دیمانه‌یه‌ک له گه‌ڵ شاعیر ره‌حیم لوقمانی
ئاماده کردنی: حه‌سه‌ن ئه‌مینی
به‌ڕای
من پێش هه‌مووشتێک ئه‌رکی شێعر، شێعرییه‌ت وهونه‌ره به زمان
وخه‌یاڵی ده‌وڵه‌مه‌ندی شاعیرانه‌وه. ئه‌گه‌ر شێعر وه‌ک
که‌ره‌سه‌یه‌ک چاوی لێبکه‌ین که له خزمه‌تی
ئایدۆلوژیاوبیرۆکه‌یه‌کی تایبه‌ت بێ ئه‌وه ئیتر شێعر
نییه‌وده‌زگایه‌کی راگه‌یاندنه‌و به‌س.
ــ ره‌وتی ئه‌ده‌بی له کوردستان چۆن ئه‌بینی؟
ــ
ده‌ره‌نجام و وڵامی دروستی ئه‌م پرسیاره کاتێک ئاشکراو
به‌رجه‌سته ده‌بێ، که به‌راستی ئه‌ده‌ب و ژانره‌کانی له
ره‌وتێکی به‌رده‌وامدا بێ و هیچ کۆسپێکی نه‌هاتبێته رێ. به‌ڵام
ئه‌مڕۆ که به‌ستێنێکی ئازاد بۆ ره‌وتی رووناکبیری و به تایبه‌ت
هونه‌روئه‌ده‌بیات به‌دی ناکرێ و ده‌نگی شاعیر‌و نووسه‌ر له هیچ
تریبوونێکه‌وه ناگاته به‌ر ده‌نگی (موخاتب)
خۆی، چۆن بزانین ره‌وتی ئه‌دبیاتمان له چ ئاستێکی ناوخۆیی
وجیهانی دایه؟! خاڵی به‌رجه‌سته‌و لاواز له رووی چی یه‌وه‌و به
کام پێوه‌ر دیاری بکرێ؟!
ئه‌گه‌ر لێره‌و له‌وێ تاک وته‌رایه‌ک به‌رهه‌مێکی هێڵه‌ک کراو به
ده‌ستی شاعیر چاپ ده‌کرێ یان له گوڤارێکی ده‌وڵه‌تیدا ستوونێکی
کوردی پڕ ده‌کرێته‌وه، ناکرێ وه‌ک سیمای راستی وته‌واوکه‌ری
ئه‌ده‌بی کوردی له‌م به‌شه‌ی کوردستان پێناسه بکرێن.
بوونی به‌ستێن وزه‌مینه‌ی فکری رێ خۆش ده‌کا تا هه‌رچه‌شنه
بزاڤێکی هونه‌ری، ئه‌ده‌بی کۆمه‌ڵایه‌تی و
...
گه‌شه بستێنێ و خۆی له ئاستێکی به‌رۆژی جیهانیدا دیاری بکا. خاڵی
به‌رچاوی نیگه‌تیڤ و پوزه‌تیڤیش ئه‌وده‌م باشتر خۆی دیاری ده‌کات.
ــ به‌ره‌ی نوێ، سوننه‌تی و ناسیونالیزم چۆن تاوتوێ ده‌که‌ی؟
ــ پێش که‌وتن، تازه‌بوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی ژیانی مادی بێ گومان
کار ده‌کاته سه‌ر لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی ژیان وه‌ک هونه‌ر، ئه‌ده‌ب،
ئه‌ندێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ، ئایین و... هه‌رنوێگه‌رییه‌ک که له
ناو زه‌مینه‌ی پێش خۆی رسکا بێ له بیروباوه‌ڕی کۆمه‌ڵگا باشتر
وپه‌سه‌ندتر جێده‌گرێ.
شێعر که زاده‌ی ده‌روونی مرۆڤه پاش هه‌رده‌وره‌یه‌ک
تازه‌بوونه‌وه‌ی پێویسته یان به‌رده‌وام له ره‌وتی گه‌شه سه‌ندن
وتازه‌بوونه‌وه‌ی خۆیدایه. وه‌ک چۆن پێستی مرۆڤ پاش ده‌وریه‌کی
کورت کاژ فڕێ ده‌داو تازه ده‌بێته‌وه.
