خه‌یاڵی، عه‌قڵانی
سروش و پۆست مۆدێرنیته
((خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ فیكری‌ئه‌رگۆن له‌كتێبی‌عه‌لمانیه‌ت و
ئایین))
"كاتێ‌دیكارت سه‌ری‌هه‌ڵدا فه‌لسه‌فه
سه‌ربه‌خۆیی
به‌ده‌ست هێنا، یان له
ژێر چنگی‌عه‌قڵی
تیۆلۆژی
رزگاری
بوو، كه‌چی
سه‌روه‌ری
عه‌قڵ زۆر به‌توندی
بنجی
به‌ست، پێشتر عه‌قڵی
تیۆلۆژی
لاهوتی
دانی
به
زه‌لیلی
عه‌قڵ، یان خاكه‌ڕایی
عه‌قڵ له‌به‌رامبه‌ر پێدراوی
سروش و له‌راستیدا عه‌قڵ له‌به‌رده‌م سروشتدا ده‌چه‌مییه‌وه،
به‌ڵام عه‌قڵی دیكارتی كه زۆر شانازی پێوه‌ده‌كه‌ین سه‌روه‌ری
خود جێگیر ده‌كات"(1)
نموونه‌ی ئه‌و په‌ره‌گرافه له كتێبی (عه‌لمانیه‌ت و ئایین)ی
(ئه‌رگۆن) وه‌رگیراوه، كه (نه‌وزاد ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د) كردوویه
به كوردی، ئه‌گه‌رچی نموونه‌یه‌كی بێ‌هاوتا و ده‌گمه‌ن نییه،
یان بیر كردنه‌وه‌یه‌ك نییه جگه له (ئه‌رگۆن) كه‌سی دیكه
قسه‌ی له‌باره‌وه نه‌كردبێ، به‌ڵام به‌ته‌ئكید له‌كۆی ماناكانی
ئه‌و په‌ره‌گرافه، یان له‌پشت ماناكانی چه‌مكی (سروش) (عه‌قڵ)
(خود) (سه‌روه‌ری) دوا جار ئاگا بوونی ئه‌ركۆن له فیكر‌و
فه‌لسه‌فه‌ی سه‌رده‌م و هه‌روه‌ها به‌دوا داچوونه‌كانی ئه‌و
به‌رجه‌سته ده‌بێ.
ئه‌گه‌رچی مه‌سه‌له‌كه هه‌ر ته‌نها به‌دواداچوونی پێدراوی
سروشتی و سه‌روه‌ری خودی له‌خۆدا هه‌ڵنه‌گرتووه، به‌ڵام وه‌ك
دیاره له‌و كتێبه‌دا (ئه‌رگۆن) ده‌یه‌وێ له‌میانی مێژووی
گه‌شه‌ی فیكری قسه‌له هه‌ژموونی (سروش) و هه‌ژموونی
(عه‌قڵی) بكات، هه‌ر له‌وێشه‌وه له ئاسمانه‌وه به‌ره‌و زه‌وی
داده‌به‌زێ، وه‌ك چۆن هه‌وڵده‌دا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان
په‌رده له‌سه‌ر ئه‌و ره‌خنانه هه‌ڵبداته‌وه كه مێژووی گه‌شه‌ی
فیكری پله‌به‌پله بڕیویه‌تی تا ده‌گاته ئه‌وه‌ی ئه‌رزشی
خه‌یاڵ و خه‌یاڵدان له‌نێوان (سروش/ئاسمان) و (عه‌قڵ/زانست) دیاری
بكات، هه‌ر له‌وێشه‌وه ره‌خنه له عه‌قڵی زانستی ده‌گرێ،
ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنی حه‌قیقه‌ت له‌لایه‌ن ئه‌و عه‌قڵه‌وه
ده‌داته‌به‌ر توێژینه‌وه و به‌دواداچوون، به‌م جۆره ئه‌و دێ
له‌به‌رامبه‌ر عه‌قڵی زانستی به‌رگری له حه‌قیقه‌تگه‌لێكی
جیاواز ده‌كات، له‌وێشه‌وه دووباره شوێنی خه‌یاڵمان له‌میانی
فیكر‌و مه‌عریفه‌و ئیبداعدا بیر ده‌خاته‌وه.
ئێمه له‌و وتاره‌دا هه‌وڵده‌ده‌ین به‌دوای به‌شێكی دیاریكراوی
ئه‌و ده‌رئه‌نجامانه‌دا بڕۆین و له‌وێوه كه‌مه‌كێك قسه له
به‌نێویه‌كداچوونی به‌ردوامی خه‌یاڵی‌و عه‌قلانی ده‌كه‌ین،
هه‌روه‌ك هه‌وڵده‌ده‌ین (جێكه‌وت)ـه‌ی هه‌ردوو چه‌مكی
(به‌رده‌وامییه‌ت) و (داپچڕان) به‌مانا (دریدا) ییه‌كه‌ی
بخه‌ینه‌ڕوو.
له‌پاش "گۆرگیاسی"(3) گومانكار، فه‌یله‌سوفی فه‌ره‌نسی
"دیكارت"(4) به‌دوای هه‌مان لێوردبوونه‌وه‌ی گۆرگیاس كه‌وت،
گۆرگیاسی سۆفستایی، گومانه‌كانی خۆی له سێ مه‌سه‌له‌دا كورت
ده‌كاته‌وه، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه كه لێره‌دا هیچ شتێ بوونی
نییه، دووه‌م ئه‌گه‌ر شتێ بوونی هه‌بێ، ئه‌وه ئێمه ناتوانین
بیناسێنین، سێیه‌م ئه‌گه‌ر گریمان شتێ بوونی هه‌یه‌و ده‌توانین
بیناسێنین، به‌لام ناتوانین ئه‌و شته بۆ ئه‌ویدیكه بگوازینه‌وه.
