باسی كۆتاییه‌كان
له نێوان زه‌مه‌نی ته‌قلیدی‌و فه‌زای سبریانی
(خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ كتێبی باسی كۆتاییه‌كان، كردنه‌وه‌كانی به
جیهانبوون و ته‌له‌زگه‌كانی شوناسنامه‌ی عه‌لی حه‌رب)
یه‌كێك له‌و توێژه‌رو نووسه‌رانه‌ی كه به‌رده‌وام ده‌مه‌ته‌قێو
گفتوگۆی رۆشنبیریی‌و فیكریی سه‌رده‌م ده‌وڕوژێنێ (عه‌لی
حه‌رب)ه، و خاوه‌نی چه‌ندان تێز‌و كتێبی به پێزی وه‌ك
(هیرمینۆتیكاو حه‌قیقه‌ت،1995)، (ره‌خنه‌ی حه‌قیقه‌ت، 1992)،
(پرسیاره‌كانی حه‌قیقه‌تو بارمته‌كانی فیكر، 1994)، گوتاری
ناسنامه، سیره‌ی فیكری، 1996)، (وه‌همه‌كانی ده‌سته‌بژێر، یان
ره‌خنه له رۆشنبیر،1997)، (بیركردنه‌وه‌و رووداو،1997)و (باسی
كۆتاییه‌كان، كردنه‌وه‌كانی به جیهانبوون‌و ته‌له‌زگه‌كانی
شوناسنامه،2000) كۆمه‌ڵێكی دیكه.
(عه‌لی حه‌رب) له كتێبی باسی كۆتاییه‌كان كه (سه‌ڵاح حه‌سه‌ن
پاڵه‌وان) كردوویه
به كوردی، مرۆڤی سه‌رده‌م له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه
كه به شێوه‌یه‌كی گه‌ردوونی بیر ده‌كاته‌وه‌و
به‌رده‌وام له رێگه‌ی تۆڕه ئاڵۆز‌و مه‌زنه‌كانی
په‌یوه‌ندییه‌وه مامه‌ڵه ده‌كات، به‌رده‌وام به سه‌ركه‌وتنه
له راده‌به‌رده‌ره‌كانی ئاسۆیه‌كی به‌رفره‌وان بۆ ژیان‌و بوون
ده‌كاته‌وه، له‌وێشه‌وه له رێگه‌ی پرسیاره‌كانییه‌وه، له
رێگه‌ی هه‌ڵدانی رووه جۆراوجۆره‌كانی راستی‌و جوانییه‌وه
رووبه‌رووبوونه‌وه‌یه‌كی مه‌زنی فیكری‌و ته‌كنیكی‌و ئابووری‌و
سیاسی به‌رێوه ده‌بات، به‌و مانایه‌ش مرۆڤی سه‌رده‌م ئه‌و
مرۆڤه‌یه كه زه‌مه‌نی ته‌قلیدی به زه‌مه‌نی فیعلی ده‌گۆڕێت،
له‌وێوه نایه‌ت كه كلتور سیسته‌مێكی داخراوه، به‌ڵكو له‌وێوه
دێت كه كلتور ده‌زگایه‌كه بۆ بونیادنانی مانا، هه‌وڵده‌دات له
رێگه‌ی دووباره داڕشتنه‌وه‌ی چه‌مكه‌كانه‌وه، له رێگه‌ی
ئه‌زموونو له به‌ر رۆشنایی ده‌ستكه‌وته هه‌نووكه‌ییه‌كانه‌وه
به شێوه‌یه‌كی نوێ مرۆڤی به میرات بۆماوه بگۆڕێت، مرۆڤی
سه‌رده‌م هه‌رگیز خۆی به پاسه‌وانی كه‌لتورو بیروباوه‌ڕ له
قه‌ڵه‌م نادات، به‌ڵكو باوه‌ش بۆ هه‌موو كلتوره‌كان ده‌كاته‌وه،
واته ئه‌و مرۆڤه‌یه كه له جێگه‌ی یاسای به كافربوون،
هه‌وڵده‌دا ئازادی به هه‌ر كه‌سێك بدات بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسیسه‌ی
بیروباوه‌ڕی خۆی بكات، مادامه‌كی ده‌كه‌وێته ژێر ركێفی
گفتوگۆی گشتی‌و زیان به باری گشتی ناگه‌یه‌نێتو سیسته‌می
كۆمه‌ڵایه‌تی خراپ ناكات . ئیتر مرۆڤی سه‌رده‌م ئه‌و مرۆڤه‌یه
كه به‌رده‌وام له رێگه‌ی ئیبداعه‌وه پرسیاری سه‌رسوڕهێنه‌ر
به رووی دنیا‌و یوون به‌رز ده‌كاته‌وه.
