شێعره‌کانی هێمن له شایه‌نی ره‌خنه‌ی فمێنیستیدا
زمان چه‌مكی زه‌ینی كۆمه‌ڵگایه و ئه‌وه زمانه بێجگه له‌وه‌ی
له وته‌ی رۆژانه دا كه‌ڵكی لێ وه‌رده‌گیرێ ده‌بێته بنه‌مایه‌كیش
بۆ نووسین. نووسین مێژووی زیندووی نه‌ته‌وه‌یه‌كه و ده‌توانرێ به
خوێندنه‌وه و تێرامان لێی شێوه‌ی بیر كرده‌نه‌وه و هه‌ڵسووكه‌وت
و داب و نه‌ریته‌كانی سه‌رده‌مێكی پێ هه‌ڵبهێنجرێت. به‌ڵام بۆ
ئه‌وه‌ی به گۆشه نیگای ره‌خنه گرانه‌وه سه‌یری ئه‌و داب و
نه‌ریته بكرێت و باسی لێوه بكرێ پیٍویسته بۆچوونێكی بۆ ده‌ست
نیشان بکات.
له‌م باسه‌ی كه ده‌مه‌وێ لێره دا بیكه‌مه‌وه شێعره‌كانی مامۆستا
هێمن و ژن و پێگه‌ی ژن له ناو شێعره‌كانی هێمنی وه‌ته‌ن په‌رست
دایه و ئه‌وه‌یش روونه كه بێجگه له رووناكبیری خودی شاعیر جێ
په‌نجه‌كانی داب و نه‌یتی سه‌رده‌می ژیانی شاعیر تێدا به جوانی
ره‌نگی داوه‌ته‌وه. ره‌خنه‌ی فمێنیستی بۆچوونێكه كه بۆ ژن له
سه‌رده‌می ژیانی
هێمن دا هه‌ڵم بژاردووه . فمێنیسم كۆمه‌ڵێ بیر‌ورا، بۆ چوون و
روانگه‌یه كه لایه‌نگری و داكۆكی له ماڤی ژنان ده‌كات و
ره‌خنه‌ی فمێنیستی رۆچوون به ناو ئه‌و بیر ورا و داب و نه‌ریت ...
كه پێگه‌ی ژنان ده‌ست نیشان ده‌كات و هه‌ڵاواردن، زۆڵم، توند و
تیژی تێروانییه‌كان ده‌داته به‌ر ره‌خنه. ره‌خنه‌ی فمێنیستی
ره‌نگه یه‌كێك له ئامانجه‌كانی ناساندنی هه‌ڵاواردن بێت و
ئه‌گه‌ر فاكته‌كه‌ش هه‌ست پێكرا و ناسرا ده‌توانرێ هه‌وڵ بۆ
سڕینه‌وه‌ی له گۆمه‌ڵگا دا بدرێٍ.
سه‌رده‌می هێمن یه‌كێك له سه‌رده‌مه پڕ كێشه و رووداوه‌كانی
مێژووی كورده‌وارییه و هه‌ر ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش وا ده‌كات كه نیگا
و بۆچوونی جیاوازی زۆر ببینرێ. هه‌ڵبه‌ت جیاوازی بیر و را له
كۆمه‌ڵگایه‌كی نه‌ریتی كه خوازیاری مانه‌وه‌ی رێسای باوه زۆر
ئه‌سته‌مه و گرینگ‌ترین هۆكاری ژێر ده‌ستی ژنانیش له كۆمه‌ڵگا و
پێكهاته‌گه‌لی كۆمه‌لایه‌تی دایه.
هێمنیش ئه‌و باسانه‌ی له شێعره‌كانی دا ره‌نگی داوه‌ته‌وه هه‌ر
بۆیه ده‌توانرێ جیاوازی بیر و را و بۆچوون له شێعره‌كانی دا
ببینرێ.
