وتووێژێک به بۆنه‌ی ده‌ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌می
کوردستانی ئێران
بۆ چالاکی
بواری مه‌ده‌نی "دوژمن" واتایه‌کی بزره و "ره‌قیب" واتایه‌کی
به‌رجه‌سته
به‌رێز فه‌روخ نیعمه‌تپور، یه‌کێک له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی
دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌می کوردستانی ئێرانه. کاک
فه‌روخ له ساڵانێکی زووه‌وه له کاری نوسین و رۆشنبیری‌دا چالاکه
و یه‌کێکه له روخساره دیاره‌کانی ئه‌م پانتایه. کاک فه‌روخ له
بواری ره‌خنه و لێکۆڵینه‌وه خاوه‌نی ده‌یان بابه‌تی به‌پێز و له
بواری رۆمان‌دا نووسه‌ری رۆمانی "په‌ره‌سێلکه‌کانی کۆچ" و له بواری
وه‌رگێڕاندا خاوه‌نی به‌رهه‌مگه‌لی گوڵی جاکاراندا (کۆمه‌ڵه
چیرۆکێکی نۆروێژییه که کراوه به‌کوردی) و کاری کرێ گرته و
سه‌رمایه‌یه و، له بواری نوسینی کورته چیرۆکیشدا خاوه‌نی
کتێبی"ئێواره‌ی شار"ه که کۆکراوه‌ی به‌شێک له چیرۆکه‌کانیه‌تی و
چه‌ندین چیرۆکی دیکه که
له گۆڤار و سایته ئینته‌رنێتییه‌کاندا بڵاو کراوه‌نه‌ته‌وه و
که‌وتۆنه‌ته به‌ر سه‌رنجی خوێنه‌رانی ئه‌و به‌شانه. کاک فه‌روخ
نیعمه‌تپور ئێستا له وڵاتی نۆروێژ ده‌ژیت و ئه‌ندامی لێژنه‌ی
به‌رێوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌می کوردستانی ئێرانه. سایتی
قه‌له‌م به بۆنه‌ی ده‌ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌می
کوردستانی ئیران، به‌گرینگی زانی که به‌م بۆنه‌وه وتووێژێکی
دۆستانه له‌گه‌ڵ به‌رێزیاندا ساز بدات و هه‌ر له‌م ده‌رفه‌ته
سه‌میمییه‌دا ده‌لاقه به‌سه‌ر کۆمه‌ڵێ خه‌می هاوبه‌شدا بکاته‌وه
که هانده‌ر و پاڵپشتی دامه‌زرانی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه بوون.
(سایتی قه‌ڵه‌م)
1ـ
ئه‌نجومه‌نی قه‌له‌می کوردستانی ئێران، ده ساڵ له‌مه‌وبه‌ر واته
له کۆتاییه‌کانی مانگی رێبه‌ندانی 1376 دامه‌زراندنی خۆی
راگه‌یاند. ئێستا به تێپه‌ربوونی ده‌ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی
ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌دا جێگای خۆیه‌تی ئه‌م پرسیاره ئاراسته بکرێت
که ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌م له به‌ستێنی چ پێداویستییه‌که‌وه گرینگی
ئه‌م دامه‌زراندنه‌ی لا به‌رجه‌سته کرا؟
ــ بێگومان
دامه‌زراندنی هه‌ر رێکخراو و ئۆرگانێک له هه‌ر چه‌شنێکی ده‌توانرێ
به جۆرێک ره‌گی له کۆمه‌ڵێک پێداویستیدا بێت. گه‌ر ناوی
ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌م بکه‌ینه سه‌ره‌تا بۆ وه‌ڵام دانه‌وه
راسته‌وخۆ ده‌توانین به‌و ئاکامه بگه‌ین که پێداویستیی
سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م رێکخراوه‌یه خۆی له دامه‌زراندنی نه‌هادێکدا
ده‌بینیه‌وه که بتوانێ هه‌م نووسه‌ران و قه‌ڵه‌م به ده‌ستان له
ئۆرگانێک‌دا رێک بخا و هه‌م به‌م شێوه‌یه ئاماده‌بوونی رێکخراوه‌یی
ئه‌وان له پانتایی کۆمه‌ڵگادا نیشان بدا. وه‌ک ده‌زانین ئیستا
کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه به‌ره به‌ره خه‌ریکه کاراکتێره‌کانی
کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی مۆدێڕن له خۆی نیشان ده‌دا و یه‌کێک له
تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ئه‌م دیارده‌یه‌ش بوونی رێکخراوگه‌لی
جۆربه‌جۆری مه‌ده‌نیه. رێکخراوی مه‌ده‌نیش شوێنی خڕ بوونه‌وه‌و خۆ
رێکخستنی هاووڵاتیانه به مه‌به‌ستی دابین کردنی مافه‌کانیان و
هه‌روه‌ها به مه‌به‌ستی به‌رجه‌سته کردنی که‌سایه‌تی کۆمه‌ڵگا
له به‌رامبه‌ر پنتی ده‌سه‌ڵاتدا. هه‌ڵبه‌ت مه‌به‌ست له
"به‌رامبه‌ر" ئه‌وه نیه که بمانه‌وێ ته‌عبیرێکی کلاسیکی واته
دژی لێ بکه‌ین. به‌رامبه‌ر لێره‌دا ئاراسته‌که‌ی به‌ره‌و
کارلێکه‌رییه‌کی عه‌قڵانیه که خۆی له شێوه‌ی هه‌ڵس و که‌وتی
مه‌ده‌نیدا ده‌بینێته‌وه. رێکخراوی مه‌ده‌نی دژێکی رووت نیه،
به‌ڵکو ره‌خنه‌گرێکی رووته. چاکسازی، وشیارکردنه‌وه‌ی هاووڵاتیان
و سه‌پاندنی مه‌ده‌نیانه‌ی روانگه‌ی پنته مه‌ده‌نیه‌کان به سه‌ر
ده‌سه‌ڵاتدا ره‌نگه گرنگترین ئاراسته‌کانی ئه‌م ئۆرگانانه بن.
ئێمه له پێشه‌کیی گۆڤاری قه‌ڵه‌می ژماره سفردا به روونی باسی
ئه‌مه‌مان کردووه و گوتوومانه که ئێمه به نۆره‌ی خۆمان
ده‌مانه‌وێ به دیدێکی ره‌خنه‌گرانه‌وه بچینه ناو هه‌موو بواره
ئاشنا و چه‌ق به‌ستووه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگاوه، جا به هه‌موو
لایه‌نه‌کانیه‌وه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه پلانێکی یه‌کجار به‌رفراوانه
و بێگومان کاری ته‌نیا رێکخراوه‌یه‌کی مه‌ده‌نی نیه، به‌ڵکو
پێویستیی به به‌شداری کردنی هه‌موو رێکخراوه مه‌ده‌نیه
رۆشنبیریه‌کان هه‌یه. ئه‌مه پلانێکه که پێویستیی به کاری
به‌رده‌وام هه‌یه. هه‌ڵبه‌ت ره‌خنه ته‌نیا به‌و مانایه نیه که
زمانی گوتار ده‌بێ راسته‌وخۆ ئاراسته بکرێ، به‌ڵکو به مانای
هێنانه ناوه‌وه‌ی بیر و ئه‌ندێشه‌کانی دیکه‌شه بۆ ناو پانتایی
رۆشنبیریی باو. له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا که بواری رۆشنبیری یه‌کجار
لاوازه، ده‌کرێ راگواستنی هه‌ر ده‌قێکی رۆشنبیری ته‌کانێک بێت.