هه‌روه‌ها له‌و كتێبه‌دا ئه‌وه‌ی لای (عه‌لی حه‌رب) جێگه‌ی
به‌دواداچوونو لێوردبوونه‌وه‌ی قووڵه ئه‌و جۆره رۆشنبیره بێ
كردانه نین، كه به‌رده‌وام ملكه‌چی واقیعێكی نه‌زۆكنو هیچ
جوله‌یه‌كیان لێبه‌دی ناكرێت، خۆیان له هه‌موو جۆره
لێپرسراوێتیه‌ك ده‌كێشنه‌وه، وه‌ك چۆن ئه‌و رۆشنبیرانه‌ش نین كه
به‌رده‌وام خۆیان به هه‌موو جۆرێك به ده‌سه‌ڵاته‌وه
هه‌ڵواسیوه، به مانایه‌كی دیكه ئه‌وه‌ی (عه‌لی حه‌رب) باسی
ده‌كات ئه‌و جۆره رۆشنبیرانه‌ن كه هه‌ڵگری به‌ها به‌رزه‌كانی
مرۆڤایه‌تی‌و فیكری راسته‌قینه‌نو به‌رده‌وام رووه ناشیرنه‌كانی
ده‌سه‌ڵات ده‌خه‌نه روو، نه‌ك هه‌ر هێنده به‌ڵكو ده‌یخه‌نه به‌ر
دیدی ره‌خنه‌گرانه‌و به‌دواچوونی به‌رده‌وامه‌وه، وه‌ك
(ئه‌دۆنیس) ده‌ڵێت:
فیكری راسته‌قینه ده‌سه‌لاَتی
خۆش ناوێت، نابێته بابه‌تی ململانێ، به‌ڵكو ده‌بێته بابه‌تی
گفتوگۆ و دانوستاندن ، هه‌ر له رێگه‌ی ئه‌و دانوسان‌و
ململانێیه‌وه ده‌شێ به‌شداری له په‌ره‌پێدانو به‌ره‌وپێشچوونی
مه‌عریفه‌و فیكری سه‌رده‌م بكات.
لێره‌وه‌یه (عه‌لی
حه‌رب) ده‌یه‌وێت پێناسه‌یه‌كی دیكه بۆ رۆشنبیر بخاته‌وه كه
زۆر جیایه له پێناسه (گرامشی)یه‌كه‌وه ئیتر رۆشنبیر لای ئه‌و
كرێكاری كایه مه‌عریفیه‌كانه، هه‌ر لێره‌شه‌وه ده‌شێ چاو به
چه‌مكی ئازادی بگێڕینه‌وه، چونكه دوای ئه‌وه‌ی پرۆژه‌كانی
ئازادی دووچاری به‌زینو وێرانبوون هات، له‌م حاڵه‌دا پێویسته
كه واز له‌گوته‌زا باوه‌كانی وه‌ك (ده‌سته‌بژێرو جه‌ماوه‌ر)،
(بانگه‌شه خواز‌و قوربانی) بهێنین، بۆ نموونه ده‌سته‌بژێر
به‌ناوی رۆشنگه‌ری‌و ئازادی، زۆرداری به‌رهه‌م هێنا،
عه‌قڵیه‌تی قوربانیخوازیش مرۆڤی په‌رپووتی به‌رهه‌م هێناوه،
یان دووباره قه‌یرانه‌كانی به‌رهه‌م هێناوه، باشتر وایه
مامه‌ڵه‌كردنمان له‌گه‌ڵ ئازادی له‌ڕێگه‌ی تۆڕی نوێی
چه‌مكه‌كانی به‌رهه‌مهێنانو داهێنانو چالاكی‌و لێپرسراوییه‌تو
به‌شداربوونه‌وه بێت، كاتێك له‌بری قسه‌و باس له‌باره‌ی