شێعره‌كانی هێمن كه سه‌رچاوه‌ی من بۆ شێعره‌كانی هێمن ( تاریك و
روون ) له بڵاوكراوه‌كانی ( بنكه‌ی پێشه‌وا ) یه، به‌م شێوه‌یه
لێی ورد بوومه‌وه:
ژن و وڵات
تێكڕای ئه‌و شتانه‌ی كه له ژیان و له ده‌ورووبه‌ری مرۆڤ دا هه‌ن
خۆشه‌ویستن به‌ڵام پله‌ی خۆشه‌ویستی هه‌ر كامیان جیاوازه. هێمن
به شاعیری به‌رگری، مووته‌عه‌هێد و وه‌ته‌ن په‌رست ناسراوه كه
له ژیانی هێمنیش ورد بینه‌وه به‌شێكی یه‌كجار زۆری بۆ ئه‌و پرسه
ته‌رخانكردووه. ئه‌وه‌تا له كاتێكدا كه كۆڵێ شتی تری لا
كه‌ڵكه‌ڵه بووه هه‌ر نیشتمان به‌شێكی سه‌ره‌كی و فه‌رامۆش
نه‌كراو ده‌بێت لای ته‌نانه‌ت وه‌ختی ده‌سبازی له گه‌ڵ یار:
ته‌نانه‌ت وه‌ختی ده‌سبازی له گه‌ڵ یار
ئه‌من ئه‌ی نیشتمان تۆم هه‌ر له بیره
له جێ ژوانێ كه ده‌گوشم مه‌مكی یار
ئه‌من ئه‌ی نیشتمان تۆم هه‌ر له بیر
تۆم هه‌ر له بیره ل: 62
كه‌واته نیشتمان هه‌ر زاڵه به سه‌ر
ژن‌دا.
ئاشقی چاوی كه‌ژاڵ و گه‌رده‌نی پڕ خاڵ نیم
ئاشقی كێ‌و و ته‌لان و به‌نده‌ن و به‌رده‌م ئه‌من
كوردم ئه‌من ل: 49
به‌ڵام لێره ئیتر به ته‌واوی ئه‌و نیگا سێكسه‌ش كه له شیعری
پێشوو دا باسی لێوه ده‌كا له بیر ده‌باته‌وه و به یه‌كجاری ژن
نه‌فی ده‌كات و خۆشه‌ویستی خۆی بۆ وڵات دووپات ده‌كاته‌وه.
به‌ڵام له شێعری ( دایكی نیشتمان ) دا كه وه‌ته‌ن ده‌شوبهێنێ به
دایكی نیشتمان و هاوشانی یه‌كترینیان داده‌نێ.
له كاتی نیوه شه‌و دا بوو و شه‌وێ دی
ژنێكی پیر و ره‌شپۆشم له خه‌و دی
و دوایی كه شاعیر له كه‌سایه‌تی ئه‌و ژنه ده‌پرسێ و ئه‌ویش ئاوا
ده‌ڵێت:
گوتی نازانی رۆڵه‌ی هیچ نه‌زانم
ئه‌من كێم؟ رۆڵه دایكی نیشتمانم
كه‌واته لێردا ئه‌و جیاوازی بیر و را كه له شێعره‌كانی
سه‌ره‌وه دا بینیمان ده‌مانهێنێته سه‌ر ئه‌و قه‌ناعه‌ته كه ژن
به‌س كه نیشتمان ( دایك ) بوو ده‌توانی رێز دار بێت و خاوه‌نی شكۆ
بێت لای پیاوان.
رزگار كردنی ژن
له هه‌ندێ له شێعره‌كانی مامۆستا هێمن دا سه‌ره‌رای بابه‌ته‌كانی
تر باس له‌وه‌یش ده‌كات كه ده‌بێ ژن رزگار بێت و داوای لێ ده‌كات
رووبه‌ند و په‌چه و چارشێو فرَێ بدا.