هه‌روه‌ها
حه‌ز ده‌که‌م که له‌م په‌یوه‌ندیه‌دا باس له کۆمه‌ڵیک هۆکار
بکه‌م که پێداویستیی هێنانه ئارای ئه‌نجوومه‌نی ئێمه‌ی
به‌رجه‌سته کرد. وه‌ک ده‌زانن ئه‌م ئه‌نجوومه‌نه له ساڵی
نه‌وه‌دو هه‌شتی زایینی له کوردستانی عێراق دامه‌زرا. له‌و
کاته‌دا ئیدی به‌ره به‌ره کورده‌کانی ئێران که پتر له شاخ
بوون، به هۆی نزیک که‌وتنه‌وه‌یان له شاره‌کانی کوردستانی عێراق
و ده‌رفه‌تی ته‌ماسێکی نزیکتر له گه‌ڵیان، مه‌جالی دیکه‌یان بۆ
ره‌خسا. وه‌ک ده‌زانین له شاره‌کانی سلێمانی و هه‌ولێر هه‌وڵ و
چالاکیه‌کی باش له لایه‌ن رۆشنبیرانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌وه سه‌ری
هه‌ڵدابوو و به گوڕ و تینه‌وه له ئیش کردندا بوو، جگه له‌مه
به دوای هاتنه ئارای بزووتنه‌وه‌ی ئیسڵاح خوازی له ئێران، له
کوردستانی ئێرانیش گۆڕانێکی به‌رچاو له شێوه‌ی ئه‌ندێشه و
روانگه‌کاندا پێک هاتبوو. ئه‌و کاتانه کۆمه‌ڵێک گوتار و سۆنگه‌ی
دیکه‌ی روانین هاتبوونه ئاراوه که هه‌موومانی خسته ژێر رکێفی
خۆیه‌وه. ئه‌م دوو هۆکاره به رای من دوو هۆکاری سه‌ره‌کیی و
عه‌ینیی پێکهاتنی ئه‌نجومه‌ن بوون. دنیا گۆڕابوو، بۆیه ده‌با
ئێمه‌ش گۆڕاباین. گۆڕاین، به‌ڵام تا چه‌ند نازانم. هه‌ڵبه‌ت
پارادۆکسێک لێره‌دا هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ئێمه له
ده‌ره‌وه‌ی وڵات دامه‌زراین. بۆیه ده‌رفه‌تی کارتێکه‌رییه‌کان و
په‌یوه‌ندییه‌کان یه‌کجار به‌رته‌سک بوون. به‌ڵام له هه‌مان حاڵ‌دا
دامه‌زراندنی وه‌ها ئۆرگانێک له‌و دۆخه‌دا نیشانه‌ی
کارتێکه‌رییه‌کانی ئه‌م دۆخه نوێیه بوو. به جورئه‌ته‌وه
ده‌توانم بڵێم که ئێمه یه‌که‌مینی ئه‌و که‌سانه بووین که ئه‌م
دۆخه‌مان ده‌رک پێکردوو و کارمان بۆ کرد، به ئیستاشیه‌وه. واته
گه‌ر ئاوڕ بده‌یته‌وه ئه‌و نه‌ریته‌ی ئێمه دامانمه‌زراند ئیستاش
له ناو کورده‌کانی خۆمان له‌وێنده‌ر واته کوردستانی ئێراق
درێژه‌ی پێنه‌درا. بیستوومانه که گه‌لێک که‌س له هه‌وڵی
دامه‌زراندنی رێکخراوه‌گه‌لی له چه‌شنی ئێمه بوونه، به‌ڵام تا
ئیستا ئاکامێکیان لێ وه‌رنه‌گرتووه. ئه‌مه خۆش نیه. به‌ڵام چار
چیه! ره‌نگه پاشه‌کشه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسڵاح خوازی له ئێران و
دژواریی بارودۆخی ئه‌ێنده‌ر بووه‌ته هۆی ئه‌م کاره.
جگه له‌مه
ده‌بێ وه‌ک دوا هۆکار باس له دروست بوونی ئیراده و ویست له
دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌نجوومه‌ندا بکه‌م. بارودۆخی عه‌ینی گه‌ر خۆی
له زه‌ینی مرۆڤه‌کاندا نه‌نوێنێته‌وه، ره‌نگه ئیدی بارۆدۆخی
عه‌ینی نه‌بێ. به خۆشیه‌وه ئه‌و ئیراده و ویسته له کۆمه‌ڵێک
که‌سدا پێک هات که بیر له دروستکردنی رێکخراوێکی وه‌ک
ئه‌نجوومه‌ن بکه‌نه‌وه. ئیساش که من جاروبار ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ
ئه‌و ساڵانه، به له‌به‌ر چاو گرتنی دۆخی ئه‌و سه‌رده‌مه و
هه‌موو ئه‌و نه‌هامه‌تی و دژواریانه، پێم سه‌یره که ئه‌م
ئه‌نجوومه‌نه شکڵی گرت. هه‌مشه رێزێکی سه‌یر له دڵما به‌رامبه‌ر
به چالاکانی ئه‌و ده‌م دروست ده‌بێ.
2ـ
فه‌لسه‌فه‌ی وجودی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له‌سه‌ر قه‌ناعه‌تێک
راوه‌ستاوه که گرینگیه‌کی حه‌یاتی ده‌دا به دامه‌زراوه‌کانی نێو
کۆمه‌ڵگه، به‌م ئاقاره‌دا ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌م تا چ ئاستێک
په‌یره‌وی کردووه له په‌یامی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی؟ به‌واتایه‌کی
دیکه بوونی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ده‌توانێ له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م
گرینگیدانه‌دا پێناسه بکرێ؟
یه‌کێک له
په‌یامیه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی وه‌ک له پرسیاره‌که‌شدا
ئاماژه‌تان پێکردووه بریتیه له گرنگی دان به دامه‌زراوه
مه‌ده‌نییه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگه. له بابه‌ت ئه‌وه‌ی که
ئه‌نجوومه‌ن تا چ ئاستێک له‌م په‌یامه په‌یڕه‌وی کردووه و
پراکتیزه‌ی کردووه، ده‌بێ بڵێم که جارێکه نه‌فسی دامه‌زراندنی
ئه‌نجوومه‌ن وه‌ڵامدانه‌وه‌یه به‌م په‌یامه. به‌ڵام ئه‌م
په‌یڕه‌وییه ده‌بێ له‌مه واوه‌تر بچێ، به‌و مانایه که
ئه‌نجوومه‌ن پێشوازی بکا له دامه‌زراندنی رێکخراوه
مه‌ده‌نییه‌کانی دیکه و پشتیوانیان لێ بکا، په‌یوه‌ندی هه‌بێ له
گه‌ڵیانا و هاوکارییان هه‌بێ. گه‌ر قراریشه پێشبڕکێیه‌ک له نێوان
رێکخراوه هاوته‌ریبه‌کاندا هه‌بێ، ئه‌وا ده‌بێ ئه‌م پێشبڕکێیه
خۆی له ماندوو بوونی زیاتر و کاری پتردا ببینێته‌وه. ره‌نگه
دامه‌زراندنی رێکخراوی مه‌ده‌نی له پله‌ی یه‌که‌مدا زۆر دژوار
نه‌یه‌ته به‌رچاو، به‌ڵام را‌گرتن و به‌رده‌وامیی کاره‌که‌ی
یه‌کجار دژواره. چونکه پێویستی به پله‌یه‌کی به‌رزی وشیاریی له
بواری دیمۆکراسی و رێز گرتن له پلۆرالیزمی فکری هه‌یه. له
رێکخراوی راسته‌قینه‌ی مه‌ده‌نیدا ئیدی که‌س گۆپاڵی به ده‌سته‌وه
نیه تا نه‌یار و ره‌قیبی خۆی پێ سه‌رکوت کاو وه‌ده‌ر بنێ.