به‌ڵام زه‌مانی ئاڵوگۆڕی ئه‌ده‌بیات درێژخایه‌نه‌و زه‌مان
وزه‌مینه‌ی پێویستی ده‌وێ.
هه‌میشه زۆرکه‌س هه‌وڵیان داوه که له چوارچێوه‌کانی باوی
سه‌رده‌م و پێشتر، خۆیان ده‌ربازکه‌ن. زۆربه‌ی ده‌نگی به‌ره‌ی
نوێتر که ده‌بیسم له سه‌ر شکاندنی زمان وفوڕمه. هه‌رچه‌ند زمان
وفوڕم له بنه‌ماکانی شێعرن، به‌ڵام به ته‌نیا گرنگی دانی ئه‌م
لایه‌نه، ده‌بێته هۆی لاوازبوونی لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی شێعر
(خه‌یاڵ ، سۆز، جوانکاری، داهێنان وێناکردنی
تازه‌وئه‌ندێشه‌وپه‌یام) ره‌نگه هه‌ندێک له تازه‌کاران به
شکاندنی هه‌نجارێک له چه‌ند کورته شێعردا یان به هێنانی چه‌ند
وشه زانستی یان له فه‌رهه‌نگی ته‌کنولۆژی مودێڕن – که بوونه‌ته
به‌شێکی ژیانمان – قه‌ناعه‌ت به‌وه بکه‌ن که شێعره‌که‌یان باوی
سه‌رده‌می شکاندووه و ته‌واو مودێڕنه! به‌ڵام ئه‌گه‌ر
لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی شێعر‌و ره‌وتی پێش خۆیان وشێعری کلاسیکی
نه‌ته‌وه‌که‌یان به باشی نه‌ناسن ، به‌رهه‌مه‌که‌یان ته‌مه‌ن
کورته و له ناو خه‌یاڵ وبیری به‌رده‌نگی خۆی (موخاتب)
و کۆمه‌ڵگا ریشه
داناکوتێ.
تایبه‌تمه‌ندییه‌ک
له شێعری کوردی‌دا – له باری فکر و په‌یامه‌وه - هه‌بوو – که تا
ئه‌مڕۆش به جۆرترین و شێوازگه‌لی جیا جیا ده‌نگی داوه‌ته‌وه؛
ئه‌ویش مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌و خۆشه‌ویستی خاکه! پێش له‌وه‌ی
ده‌مارگرژێکی تورک، عه‌ره‌ب، فارس وه‌ک نه‌ته‌وه‌ی
باڵاده‌ستی سه‌دان ساڵه‌و ماستاوکه‌ره‌کانی خۆیشمان
به ناسیونالیزم و نه‌ته‌وه په‌ره‌ست تاوانبار بکه‌ن، با
ئاوڕێکی مێژوویی ئه‌م میلله‌ته بده‌نه‌وه. کام میلله‌تی دنیا
هه‌یه وه‌ک ئێمه به درێژایی ته‌مه‌نی مێژوو
ژینوسایدو غه‌دری دڕندانه‌ی
لێ کرابێ؟!
کێ وه‌ک ئێمه له سه‌ر خاکی خۆیشی سه‌ره‌تایی ترین مافی ئینسانی
یان به قه‌ده‌ر ئاژه‌ڵێک مافی ئه‌ویشی نه‌بێ به زمانی خۆی بخوێنێ
و ...
کاتێک هونه‌رمه‌ندێک، شاعیرێک له ناو ئازاری نه‌ته‌وه‌ی خۆیدا بژی
چۆن ئه‌و هه‌موو کاره‌ساته کار ناکاته سه‌ر بیروهه‌ست وهونه‌ری؟!
شێعری ئه‌و گه‌لانه‌ی که به‌شێکی ژیانیان بۆ به‌رگری کردن له
خۆیان بوه هه‌ر به‌م ئاسته‌دا تێپه‌ڕیوه و هه‌ربه‌وبۆنه‌شه‌وه
وه‌ک نموونه‌ی به‌رجه‌سته‌ی شێعری له دنیادا ناسراون وکه‌سیش پێی
نه‌گوتون ناسیوزالیزمی به‌رچاوته‌نگ!! وه‌ک به ئێمه‌ی ده‌ڵێن.