لێره‌دا گۆرگیاس هه‌موو شته‌كان وه‌ك ده‌سخه‌ڕۆكردن و سه‌راب
ده‌بینێ، به‌و مانایه‌ش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانین قسه له ئه‌سڵ
و ساخته، راست و چه‌وت بكه‌ین، وه‌ك دیاره له‌پشت ئه‌و
گومانانه‌ی كه له عه‌قڵ و هه‌ست ده‌كرێ پرسیاری یه‌قین
به‌رجه‌سته ده‌بێ، (دیكارت) دێ ئه‌و شته‌ی كه به یه‌قین
ناوزه‌دمان كرد له (خود)دا هه‌ڵیده‌گێرته‌وه، هه‌ر له‌و
باره‌یه‌شه‌وه (دیكارت) ده‌ڵێ له كاتی ده‌سخه‌ڕۆكردنیشا هه‌ر
ده‌بێ (من) بوونی هه‌بێ، بۆ ئه‌وه‌ی بیر بكاته‌وه، هه‌روه‌ها
ئه‌و پێیوایه كه گومان و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنیش بۆ خۆیان
بیركردنه‌وه‌ن، بۆیه هه‌ر ده‌بێ مرۆڤ بوونی هه‌بێ، له‌وێشه‌وه
له‌میانی گوته‌زاكه‌ی (من بیرده‌كه‌مه‌وه، كه‌واته‌هه‌م)
هه‌وڵده‌دا له رێگه‌ی به‌رجه‌سته‌كردن و جێگیركردنی ئه‌و
(من)ـه وه‌وجودی شته‌كان بسه‌لمێنێ، یان به‌مانایه‌كی دیكه
ده‌توانین بڵێین له‌سه‌ده‌ی (حه‌ڤده‌م)دا (دیكارت) پێویستی
به‌زه‌مانه‌تی خوایی ده‌بێ، تاكو دڵنیا بێ له‌و راستیه‌ی كه
ده‌یبینێ، به‌و مانایه‌ش به ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆیی عه‌قڵ
وه‌ك له په‌ره‌گرافه‌كه‌ی سه‌ره‌وه‌هاتووه له كوجیتۆی
دیكارتدا هه‌رگیز ته‌عبیر له رزگار بوون ناكات، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی
ته‌عبیر له داهێنانی كۆت و به‌ندێكی دیكه‌ی جیاواز ده‌كا، یان
ئه‌گه‌ر به‌مانایه‌ك له ماناكان رزگار بوون بێ، ئه‌وا
به‌شێوه‌یه‌كی دیكه‌ی جێگیر و دووباره نه‌خشه بۆ كێشانی
به‌ندیخانه‌یه‌كی دیكه‌یه، هه‌ر له‌وێشه‌وه پرسیاری (دیكارت)
ده‌بێته پرسیاری ئه‌وه‌ی كه ده‌یبینم خودی ئه‌و شته‌یه كه
ده‌یبینم، نه‌ك ده‌ستخه‌ڕۆ كردن و سه‌راب، ده‌شێ ئه‌وپه‌ڕی
بایه‌خ پێدانی خواوه‌ند بێ، به‌ڵام خواوه‌ند نه‌ك به‌مانا
تیۆلۆژییه‌كه‌ی‌به‌ڵكو به‌مانا سێنتراڵیه‌كه‌یه‌وه.
له‌لایه‌كی‌دیكه‌ش (دیكارت) دووشت تێكه‌ڵ ده‌كات بیر‌و
خودی‌بیركه‌ره‌وه، وه‌ك دیاره‌كاتێك كه‌بیرێك بوونی‌هه‌بێ،
ده‌بێ‌له‌پشت ئه‌و بیره‌بیركه‌ره‌وه‌یه‌ك بوونی‌هه‌بێ، به‌ڵام كه
گومان هه‌موو شته‌كان ده‌خوات، ئه‌و راستیه بۆ خۆی ده‌بێته
شتێكی گومان لێكراو.
له دیدی دیكارتدا به‌هیچ جۆرێك مافی ئه‌وه‌مان نییه وه‌ك
پێویست بڵێین بۆ ئه‌وه‌ی فیكرێك به‌ده‌ست بهێنین ده‌بێ
بیركه‌ره‌وه‌یه‌ك بوونی هه‌بێ، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش
كۆجیتۆكه‌ی ته‌نها شتێك كه ده‌یسه‌لمێنێ ئه‌وه‌یه كه فیكر
وجودی هه‌یه، وشه‌ی (هه‌یه) زۆر به‌ساكاری ده‌لاله‌ت
له‌وه ده‌كات ئه‌و ناوه‌رۆكه، یان ناوه‌ڕۆكه‌كانی دیكه
له بازنه‌ی وێناكردندا هه‌میشه كورتی دێنن.
