ئاخۆ مه‌رگ پیاوه؟
ره‌خنه‌یه‌ك له‌سه‌ر جنسییه‌تی مه‌رگ
و: ئازاد به‌هین
له‌سه‌ر ده‌رگای كڵێسه‌ی باكووری گوتنبێرگ ــ ئه‌و جێیه‌ی كه‌من
لێی ده‌ژیم ــ رسته‌یه‌ك نووسراوه‌كه‌پێویست به‌وه‌بیرهێنانه‌وه‌و
باسكردن ناكات: «بیر له‌مه‌رگ بكه‌وه!»
مه‌رگ له‌خه‌ونه‌كانی منداڵیمدا ئه‌و ژنه‌قژ
ره‌شه‌جه‌سته‌بچووكه‌بوو كه‌نیگایه‌كی وشك و بێ‌رۆحی هه‌بوو.
ده‌هات و ملمی به‌ده‌سته‌بچووك و لاوازه‌كانییه‌وه‌ده‌گوشی.
هه‌ڵاتن سوودێكی نه‌بوو. تووندیش كه‌هه‌ڵده‌هاتم دیسان پێم
ده‌گه‌یشته‌وه.
دوای ماوه‌یه‌کی تر ــ له‌سه‌رده‌می مێردمنداڵیمدا ــ كه‌سه‌باره‌ت
به‌عه‌شق و مه‌رگی رۆمانتیك بیرم ده‌كرده‌وه، ئه‌م روخساره‌توڕه‌و
تۆسنه، روخسارێكی نه‌رمتری به‌خۆیه‌وه‌گرت.
من شیعر‌و چیرۆكێكی زۆرم له‌سه‌ر مه‌رگ خوێندووه‌ته‌وه. كارێن
بۆیه، ئێدیت سودێرگران و ئێستگنه‌لیۆس له‌شیعره‌كانی«نه‌مان،
به‌په‌له‌و ئه‌م بووكه‌خۆشه‌ویسته‌دا...»
بۆچی مه‌رگ له‌هونه‌ر و ئه‌ده‌بیاتی ئه‌ورووپای باكووردا ــ
له‌سه‌ده‌ی ناوه‌ڕاست به‌ولاوه‌ــ به‌رده‌وام وه‌ك پیاو وێنا
كراوه؟ یان بۆچی له‌ده‌وروبه‌ری مه‌دیترانه‌و كه‌لتووری ئیسلامی‌دا
مه‌رگ رووخسارێكی ژنانه‌ی هه‌یه؟
كارێل ئێس گۆتك پڕفیسۆری ئه‌ڵمانی به‌شی هونه‌ر و ئه‌ده‌بیاتی
زانكۆی هاروارد له‌وتارێكی قورس‌دا به‌ناوی «جنسییه‌تی مه‌رگ»
چاوێكی تازه‌ده‌خشێنێ‌به‌سه‌ر جنسییه‌تی مه‌رگدا. ئه‌و له‌م
بابه‌ته‌قوورسه‌دا كه‌پڕه‌له‌نموونه‌و شی كردنه‌وه‌ی به‌شه‌كانی
به‌رهه‌می هونه‌ری و ئه‌ده‌بی سه‌رده‌مه‌جۆراوجۆره‌كان،
توێژینه‌وه‌له‌سه‌ر روانگه‌ی ئه‌وروپاییه‌كان ده‌كات به‌دیارده‌ی
مه‌رگ. هه‌وڵی ئه‌و باسكردنی رێك و پێك و ساده‌كردنه‌وه‌ی
مێژوویه‌كه‌كه‌هه‌رگیز ساده‌نییه.
زۆرێك گوناهی جیاواز بوونی جنسییه‌تی مه‌رگ
له‌فه‌رهه‌نگه‌جۆراوجۆره‌كاندا ده‌خه‌نه‌ئه‌ستۆی جیاوازبوونی
راناوه‌كانی ره‌گه‌زی له‌رێزمانه‌كاندا.