کاره‌کان له ر‌ێگای بیروڕا گۆڕینه‌وه، قه‌ناعه‌ت پێهێنان،
عه‌لنیه‌ت و هه‌ڵبژاردنه‌وه ده‌چنه پێش. ئه‌مه نه ته‌نیا له
ناو رێکخراوه‌که‌دا، به‌ڵکو له په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ رێکخراوه‌کانی
دیکه‌شدا ده‌خوا و بنه‌مایه.
هه‌روه‌ها
ئه‌نجوومه‌نی ئێمه تا بۆی کراوه و ده‌رفه‌تی هه‌بووه هه‌وڵی
داوه که له گه‌ڵ رێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کانی دیکه‌ی ناو کۆمه‌ڵگا
په‌یوه‌ندی هه‌بێ. له راستیدا یه‌کێک له ئه‌رکه‌کانی رێکخراوی
مه‌دنی به‌رفراوانتر کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان رێکخراوه
مه‌ده‌نییه‌کانه. چێکرنی تان و پۆ و رایڵکه‌یه‌کی وه‌ها که
هه‌موو پانتایی کۆمه‌ڵگا بته‌نێته‌وه. به رای من له وه‌ها
دۆخێکدایه که ئه‌م دامه‌زراوانه ده‌توانن به ئه‌رکی خۆیان
هه‌ستن که هه‌مان نوێنه‌ری کردن، ئاراسته کردن و رێکخستنی
هاووڵاتیانه له هه‌ڵس و که‌وتێکی مه‌ده‌نیانه له گه‌ڵ رایڵکه‌ی
ده‌سه‌ڵات.
3ـ یه‌کێک
له کاراکتێره به‌رچاوه‌کانی ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌ره‌تای
دامه‌زراندنیه‌وه ئاراسته کردنی ره‌خنه بووه له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و
پێکهاتانه‌ی که به‌جۆرێک به‌شێکن له شوناسی مرۆی کورد. له
مه‌یدانی چالاکی رۆشنبیری کورد دا ره‌خنه به‌شێکه له
هه‌ڵوێسته‌کانی رۆژانه، به واتایه‌کی دیکه هیچ شتێک نه‌ماوه
که به گوزه‌ری ره‌خنه‌دا تێپه‌ڕ نه‌بووبێت. پرسیار ئه‌وه‌یه که
سه‌ره‌ڕای له زیاد بوونی راژه‌ی ئه‌م هه‌مووه ره‌خنانه بۆچێ
هێشتا گۆڕانێکی ئه‌وتۆ له پێکهاته فیکری و پراکتیکییه‌کانی
کوردی‌دا به‌دی ناکرێ؟ ئه‌نجومه‌نی قه‌له‌م چۆن له چه‌مکی ره‌خنه
ده‌ڕوانێ؟ ئایا کۆنتێکسته‌کانی ره‌خنه‌ی کوردی لاواز ده‌بینێ یاخۆ
له‌زۆنگه‌ی نۆرماتیڤه‌وه ئه‌م بابه‌ته خوێندنه‌وه‌ی بۆ
نه‌کراوه؟ واته پرینسیبه‌کانی جۆری ره‌خنه.
پرسیارێکی
جوان و له هه‌مان کاتدا یه‌کجار به‌رفراوانه. به رای من گۆڕان
له پێکهاته‌دا ته‌نیا له ئاراسته‌ی ره‌خنه‌وه پێک نایه‌ت،
ئه‌گه‌رچی ره‌خنه یه‌کێک له گرنگترین جوڵێنه‌ره‌کانه. ته‌نیا
فکر ناتوانێ جیهان یاخود پێکهاته بگۆڕێ. بۆ ئه‌م گۆڕانه کۆمه‌ڵێک
فاکته‌ری دیکه پێویستن که ده‌بێ له ئارادا بن. له راستیدا
گۆڕان فنۆمێنێکه که له باری هۆکاره‌وه پلۆڕاله. جگه له‌مه
ده‌سته‌واژه‌ی فکری کوردی لێره‌دا من دوچاری راوه‌ستان ده‌کا. به
راستی ئێمه فکری کوردیمان هه‌یه؟ ئه‌سڵه‌ن فکری کوردی یانی چی؟
بێگومان مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه که فکر یاخود تیۆر و سیسته‌مێکی فکری
هه‌یه که بیرمه‌ندێکی کوردزمان، خاوه‌نیه‌تی. به‌ڵام داخۆ شتی وا
له ناو ئێمه‌دا هه‌یه؟ من که خۆم قه‌ت شتی وام نه‌بینیوه، نه
له بواری کۆمه‌ڵناسیدا به هه‌موو لقه‌کانیه‌وه‌و نه له بواری
فه‌لسه‌فه‌دا و ... . ئه‌گه‌ر فکرێکی کوردی هه‌بێ ئه‌وا ته‌نیا
له‌و به‌شه‌دایه که فکره‌کانی دی وه‌رده‌گرێ و هه‌وڵ ده‌دا
راڤه‌یان بکا و لێیان تێ بگا و به جۆرێک گه‌ر بۆی کرا به‌شێکیان
پراکتیزه بکا. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش گه‌لێک گرنگه، مه‌رج نیه له
هه‌موو زمانه‌کاندا به‌رهه‌م هێنه‌ری فکرمان هه‌بێ، به‌ڵام ده‌بێ
وه‌رگری چالاکی فکرمان هه‌بێ. زمانێک ئه‌مه‌ی نه‌بێت جێگه‌ی
گومانه و ئه‌وانه‌یشی پێی ده‌دوێن دیسان جێگای گومانی زیاتر.
ره‌نگه
وه‌ڵامێکی پرسیاره‌که‌ی تۆ ئه‌وه بێت که ره‌خنه دۆخه‌که‌ی زۆر
نه‌گۆڕیوه چونکه ئێمه هێشتا وه‌رگر و دابه‌شکه‌رێکی (توزیع گر)
باشی فکر و زانست نین، چونکه هێشتا زمانی کوردی زمانی
زانسته مرۆییه‌کان نیه، چونکه هێشتا پنتی سیاسه‌ت زاڵترین به‌شی
بیرکردنه‌وه‌یه، چونکه هێشتا پنته جۆربه‌جۆره‌کانی ناو پانتایی
کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی به دڕدۆنگی و گومانه‌وه له یه‌کتر ده‌ڕوانن.
