ئه‌زموون‌و تایبه‌تمه‌ندی شیعری هاشم سه‌راج
(خوێندنه‌وه‌یه‌كی ره‌خنه‌ئامێز بۆ گه‌مه‌ی جریوه‌و ره‌شبردنه‌وه)
(به‌شی
شه‌شه‌م‌و كۆتایی پاژی یه‌كه‌م)
باسی
سێیه‌م
فه‌زای شیعری له نێوان یاری زمانه‌وانی‌و مه‌ستكردنی وشه
ده‌شێ بۆ گه‌مه‌ی زمانه‌وانی له رێگه‌ی په‌یوه‌ندیكردن به چه‌مكی
(پاشبه‌ند)1 ه‌وه قسه له فه‌زا كراوه‌كانی مانا‌و نێودژییه‌كانی
بكه‌ین‌و له پشت ئه‌و گه‌مه‌یه‌ش (من)ی لبیدۆی بێگه‌رد –مه‌به‌ست له
منی فرۆیدییه-وه‌ستاوه. ئه‌و (من)ه له كۆی غه‌ریزه‌كانه‌وه
مه‌سافه‌یه‌ك بۆ خستنه سه‌ر ده‌سازێنێ. له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه
ده‌توانین بڵێین پرۆسه‌ی خه‌ڵقكردنی ده‌لاله‌ته تایبه‌تییه‌كان له
رێگه‌ی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و دووباره داڕشتنه‌وه جێبه‌جێ ده‌بێت.
ئه‌گه‌ر له پشت (من)ی لبیدۆی بێگه‌رد‌و غه‌ریزه‌كان كۆی ئه‌زموون
وه‌ستا بێت، ئه‌و ئه‌زموونه له رێگه‌ی چه‌پێنراوه‌كان به‌ره‌و ره‌مز‌و
ئاماژه ده‌بێته‌وه. به‌ڵام له نێوان ره‌مز‌و ئاماژه هه‌ندێجار
بێزاری‌و دڵته‌نگی ده‌رده‌كه‌وێت، وه‌ك چۆن هه‌ندێجار خۆشی‌و كامه‌رانی
له دایك ده‌بێت، ئه‌گه‌ر دڵته‌نگی په‌یوه‌ندی به چه‌پێنراوه‌كان بێت،
ئه‌وه كامه‌رانی بێ سنووری وزه سه‌ركردووه‌كانی ره‌مز‌و ماناكانی
نه‌ست ده‌كێشێت، له ده‌رئه‌نجامی ئه‌و وزه سه‌ركردووانه‌ش بێ مانایی
وه‌به‌ر دێت.
به‌ڵام بۆ مه‌ستكردنی وشه ده‌توانین له رێگه‌ی جێكه‌وتی
(دریدا)ییه‌وه په‌یوه‌ندی ره‌گه‌زه دیار‌و نادیاره‌كان به‌رچاو بخه‌ین،
بۆ به‌دواداچوونی كۆی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ش ده‌شێ (جێكه‌وت) وه‌ك رووه
دیاره‌كه‌ی له مه‌ستكردنی وشه‌و به‌ریه‌ككه‌وتنی ئیقاعی پیته‌وه به
فه‌زای تاوگیری ببه‌ستینه‌وه، به‌ڵام نه‌ك به‌و مانایه‌ی كه فه‌زای
تاوگیری بكه‌وێته سه‌ر (من)ی دیكارتی یان فرۆیدی، به‌ڵكو ته‌واوی
ئه‌و فه‌زایه ده‌شێ له رێگه‌ی (خود)ه‌وه بێت. له‌وێشه‌وه په‌یوه‌ندی
نادیار له مه‌ستكردنی وشه له پرۆسه‌ی فێلێهاتن نزیك ده‌بێـته‌وه، به
مانایه‌كی دیكه له ئاكامی نێودژی ده‌روونییه‌وه فێیه‌كی سووك (به
مانا دۆلۆزییه‌كه‌ی)2 دێته به‌رهه‌م، ئه‌و پرۆسه‌یه له رێگه‌ی
