پرۆسیسه‌كردنی گه‌نده‌ڵی
له‌نێوان خه‌باتی شاخ‌و خه‌باتی شار
بێگومان قسه‌كردن له خه‌باتی شاخ‌و خه‌باتی شار ده‌چێته بواری
سوسیۆ-كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سوسیۆ-رۆشنبیریی‌و سوسیۆ-سیاسییه‌وه،
له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا به‌دواداچوونی پێكهاته‌ی ده‌روونی مرۆڤی
شاخ‌و مرۆڤی شار ده‌بێته یه‌كێك له بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كان،
هه‌روه‌ك به‌دیوه‌كه‌ی دیكه‌ش هه‌لومه‌رجی واقیعی‌و زه‌مه‌نی
وه‌ك زه‌روره‌تێك بۆ دنیابینی، شوێنكه‌وته‌ی خۆی وه‌رده‌گرێ.
ده‌مه‌وێ بڵێم ئه‌گه‌رچی ئه‌و نووسینه وه‌ك پێویست‌و
به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی خۆی نمایان ناكات، به‌ڵام ده‌شێ
هه‌وڵێك بێت بۆ خوێندنه‌وه‌ی خه‌باتگێڕی شاخ‌و خه‌باتگێڕی شار
له كۆمه‌ڵگای كوردی‌و له‌وێشه‌وه هه‌وڵده‌ده‌ین به گوتاری
ئاسۆیی‌و گوتاری ستوونییه‌وه په‌یوه‌ستی بكه‌ین‌و جۆرێك له
هاڕمۆنییه‌ت له‌نێوان گه‌نده‌ڵی وه‌ك به‌رهه‌می ساویلكه‌یی
(ئاگایی –فیكری) كوردی، گه‌نده‌ڵی وه‌ك نه‌بوونی
یاده‌وه‌رییه‌كی قوڵ دروست بكه‌ین.
ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی به كۆمه‌ڵگایه‌كی ئایینی بژمێرین له
پاڵ خه‌باتی شاخ ده‌توانین ئاماژه به‌هه‌ژموونی گوتاره
ئاسۆییه‌كان بكه‌ین، به‌و مانایه‌ش (من)ی نێو ئه‌و گوتاره منێكی
(دروست) نییه، نه‌ك له‌گه‌ڵ ترادیسیۆنه‌كان هه‌ڵناكات، یان
هه‌ڵگری دنیابینی‌و مه‌عریفه‌ی جیاوازه، به‌ڵكو به‌و مانایه‌ی
كه (من)ێكه په‌یوه‌ندی به‌گوتاری زاڵی كۆمه‌ڵگاوه هه‌یه،
گوتاری زاڵی كۆمه‌ڵگای كوردیش بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كه‌ی له ئایین
دێته به‌رهه‌م، گوتاری ئایینیش هه‌میشه له‌سه‌ر (په‌رچه‌كردار)
راده‌بێته‌وه، په‌رچه‌كرداریش خه‌یاڵ‌و بیركردنه‌وه دووچاری
جۆرێك له بنبه‌ستبوون ده‌كات.
ئه‌گه‌ر به‌شێك له
پێكهاته‌ی ئه‌و منه په‌یوه‌ندی به‌گوتاری زاڵی ئایینییه‌وه
هه‌بێت، به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ی
په‌یوه‌ندی به‌ئاراسته‌كردنی حیزبه‌وه ده‌كات، له‌نێوان
ئاراسته‌كردنی حیزبیانه‌و شوێنكه‌وتنی ترادیسیۆنه‌كان
ده‌بێ ئاماژه به‌دوو خاڵ بده‌ین یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه
كه حیزبی كوردی هیچ كاتێك نه‌یتوانیووه به‌رنامه‌و
تیۆره‌كانی خۆی له فیكر‌و ئه‌زموون‌و واقیعی كوردی هه‌ڵێنجێ،
به‌ڵكو هه‌میشه له‌سه‌ر به‌رنامه‌و تیۆره ئاماده‌كراو‌و فیكره
وه‌رگیراوه‌كانی ئه‌ویدیكه كاری كردووه، توانای خۆی ته‌نها
له‌گونجان‌و رێكخستن‌و بۆیه‌كردنی به‌رنامه‌ی ناوبراو
تاقیكردۆته‌وه، ده‌رئه‌نجامی ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر هێنانی ئاگایی
بێت، بێگومان ئه‌و ئاگاییه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له فیكر‌و
ئه‌زموون‌و واقیعی كوردی هه‌ڵنه‌قوڵاوه بۆیه ناتوانین به
ئاگاییه‌كی دروستی دابنێین، لێره ده‌شێ ئه‌و ئاگاییه به
ئاگایی (ساخته) ناوزه‌د بكه‌ین، ئاگایی ساخته به‌و مانایه دێ
كه حیزب له ئاگایی ئه‌ویدیكه كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت بێ ئه‌وه‌ی
بتوانێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی كۆمه‌ڵگا بیگونجێنێ، یان
بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كی‌و ئه‌رزییه‌تێكی له‌باری له كۆمه‌ڵگا بۆ
فه‌راهه‌م بكات، بۆیه ئه‌و ئاگاییه ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی
عه‌قڵ‌و بیركردنه‌وه‌و ئبیبداعی فیكری‌و مه‌عریفی حیزب‌و
كۆمه‌ڵگاوه.