«Der ted»
نێرینه‌ی ئه‌ڵمانی له‌زمانی فه‌رانسه‌یی، ئیتالیایی و ئیسپانیاییدا
مێینه‌یه.
دابه‌شكردنێكی دادپه‌روه‌رانه: پیاو له‌باكوور و ژن له‌باشوور!
له
Duidoelogie
به‌رهه‌می ماریا رێلكه‌رانێردا مه‌رگ ژنه. شانۆ
نووسه‌فه‌رانسه‌ییه‌كان له‌وانه‌ئانێسكۆ و ئاناوس روخسارێكی
پیاوانه‌یان به‌مه‌رگ به‌خشیوه. له‌ئه‌ده‌بیات و رێزمانی كۆنی
ئیتالیادا مه‌رگ به‌شێوه‌ی «شا»یان «رابه‌ر و فه‌رمانده» و یان
«خوا» كێشراوه‌ته‌وه‌و هه‌ڵبه‌ت ئه‌وانه‌هه‌موو پیاون.
ده‌بێ‌بوترێ‌كه‌له‌زۆرێك له‌زمانه‌كاندا مه‌رگ بێ‌جنسییه‌ته.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌روون نییه‌كه‌ئاخۆ ده‌بێ‌په‌یوه‌ندییه‌كی
دیاریكراو له‌نێوان جنسییه‌تی وشه‌یه‌ك و به‌رداشته‌ده‌روونی و
زینیه‌كانی مرۆڤه‌كاندا هه‌بێ.
یه‌كێكی‌تر له‌هۆكاره‌كانی جیاوازبوونی جنسییه‌تی مه‌رگ
ده‌توانێ‌بیچم و دروستكراوی كۆمه‌ڵگا بێ. له‌كۆمه‌ڵگاكاندا راو،
مه‌رگی زاڵم و خوێناوی به‌تووندوتیژی
پیاوانه‌ده‌شوبهێندرێ‌له‌كاتێكدا كه‌كۆمه‌ڵگای ئاوایی به‌هۆی
تووشبوون به‌به‌ڵا سروشتییه‌كانی وه‌كوو نه‌بوونی، نه‌خۆشی و
هه‌ژاری ــ
كه‌تایبه‌ته‌به‌كۆمه‌ڵگای ئاواییه‌وه‌ــ مه‌رگ به«دایكی زه‌وی یان
خاك» ده‌شوبهێنن.
رووخساری ژنانه‌ی مه‌رگی "ئیلاهه‌ی خه‌باتكار" له‌ساڵانی تاعوونی
1300 ئیتالیادا به‌شێوه‌ی پیاوانه‌وێنا كراوه. گۆتك جه‌خت
ده‌كاته‌وه‌كه‌له‌كۆمه‌ڵگا مۆدێرنه‌كاندا له‌م وێنانه‌كه‌متر
ده‌توانرێ‌په‌یدا بكرێ.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌ره‌نجه‌سیمای جیاوازی مه‌رگ نییه‌به‌ڵكوو «بیچمی
مرۆیی» مه‌رگه. بیچمێك كه‌له‌هه‌موو كۆمه‌ڵگاكاندا هاوبه‌شه.
له‌هیچ كوێ‌دێوێك له‌فه‌زا نایه‌ته‌خوارێ‌تا ده‌ستی ساری
بخاته‌سه‌ر دڵمان. مه‌رگ له‌جلی یه‌كێك هه‌ر له‌و مرۆڤانه‌ی‌گۆی
زه‌ویدا بۆ مان ده‌نێردرێ.
«فرانك
شۆفیری ئامبۆڵانس له‌شیفتی شه‌وانه‌دا له‌شاری نیۆیۆرك كار ده‌كات.