لێكخشانی نێوان دوو ئه‌ندامی تیپه ده‌نگدارو بێده‌نگه‌كانه‌وه‌یه‌و به
پێی جولانه‌وه‌ی پێویستی جه‌سته/وشه به گشتی، یان له نێو
پیته‌كانی خۆیدا له‌گه‌ڵ وشه‌یه‌كی دیكه‌دا گه‌رمی ده‌بێته‌وه
له‌و گه‌رمییه‌وه تیپه‌كان تێكه‌ڵاوی یه‌كتر ده‌بن‌و به حاڵه‌تی
وڕێنه ده‌گه‌ن، حاڵه‌تی وڕێنه‌ش ته‌عبیر له په‌رتكردنی مانا‌و
ده‌لاله‌ت به دیوێك‌و كه‌فچڕین، یان به هه‌ڵمبوونی مانا به دیوه‌كه‌ی
دیكه ده‌كات. ئه‌گه‌ر په‌رتكردنی مانا ته‌عبیر له بێ هووده‌یی بكات،
ئه‌وه كه‌فچڕی ته‌عبیر له ترۆپكی چێژی سێكسی ده‌كات، به مانایه‌كی
دیكه له‌و تێكه‌ڵبوونه به هێزترین‌و ناسكترین به‌ش به‌ره‌و پرۆسه‌ی
هه‌ڵسانه‌وه‌ی مانا ده‌چێت، له‌و كاته‌دا كه‌فێكی گه‌رم (كه له كه‌فی
فێلێهاتن ده‌چێ) له رێگه‌ی پرۆسه‌ی سێكسكردنی پیت‌و وشه‌كانه‌وه
دێته به‌رهه‌م.
هه‌ڵبه‌ته كرده‌ی فێلێهاتن به‌ده‌ر نییه له ئازار گه‌یاندن به
ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته (مرۆڤ/وشه) بۆ قسه كردن له سه‌ر جه‌سته‌ی
رسته‌و ئه‌ندامه‌كان له شیعری (هاشم سه‌راج)دا ده‌شێ دووباره
كردنه‌وه‌ی زیاد له پێویست‌و فشار خستنه سه‌ر پیت‌و وشه‌و به‌خشینی
جۆرێك له نێرایه‌تی به هه‌ندێ له وشه‌و پیته‌كان‌و هه‌روه‌ها
هه‌ندێجار داگیركردنی چێژ‌و بردنه‌وه‌ی بۆ سه‌ر چه‌ند پیت‌و وشه‌یه‌ك كه
ته‌عبیر له چه‌پاندن ده‌كات وه‌ك نموونه بخه‌ینه روو، هه‌ر له
گۆڕستانی ئه‌پیكۆرۆس بڕوانه ئه‌و ده‌سته‌واژه شیعرییانه: ئه‌و
گه‌رماییه كحولییه دۆزه‌خییه یاقوتییه غوربه‌تییه، ئه‌ی سپیپاترین
سپیه‌كانی به‌فری هه‌میشه‌یی، ئێمه به بێ جاویدانه‌یی جوانین به
بێ بیركردنه‌وه جوانتریین‌و به بێ خوردبوونه‌وه جوانترینیش ئاخر پلم
نوقمی شیله‌ی به‌هێ، تاریكی گه‌وره‌ترین كولله‌ی
سه‌ربه‌ستییه...((له‌و نموونانه بڕوانه جه‌ختكردن له پیتی (ی)ی
كۆتایی كه ده‌شێ په‌یوه‌ندی به لێكجیابوونه‌وه‌ی سێكسی‌و كۆتایی
مرۆڤ‌و مردنه‌وه هه‌بێت، یان زاڵكردنی وشه‌ی (سپی)... هتد. هه‌روه‌ها
به‌كار هێنانی پاشگری "ترین" به قه‌د ئه‌وه‌ی هه‌ڵگری ئیقاعێكی
زاڵ‌و سادیئامێزه، هه‌ڵگری ده‌لاله‌تی باشتر نییه. له لایه‌كی دیكه
