ئێمه‌ی سڵكه‌ر له هه‌موو شت
له فیلمێكی هالیوودی دا باك گراوه‌ندی
مێژووی فیلمه‌كه له راستی دا رۆڵی به‌ڵگه‌یه‌كی ساخته و
یا هه‌ڵبه‌ستراو و یا دیكۆر ده‌گێرێت و خزمه‌ت به‌راست به‌خشینی
چیرۆكه‌كه ده‌كات كه فیلمه‌كه ده‌یگێڕێته‌وه: چیرۆكی سه‌فه‌ری
بینینی(شهودی) پاڵه‌وانی فیلمه‌كه یا جووتی پاڵه‌وانی فیلمه‌كه.
له فیلمی رێدێس دا شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ر وه‌كوو باكگراوه‌ندی چیرۆكی
سه‌ره‌كی فیلمه‌كه‌ی لێ دێت كه
باسی به‌یه‌ك
گه‌یشتنه‌وه‌ی دوو عاشق ده‌كات و به جووت بوون و نزیكایه‌تییه‌كی
ورووژێنه‌ری ئه‌و دووانه كۆتایی پێ دێت. له فیلمی "كاریگه‌ری
قوڵ" شه‌پۆلێكی گه‌وره كه تێكڕای كناره‌ی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌مریكا
له ناو خۆیدا هه‌ڵده‌لووشێ ده‌بێته باكگراوه‌ندی لاوه‌كی چیرۆكی
سه‌ره‌كی فیلمه‌كه كه هه‌ر به‌یه‌ك گه‌یشتنه‌وه‌ی دووباره‌ی كچ و
باوكێكه به شیوه‌ی زیناح. له فیلمی "شه‌ڕی دنیاكان"، هێرشی
بوونه‌وه‌ره ئاسمانییه‌كان كردارێكی لاوه‌كی و باكگراوه‌ندی له
چاو رۆڵی پاڵه‌وانی فیلم "تام كرووز" د ه‌گێڕێ كه وه‌كوو باوك
دێته‌وه ناو كایه‌و ... به‌ڵام له فیلمی "مناڵه‌كانی پیاوان"
له ده‌رهێنانی "ئالفونس كارون"باسه‌كه به‌م شێوه‌یه
نییه. له‌م فیلمه‌دا ئه‌وه باكگراوه‌نده كه رۆڵی سه‌ره‌كی له
ئه‌ستۆدایه. له فیلمێكی
تیپیكی زانستی – خه‌یاڵی
fancy
هالیود جیهانی داهاتوو ره‌نگه پرٍ
له شت و داهێنانی
نه‌ناسراو بێت. ته‌نانه‌ت بوونه‌وه‌ری سیبرنتیكی و ئاسمانیش هه‌ر
ئه‌و سرووشته مرۆڤانه‌ی ئێمه‌یان هه‌یه و هه‌ر ئه‌و كارانه‌ش
ده‌كه‌ن كه ئێمه ده‌یكه‌ین و یا له رابردوو دا ،بۆ نموونه له
فیلمه‌كانی هالیودی یا له ملۆدرامه‌كان و كرداره‌كان
action،
ئه‌نجاممان ده‌دا.له فیلمی "مناڵه‌كانی پیاوان" شێوه‌ی سه‌یر و
سه‌مه‌ره نابینیین. له‌نده‌ن هه‌ر ئه‌و له‌نده‌نه‌یه.دروست هه‌ر
به‌م شێوه‌ی ئێستای. به‌ڵام دووقات و له هه‌مان كاتدا زۆر له‌وه
زیاتر كه له ره‌واڵه‌تی ئێستای دا به ده‌رده‌كه‌وێت. "ئالفۆنس‌و
كارون" به ساده‌یی سه‌ركه‌وتوو بووه كه لایه‌نه شاعیرانه و
كۆمه‌ڵایه‌تی شاراوه‌ی شاره‌كه ده‌ربخه‌ن. وێرانی و رووخاوی
ده‌ورروبه‌ری شار، كامێرای شاراوه و چاو‌دێر كه له هه‌موو شوێنێك
دا ده‌بینرێت و ...فیلمه‌كه ئه‌وه‌مان بیر ده‌خاته‌وه كه خودی
راستی له هه‌موو ئه‌و شته سه‌یر و سه‌مه‌رانه‌ی كه ده‌توانیین
لای خۆمان وێنای بكه‌ین سه‌یر و سه‌مه‌ره‌تره. پێشتر هێگل وتبووی
كه وێنای كه‌سێك زیاتر له خۆی له خۆی ده‌چێت. "مناڵه‌كانی
پیاوان" چیرۆكێكی زانستی – خه‌یاڵی
fancy
یه له باره‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كه تێیدا ده‌ژین. ساڵی 2007 ه و
مرۆڤایه‌تی نه‌زۆك بووه
و گه‌نجترین كه‌سی سه‌ر گۆی زه‌وی كه به‌س 18ساڵیه‌تی له
ده‌سپێكی فیلمه‌كه دا له
بۆینێس ئایرس ده‌كوژرێ . له به‌ریتانیای گه‌وره بۆ كاتێكی
نادیار قه‌ده‌غه‌ی هاتوو چۆ راده‌گه‌یه‌نرێ . هێزه‌كانی دژه تیرۆر
به دوای په‌نابه‌ره نایاساییه‌كان دا ده‌گه‌ڕێن ئه‌مه له
كاتێكدایه كه ده‌وڵه‌ت خه‌ریكی رێكخستنه‌وه‌ی
ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه كه به‌ره‌و
رووخان و وێران بوون ده‌چێت .خه‌ڵكانێك كه له له‌وڕگه‌ی
هێدۆنیسم (به دوای چێژ دا گه‌ڕین)ی نه‌زۆك و ته‌ندرووست و پاك و
خاوێنی خۆیان دا ده‌له‌وه‌ڕێن. ئایا ئه‌مه بێجگه له‌وه‌یه كه
ئه‌م دوو دیارده‌یه ،بێ سه‌روو به‌ره‌یی هێدۆنیستی و شێوازه
جیاكانی ئاپارتایدی كۆمه‌ڵایه‌تی و كونترۆڵی هه‌ڵقووڵاو له ترس
له دیارترین تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئێمه‌یه؟
ئالێره‌دایه كه كارون به‌شه بلیمه‌ته‌كه‌ی خۆی ده‌رده‌خات.،
هه‌ر به‌و پێیه‌ی كه خۆی له وتوووێژێك دا ده‌ڵێت: زۆربه‌ی ئه‌و
چیرۆكانه‌ی باس له داهاتوو ده‌كه‌ن خه‌ریكن باسی ناوه‌ڕۆكێك هه‌ر
وه‌كوو برای گه‌وره ده‌كه‌ن. به‌ڵام من پێم وایه كه ئه‌مه
لێكدانه‌وه‌یه‌كی سه‌ده‌ی بیستانه له ئیستبداده ئه‌و
ئیستبداده‌ی كه ئێستا خه‌ریكه به‌هێز ده‌بێت
و رواڵه‌تی خۆی له ژێر شێواز و ده‌مامكی تر دا
شاردۆته‌وه. ئیستبدادی سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌م ناوی
دیمۆكراسییه.هه‌ر بۆیه به‌ڕێوه‌به‌ران و به‌رپرسه‌كانی جیهانی
"كارون" نه مڕومۆچن و نه وه‌كوو بۆرۆكراته تۆتالیته‌ره نما
یۆنیفۆرم له‌به‌ره‌كانی رۆمانی جۆرج ئۆرۆل. به‌ڵكوو ئه‌وان بنیامێَكی
تێگه‌یشتوو و به‌رێوه‌به‌رانێكی دیمۆكراتی به كه‌لتوورن.كه هه‌ر
كامه‌یان شێوازی تایبه‌ت بۆ خۆیانییان بۆ ژیان هه‌یه . كاتێك كه
پاڵه‌وانی فیلمه‌كه بۆ داوای وه‌رگرتنی
رێپێدان بۆ مانه‌وه‌ی په‌نابه‌رێك ده‌چێت بۆ لای هاوڕێیه‌كی
كۆنی كه ئێستا پله و پایه‌یه‌كی له ناو ده‌وڵه‌ت دا هه‌یه
،ئێمه له گه‌ڵ پاڵه‌وانی فیلمه‌كه ده‌چینه شوێنێكه‌وه كه
زیاتر له ئاپارتمانی جووتێكی هاوره‌گه‌ز خواز
له مانهاتان ده‌چێت ، شوێنیك كه كه‌سه فه‌رمییه‌كه به
جلی ماڵ و نافه‌رمییه‌وه له گه‌ڵ جووته ئیفلیجه‌كه‌ی
دانیشتووه. ئاشكرایه كه
"مناڵه‌كانی پیاوان"
پێوه‌ندییه‌كی به پرسی نه‌زۆك بوون وه‌ك كێشه‌یه‌كی
بایۆلۆژیاییه‌وه نییه. ئه‌و نه‌زۆك بوونه‌ی كه له فیلمه‌كه‌دا
باسی لێوه ده‌كرێت هه‌ر ئه‌و شێوه‌یه كه فێردریش نیچه له‌وه
پێش لێكدانه‌وه خه‌سارناسانه‌كه‌ی
خۆی له سه‌ری ده‌ربڕی بوو . ئه‌و كاته‌ی كه ئه‌و
رایگه‌یاند كه شارستانییه‌تی رۆژئاوا به‌ره‌و سه‌رهه‌ڵدانی دوایین
مرۆڤ هه‌نگاو هه‌ڵدێنێ ، بوونه‌وه‌رێكی بی ئیشتیا و بێبه‌ری له
هه‌ست و سۆزی به‌هێز و پابه‌ندبوو و به‌به‌ڵێن. ئه‌و بوونه‌وه‌ره‌ی
كه‌ناتوانێ خه‌ون و رۆیا ببینێ و ماندووه له ژیان، ئه‌و
بوونه‌وه‌ره‌ی كه ئاماده نییه خۆ به‌ده‌م مه‌ترسیه‌وه بدات و
به‌س به دوای هێمنایه‌تی و ئاشایست و خۆشی و ته‌حه‌مۆل كردنی
دوولایه‌نه و دانانی مه‌رزی چاكه و خراپه بۆ كه‌سانی
تره‌وه‌یه: ماوه‌یه‌ك شرینقه تۆزی ژار یا ماده‌ی سڕكه‌ر به هۆی
شرینقه لێدان له خۆ، خه‌و و خولیای خۆشی به‌دواوه‌یه و پاشان
لێدانی ژارێكی زیاتر بۆ
چوونه ناو باوه‌شی مه‌رگێكی په‌سه‌ند كرا‌و و خۆشه‌وه.
ئه‌و مرۆڤانه‌ی كه پیاسه‌و شایی و خۆشی بچووكی رۆژانه و
شه‌وانه‌ی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه به‌ڵام ته‌ندروستی له هه‌موو
شت به گرینگتر ده‌زانن.