كه‌واته ئه‌و منه‌ی كه حیزبی كوردی له شاخ دروستی كردووه،
منێكی ترادیسیۆنی‌و گۆشكراو به گوتاره ئاسۆییه‌كان بووه، نه
به‌ته‌واوی هه‌ڵقوڵاوی واقیعی كوردییه، نه گۆشكراوه
به‌ئاگاییه‌كی كوردانه، به‌و مانایه‌ش ئاراسته‌كردنی حیزبی
جۆره (من)ێك دروست ده‌كات كه په‌یوه‌ندی به واقیع‌و
دنیابینی‌و خه‌یاڵبینی كوردییه‌وه كزه (دواجار خودی ئه‌و
ئیشكالییه‌ته له بۆشایی تاكی كوردی‌و دنیابینی
كۆمه‌ڵگای كوردی ره‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بینرێت).
زۆر ئاشكرا‌و دیاره ئه‌وه‌ی كه هانی ئه‌و منه ده‌دات
جێكه‌وته‌ی دنیابینی جیاواز نییه، وه‌ك حیزبی كوردی بیری
لێده‌كاته‌وه، به‌ڵكو به‌شێكی ده‌چێته پاڵ دروستبوونی
په‌رچه‌كرداری ده‌سه‌ڵاتی ئایینییه‌وه، واته په‌رچه‌كرداری
ئه‌و منه به‌پێی
یاسا ئایینی‌و ده‌سه‌ڵاتی ئایینی به‌رێوه ده‌چێ، ئه‌وه‌ش
به‌ره‌و خاڵی دووه‌مان ده‌كاته‌وه.
كه‌واته ده‌توانین بڵێین
ئه‌و تاكه كوردییه‌ی كه (خه‌باتی شاخ) دروستی ده‌كات تا
سنوورێكی زۆر ناتوانین به دروستی له قه‌ڵه‌م بده‌ین، به‌ڵكو
له باشترین حاڵه‌تدا ده‌توانین به تاكی شوێنكه‌وتووی بێ
پرسیاری بیژمێرین، به‌و مانایه‌ش خه‌باتگێری كوردی
خه‌باتگێرێكه له رووی ئاگاییه‌وه ساویلكه‌و له رووی
ده‌روونییه‌وه به‌په‌رچه‌كردار بارگاوی كراوه، سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌ش له رووی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تییه‌وه بێ پڕۆژه‌یه،
لێره‌وه ده‌بینین ئه‌و تاكه به‌رده‌وام دووچاری جۆرێك له
دوالیزمییه‌ت ده‌بێته‌وه، له‌لایه‌ك په‌روه‌رده‌ی گوتار‌و
دنیابینی ئایینییه، له‌لایه‌كی دیكه ئاراسته‌كراوه به
ئاگاییه‌كی ساخته‌و به‌رنامه‌یه‌كی نه‌گونجاو به كۆمه‌ڵگای
كوردییه‌وه.
ده‌مانه‌وێ بڵێین بوونی ئه‌و دوالیزمییه دواجار له‌نێو تاكی
كوردی رێگا بۆ جۆرێك له‌بۆشایی خۆش ده‌كات‌و هه‌ستی
نه‌ته‌وایه‌تی به‌ره‌و دووله‌تبوون ده‌بات،
واته ئه‌گه‌ر گوتار‌و دنیابینی ئایینی له یاسای (العین
بالعین) تاكی كوردی دووچاری په‌رچه‌كردار كردبێته‌وه، ئه‌وه
گوتاری حیزبه‌كان له ئاگایی ساخته‌وه ئه‌و تاكه ئاراسته‌ی
بۆشایی ناوبراو ده‌كات، به‌رهه‌می ئه‌و دوو وێنه‌یه‌ش هیچ
سنوورێك بۆ عه‌قڵ‌و بیركردنه‌وه‌و خه‌یاڵ به‌جێناهێڵێ،
هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كیش
دووچاری ئه‌و دوالیزمییه‌ته بێته‌وه بێگومان
له‌بیركردنه‌وه‌دا به‌ره‌و په‌رگیری ده‌چێ.