له باره‌ی لێكجیاكردنه‌وه‌ی تیپه‌كان‌و رێزكردنیان به شێوه‌ی جیاواز
ده‌شێ بڵێم ته‌عبیر له جوانكردنی ئیقاع‌و فۆڕم ناكات، به‌ڵكو ته‌عبیر
له هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی جه‌سته‌ی وشه ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر له
پرۆسه‌یه‌كی دیكه‌ی سێكسی به یه‌كتر شادییان بكاته‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌و
هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یه هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی شوێنكاتی ده‌ق‌و به نێوداچوونی
رابردوو بێت له رێگه‌ی نواندن‌و خستنه‌روو‌و خه‌یاڵكردنه‌وه، ئه‌وه
وه‌ك پێویست به دیوه‌كه‌ی دیكه ملكه‌چكردنی زمانی ده‌قه بۆ
پێدراوه‌كانی هه‌نووكه‌یی (خوێنه‌ر/وه‌رگر)، به مانایه‌كی دیكه
درووستكردنی فه‌زایه‌كه بۆ وڕوژاندنی (خوێنه‌ر/وه‌رگر)و گه‌یشتن به
چێژی خوێندنه‌وه)).
كه‌واته ئه‌گه‌ر گه‌مه‌ی زمانه‌وانی له فه‌زای مانا‌و لادانی مانادا
كار بكات‌و له رێگه‌ی خولانه‌وه به ده‌وری بێ مانایدا جۆرێك له
لێكخشان‌و وڕوژان‌و له‌وێشه‌وه ونبوونی (من) له نێو چه‌پاندن
بگه‌یه‌نێت. ئه‌وه مه‌ستكردنی وشه به رووه دیاره‌كه‌ی له فه‌زای
تاوگیری‌و به رووه نادیاره‌كه‌ی كۆی نێودژییه ده‌روونییه‌كان بۆ
حاڵه‌تی پرۆسیسه‌كردن به‌رز ده‌كاته‌وه. یه‌كه‌میان له‌سه‌ر
په‌یوه‌ندیكردنی تاوگیری به دنیای نه‌سته‌وه راده‌بێته‌وه، دووه‌میان
له په‌یوه‌ندیكردنی نێودژی ده‌روونییه‌وه به چێژی سێكسی دێته
ئاراوه. یه‌كه‌میان له به‌یه‌كگه‌یاندنی هه‌ندێ له بونیاده‌كانه‌وه
ته‌عبیر له نكۆڵیكردنی چه‌پێنراوه‌كان‌و جێبه‌جێكردن ده‌كات، ئه‌وه‌ش
به‌و حوكمه‌وه به‌نده كه له رێگه‌ی ده‌ست بۆ بردن‌و ده‌ستلێدانی
(من)ه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێت، له‌وێشه‌وه خزینی مانا‌و بێ ماناییمان لا
درووست ده‌كات، به‌ڵام دووه‌میان رێگه‌یه‌كه بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی ئێستای
ئاماده‌گی‌و ئامانجی ئه‌وه‌یه ئاگایی‌و هۆش لێكجیا بكاته‌وه، ئه‌گه‌ر
ئه‌و لێكجیاكردنه‌وه‌یه به‌شێكی به (ئه‌پۆكرات)3 ه‌وه به‌ند بێت،
به‌شێكی به هاواره‌كه‌ی (ئارتۆ)4 وه ده‌لكێت.