به‌ڵام كه دیسان باس چووه سه‌ر وڵات ژن ده‌باته پله دوو و یا
وشه‌ی پیاوانه به كار ده‌بات.
بپسێنه له پێ تۆ زنجیر و كۆت
دێده گیان بده یاری برای خۆت
له گوێن ( داندارك ) هسته وه‌ك مه‌ردان
دوژمن وه‌ده‌رنێ له خاكی كوردان
وتوووێژی كچ و كوڕ ل: 50
لێر دا له سه‌ر سێ وشه‌ی یاری ، برا و مه‌ردان ده‌وه‌ستین:
به سه‌یرێكی مانای وشه‌كان له كتێبی گیوی موكریانی و هه‌روه‌ها
ورد بوونه‌وه له مانای ئه‌و وشانه یاری وه‌ك یارمه‌تی دان و
ده‌ست یار و یارمه‌تیده‌ر هاتووه یارمه‌تی كه‌سێك بدرێت بۆ كارێ
لێره ئه‌و كه‌سه‌ی كه ئه‌نجام ده‌ری كاره‌كه ( بكه‌ر) یه هه‌ر
پیاوه و كێ كاری له سه‌ر ئه‌نجام ده‌درێ ژنه‌كه‌یه (
په‌رچه‌كردار) كه‌واته ژن بۆ رزگار كردنی نیشتمان راسته‌وخۆ
ناچێته ناو جه‌رگه‌ی خه‌بات و وه‌ك كه‌سێك ناراسته‌وخۆ به‌شدار
ده‌بێت. چۆن له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر دا ژن كاری پشته‌وه‌ی
مه‌یدانی شه‌ڕی ده‌كرد و یارمه‌تی و په‌نای پیاوانی شه‌ڕكه‌ری
ده‌دا لێره دایش هه‌ر وا هه‌ست ده‌كرێ كه ژن هێزی یارمه‌تی
ده‌ره ( هه‌ر چه‌ند ئێستا ژنان بۆ خۆیان به‌شێكن له رزگار
كه‌رانی نیشتمان)
با وشه‌ی برا كه كه‌سێكی مه‌حره‌مه و له داتیك و باوكی مرۆڤ و
یه‌كێك له‌وان بێت هه‌ر چه‌ند وتنی وشه‌ی برا بۆ دروست بوونی و پێك
هێنانی پێوه‌ندی و دڵنیاییه و هه‌روه‌ها ده‌یه‌وێ سالم بوونی
پێوه‌ندیش بسه‌لمێنێ و له ئیسلامیش دا ئه‌م حه‌ڵاڵ و حه‌رامه
هه‌ر زاڵه . به‌ڵام ئامانجی هاوبه‌ش تێكڕای مه‌حره‌م و
نامه‌حره‌مه‌كان باتڵ ده‌كاته‌وه و هێمنیش بۆ خۆی له كۆمار دا
بینه‌ری به‌شداری ژنان بووه و یا هه‌ر له خودی لادێ دا تێكڕای ژن
و پیاو پێكه‌وه كار ده‌كه‌ن و ئیسلام ئه‌و حه‌ڵاڵ و حه‌رامه بۆ
سه‌لماندنی بوونی گوناه و كۆنترڵی مرۆڤ و واقعییه‌تی گوناه به
كار ده‌با و ئه‌گه‌ریش بێگومان گوناه نه‌بوایه ئاده‌م و حه‌وا
له به‌هه‌شت ده‌رنه‌ده‌كران و میلله‌تانیش قه‌ت رزگاریان
نه‌ده‌بوو مرۆڤ ده‌بێ گوناه ( به مانا ئیسلامییه‌كه‌ی ) بكات تا
به ئامانجێك بگات.