له كۆجیتۆی دیكارتدا ئه‌وه‌ی كه بیركه‌ره‌وه به ده‌ستی
ده‌هێنی هیچ پاساوێكی نییه، كه‌واته له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا
ده‌شێ وه‌ك (كیركیجاد) بگوترێ (من بیر ده‌كه‌مه‌وه كه‌واته من
نیم) یان وه‌ك (هۆسرل) له بری (خود)ی دیكارتی كۆمه‌ڵێك (خود)ی
دیكه بهێنینه ناوه‌وه، وه‌ك دیاره "هۆسره‌ل"(5) له رێگه‌ی
فینۆمینۆلۆژیاكه‌یه‌وه ده‌یه‌وێ له بارمته‌ی خواوه‌ند، یان
به‌مانایه‌كی دیكه له بارمته‌ی سێنترالیه‌ت رزگارمان بكات،
له‌وێشه‌وه كۆمه‌ڵێك ئه‌زموونی خودی هێنا ئاراوه و ماهیه‌تی
كۆتایی خسته نێو دووكه‌وانه‌وه، واته ته‌ئكیدی له پێكه‌وه
ژیان كرد، به‌و مانایه‌ش فینۆمینۆلۆژیای (هۆسره‌ل) ده‌ڵێ من بیر
ده‌كه‌مه‌وه، تۆ بیر ده‌كه‌یته‌وه، ئێمه گشتمان بیر
ده‌كه‌ینه‌وه، لێره‌دا ئه‌وه‌ی گرنگ ده‌كه‌وێته‌وه بۆ
ئه‌زموونه‌كانمان ژیانكارییه له ئاگایی خودا، كه‌واته
فه‌لسه‌فه‌ی (هۆسره‌ل) پڕۆژه‌یه‌كی ره‌خنه‌ئامێز و
هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌گه‌رایه، به‌رده‌وام ره‌خنه له سیسته‌می
ئاگایی و فه‌لسه‌فه‌ی ئاماده‌گی ده‌گرێ.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی (گۆرگیاس) ده‌ڵێ ئه‌وه‌یه كه هیچ شتێ بوونی
نییه و ئێمه ناتوانین هیچ بناسین، به‌و مانایه‌ش هه‌موو شتێ
جگه له وه‌هم و ده‌سخه‌ڕۆكردن
شتێكی دیكه نییه، یان وه‌ك (دیستۆفسكی) ده‌ڵێ
چیرۆكه‌كه شێتێك ده‌یگێڕێته‌وه.
دواجار ده‌رده‌كه‌وێ كه فیكر و فه‌لسه‌فه هه‌میشه له‌سه‌ر
ته‌جاوزكردن و به‌ره‌و پێشچوون كار ده‌كه‌ن، به‌و مانایه‌ش ئه‌مڕۆ
قسه له‌و ازهێنان له فه‌لسه‌فه‌ی (خود) ده‌كرێ له‌وێشه‌وه
هه‌وڵ بۆ فه‌لسه‌فه‌یه‌ك ده‌درێ كه بكه‌ر (فاعل) رۆڵی سه‌ره‌كی
تیا وازی نه‌كات، ده‌شێ ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه‌ی كه واز له خود
ده‌هێنی له چه‌مكی ئه‌پستمی (فۆكۆ) و
فه‌لسه‌فه‌ی بێ‌سه‌نته‌ری (دریدا) هه‌ڵگرینه‌وه، یان
به‌مانایه‌كی به‌رفراوانتر له فیكری پۆست مۆدێرنه‌دا زۆر به
روونی ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌یه.
كه‌واته ئه‌مڕۆ دنیای فیكر به‌رده‌وام له به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوون
خۆی ده‌نوێنێ، به‌رده‌وام له‌میانی به‌دواداچوون و ره‌خنه و
تیۆریزه كردنه‌وه هه‌ڵوێستی سه‌رده‌مانه‌ی خۆی به‌رامبه‌ر به
واقیع و ترادیسیۆنه‌كان ده‌خاته‌روو، یان به‌مانایه‌كی دیكه وه‌ك
(ئه‌رگۆن) ده‌ڵێ فیكر ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری بارودۆخ و
فاكته‌ره مادییه‌كانه‌وه، چونكه شتێك نیه له ده‌ره‌وه‌ی
هه‌موو مه‌رجه‌كاندا بێ و له هه‌وادا مه‌له بكات، وه‌ك
ئایدیالیسته‌كان و ته‌قلیدییه‌كان بیری لێ ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵكو
مه‌حكومه به كۆمه‌ڵێك شت كه به‌سه‌ریدا ده‌سه‌پێنێ هه‌ر
له‌وێشه‌وه به‌ره‌و ده‌رئه‌نجامی عه‌قڵی ده‌مانگوازێته‌وه،
كه‌واته لێره‌دا قسه‌كردن له پێدراوی سروشتی و سه‌روه‌ری خود
ده‌بێته قسه‌كردن له‌و عه‌قڵه‌ی كه جێگای سروش ده‌گرێته‌وه و
نكۆڵی له سه‌رچاوه ترانسندنتاله‌كان ده‌كات، به‌و مانایه‌ش مرۆڤ
له چوارچێوه‌ی ئاكار دێته ده‌ره‌وه و ده‌بێته بونیاتنه‌ری
گشت به‌هایه‌ك و دروستكه‌ری هه‌موو ئامانجێكی بالا.
وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێ (ئاركۆن) له‌و كتێبه‌دا هه‌وڵده‌دا پله‌به‌پله
به‌دوای گه‌شه‌ی فیكردا بچێ، له‌وێشه‌وه به‌نێو یه‌كداچوونی
خه‌یاڵی و عه‌قلانی له كۆنتێكستی فیكری سه‌رده‌مدا
ده‌خاته‌روو، هه‌روه‌ك هه‌ژموونی عه‌قلانیه‌تی زانستی له
سه‌رده‌می عه‌لمانییه‌تدا روون ده‌كاته‌وه و له‌وێشه‌وه ئه‌و
رزگاركردنه گه‌وره‌یه‌ی عه‌قڵ به‌رجه‌سته ده‌كات، یان به
مانایه‌كی دیكه به‌گشتی قسه له عه‌قڵی (دیكارت) ده‌كات كه
به تێپه‌ڕبوونی زه‌مه‌ن بوو به عه‌قڵێكی وشك و ره‌ق و دۆگما،
كاتێك (دیكارت) عه‌قڵی به‌تاڵكرده‌وه له هه‌ر خه‌یاڵێك و
پێیوابوو خه‌یاڵ شتێكه له ده‌ره‌وه‌ی عه‌قڵدایه، به‌مه
شارستانیه‌تی زانستی و پیشه‌سازی نوێ دامه‌زرا، به‌ڵام هاوكات
كاریگه‌ری خه‌یاڵ و ته‌ڕایی خه‌یاڵی له‌نێو برد و رۆڵی
خه‌یاڵی له بنیاتنانی شارستانیه‌ت و كاركردندا پووچ كرده‌وه،
كه دواجار ئه‌و
عه‌قڵه دیكارتیه له چه‌رخی ئه‌مریكی و ته‌كنۆلۆژی و
ئیستیهلاكی گۆڕا و بوو به عه‌قڵێكی ئامێری و ته‌كنیكی
به‌رته‌سك و ژمێریاریه‌كی سارد(7).