دوا مرۆڤه‌كان ده‌ڵێن ئێمه به‌ختیاریمان دۆزیوه‌ته‌وه و
چاو ده‌قرتێنن. دوا مرۆڤه‌كان نایانه‌وێ خه‌و و خولیای رۆژانه‌یان
تێك بچێت – هه‌ر بۆیه له جیهانی زه‌ینی دوا مرۆڤ دا ده‌ستدرێژی
كردنه سه‌ر چوارچیوه‌ی تاكه‌كه‌سی چه‌مكێكی گرینگه . ئه‌م
چه‌مكه ئه‌گه‌ر ماناكه‌ی لێك بده‌ینه‌وه ئه‌و دیارده توند
وتیژیانه‌ی وه‌كوو ده‌ستدرێژی، لێدان و بریندار كردنی له‌ش و
شێوه‌كانی تری ده‌ستدرێژی و توند و تیژی كۆمه‌ڵایه‌تی
ده‌گرێته‌وه. ئه‌و دیاردانه‌ی كه ده‌بێت به توندترین
شێوه ئیدانه بكرێن
. به‌ڵام له سه‌رده‌می ئێمه دا ئه‌م چه‌مكه (ده‌ستدریژی كردنه
سه‌ر چوارچێوه‌ی تاكه‌كه‌سی) به شێوه‌یه‌كی هه‌ست پێنه‌كراو
مانایه‌كی تری گرتۆته خۆ
و چه‌مكی ده‌ست درێژی كردنه سه‌ر چوارچێوه‌ی تاكه‌كه‌سی
بێجگه له‌وه‌ی ده‌توانێ شتی تریش بگرێته‌وه به‌ڵكوو ئیدانه‌ی
هه‌موو چه‌شنه جووڵه‌یه‌كیشه كه گه‌یه‌نه‌ری نزیكی له
راده‌به‌ده‌ری له گه‌ڵ مرۆڤێكی راسته‌قینه‌ی تره
له دژایه‌تی له گه‌ڵ حه‌ز و هه‌وه‌سكاری و
سه‌رقاڵییه‌كانی بێت و ترسه‌كانی به‌رفراوانتر بكات. ئه‌و
لیبرالیسمه‌ی ئێمه كه چاكه و خراپه ده‌ست نیشان ده‌كات له
هه‌نووكه دا ده‌بێت له گه‌ڵ دوو قه‌یران دا به‌ره‌وروو ببێته‌وه
كه رۆڵێكی ده‌ست نیشان كه‌ری له سه‌ر هه‌ڵوێستی ده‌ست نیشان
كردنی چاكه و خراپه‌ی ئێمه به‌رامبه‌ر به "ئه‌وی تر "هه‌یه:
رێز گرتن له شتێكی جیاواز و به په‌سه‌ند گه‌یاندنی لای خۆ(كراوه
بوون له به‌رامبه‌ر "ئه‌وی تردا" ) له لایه‌ك و له لایه‌كی
تریشه‌وه ترس و دڵه‌رواوكێی ده‌ست درێژی ئه‌وی تر بۆ سه‌ر
چوارچێوه‌ی تاكه‌كه‌سی."ئه‌وی تر" له لا په‌سند ده‌بێت تا ئه‌و
كاته‌ی بوونی وه‌ك موزاحیم دانه‌نرێ تا ئه‌و كاته‌ی كه بوونی
هه‌ست پێنه‌كراو بێت .ده‌ست نیشان كردنی چاكه و خراپه له گه‌ڵ
دژه‌كه‌ی دا ده‌بێته هاوڕێ :ئه‌ركی من له به‌رامبه‌ر "ئه‌وی تر"
دا خۆم سنوور دار بكه‌م بۆ چاك‌و و خراپه وئه‌مه له پراكتیك دا
به‌ومانایه‌یه كه من نابێت له راده‌به‌ده‌ر لێی نزیك ببمه‌وه و
نابێت بچمه ناو چوارچێوه و ژیانی تایبه‌تی ئه‌وه‌وه و به كورتی
من ده‌بێت ئه‌و ماڤه‌ی "ئه‌وی تر" له سه‌ر ته‌حه‌موڵ نه‌كردنی من
به هۆی نزیكایه‌تیم كه ده‌بێته هۆی موزاحیمه‌ت بۆی بپارێزم.
ئه‌مه ئه‌و شته‌یه كه رۆژ له دوای رۆژ له كۆمه‌ڵگای ئێمه دا
وه‌كوو ماڤێكی سه‌ره‌كی و ته‌نانه‌ت بووه‌ته بنه‌مایی ترین
تێگه‌یشتنی ئێمه له ماڤی مرۆڤ.: ماڤی ئه‌وه‌ی كه چوارچێوه‌ی
تایبه‌ت به خۆمان پارێزراو بێت و یان به واتایه‌كی تر دانان و
راگرتنی مه‌ودایه‌ك له گه‌ڵ ئه‌وی تر دا بۆ به‌رگیری گردن له
تێكچوونی ئاشایست و هێمنیمان.
زۆربه‌ی دادگاكانی كۆمه‌ڵگای رۆژئاوا ، وئه‌وڕۆ ئه‌گه‌ر كه‌سێك
به هۆی ده‌ستدرێژی كردنه‌ی سه‌ر چوارچێوه‌ی تایبه‌ت به كه‌سێك
(وه‌كوو شوێن كه‌وتنی كه‌سێك و یا پێشنیاری نابه‌جێی سێكسی)
گازنده به‌رز ده‌كاته‌وه، ئه‌و حوكمه‌ی كه ده‌رده‌چێت ئه‌وه‌یه
كه ئه‌و ماڤه له‌و كه‌سه ده‌ستێندرێته‌وه كه له گه‌ڵ ئه‌و
كه‌سه دا دیداری هه‌بێت . ئه‌و كه‌سه‌ی كه ده‌ستدرێژی ده‌كاته
سه‌ر چوارچێوه‌ی تایبه‌تی كه‌سێكی تر ره‌نگه له لای دادگا
مه‌حكووم بكرێت به‌وه‌ی كه نابێت خوازراو له ئه‌و كه‌سه‌ی وا
گازنده‌ی له سه‌ر تۆمار كردووه نزیك ببێته‌وه و به پێی یاسا
ده‌بێت سه‌د میتر له‌وه‌وه دوور بێت . ئه‌م كاره هه‌رچه‌نده
پێویستیش بێت ناتوانرێت نكۆلی له‌وه بكرێت كه ئه‌مه به
پارێزگاری له خۆ دابنرێت ئه‌و خوده‌ی كه له به‌رامبه‌ر راستی