زۆربه‌مان کاتێک ده‌خوێنینه‌وه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێین بزانین تا
چه‌نده نووسه‌ره‌که‌ی له گه‌ڵ ئێمه خاڵی هاوبه‌شی هه‌یه و تا
چه‌نده دان به ئێمه‌دا ده‌نێ. وه‌ک ده‌زانین خوێندنه‌وه بۆ
تێگه‌یشتن و یه‌کتر ناسینه. که ترۆپکی ئه‌م یه‌کتر ناسینه خۆی
له له پێشکه‌ش کردنی ده‌قدا ده‌بینێته‌وه.
جگه له‌مه
ئیستا به داخه‌وه جۆرێک روانین له ناو رۆشنبیرانی ئێمه‌دا
هه‌یه که پێیان وایه کاری نووسه‌ر و رۆشنبیر ته‌نیا نووسین و
قسه فڕێدانه بۆ ناو مه‌یدانه‌که و به‌س. له وڵاتێک‌دا که
پانتایی کۆمه‌ڵگا به شێوه‌یه‌کی سه‌یر و سه‌مه‌ر له ژێر
کاریگه‌ریی سیاسه‌تدایه، هه‌ڵبه‌ت خۆ دزینه‌وه له سیاسه‌ت
زه‌حمه‌ته. منیش ناڵێم با خۆمان بدزینه‌وه، به‌ڵام با
که‌سایه‌تیی رۆشنبیری متمانه‌ی به خۆی هه‌بێ و خۆی وه‌ک بوونێکی
که هه‌یه ببینێ نه‌ک وه‌ک پاشکۆیه‌ک. که‌سایه‌تی رۆشنبیری
ئه‌وه‌نده گومان له داوا سیاسیه‌کان ناکا، ئه‌وه‌نده‌ی که گومان
له‌و ره‌هه‌نده فکری و فه‌رهه‌نگیانه‌ی ده‌کا که له پشت سه‌ری
داوایه‌کی سیاسیه‌وه راوه‌ستاون. بۆ وێنه بڕوا ناکه‌م هیچ
مرۆڤێکی خاوه‌ن عه‌قڵی سه‌لیم له دژی داوای
دادپه‌روه‌ری
کۆمه‌ڵایه‌تی (عدالت
اجتماعی) بێت. گومان کردن له‌مه زه‌حمه‌ته، هه‌رچه‌ند مه‌حاڵ
نیه، به‌ڵام گومان کردن له‌و پرۆژانه‌ی که بۆ ئه‌م مه‌به‌سته
ده‌درێن کاری رۆشنبیره. ته‌نانه‌ت مرۆ ده‌توانێ له‌و کاته‌دا که
باوه‌ڕی به شتێک هه‌یه په‌یوه‌ندی ره‌خنه‌یشی له گه‌ڵیا هه‌بێ.
چونکه هه‌ر وه‌ک وتم ره‌خنه دژبوون نیه. ئه‌و ده‌وڵه‌ته
رفاهه‌ی که ئیستا له به‌شێکی ئه‌ورووپا هه‌یه به رای من
به‌شێکی ئاکامی پرۆژه‌ی ره‌خنه‌ی به‌رده‌وامه له‌و تیۆره
جۆربه‌جۆرانه‌ی که به مه‌به‌ستی به‌رابه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تی
هاتبوونه ئاراوه.
جگه له‌مه
گۆڕان له پێکهاته‌دا به دوو شێوه ئه‌نجام ده‌درێ: یه‌که‌م له
گۆڕان له ناو خودی رۆشنبیراندا و دواتر شۆڕ بوونه‌وه‌و ته‌شه‌نه
کردنی بۆ ناو کۆمه‌ڵگا له ر‌ێگای سیسته‌می په‌روه‌رده و
فێرکردنه‌وه. پێویستیی بیر و پرۆژه‌ی ره‌خنه ده‌بێ هه‌ر له
ته‌مه‌نی ژێر هه‌ژده ساڵیه‌وه له قوتابخانه‌کاندا باس بکرێ. بۆ
وێنه‌ی باس له‌وه بکرێ که چه‌نده خۆگونجاندن له گه‌ڵ نۆڕمه
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بۆ تاکێک له کۆمه‌ڵگادا پێویسته، ئه‌وه‌نده‌ش
هه‌ڵوێستی ره‌خنه‌یی پێویسته، چونکه به بێ پرۆژه‌ی ره‌خنه،
به‌ره‌و پێش چوون و بزواندنێک له ئارادا نابێت که یه‌کجار
پێویسته. که هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش پێویستی به‌وه هه‌یه که
سیسته‌می قوتابخانه دیمۆکراتیزه بکرێ. واته قوتابی تێیدا ببێته
تاکێکی چالاک و مامۆستا ئیدی ئێلیتێکی گۆپاڵ به ده‌ست نه‌بێ که
له ر‌ێگای ئۆتۆریته‌یه‌کی دیکتاتۆریانه‌وه پرۆسه‌ی خوێندن به‌ره‌و
پێش ده‌با (رۆشنبیری سه‌ره‌ڕۆ). وه‌ک ده‌بینی سه‌رکه‌وتوویی
پرۆژه‌ی ره‌خنه به ته‌واوی خۆی به هه‌ندێک لایه‌نه‌وه گرێ
ده‌دا که ره‌نگه سه‌ره‌تا باوه‌ڕ کردنی دژوار بێت.
له بابه‌ت
ئه‌وه‌ی که ره‌خنه ده‌بێ نۆرماتیڤ بێت، واته ده‌بێ له عه‌ینی
ئاراسته کردنیدا ئه‌ڵته‌ر‌نایڤیش پێشکه‌ش بکا، له راستیدا من بۆ
خۆم لایه‌نگری ئه‌م بۆچوونه نیم. ره‌خنه‌گر شه‌رت نیه خاوه‌ن
ئاڵته‌رناتیڤ بێت. ره‌خنه ورووژاندنه. دیتنی ئه‌و شوێنانه‌یه
که نابیندرێن. ئه‌م دیتن و ورووژاندنه، ده‌بێته هۆی هه‌ڵخڕاندنی
بیر و زه‌ین. مرۆفه‌کان ده‌که‌ونه بیرکردنه‌وه‌و ئه‌وجار ره‌نگه
ئه‌ڵته‌رناتیڤیش پێشکه‌ش بکرێ. ره‌خنه، شکاندنی توێژی ئه‌ستوری
ئه‌و سه‌هۆڵ و به‌سته‌ڵه‌که‌یه که ده‌ریای شاردووه‌ته‌وه.