(ئه‌رگۆن) هه‌وڵده‌دا له كۆنتێكستی گه‌شه‌ی مێژووی فیكر
دووباره رۆڵی خه‌یاڵ و ئه‌ندێشه به‌رجه‌سته بكات، سه‌ره‌ڕای
ئه‌و ره‌خنه‌یه‌ی كه ده‌یگرێته خولیای مرۆڤی خۆرئاوایی و
ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی (حه‌قیقه‌ت) له لایه‌ن خودی ئه‌و مرۆڤه‌وه.
به‌رجه‌سته كردنی رۆڵی خه‌یاڵ ئه‌گه‌ر به‌دیوێك له دیوه‌كان
به‌بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو ره‌خنه‌یه بێ كه به‌رامبه‌ر
سێنترالیزم و عه‌قڵی سێنترالی و حه‌قیقه‌تخوازی تاكانه
كراوه‌ته‌وه، یان به‌مانایه‌كی دیكه قسه‌كردن بێ له مڕۆی
فیكر و گوتاری پۆست مۆدێرنیته، ئه‌وه به دیوه‌كه‌ی دیكه
ئاماژه‌كردنه به بنبه‌ستبوونی فیكری ئایینی، ئه‌و
بنبه‌ستبونه‌ش ده‌توانین له به‌دواداچوونی به‌پیرۆز راگرتنی
ئه‌و فیكره‌وه هه‌ڵگرینه‌وه، یان له به‌موڵككردنی حه‌قیقه‌ت
ته‌ماشای بكه‌ین، به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌و جۆره به فیكری ئایینی
(ئیسلامه‌وه) به‌ند ناكات، چونكه‌وه‌ك ده‌زانین ئایین رۆڵی
بنچینه‌یی له له‌دایكبوونی مێژووی كۆمه‌ڵگادا بینیوه، به‌ڵام
وه‌ك (ئه‌رگۆن) ده‌ڵێ ئیتر ده‌بێ له‌جیاتی ئه‌وه‌ی خۆمان به
شانازیكردن و ته‌مجیدكردنی ئه‌و كه‌له‌پوره خه‌ریك بكه‌ین با له
كۆنتێكستی فیكری هاوچه‌رخه‌وه لێكۆڵینه‌وه له باره‌ی
كه‌له‌پور و كه‌له‌پوری ئایینیه‌وه بكه‌ین.
وه‌ك له‌پێشتر گوتمان ئه‌و به‌دوادا چوونه زۆر به روونی له
ئه‌پستمی فۆكۆیی به‌رچاو ده‌كه‌وێ وه‌ك چۆن لای دریدا له
له‌قبوونی پیرۆزی ئاخافتندا به‌رجه‌سته ده‌بێ، هه‌روه‌ها كاتێك
(ئه‌رگۆن) قسه له علمانییه‌ت و ئایین ده‌كات له‌پشت ئه‌و
مه‌سه‌له‌یه‌وه ده‌یه‌وێ به‌دوای چه‌مكی زانستی و چه‌مكی
خه‌یاڵدا بچێ، یان به مانایه‌كی دیكه په‌رده له‌سه‌ر ئه‌و دوو
چه‌مكه هه‌ڵداته‌وه و خوێندنه‌وه و راڤه‌كردنه جیاوازه‌كانی
بخاته‌روو.