جیاوازی نێوان یاری
زمانه‌وانی‌و مه‌ستكردنی وشه ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر یه‌كه‌میان به
جۆرێك له جۆره‌كان بڕوای به وجود هه‌بێت، ئه‌وه دووه‌میان جگه له‌و
سووكه هاواره زێتر وجود نابینێ. یه‌كه‌میان به‌رامبه‌ر چه‌پاندن
په‌رچه‌كردار‌و نكۆڵی‌كردن ده‌نوێنێ. دووه‌میان خۆكوژییه (لێره خۆكوژی
من/خود پیاده‌كردنی چێژ
به‌رجه‌سته ده‌بێت). یه‌كه‌میان له به‌رامبه‌ر مانای بێ جوله‌و
له‌كارخراوه‌كانی سیسته‌م‌و ده‌سه‌ڵاتی ره‌ها هه‌ست به بێزاری‌و
دڵته‌نگی ده‌كات، چونكه درككردن‌و هه‌ستی ئه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌و
نۆرم‌و ره‌هاییه یه‌ك ناگرێته‌وه بۆیه به‌رده‌وام له
ده‌ره‌وه‌ی ماناكان له‌گه‌ڵ یارییه‌كانی خۆی درێژه به خزینی مانا‌و
نێودژی چه‌پێنراوه‌كان‌و سه‌یروره‌تی بێ مانایی ده‌دات، به‌ڵام
دووه‌میان له سه‌ر نێودژی ده‌روونی‌و جوانی راست ده‌بێته‌وه، هه‌ر له
میانی نێودژییه‌وه به نه‌شوه ده‌گات، یه‌كه‌میان ئه‌و هاوار/ئیقاعه
زاڵه‌یه كه (من) به دژی نكۆڵیكردنی چه‌پان به‌رزی ده‌كاته‌وه،
دووه‌میان ئه‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یه یان رووتكردنه‌وه‌یه كه (خود) بۆ
ئاسانكردنی پرۆسه‌ی سێكسی پێی هه‌ڵده‌سێت.
یه‌كه‌میان له بێ مانایی به‌ره‌و مێژووی مانا ده‌گوازێته‌وه، به‌ڵام
دووه‌میان له بێ هووده‌یی به‌ره‌و شه‌هوه‌ت ده‌چێ. له پشت یه‌كه‌میان
(من)ی لبیدۆی بێگه‌رد وه‌ستاوه، به‌ڵام له پشت دووه‌میان وڕێنه‌ی
سێكسی كار ده‌كات. به‌و مانایه فه‌زای شیعری له یه‌كه‌میان به
ده‌وری بێ مانایی ده‌خولێته‌وه، له دووه‌میان له بێ هوده‌یی
به‌رجه‌سته ده‌بێت.
بۆ زێتر روونكردنه‌وه بڕوانه ئه‌و هێلكارییه‌ی خواره‌وه:
كه‌واته ئه‌گه‌ر چه‌مكی جێكه‌وتی (دریدا)یی له رێگه‌ی (ونبوون) به
مه‌ستكردنی وشه‌و له رێگه‌ی (په‌یوه‌ستبوون به پێشو‌و) به یاری
زمانه‌وانییه‌وه بلكێ، ئه‌وه یاری زمانه‌وانی له به‌دواداچوونی
(من)ی لبیدۆی بێگه‌رد دڵته‌نگی یان خۆشی لێده‌كه‌وێته‌وه، به‌ڵام
مه‌ستكردنی وشه ده‌كه‌وێـته نێوان دیار‌و نادیار، نه ئه‌میان‌و نه
ئه‌وییان.
دیار، له رێگه‌ی غه‌ریزه به ده‌وری خۆشی ده‌خولێته‌وه، نادیار، له
رێگه‌ی فێلێهاتن به شه‌هوه‌ت‌و له‌وێشه‌وه به نه‌شوه ده‌گات.
دوالیزمییه‌تی (خۆشی/نه‌شوه) ئاماده‌گی له جوانگوتن‌و جوانگوتن له
ئاماده‌گیدا ته‌واو ده‌كات، به‌و مانایه جێكه‌وت له میانی مه‌سافه
دیار‌و نادیاره‌كه‌یه‌وه ده‌رئه‌نجامی شیعرییه‌ت له (خۆشی/نه‌شوه)دا
ده‌خاته روو.
