ئه‌ندی وارهۆڵ
سه‌ره‌تا هیچ نه‌بوو ته‌نیا وشه بوو و ئه‌و وشه‌ش مێرلین موَنروَ
بوو. "ئه‌ندی وارهۆڵ"
ئه‌ندی وارهوَل
(1928-1987) هونه‌رمه‌ند،نووسه‌ر و فیلمسازی ئاوانگاردی ئامریكایی ویه‌كێك
له دامه‌زرێنه‌رانی هونه‌ری پۆپ بوو. وارهوَل
له ساڵی 1960 دا ستوَدیوَ
ناوداره‌كه‌ی واته كارخانه (the
factory)
ی دامه‌زراند.وارهۆل به‌م كاره‌ی تایبه‌تمه‌ندی بێ هاوتایی و تاك بوونی
به‌رهه‌می هونه‌ری نه‌هێشت و به شێوه‌یه‌كی به‌ر بڵاو ده‌ستی دایه
به‌رهه‌مهێنانی هونه‌ری .ئه‌و له كتێبی"فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌ندی وارهۆل" دا
ده‌ڵێت: سه‌رسووڕهێنه‌رترین شت سه‌باره‌ت به ئا‌مریكا ئه‌وه‌یه كه
نه‌ریتێێكی هێناوه‌ته ئاراوه كه ده‌وڵه‌مه‌ندترین كڕیاره‌كان هه‌مان شت
ده‌كڕن كه هه‌ژاره‌كان ده‌یكڕن. ئێوه ده‌توانن
له تی ڤی دا كۆكاكۆلا ببینن و ده‌زانن كه سه‌رۆك كۆمار كۆكاكۆلا
ده‌خوات، ئێلیزابێت تایلۆر كۆكاكۆلا ده‌خوات و ته‌نانه‌ت ئێوه‌ش ده‌توانن
كۆكاكۆلا بخۆن. كۆكا هه‌مان كۆكایه و به هیچ بڕه پاره‌یه‌ك ناتوانن
كۆكایه‌كی باشترتان له كۆكای هه‌ژاره‌كانی سه‌ر شه‌قام ده‌ست كه‌وێت.
هه‌موو كۆكایه‌ك وه‌ك یه‌كه‌و هه‌موشیان باشن. ئه‌مه راستییه‌كه كه تۆ،
ئێلیزابێت تایلۆر، سه‌رۆك كۆمار و هه‌ژاره‌كانی سه‌ر شه‌قام ده‌یزانن (1).
ئه‌ندی وارهۆڵ ژماره‌یه‌كی زۆر فیلمی به‌رهه‌م هێنا، كلووپێكی یاری
به‌ڕێوه ده‌برد و هه‌میشه له ژیانی هونه‌ری خۆیدا هه‌ر وه‌ك زۆربه‌ی
ئه‌كته‌ره ناوداره‌كانی سینه‌ما له ئاشووب و ریسوایی چێژی وه‌ر ده‌گرت.
وارهۆل
َ
هه‌رچه‌شنه گه‌یاندنی مانایه‌كی له كاره‌كانی دا به دوور زانیوه.
وارهۆڵ له وته چاپكراوه‌كانی دا ده‌ڵێت: هۆكاری ئه‌وه‌ی كه من به‌م
شێوه‌یه كار ده‌كه‌م ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه من پێم خۆشه وه‌ك
ماشین بم. هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی كه من ده‌یكه‌م وه وه‌ك ماشین به
ئه‌نجامی ده‌گه‌ینم به‌و هۆیه‌وه‌یه كه هه‌مان شته كه ده‌مه‌وێت
بیكه‌م. به رای من زۆر بێ وێنه ده‌بوو ئه‌گه‌ر هه‌مووان ئاوه‌ها بوونایه
... له داهاتوودا هه‌ر كه‌سێك له ماوه‌ی 15 ده‌قیقه‌دا ناوبانگی جیهانی
ده‌ر ده‌كات. ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت ئه‌ندی وارهۆڵ به باشی بناسن ته‌نیا
پێویسته كه بڕواننه تابلۆكانم، فیلمه‌كانم و خۆم، من له‌واندا
ده‌بیننه‌وه. هیچ شتێك له چاوتان شاراوه نابێت(2). له راستیدا وارهۆڵ
زۆر زیاتر له هونه‌رمه‌ندانی دیكه‌ی پۆپ له هه‌وڵی بێ هه‌ست كردنی
په‌رچه‌كرداری بینه‌ردا بوو له به‌رامبه‌ر ئه‌و شته‌یدا كه ده‌یبینێ.