به‌ومانایه‌ش ده‌توانین بڵێین له‌نێوان ئه‌و دوو چه‌مكه‌وه
بیركردنه‌وه‌ی لێكجیا خۆی ده‌نوێنێ، بیركردنه‌وه‌یه‌ك كه
خه‌یاڵئامێزه و له‌وێشه‌وه به‌رده‌وام سروشمان بیر ده‌خاته‌وه‌و
دواجار ته‌واوی به‌رهه‌مهێنانه‌كانی خۆی له كۆنتێكستی ئاییندا
ده‌بینێته‌وه، له‌به‌رامبه‌ر عه‌لمانییه‌تێك كه له هه‌ژموونی
چه‌مكی زانسته‌وه خۆی نمایان ده‌كات و دواجار له شۆڕشی
پیشه‌سازی نوێ خۆی هه‌ڵده‌گرێته‌وه، ئه‌و دوو بیركردنه‌وه‌یه
ئه‌گه‌رچی دوو ده‌رئه‌نجامی جیاوازی به‌رهه‌م هێناوه، به‌ڵام
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا ده‌شێ له چه‌ندان خاڵ له‌یه‌ك نزیك
بكه‌ونه‌وه، چونكه هه‌تا ئه‌مڕۆش له‌پاڵ چه‌مكی زانستی و
عه‌قلانیه‌تی زانستی‌دا، له‌پاڵ بیۆلۆژیای گه‌شه كردوو فیزیای
چه‌ندایه‌تی و نسبیه‌تدا شوێنێك بۆ خه‌یاڵ له ئارادایه، شوێنێك
بۆ ئه‌فسوون و ئه‌ستێره‌گرتنه‌وه، لێره‌وه بۆ زێتر روونكردنه‌وه
و به‌دواداچوونی فیكری (ئه‌رگۆن) ده‌توانین ره‌خنه‌كانی
"فێرباند"(8) بۆ چه‌مكی زانستی بخه‌ینه‌روو، ره‌خنه‌ی
"فێرباند" بۆ چه‌مكی زانستی به‌ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و
بنه‌ڕه‌تانه‌وه به‌نده كه خودی چه‌مكی عه‌قڵ و چه‌مكی
زانستی له‌سه‌ر دامه‌زراوه، ئه‌و وایده‌بینێ كه عه‌قڵ هه‌ر
به‌ته‌نها فاكته‌رێك نییه، كه رووبه‌رووی ته‌قالیده‌كانی دیكه
ده‌بێته‌وه به‌ڵكو له‌خودی خۆیدا وه‌ك هه‌ر ته‌قالیدێكی دیكه
وایه، كه وه‌ك پێویست نه باشه و نه خراپ، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و
بنه‌ڕه‌ته‌ش پیرۆزی سینترالیه‌تی عه‌قڵ كه كه‌له‌پوری
رۆشنگه‌ری مۆدێرنه چه‌سپاندویه‌تی ره‌تده‌كاته‌وه، ئه‌و
پێیوایه له‌نێوان عه‌قڵی و زانست ده‌بێ پارێزگاری له
یه‌كێكیان بكه‌ین، ناشێ پارێزگاری له هه‌ردووكیان بكه‌ین،
چونكه رابوونه‌وه‌ی زانست بۆ خۆی له دژی عه‌قلانیه‌ت له
بیانووگه‌لێكی به‌ربلاوه‌وه هاتووه كه پێشتر بڕوای پێیان
هه‌بوو، وه‌ك چۆن هه‌ر له‌میانی ئه‌و بیانووه به‌ربلاوانه‌وه
هاتۆته ئاراوه كه به دژی هه‌ست و به دژی ده‌رككردنی
هاوبه‌ش كه‌وتوونه‌ته‌وه، بۆیه ده‌بینین چه‌مكی زانست به‌پێی
سه‌رده‌م گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه و ده‌كه‌وێته ژێر نسیبیه‌تی
مێژووییه‌وه– ئه‌وه‌ش ئه‌و نسبیه‌ته‌یه كه (فێرباد) به‌رگری
لێ ده‌كات.
ئه‌و نسبییه‌ته به‌شێكه له خودی زانست، تیۆری فیزیای نوێی
(زانستی)یش نكۆڵی
لێ‌ناكات، به‌ڵكو ده‌یسه‌لمێنێ، كه‌واته زانست سیستمێكی
تایبه‌تی ناگرێته‌وه به‌ڵكو به‌شێك له بنه‌ڕه‌ته
سه‌ره‌كیه‌كانی كۆمه‌ڵگا پێكده‌هێنێ، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا
مه‌حاڵه بتوانین خه‌یاڵ بخه‌ینه ده‌ره‌وه‌ی عه‌قڵ و
بیركردنه‌وه، به‌و مانایه‌ش عه‌قڵ هه‌میشه له په‌یوه‌ندی
به‌خه‌یاڵ و خه‌یاڵكراو رۆڵی خۆی پرۆسیسه ده‌كات. گه‌ڕانه‌وه‌ش
بۆ خه‌یاڵ و خه‌یاڵكراو هه‌رگیز گه‌ڕانه‌وه نییه بۆ سنتراڵیه‌ت،
به‌قه‌د ئه‌وه‌ی به‌رگری كردنه له حه‌قیقه‌ت گه‌لێكی جۆراو
جۆر، فره‌حه‌قیقه‌تیش خۆی له‌خۆیدا ئه‌قڵێكی جه‌وهه‌ری هه‌موو
ئه‌و مه‌عریفانه‌یه بانگه‌شه‌ی بابه‌تخوازی ده‌كه‌ن، چونكه
فره‌یی رێگا به‌وه‌ده‌دا به‌توندی ره‌خنه له فیكره
مه‌قبوله‌كانیش بگیرێ، هه‌ر له‌میانی ئه‌وه‌شه‌وه ده‌شێ هه‌موو
كۆمه‌ڵگایه‌ك به‌رگری له پێكهاته‌ی عه‌قڵی كه‌لتوری خۆی