به‌ڵام له پشت یاریكردنی
زمانه‌وانی شاعیر پرۆسیسه‌ی ئه‌سڵی یه‌كه‌م‌و كرده‌ی یه‌كه‌م ئه‌نجام
نادات، به‌ڵكو پرۆسیسه‌ی كرده‌ی دووه‌م، یان چه‌پێنراوه‌كان ده‌كات،
كرده‌ی دووه‌م له‌وێوه كورتی دێنێ كه له گوماندا گیر ده‌خوات، وه‌ك
چۆن له‌وێوه فه‌زاكانی ده‌كرێـته‌وه كه گومان په‌رت ده‌كات، واته
ئه‌وه پرۆسه‌ی په‌رتكردنی گومانه خۆشی یان دڵته‌نگی ده‌خاته‌وه،
به‌و مانایه‌ش كرده‌ی دووه‌م جه‌وهه‌ر نییه مه‌جازه، به دیوه‌كه‌ی
دیكه‌ش لێكچوواندنه5 ناسنامه نییه.
واته كرده‌ی دووه‌م شتێك نییه
جگه له خودی خۆی نه‌بێ، له هه‌مان كاتدا خودی خۆیشی له رێگه‌ی
مه‌جازه‌وه ته‌جاوز ده‌كات. به‌مجۆره زه‌مه‌نی كرده‌ی دووه‌م ئه‌و
زه‌مه‌نه‌یه كه دژه‌كانی خۆی خه‌ڵق ده‌كاته‌وه، هه‌ر له رێگه‌ی
خه‌ڵقكردنی دژه‌كانییه‌وه زه‌مه‌ن ده‌بێته زه‌مه‌نی دووه‌م، هه‌ر له
زه‌مه‌نی دووه‌میشه‌وه كۆی خۆشی دڵته‌نگی ته‌عبیر له
به‌یه‌ككداچوونی پرسیار‌و رابه‌رایه‌تی له یه‌ك دوور كه‌وتنه‌وه‌ی
پرسیاره‌كان ده‌كات.
كه‌چی له پشت مه‌ستكردنی وشه
بونیادێكی شه‌هوه‌تئامێز ئاماده‌گی هه‌یه‌و له رێگه‌ی ئه‌و بونیاده
شاعیر ده‌كه‌وێته فێلێهاتن‌و وڕێنه‌كردنه‌وه، هه‌ر له میانی فێ‌و
وڕێنه‌كرندا خه‌به‌ر له ناوه‌وه‌ی خۆی ده‌دات. به‌مجۆره فه‌زایه‌ك له
لێكجیابوونه‌وه له نێو خۆیدا ده‌خاته‌وه، ئه‌و فه‌زایه ده‌كه‌وێـته
نێودژَی
به‌رده‌وامی نه‌شوه‌و جوانییه‌وه.
به گشتی ره‌گه‌زه‌كانی جێكه‌وت له پرۆسه‌ی مه‌ستكردنی وشه له
كرده‌ی سێكسكردنه‌وه زاوزێ ده‌كه‌ن‌و كه‌ف ده‌چڕن، ئینجا به
لێكجیابوونه‌وه ده‌گه‌ن، به‌و مانایه‌ش وه‌ك چۆن هه‌ڵگری وزه‌ی
ناوه‌كیین، زه‌مه‌نی ناوه‌كیش پیاده ده‌كه‌ن. به‌ڵام له یاری
زمانه‌وانی تیشكه‌كان له رابردوو دێنه‌وه‌و له‌رێگه‌ی خه‌ڵقكردنی
دژه‌كانیان یه‌ك ئه‌ویدیكه ته‌واو ده‌كات، یان ره‌تیده‌كاته‌وه، ئینجا
هه‌ر له رێگه‌ی خه‌ڵقكردنی دژه‌كانه‌وه زه‌مه‌ن ده‌بێته زه‌مه‌نی
دووه‌م.