به‌ڵام وشه‌ی مه‌ردان كه وشه‌یه‌كی ته‌واو پیاو سالارانه‌یه و
ژنی ئازا به مه‌رد و پیاو ده‌شوبهێنرێ و مه‌ردانیش به مانای
ئازایانه و پیاوانه‌یه كه‌واته ژن لێردا بوونی نییه چونكه
تێكڕای هه‌وڵه‌كانی وا ده‌نوێنرێ كه ببێت به پیاو كه مرۆڤیش یك
جنس بوو بوون بێ مانایه هه‌ر وشه‌ی مه‌ردانه زۆر به جوانی له
به‌رامبه‌ر دژه‌كه‌ی خۆی واته نامه‌ردانه ماناكه‌ی ده‌رده‌كه‌وێ
كه به مانای ناپیاوـ حیزـ بێزاخ و نامرۆڤه. له كۆمه‌ڵگه‌ی
ئێمه دا كه چاكه/ خراپه ـ مه‌حره‌م / نامه‌حره‌م ـ مه‌رد /
نامه‌رد و ... زۆر به جوانی و به زۆری به كار ده‌برێ ئاماژه
به‌وه‌یه كه هه‌ر چی له چوار چێوه‌ی باشه دا نه‌گونجا خراپه و
ژن له كۆمه‌ڵگه دا به پێی ئه‌م فاكتانه:
ئه‌ڵێی ژنه ده‌گری.
ژن هه‌ڵات ژن هه‌ڵات.
وه‌ك ژنی حیز سه‌ری داخست.
هه‌ر چی خراپه‌یه به‌و ده‌شووبهێنرێ و ئه‌مه‌یش دالێكه بۆ
ئه‌وه‌ی كه بوونی مێشكی پیاوسالارانه و رێ نه‌دان به سه‌لماندنی
ژن وه‌ك ژن له تێكڕای بواره‌كاندا به جوانی ده‌رده‌كه‌وێ و با
ئه‌وه‌یشمان له بیر نه‌چێت كه هه‌ر خودی پیاو یه‌كێكه له
هۆكاره‌كانی ئه‌م بیره پاسیڤ و گه‌نیوه
.
به دوو نموونه‌ی تر ئه‌م باسه كۆتایی پێ ده‌هێنین:
شكا بێگانه‌ـ پاڵاوتی له ترسان
كوڕی كورد، هاته‌وه دیسان هه‌لی تۆ
دوا رۆژی رووناك ل: 66
بۆنی خۆشی هه‌ڵاڵه
ٍپیاو مه‌ست ده‌كا له نواڵه
به‌هاری كوردستان ل: 107
هێماكانی ژنی باش لای هێمن
هێمن تێكڕای ژنه‌كان به دوو به‌ش دابه‌ش ده‌كا:
ژنی باش ( لادێیی ، خه‌باتگێڕ) / ژنی خراپ ( شاری ، ناخه‌باتگێڕ
)
هێمن ژنێكی لا باشه كه جوان بێت هه‌ڵبه‌ت تێكڕای سیفه‌ته
جوانه‌كانی خودا دادی تێدا بێت و یا خه‌باتگێڕ بێت چ
بۆ وڵات و یا چ بۆ خوێندن.
هێمن له شێعری ( كیژی لادێ ل: 63 ) ئه‌م هێمانه‌ی باس كردووه و
باسی خراپی ژنی شار ده‌كات چونكه ئه‌گه‌ر جوانییه‌كی رواڵه‌تیشیان
هه‌بێت هه‌مووی ده‌ستكرده به‌ڵام هه‌ر له به‌رامبه‌ر ژنی لادێ
وشه‌ی ( داوێن پاك ) به كار ده‌با.
كیژی لادێ یی نه‌شمیلی جوان چاك
بێ فڕ و فێڵ و هێدی و داوێن پاك
لێره دا وه‌ستانێك له سه‌ر وشه‌ی داوێن پاك پێویسته داوێن پاك
كه‌سێكه كه پارێزگاری له داوێنی ( ئابڕوو و نامووس) خۆی ده‌كا و
پابه‌ندیشه به ئیخلاقیات و له به‌رامبه‌ر داوێن پاك دا داوێن
پیسمان هه‌یه كه به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و مانای سه‌ره‌وه دێت
.