تراوماتێك خوایشت و یا حه‌زی "ئه‌وی تر" چوارچێوه‌ی تایبه‌تی خۆی
سنووردار بكات. ئایا ئه‌مه له خۆیدا باسێكی روون نییه كه هه‌ر
چه‌شنه ده‌ربڕینی ئاشكرا‌و له‌به‌رچاوی حه‌ز و خواستی به تین به
مرۆڤێكی تر جۆرێك له توند و تیژی له نا و خۆیدا شار دۆته‌وه؟
حه‌ز و خواست به پێی پێناسه وه‌ی به
object
ی خۆی ده‌گه‌یه‌نێت و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌ر دڵیش كه‌وتبێت و له
رووی به‌خته‌وه وه‌ڵامی حه‌ز و خواستی
subject
بداته‌وه و خۆی هه‌ر له‌و پێگه‌یه دا ببینێته‌وه هێشتا ئه‌گه‌ری
ئه‌وه هه‌یه كه هه‌ر دوو لا ترس و دڵه‌راوكێیه‌كیان له دڵدا
هه‌بێت ئه‌مه ده‌توانرێ له سه‌ر قه‌ده‌غه كردنی جگه‌ره كێشان
له كۆمه‌ڵگای رۆژئاواش دا راست ده‌ربچێت. له دایره‌كانه‌وه
ده‌ستیان پێكرد تا گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌كان، ریستۆرانته‌كان،
باڕه‌كان و كلووبه تایبه‌تییه‌كان و دواتر له هه‌ندێ له
زانكۆكان دا به دووری 50 میتر له درگای چوونه ژوووره‌وه‌یان
دانا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی جگه‌ره‌یان ده‌كێشا و ئه‌مه هه‌روا
درێژه‌ی هه‌بوو.و پاش ئه‌مه‌ش له كرده‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراوی
سانسۆری راهێنان دا- كه بیری نه‌ریته‌كانی ستالینییمان
ده‌خاته‌وه كه ده‌ستكاری وێنه‌كان ده‌كراو و ده‌مووچاوی
نه‌خوازراویان لا ده‌برد به مه‌به‌ستی ساخته و گۆڕینی سیستماتیكی
راستییه‌كان- دایره‌ی پۆستی ئه‌مریكا جگه‌ره‌ی له سه‌ر ئه‌و
وێنانه‌ی كه دوو گیتاریستی بلووز ،رۆبێرت جۆنسون
و جه‌كسۆن پوولاك له سه‌ریان كێشرابوویه‌وه لا برد.ئه‌م
چه‌شنه به‌رگیرییانه راسته‌وخۆ بۆ ئه‌وه ده‌كرا كه به‌رگیری
له چێژ وه‌رگرتنی نابه‌رپرسانه و مه‌ترسی داری تر له گه‌ڵ
به‌ڵگه‌ی قه‌ده‌غه كردنی ئه‌و له مژینی قووڵ و ره‌زامه‌ندانه‌ی
له جگه‌ره‌كه بكرێت (به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌ی كه
جگه‌ره‌كه‌یان بێ مژی قووڵ ده‌كێشن و یا سێكسیان بێ ته‌واوی
ئه‌نجام نه‌ده‌دا و یا وه‌كوو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه شتی چه‌ور
ناخۆن)- به‌لێ هه‌ر به‌و شێوه‌ی كه لاكان وتوویه : پاش مردنی خوا
ئیتر هیچ شتێك رێپێدراو و ره‌وا نابێت. له بازاڕه‌كانی ئه‌وڕۆ دا
كاڵا و زۆر به‌رهه‌می تر ده‌بینیین كه ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی
كه وه‌ی هه‌یه لێیان سه‌ندراوه‌ته‌وه : كافه‌ی بێ كافیین، كرێمی
بێ چه‌وری بیره‌ی بێ ئه‌لكۆل... ئه‌م پێرێسته ده‌توانێ درێژه‌ی
هه‌بێت له مه‌ڕ سێكسی وێنه‌یی واته سێكسی بێ سێكس؟ یا تێزی
"كالین پاوول" له سه‌ر شه‌ڕی بێ وه‌ی و كوژراو(هه‌ڵبه‌ت بۆ
هێزه‌كانی خۆ) واته شه‌ڕی بێ شه‌ڕ؟ یا چی پێ ده‌ڵێن له سه‌ر
پێناسه‌ی دووباره‌ی سیاسه‌ت وه‌كوو هوونه‌ری به‌ڕێوبه‌رانی پسپۆر،
واته سیاسه‌تی بێ سیاسه‌ت. و هه‌روه‌ها چه‌ند كه‌لتووری
كۆمه‌ڵگه لیبراڵه‌كان له به‌رچاو بگرن وه‌كوو ئه‌زموونی
"ئه‌وی تر" وه‌كوو كه‌سێك كه ماڤی جیاواز بوونی لێ
سه‌ندراوه‌ته‌وه (" وێنای ئایدیاڵی "ئه‌وی تر" وه‌كوو كه‌سێك كه
سه‌مای سه‌ره‌نج راكێش ده‌زانێت و ئاوه‌زێكی باشی مامناوه‌ندیشی بۆ
د‌رك به راستییه‌كان هه‌یه ) ئه‌مه له كاتێكدایه كه دیارده‌ی
وه‌كوو لێدانی هاوسه‌ر یا ده‌ستدرێژی ناو خێزانی له‌م كۆمه‌ڵه‌دا
جێگای نابێته‌وه . ئێمه كه به جیهان یه‌كه‌مه‌كان ناوزه‌د
ده‌كرێین شتێك كه ئاماده بیین بۆ به‌ده‌ست هێنانیشی گیانیشمان
بخه‌ینه سه‌ری رۆژ له دوای رۆژ به دژوارتر به‌ده‌ستی دێنیین.
