وتووێژ
له‌گه‌ڵ عه‌لی ئه‌شره‌ف ده‌رویشیان
ئا: هادی محه‌مه‌دی
Haval831@yahoo.com
پرسیار: لوسیه‌ن گوڵدمه‌ن ده‌نوسێ: هه‌ر به‌وجۆره‌ی كه بۆ
بنه‌مایه‌كی زانستی هه‌بوونی هه‌قیقه‌ت پێویسته، بۆ
به‌رهه‌مێكی هونه‌ری ئه‌ده‌بیش بوونی راستیه‌كان پێویسته، ئه‌م
وته‌یه‌تان چه‌نده قه‌بووڵه؟
- من له‌گه‌ڵ ئه‌م وته‌یه ته‌واو هاوده‌نگم، لوسیه‌ن گوڵدمه‌ن
شاگردی لوكاچه، وه‌ك ده‌زانین لوكاچ له قوتابخانه‌ی ماركسیزم
دا گه‌لێ كاری شیاوی كردو‌وه و تا دواین به‌رهه‌مه‌كانی به
سیستمی ماركسیزم وه‌فادار بووه، لوكاچ روانگه‌یه‌كی تایبه‌تی
هه‌یه و بۆ گه‌یشتن به ئامانجی خۆی چه‌ندین مێتۆد دێنێته
ئاراوه. گوڵدمه‌ن له بواری كۆمه‌ڵناسی ئه‌ده‌بیات دا كاری
كردو‌وه و زۆربه‌ی كتێبه‌كانی به‌هۆی دۆستی نه‌مر و
خۆشه‌ویستم جعفر پوینده وه‌رگێڕدراون.
به‌ڵێ راسته بۆ به‌رهه‌مێكی هونه‌ری بوونی راستیه‌كان
پێویسته، به‌ڵام هونه‌رمه‌ند ده‌یه‌وێ راستیه‌كان بگوڕێ و
راسته‌قینه‌ی دڵخوازی خۆی بسازێ، راسته كه هه‌ندێ جار
واقعیه‌ت تاڵ و ناخۆشه، به‌ڵام هونه‌رمه‌ند به ستایل و شێوازی
خۆی راستیه‌كان ده‌گۆڕێ و له‌گه‌ڵ ئامانج و ئایدئالی مرۆڤ
سازگاریان ده‌كات، تا سه‌رنجی به‌رده‌نگان رابكێشێ.
پرسیار: له كۆمه‌ڵگه‌ی بورژوازی له‌نێوان هونه‌رمه‌ند و
خه‌ڵكدا گه‌لێ له‌مپه‌ر و نێوه‌نجی پێكهاتووه، وه‌ك سه‌رمایه
و شتی تر... به‌جۆرێك كه ج. لوكاچ هونه‌رمه‌ند به كه‌سێكی
ئیزوله و خاوه‌ن كێشه(پڕۆبلماتیك) ده‌زانێ، چونكه له‌ئاست
كۆمه‌ڵگه‌ی بورژوازی ئه‌وه‌نده هه‌ست به نامۆیی ده‌كات كه
له هیچ برگه‌یه‌كی مێژوودا ئاوا دیارده‌یه‌ك نابینین، به‌ڕای
ئێوه له وه‌ها دوخێكدا هونه‌رمه‌ندان ده‌بێ چ بكه‌ن؟
- ئێمه ده‌بێ له‌ئاست ئه‌م دۆخه هه‌ڵوێست بگرین، هه‌ر
به‌وجۆره‌ی كه به‌درێژه‌ی مێژوو تێكۆشه‌ران راوه‌ستاون و
خه‌باتیان كردو‌وه، ئه‌گه‌رچی به‌رده‌وام ئێمه تێكشكاوین، به‌ڵام
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌یبینین ده‌سكه‌وتی ئه‌م خه‌بات و
تێكۆشانه‌یه، بۆ وێنه: ئازادی به‌یان و ئه‌ندێشه به‌هۆی ئه‌م
تێكۆشانه به‌دیهاتووه، به‌ڕای من ئه‌ركی هونه‌رمه‌ند هومێد
چاندنه له دڵی خه‌ڵكدا، ئه‌م دۆخی پاشه‌كشه و تێكشكانه كه
به‌درێژایی مێژوو به‌سه‌رماندا زاڵ بووه، هه‌ر له خه‌باتی
سه‌رده‌می كۆیله‌داری و فیۆداڵی، هه‌ر له ئاخێزی "سپارتاكوس"
تا ئه‌مڕۆ هه‌مووی تێك‌شكان بووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌وه‌ری ئه‌م
ئاڵوگۆڕانه بخه‌ینه پێش چاو جگه له‌وه‌ی زۆر شكست و نسكۆی
تێدایه هه‌ندێ هه‌ڵدان و سه‌ركه‌وتنیشی تێدایه و سه‌رئه‌نجام
سه‌ركه‌وتن هه‌ر بۆ ئێمه‌یه... ئه‌مرۆ به جێگایه‌ك گه‌یشتووین
كه سه‌رمایه له‌ئاست ئێمه زۆر هه‌ست به لاوازی ده‌كات، راسته
كه هه‌موو دنیای داگرتووه، به‌ڵام ژێستێكی لاوازی به‌خۆوه
گرتووه و به‌ره‌و هه‌ڵدێری هه‌ڵه‌مووت و لێكترازان ده‌چێ.
