ئاوه‌ها پاییزاوین ئێمه!
ئازاد به‌هین
پاییز رازی وه‌رینه و وه‌رین رازی خه‌زان. پاییز رازی فه‌نابوون و
گلۆربوونه‌وه‌یه. گلۆربوونه‌وه تا ده‌مده‌مای مه‌رگ. تا ئه‌و كاته‌ی كه
ئیتر ئینسان تێده‌گا ژیان ته‌راژیدیایه‌كه. وه‌همێكه و زاده‌ی خه‌یاڵ.
جیهانێكی رۆمانسییه لێوان لێوه له پێ نه‌گه‌یشتن. پاییز په‌یامی زه‌رد
هه‌ڵگه‌ڕانه. په‌یامی به‌سه‌رچوونی ره‌نگامه‌ییه‌كان. ئێمه دانیشتوانی
گۆشه‌یه‌ك له رۆژهه‌ڵاتی ناوین به‌هارێك به‌دی ناكه‌ین تا شكۆفه‌یی
بوونمان حه‌تمی بكاته‌وه. وه‌رزێك نابینین ناوی بنێین نوێ بوونه‌وه‌ی ساڵ
و هاتنه‌وه‌ی بۆن و به‌رامه‌ی به‌هار. وه‌رزێك بوونی نییه تا ئیدیعای
پاییزاوی بوونمان وه‌درۆ بخاته‌وه. ئێمه شارۆمه‌ندانی هه‌رێمی چوار وه‌رز
سه‌یر پاییزاوین سه‌یر. سه‌یر ده‌وه‌رین به‌ره‌و ئه‌به‌دییه‌تێكی نادیار.
ئێمه دانیشتوانی بێ به‌هاری گۆشه‌یه‌ك له رۆژهه‌ڵاتی ناوین ئاوه‌ها
په‌رته‌وازه‌ی ئه‌م گیتییه ده‌بین.
راستی پاییز بۆ وا هۆگری ئێمه بووه. یان ره‌نگه هه‌ڵه بكه‌م ئێمه
هۆگری ئه‌م وه‌رزه بووبێتین. هه‌ر له دێرزه‌مانه‌وه. كه ئه‌ڵێم دێر
زه‌مان لێی گه‌ڕێن! نه چاره‌ی منه و نه تۆ. نه ئێمه تاوانبارین و نه
ئه‌وان. من ئه‌ڵێن پاییز رازی وه‌رینه وه‌رین. رازی گلۆر بوونه‌وه. گلۆر
بوونه‌وه تا كوێ؟! ئه‌وه چ ساتێك له ژیانه كه ناوی ئه‌نێین
گلۆربوونه‌وه و فه‌نابوون! ده‌بێ ساتێك بێ ماره كرا‌و له تراژیدیا و
مه‌ست بوو به وه‌هم و ته‌ماوی به خه‌یاڵ.
پاییز هاتووه. په‌نجه‌ره‌ی یه‌كه یه‌كه‌مانی كوتاوه و تۆز و گه‌ردی لێ
ته‌كاندووه و په‌ژاندوویه به‌سه‌ر و چاومانا. سه‌ری به هه‌موو
ماڵه‌كانماندا كردووه. تا له وه‌رین و فه‌نابوون دڵنیامان بكاته‌وه. تا
پاییزیی خۆیمان پێ بسه‌لمێنێ. چ پاییزێك! پاییزی نه‌خشاو به هه‌ناسه
ساردی و كڵۆڵی. پاییزی رامان و سه‌رئه‌نجام چاوه‌ڕوانی و دووباره هێنده
چاوه‌ڕوانی. به‌ڵام ئێمه دانیشتوانی ئه‌م هه‌رێمه نه په‌نجه‌ره‌یه‌كمان
هه‌یه تا بیكوتێ و نه ماڵێك به‌دی ده‌كرێ تا خۆی پیا بكات. من ده‌ڵێم
ئێمه بووینه‌ته میوانی ئه‌به‌دی پاییز ئێمه. هه‌ر له دێر زه‌مانه‌وه.