له راستی دا وا پێ ده‌چێت كه بۆشایی نێوان ئێمه ( جیهان
یه‌كه‌مه‌كان) له گه‌ڵ جیهان سێهه‌مه‌كان له خراپترین شیوه‌ی
خۆیدا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه جیهان سێهه‌مه‌كان ژیانی خۆیان
بۆ شتی تایبه‌ت به خوا و مۆڕاڵ ته‌رخان كردووه ؟ ئایا ئه‌م دوو
لایه‌نییه هه‌ر ئه‌وه نییه كه نیچه به نهێلیسمی چالاك و
نهێلیسمی پاسیڤ ناوی لێ ده‌بات ئێمه له كۆمه‌ڵگای رۆژئاوا دا
هه‌ر ئه‌و دوا مرۆڤانه‌ین كه له خۆشییه‌كانی رۆژانه‌ی خۆمان دا
نوقم بووین ئه‌مه له كاتێكدایه كه موسڵمانه رادیكاڵه‌كان
هه‌موو شتێكی خۆیان ده‌خه‌نه سه‌ر ده‌ستیان و پابه‌ند به‌وه‌ی كه
چاو له هه‌موو شتیك بپۆشن و چالاكانه له شه‌ڕی نهێلیستی خۆیان
تا تیا بردنی خۆیان ده‌چنه پێش. سه‌یره له فیلمی "مناڵه‌كانی
پیاوان" ته‌نیا شوێنێك كه ده‌توانری
َ
هه‌ست به بوونی ئازادی بكرێت به‌س ئه‌و شوێنه ئازاد بووه‌یه كه
رزگار بوو له ژێر ده‌ستی ئه‌و بوونه به‌ربڵاو و خنكێنه‌ره‌ی
سه‌ركوته له ژێر ناوی "بلاك پوول"دا شارێكی ته‌واو و رزگار كه
دیوارێكی به ده‌ور دووره په‌رێزی خۆی دا كێشاوه و بووه‌ته
كامپێكی په‌نابه‌ران كه له لایه‌ن خودی خه‌ڵكه‌وه به‌ڕێوه
ده‌برێت له كۆتایی فیلمه‌كه دا ده‌بینیین كه شار له لایه‌ن
بۆمبه ئاسمانییه‌كانه‌وه هێرشێكی بێبه‌زه‌ییانه‌ی ده‌كرێته
سه‌ر. له‌وێ ژیانی راسته‌قینه به‌ڕێوه ده‌چێت ، به موسڵمانه
بونیاد خواز و رێپێوانه‌كانییان و به كاره هاوبه‌شه‌كانییان كه
ئاماژه‌یه‌كه بۆ یه‌كگرتوویی ره‌سه‌نییان_پێت سه‌یر نه‌بێت
كه هه‌ر لێره‌دایه كه منداڵی ئاده‌م (ئه‌و منداڵه‌ی كه
مژده‌ی له دایك بوونی دراوه) له دایك ده‌بن . له دیدارێكی
ته‌له‌ڤۆیۆنی له كاناڵی ئێن بی سی له سه‌ر
زندانییه‌كانی گوانتانامو و چاره‌نووسیان له سال 2004 دا
به‌رنامه‌یه‌ك بڵاو بوویه‌وه یه‌كێك له سه‌یرترینی ئه‌و هۆیانه‌ی
كه هێنراوه‌یه و ده‌ویسترا به ئێمه‌ی په‌سند بكات كه
هه‌لوومه‌رجی ئه‌وان له بواره‌كانی دادوه‌ری و ئیخلاقی و
مرۆڤییه‌وه په‌سند كراوه ئه‌مه بوو كه ئه‌م زیندانییانه هه‌ر
ئه‌وانه‌ن كه له ده‌ست بۆمبه‌كان رزگارییان بووه. چونكه
ئه‌وانه ئامانجی بۆمبه‌كانی ئا‌مریكا بوون و به رێكه‌وت هێشتا
زیندوون و چونكه ئه‌م بۆمبارانه به‌شێك له كرده‌یه‌كی سه‌ربازی
رێپێدراو بوو و به كورتی ئه‌وان له‌و كرده سه‌ربازییه دا
ده‌بوایه بكوژرایه‌تن كه‌واته له ئه‌نجام دا ئێمه نا‌توانیین
ره‌خنه له‌و شێوه هه‌ڵسووكه‌وته‌ی كه له گه‌ڵ ئه‌وان
ئه‌نجام ده‌درێت بگرین .هه‌لوومورجی ئه‌وان به هه‌ر شێوه‌یه‌ك كه
سه‌یری بكه‌ین له مردن باشتره ئه‌وان ده‌بێت سوپاسگوزار ببن كه
زیندوون . ئه‌م شێوه هۆ هێنانه‌وه زۆر زیاتر له‌وه‌ی كه
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت راستییه‌كان ده‌رده‌خات . به پێی ئه‌م وتانه
زندانییه‌كانی گوانتانامۆ پێگه و هه‌لوومه‌رجێكی هاوشانی زیندووه
مردووه‌كان ویا مردووه زیندووه‌كانییان هه‌یه . كه‌سانێك كه له
هه‌ندێ لایه‌نه‌وه مردوون و ماڤی دادوه‌رانه‌یان ئه‌توانێ پێشێل
بكرێت چونكه وابڕیار درابوو ئه‌و بۆمبانه‌ی كه به خۆێنیان تێنوو
بوون له ناویان ببات. ئه‌مانه مه‌دلوولێكی باشن
بۆ ئه‌وه‌ی كه "جۆرجیۆ ئاگامبێن وه‌كوو
homo sacer
ناویان لێ ده‌بات، واته ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به ساده‌یی
ده‌توانرێن بكوژرێن بێ ئه‌وه‌ی له ئه‌نجامه دادوه‌ری و یا
یاساییه‌كه‌ی ترسێك هه‌بێت چونكه ژیانییان له گۆشه نیگای
یاساوه ئێتر له‌به‌ر چاو ناگیرێت. ئه‌گه‌ر زیندانییه‌كانی
گوانتانامۆ له پێگه‌یه‌ك دا خۆیان ده‌دۆزنه‌وه كه له نیوان دوو
جۆری مه‌رگ و له پێگه و جێگه‌ی مرۆڤ دانان
homo sacer
دایه واته ئه‌و مرۆڤه‌ی كه به پێی یاسا مردووه و پێگه و
جێگه‌ی یاساییه‌كه‌یشی لێ سه‌ندراوه‌ته‌وه داده‌به‌زێت ئه‌مه له
كاتێكدایه كه له سووچه نیگای بایۆلۆژیاوه هێشتا درێژه به
ژیان ده‌دات كه‌واته ده‌بێت بڵێین كه فایل و كه‌یسی ("تری
شیاو‌و"كه ئێمه‌ی له مانگی مارسی 2005ه‌وه به خۆیه‌وه سه‌رقاڵ
كرد ئاماژه به پێگه و هه‌لوومه‌رجێكی ئاوه‌ژوو ده‌كات. ئێمه
له‌م كه‌یسه‌دا مرۆڤێك ده‌بینیین كه به پێی بایۆلۆژیا وه‌كوو
مردوو وایه چونكه تری له ساڵی 1990 دا تووشی خوێنرێژی ده‌ماغ
بوو و دڵی به هۆی نه‌بوونی هاوسه‌نگییه‌كی كیمیایی كه پێ ده‌چوو
له به‌د خۆراكییه‌وه تووش بووبێت، وه‌ستا، دۆكتۆری یاسایی وتی
كه تێری چووه‌ته ناو كۆماییه‌كی هه‌میشه‌ییه‌وه و هیوایه‌كی بۆ
هۆشیار بوونه‌وه‌ی دووباره‌ی هۆش و بیری به‌دی ناكرێت . ئه‌و به‌س
له رێگای ئامێره‌وه ده‌یتوانی بخوات و ئه‌و شته‌یشی كه
خواردوویه‌تی فڕێ بدات.ئه‌مه له كاتێكدا بوو كه مێرده‌كه‌ی
ده‌یویست تیری له‌م هه‌لوومه‌رجه ناخۆشه رزگاری ببێت و ئه‌و
یارمه‌تییه پزیشكیانه‌ی كه ببوه هۆی ئه‌وه‌ی كه به‌رگیری له
مه‌رگی بگات بپچڕێت و بوه‌ستێت، ئه‌مه له كاتێكدا بوو كه دایك و
باوكی تێری ده‌یان ویست ئه‌و هه‌ر وا بمێنێته‌وه چونكه هه‌ر
هیوایان به‌وه بوو كه چاك ببێته‌وه و نكۆلییان لێ نه‌ده‌كرد.