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه هه‌وڵده‌ده‌م پرۆسیسه‌كردنی
گه‌نده‌ڵی له خه‌باتی شاخ به نه‌بوونی فیكری، یان ئیفلیجی
فیكری كوردییه‌وه په‌یوه‌ست بكه‌م، به‌و مانایه‌ی كه‌وه‌ك
عه‌قڵ توانایه‌كی زیندووی بۆ به‌رهه‌مهێنانی فیكر پێ نییه،
ئه‌وه‌ش هه‌رگیز ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه نه‌توانین له گۆشه
نیگا‌و دیدی دیكه‌وه خوێندنه‌وه بۆ گه‌نده‌ڵی بكه‌ین،
هه‌روه‌ها به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و خوێندنه‌وه‌یه تاكه
خوێندنه‌وه‌و به‌رجه‌سته‌كه‌ری گوتاری ئاسۆیی‌و گوتاری
ستوونی نییه، له‌لایه‌كی دیكه‌ش هه‌رگیز مه‌به‌ستمان بێ
نموودكردنی حیزبی كوردی نییه، چونكه حیزبی كوردی وێرایی
ئه‌و هه‌موو ره‌خنانه، له ماوه‌یه‌ك له ماوه‌كان هه‌ڵگری
ئاڵای ئازادی‌و سه‌رفرازی‌و رزگاری بووه‌و لانه‌ی
سته‌مدیده‌و چه‌وساوه‌و زوڵم لێكراوان بووه، به‌دیوه‌كه‌ی
دیكه‌ش قسه‌كردنمان له‌سه‌ر ئایین به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌لێدانی
ئایین ناكه‌وێته‌وه‌و په‌یوه‌ندی به بێ نرخكردنی پیرۆزی
ئایینی‌و رۆحانییه‌ته‌وه نییه، چونكه پێمانوایه مه‌سه‌له‌ی
پیرۆزی‌و رۆحانییه‌ت زۆر له‌وه به‌رفره‌وانتر ده‌كه‌وێته‌وه‌و
به‌شێكی زۆری ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ی بیركردنه‌وه‌ی واقیعیانه‌و
به‌رژوه‌نحوازانه‌وه، به‌ڵكو ده‌شێ په‌یوه‌ندی به
ته‌ره‌سوباتی ئایینی‌و كێشه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئایینییه‌وه هه‌بێ
به‌و مانایه‌ی كه به‌رده‌وام ده‌سه‌ڵاتی ئایینی بیركردنه‌وه‌و
جیاوازییه‌كان ته‌كفیر ده‌كات‌و هه‌موو شێوه‌كانی گفتوگۆ‌و
ده‌مه‌ته‌قێی مۆدێرنانه ده‌خاته خانه‌ی دژه‌وه‌و سه‌نگه‌رییان
لێده‌گرێت، ئه‌وه‌ش له‌و بڕوایه‌وه دێت كه مرۆڤ بوونه‌وه‌رێكی
گه‌ڕۆك‌و داهێنه‌ره، ده‌بێ رێزی لێبگیرێ‌و ئه‌رزش بۆ بیر‌وڕا‌و
خه‌ونه جیاوازه‌كانی دابنرێت.
كه‌واته ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان خه‌باتگێر‌و گوتاری ئایینی
به‌رهه‌مهێنه‌ری په‌یوه‌ندی نێوان خه‌باتگێر‌و گوتاری حیزبی
بێ، ئه‌وه بۆشایی بیركردنه‌وه‌ی تاكی خه‌باتگێر خۆی له
نێوان په‌رچه‌كردار‌و ئاگایی ساخته ده‌دۆزێته‌وه، به‌مجۆره
ده‌توانین بڵێین گوتاری خه‌باتگێری كوردی بێ بنه‌ما‌و
ئیبداعه‌و ئاسۆییانه رێده‌كات، گوتاری ئاسۆیش گوتارێكی بێ
جوله‌و وه‌ستاوه له‌سه‌ر شێوه‌ی پارێزگاریكردن له‌خۆ
راده‌بێته‌وه، وه‌ك چۆن به‌هیچ شێوه‌یه‌ك جیاوازی قبوڵ ناكات،
به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش سنووره‌كانی خۆی بۆ ئه‌ویدیكه ناكاته‌وه،
قبوڵنه‌كردنی جیاوازی‌و نه‌كردنه‌وه‌ی سنووه‌ره‌كان بۆ
ئه‌ویدیكه وێنه‌ی ئه‌و دوالیزمه ده‌كێشێ كه تاكی كوردی
له‌خۆیدا هه‌ڵیگرتووه، بۆشایی نێوان ئه‌و دوو ئاراسته‌كردنه‌ش
ده‌بێته لانه‌ی جۆرێك له پرۆسیسه‌كردنی گه‌نده‌ڵی به مانا
فیكرییه‌كه‌ی، بنه‌مای سه‌ره‌كی ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ش دواجار له
به‌دواداچوونی فیكری كوردی زۆر به روونی به‌دیار ده‌كه‌وێت،
كه‌واته دوالیزمیه‌ت‌و دوالیزمیه‌تی فیكری جگه له‌وه‌ی منێكی
هه‌ڵپه‌رست دروست ده‌كات، تاكێكی بێ توانا له‌رووی عه‌قڵ‌و
مه‌عریفه‌و بێ پرۆژه له‌رووی خه‌ونبینی‌و ساویلكه له‌رووی
ئاگاییه‌وه دێنێته به‌رهه‌م، هه‌موو ئه‌وانه‌ش ئه‌گه‌ر
له‌به‌رامبه‌ر شێوه دروسته‌كه سه‌یریان بكه‌ین خه‌سڵه‌تگه‌لێكن
دواجار رێ بۆ گه‌نده‌ڵی خۆش ده‌كه‌ن، تاكی گه‌نده‌ڵیش جگه له
گه‌نده‌ڵی فیكری به مانا مه‌عنه‌وییه‌كه‌ی دواجار گه‌نده‌ڵی
ئیداریش به مانا مادییه‌كه پرۆسیسه ده‌كات.