بكات، وه‌ك چۆن به‌رگری‌له خه‌یاڵكراوه‌كانیش بكات، به‌ڵام نه‌ك
به شێوه‌یه‌كی دۆگمی‌خوازانه– به‌ڵكو له رێگه‌ی به‌دواداچوون
و ره‌خنه و بیركردنه‌وه‌ی سه‌رده‌مه‌وه، به‌و مانایه‌ش ئه‌وه‌ی
كه ده‌شێ به‌رگری لێ بكه‌ین هه‌موو ئه‌و ئیبداعانه
ده‌گرێته‌وه كه ئه‌مڕۆ له‌میانه‌ی فیكری سه‌رده‌مدا وه‌ك چرا
رێگای فیكر رۆشن ده‌كاته‌وه‌و ده‌شێ له به‌ره‌وپێشچوونی فیكر‌و
مه‌عریفه‌دا ره‌نگدانه‌وه‌ی ببینین، هه‌روه‌ك چۆن ده‌بێته به‌شێك
له پێكهاته‌ی عه‌قڵی مۆدێرن و دواجار وه‌ك كۆشش و
ده‌ستكه‌وته‌كانی رۆحی مرۆڤایه‌تی سه‌یر ده‌كرێ، كه‌واته
هه‌رگیز ناتوانین رابردوو به‌هه‌موو ماناكانییه‌وه ره‌ت
بكه‌ینه‌وه وه‌ك چۆن ناشێ ته‌واوی ئێستا و داهاتوومان قبوڵ بێ،
له‌لایه‌كی دیكه‌ش راسته گۆڕانكاریه‌كانی دنیا به‌هه‌مان
ئه‌ندازه كاریگه‌ری به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای گه‌شه‌كردو و كۆمه‌ڵگای
دواكه‌وتوو نییه، ولاته پێشكه‌وتووه‌كان ده‌توانن ده‌ست به‌سه‌ر
ئه‌و گۆڕانكاریه خێرایانه بگرن و كۆنترۆڵی بكه‌ن و هه‌رسی
بكه‌ن و وه‌ری بگرن، هه‌روه‌ك ده‌شتوانن بۆ باشكردنی ئاستی
ژیانی خۆیان به‌كاری بهێنن، به‌ڵام ولاته دواكه‌وتووه‌كان
ره‌نگه نه‌توانن به‌هه‌مان شێوه ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرن و سوودی
لێ وه‌رگرن، به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌وه به‌و مانایه نییه كه به‌شێك
له‌و گۆڕانكارییانه ده‌ستی ولاته دواكه‌وتووه‌كانیشی تیا
نه‌بێ، هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌لێره سه‌ر هه‌ڵده‌دا كه په‌راوێز و
كه‌نار به گێڕ و
ئیفلیج ته‌ماشا بكه‌ین، خودی ئه‌و ته‌ماشاكردنه ته‌واوی كۆشش و
ده‌ستكه‌وته فیكری و مه‌عریفییه‌كانی سه‌رده‌م كاڵ ده‌كاته‌وه
و دووباره به‌ره‌و سێنتراڵیستمان ده‌كاته‌وه كه فیكری سه‌رده‌م
ته‌واوی وزه و تواناكانی خۆی بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خه‌رج
كردووه، ئه‌مڕۆ فیكری پۆست مۆدێرنه و تێڕوانینی بۆ
ده‌ستكه‌وته مرۆڤایه‌تیه‌كان هه‌رگیز په‌یوه‌ندی به
سێنترالیزمه‌وه‌نییه، به‌ڵكو به‌رده‌وام قسه له شارستانی
گه‌ردوونی ده‌كات، كه‌واته بۆچی خۆمان له‌و خه‌ونه
مرۆڤایه‌تیه بێ‌به‌ش بكه‌ین.
لێره‌وه ده‌توانین دووباره بۆ په‌ره‌گرافه‌كه‌ی (ئه‌رگۆن)
بگه‌ڕێینه‌وه و جێكه‌وتی ئه‌و عه‌قڵه خاكه‌ڕاییه دیاری بكه‌ین
كه له‌دوا هه‌ڵبه‌زین و دابه‌زیندا دووباره سێنتراڵیه‌ت له‌ده‌ست
ده‌دا و له‌وێشه‌وه فره‌یی دێته ئاراوه، به‌و مانایه‌ش ده‌شێ
جێكه‌وته‌ی ئه‌و عه‌قڵه فره‌ره‌هه‌نده‌ی كه ئه‌مڕۆ له
میانه‌ی فیكری پۆست مۆدێرنه‌وه خۆی ده‌خه‌مڵێنێ به‌جۆرێك له
جۆره‌كان به خاكه‌ڕایی عه‌قڵ له‌به‌رده‌م پێدراوی سروش ته‌ماشا
بكه‌ین، به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌و جێكه‌وته له رێگه‌ی كۆپی‌كردنه‌وه
خۆی نانوێنی، به‌ڵكو لێره‌دا جێكه‌وته‌ی عه‌قڵی به‌و مانایه
وه‌ك چۆن جۆرێكه له په‌یوه‌ستبوون به پێشوو، به‌هه‌مان شێوه‌ش
جۆرێكه له ونبوون، یان به مانایه‌كی دیكه مه‌به‌ست له
(ئه‌سڵێك) نییه كه به‌ره‌و پێشوو ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌قه‌د
ئه‌وه‌ی مه‌به‌ست له به‌رده‌وامیه‌ت و به‌ره‌وپێشچوون و
گه‌شه‌كردنه، كه‌واته ئه‌گه‌ر خاكه‌ڕایی ئه‌و عه‌قڵه‌ی كه