وه‌ک شێعری فه‌له‌ستین، ئه‌مریکای لاتین، ئه‌فریقای ره‌ش پێست و
ئه‌وگه‌لانه‌ی زه‌مانێک مه‌سته‌عمه‌ره بوون (که‌چی له ئێمه
باشتر ده‌ژیان) من ئه‌و جۆره بیرۆکه نابووته ره‌ت ده‌که‌مه‌وه
که شێعری میلله‌تێک به نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی تاوانبار بکرێ.
ئه‌م بیرۆکه‌ی ده‌سه‌ڵاته. بۆچی تا زه‌مانێ به کولتوور‌و زمانی
ئه‌وان بیر ده‌که‌یه‌وه مرۆڤێکی مودێڕن وپێش که‌وتوویت، به‌ڵام
که ئاوڕت له زمانی خه‌م وئازاره‌کانی سه‌دان ساڵه‌ی
نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆت بده‌یته‌وه ئیتر ده‌بیته دێ‌و ودرنج
وره‌گه‌زپه‌ره‌ست و...
ئه‌گه‌ر شاعیری کو‌رد له نیوه‌ی سه‌ده‌ی بیسته‌وه تا به ئه‌مڕۆ
باسی ئازادی و
نانی کردوه. چونکه میلله‌ته‌که‌ی نه‌یبوه. ئه‌گه‌ر باسی
کوردستانی کردوه به‌ڕاستی بۆ ئه‌ونه‌بوه‌و لێی داگیرکراوه.
هونه‌روئه‌ده‌بیات به گشتی زاده‌ی بارودۆخی مێژوویی
وکۆمه‌ڵایه‌تی، رامیاری کۆمه‌ڵگایه‌و به جۆرێکی راسته‌وخۆ یان
ناراسته‌وخۆ ره‌نگدانه‌وه‌ی ژیانی مادی وفکری وفه‌لسه‌فی کۆمه‌ڵگای
له سه‌ره.
ــ ئه‌رکی شێعر له هه‌لومه‌رجی ئێستادا چیه‌وچۆنی ده‌بینی؟
به‌ڕای من پێش هه‌مووشتێک ئه‌رکی شێعر، شێعرییه‌ت وهونه‌ره به
زمان وخه‌یاڵی ده‌وڵه‌مه‌ندی شاعیرانه‌وه. ئه‌گه‌ر شێعر وه‌ک
که‌ره‌سه‌یه‌ک چاوی لێبکه‌ین که له خزمه‌تی
ئایدۆلوژیاوبیرۆکه‌یه‌کی تایبه‌ت بێ ئه‌وه ئیتر شێعر
نییه‌وده‌زگایه‌کی راگه‌یاندنه‌و به‌س. ره‌نگه هه‌ر ده‌سه‌ڵات
وسیستمێک بۆخۆی شتی وای هه‌بێت. ئه‌وانه خیتابی رۆژ و سیاسه‌تن و
رۆحی شاعیرانه‌یان تێدانییه. به‌ڵام شێعری راسته‌قینه‌ی ره‌ها،
رۆحێکی سه‌رکه‌ش وره‌های خۆی هه‌یه که ده‌توانێ. ئه‌شق
وسۆزوخه‌موناکامی وشادی ومه‌سه‌له‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی وسیاسه‌ت
وفه‌لسه‌فه‌ش داگیر بکا وشێعرییه‌تی خۆیشی بپارێزێ که
زمانه‌که‌یه‌تی.