پرسیار: بیرمه‌ندانی قوتابخانه‌ی بوداپێست و هه‌ر وه‌ها ل.
گوڵدمه‌ن پێیان وایه كه كاری گه‌وره‌ی مێژوویی –
كۆمه‌ڵایه‌تی و شاكاری به‌رزی هونه‌ری - كولتوری به‌رهه‌می
كردیار(سوژه)ی كۆیی یه، گوڵدمه‌ن له تۆژینه‌وه‌یه‌ك له‌مه‌ڕ
به‌رهه‌مه‌كانی پاسكال و راسین دروستی ئه‌م وته‌یه‌ی
سه‌لماندووه، ئایا ده‌كرێ بڵێین "ساڵگاری هه‌ور و هه‌ڵا"
كردیاری كۆیی خولقاندوویه یان به‌رهه‌می عه‌لی ئه‌شره‌ف
ده‌رویشیانه؟
وڵام: به بێ خه‌ڵك و كۆمه‌ڵ و كۆیی مرۆڤه‌كان هیچ جۆره
كارێكی هونه‌ری پێكنایه‌ت، فۆرماڵیسته‌كان یان كه‌سانێكی تر كه
به‌پێچه‌وانه‌وه بیریانده‌كرده‌وه تووشی شكستی مێژوویی هاتن
و هه‌ڵوه‌شانه‌وه، فه‌لسه‌فه‌ی هونه‌ر بۆ هونه‌ر له‌مێژه
تووشی فه‌رامۆشی هاتووه و كه‌س به‌دوایدا ناچێ. له‌م دوا
ساڵانه‌دا له گۆڤار و رۆژنامه‌كان زۆر به‌رهه‌م ده‌بینرێن كه
ده‌یانه‌وێ به‌شكڵ و شێوه‌ی جۆراوجۆر تاكگه‌رایی
په‌ره‌پێبده‌ن، ده‌یانه‌وێ ده‌رد و ژانی "تاك و پاژ" بڵێنه‌وه
و باری گران فه‌رامۆش كه‌ن، به‌ڵام به‌رهه‌مه مێژووییه‌كان
پیشانیاندا كه ئه‌م شێوازه كارساز نیه، من به‌ڕاستی "ساڵگاری
هه‌ور و هه‌ڵا" به كارێك ده‌زانم كه به بێ كۆمه‌ڵگه
نه‌ده‌خولقا، له تێكڕای لاپه‌ڕه‌كانی ئه‌م رۆمانه‌دا كۆمه‌ڵگه
له بزاڤ و هه‌ڵچوون و داچوون دایه و ده‌ئاژوێ، چاوانێكی زۆر
خه‌ریكی سه‌یركردنن، گوێیه‌كان خه‌ریكی بیستنن، زمانه‌كان
خه‌ریكی گوتنن، ده‌سته‌كان خه‌ریكی كاركردنن، یانی له راستیدا
كردیارێكی كۆیی خه‌ریكه رۆڵ ده‌گێڕێ، یانی له تێكڕای
كاره‌كانی مندا كۆ و كاری كۆیی به زه‌قی ده‌بینرێ، بڕوام
وایه ئه‌گه‌ر ئه‌م خه‌ڵكانه نه‌بوون ئه‌م به‌رهه‌مانه پێك
نه‌ده‌هاتن، له ره‌خنه‌یه‌كدا كه له‌سه‌ر كتێبی گوڵدمه‌ن
نوسیومه ئه‌م وته‌یه‌م به زه‌قی ده‌ربڕیوه: به‌رهه‌می
هونه‌ری گه‌وره، خولقێنراوی كردیار (سوژه)ی كۆییه.