(له‌به‌رده‌م سروشت ده‌چه‌مێته‌وه) ته‌عبیر له ئه‌سڵ بكات،
ئه‌وه جێكه‌وته‌ی عه‌قڵی ناوبراو به‌ره‌و فیكری پۆست مۆدێرن
ئاراسته‌مان ده‌كات، ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ك (پچڕان) بێ و به‌و
مانایه‌ی كه (دواخستن) روونی ده‌كاته‌وه، ئه‌وا به دیوه‌كه‌ی
دیكه (به‌رده‌وامیه‌ت)ـه به‌و مانایه‌ی كه هه‌ڵگری شوناسی
سه‌رده‌مه‌كه‌ی خۆیه‌تی، كه‌واته جیاوازی ئه‌و عه‌قڵه
خاكه‌ڕایه و جیاوازی عه‌قڵی پۆست مۆدێرن له گه‌ڕانه‌وه به
مانای به‌رده‌وامیه‌ت و دواخستن به مانای پچڕان خۆی
هه‌ڵده‌گرێته‌وه، به دیوه‌كه‌ی دیكه‌ش ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ وه‌ك
جیاوازی قسه‌ی لێ‌ده‌كرێ ئه‌ساڵه‌تی خۆی له رێگه‌ی
كۆپی‌كردنه‌وه ناسه‌لمێنێ، یان له رێگه‌ی ئاماده‌گیه
سێنترالیه‌كه‌یه‌وه، به‌ڵكو به‌رده‌وامیه‌تی خۆی له‌میانی
جیاوازییه‌وه هه‌ڵده‌گرێته‌وه، كه‌واته ئه‌گه‌ر خاكه‌ڕایی
عه‌قڵی له پێشوودا په‌یوه‌ندی به‌ده‌سه‌لاتی سروشه‌وه هه‌بێ،
ئه‌وه خاكه‌ڕایی له عه‌قڵی پۆست مۆدێرندا راسته‌وخۆ
په‌یوه‌ندی به فره‌حه‌قیقه‌ته‌وه ده‌كات، لێره‌دا به‌جۆرێك
له‌جۆره‌كان (پچڕان) وه‌ك چه‌مكێك ته‌واوی كونتێكسته‌كانی پێشوو
تێكده‌شكێنێ و دووباره له كونتێكستی نوێ به ئاماژه‌یه‌كی
دیكه به‌شداری ده‌كات، به‌وه‌ش ئاماده‌گی (سه‌رچاوه) مه‌حاڵ
ده‌كه‌وێته‌وه، چونكه ته‌نها له كونتێكستی خۆیدا
توانای به‌شدار بوونی هه‌یه، ئیتر له‌وێوه (ئه‌رگۆن)
قسه له په‌ڕگیربوون ده‌كات، قسه له په‌ڕگیربوونێك ده‌كات كه
زیاد له پێویست كه‌وتۆته نێو شه‌یداییه یه‌قینیانه
دۆگماییه‌كانی خۆیه‌وه و پێیانوایه هه‌میشه ده‌توانن له
رێگه‌ی كه‌له‌پوری خۆیانه‌وه ته‌واوی وه‌لامه‌كان به‌ده‌ست
بهێنێ، هه‌روه‌ك ده‌یانه‌وێ له رێگه‌ی په‌ڕگیربوون و ته‌مجید
كردنی و به پیرۆز راگرتنی كه‌له‌پوره‌وه
واقیعه‌تایبه‌تیه‌كه‌ی خۆیان په‌رده‌پۆش بكه‌ن، نه‌ك هه‌ر هێنده
به‌ڵكو هه‌رگیز هه‌وڵ ناده‌ن به‌شێوه‌یه‌كی زانستی له پێكهاته‌ی
عه‌قڵی كه‌لتوری خۆیان تێبگه‌ن، به‌شێوه‌یه‌كی ئاركیۆلۆژیانه
به‌دوای په‌نهان و قسه‌لێنه‌كراوه‌كانیدا بچن، ئیتر پێیانوایه
حه‌قیقه‌ت ته‌نها به لای ئه‌وانه‌وه‌یه.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و فیكره داخراوه‌دا ده‌بێ بڕوامان به فیكرێك
هه‌بێ كه به‌ردوام ره‌خنه و راڤه‌كاری و لێكدانه‌وه‌ی نوێ
ده‌خاته‌وه، به‌ردوام له گۆڕانكاری‌دایه و وێناكردنی نوێ
دێنێته ناوه‌وه، له‌به‌رامبه‌ر فیكرێكی وادا ناشێ قسه له
داخران بكه‌ین، یان به‌مانایه‌كی دیكه هه‌موو فیكرێكی ئه‌كتیڤ
به‌رووی فیكرێكی دیكه‌دا كراوه‌یه، لێره‌وه له‌گه‌ڵ (ئه‌رگۆن)
ده‌توانین بڵێین هه‌رگیز (ئیسلام) له‌خۆیدا به‌ڕووی عیلمانییه‌ت
داخراو نییه، واته ئیسلام هه‌موو ده‌رگاكانی به‌رووی
عیلمانیه‌ت دانه‌خستووه، جا بۆ ئه‌وه‌ی موسڵمانان بگه‌نه
عیلمانییه‌ت، ئه‌وه ده‌بێ خۆیان له به‌زۆر سه‌پاندن و كۆت و
په‌یوه‌نده ده‌روونی و زمانه‌وانی و ئایدۆلۆژییه‌كان رزگار
بكه‌ن.(9)
كه‌واته ده‌رگا كردنه‌وه‌ی ئیسلام به‌رووی عه‌لمانیه‌تدا
جگه‌له‌وه‌ی ته‌عبیر له به‌رده‌وامیه‌تی بیركردنه‌وه ده‌كات،
به‌دیوه‌كه‌ی دیكه ئه‌كتیڤ بوونی فیكر و ئیبداع و رابوونه‌وه و
بوژانه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت.