ئه‌وان ده‌یانوت كه ئه‌گه‌ر كچه‌كه‌یان له‌م باروودۆخه‌ی كۆما دا
نه‌ده‌بوو هیچ كات به‌وه رازی نه‌ده‌بوو كه خواردن و
خواردنه‌وه‌ی پێ نه‌درێت. ئه‌م كه‌یسه گه‌یشته لای به‌رزترین
به‌رپرسی دادوه‌ری و سیاسی له ئا‌مریكا. دیوانی باڵای وڵات و خودی
سه‌ره‌ك كۆمار به دواداچوونیان بۆ كێشه‌كه كرد و كۆنگره‌ی
ئا‌مریكا ده‌ست به جێ هه‌ندی په‌سنكراوه‌ی له‌م باره‌وه په‌سند
كرد. نابه‌جێیی و بێ مانایی ئه‌م هه‌لوومه‌رجه ئه‌گه‌ر كراوه‌تر
سه‌یری بكه‌ین ده‌توانێ ببێته هۆی سیخ بوونی مووی له‌شمان: له
كاتێكدا كه ده‌یان ملوێن خه‌ڵك به هۆی
نه‌خۆشی ئایدزه‌وه خه‌ریكن ده‌مرن و له هه‌مو جیهان دا
به هۆی برسییه‌تییه‌وه ده‌یان ملوێن خه‌ڵك خه‌ریكن تیا ده‌چن،
به‌ڵێ له ئاوا جیهانێك دا بیری گشتی خه‌ڵك به‌س له‌سه‌ر ئه‌وه
وه‌ستا بوو كه یارمه‌تی به درێژه دانی ژیانێكی ئیفلیج كه هیچ
هۆش و شعوورێكی نه‌بوو، بده‌ن . ئه‌و ژیانه‌ی كه هه‌موو
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی مرۆڤانه‌ی خۆی له دست دا بوو. ئێمه له ناو
دوو جه‌مسه‌ری لێك دژ دا ده‌ژین: له لایه‌كه‌وه ئه‌و كه‌سانه‌ی
كه بۆمبه‌كان به هه‌ڵه رزگارییانییان كرد( له لایه‌ن فیزیایی و
هزرییه‌وه مرۆڤێكی ته‌واو و بێ كه‌م و كورتی به‌ڵام له لایه‌ن
یاساوه بێبه‌ری له ماڤی مرۆڤایه‌تی) و له لایه‌كی تریشه‌وه
مرۆڤێك كه به هۆی ئامێرێكی مژێنه‌ری خه‌سته‌خانه‌وه ده‌ژی و تا
ئه‌و راده‌یه دابه‌زییوه به‌ڵام ژیانی له لایه‌ن هه‌موو دام و
ده‌زگا ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌پارێزرێت . چی رووی دا كه ئه‌م رۆژه‌مان
به‌سه‌ر هات؟ هیچ كام له خوێنه‌ره هۆشیاره‌كانی "ماركی دۆساد"
ناتوانن د‌رك بم خاڵه نه‌كه‌ن كه ئه‌و چه‌شن ئازادییه سێكسی و
بێسه‌ر و به‌رییه‌ی كه ماركی دۆساد بانگه شه‌ی بۆ ده‌كات له
راستی دا به‌تاڵ له هه‌ر چه‌شنه ئاماژه‌یه‌كی مۆراڵییه
.راهێنانه‌كانی مۆساد كرده‌ی سێكسی ده‌كاته كۆمه‌ڵێك جووڵه‌ی
بڕیاردراو و میكانیكی كه بێبه‌ری له هه‌ر چه‌شنه هه‌ست و گوڕێكی
ره‌سه‌ن و سۆزییه. ئایا ئێستا ئێمه گۆڕان له كرده‌ی سێكسی بۆ
لای بیرۆكه‌كه‌ی مۆساد نابینیین؟ پێگه‌یه‌كی مه‌رگاوی كه "دوا
مرۆڤه‌كانی" سه‌رده‌می ئێمه خۆیانی تێدا ده‌دۆزنه‌وه ، ئه‌و
تاكییه‌ته پۆست مۆدیرنه‌ی كه هه‌موو ئامانجه‌به‌رزه‌كانی فڕێ
داوه (له ئاست هه‌موو بان گێڕانه‌وه‌كان چاوی خۆی نووقانووه) و
ژیانی خۆی بۆ هه‌ندێ شتی وه‌كوو سه‌رقاڵی و خۆخڵه‌فاندن و
خۆشگوزه‌رانی و گرینگتر
له هه‌موویشی بۆ مانه‌وه‌ی تاكه‌كه‌سییان ته‌رخان كردووه ،ئه‌و
كه‌سانه‌ی كه رۆژ له دوای رۆژ ژیانیان بۆ جوانی و ناسكی و چێژه
ده‌ستكرده‌كان ته‌رخان ده‌كه‌ن و له به‌ره‌كه‌تی ژیانی مۆدێرن
وه‌كوو كاڵا و به‌رهه‌م له شێوه‌یه‌كی گه‌وره‌تر له شێوه
ئاساییه‌كه‌ی دا بۆیان دابیین ده‌كرێت. ئه‌گه‌ر سیسته‌می كۆمه‌ڵگای
زنجیره پله‌یی كۆن هێزه ژیان به‌خشه سه‌ره‌كییه‌كانییان سه‌ركوت
ده‌كرد و سیسته‌می ئایدۆلۆژیاییان دواكه‌وتووانه بوو و ده‌سه‌ڵاتی
زاڵییان له خزمه‌ت راگرتنی ئه‌و سیسته‌مه دا بوو و دژایه‌تییان
له گه‌ڵ هه‌ر چه‌شنه گۆڕانێك دا ده‌كرد له كۆمه‌ڵگای ئه‌وڕۆیی
دا شته‌كه به پێچه‌وانه‌وه‌یه. چونكه ئه‌م كۆمه‌ڵگانه به‌َ
هۆی به‌ربه‌ڕه‌ڵڵاییه‌كی چێژبه‌خشانه و هێدونیستی خه‌ریكه هێزی
ژیان به‌خشی خۆی له ده‌ست ده‌دات هه‌موو شتێك رێپێدراوه، به‌ڵام
بێ كافیین، به‌تاڵ بوو له كرۆكه بنه‌ماییه‌كه‌ی. و هه‌موو ئه‌و
شتانه‌ی كه بۆ چێژه‌كان وه‌راست ده‌گه‌ڕێت بۆ دیمۆكراسیه‌كه‌یشمان
هه‌ر به‌راست ده‌رده‌چێت: له راستی دا ئه‌مه هه‌ر ئه‌و باسی
دیمۆكراسی بێ كافیینه، دیمۆكراسییه‌ك كه له كرۆكی خۆی به‌تاڵ
كراوه‌ته‌وه تیژی و تایبه‌تمه‌ندی بڕاوی خۆی له ده‌ست داوه.