لێره وه‌ك چۆن گوتاری شاخ‌و دنیابینی ئه‌و گوتاره له شێوه
ئاسۆییه‌كه‌ی هه‌ڵده‌گرینه‌وه، به هه‌مان شێوه‌ش ده‌توانین ئه‌و
بۆشاییه‌ی كه تاكی كوردی هه‌ڵیگرتووه به گه‌نده‌ڵی فیكری
ناوبه‌رین، به‌و مانایه‌ش خه‌باتگێڕی شاخ سه‌ره‌ڕای
سه‌ركێشییه‌كانی له‌رووی جه‌سته‌وه كه‌چی له‌رووی فیكره‌وه
سه‌ر به‌گوتاره ئاسۆییه‌كانه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌یتوانیووه
له‌رووی عه‌قڵ‌و مه‌عریفه‌و بیركردنه‌وه داهێنان بخاته‌وه،
وه‌ك چۆن له‌رووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه به‌رده‌وام له‌سه‌ر
په‌رچه‌كردار‌و ساویلكه‌یی (به‌مانای له‌بیرچوونه‌وه) كار
ده‌كات.
ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه به‌شێك له‌خوێندنه‌وه‌ی تاكی
كوردی‌و بیركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای كوردی بێت، ئه‌وه
به‌شه‌كه‌ی دیكه واته ئه‌وه‌ی به خه‌باتی شار ناومان برد به
ته‌واوكه‌ری دێته‌وه، لێره خه‌باتی شار به مانا گشتییه‌كه
له‌وه‌دایه كه جۆرێك له هوشیاری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئاگایی
سیاسی به‌رجه‌سته بكات، به‌دیوه‌كه‌ی دیكه‌ش رێگا بۆ جیاوازی‌و
خه‌ونه كه‌بتكراوه‌كان بكاته‌وه، وه‌ك چۆن ئاسانكاری بێت بۆ
وشه وسبه‌لێكراوه‌كان، به كورتی خه‌باتی شار ده‌بێ هه‌ڵگری
گوتاری شار بێت.
به‌ڵام وه‌ك ده‌بینین ئه‌مڕۆ له‌سایه‌ی گوتاری شار مرۆڤی كوردی
به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو قوربانی‌و راوه‌دوونان‌و
تۆقاندن‌و كوشتن‌و....... له ته‌واوی رووه‌كانی ژیان‌و
رۆشنبیریی‌و ژیاریدا زه‌ره‌رمه‌ندترین مرۆڤه، چونكه ده‌سه‌ڵاتی
كوردی وه‌ك پێویست نه‌یتوانیووه خه‌ون‌و ئاره‌زووه‌كانی بێنێته
دی، نه‌ك هه‌ر هێنده‌ش به‌ڵكو به‌رده‌وام راسته‌خۆ‌و نلراسته‌خۆ
ده‌یخاته په‌راوێزه‌وه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك وه‌ك هاوڵاتی
مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ناكات‌و هه‌میشه له چاوی بیروڕا
سیاسییه‌كه‌یه‌وه ده‌یخوێنێته‌وه نه‌ك كوردانه‌كه‌ی، له
دووتوێی ئه‌و خوێندنه‌وه‌و ریتمه‌شه‌وه له‌ده‌رئه‌نجام وه‌ك
ده‌بینین نه‌ته‌وه‌یه‌ك دووله‌ت ده‌بێت، كه‌واته ده‌گه‌ینه
ئه‌وه‌ی كه حیزبی كوردی نه‌ك هه‌ر نه‌یتوانیووه له‌رێگه‌ی
عه‌قڵ‌و مه‌عریفه‌و فیكره‌وه به‌رنامه بۆ خۆی داڕێژێت، به‌ڵكو
نه‌یتوانیووه به‌رنامه‌كانی خۆیشی به پێی ئه‌زموون‌و ئاگایی
شار به‌ره‌و چاكسازی به‌رێت‌و به‌رفره‌وانی بكات، به‌دیوه‌كه‌ی
دیكه‌ش به‌درێژای ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری نه‌یتوانیووه وه‌ك
پێویست بژێوی ژیان به‌رز بكاته‌وه، نه‌ك هه‌ر هێنده به‌ڵكو له
شه‌ڕی براكوژی تا راده‌یه‌كی زۆریش ئاستی به‌مرۆڤبوونی
به‌هه‌موو ماناكانییه‌وه خسته كێشه‌وه، تۆ له‌وه بگوزه‌رێ كه
له میدیاكان چه‌ند مه‌سه‌له‌كانی دیموكراسیه‌ت‌و ئازادی‌و
كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی هه‌رزان فرۆش ده‌كرێت، تۆ له‌وه ده‌رچوو له
ماڵی كوردی چه‌ند گوێبیستی مافی مرۆڤ‌و ئافره‌ت‌و منداڵ
..........هتد ده‌بیت، ته‌نها وه‌ره سه‌یری ئه‌و هه‌موو بنكه‌و
باره‌گا حیزبیانه بكه كه كه‌وتوونه‌ته دووتوێی كۆڵان‌و
داڵانه‌كانی شاره‌وه، هه‌روه‌ها تۆ سه‌یری مه‌سه‌له‌ی
كاره‌با‌و ئاو‌و رێگا‌و بان‌و فه‌رزكردنی پاسه‌وانه حیزبیه‌كان
بكه به‌سه‌ر خه‌ڵكانی لێهاتوو‌و دڵسۆز‌و نیشتیمانپه‌روه‌ر،
ئه‌وسا هه‌ستده‌كه‌ی له ژیانی رۆژانه‌و له ژێر ده‌سه‌ڵاتی
حیزبی كوردییه‌وه مرۆڤ ئه‌وه‌نده بێ نرخ ده‌كرێت كه بێز
له‌بوونی خۆی بكاته‌وه، ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان
ته‌عبیر له راوه‌ستانی واقیع بكا‌و دۆگما بنوێنێ، ئه‌وه
له‌گه‌ڵ گوتاری شار ته‌واو پێچه‌وانه ده‌كه‌وێته‌وه، هه‌ر
له‌وێشه‌وه ئه‌گه‌ر سه‌یری تاكی كوردی بكه‌ین ئه‌و تاكه‌ی
حیزب له‌شاخ هێنایه به‌رهه‌م ده‌بینین هه‌تا ئێستاش ناتوانێ
به‌شێوه‌یه‌كی ئاسای شته‌كان بخوێنێته‌وه‌و حه‌قیقه‌ته‌كان
لێكجیابكاته‌وه، ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر ده‌لاله‌تێكی هه‌بێ راسته‌وخۆ
په‌یوه‌ندی به (له‌یادچوونه‌وه)و (په‌ڕگیری) دایه.