ده‌رئه‌نجام:
له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه شیعر گه‌مه‌یه‌كی
دیالۆگئامێزی نێوان ره‌گه‌زه دیار‌و نادیاره‌كانی ئه‌زموون‌و
تاوگیرییه، واته وه‌ك چۆن ده‌ركه‌وته‌ی فیكری‌و مه‌عریفی ده‌نوێنێت،
به دیوه‌كه‌ی دیكه‌ش هه‌ڵگری شیعرییه‌ت‌و فه‌زای شیعریشه، كۆی ئه‌و
په‌یوه‌ندییانه‌شم به زمانه‌وه به‌ند كردووه، هه‌ر له‌وێشه‌وه دوو جۆر
له زمانم جیا كردۆته‌وه، یه‌كێكیان په‌یوه‌ندی به گوزاره‌كردنه‌وه
هه‌یه، ئه‌ویدیكه هه‌ڵچوون ده‌وڕوژێنێت، له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه
ئه‌زموون‌و تایبه‌تمه‌ندی (هاشم سه‌راج)م له دوو قۆناغدا پۆڵین كردووه:
یه‌كه‌میان قۆناغی دروستبوونه، قۆناغی دووه‌میان قۆناغی ده‌ركه‌وتنه،
هه‌روه‌ها قۆناغی دروستبوون وه‌ك ته‌عبیركردنی زمان ده‌كرێته دوو به‌ش،
له به‌شی یه‌كه‌مدا زمان له وه‌سفكردن‌و گوزاره كورت ده‌كرێته‌وه، له
به‌شی دووه‌مدا پرۆسیسه‌ی ته‌مومژی ده‌كات، وه‌سفكردن‌و گوزاره‌كردنم
خستۆته پاڵ زمانی باو، زمانێك كه ملكه‌چی ده‌سه‌ڵاته‌و هه‌موو وزه‌ی
خۆی له پیاده‌كردنی سیسته‌می باودا ده‌خاته روو، وه‌ك چۆن ته‌مومژیم
به نكۆڵیكه‌ری زمانی باو داناوه‌و وه‌ك ئۆپۆزسیۆنی ده‌سه‌ڵات وه‌سفم
كردووه، دواجار ئه‌و دوو جۆره له زمان له قۆناغی ده‌ركه‌وتنی
شیعرییدا گه‌شه ده‌كه‌ن‌و به‌ره‌وپێشه‌وه ده‌چن: وه‌سف له مه‌جازدا
درێژه به ژیانی خۆی ده‌دات، ته‌مومژی له پرۆسه‌ی تاوگیریدا ره‌نگه
جۆراوجۆره‌كانی خۆی ده‌خاته روو، هه‌ر له میانی ئه‌و
به‌ره‌وپێشچوونه‌دا پرۆسه‌ی نووسینی شیعریم لای شاعیر به هه‌ر دوو
چه‌مكی (خود)و (من) به‌ند كردووه، ئه‌ویش له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه
(من) گوتاری شیعری ده‌خاته‌وه‌و (خود) گوتاری كلینیكی به‌رهه‌م دێنێت،
یه‌كه‌میانم به ئه‌زموونی شیعری به‌ند كردووه، دووه‌میانم له
دڵه‌ڕاوكێی شیعریدا راست كردۆته‌وه، له كۆی په‌یوه‌ندی دیالۆگئامێزی
ئه‌زموونی شیعری‌و دڵه‌ڕاوكێی شیعری چه‌مكی جریوه‌و ره‌شبردنه‌وه‌م
وه‌به‌ر هێناوه، هه‌موو ئه‌وانه‌شم له دوو هێلكارییدا روونكردۆته‌وه،
هه‌روه‌ها دیالۆگی ره‌گه‌زه‌كانی ئه‌و دوو چه‌مكه‌شم له دووتوێی
میكانیزمی (خه‌یاڵ‌و پێشبینی)و (یاری زمانه‌وانی‌و مه‌ستكردنی وشه)
به‌رجه‌سته كردووه، وه‌ك چۆن ته‌واوی ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئه‌و
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌م له رێگه‌ی (ئاگایی/تاوگیری) و
(گێڕانه‌وه/جوانكاری) به (گومان/بێ مانایی)و (مانا/بێ هووده‌یی)
به‌ستۆته‌وه.