به‌ڵام هێمن له‌م شێعرانه‌ی خواره‌وه دا:
له مه‌زرایه كه خۆم هه‌ڵكرد له كارێ
له جێ ژوانێ كه ده‌كوشم مه‌مكی یارێ
تۆم هه‌ر له بیره ل: 62
وه‌ره ئێره و ببینه نازی بێری و ده‌س بزێوی شوان
بچۆ ناو ره‌شبه‌ڵه‌ك بگووشه ده‌سی دۆی ناسك و نازدار
به‌هاری لادێ ل: 61
خۆی بۆ پیاو كه باسی پێوه‌ندی سێكسی و جێ‌ژوان ده‌كا به پۆزه‌تیڤ
ناوزه‌دی ده‌كا.وشه‌ی ئابڕوو و شه‌ره‌ف و نامووس دروست كراوی دونیا
و ژیانی پیاو سالارین و بۆ پاراستنی نه‌ریته‌كانی پیاو سالاری،
سه‌ركوت كردنی ژن دانراوه و كه‌واته هه‌موو شتی چاك بۆ خۆم
ده‌توانێ پاساوێك بێت بۆ ئه‌وانه و ئه‌م شێعره‌یش ده‌توانێ دونیا
پیاو سالارانه‌كه زیاتر بسه‌لمێنێ و وه‌ستان و بێده‌نگی ئێمه له
به‌رامبه‌ر ئه‌و بیر كردنه‌وه پیشان ده‌ری ناره‌زایه‌تی
ده‌ربڕینه
.
ئاره‌زوومه هیچ نه‌بێ جارێكی ماچ كه‌م زاری تۆ
ئاره‌زووی من چووكه ئه‌مما تا بفه‌رمووی شیرینه
یادگاری شیرین ل: 69
به‌ڵام ژنی خه‌باتگێڕ له ئاستی خوێندن و خزمه‌ت به وڵات و
پیَِشمه‌رگایه‌تی و وته‌زایه‌كی تره له شێعره‌كانی هێمن دا
ده‌بینرێ.
فێری زانست و هونه‌ر بوو ئه‌و له سایه‌ی خوێندن
تۆش ته‌شیمان بۆ ده‌ڕێسی یادگاری شیرنه
یادگاری شیرین ل: 70
هێمن به ره‌خنه گرتن له رابردوو و كاری هێز و بازوو داوا دوكا
ژنانی كوردیش خه‌ریكی خوێندن و زانست و هونه‌ر بن چونكه ئه‌وه
له كوت و به‌ندیان ده‌رده‌هێنێ و شێعری گوڵی هیوایش ئه‌خته‌ر وه‌ك
كچه پێشمه‌رگه‌یه‌كی قاره‌مان ده‌هێنێته‌وه كه كاتێ تفه‌نگی له
ده‌ست دا ده‌بینێ ده‌ڵێ:
زانیم گوڵی هیوا پشكووت
به‌یانی ئازادی ئه‌نگووت
عه‌شق و خۆشه‌ویستی
هێمن شاعیرێكیش بووه كه عه‌شق و خۆشه‌ویستی به‌رده‌وام به‌شێكی
بووه له ژیانی و كاریگه‌ری زۆری به جێ هێشتووه هه‌ر چه‌ند هیچ
شتێك لای ئه‌و ناگاته نیشتمان و خاك و كوردایه‌تی و هه‌موو شتێك
له‌و سووچه‌وه ده‌بێنێ پێی وایه به هۆی رزگار بوونی ئه‌وانه
كه كورد ده‌توانێ خۆی بگرێ وسه‌رێكی هه‌بێت له سه‌ر سه‌ران
به‌ڵام عه‌شق زۆر جار هه‌موو رێگاكان ده‌بڕێ و كه‌سه‌كه بریندار
ده‌كا.