لێره‌وه ده‌توانین بڵێین ده‌سه‌ڵاتی كوردی به‌قه‌د ئه‌وه‌ی كار
له‌سه‌ر دوالیزمییه‌تی تاكی كوردی ده‌كات، هێنده‌ی كار له‌سه‌ر
به‌رفره‌وانكردنی بۆشاییه‌كانی تاكی كوردی ده‌كات، هێنده
له‌خه‌می به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاگایی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئاگایی
سیاسی‌دا نییه، نه‌ك هه‌ر هێنده‌ش به‌ڵكو به‌پێی
به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی به شێوه‌یه‌كی ترسناك لاقه‌ی
بۆشایی ناوبراو ده‌كات كه له شاخ دروستی كرد، كه ده‌ڵێین
به‌شێوه‌یه‌كی ترسناك به‌و مانایه‌یه كه ئه‌مڕۆ
ئه‌و بۆشایییه به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان به‌ره‌و پوچگه‌رایی‌و
بێهوده‌یی ده‌بێته‌وه، وه‌ك چۆن هه‌ر له میانی ئه‌و
بێهوده‌ییه فیكری‌و رۆحییه‌ی تاكی كوردی‌و هه‌ر له دووتوێی
ئه‌و خه‌یاڵدانه له‌ت له‌تكراوه ده‌شێ به‌شێوه‌یه‌كی
ناراسته‌خۆ شێوه‌كانی له‌یادچوونه‌وه به‌رجه‌سته بكه‌ین،
هه‌ندێجاریش بۆشایی ناوبراو به‌ره‌و شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كانی
تووند‌و تیژی‌و تیرۆر ده‌چێ، بێگومان له‌و چه‌ند ساڵه‌ی ماوه‌ی
ده‌سه‌ڵاتی كوردی وێنه‌ی ئه‌و شێوانه‌مان به‌چاوی خۆمان بینی.
لێره به‌دوا هه‌وڵده‌ده‌ین درێژبوونه‌وه‌ی بۆشایی تاكی كوردی
به خه‌باتی شاره‌وه په‌یوه‌ست بكه‌ین‌و له‌وێشه‌وه دووباره
هه‌مان دوالیزمیه‌تی شاخ له شار هه‌ڵده‌گرینه‌وه، وه‌ك
له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان بۆ كرد ئه‌گه‌ر خه‌باتی شاخ دیاریترین
ته‌عبیر بێت له په‌رچه‌كردار‌و ساویلكه‌یی، ئه‌وه به
دیوه‌كه‌ی دیكه‌ش ده‌شێ دیاریترین ته‌عبیریش بێت له هه‌ستی
كوردانه، به‌و مانایه‌ش خه‌باتگێری كوردی ئه‌و تاكه‌یه كه
به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان ته‌عبیر له‌هه‌ستی كۆمه‌ڵگا ده‌كات،
ئه‌وه‌ی راسته‌خۆش لێره مه‌به‌ستمه به‌رجه‌سته‌كردنی ئه‌و
متمانه‌یه كه له‌نێوان خه‌باتگێر‌و كۆمه‌ڵكادا هه‌بوو،
هه‌ڵبه‌ته ئه‌و متمانه‌یه ده‌شێ به‌جۆرێك له جۆره‌كان به
متمانه‌ی نێوان گوتاری ئاراسته‌كراوی ئایینی‌و گوتاری
ئاراسته‌كراوی حیزبی له‌قه‌ڵه‌می بده‌ین، به‌و مانایه‌ش
تواناكانی حیزبی كوردی له خه‌باتی شاخ هه‌ر ته‌نها له‌و
متمانه دروستكردنه‌دا خۆی ده‌نوێنێ، وه‌ك پێشتر گوتما گوتاری
حیزبی كوردی خاوه‌ن دنیابینی جیاواز‌و بیروڕای جیاواز‌و دیدی
جیاواز‌و وێناكردنی جیاواز نه‌بووه، هه‌روه‌ك چۆن گوتارێك
نه‌بووه هه‌ڵقوڵاوی ناخی كۆمه‌ڵگا بێت، بۆیه ده‌توانین ئه‌و
متمانه‌یه له رێكه‌وتنی حیزب‌و كۆمه‌ڵگا هه‌ڵبگرینه‌وه، ئه‌و
رێكه‌وتنه رێكه‌وتنێكه راسته‌وخۆ وه‌ك چۆن په‌یوه‌ندی به
به‌رژه‌وه‌ندی حیزبه‌وه ده‌كات به هه‌مان شێوه‌ش په‌یوه‌ندی
به به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌گاوه هه‌یه، ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ك
جۆرێك بێت له دیماگۆجییه‌ت، ئه‌وه له لایه‌كی دیكه جۆرێكه
له دۆگما.