له لایه‌كی دیكه هه‌ر له میانی دیالۆگی جوله‌ئامێزی ئه‌زموون‌و
دڵه‌ڕاوكێوه هه‌وڵمداوه ئاماژه به گه‌مه‌ی نه‌ئه‌میان‌و نه‌ئه‌وییانی
شاعیر بكه‌م، هه‌ر له‌و خاڵه‌شه‌وه قسه‌كانم له زمانی ته‌مومژی قۆناغی
درووستبوون كه وه‌ك نكۆڵیكه‌ری ده‌سه‌ڵات خۆی ده‌نوێنێ به‌ره‌و قۆناغی
ده‌ركه‌وتنی شیعری ده‌چێت كه له‌وێ نه‌ك هه‌ر دژ به ده‌سه‌ڵات
ناكه‌وێته‌وه، به‌ڵكو له رێگه‌ی نكۆڵیكردنی چه‌پان له لایه‌ك‌و له
رێگه‌ی نواندی كرده‌ی تۆتۆلۆژیانه له لایه‌كی دیكه ته‌ماهی
ده‌سه‌ڵات ده‌بێت‌و هێزی ده‌سه‌ڵات پیاده ده‌كات، وه‌ك چۆن له رێگه‌ی
ئیقاع‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی وشه‌و رسته‌كانه‌وه ده‌كه‌وێته په‌ڕگیری‌و
جۆرێك له سادییه‌ت پراكتیزه ده‌كات، له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه فه‌زای
شیعری دووچاری جۆرێك له شپڕزه‌یی‌و شێوان ده‌كاته‌وه.
به دیوه‌كه‌ی دیكه هه‌وڵمداوه نكۆڵیكردنی چه‌پاندن‌و نواندنی
تۆتۆلۆژیانه‌و زاڵكردنی ئیقاع‌و جه‌ختكردن له تیپ‌و وشه به
نێرگزییه‌ت‌و گه‌ڕان به دوای ناسنامه‌ی ونبوودا به‌ند بكه‌م،
له‌وێشه‌وه ئاماژه‌م به‌وه داوه كه فه‌زای شیعری‌و شیعرییه‌ت به
ناشته‌وه په‌یوه‌سته نه‌ك نێرگزییه‌ت‌و گه‌ڕان به دوای ناسنامه‌دا،
ئه‌گه‌ر ئه‌وه به‌شێك بێت له ره‌خنه‌كانی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه ئه‌وه
به رووه‌كه‌ی دیكه به‌شێكیشه له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی شاعیر، واته
هه‌ر له‌وێوه هه‌وڵمداوه بیسه‌لمێنم كه تایبه‌تمه‌ندی شاعیر به‌شێكی
په‌یوه‌ندی به تاوگیری‌و میكانیزمی تاوگیرییه‌وه هه‌یه، به‌شێكی
په‌یوه‌ندی به ئه‌زموون‌و عه‌قڵی باتینییه‌وه ده‌كات، یه‌كه‌میانم به
مه‌ستكردنی وشه‌و یاری زمانه‌وانیدا به‌ند كردووه، دووه‌میانم له
به‌بیر هێنانه‌وه‌و پرۆسیسه‌كردنی عه‌قڵی باتینیه‌وه هه‌ڵگرتۆته‌وه،
هه‌ر له‌وێشه‌وه واته له پرۆسیسه‌كردنی عه‌قڵی باتینی چه‌مكی
شیزۆفرینای میتافیزیكیم به بیر خوێنه‌ر هێناوه‌ته‌وه.