شێعر له ئاستێکی به‌رزتره‌وه ده‌ڕوانێ بۆ سیاسه‌ت وله سه‌نگی
مه‌حه‌کی ده‌دا، به‌ڵام سیاسه‌ت وه‌ک که‌ره‌سته له شێعر ده‌ڕوانێ
و وه‌ک کۆیله‌یه‌ک باری بێگاری پێ دێنێ و رۆحی وشک ده‌کات. شێعری
ئه‌مڕؤ هه‌ڵگری هه‌موو ده‌غده‌غه‌کانی ژیانی مرۆڤی سه‌رده‌مه، به
تایبه‌ت ئه‌و نه‌هات وکاره‌ساتانه‌ی له جیهان وده‌وروبه‌ری
شاعێردا، هه‌روه‌ها له ناو ئینسانی هاوزمانی ئه‌ودا ره‌نگ
ده‌ده‌نه‌وه.
دنیای شێعری ئه‌مڕۆ وه‌ک خه‌یاڵی مرۆڤ به‌ربڵاو وبێ سنووره به
ئه‌شق و خه‌بات وشکست وسیاسه‌تیشه‌وه، به‌ڵام دنیای سیاسه‌ت
(ئه‌مڕۆ) ئه‌وه‌نده به‌رته‌سکه، هه‌رجێی درۆی سیاسه‌تبازانی تێدا
ده‌بێته‌وه. ئیتر ده‌نگی گه‌ل وره‌نگی گه‌ل و حه‌زوخه‌م
خواسته‌کانی ده‌روونی ئه‌وانی تێدا نییه.
له شێعردا، هه‌ر به‌ته‌نیا لابردن و وه‌لانانی کێش وسه‌روا
ده‌بێته نوێگه‌ری؟
کێش وسه‌روا (وه‌زن وقافیه) به‌شێکی موسیقای شێعره. ته‌نیا
لابردنی ئه‌و لایه‌نه‌و ئاوڕنه‌دانه‌وه‌ی لایه‌نه گرنگه‌کانی
دیکه‌ی شێعر ، هه‌رگیز نابێته هه‌وڵێکی جیددی و داهێنانی تازه‌ی
شێعری. مه‌رجی سه‌ره‌کی بۆداهێنانێکی تازه‌و تازه‌تر پێش
هه‌مووشتێک ئه‌وه‌یه، شاعیر به ئاگای وزانیاری یه‌وه شێواو
ئه‌زموونه شێعرییه‌کانی پێش خۆی و زه‌مانی خۆی به باشی ناسیبێ و
ئه‌م به ته‌جروبه‌و زمانی تایبه‌تی خۆی له په‌یکه‌ره‌ی باوی
شێعردا ئاڵ وگۆڕوداهێنانێکی وای به دی هێنابێ که که‌س نه‌یکردبێ
و له ئه‌نجامدا کاره‌که‌ی ببێته رێچکه‌یه‌ک که به‌ره‌ی دواتر
به دوای خۆیدا بکێشێ و به‌رهه‌می له ناو خه‌یاڵ وبیری خوێنه‌ردا
شوێن دانێ وهه‌روه‌هایش له ناو ئه‌ده‌بی شێعری وڵاته‌که‌یدا رێ
وشوێنی خۆی بکاته‌وه.
ــ
خه‌ڵک وه‌ک جاران روو له شێعر ناکه‌ن، نزیک بوونه‌وه‌ی خه‌ڵک
وشێعر چۆن ده‌کرێ؟
یه‌که‌م هه‌موومان باش ده‌زانین که ژیانی مادی ومه‌عنه‌وی خه‌ڵک
پڕژان و وێرانه. گرنگترین نیازی کۆمه‌ڵ ئه‌مڕۆ په‌یداکردنی بژیوه
"نان" نرخی مادی وئه‌ندێشه‌ی دنیای سه‌رمایه‌داری ته‌نگی به
مه‌عنه‌وییه‌تی ئینسانی ودنیای ده‌روونی مرۆڤ هه‌ڵچنیوه. ده‌ی جا
، شێعر له که‌ش وهه‌وای ئاوا قیزه‌ون دا، له وێرانستانی ده‌روونی
بێ باردا چۆن ریشه داکوتێ و له وشکه داری بێ باری فکری
کۆمه‌ڵگادا چۆن باڵا بکات وگوڵ بگێ؟ من ئه‌و حاڵه‌یش به تاوانی
خه‌ڵک نازانم.
هه‌میشه ده‌سه‌ڵاتان خه‌ڵکیان به‌و شێوه
به وێرانی و بێ باری فکری ده‌وێ.