ره‌خنه‌گر ده‌یشکێنێ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ریا ده‌رکه‌وێ. ئیدی ئه‌وه‌ی
که مرۆڤه‌کان گله‌یی ئه‌وه بکه‌ن که تائیستا به سه‌ر ئه‌م
سه‌هۆڵه‌دا هه‌نگاومان ده‌نا و موشکیله‌مان نه‌بوو، ده‌ی له‌مه
به‌دوا چ بکه‌ین، نابێته کیشه‌ی ره‌خنه‌گر. ره‌خنه‌گر ئه‌ونده
ده‌زانێ که ناکرێ هه‌تا هه‌تایه مرۆ به سه‌ر ئه‌م سه‌هۆڵ
به‌ندانه‌دا هه‌نگاو هه‌ڵبێنێ. هه‌ڵبه‌ت له یه‌ک شت‌دا من له گه‌ڵ
تۆدا هاوڕام ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ناکرێ ره‌خنه‌گر خوازیاری شکاندی
بارستایی سه‌هۆڵه‌که بێت و که‌چی بۆ خۆی هه‌ر وه‌ک جاران رێچکه‌ی
یه‌خ ر‌ێگای هات و چووی بێت. چما که زۆر جاران لای خۆمان شاهیدی
شتی له بابه‌ته‌ین.
جگه له‌مه
له دنیای بیرکردنه‌وه‌ی میتافیزیانه‌دا هه‌میشه ئه‌ڵته‌رناتیڤ
پێویست نیه، ره‌نگه قه‌تیش پێویست نه‌بێ. دنیای بیرکردنه‌وه‌ی
میتافیزیانه، دنیای بیرکردنه‌وه‌ی ره‌های فکر و ئه‌ندێشه‌یه به
مه‌به‌ستی به‌زاندنی سنووره‌کانی زانین. بۆ وێنه له زانستی ئێتیک
دا له پاڵ جۆره‌ها تیۆری ئێتیکی که به چۆنیه‌تی هه‌ڵس و که‌وتی
رۆژانه‌ی مرۆڤه‌وه سه‌رقاڵن "مێتا ئێتیک" مان هه‌یه که به‌ده‌ر
له‌مانه له چوارچێوه‌یه‌کی یه‌کجار گشتیدا بۆ وێنه باس له‌وه
ده‌کا "کرده‌ی راست" چیه.
4ـ
واقعه‌کانی مه‌یدانی رۆشنبیری کوردی به‌رده‌وام ئه‌م راستییه‌ی
له‌خۆ ده‌رخستووه که که‌شی سیاسی قورسایی هه‌بووه به‌سه‌ر خه‌می
رۆشه‌نبیریدا، ئه‌م پارادایمه چۆن راڤه ده‌که‌یت. تۆ پێت وایه
سیاسه‌ت و رۆشنبیری دوو ئاراسته‌ی لێک جیاوازن یاخۆ له
پێوه‌ندییه‌کی لۆژیکیدان له زۆنگه‌ی کاراکتێر و
پێکهاته‌ناسییه‌وه؟
سیاسه‌ت و
رۆشنبیری له یه‌ک جودا نین، به‌ڵام یه‌کیش نین. رۆشنبیری
مانایه‌کی فراوانه، به جۆرێک که سیاسه‌تیش ده‌گرێته‌وه.
سیاسه‌ت ناتوانێ به بێ رۆشنبیری وجودی هه‌بێ، گه‌ر هه‌شبێ ئه‌وا
پارادۆکساڵه. هه‌موو سیاسه‌تێک چه‌شنێک رۆشنبیری له گه‌ڵه،
به‌ڵام هه‌موو سیاسه‌تێک رۆشنبیریه‌کی باشی له گه‌ڵدا نیه.
سیاسه‌ت واته پۆلیتیک له "پۆلیس" ه‌وه هاتووه (polic)
) که
پۆلیس هه‌مان ده‌وڵه‌ت شاره‌کانی یۆنانی کۆنه. پۆلیتیک به مانای
هونه‌ری به‌ڕێوه‌بردنی پۆلیس واته ده‌وڵه‌ت شاره. به‌ڕێوه‌بردنی
ده‌وڵه‌ت شاریش به بێ رۆشنبیری مه‌حاڵه. یۆتۆپیای ئه‌فلاتون
پلانی به‌ڕێوه بردنی پۆلیس بوو. له بیرمان نه‌چی که به درێژایی
مێژوو ئه‌و بیرمه‌ندانه هاتوونه‌ته ئاراوه که به‌شێکی گرنگی
پرۆژه‌که‌یان سیاسه‌ت بووه. بۆ وێنه ئه‌فلاتون، ئه‌ره‌ستو، کانت
و گه‌لێکی دیکه. یۆتۆپیای ئه‌فلاتونی، کتێبی سیاسه‌تی ئه‌رستو و
فه‌لسه‌فه‌ی سیاسیی کانت نموونه به‌رچاوه‌کانی ئه‌م
به‌رهه‌مانه‌ن.
به رای من
گرفتی سیاسه‌ت له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا ئه‌ویه که بنه‌ما
رۆشنبیریه‌کی یه‌کجار لاوازه. بۆ وێنه ئاوڕێکی بچووک له
پێکهاته‌ی رێبه‌رایه‌تی رێکخراوه سیاسیه‌کان و ئاستی توانای
فکریان به جوانی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه نیشان ده‌دات. واته له جیاتی
ئه‌وه‌ی که رۆشنبیری پانتایی سیاسه‌ت بێت، سیاسه‌ت بووه‌ته
پانتایی رۆشنبیری. ئه‌مه سه‌یره! سیاسیه‌کانی ئێمه زۆر به
که‌می وشیاریه‌کی پێویستیان له بابه‌ت ئه‌و فکره‌وه هه‌یه که
خه‌باتی بۆ ده‌که‌ن. کێشه‌که له‌وه‌دایه که رۆشنبیریی ناو
کۆمه‌ڵگاش ئه‌وه‌نده لاوازه که کاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به‌م
مه‌سه‌له‌یه نیه. ئه‌م رۆشنبیریه‌یش زۆر به راحه‌تی ئۆتۆریته‌ی
ئه‌م جۆره رێبه‌رییه قه‌بوڵ ده‌کا و ته‌نانه‌ت بۆیشی
موقه‌دده‌سه. ئیدی لێره‌وه پیاو ده‌که‌وێته گومانه‌وه که داخۆ
ئێمه به‌راستی رۆشنبیریمان هه‌یه؟ رۆشنبیری ئێمه ناتوانێ لانی
که‌م له بواری "مێتا سیاسی" دا گوتاره باوه‌کانی ناو پانتایی
سیاسی بخاته ژێر تێفکرین، پرسیار و باس لێکردنه‌وه‌وه. رۆشنبیری
ئێمه یه‌کجار ته‌سلیمی گوتاره باوه سیاسیه‌کانه. رۆشنبیریی
ئێمه تا ئیستا نه‌یتوانیووه سیاسیه‌کان بخه‌نه ناو بازنه‌ی
خۆیانه‌وه. ئه‌وه‌نده‌ی سیاسیه‌کان له به‌رامبه‌ر رۆشنبیراندا
خاوه‌ن غرور و له خۆبایین، رۆشنبریان نین. هۆکاره‌که‌یشی
ئه‌وه‌یه که هه‌میشه رۆشنبیران به شوێن سیاسیه‌کاندا
هه‌ڵاتوون، نه‌ک به پێچه‌وانه‌وه. هه‌ڵبه‌ت هیچ که‌س نابێ له
خۆبایی بێت، به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌م له خۆ باییبوونه له ناو
سیاسییه‌کانی کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا دیارده‌یه‌کی یه‌کجار به‌ربڵاوه.