دواجار له كۆی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا هه‌وڵمداوه پرۆسه‌ی نووسین له
پرۆسه‌ی خوێندنه‌وه نزیك بكه‌مه‌وه به‌وه‌ی كه هه‌ردووكیان كرده‌ی
دووه‌م به ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نن، له‌وێشه‌وه دنیای خوێنه‌ر‌و دنیای
نووسه‌رم له رێگه‌ی فیكری پۆست مۆدێرنه‌وه به‌رز كردۆته‌وه، وه‌ك چۆن
له كۆی جیاوازی، گونجان‌و نه‌گونجانی ره‌گه‌زه‌كانی ئه‌زموونی
شیعری‌و دڵه‌ڕاوكێی شیعری چه‌مكی نێودژیم وه‌ك یه‌كه‌یه‌كی جێبه‌جێ
نه‌كراوی نێو واقیع به‌رجه‌سته كردووه.
عه‌بدولموته‌لیب عه‌بدوڵڵا
--------
1 - لای (رۆسۆ) نووسین پاشبه‌ندی ئاخاوتنه، دریدا پێیوایه ئه‌و چه‌مكه
دوو مانا هه‌ڵده‌گرێت، چونكه پاشبه‌ندكردن له رووكوشدا ئه‌وه‌یه شتێكی
ناپێویست بخرێته سه‌ر شتێكی كامڵ، له هه‌مان كاتدا ئه‌و خستنه سه‌ره
بۆ ته‌واوكردنی ئه‌وه‌یه كه پێمانوایه كامڵه، به هه‌ردوو ماناكه‌ش
پاشبه‌نكردن ده‌بێته ره‌گه‌زێكی ده‌ره‌كی‌و نامۆ، دریدا ئه‌و فیكه‌یه
به‌كار ده‌هێنێ بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی پره‌نسیبی سه‌رخستن‌و پێشخستنی
ئاخاوتن به سه‌ر نووسین‌و مه‌دلول به سه‌ر دالدا وه‌ك له فیكری
میتافیزیكی خۆرئاوادا هاتووه. ئه‌گه‌ر نووسین ده‌كرێته پاشبه‌ند له
به‌ر ئه‌وه‌یه كه نووسین ئه‌و حه‌قیقه‌تانه هه‌ڵده‌گرێت كه خودی
نووسین جیا ده‌كه‌نه‌وه. دریدا پێیوایه نووسین به یه‌ك مه‌رج ده‌بێته
شتێكی لاوه‌كی‌و داتاشراو ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه زمانی سروشتی‌و ئه‌سڵی
(زمانی یه‌كه‌م) هێشتا دروست نه‌بووبێ‌و نووسین به‌ری نه‌كه‌وتبێ‌و
پیسی نه‌كردبێ، واته ئه‌و زمانه، خودی نووسینه‌و یه‌كه‌مین
نووسینیشه. بۆ زێتر شاره‌زایی بڕوانه: ده‌نگ‌و سێبه‌ر، ه.س.پ. ل199،200.
2- جیل دولوز چێژ، یان سێكسكردن به فێ ناو ده‌بات‌و ده‌ڵێت به
یه‌كگه‌یشتنی سێكسی فێیه‌كی سووكه، بێگومان ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ش له
ئه‌بۆكراته‌وه ده‌خوازێ. بڕوانه: میشل فوكو، استعمال اللژات، تاریخ
الجنسانیه، ترجمه: جورج ابی صالح، مراجعه: مگاع صفدی، لبنان-بیروت،
1991، ل90.
3- ه.س.پ، ل90.
4-
دریدا،ج، الكتابه و الاختلاف،ه.س.پ. ل27
5- بڕوانه
بیروڕای فرۆید له باره‌ی پرۆسه‌ی داهێنانه‌وه- دالبییر، رولان، گریقه
التحلیل النفسی و العقیده الفرویدیه، ترجمه، د. حافڤ الجمالی، بغداد،
گ2، 1984،ل،374
|