ده‌سته‌بژێرو جه‌ماوه‌رو قسه‌مان له‌كه‌رتی به‌رهه‌مهێنان یان
بكه‌ری كۆمه‌لاَیه‌تی
یان خودی ئه‌و مرۆڤه كرد كه توانای داهێنانو
خه‌لقكردنی هه‌یه، له‌م حاڵه‌ته‌دا رۆشنبیر‌و ئه‌وانیدیكه له
كرێكارانی ته‌واوی كه‌رته‌كان له‌یه‌ك ئاستدا ده‌پێورێن،
به‌شێوه‌یه‌ك كه ئاڵوگۆڕی‌و كارلێكردن، له پرۆسه‌ی
بونیادنانه‌وه‌و گۆڕانكاری‌و گه‌شه‌پێدان له‌نێوان دووكاركه‌رو دوو
به‌رهه‌مهێنه‌ر وه‌ك یه‌ك به‌ڕێوه ده‌چێ‌و هیچ جیاوازیشی له‌گه‌ڵ
لێپرسراوان‌و هاوبه‌شه‌كاندا نییه.
ئیتر لێره‌وه رۆڵی پیرۆزی رۆشنبیران پێویستی به
چاوپێخشانه‌وه‌و لێوردبوونه‌وه‌و خوێندنه‌وه‌ی جیاواز هه‌یه،
ئیتر زه‌مه‌نی (زوڵا)و (سارته‌ر) به‌سه‌رچوو، ئیتر پێگه‌كانی
رۆشنبیر گومان ده‌یبات، هه‌رگیز ناشێ به‌هه‌مان شێوه‌ی پێشوو
بیریان لێبكه‌ینه‌وه، ده‌بێ بۆ مانا‌و پێوانه‌یه‌ك بگه‌ڕێین كه
قابیلی سه‌رده‌می ئینته‌رنێتو فه‌زای سبریانی و شۆڕشی
ته‌كنۆلۆژی‌و ژماره‌كانه، مانایه‌ك كه هاوشانی مرۆڤی
سه‌رده‌مه، لێره‌وه رۆشنبیر پیاوێك نییه له‌سه‌ر شانۆ قسه‌مان
بۆ بكات‌و هه‌ڵوێست بنوێنێ، پیاوێك نییه چه‌پڵه‌ی بۆ لێبدرێ‌و
ستایش بكرێ، پیاوێك نییه كه‌له سه‌رووی ئاستی هۆشیاری
له‌سه‌رووی مه‌عریفه‌و هه‌ستی كۆمه‌ڵگاوه بێ، یان وه‌ك
پیاوێكی هاوپه‌یوه‌ست كۆمه‌ڵێك چه‌مك به‌رزبكاته‌وه‌و كۆمه‌ڵێكی
دی بشارێته‌وه، پیاوێك نییه ده‌ستمان بگرێ‌و هه‌ڵمانخزێنێ‌و
خیانه‌ت له بیروڕاكانمان بكات‌و لافیش به خیانه‌تو وزه‌ی
هه‌ڵخزێنی ناوه‌وه‌ی خۆی بكات، ئیتر پیاوێكه رووت، پیاوێكه
ئه‌مڕۆ ناتوانێ كه‌س هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنێ، پیاوێكه ده‌شێ له
باشترین حاڵه‌تدا فۆڕمێك بێ له‌و فۆڕمانه‌ی كه به هۆی فیكر‌و
كرده‌ی داهێنه‌رانه‌ی خۆیه‌وه وزه كه‌بتكراوه‌كانی ناوه‌وه‌ی
مرۆڤ به‌رز بكاته‌وه، پیاوێكه له باشترین حاڵه‌تدا ده‌شێ
به‌شداری له‌وه‌جوڵه‌خستنی هێزه‌كانی ناوه‌وه‌ی مرۆڤ بكات.