ئه‌و دووسه‌د جار ده‌ور لێ ئه‌داته‌وه. هاوكاره‌كه‌ی فرانك له‌لای
دانیشتووه‌و له‌ژێر لێوییه‌وه‌پرت و بۆڵه‌دكات.
شه‌قامه‌كان پڕن له‌جندۆكه‌وپه‌ری: ئاواره‌كان، بێ‌ماڵه‌كان،
مۆعتاده‌كان، گه‌نده‌ڵه‌كان و ... و نه‌خۆشخانه‌به‌و
هه‌مووه‌نه‌خۆشه‌وه‌له‌شێتخانه‌ده‌چێ. فرانك رووخساری له‌روخساری
عیسا مه‌سیح ده‌چێ. ئه‌و له‌هه‌وڵی‌رزگار كردنی ژیانێك دایه.
به‌ڵام مه‌رگ زووتر له‌و ئاماده‌ده‌بێ‌و له‌ده‌رگای ماڵی
نه‌خۆشه‌كان ئه‌دا و هه‌ڵیانده‌خه‌ڵه‌تێنێ. كه‌واته‌فرانك خۆی
به‌ده‌ست هێزی مه‌رگه‌وه‌داوه‌و ده‌ست هه‌ڵده‌گرێ‌له‌هه‌وڵدان بۆ
رزگاركردنی نه‌خۆشه‌كان و بڕیار ئه‌دا ده‌زگای ئۆكسیژه‌نی بانگ
كراوان بۆ مه‌رگ بپچڕێنێ. ئه‌وه‌ده‌كات و ئه‌هوه‌ن ده‌بێته‌وه_
هه‌ڵبه‌ت به‌مه‌عشوقه‌كه‌شی ده‌گات.» فرانك كه‌سی یه‌كه‌می
Bringing out the dead
به‌رهه‌می مارتین ئێسكرسێس به‌ڵێن و په‌یمانی خوایی ئه‌شكێنێ‌و
به‌ئه‌هریمه‌ن په‌یوه‌ست ده‌بێ. بێ‌گومان ده‌سكه‌وتی ئه‌و له‌و
هه‌مووه‌فیلمه، نه‌فره‌تی‌ئه‌ده‌بی و عه‌شقه.
له‌ئه‌ورووپادا به‌رده‌وام ئوستووره‌ئایینییه‌كان فۆڕمیان
به‌ئه‌ده‌بیات و هونه‌ر داوه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌گۆتك هه‌وڵ
ئه‌دات له‌گشت بێژی سه‌باره‌ت به‌مه‌رگ خۆ بپارێزێ‌ــ به‌ڵام
چوونكه‌ده‌یهه‌وێ‌تا جۆراوجۆری وێنه‌ی مه‌رگ بكێشێته‌وه،
ده‌كه‌وێته‌داوه‌وه‌و سه‌ری قسه‌ی ده‌گا به‌ئاده‌م و حه‌وا و
ده‌ڵێ«گوناهی نه‌مانی مرۆڤـ له‌سه‌ر شانی ئه‌وانه. له‌به‌ر
ئه‌وه‌یكه‌خوا به‌بۆنه‌ی گوناهی ئاده‌م حوكمی مردنی مرۆڤیدا
نه‌به‌بۆنه‌ی گوناهی حه‌وا.» له‌سه‌ده‌ی ناوه‌ڕاستدا ئاوه‌ها
«مه‌رگ ده‌بێ‌به‌پیاوانه». له‌زۆرێك له‌وێنه‌به‌جێ ماوه‌كانی ئه‌و
سه‌رده‌مه_ وه‌ك تابڵۆی «سه‌مای مه‌رگ»_چیرۆكی ده‌ركرانی ئاده‌م
له‌به‌هه‌شت كێشراوه‌ته‌وه.