پرسیار: بزاڤی هونه‌ری ئه‌ده‌بی پۆست مودێرنیستی چۆن
راڤه‌ده‌كه‌ن؟
- ئێمه ده‌بێ فاكتی ژێرخان له‌به‌رچاو بگرین، كۆمه‌ڵگایه‌ك كه
مۆدێرنیته‌ی رابواردووه به مودێرنیزم گه‌یشتووه، له‌ڕووی
ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه دوخێكی له‌باری هه‌یه و
گه‌شه‌ی كردو‌وه، به‌ڵام له وڵاتی خۆمان زۆر بۆشایی و كه‌لێن
هه‌یه كه ده‌بێ پڕ بكرێته‌وه، ئه‌م به‌رهه‌مانه كه دۆستانی
پۆستمودێرن ده‌ینووسن، بڕگه‌یی و تیژ تێپه‌ڕن، فڕیان به
كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌وه نیه، یانی چ شێعر بن یان چیروك بن، بێ
خوێنه‌ر ده‌مێننه‌وه، ئه‌گه‌رچی من له‌ئاست وه‌رگێڕانی هیچ
به‌رهه‌مێك دژایه‌تی ناكه‌م، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه كوێرانه
بجولێته‌وه و لاسایی رۆژاوا بكاته‌وه من له گه‌ڵیا نیم، له
وڵاتانی پێشكه‌وتوو به‌شێوه‌ی سروشتی و دیالكتیكی به‌و
ئاكامه گه‌یشتوون، ئێمه نابێ به‌شێوه‌ی نازانستی و كوێرانه
لاسایی ئه‌وان بكه‌ینه‌وه، من له‌گه‌ڵ ئه‌م ره‌وته دژایه‌تی
ده‌كه‌م چونكه له‌گه‌ڵ بارودۆخی وه‌ڵاتی ئێمه سازگار نیه و
سه‌رناكه‌وێ، راسته كه ئێمه ناتوانین قۆناغ به قۆناغ مێژووی
رۆژاوا بپێوین، به‌ڵام ده‌بێ له قۆناغێكی مێژوویی ئابووری
تایبه‌تدا بین تا ئه‌م فاكتانه قه‌بوڵ بكه‌ین، ده‌بێ
ئابوورییه‌كی گه‌شه‌كردوو و سیستمێكی سه‌رمایه‌داری مۆدێرنمان
پێكهێنابێ و فاكتی ده‌رهه‌ست (سوژه) فاكتی به‌رهه‌ست
(ئوبژه)ی چه‌سپاندبێ ــ بۆ وێنه سه‌رنج بده‌ن ساڵگارێكه
بیرمه‌ندێكمان نیه تا دۆخی جیهان راڤه‌بكا و بڵێ له چ
قۆناغێكی مێژوویی داین... به‌ڕای من پۆست‌مۆدێرن دیارده‌یه‌كی
كاتی و بڕگه‌ییه.
پرسیار: ئه‌م پرسیاره زۆرتر پێوه‌ندی به ئاغای ده‌وڵه‌ت
ئابادی یه‌وه هه‌بوو، به‌ڵام بۆوه‌ی ره‌هه‌ندێكی فه‌رهه‌نگی
و كۆمه‌ڵایه‌تیش ده‌گرێته‌وه پێمان خۆشه روانگه‌ی ئێوه‌ش
ببیسین: له رۆمانی كلیدردا، له‌لایه‌كه‌وه "گوڵ محه‌مه‌د"مان
هه‌یه كه ناكرێ ئه‌و به كه‌سێكی كاریزماتیك بزانین، به‌ڵام
به‌ستێنی كۆمه‌ڵگه‌ی قاره‌مان په‌رستی ئێمه گوڵ محه‌مه‌دی
ساویلكه و عه‌شایه‌ر ده‌كاته قاره‌مان و چاوه‌ڕوانی مۆعجزه‌ی
لێده‌كا و ده‌یه‌وێ رزگاری بكات، ساویلكه‌یی و سازشكاری گوڵ
محه‌مه‌د له‌ئاست خان و ئاغا‌كان هێند به‌رنیه كه "سه‌تار"ی ژیر
و وردبین جگه‌رخوێن ده‌كات، به‌ڵام ته‌نانه‌ت ئه‌م رۆشنبیره
