش نابێ
له‌بیر بكه‌ین، گه‌ره‌كه خوێنه‌ر به دید
و
تێڕوانینێكی نوێخوازانه‌ی ره‌خنه‌یی شیعر
بخوێنێته‌وه.
|