له‌كۆتایی سه‌ده‌ی ناوه‌ڕاستدا ــ ورده‌ورده‌تیری گوناه‌به‌ره‌و
حه‌وا ده‌چێ: ئایا گوناهی مردنی مرۆڤ له‌ئه‌ستۆی حه‌وا نه‌بوو؟
ئایا ئه‌وه‌ئه‌و نه‌بوو كه‌یه‌كه‌مجار قه‌پی له‌سێو گرت؟
له‌یه‌كێك له‌به‌رهه‌مه‌كانی ئالدگره‌وێردا (له‌سه‌ره‌تای 1500)
ئیسكلتێك به‌قژی درێژ و په‌رێشانه‌وه‌نمایش كراوه‌كه‌له‌ده‌ستێكیدا
سێ‌و و له‌ده‌سته‌كه‌ی‌تریدا سه‌عاتێكی شێنی له‌ده‌ستدایه. له‌م
سه‌رده‌مه‌دا گوناهی ژن ته‌نیا مردن بوونی مرۆڤـ نییه، به‌ڵكوو
حه‌زه‌سێكسییه‌كانیشی ده‌بن به‌گوناهێك.
له‌سه‌رده‌می رێنیسانسدا مه‌رگ وێنه‌یه‌كی ئێروتیك بوون به‌خۆ
ده‌گرێ‌كه‌به‌ره‌به‌ره‌به‌لوتكه‌ی خۆی ده‌گات. به‌واتایه‌كی‌تر
سه‌ده‌ی ناوه‌ڕاست به‌ده‌ست مه‌رگه‌وه‌ده‌یناڵاند و ئه‌م
سه‌رده‌مه‌له‌شه‌ڕی«خێڕ و شه‌ڕ»: «گوناه له‌شه‌ڕ نییه‌به‌ڵكوو
شه‌ڕه‌كه‌گوناه دروست ده‌كات.» له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه‌ئه‌وه‌مار بوو
مرۆڤی له‌به‌هه‌شت هه‌ڵخه‌ڵه‌تاند.
ده‌بێ‌بوترێ‌كه‌لۆترانیزم وێنه‌یه‌كی‌تری به‌مه‌رگدا و مه‌رگی
له‌گه‌ڵ ئه‌هریمه‌ن هاوواتا كرد. له‌یه‌كێك له‌تابڵۆكانی هانس
بۆلدانگدا وێنه‌ی ژنێكی رووت ده‌بینین كه‌شه‌پۆلی ده‌ریا ده‌موچاوی
به‌ره‌و دواوه‌بردووه. له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئه‌هریمه‌ن روخساری
ژنانه‌ی نییه. به‌ڵكوو دوو جنسییه.
هه‌ڵبه‌ت ده‌زانین كه‌شاعیران و شێوه‌كارانێكی زۆر مه‌رگیان
رۆمانسی و عاشقانه‌وێنا كردووه. له‌ئه‌فسانه‌كانی ئه‌م
سه‌رده‌مه‌دا ته‌نتانۆس له‌شكڵی‌مرۆڤێكی جوان و ئازار دیتوودا
ده‌بێته‌شكڵی ئیده‌ئالی رۆژگاری خۆی. ئه‌و زاوای هه‌موو
رۆحه‌كانه، دۆستێكی باشه‌كه‌به‌ڵێنی نه‌مری و ئه‌منییه‌ت و ئاسایش
ئه‌دات. به‌ڵام له‌نیوه‌ی كۆتایی 1800دا دووباره‌ژن رۆڵی مه‌رگ
وه‌ئه‌ستۆ ده‌گرێ. دایكی مه‌رگ وه‌ك مه‌عشوقه، ژنی ده‌ست فرۆش و
... له‌نێوان سێبه‌ره‌كاندا سه‌ر ده‌ردێنێ. «شیعری ترسناك»
به‌رهه‌می چارلێز بودلێر، «خاتوونی مه‌رگ» به‌رهه‌می ماریا
رێلكه‌له‌م چه‌شنه‌به‌رهه‌مانه‌ن. له‌تابڵۆی «گۆشه‌ی شه‌قام»دا
به‌رهه‌می فلێسیین رۆپ، كچ
خراپكارێكی‌پیره‌كه‌به‌ماسكێَكه‌وه‌پیاوان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنێ.