زۆربه‌ی وێنه‌كانی ئه‌و كاره‌ساتی دڵته‌زێنمان بیر ده‌خه‌نه‌وه: پیاوێك
له كاتی خۆكوژی دا، خاتوو كه‌نێدی دوای تیرۆری هاوسه‌ره‌كه‌ی، مێرلین
مۆنرۆ دوای خۆكوژیه‌كه‌ی، وێنه‌ی تاوانباره‌كان، پێكدادانیی ئۆتۆمۆبیل،
كورسی كاره‌بایی، به خاك سپاردنی گه‌نگستر، شۆڕشه ره‌گه‌زییه‌كان و
بابه‌تی له‌م چه‌شنه. ئه‌م وێنانه له قه‌باره‌ی گه‌وره‌دا و به
ته‌كنیكی سیلك له سه‌ر قوماشی تابلۆ چاپ ده‌كران وژوماره‌یه‌كی زۆریان لێ
بڵاو ده‌كرایه‌ه. ئه‌م وێنانه ته‌نیا له یه‌ك لایه‌نه‌وه
پێداچوونه‌وه‌یان ده‌ویست ئه‌ویش چاكسازی ئه‌و شوێنانه بوو كه ره‌نگیان
نه‌گرتبوو. له ئاكامدا "دووپات بوونه‌وه" و "ره‌نگ" وه‌ك دوو كۆڵه‌كه‌ی
نوێ و بونیادنراو له سه‌ر لۆژیكی جوانیناسی تایبه‌ت به خۆی زێده ده‌كرێن
به سه‌ر بێ ره‌نگی و سپی بوونی به‌رهه‌می چاپیدا. سه‌یر كردنی تابلۆكانی
وارهۆڵ خوو و خده‌ی خۆ په‌ره‌ستی ئه‌ومان بۆ ده‌ر ده‌خات. فرانك ئۆهارا
شاعر و ره‌خنه‌گری هونه‌ری له شوێنێكدا باس له‌وه ده‌كات و پێداگره كه
به‌شێكی به‌رچاوی هونه‌ری پۆپ جۆرێكه له گاڵته پێكردن و به نه‌فام
زانینی بینه‌ر. لیكتۆن ئێستین سه‌باره‌ت به لێكۆڵینه‌وه‌ی هونه‌ری پۆپ له
ئامریكادا ده‌ڵێت: "زۆر سه‌یر بوو كه ئه‌و تابلۆیانه‌ی كه كه‌س
هه‌ڵینه‌ده‌واسین كه‌سێك ده‌هات و ده‌یكڕین". وارهۆڵ به شێوه‌یه‌كی توند
پێڕه‌وی له‌م حه‌زه‌ی ده‌كرد، وه‌ها كه زۆر جار كاره‌كانی ئه‌و له
راستیدا جۆرێك له به كه‌م زانینی شێوه‌ی هه‌ڵس و كه‌وتی تایبه‌تی
تاكه‌كان و رواڵه‌تی ئاریستۆكراته‌كان بوو.ئه‌م حه‌زه‌ی ئه‌و بریتی بوو
له جۆرێك ره‌شبینی و مه‌ترسی ئه‌و له دژی پرۆسه‌ی بێزاركه‌ر و دوور له
ته‌ندروستی له ژیانی مرۆڤدا. بۆ وێنه ئه‌و فیلمێكی 6 سه‌عاته‌ی له
خه‌وتنی پیاوێك دروست كردووه كه له‌م ماوه‌دا هیچ رووداوێكی دیكه روو
نادات(3). ئێلیزابێت تایلۆر، مێرلین مۆنرۆ و ژاكلین كه‌نێدی له مۆدێله
خۆشه‌ویسته‌كانی وارهۆڵ بوون. به‌رزترین پله‌ی فرۆشی به‌رهه‌مه‌كانی وارهۆڵ
ده‌گه‌رێته‌وه بۆ تابلۆیه‌كی شێوه‌كاری ئه‌و له مێرلین مۆنرۆ كه له
ساڵی 1998 دا به 3/17 ملیۆن دۆلار فرۆشرا.
وارهۆڵ له وته‌كانی دا ده‌ڵێت:
بایه‌خ مه‌ده‌ن به‌و شتانه‌ی سه‌باره‌ت به ئێوه ده‌ینووسن، ته‌نیا به
بست بیانپێون.
ئه‌و كاته‌ی بۆ یه‌كه‌مجار ته‌له‌ڤیزیۆنم كڕی ئیتر زۆر گرینگیم نه‌دا به
په‌یوه‌ندی گه‌رم و هاورێیانه.
راپرسیم له 10،15 كه‌س كرد له ئه‌نجام دا خاتوونێكی هاوڕێم كاكڵه‌ی
باسه‌كه‌ی بۆ كردمه‌وه، "خۆشه‌ویستترین شت لای تۆ چیه؟" و ئه‌وسا من
ده‌ستم برد بۆ قه‌ڵه‌مه‌كه‌م و وێنه‌ی پاره‌م كێشا.
من شه‌یدای لۆس ئانجلێسم، من شه‌یدای هۆلیوودم،هه‌ر دووكیان دڵ رفێنن.
هه‌موو شتێك پلاستیكی یه. به‌ڵام من شه‌یدای پلاستیكم. من ده‌خوازم
پلاستیك بم. (4)
سه‌ره‌تا هیچ نه‌بوو ته‌نیا وشه بوو و ئه‌و وشه‌ش مێرلین مۆنرۆ بوو.
"ئه‌ندی وارهۆڵ"
رفیق فواد یارئه‌حمه‌دی
سه‌رچاوه‌كان:
1_ئه‌نته‌رنێت
2_هنر مدرن (نوربرت لینتن)
3_مفاهیم و رویكردهای اخرین جنبش های هنری قرن بیستم (ادوارد لوسی اسمیت)
4_تاریخ هنر مدرن (ه.ه.ارناسون) |