له لایه‌ک به برسێتی وماته‌م ورووخانی خه‌نده‌وشادی ...
له لایه‌کیتر به راست وچه‌پ، هه‌ڵخه‌و هه‌ڵپه‌ڕینی بێ بنه‌ماو
دوور له واقیعیه‌تی ژیانی خه‌ڵک، له راستیدا ماته‌مگیروهه‌ڵخه‌ی
بێ شادی له ده‌روونه‌وه، له باری فکرییه‌وه چۆڵ وهۆڵ وێرانن.
دووهه‌م هۆکارێکی دیکه‌ی دابڕانی خه‌ڵک له شێعر ده‌گه‌ڕێته‌وه
سه‌ر شێعر یان خودی شاعیر. چونکه شاعیر بیه‌وێ ونه‌یه‌وێ له ناو
ئه‌وچوارچێوه فه‌رهه‌نگی، کۆمه‌ڵایه‌تی، ئایینی، رامیاری
وئابوورییه‌دا ده‌ژی که خۆی و خه‌ڵکیشی تێدا به‌ندن شاعیر ئه‌گه‌ر
شتێکی تازه‌ی بۆ گوتن هه‌بێ به ته‌ئکید ده‌بێ له گه‌ڵ مرۆڤ،
به‌رده‌نگی(موخاتب) کۆمه‌ڵگای خۆی پێوه‌ندی سۆزوعاتفی هه‌بێ
.
ئه‌گه‌ر به هه‌رناوێک ونیازێک له دنیای ده‌وروبه‌ری خۆی دابڕێ،
به‌رهه‌می وه‌ک دارێکه له خاک هه‌ڵکه‌ندرابێ، ریشه‌ی بێ بژی‌و
ده‌مێنێ و خۆیشی وشکایی دێ.
هونه‌رمه‌ندێک نه‌توانێ له ناو خه‌یاڵ وئه‌ندێشه‌ی به‌رده‌نگی
زمانی خۆیدا بژی، ته‌مه‌نی شێعری کورته‌و مه‌ودایه‌کی بۆ ژیان و
ته‌وه‌نه‌کردن نابێ. ئه‌گه‌ر خه‌ڵک به‌رهه‌می شاعیرێک به به‌شێک
له ده‌غده‌غه‌وخه‌ون وتاسه‌کانی خۆی بزانێ،بێ گومان وه‌ری ده‌گرێ
و به هاوسۆزی له گه‌ڵی ده‌ژی.
ئێستایش پاش حه‌فتسه‌دساڵان ، حافز زمانی ئه‌ندێشه‌و خه‌یاڵ
وهه‌ستی ئێرانییه‌کانی داگیر کردووه.
ئه‌م رازه له چیدایه؟ حافز راسته‌وخۆ قسه‌ی نه‌کردوه‌و شوعاری
نه‌داوه. جۆرێکیش قسه‌ی نه‌کردوه خه‌ڵک لێی تێ نه‌گه‌ن
زمان یان شێعرییه‌ت وه‌ک هونه‌ری حافز له گه‌ڵ هزرو په‌یام
، هه‌موو له ئاستێکی به‌رزدان، واته هه‌موو لایه‌نه گرنگه‌کانی
شێعری به‌رز راگرتوه. ئه‌وکاته هه‌ر له ده‌ورو زه‌مانی حافزدا
شاعیرانێکی تر هه‌بوون که له سه‌ر سه‌کۆکانی ده‌سه‌ڵات دا ئازاد
بوون وشێعریان ده‌گوت.
حافزیان به‌وه تاوانبار ده‌کرد که موڕته‌دده یان باسی
مه‌منووعه‌ی " ئه‌شق" ده‌کات یان شێعری به جۆرێک بۆنی ئه‌ندێشه‌ی
سیاسی لێ دێت ... و ته‌نانه‌ت رێگه‌ی هیچ مزگه‌وتێکی شێرازی
نه‌بوو. که‌چی ئه‌مڕۆ ناوی هیچکام له‌و جۆره شاعیرانه نه‌ماوه،
به‌ڵام حافز هه‌ر له‌گه‌ڵ زه‌مان دا ده‌ژی.
