په‌روه‌رده‌له‌سیستمی توتالیتاریزم‌دا
ئیبراهیم
ئیسماعیل‌پوور
توتالیتاریزم به‌فۆرم و شێوه‌گه‌ل و ئایدۆلۆژیای جیاجیاوه‌سه‌ر
هه‌ڵده‌دات. ئه‌و وڵاتانه‌ی خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی
به‌قه‌واره‌توتالیتاریزمن، كوتومت وه‌كوو یه‌ك ناچن. هه‌ر
ده‌وڵه‌تێكی له‌م چه‌شنه‌تێده‌كۆشێ ئایدۆلۆژیای خۆی داسه‌پێنێ.
ئایدۆلۆژیای توتالیتر به‌و فه‌لسه‌فه‌یه‌ده‌گوترێ كه‌جاژی
جیهان‌بینی به‌ربڵاو لێده‌دا. ئه‌م سیستمه، له‌سه‌ره‌تادا بۆ
وه‌ده‌ست هێنانی دڵی جه‌ماوه‌ر به‌دروشمی تایبه‌ته‌وه‌دێته‌مه‌یدان
و زۆرتر دروشمی نه‌ته‌وه‌و ره‌گه‌ز و بیر و بژوای تایبه‌ت و له‌م
چه‌شنه‌دروشمانه‌به‌رز ده‌كاته‌وه. بۆ گه‌یشتنی به‌مه‌به‌ست و
ئامانجی سه‌ره‌كی‌یان و داسه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان، دوژمنێكی
زه‌به‌لاح و دزێو دژ به‌ئایدۆلۆژیاكه‌یان ئه‌دۆزنه‌وه‌و
دایمه‌وه‌كوو نه‌یارانی ده‌ره‌كی و ناوخۆ ناویان لێده‌به‌ن.
ده‌وڵه‌تانی توتالیتاریزم كاتێ بنچینه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان داكوتا و
تاقمی پاوان‌خواز و كه‌مینه‌ی خاوه‌ن كورسی، بزاچێكی رووكه‌ش‌دار و
به‌رواڵه‌ت كۆمه‌ڵ‌خوازیان خسته‌رێ و دام‌وده‌زگایه‌كی
دیكتاتۆرانه‌یان پێك هێنا؛ له‌م رێگایه‌وه‌رۆ ده‌چنه‌نێو ته‌واوی
پێكهاته‌كێ‌ن و سوچ‌وقوژبنێكی كۆمه‌ڵگا. بۆ كۆ كردنه‌وه‌ی هه‌موو
خه‌ڵك له‌بن سێبه‌ری ئایدۆلۆژیایه‌كی دڵخوازدا، ده‌سه‌ڵات و
رێبه‌ری به‌كه‌سێكی پاقژی پێ به‌خشراو ئه‌ده‌ن و به‌له‌نێو بردنی
ئازادی‌یه‌تاكه‌كه‌سیه‌كان، ده‌وڵه‌تێكی یه‌كسان و سه‌نتراڵی
به‌هێز چێ ده‌كه‌ن. ئه‌م سیستمه‌له‌كۆمه‌ڵگادا پابه‌ند به‌هیچ
یاسایه‌ك نیه‌و ته‌واوی هێزه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌خاته‌ریزی
خزمه‌تگوزارانی خۆیه‌وه. گرینگ‌ترین كارێك كه‌ئه‌م
شێوه‌ده‌سه‌ڵاته‌بۆمان و مه‌وجوودیه‌تی خۆی ده‌یكا
ئه‌وه‌یه‌كه‌به‌ره‌كانی ئێستا و داهاتوو به‌جۆرێك په‌روه‌رده‌بكات
كه‌نه‌ك هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی نه‌چنه‌خانه‌ی مه‌ترسییه‌وه،
به‌ڵكوو مان و مه‌وجوودیه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی له‌م
رێگایه‌وه‌مسۆگه‌ر بكرێت. ئه‌م ده‌وڵه‌تانه‌سیستمێكی په‌روه‌رده‌ی
یه‌كسان‌بۆ كۆمه‌ڵگا دابین ده‌كه‌ن و له‌راستیدا سیستمی
په‌روه‌رده‌ده‌كه‌نه‌ماشینێك كه‌له‌سه‌رێكه‌وه‌منداڵانی تێ
ده‌خه‌ن و له‌لایه‌كی تره‌وه‌به‌له‌قاڵب‌دراوی ده‌یان هێننه‌ده‌ر.