كه‌واته دیارده‌ی به جیهانیبوون سه‌ره‌ڕای ئیشكالییه‌ته‌كانی،
دیارده‌ی داهێنانو پرۆسیسه‌كردنی فیكر‌و مه‌عریفه‌و سه‌رمایه
له‌خۆ ده‌گرێت، به جیهانیبوون رستێك پرۆسه‌ی یه‌كانگیرو
تێكچرژاوه، خۆی له بزاڤ‌و بیر‌و سه‌رمایه‌و زانیارییه‌كان
به‌رجه‌سته ده‌كاتو هه‌ر له‌وێشه‌وه ده‌لاله‌ت له ئابووری
ئه‌لكترۆنی‌و راگه‌یاندنو بواره‌كانی ته‌له‌فزیۆنو ئه‌و واقیعه
ده‌كات كه له ده‌رئه‌نجامی شۆڕشی زانیارییه‌كان سه‌رچاوه
ده‌گرێ. هه‌ر به‌و مانایه‌ش داهێنان ده‌بێته چه‌مكی مرۆڤی
سه‌رده‌م، چه‌مكێكه مرۆڤ وه‌ك سێنته‌ری گه‌ردوونو سه‌روه‌ری
سروشت ده‌خاته روو، رێگا خۆشكه‌ره
بۆ پرۆسیسه‌كردنی وزه كه‌بتكراوه‌كان، رێگا خۆشكه‌ره بۆ
به‌شداری كردنی جیدیانه‌ی ژیان، رێگا خۆشكه‌ره بۆ
پراكتیزه‌كردنی خه‌ونو هیوا دواخراوه‌كانی خود‌و سه‌ده‌كانی
پێشووی مرۆڤایه‌تی، هه‌ر له‌وێشه‌وه ده‌شێ هه‌ڵوێستی مرۆڤ،
هه‌ڵوێستی هێزو چالاكی‌و كرده‌و بزاڤه‌كانی ناوه‌وه‌ی مرۆڤ بێ،
نه‌ك به‌مانا ته‌قلیدییه‌كه‌ی، به‌ڵكو به‌و مانایه‌ی كه مرۆڤ
هه‌میشه قابیلی به‌ره‌وپێشچوونو گۆڕانه، به‌و مانایه‌ی كه
مرۆڤ خۆی كرده‌یه‌كی ئیبداعییه‌و هه‌میشه ده‌كه‌وێته
ده‌ره‌وه‌ی زه‌مه‌نو ده‌ره‌وه‌ی شوێنه‌وه، ده‌كه‌وێته
سه‌رووری پێوانه‌كانو فۆڕمه‌كانیانه‌وه.
له سه‌رده‌می به جیهانیبووندا ملیۆنان ده‌بینین له نێوان
جه‌ختكردنی ناسنامه‌و ونبوونی ناسنامه‌دا ده‌ژین، له نێوان
ئوسولییه‌تو هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئیختیاره‌كان، ته‌واوخۆیان
ونكردوه، به‌ڵام ده‌بێ بزانین كه به جیهانیبوون وه‌ك
گۆڕانكارییه‌كی مێژوویی، یان به‌خشیش ته‌كنه‌لۆژیا، مه‌ترسی
بایه‌خه‌كه‌ی له‌سه‌ر چۆنییه‌تی مامه‌ڵه‌كردن وه‌ستاوه،
كه‌واته پێویسته ده‌رگا له ناسنامه‌كان بكه‌ینه‌وه پێویسته
جیاوازییه‌كان وه‌ك جیاوازی ته‌ماشا بكه‌ین، ده‌رگا له
ره‌گه‌زه‌كانی پێناسه بكه‌ینه‌وه، ده‌بێ بزانین كه ویژدانی
زیندوو له فره‌ڕه‌نگی دایه، یان به‌رجه‌سته‌كردنی ره‌نگێك
به‌سه‌ر ته‌واوی ره‌نگه‌كانی دیكه، یان به‌رجه‌سته‌كردنی
ته‌نیا ره‌گه‌زێك له ره‌گه‌زه‌كانی ناسنامه، چونكه
ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌ویدی دنیاییه‌ك وێنه ده‌كات كه سته‌م تیایدا
باڵا ده‌سته، دنیایه‌كی تۆتالیتێر، دنیایه‌ك كه پێویستی به
به‌ره‌یه‌ك له سته‌مكارو خوێن‌ڕێژ هه‌یه، ئه‌مڕۆ ئه‌و
بیركردنه‌وه‌یه، بیركردنه‌وه‌یه‌كی میتۆلۆژیانه‌یه،
بیركردنه‌وه‌یه‌كه پشتبه‌ست به حیكایه‌ته گه‌وره‌كان، ئه‌و
جۆره له بیركردنه‌وه راسته‌وخۆ ده‌لاله‌ت له فه‌رامۆشكردنی
جیاوازییه‌كان ده‌كات، ئیراده‌و هێزی مرۆڤ ده‌خاته
په‌راوێزه‌وه، راسته‌وخۆ فه‌رامۆشكردنی ئیراده‌و ئیبداعه.