گه‌ر ده‌سته‌واژه‌ی خۆت که له پرسیاره‌که‌دا هاتووه به‌کار بێنم
ده‌بێ بڵێم که به‌ڵێ سیاسه‌ت و رۆشنبیری له په‌یوه‌ندی
لۆژیکیدان. که ئه‌مه به پێچه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیی هه‌ستیارانه‌و
عاتفیه‌وه‌یه. کاتی خۆی کانت له روانگه‌ی عه‌قڵه‌وه ده‌یڕوانیه
سیاسه‌ت و له‌م باره‌یه‌وه له دژی کۆنسێرڤاتیڤه‌کانی ئه‌و
سه‌رده‌مه راوه‌ستا که ده‌یانگوت مرۆ پیش ئه‌وه‌ی به عه‌قڵ بیر
بکاته‌وه، بوونه‌وه‌رێکه که به گوێره‌ی عاده‌ت، هه‌ست و
حه‌زه‌کانیه‌وه هه‌ڵس و که‌وت ده‌کا. منیش هه‌ست ده‌که‌م که
به‌داخه‌وه دیارده‌ی عه‌قڵ گه‌رایی له ناو ئێمه‌دا یه‌کجار
لاوازه. عه‌قڵ هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ به‌ڵام هه‌ست به ته‌مای
ده‌ربازبوونه. چیرۆکی رۆشنبیریی ئێمه‌یش چیرۆکی خۆ ده‌ربازکردنه.
5ـ له
کۆمه‌ڵگا مۆدێڕنه‌کان تاک له حه‌ولێکی به‌رده‌وامدایه بۆ
هه‌ویه‌ت، واته پێناسه‌کردنی خود له پۆزیسیۆنه‌کانی نێو
کۆمه‌ڵگه‌دا. به به‌راوردێک له کۆمه‌ڵگا مۆدێڕنه‌کان هه‌ر تاکێک
له یه‌ک یان چه‌ند رێکخراوه‌دا ئه‌ندامه. ئه‌م رێکخراوانه ده‌شی
حیزبی یان مه‌ده‌نی یان فریاگوزاری بن. پرسیار ئه‌وه‌یه که
پێوه‌ندی چالاکی تاک و هه‌ویه‌ت له‌چی دا ده‌بینین؟ ئایا ده‌شێ
تاکی حیزبی له‌هه‌مان کاتدا که وه‌فاداری ئامانجه‌کانی
حیزبه‌که‌یه‌تی له هه‌مان حاڵیش‌دا چالاکێکی بواره‌کانی مه‌ده‌نی و
مرۆڤایه‌تی بێ؟ ئایا له عه‌قڵییه‌تی مۆدێرندا هیچ سنوورێک به‌دی
ده‌کرێ بۆ هه‌ڵاواردنی قه‌ناعه‌ته‌کانی تاک؟ ئه‌گه‌ر هه‌ن کامانه‌ن
و له چ کۆنتێکستێکه‌وه دیاری ده‌کرێن؟
هۆبز
به پێی دیدی میکانیستیانه‌ی خۆی کۆمه‌ڵگا به کۆی تاکه‌کان سه‌یر
ده‌کا. ئه‌مه به پێچه‌وانه‌ی دید و روانگه‌ی ئه‌فلاتونی و
ئه‌ره‌ستۆیی بوو که تێیدا پتر گرنگیی به کۆمه‌ڵگا ده‌درا.
به‌رجه‌سته کردنی تاک له‌م ترادیشونه‌دا به مانای گه‌ڕانه‌وه بۆ
تاک وه‌ک بنه‌مای
پێکهێنانی کۆمه‌ڵگا بوو. ئه‌مه ده‌بووه هۆی ئه‌وه‌ی که نه‌ریتێک
دامه‌زرێ که تێیدا له کاتی دیاری کردنی په‌یمانی کۆمه‌ڵایه‌تیدا
تاک به‌رجه‌سته بێته‌وه نه‌ک کۆ. ره‌نگه هه‌ر ئه‌م نه‌ریته بێت
که دواتر له سه‌ده‌کانی دواتردا ده‌بێ به بنه‌مای
راگه‌یه‌ندراوه‌کانی ماڤی مرۆڤ که به تایبه‌ت له جاڕنامه‌ی ماڤی
مرۆڤدا هاتوون. گه‌ر تاک بنه‌مای په‌یمانی کۆمه‌ڵایه‌تی بێت،
که‌واته به بێ تاکه‌کان ناتوانێ کۆمه‌ڵگا بوونی هه‌بێ. لێره‌وه
گرنگیی هه‌موو تاکێک به‌رجه‌سته ده‌کرێته‌وه‌و گرنگیی پێ ده‌درێ.
لێره‌دا ئیدی تاک هه‌ویه‌تی خۆی وه‌رده‌گرێ. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه به
مانای ئێگۆیسم واته تاک په‌رستیی ره‌ها نیه، به‌ڵکو به‌و مانایه
که هه‌ر تا‌كێک ده‌بێ خۆی له خۆیدا بنه‌ما بێت. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م
دیدگایه زۆر ئه‌بستراکته، به‌ڵام خاڵێکی ده‌ستپێکی گرنگه. ئه‌م
روانگه‌یه وشیارمان ده‌کاته‌وه که له کاتی به‌ستنی هه‌ر
کۆیه‌کدا زۆرترین مافه‌کانی هه‌ر تاکێک تا ئه‌و جێگایه‌ی ده‌ست
ده‌دات ره‌چاو بکرێ. گه‌ر تاک له کۆدا مافی خۆی وه‌ک تاک
نه‌بینێته‌وه بێگومان ئه‌و کۆیه ناتوانێ کۆیه‌کی مۆدێڕن بێت،
به‌ڵکو کۆیه‌کی نه‌ریتی ده‌بێ، وه‌ک کۆی مه‌زهه‌بی یا خود
عه‌شیره‌یی. له سیسته‌می کۆدا هه‌میشه مه‌یلێک هه‌یه که
سنووره‌کانی تاک زۆر به‌رته‌سک بکاته‌وه، هه‌ر وه‌ک چۆن له تاکدا
مه‌یلێک هه‌یه که سنووره‌کانی کۆ به‌رته‌سک کاته‌وه. هه‌موو
هونه‌ره‌که له‌وه‌دایه که چلۆن هاوسه‌نگیه‌ک له نێوان ئه‌م
دووانه‌دا پیک بهێنرێ. به‌ڵام به رای من له‌و شوێنه‌ی که خاڵی
ده‌ستپێک تاکه ئه‌وا چێکرنی کۆی مۆدێرن مومکینه. دژواریی
رێکخراوه لای ئێمه ئه‌وه بووه که که هه‌میشه تاک وه‌ک
ئامراز سه‌یر کراوه، نه‌ک وه‌ک ئامانج. ئه‌مه‌ش به پێچه‌وانه‌ی
نه‌ریتی کانتیه که پێمان ده‌ڵی نابێ مرۆ ته‌نیا وه‌ک ئامراز
سه‌یر کرێ، به‌ڵکو ده‌بێ ئامانجیش بێت.