كه‌واته خه‌باتگێڕی كوردی له لایه‌ك ته‌عبیر له گوتاری
كۆمه‌ڵگا ده‌كات‌و هه‌ڵقوڵاوی ناخی ئه‌و گوتاره‌یه له لایه‌كی
دیكه هه‌ڵگری گوتارێكی ئاراسته‌كراوی حیزبیه‌و له
ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا وه‌رگیراوه، یه‌كه‌میان وه‌ك گوتمان
په‌رچه‌كردار به‌رهه‌م دێنێ دووومیان ئاگایی ساخته، به‌مجۆره
وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت په‌یوه‌ندی نێوان كۆمه‌ڵگا‌و خه‌باتگێڕ
په‌یوه‌ندییه‌كی ئاڵۆزه، په‌یوه‌ندییه‌كه ده‌شێ راڤه‌ی
جیاواز‌و خوێندنه‌وه‌ی جیاواز له‌خۆ بگرێت، ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین
ستراتیژیه‌تی ئه‌و په‌یوه‌ندییه له ئامانجه وێناكراوه‌كانی
خه‌باتگێڕ هه‌ڵگرینه‌وه، له‌و خاڵه‌وه خه‌باتی شاخ خه‌باتێك بوو
ئه‌گه‌رچی بۆشاییه‌كی دیاری له ناخی تاكی كوردی چێكرد،
كه‌چی حیزبی كوردی توانی ئه‌و بۆشاییه به وێنه‌كانی دوژمنی
سته‌مكار‌و ویژدانی كوردانه پڕبكاته‌وه، به‌ڵام هه‌ندێجار ئه‌و
وێنه‌یه ئه‌وه‌نده كاڵه كه كۆمه‌ڵگا هه‌ستی به‌رامبه‌ر
ناجولێ.
ئه‌گه‌ر به‌گشتی خه‌باتی شاخ بۆشایی ناوبراو به چه‌ند
وێنه‌یه‌ك پرٍِبكاته‌وه‌و
كۆمه‌ڵگاش له‌وێوه ئه‌و وێنانه به به‌رهه‌می خۆی له قه‌ڵه‌م
بدات، ئه‌وه بێگومان راسته‌وخۆ به ئاماده‌یی زوڵم‌و
زۆردارییه‌وه به‌نده، واته یه‌كێك له هۆیه‌كانی
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ قۆناغێك كه مرۆڤی كوردی مرۆڤێكی زیاد له
پێویست چه‌وساوه بووه، به دیوه‌كه‌ی دیكه‌ش حیزبی كوردی
توانیوویه‌تی وێنه‌ی دوژمن زیاد له پێویست ناشرین‌و قێزه‌ون
بكێشێ، تاسنوورێك كه هه‌رگیز قابیلی دانوستان نه‌بێت، كه‌واته
رووه‌كه‌ی دیكه‌ی گوتاری شاخ ده‌بێته گوتاری ئازادی.
به‌ڵام (خه‌باتی شار) كه ئێمه له راپه‌ڕینی (1991)
به‌رجه‌سته‌ی ده‌كه‌ین‌و به قۆناغی فه‌رمانڕه‌وایی ده‌سه‌ڵاتی
كوردی دایده‌نێین‌و له‌وێوه هه‌وڵی خوێندنه‌وه‌ی ده‌ده‌ین، به
جۆرێك له جۆره‌كان هه‌وڵده‌ده‌ین بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و
گوتاره له دووتوێی گوتاری شار بخوێنینه‌وه، گوتاری شاریش
واته گوتاری عه‌قڵ‌و مه‌عریفه‌و جیاوازی، كه‌واته خه‌باتی
شاخ له به‌رامبه‌ر خه‌باتی شار ته‌واو جیاواز ده‌كه‌وێته‌وه،
چونكه ئه‌گه‌ر خه‌باتی شاخ ئاكامی سه‌ره‌كی رزگاری بێت
له‌ده‌ست زوڵم‌و زۆرداری، ئه‌وه خه‌باتی شار له پێناو
به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی بیركردنه‌وه‌و مه‌عریفه‌و ئاستی ژیان‌و
ژیاری كار ده‌كات، به‌دیوه‌كه‌ی دیكه‌ش خه‌باته له پێناو
دانوستان‌و گفتوگۆ‌و بیروڕا گۆڕینه‌وه.