(ئه‌مین مه‌علوف) ده‌ڵێت:
كاتێك تاوانێك به‌ناوی بیروڕا ده‌كرێت، خودی بیروڕاكه تاوانبار
نییه، چونكه (ده‌ق) كار له حه‌قیقه‌تی دنیا ناكات، ته‌نها له
دووتوێی بۆچوونی ئێمه‌وه نه‌بێت، له‌هه‌ر سه‌رده‌مێكدا چه‌ند
رسته‌یه‌ك ده‌ڕوا، چه‌ند رسته‌یه‌ك كه نایبینین، ئه‌و لایه‌نه‌ی
كه ده‌مانه‌وێت به‌رجه‌سته‌ی بكه‌ین، ئه‌گه‌ر به‌شێكی
په‌یوه‌ندی به زمانی چه‌مكو رۆشنبیرییه‌وه هه‌بێت، به‌شێكی
راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به یاده‌وه‌رییه‌وه هه‌یه، به‌ڵام چۆن
ده‌توانین له‌ده‌ره‌وه‌ی یاده‌وه‌رییه‌وه‌یه له رێگه‌ی
دووباره فۆرمه‌له‌كردنی پێكهاته‌كانی فیكره‌وه خوێندنه‌وه‌ی
جۆراوجۆر ئه‌نجام بده‌ین، ده‌شێ ئه‌و پرسیاره ده‌رهاویشته‌ی
ئه‌و بۆچوونه‌ی (ئه‌مین مه‌علوف) بێ كه ده‌ڵێ: چۆن ده‌توانین
بڵێین (پۆل پۆت) په‌یوه‌ندی به ماركسییه‌وه نییه، رژێمی
(بینۆشیه) په‌یوه‌ندی به‌مه‌سیحییه‌ته‌وه نییه، پاشان ده‌پرسێ
ئایا به راستی له مه‌سیحییه‌ت لێكبووردن هه‌بووه، مه‌سیحییه‌ت
رێزی ئازادی گرتووه، دیموكراسی بووه، با بۆ ئه‌مه كتێبه
مێژووییه‌كان هه‌ڵده‌ینه‌وه.
كه‌واته چه‌مكی (لێبوردن) په‌یوه‌ندی نێوان لێبورده‌و لێبوراو
ده‌سه‌پێنێ، ئه‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ش رێكده‌خاته‌وه جگه‌له
(هاوسه‌نگی) هێز شتێكی دیكه نییه، واته چه‌مكی لێبوردن هیچ
كاتێك رێزگرتنی ئه‌و بیرڕایانه ناگرێته‌وه كه ناكۆكن
له‌گه‌ڵیاندا، به‌ڵكو ئێمه له یه‌كێك ده‌بوورین كه ناتوانین
رێگه‌ی لێبگرین، ئه‌وه‌ی كه ده‌شبورێ لاوازه، ده‌شێ كاتێك
به‌هێز بێت به پێچه‌وانه‌وه نه‌بوورێ
لێره‌وه ده‌بێ بڕوامان وابێ كه دنیا به‌بێ فیكر‌و كرده
ئیبداعییه‌كان ناتوانێ خۆی له جیاوازی‌و ناكۆكی‌و هاوگونجانو
گۆڕان نزیك بكاته‌وه، ناتوانێ ره‌نگه‌كان بۆخۆی دابڕێژێ‌و گۆڕان
پراكتیزه بكات، به‌و مانایه‌ی كه گۆڕان رێكخستنی په‌یوه‌ندی
ره‌گه‌زه‌كانی هێزه‌و پشت به وزه‌كانی ناخی مرۆڤی
داهێنه‌ره‌وه ده‌به‌ستێ، هه‌روه‌ها هه‌رگیز فیكر‌و داهێنانیش بێ
ئازادی بوونی نییه، ئازادیش پابه‌ندی ئیراده‌ی خود‌و وزه
له‌بننه‌هاتووه‌كانی ناخی مرۆڤی داهێنه‌ره، به‌ڵام داهێنانو