ئه‌مڕۆ هه‌ندێ لای خۆشمان ناراسته‌وخۆ له زمانی ده‌سه‌ڵاته‌وه
شێعر به‌وه مه‌حکووم ده‌که‌ن که نابێ له شتێک بدوێ که ره‌نگ
وبۆنی سیاسه‌ت بدا! شێعر ته‌نیا شێعر‌و هیچی تر. باشه ئه‌مڕۆکه
ده‌غده‌کانی ئینسانی سه‌رده‌م، خه‌یاڵ وخولیاکانی، هاواروتاسه‌کانی
(به‌بیانووی ناسیاسه‌ت) له شێعر ئه‌گه‌ردابڕین ئیتر خه‌ڵک به چ
ئاستێک له گه‌ڵ شێعرماندا په‌یوه‌ندی فکری وعاتفی ببه‌ستن و شێعر
به زمان حاڵی خۆیان بزانن؟
ئه‌مه له کاتێکدایه که له ژینگه‌ی شاعیردا، رۆژێک هه‌زاران
کاره‌سات وجه‌نایه‌تی دژی مرۆڤایه‌تی روو ده‌ده‌ن. ناشێ باس بکرێن
چونکه سیاسه‌تن؟!
شاعیری خۆمان بۆ جێژوانی چۆڵی پاوان(مه‌منووعه) به تووڕه‌یی
ده‌گری وفرمێسکی شاعیرانه هه‌ڵده‌ڕێژێ و له گه‌ڵ موبایله‌که‌ی
ده‌دوێ، که‌چی ناشێ خودی ئه‌شق ببینێ که به‌سه‌ر داری بێ ده‌نگی
شه‌قامه‌وه ده‌شکێته‌وه!
شاعیر له وانه‌یه به چه‌واشه گوتنی خۆی خه‌ڵک به‌وه تاوانبار
بکا که له زمانی دنیای خه‌یاڵی ئه‌و تێ ناگه‌ن، که‌چی ئه‌و
حه‌قیقه‌ته تاڵه نابینێ که ده‌یان ملوێن هاوزمانی ئه‌و ، ده‌یان
ملوێن ئینسانی به‌رده‌نگی ئه‌و له زمانی خۆیان (سه‌ره‌کی ترین
مافی ئینسانی) به دوورومه‌حروومن و...
له کۆتایدا ده‌ڵێمه‌وه که هۆکاری ئه‌وه‌ی خه‌ڵک ئه‌مڕؤ له شێعر
ته‌ریکن با به‌شی زۆری له خۆمانی بزانین .
شاعیر کێیه‌و که‌سایه‌تی وپێگه‌ی له ناو کۆمه‌ڵگاو خه‌ڵکی خۆی
چۆنه؟
چی بۆ گوتن پێیه‌و بۆ کێی ده‌بێژێ وچۆنی ده‌بێژێ و...؟
تێبینی:
شاعیر ره‌حیم لوقمانی لیسانسی ئه‌ده‌بیاتی فارسی هه‌یه‌و ئێسته
مامۆستای قوتابخانه‌کانی شار سنه‌یه‌و خه‌ڵکی شاری سه‌قزه‌و
که‌سایه‌تیه‌کی شێعری کوردستان به تایبه‌ت کوردستانی
ئێرانه که ساڵانێکی زۆره
له بواری شێعر‌و نووسین و وه‌رگێڕان و کۆکردنه‌وه‌ی
بابه‌ته فولکلۆڕیه‌کاندا چالاکه‌و هه‌تا به ئێستا سه‌ره‌ڕای
که‌ندوکۆسپی زۆر له سه‌ر رێیدا دووبه‌رهه‌می کتێبی "زامستان" شێعر
و "فاشێزم چیه" وه‌رگێڕان، پێشکه‌ش به کتێبخانه‌ی کورده‌واری
کردوه. هه‌روه‌ها ئه‌مبابه‌تانه‌یشی ئاماده‌ی بڵاوبوونه‌وه‌یه:
ده‌نگی باران" کۆمه‌لێک شێعر بۆمناڵان ..........ئاماده‌ی چاپه.
|