شانۆ نووسه‌ئه‌ڵمانییه‌كان له‌وانه‌مولێر و برێشت ــ وێنه‌یه‌كی
دایكانه‌یان داوه‌به‌مه‌رگ
!
به‌راستی هۆی ئۆرۆتیكه‌و فێمێنیزه‌كردنی مه‌رگ چییه؟ ئاخۆ ژنی
تۆڵه‌سه‌نه‌ره‌وه‌ی لێخۆشنه‌بوون ته‌نیا په‌رچه‌كردارێكه‌دژی
فه‌رهه‌نگه‌راسیۆنالیسته‌كان؟ به‌بۆچوونی گۆتك، سیمۆن دۆبوار
نموونه‌یه‌كی باشه‌له‌م ده‌سته‌یه. پیاو وه‌ك بوونه‌وه‌ری
بیۆلۆژیكی له‌ژن ده‌ترسێ. ژن ئاوس ده‌بێ. ژن زاوزێ‌ده‌كات و
مرۆڤبوون پیاوی به‌گوێ دا ئه‌دا...
دامه‌زراوه‌فه‌رهه‌نگی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به‌شه‌ئایینییه‌كان و
ئوستووره‌كان باشترین به‌ڵگه‌ن كه‌ده‌توانن روخساری مێژوویی
مه‌رگمان پێ نیشان بده‌ن. كارێك كه‌به‌رێزمانه‌كان ناكرێ.
له‌دوایین وته‌كانی گوتكدا تان و پۆی ئاڵۆزی دامه‌زراوه‌كان و
جیاوازییه‌بیری_ عه‌قیده‌تییه‌كان شاراوه‌یه. له‌نووسراوه‌ی
ئه‌ودا وێنه‌گه‌لێكی جۆراوجۆر له«جنسییه‌تی مه‌رگ» نیشان نادرێ.
به‌ڵام ئه‌و پرسیاری ساده‌خۆی كه‌ئێمه‌بۆچی ده‌بێ‌بیر له‌مه‌رگ
بكه‌ینه‌وه؟ بێ‌وه‌ڵام جێ دێڵێ‌و ده‌ڵێ:
«نیوه‌شه‌وێك
كه‌كوڕه‌كه‌م له‌خه‌و هه‌ڵمستێنێ‌و بپرسێ‌كه‌مه‌رگ چییه،
وه‌ڵامی‌ئه‌ده‌مه‌وه: ئێستا كاتی بیركردنه‌وه‌نییه‌به‌م قسانه.
تۆ زۆر ده‌ژی. ئێستا بچۆ بخه‌وه! و هه‌ڵبه‌ت ئه‌و خه‌وی لێ
ناكه‌وێ.» گۆتك له‌درێژه‌دا ده‌ڵێ‌وێنه‌دروستكردن له‌شتێك
كه‌بوونی نییه‌چ سوودێكی هه‌یه؟ ئێمه‌هه‌رگیز ناتوانین وێنه‌یه‌ك
له‌مه‌رگ بكێشینه‌وه‌و رێك هه‌ر به‌م بۆنه‌وه‌ده‌بێ‌بچینه‌سه‌ر
وێنه‌گری.
ئێمه‌به‌ناو به‌خشین به‌بێ‌ناوه‌كان و فۆڕم دان به‌بێ‌فۆڕمه‌كان_
واته‌ئه‌وه‌ی كه‌نه‌مانی ئێمه‌یه_ بێ‌ناوه‌كان و بێ‌فۆڕمه‌كان
هه‌ست پێكرابوون بكه‌ین.
و له‌كۆتاییدا: مه‌رگ له‌ژیان جیا نییه. مه‌رگ به‌شێكی جیانه‌بووی
ژیانه.
|