وزه خه‌فه‌كراوه‌كانی ناخی مرۆڤ هه‌رته‌نها پابه‌ندی شوێن‌و
زه‌مه‌نێكی دیاریكراو نییه، ئه‌مڕۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی شوێن كات،
په‌یوه‌ندییه‌ك نییه له دووتوێی سنور‌و زه‌مه‌نی دیاریكراو
بێته به‌رهه‌م، به‌ڵكو په‌یوه‌ندییه‌كه راسته‌وخۆ له فیكر‌و
داهێنانه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێ‌و له رێگه‌ی بواره‌كانی
راگه‌یاندنه‌وه ده‌كه‌وێته‌وه سه‌ر شاشه، ئه‌مڕۆ راگه‌یاندن
ته‌واوی ماوه‌كانو سنوره‌كان له‌یه‌كدا ده‌توێنێته‌وه‌و ژیان له
چه‌مكو ده‌لاله‌تی نوێ‌دا بونیاد ده‌نێته‌وه، ئه‌مڕۆ ئازادی‌و
بیركردنه‌وه‌ی ئازادیش له‌وه‌دایه كه بتوانی له دووتوێی
ره‌گه‌زه ته‌باو ناكۆكه‌كانه‌وه، هاوگونجانێ له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ر
بسازێنی، هاوگونجانێ كه ره‌نگه‌كان فه‌رامۆش نه‌كات، واته
خودی ئازادی پابه‌ندی خودی جیاوازییه‌كانیشه.
عه‌بدولموته‌لیب عه‌بدوڵڵا
سه‌رچاوه‌و په‌راوێزه‌كان:
-حه‌رب، ع، باسی
كۆتاییه‌كان، كردنه‌وه‌كانی به جیهانبوون‌و ته‌له‌زگه‌كانی
شوناسنامه، وه‌رگێرانی، سه‌ڵاح حه‌سه‌ن پاڵه‌وان، ده‌زگای چاپ‌و
بڵاوكرنه‌وه‌ی ئاراس، ژماره495، ساڵی 2006، هه‌ولێر.چ1. (ئێمه
له‌و خستنه‌رووه‌دا به ئه‌ركی خۆمان نه‌زانیووه قسه له
مه‌سه‌له‌ی وه‌رگێران بكه‌ین، ده‌مه‌وێت بڵێم ئه‌گه‌رچی به
گشتی ده‌شێ به یه‌كێك له كاره جیدییه‌كانی بژمێرین، به‌ڵام
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ده‌ر نییه له وشه‌و ته‌عبیری ناقوڵا‌و
دارشتنی نادروست، بۆ نموونه: ده‌رده‌په‌ڕێنم له وته‌كانمدا،
په‌له رێگاكانی میدیا، شیكردنه‌وه تیژه‌كان...هیوادارم له
چاپه‌كانی دیكه‌دا چاوی پێدابخشێنێته‌وه.
- حه‌رب، ع،
ه.س.پ..ل83،85.
- ئه‌دۆنیس-الكلام
و النڤام، دار الاداب-بیروت،گ1،1993.
-فه‌زای سبریانی-
وه‌سفی ئه‌و واقیعه، یان دنیایه‌كه له ئه‌نجامی شۆڕشی
زانیارییه‌كانه‌وه دێته به‌رهه‌م (سبریانی) واته زانستی
ته‌حه‌كومكردن‌و رێكوپێككردن
- الهویات القاتله-
قرا‌وات فی الانتما‌و والعولمه/ امین معلوف. ترجمه/ د.نبیل محسن/
1999-سوریا.
|