خۆرئاوا له دوای شۆڕشی فه‌ره‌نسی رۆڵی خه‌یاڵ و خه‌یاڵكراوی
له فیكری پۆست مۆدێرن به‌رجه‌سته كرد و له وێوه
فره‌حه‌قیقه‌ت و فره‌ره‌هه‌ندی كرانه‌وه و ره‌خنه و
به‌دواداچوونی نه‌گوتراوه‌كانی هه‌ڵگرتوه، به‌دیوه‌كه‌ی دیكه‌ش
به هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی لۆگۆس و سینترالیه‌ت، ئه‌رزش و نرخی بۆ
رووه جیاوازه‌كان و په‌راویزه‌كان گه‌ڕانده‌وه، كه‌واته له‌پاش
شۆڕشی فه‌ره‌نسا گه‌ڕانه‌وه بۆ خه‌یاڵ و خه‌یاڵكراو هه‌رگیز له
په‌نا بردن بۆ (سروش) خۆی نادۆزێته‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر
گه‌ڕانه‌وه بۆ خه‌یاڵ له‌پێش شۆڕشی فه‌ره‌نسا و له‌میانی
ره‌هه‌نده ئایینیه‌كه‌یه‌وه، په‌نا بردن بێ بۆ سروش تاكو له
رێگه‌ی سروشه‌وه شوێنێكی بۆ چاره‌سه‌ركردنه‌كان چه‌نگ كه‌وێت،
یان به‌مانایه‌كی دیكه ئه‌گه‌ر ئه‌و كات مرۆڤ له به‌رامبه‌ر
دیارده سروشتیه‌كان له‌هه‌موو چه‌كێ داماڵدرابێ، ئه‌وه ئه‌مڕۆ
ئه‌و گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ خه‌یاڵ بایه‌خدانێكی مه‌عریفی نوێیه،
ئه‌و گه‌ڕانه‌وه‌یه، گه‌ڕانه‌وه نییه بۆ رابردو و شێوازه‌كانی
رابردوو، به‌ڵكو تیشك خستنه‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له دووتوێی
ره‌خنه و لێكۆڵینه‌وه و پشكنین و به‌دواداچوونه‌وه، ئه‌وه‌ش
چه‌مكی (سروش) له مانا ته‌قلیدییه‌كه رزگار ده‌كات، ئه‌و مانا و
ده‌لاله‌تانه ته‌جاوز ده‌كات كه پێشتر باوه‌ڕییان پێ‌هه‌بوو،
به‌م جۆره‌ش خه‌یاڵ ده‌بێته به‌شێك له پێكهاته‌ی عه‌قڵی
سه‌رده‌م، وه‌ك چۆن به دیوه‌كه‌ی دیكه‌ش راسته‌وخۆ ته‌عبیر له
گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌رزش ده‌كات بۆ ئایین و به‌رز نرخاندنی
پێكهاته‌یه‌ك له پێكهاته‌كانی فیكری ئایینی ده‌گه‌یه‌نێ،
به‌ڵام نه‌ك به‌و مانایه‌ی كه ئایین ته‌واوی به‌شه‌كانی
دیكه‌ی عه‌قڵ و بیركردنه‌وه و مه‌عریفه بخاته ژێر ركێفی خۆی،
به‌ڵكو به‌و
مانایه‌ی كه ئایین ده‌شێ وه‌ك به‌شێك له پێكهاته‌ی عه‌قڵ و
بیركردنه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ رۆڵی خۆی بگێڕێ، هه‌ر له‌وێشه‌وه ئایین
ده‌توانێ به‌شداری له عه‌قڵی سه‌رده‌مدا بكات و ده‌رگا به
رووی فیكر و مه‌عریفه‌ی سه‌رده‌مدا بكاته‌وه، وه‌ك چۆن هه‌ر
لێره‌شه‌وه ده‌شێ به‌شێك له گۆڕانكاریه‌كانی سه‌رده‌م
له به‌رده‌وامیه‌تی فیكر و مه‌عریفه‌دا هه‌ڵگرینه‌وه،
كه‌واته مێژووی گه‌شه‌ی فیكری له مێژووی ته‌واوی فیكره
جیاوازه‌كان پێكهاتووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌مڕۆ فیكر
ئه‌وه نییه كه ته‌واوی یه‌كه ئاماده كراوه‌كان له خۆ بگرێ،
به‌ڵكو ئه‌مڕۆی فیكر و مه‌عریفه شێوازی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و
یه‌كه فیكرییانه ده‌گه‌یه‌نێ، هه‌ر لێره شه‌وه ئاركۆن
پێیوایه عه‌لمانیه‌ت كه به‌رهه‌می فیكری پۆست مۆدێرنه، به‌ر
له هه‌رچی یه‌كێكه له كۆشش و ده‌ستكه‌وته‌كانی رۆحی
به‌شه‌ریه‌ت.
عه‌بدولموته‌لیب عه‌بدوللا
په‌راوێزو سه‌رچاوه‌كان
1-
بڕوانه(عه‌لمانیه‌ت و ئایین) د.موحه‌مه‌د ئه‌ركۆن
له‌وه‌رگێڕانی(نه‌وزاد ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د)
زنجیره‌ی‌كتێبی‌ده‌زگای‌چاپ و په‌خشی‌سه‌رده‌م ژماره(201)ی(2005)
ل40.
2-
بڕوانه: الكتابه‌والاختلاف، جاك دریدا – ترجمه‌كاڤم جیهاد –
تقدیم، محمد علال، دار توبقال للنشر 1988.
3-
بڕوانه: مدخل الفكر الفلسفی، جوزیف بوخنیسكی– ترجمه:
د.محمود حمدی زقزوق. دار الفكر العربی/1996 ل 39
(گۆرگیاس،483-375، پ م ، فه‌یله‌سوفێكی‌سۆفستایی‌گومانكاره) .
4-
بڕوانه: ه.س.پ. ل40-44 (دیكارت،1596-1650).
5-
بڕوانه: گۆڤاری، الفكر العربی المعاصر، ژماره(6/7) نووسینی‌جۆرج
زیناتی.
6-
بڕوانه: عه‌لمانیه‌ت و ئایین. ه. س. پ. ل75.
7-
ه. س. پ. ل63.
8-
بڕوانه: (www.alimparatur.com)
نووسینی: جه‌وده‌ت زیاده.
9-
عه‌لمانیه‌ت و ئایین. ه. س. پ. ل73.
10- ه. س. پ.
ل23.
حوزه‌یران 2005
هه‌ولێر
|