چه‌په‌ش وه‌دوای گوڵ محه‌مه‌د ده‌كه‌وێ و له‌گه‌ڵ ئه‌و
ده‌كوژرێ، ئه‌م دیارده‌یه سه‌ره‌تایی شۆڕشی ساڵی 57
سه‌رله‌نوێ دووپات ده‌بێته‌وه، ئێوه ئه‌م دیارده كولتوری و
كۆمه‌ڵایه‌تیه چۆن راڤه‌ده‌كه‌ن؟
- كاتێ ئینسانه‌كان له درێژه‌ی خه‌باتدا تووشی هه‌ره‌س و
تێكشان ده‌بن، كاتێ كه به هه‌قیقه‌ت ناگه‌ن، نه‌زیله و
ئه‌فسانه سازده‌كه‌ن، بۆیه سروشتیه كه له زۆر بڕگه‌ی
مێژوویی‌دا قاره‌مان سازی بكه‌ین. له یاخییه‌ك كه خه‌ڵكی
كرماشانی خۆمان بوو وه‌ك سادق كورده، یان كه‌سێك به‌ناوی
"كه‌ره‌می" كه جێگای هیوا و هۆمێدی خه‌ڵك بوو، قاره‌مان
بسازین. زۆرێك له روناكبیرانیش دڵیان به‌م بزاڤانه به‌ستبوو،
ئه‌م جۆره بزاڤانه بۆ ئێمه به‌جۆرێك جێگای دڵخوشین، چونكه
له‌ئاست زوڵم و زۆر راپه‌ڕیون. به‌ڵام ئه‌وه كه دوای ئه‌م
كه‌سانه بكه‌وین زۆر به‌ده‌گمه‌نه، من نموونه‌یه‌ك نابینم،
ته‌نیا له رۆمانی كلیدر دایه كه "سه‌تار" ده‌كه‌وێته دوای
گوڵ محه‌مه‌د و ده‌كوژرێ، ئه‌مه‌ش روانگه‌ی سروشتی ده‌وڵه‌ت
ئابادی ده‌گه‌یه‌نێ: یانی ده‌وڵه‌ت ئابادی به روانگه‌یه‌كی
مكانیكی سه‌یری كۆمه‌ڵگه ده‌كا و نایه‌وێ له راستیه‌كان
هه‌قیقه‌تێك بسازێ كه دڵخوازی خوێنه‌ر بێت، بوچی؟ بۆوه‌ی
ئه‌گه‌ر چه‌پ له وڵاتی ئێمه سه‌ركه‌وتبا ئیتر "سه‌تار"ی
ده‌وڵه‌ت ئابادی وه‌دوای گوڵ محه‌مه‌د نه‌ده‌كه‌وت، به‌ڵكوو
رێبازێكی سه‌ربه‌خۆی ده‌گرته‌به‌ر و ته‌نانه‌ت ئه‌وانیشی
وه‌دوای خۆی ده‌خست، ئه‌م دیارده‌یه به‌هۆی ده‌سه‌ڵاتی
"دیسپۆتیك" له وڵاتی ئێمه‌دا به‌هێز بووه و ره‌گی داكوتاوه.
با له بیرمان نه‌چێ كه دیسپۆتیزم له‌گه‌ڵ دیكتاتۆری جیاوازی
به‌رینی هه‌یه، چونكه زۆربه‌ی دیكتاتۆره‌كان به‌هۆی ده‌نگی
خه‌ڵك هه‌ڵبژێردراون، وه‌ك هیتله‌ر، به‌ڵام دیسپۆتیزم پێكهاته‌ی
تایبه‌تی خۆی هه‌یه، دیسپۆتیزم (ئیستبداد) له‌سه‌ر بنه‌مای داب
و نه‌ریت راوه‌ستاوه و پاڵپشتی ئابووری
كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه، تێكڕای ئه‌م فاكتانه‌ش بوونه‌ته
هۆی ئه‌وه كه ئێمه وه‌دوای شتی خه‌یاڵی و ئه‌فسوونی
بكه‌وین له كه‌سانی عه‌شایر و خێڵه‌كی قاره‌مانی دڵخوازی
خۆمان بسازین و به‌جۆرێك خۆمان رازی بكه‌ین.
پرسیار: هه‌ر وه‌ك ده‌زانین "ساڵگاری هه‌ور و هه‌ڵا"
بیره‌وه‌رییه‌كانی خۆتانه تا ساڵی 1357، ئایا مێژووی ئه‌م 23
ساڵه‌ت نووسیوه؟
- به‌ڵێ نووسیومه و له ده‌رفه‌تێكی شیاودا چاپی ده‌كه‌م.
6/3/1380
تاران، نشر چشمه. |