سه‌ده‌یه‌ك پێش ئێستا "چێستێرتۆن" نووسی بوو: ئه‌و كه‌سانه‌ی كه
له ژێر ناوی ئازادی و مرۆڤایه‌ته‌ییه‌وه دژی كه‌نیسه ده‌جه‌نگن
ئه‌نجامی شه‌ڕه‌كه‌یان ئه‌وه ده‌بێت كه هه‌م ئازادی و هه‌م
مرۆڤایه‌تی فڕێ ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن درێژه به شه‌ڕ دژی
كه‌نیسه بده‌ن . یه‌كه‌م شتێك كه ده‌بێت به‌م وته‌یه زیاد بكرێت
ئه‌وه‌یه كه ئه‌م وته‌یه لایه‌نگران و پارێزگارانی ئایینیش
ده‌گرێته‌وه: زۆرن ئه‌و كه‌سه ده‌مارگرژ و لایه‌نگرانه‌ی كه له
شه‌ڕی تۆراوییان دژی كۆمه‌ڵگه‌ی سیكۆلار ئه‌وه‌نده پێش ده‌كه‌ون
كه له راستی دا خودی مه‌زهه‌بیش ده‌كه‌نه قوربانی.(به‌و هۆییه‌ی
كه به‌ده‌ست راگه‌یشتنیان به ر‌گ و ریشه‌ی هه‌موو ئه‌زموونه پڕ
واتاكانی مه‌زهه‌بی ویشك كرد و ئه‌وانی بێ به‌ری له ئه‌زموونی
دونیای مۆراڵی كرد (ئایا هه‌ر ئه‌م باسه ناتوانێت لیبراڵه
دیمۆكراته‌كانیش بگرێته‌وه كه له شه‌ڕی دژ به بونیاد
خوازه‌كانی دوژمنی دیمۆكراسی هه‌ر به‌و شێوه‌یه هه‌ڵسووكه‌وتییان
كرد كه بونیاد
خوازه‌كان ده‌یانكردو توند وتیژی و توندڕه‌ویییان ده‌نواند كه له
ئه‌نجام دا تێكرای راهێنانه دیمۆكراتیه‌كه‌كیان و بڕوا به
ئازادییان ژێر پێ ناو پێشلیان كرد به‌س بۆ ئه‌وه‌ی دژی تیرۆر شه‌ڕ
بكه‌ن ؟ئه‌وان ئه‌وه‌نده له سه‌ر لابردنی هه‌ڕه‌شه‌ی بونیاد
خوازی پێ داگری ده‌كه‌ن كه ده‌یانه‌وێ هه‌موو بونیاد خوازه
بێجگه موسیحییه‌كان به گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه دابنن كه
هه‌ڕه‌شه له ئازادی مرۆڤ ده‌كات و له‌م رێگاییه‌ش دا ئه‌وه‌نده
ئاماده‌ن كه ته‌نانه‌ت خودی ئازادیش ده‌كه‌نه قوربانی و هه‌ر به
هۆی شه‌ڕ له گه‌ڵ تیرۆریسم دا ده‌یانه‌وێ كه ئێمه‌یش هه‌ر ئێستا
هه‌ر لێره‌یش دا ئازادی خۆمان بخه‌ینه ژێر پێمان له‌م
كۆمه‌ڵگایه به رواڵه‌ت مه‌سیحییه دا. ئه‌گه‌ر تیرۆریسته‌كان
ئاماده‌ن جیهانی له ناو چوو فیدای جیهانی هه‌رمان بكه‌ن
خه‌باتگێڕانی دژه تیرۆریش له به‌رامبه‌ر ئه‌مه دا ئاماده‌ن
دیمۆكراسی خۆیان له به‌ر ئه‌و قینه‌ی كه له‌وه‌ی تر "موسڵمان"
هه‌یانه له ناو ببه‌ن "بوناتان ئالتێر"،" ئالان دێرشوویتز" و
"سام هێریس" هه‌موو له‌و جۆره كه‌سانه‌ن كه رێزگرتنی مرۆڤانه‌یان
ئه‌وه‌نده خۆش ده‌وێت كه ئاماده‌ن له‌به‌ر ئه‌و، ئه‌شكه‌نجه
یاسایی بكه‌ن _ ئه‌شكه‌نجه ئه‌وپه‌ڕی ده‌ست درێژی كردنه بۆسه‌ر
رێزگرتن له مرۆڤ - و پێیان وایه كه له رێزی مرۆڤ لایه‌نگری
ده‌كه‌ن.كه‌لتووری زاڵ به سه‌ر سیاسه‌تی رۆژ دا سیاسه‌تی ترسه،
سیاسه‌تی به‌ڕه‌وورووبوون له گه‌ڵ ده‌مارگرژییه‌ك كه بۆی هه‌یه
روو بدات و یا ده‌ست
درێژی كردنه سه‌ر چوارچێوه‌ی تایبه‌تی: ترس له كۆچبه‌ران، ترس
له مرۆفی تاوانبار و په‌رژین شكێن، ترس له تێكه‌ڵاوی سێكسی خۆا
تۆرینه‌رانه‌ی نه‌ریت شكانانه، ترس له سووكایه‌تی ده‌وڵه‌تی (به
باجه هه‌ره قورسه‌كانی) ترس له كاره‌ساته‌كانی ژینگه، ترس له
ده‌ست درێژی و غه‌در،(نیگه‌رانی بۆ پاراستنی چوارچێوه‌ی تایبه‌تی