به رای من
مرۆڤێکی حزبی کاتێک ده‌توانێ تێکۆشه‌ری بواری مه‌ده‌نی بێت که
حزبه‌که‌ی باوه‌ڕی به مه‌ده‌نیه‌ت وه‌ک ئامانج و کرده هه‌بێت.
حیزبێک که ده‌کوژێ ناتوانی نه خۆی مه‌ده‌نی بێت و نه
ئه‌ندامه‌کانی چالاکێکی بواری مه‌ده‌نی. له باشترین حاڵه‌تدا
ئه‌ندامه‌کانی ده‌بنه چالاکی دامه‌زراوه‌یه‌کی مه‌ده‌نی که ئه‌و
دامه‌زراوه‌یه سه‌ر به خودی حیزبه‌که‌یه و نه دامه‌زراوه‌یه‌کی
سه‌ربه‌خۆ که له نه‌ریتی مه‌ده‌نی په‌یڕه‌وی ده‌کا.
سه‌باره‌ت
به‌وه‌ی که ئایا له عه‌قڵییه‌تی مۆدێرندا هیچ سنوورێک
به‌دی ده‌کرێ بۆ هه‌ڵاوواردنی قه‌ناعه‌ته‌کانی تاک، ده‌بێ بڵێم
گه‌ر کانت وه‌ک نه‌ریتێک له عه‌قڵی مۆدێڕن وه‌رگرین، ده‌بێ بڵێم
که به‌ڵێ، ئه‌مه‌ش ئه‌و کاته‌یه که قه‌ناعه‌تی تاک ناتوانێ
ببێته یاسایه‌کی گشتی. بۆ وێنه کانت له دژی پرۆژه‌ی شۆڕش بوو
چونکه پێی وابوو که شۆڕش دیارده‌یه‌کی پارادۆکساڵه، به‌و
مانایه که شۆڕشگێڕ بۆ خۆی حه‌ز ناکا که که‌س له دژی شۆرش بکا.
که‌واته حه‌زی ئه‌و بۆ شۆڕش ناتوانێ ببێته یاسایه‌کی گشتی. بۆیه
ده‌توانین بڵێین که هه‌میشه سنورێک هه‌یه، به‌ڵام دیاری کردنی
سنوور خۆی دیارده و هه‌وڵێکی عه‌قڵانیه نه‌ک حه‌زئامێز. سنووری
عه‌قڵانیش به مانایه‌ک ناتوانێ ئه‌و سنووره‌ی بێت که هه‌ر کام
له ئێمه ده‌توانێ له مێشکیدا بێت. سنووری عه‌قڵانی ئه‌و
چوارچێوه‌یه که بیری مرۆ کۆ ده‌کاته بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ ماناکانی
خۆی به جوانی دیاری بکا، که وه‌ک ده‌زانین ئه‌م دیاری کردنه
هه‌وڵێکی به‌رده‌وام و بێ کۆتاییه.
6-
وتووێژه‌که‌مان به‌نێو کۆمه‌ڵێ ره‌هه‌ندی هه‌ستیار له زۆنگه‌ی
روانگه مێتۆدیکه‌کانی هزر و ره‌خنه‌دا تێپه‌ری، ئه‌م بابه‌ته
هانم ده‌دات که له‌م گۆشه‌نیگایه‌وه کۆمه‌ڵێ پرسیار له‌مه‌ر
ئه‌نجومه‌ن به‌رجه‌سته بکه‌مه‌وه که پێوه‌ندی هه‌یه به بناغه
گشتییه‌کانی ئه‌م ره‌هه‌نده مێتۆدیکانه. تا چه‌نده مێتۆد
ده‌توانێ زه‌مینه‌ی چالاکییه‌کانی ئه‌نجومه‌ن به‌ره‌و ئاقارێک پاڵ
پێوه بنێ که ئه‌نجامێکی نۆرماتیڤی (معیاری) لێ بکه‌وێته‌وه؟
ئایا ئه‌نجومه‌ن ده‌توانێ به‌ستێنێکی گونجاو بێت بۆ کارلێکێکی
به‌رامبه‌ر له پێوه‌ندی نێوان دوو وته‌زای "تاک" و "کۆ"؟ و
کاراکتێره‌کانی ئه‌م به‌ستێنه ده‌شێ له چیدا خۆی به‌رجه‌سته
بکاته‌وه و که‌ره‌سه‌کانی له‌چیدا ده‌بینی؟
بێگومان
هه‌موو هه‌وڵی ئێمه ئه‌وه‌یه که بتوانین وه‌ها ره‌وت و وه‌ها
ترادیسیۆنێک به نۆره‌ی خۆمان دامه‌زرێنین. پێم وابێ ده ساڵ کاری
به‌رده‌وام و ئه‌زموونه‌کانی ئێمه توانیویانه تا راده‌یه‌کی
به‌رچاو سه‌رکه‌وتنێک له‌م بواره‌دا نیشان بده‌ن، هه‌رچه‌ند هێشتا
یه‌کجار هه‌وڵ و ماندوو بوونی زیاتری ده‌وێ. ئه‌نجوومه‌ن هه‌ر له
سه‌ره‌تاوه به شێوه‌ی کۆ به‌ڕێوه ده‌چوو. بۆ وێنه هه‌موو
ئه‌ندامان تا ئه‌و جێگایه‌ی ده‌کرا و مه‌سه‌له‌ی دووری و ئیمکانات
ئیزنی ده‌دا له کۆبوونه‌وه‌کاندا به‌شداریان ده‌کرد و هه‌موو
تێکڕا له بڕیاره‌کاندا به‌شدار ده‌بوون. جۆری په‌یوه‌ندیی نێوان
ئێمه له ساڵانی یه‌که‌مدا په‌یوه‌ندییه‌کی ئاسۆیی بوو. ئه‌مه
ئه‌زموونێکی جوان بوو و زۆرتر له دیمۆکراسی راسته‌وخۆی ئاتێنی
ده‌کرد. له که‌شێکی وادا هه‌موو هه‌ن و هه‌موو له عه‌ینی هه‌ست
کردن به تاکایه‌تی خۆی، هه‌ستی به کۆیایه‌تیش ده‌کرد. له‌م
حاڵه‌ته‌دا ئیدی کۆ وه‌ک سیسته‌م نابێته دیارده‌یه‌کی غه‌ریب و
نامۆ. ئیستا ئێمه ئه‌گه‌رچی له دۆخێکی جیاوازداین و مه‌ودای
به‌رچاوی زه‌مه‌نی و شوێن به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو له نێو
ئه‌ندامه‌کانماندا هه‌یه، به‌ڵام هه‌وڵمان داوه به ره‌چاوکردنی
هه‌مان ئه‌زموونی جارانمان و به که‌ڵک وه‌رگرتن له دنیای دیجیتاڵ
(دیمۆکراسی دیجیتاڵی که تێێدا ئه‌گه‌رچی جه‌سته بزره، به‌ڵام
فکر و بیر بوونی هه‌یه) ئه‌م شێوازه هه‌ر راگرین. لێره‌دا
ئه‌گه‌ر گرفتێک هه‌یه ئاماده نه‌بوونی ئه‌ندامه‌کانه که ئیدی
ده‌که‌وێته‌وه سه‌ر خۆیان که تاچه‌ند له‌م دیمۆکراسیه
مه‌جازییه که‌ڵک وه‌رده‌گرن. هه‌ڵبه‌ت له شێوه‌ی رێکخستنماندا
به مه‌به‌ستی راپه‌ڕاندنی کاری رۆژانه جۆرێک په‌یوه‌ندیی
ئه‌ستوونیمان چێکردووه که ئه‌مه ته‌نیا په‌یوه‌ندی به کاروباری
رۆژانه‌وه هه‌یه و له راستیدا ئه‌م جۆره رێکخستنه ناتوانێ
بڕیاری گه‌وره بدا. بڕیار له ئاستی که‌لان و گه‌وره‌دا بۆ هه‌موو
ئه‌نجوومه‌نه.