ئێمه گه‌وره كوڕان و گه‌وره كچانی ئه‌م هه‌رێمه تێكه‌ڵی هه‌موو چه‌شنه
له پاییزییه‌كانین. هه‌موو زه‌ردییه‌كان و هه‌موو وه‌رینه‌كان. له گه‌ڵ
یه‌كه یه‌كه‌ی هه‌ناسه ساردییه‌كان راهاتووین. خوومان پێ گرتووه خوو.
مه‌حاله بتوانین لێی دابڕێین. له نیشتمانی ئێمه‌دا ده‌بێ رابێین به
هێماكانی ئه‌م پاییزه و بێ ده‌نگی و زه‌ردی له خۆمان نه‌ته‌كێنین. لێره
واتای رۆژ بێ ده‌نگی و كاره. ئێمه گه‌وره كوڕان و گه‌وره كچانی بێ
ده‌نگی و كارین. عه‌شق له‌م وڵاته ئێجگار دووره. ئێمه گه‌وره كوڕان و
گه‌وره كچانی عه‌شقی ئێجگار دوورین. كه ئه‌ڵێم دوور سنوور مه‌ناسه
سنوور.
له‌م نیشتمانه‌دا به‌هارێك له ئارادا نییه تا بۆن و به‌رامه‌ی یه‌خه‌مان
بگرێت. بۆن و به‌رامه‌یه‌ك بوونی نییه تا زه‌ردی و پاییزییمان لێ
بته‌كێنێ. ئێمه دانیشتوانی بێ به‌هاری گۆشه‌یه‌ك له رۆژهه‌ڵاتی ناوین
هه‌رده‌م له چاوه‌ڕوانیداین. به‌ڵام چاوه‌ڕوانی چی!! چاوه‌ڕوانی "كۆتایی
ئه‌م وه‌رزه و هاتنی وه‌رزێكی تر"! یان چاوه‌ڕوانی "ئه‌م پاییزه و هاتنی
پاییزێكی‌تر"؟! له سه‌رتاسه‌ری ئێره‌دا (ئێره ده‌بێ كوێ بێ) جیا له
بێ ده‌نگی و هه‌ژاری هیچ شتێكی تر حوكم ناكات نا. كه ئه‌ڵێم بێ ده‌نگی و
هه‌ژاری تۆ بخوێنه‌ره‌وه زه‌ردی و وه‌رین. ببینه فه‌نابوون و
گلۆربوونه‌وه. ده‌بێ په‌نجه‌ره و ده‌رگای یه‌كه یه‌كه‌مان ئاوه‌ڵا كرێت
و با پاییز چه‌ن ئه‌خوازێ ببێته میوانمان. با چه‌ند ئه‌خوازی تۆز و
گه‌رد بپرژێنی به‌سه‌ر و چاومانا. ئێمه گه‌وره كوڕان و گه‌وره كچانی
تۆز و گه‌ردین با چه‌ند ئه‌خوازێ ته‌ماویمان بكات له جوانی و مه‌ستمان
بكات به وه‌هم و ناباوه‌ڕی. با چه‌ند حه‌ز ئه‌كا گلۆرمان بكاته‌وه
به‌ره‌و كۆتایی. تا ئه‌و كاته‌ی یاسی یاس ده‌بێ هه‌روه‌ك جاران.
ئه‌وان (نه ئێمه) له ئێمه ناچن نا. ئه‌وان دانیشتوانی به‌هارن و به
بۆن و به‌رامه‌ی به‌هار سه‌رمه‌ستن. پاییزێك نییه بیان وه‌رێنێ و گلۆریان
بكاته‌وه تا ده‌مده‌مای مه‌رگ. ئه‌وان هێنده به‌هاراوین له رازه‌كانی
ئه‌م پاییزه ناگه‌ن نا. به‌ڵام ئێمه دانیشتوانی بێ به‌هاری گۆشه‌یه‌ك
له رۆژهه‌ڵاتی ناوین ئه‌وه‌نده پاییزاوین كه حه‌قیقه‌تێك شاراوه نییه
لێمان. تراژیدیایه‌ك نییه پێی ئاشنا نه‌بین. ئێمه ئاوه‌ها پاییزاوین
ئاوه‌ها!
|