كه‌واته ده‌توانین بڵێین ئه‌گه‌ر گوتاری شار گوتاری
عه‌قڵانیه‌ت‌و فیكر‌و مه‌عریفه بێت، گوتاری عه‌قڵانیش به‌شێكی
زۆری قسه‌كردن بێت له‌سه‌ر جیاوازییه‌كان، ئه‌وه خه‌باتی شار
ده‌بێ خۆی له پێكه‌وه‌ژیان‌و قبوڵكردنی جیاوازییه‌كان‌و
هه‌مه‌ڕه‌نگیدا بنوێنێ، به‌و مانایه‌ش گوتاری خه‌باتی شار
ته‌واوی بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی خۆی له خۆشگوزه‌رانی‌و
پێكه‌وه ژیان‌و شه‌فافییه‌ت‌و ئه‌رزش دانان بۆ ئه‌ویدیكه‌و
ئازادییه‌كانی ئه‌ویدیكه هه‌ڵده‌گرێته‌وه.
لێره‌وه ده‌توانین بڵێین وه‌ك چۆن بیركردنه‌وه‌ی مه‌عریفی
به‌پێی میتۆدی جیاواز ده‌ق‌و كۆمه‌ڵگا ده‌خوێنێته‌وه، بێ
ئه‌وه‌ی هیچ یه‌كێك له‌خوێندنه‌وه‌كان نكۆڵی له‌ئه‌ویدی بكات،
به هه‌مان شێوه بیركردنه‌وه‌ی خه‌باتی شار ده‌بێ به‌رده‌وام
به‌رگری له جیاوازییه‌كان‌و ئازادییه‌كانی ئه‌ویدیكه بكات.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر خه‌باتی شاخ‌و متمانه‌ی خه‌باتی شاخ په‌یوه‌ندی
به دوژمن‌و هه‌ستی ناوه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا‌و وێنه‌ی دوژمنه‌وه
هه‌بێت، ئه‌و متمانه‌یه له خه‌باتی شار په‌یوه‌ندی به
پاسه‌وانانی حیزب‌و سه‌رمایه‌داری حیزب‌و بیركردنه‌وه‌و
دنیابینی‌و سیماكانی ژیان‌و دادپه‌روه‌ری‌و راستگۆییه‌وه
ده‌كات.
ئه‌گه‌ر له نێوان ئه‌و دوو قۆناغه سه‌یری حیزبی كوردی بكه‌ین
ده‌توانین زۆر به ئاسانی ناودژییه‌كان هه‌ست پێبكه‌ین، هه‌روه‌ها
ئه‌گه‌ر خه‌باتی شاخ وه‌ك گوتمان جۆرێك له متمانه‌ی دروست
كردبێ، ئه‌و متمانه‌یه په‌یوه‌ندی به توانای حیزبه‌وه
هه‌بێ، ئه‌وه له خه‌باتی شار حیزبی كوردی تا دێ ئه‌و
توانایه له‌ده‌ست ده‌دات‌و به‌دیوه‌كه‌ی دیكه‌ش تا دێ هه‌ستی
كۆمه‌ڵگا به‌رامبه‌ر به (خه‌باتگێڕ) پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه،
ئه‌وه‌ش راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌عه‌قڵ‌و مه‌عریفه‌و ئاگایی
شاره‌وه هه‌یه، واته ئه‌مڕۆ حیزبی كوردی وه‌ك پێویست ناتوانێ
بۆ به‌رژه‌وندییه‌كانی خۆی به‌ئاسانی یاری به وێنه‌كان‌و
وێنه‌كانی دوژمن بكات، چونكه مماره‌سه‌كردنی ژیان ئه‌و
وێنانه‌ی كه‌حیزبی كوردی ده‌یخاته دووتوێی بۆشاییه‌كانی
تاكی كوردییه‌وه كاڵ ده‌كاته‌وه.
كه‌واته ئه‌گه‌ر سنبولی خه‌باتی شاخ به‌جۆرێك له جۆره‌كان
متمانه به‌خشینی كۆمه‌ڵگا بێت به خه‌باتگێڕ‌و خه‌باتگێڕ به
كۆمه‌ڵگا، ئه‌وه سنبولی بێ متمانه‌یی له‌خه‌باتی شار له
فه‌رامۆشكردنی خۆشگوزه‌رانی كۆمه‌ڵگا هه‌ڵقوڵاوه.
له ماوه‌ی
فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردی
له‌ده‌ستدانی ئه‌و متمانه‌یه زۆر به جوانی ده‌بینرێت، كه‌واته
ئه‌گه‌ر دوێنێ بۆ حیزبی كوردی پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییانه‌ی
كه ناومان بردن ئاسان بووبێ، وێنه‌ی شیاوی بۆ پڕكردنه‌وه
به‌ده‌سته‌وه بێت، ئه‌وه ئه‌مڕۆ هه‌ستده‌كه‌ین وێنه‌كان
به‌فریای ناكه‌ون، نه‌ك به‌و مانایه‌ی كه وێنه‌ی به‌ده‌سته‌وه
نییه، چونكه میدیاكانی حیزبی كوردی لێوان لێوه له‌وێنه‌كانی
ئازادی‌و دیموكراسییه‌ت‌و مافی مرۆڤ‌و كۆمه‌ڵگای
مه‌ده‌نی.......هتد به‌ڵام وه‌ك گوتمان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شار
به‌رده‌وام له دانوستان‌و گفتوگۆ‌و هه‌مه‌ڕه‌نگی‌و
مماره‌سه‌كردنی ژیان ناكه‌وێت بۆیه هه‌ر زوو ئه‌و وێنانه كاڵ
ده‌بنه‌وه‌و كه‌س باوه‌ڕی پێیان نامێنێ.