ماشینێك كه‌به‌رهه‌مه‌كه‌ی به‌ره‌یه‌كی شێوه‌مێگه‌ل و یه‌ك ده‌ست و
یه‌ك ره‌نگه. له‌سیستمی په‌روه‌رده‌ی توتالیتاریزم‌دا كه‌سایه‌تی
تاكه‌كه‌س له‌به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی بێ‌سنووردا هیچ ئازادییه‌كی
نیه‌و ته‌نیا مافێك كه‌پێی ره‌وا ده‌بیندرێ ئه‌وه‌یه‌كه‌هیچ كات
خۆی له‌جه‌ماوه‌ر جیا نه‌كاته‌ه. ئه‌م تاكه‌ده‌بێ وێژای خه‌ڵكانی
تر له‌به‌سته‌ڵه‌كی هێوری و گوێژایه‌ڵی‌دا ببێته‌سه‌هۆڵ و
له‌ئاگردانی تاقمی ده‌سه‌ڵاتداردا ببێته‌كۆڵوو. ئه‌م سیستمه‌هه‌وڵی
بۆ دروست كردنی مرۆچێكی شێوه‌نوێیه. ئه‌م مرۆچه‌ئه‌بێ
به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌به‌دی خاوه‌نی خه‌سڵه‌تی وه‌فاداری و دڵسۆزی بۆ
سیستمی توتالیتێر و سه‌رۆك و ئایدۆلۆژیاكه‌ی بێت. ئه‌م
سیستمه‌مرۆچێك به‌رهه‌م دێنێ كه‌وێژای كه‌م بوونی راده‌ی
داواكاریه‌كانی هه‌رده‌م ئاماده‌ی خۆبه‌خت كردن له‌پێناوی
ئامانجه‌كانی ئه‌ودا بێت. له‌هیچ فه‌رمانێك لاری نه‌كا و هیچ كات
له‌به‌رانبه‌ر حكومه‌تدا خۆی به‌خاوه‌ن ماف و كه‌رامه‌ت نه‌ناسێ.
توتالیتاریزم فیكری خۆی له‌بنه‌ژه‌تی ئه‌م فێر كردنه‌دا
ده‌بینێته‌وه‌كه‌ده‌یه‌وێ به‌دووپات كردنه‌وه‌ی
ئه‌حكامه‌جزمییه‌كانی ره‌وا بوون و مه‌شروعیه‌ت به‌خۆی ببه‌خشێ.
ئامانجی دان پێدانراوی ئه‌م ئایدۆلۆژیایه‌درووست كردنی ئه‌و
مرۆچه‌نوێ‌یه‌یه‌له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌هاوئاهه‌نگ و
ته‌بایه‌كه‌سیستم نیازی سه‌قامگیر كردنی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ی
له‌ده‌روون دایه. واته‌ئه‌و كۆمه‌ڵگا و تاكه‌كه‌س وه‌ك یه‌ك
به‌رهه‌م دێنێ، تا هیچ كات نه‌له‌رێی كۆمه‌ڵگاوه‌زیانی پێ بگا و
نه‌له‌رێی تاكه‌كه‌سه‌وه. به‌م پێیه‌ئه‌م مرۆچه‌پێویستی
به‌فێرگه‌یه‌كی نوێ هه‌یه. فێرگه‌یه‌ك كه‌هه‌ر وه‌كوو
فێرگه‌پێشكه‌وتووه‌كانی وڵاتانی كراوه‌دوو چینی مامۆستا و قوتابی
له‌خۆی ده‌گرێ. به‌م جیاوازییه‌ی كه‌له‌م سیستمه‌دا هه‌ر كام له‌م
دوو چینه‌به‌جۆرێك له‌قاڵب دراون و به‌ژێوه‌به‌ری سیاسه‌ته‌كانی
ئه‌و حكومه‌ته‌ن.
ئامانجی ئه‌م جۆره‌فێركردنه، په‌روه‌رده‌كردنی
كه‌سانێكه‌كه‌پێناسه‌یان له‌چوارچێوه‌ی پیاوه‌تی و پاڵه‌وان‌خوازی
داده‌كرێ. به‌پێی ئه‌م فێركردنه‌لاوه‌كان ئه‌بێ ژیانی كه‌سانێك
بكه‌ن به‌سه‌رچه‌شنی
خۆیان كه‌به‌مێژوو واتا ده‌به‌خشن و نابێ به‌هیچ جۆرێك له‌رۆحی
ره‌خنه‌گری و ئازادی و لێكۆڵینه‌وه‌به‌شدار بن و ناشێ خاوه‌نی
خه‌سڵه‌ته‌كانی ترسی له‌م چه‌شنه‌بن. له‌م سیستمه‌دا باش‌ترینی
ئه‌و بایه‌خانه‌ی كه‌شیاوی فێر كردنن، ئه‌وانه‌ن كه‌بۆ
كۆمه‌ڵگایه‌كی ئازارێیشه‌ده‌شێن و پیاوانه‌له‌قه‌ڵه‌م ئه‌درێن و
ده‌چنه‌وه‌نێو سووننه‌ته‌كان و قاره‌مان په‌روه‌ره‌ی سه‌رچڵیانه.
ئه‌م بایه‌خانه‌له‌گه‌ڵ چێژ وه‌رگرتن و شارستانییه‌تی نوێ و ژیانی
گوماناوی شار دردۆنگن. مامۆستاكانی ئه‌م سیستمه‌ئه‌شێ
مروچه‌نوێ‌كان جۆرێ په‌روه‌رده‌بكه‌ن كه‌خاوه‌نی خه‌سڵه‌تی نیزامی
بن. دیاره‌له‌ئاوه‌ها سیستمێك‌دا یاسا غه‌ریبه‌و ده‌سه‌ڵات هه‌موو
شتێكه.
|