7-
ره‌نگه بۆ زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌می کوردستانی
ئێران ده‌سپێکی ورزێکی نوێ له کار و چالاکییه‌کانی ئه‌نجومه‌ن
که‌شێکی گه‌شبینانه‌ی به‌رهه‌مهێنابێ له‌هه‌مبه‌ر ده‌ور و
کاریگه‌رییه‌کانی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه له شه‌قامی گشتی کوردی‌دا، به
به‌راورد له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ی ره‌وتی بزاڤه مه‌ده‌نییه‌کان له ئێران
به گشتی و کوردستان به تایبه‌تی دورنمای چالاکییه‌کانی
ئه‌نجومه‌ن چۆن مه‌زنده ده‌که‌ی؟
من بۆ خۆم
یه‌کجار به ئیستا و داهاتووی ئه‌نجوومه‌ن گه‌ش بین و دڵخۆشم.
ده‌وران، ده‌ورانی کاری مه‌ده‌نیه. ئه‌سڵه‌ن گه‌ر بمانه‌وێ به
ده‌سته‌واژه‌ی هیگلیانه ده‌ریببڕین، ده‌توانین بڵێین که کاری
مه‌ده‌نیانه له چوارچێوه‌ی رێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کاندا رۆحی
سه‌رده‌مه. عه‌قڵی گشتی له ره‌وتی خۆیدا به‌ره‌و پراکتیزه کردنی
خۆی له قۆناغێکدا له پراتیکدا به ناو رێکخراوه
مه‌ده‌نییه‌کاندا تێپه‌ڕ ده‌بێ. به خۆشیه‌وه ئیستا کۆمه‌ڵگای
ئێمه له پێداویستیی وه‌ها قۆناغێکدا ده‌ژی. کاری مه‌ده‌نی
کارێکه که چونکه خیتابی به‌ره‌و عه‌قڵی مرۆڤه، که‌واته
ده‌توانێ ته‌نانه‌ت له به‌رامبه‌ره‌که‌شتدا شوێنێ بۆخۆی
بدۆزێته‌وه. له کاری مه‌ده‌نیدا به رای من واتای "دوژمن" بزر
ده‌بێ و واتای ره‌قیب به‌رجه‌سته ده‌بێ. مرۆ ناچار به کوشتنی
دوژمنه، به‌ڵام ناچار به کوشتنی ره‌قیب نیه. ره‌قیب بۆ پێشبڕکێ
کردن خوڵقاوه. جا ئه‌مه مه‌جال ده‌دا که هه‌میشه وێنای
کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی پڕ له ره‌قیب له مێشکماندا بێت. کۆمه‌ڵگایه‌ک
ره‌قیبی تیا نه‌بێت، مردووه. به‌ڵام ئیستا کێشه‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه
که ره‌قیبه‌که‌مان ناچار بکه‌ین که ره‌قیبه‌کانی دی به شێوه‌ی
یاسایی قه‌بوڵ بکا. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ی که کاری مه‌ده‌نی رۆحی
سه‌رده‌مه به مانای ئه‌وه نیه که ئه‌م رۆحه به ته‌واوه‌تی
جێی خۆی کردووه‌ته‌وه و سه‌قامگیر بووه، به پێجه‌وانه‌وه ئه‌م
رۆحه ئیستا ئاره‌ق ده‌ڕێژێ، په‌یکه‌ری ونی برینداره و جاری
وایشه خوێنی لێ ده‌ڕژێ. به‌ڵام ئه‌م رۆحه توڕه نابێت و توند و
تیژی به سه‌ریدا زاڵ نابێت، به‌ڵکوو زیاتر هێمنی ده‌کاته‌وه.
گه‌ر بمه‌وێ به ده‌سته‌واژه‌ی سیاسی ته‌عبیری لێ بکه‌م ده‌بێ بڵێم
که کاری مه‌ده‌نی له ترادیسیۆنی گاندی دا ده‌ژی. مکوڕه، به‌ڵام
هێمنه.
به
له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌زموونی کۆمه‌ڵگای ئێمه به جورئه‌ته‌وه
ده‌توانم بڵێم که وه‌ها شێوازێکی کار، زیاتر له هه‌ر ره‌هه‌ندێکی
دیکه ده‌رفه‌تی خۆ خه‌مڵاندن و خۆ پێگه‌یاندنی هه‌یه. به‌شێکی
گرنگ له خه‌ڵکی ئێمه، له ون بوون له ناو "کۆ" نه‌ریتیه‌کان
ماندوو بوونه و به شوێن چێکرنی نه‌ریتی دیکه‌دان. رێکخراوه
مه‌ده‌نیه‌کانیش ئه‌و شوێن و ده‌رفه‌ته‌ن.
هه‌ڵبه‌ت
شتێک که ئێمه ئازار ده‌دا بریتیه له‌وه‌ی که هێشتا
نه‌مانتوانیووه له ناوخۆی وڵات به شێوه‌ی ئاشکرا و یاسایی
چالاکیمان هه‌بێ. به‌ڵام له هه‌مان کاتدا خاڵێکی پۆزیتیڤی ئێمه
ئه‌وه‌یه که ده‌رفه‌تی په‌یوه‌ندی گرتنمان له گه‌ڵ جیهانی
ده‌ره‌وه یه‌کجار ئاوه‌ڵایه و له سه‌رده‌می گلۆبالیزاسیۆندا که
تێیدا سنووره باوه‌کانی ده‌وڵه‌ت و نه‌ریت له کزبووندان، ئه‌م
ده‌رفه‌ته جیهانیه ده‌توانێ قه‌ره‌بووی لاوازیی ئێمه له
ناوخۆشدا بکاته‌وه. من پێم وایه که ره‌وتی رووداوه‌کان وه‌هایه
که له ئاکامدا به قازانجی رێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کانه و ئه‌مه
پرۆسه‌یه که ئێمه‌ش ده‌گرێته‌وه. ئه‌نجوومه‌ن دنیایه‌ک
ده‌رفه‌ت و مه‌جالی گه‌شه‌ی له پێشه، به مه‌رجێک که بیهه‌وێ
که‌ڵکیان لێ وه‌ربگرێ.
ــ له
کۆتاییدا
گه‌لێک سوپاستان ده‌که‌ین بۆ ئه‌م وتوێژه.
ــ منیش
ماندوو نه‌بوونیتان لێده‌که‌م و هه‌ر بژین.
|