دوێنێ خه‌باتگێری شاخ
سنبولی ئازادی‌و سه‌رفرازی بوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ
خه‌باتگێری شار خۆی له وێنه‌ی سه‌رمایه‌دار‌و بازرگان
هه‌ڵده‌گرێته‌وه، به‌و مانایه‌ش ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان
كۆمه‌ڵگا‌و خه‌باتگێر له خه‌باتی شاخ به وێنه‌كانی رزگاری‌و
هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیه‌وه بلكێ، ئه‌وه ئه‌مڕۆ له خه‌باتی شار
په‌یوه‌ندی ناوبراو به‌به‌رژوه‌ندییه‌كانی حیزب‌و تاكی
سه‌رمایه‌داری ده‌سه‌ڵاتداره‌وه هه‌یه، به‌و مانایه‌ش
خه‌باتگێڕی شار له‌پاڵ دیواره‌كانی دیموكراسییه‌ت‌و مافی
مرۆڤ‌و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی خه‌ریكی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی
خۆیه‌تی هیچ ئاگای له‌كۆمه‌ڵگا نییه، هه‌میشه هه‌وڵیش ده‌دا
له میدیاكان نه‌خشه‌ی ئه‌و دیواره جوانتر بڕازێننه‌وه،
دیواره‌كه‌ش به‌رزتر هه‌ڵچنێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گومانی تیا نییه
ئه‌وه‌یه كه تا دێ ئه‌و دیواره
وێنه‌ی خه‌باتگێڕی شار به وێنه‌ی دوژمن ده‌چوێنێ،
به‌دیوه‌كه‌ی دیكه‌ش به‌هۆی ئه‌و دیواره تا دێ خه‌ونه‌كانی
ئازادی‌و دیموكراسییه‌ت‌و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ناشیرین ده‌بێ.
لێره‌وه ده‌توانین بڵێین تاكی كوردی له گه‌نده‌ڵی فیكرییه‌وه
به‌ره‌و گه‌نده‌ڵی ئیداری ده‌بێته‌وه، كه‌واته به‌ر له‌وه‌ی
قسه له گه‌نده‌ڵی بكه‌ین ده‌بێ ره‌خنه له عه‌قڵی حیزب‌و
تواناكانی حیزب بگرین، عه‌قڵێك كه هه‌رگیز توانای
بیركردنه‌وه‌و به‌دواداچوونی نییه، عه‌قڵێك كه بڕوای به
جیاوازی‌و له‌گه‌ڵ ژیان‌و هه‌مه‌ڕه‌نگی‌و ره‌خنه نییه،
به‌بڕوای ئێمه دواجار ده‌كه‌وێته نێو شه‌ڕه‌وه، ئه‌و شه‌ڕه‌ش
شه‌ڕی حیزب‌و كۆمه‌ڵگایه، واته
كاتێك حیزب كۆمه‌ڵگا بێ نرخ ده‌كات، كاتێك حیزب دیوارێكی
ئاسنین له نێوان خۆی كۆمه‌ڵگا داده‌نێ، جگه له‌شه‌ڕ شتێكی
دیكه بۆ له‌یه‌كنزیك بوونه‌وه نامێنێته‌وه، شه‌ڕی حیزب‌و
كۆمه‌ڵگا شه‌ڕێكی كوشنده‌یه‌و كار له هه‌ستی مرۆڤانه‌و
نه‌ته‌وایه‌تی ده‌كات، له‌لایه‌ك خۆخواردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگایه‌و
له‌لایه‌كی دیكه بێنموودكردنی ده‌سه‌ڵات، له‌لایه‌ك حیزب
به‌كۆمه‌ڵگای ده‌فرۆشێ‌و كۆمه‌ڵگاش سووته‌مه‌نییه‌كه‌یه‌تی،
له‌لایه‌كی دیكه شه‌ڕێكه له‌درێژبوونه‌وه‌ی دیارده‌ی
گه‌نده‌ڵییه‌وه دێته دی‌و به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا
ده‌گه‌یه‌نێت.
له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ده‌مه‌وێ دوو خاڵ به‌رجه‌سته بكه‌م
یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه با چیتر كۆمه‌ڵگا خۆی نه‌خواته‌وه، تۆزی
حیزب له‌خۆی بته‌كێنێ، ئه‌و خه‌یاڵدانه‌ی كه تا ئێستا له‌كۆڵی
ناوه به مێژووی بسپێرێ‌و به‌دیدێكی مۆدێرنانه سه‌یری ژیان
بكات‌و به ئاگاییه‌كی سه‌رده‌مانه دنیابینی خۆی دابمه‌زرێنێ.
دووه‌میان پێویسته حیزبی كوردی خه‌باتی شار به‌پێی
بنه‌ماكانی شار به‌رێوه ببات، ئه‌رزش بۆ جیاوازییه‌كان‌و
هه‌مه‌ڕه‌نگی دابنێ، بڕوای به هاوژیانی‌و ره‌خنه هه‌بێ،
ماف‌و ئازادییه‌كانی ئه‌ویدیكه پێشێل نه‌كات‌و سنووره‌كان
نه‌به‌زێنێ، به‌رده‌وام بتوانێ چاو به‌خۆیدا بخشێنێته‌وه.
عه‌بدولموته‌لیب عه‌بدوڵڵا
هه‌ولێر15/11/2005
|