هه‌ر ئه‌و شته‌یه كه وا ده‌ینوێنێ كه هه‌ر ئه‌و شته‌ی كه به
پێی بیرۆكه‌ی سیاسی به دروست داده‌نرێ بنه‌ماییترین نموونه‌ی
لیبراڵ سیاسه‌تی ترس و یا ترسی سیاسییه) ئه‌م جۆره سیاسه‌ته
به‌رده‌وام له سه‌ر ره‌شبگیری ترس هێنه‌ری مرۆڤه‌كان وه‌ستاوه
رووداوێكی گه‌وره كه له سه‌ره‌تای ساڵی 2006 له ئه‌ورووپا رووی
دا ئه‌وه بوو كه ره‌وتی په‌نابه‌ر تۆران له لایه‌نی سیاسییه‌وه
بووه به یه‌كێك له ره‌وته بنه‌ماییه‌كان :هێلێكی سه‌ره‌كی كه
ده‌بووه هۆی جودا بوونه‌وه‌ی هێزه ره‌گه‌زپه‌ره‌سته‌كانی ده‌سته
راستی له ره‌وتی ئاسایی سیاسی ، پچڕاند له فه‌ره‌نسه‌وه تا
ئا‌ڵمانیا، له نه‌مساوه تا هۆڵه‌ندا له یه‌كگرتوویه‌كی نوێ كه
تازه له شوێنێكی نوێ دا سه‌ریهه‌ڵداوه كه سه‌رچاوه گرتوو له
لووت به‌رزی ئه‌م وڵاتانه له سه‌ر چییه‌تی مێژوویی و كه‌لتووری
هاوبه‌شی خۆیه‌تی.ئه‌وه‌مان بینی كه ئه‌و حیزبه گه‌وره
سیاسیانه ئه‌وه‌ی كه له سه‌رده‌مانێكی پێشووتر دا بۆیان
په‌سه‌ند نه‌ده‌كرا و وایان ده‌نواند كه بۆ وتنیش نابێت ئێستا زۆر
ساده ده‌یڵێن : ئه‌وه‌ی كه په‌نابه‌ران میوانێكن كه ده‌بێت
خۆیان له گه‌ڵ كه‌لتوور و به‌های ئه‌و كۆمه‌ڵگایه رێكبخه‌ن و به
باشی بۆی تێبكۆشن- ئێستا "نیشتمانی ئێمه: ئه‌ی په‌نابه‌ر یا خۆشت
بوێت و یا برۆَ
بۆ شوێنێكی تر. هه‌ر بۆیه كه"شه‌ڕی شارستانییه‌كان"
نموونه‌یه‌كه له نه‌خۆشی هانتینگتون
كه ئێمه له سه‌رده‌می ئێستا دا هه‌مانه – هه‌ر به‌و
شێوه‌ی كه "سامۆیل هانتینگتون (28) وتوویه‌تی: دیواری ئاسنی له
نێوان ئایدۆلۆژیاكان له دوای شه‌ڕی سارد بووه شه‌ڕ ی
كه‌لتووره‌كان. وا ده‌نوێنرێ كه ئه‌م تیۆره ره‌شبینانه‌یه خاڵی
به‌رامبه‌ر سیناریۆی خۆش بینانه‌ی فرانسیس فۆكۆیاما له سه‌ر
داهاتووه كه به پێی ئه‌وه كۆتایی مێژوو
كه كۆتایی
َمیژوو
دیاری ده‌كات. و یا به واتایه‌كی تر لێك دژییه‌كانی قه‌ومی –
مه‌زهه‌بی دژایه‌تی گه‌لێكن كه له گه‌ڵ به جیهانی بوونی
سه‌رمایه‌داری هاوڕێ
و وه‌ك یه‌ك دێنه‌وه. له سه‌رده‌می بان سیاسیی ئێمه دا له
كاتێكدا كه سیاسه‌تی راسته‌قینه روژ له دوای رۆژ زیاتر له
لایه‌ن به‌ڕێوبه‌ره پسپۆڕه‌كانه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت،ته‌نیا
سه‌رچاوه‌یه‌كی ره‌وا كه بۆ بره‌و دان به لێك دژییه‌كان
ماوه‌ته‌وه له راستی دا هه‌ر ئه‌و لێك دژی و ورووژانه كه‌لتووری
، قه‌ومی، مه‌زهه‌بییانه‌ن. كه‌واته رێم پێبده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی
كۆتایی به بابه‌ته‌كه‌م بهێنم قسه‌یه‌ك له هه‌ڵه‌یه‌كی له بیر
نه‌كراوی له‌فزی- فڕۆیدی سه‌ره‌ك كۆمار بۆش بهێنمه‌وه"مناڵه‌كانی
پیاوان" ئه‌وه‌نده به ناده‌سته‌كه‌م مه‌گرن فیلمه نوێكه‌ی
ئالفۆنسۆ كارون ده‌گاته بنكی بابه‌ت و ره‌خنه ده‌كاته ئه‌ودیوی
پێگه‌ی ئازارگه‌یه‌نه‌ره‌كه‌ی ئێمه .
نووسه‌ر:سلاوی ژیژه‌ك
وه‌رگێڕی فارسی:سه‌لاح عه‌باسی
وه‌رگێڕی كوردی: په‌ری كه‌ریمی نیا |