یه‌كێك له‌و هه‌ر شێعره جوانانه كه به خوێندنه‌وه‌ی بزه‌یه‌ك
له سه‌ر لێوی هه‌موو كه‌س ده‌نیشێ و به جوانی شێعره‌كه
شاگه‌شكه ده‌بێ. شێعری جۆلانه‌یه ئه‌و شێعره هه‌ر چه‌نده له
توخمه ئه‌ده‌بییه‌كان كه‌ڵكێكی وا وه‌رنه‌گیراوه و به زمان و
وشه‌ی زۆر ساده هۆنراوه‌ته‌وه به‌ڵام ناوه‌ڕۆكێكی سووك و شیرینی
هه‌یه. جۆلانه باسی نه‌خۆشی شاعیر ده‌كات كه ده‌چێته لای
دۆكتۆر ئه‌و به راشكاوییه‌وه ده‌لێ كه ده‌مریت و شاعیر باسی
عه‌شقی خۆی ده‌كات و ده‌ڵێ:
دڵه كوته‌م نیه دڵم
جێی كیژێكی خانوومانه
منداڵه ئۆقره‌ی ناگرێ
بۆم دروست كردوه جۆلانه
جۆلانه ل: 139
هه‌ر
چه‌ند له شێعری ماچی شیرین ل : 135 دا به‌س باره سێكسیه‌كه زه‌ق
ده‌بێته‌وه به‌ڵام كه پیریش ده‌بێ حه‌سره‌ت و جه‌غاری لێ
هه‌ڵده‌ستێ كه ناتوانێ ئه‌و كچه شۆخ و شه‌نگه بدوێنێ.
په‌یامی من به گوێی ئه‌م دولبه‌ره نازاداره را ناگا
نه‌سیم بێ سیم ده‌بینێ شل ده‌بێ به‌م كاره راناگا
په‌یامی رانه‌گه‌یه‌نراو ل: 228
هه‌ر وه‌ك له خوێندنه‌وه‌ی دیوانه كه دا دیمان بیری گه‌نیو
كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌و ده‌مه‌ی ئاخنیوه به‌ڵام رۆشنبیر و خه‌باتكارێكی
وه‌ك هێمن ده‌یه‌وێ ره‌خنه بكاته ناویه‌وه و باسیان لێوه بكات.
نه‌هرۆ ده‌ڵێ: نه‌ته‌وه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر مێژووی خۆی نه‌زانی
به‌رده‌وام شكست دووباره ده‌كاته‌وه و به رای منیش
نه‌ته‌وه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر ره‌خنه له كه‌ڵه نووسه‌ر و رۆشنبیره‌كان
و كه‌سایه‌تییه ناوداره‌كانی خۆی نه‌گرێ به‌رده‌وام له پله‌ی
سه‌ركه‌وتنی ئه‌و كه‌سانه دا ده‌مێنێته‌وه و هه‌نگاوه‌كانی
به‌ره‌و دوا كه‌وتن هه‌ڵده‌هێنی و ئه‌وه‌یشمان له یاد نه‌چێ كه
ره‌خنه‌ی فمێنیستی یه‌كێك له گرینگ‌ترین و پڕ كێشه ترین
ره‌خنه‌كانه كه ده‌یه‌وێ به خوێندنه‌وه هه‌ڵه‌كانی رابردوو
بناسێت و ئێستاشی پێ بونیاد بنێ و داهاتووشی پێ دروست بكات و به
قه‌ولی شێركۆ بێكه‌س ئه‌گه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت وه‌ك من بنووسێ هیچی
نه‌كردووه هه‌ر كه‌س ده‌بێ بێت گه‌وره په‌رستی و قاره‌مان
په‌روه‌ری و پیرۆزی بشكێنێ با به‌رده‌وام له ستایشی رابردوودا
نه‌مێنێته‌وه و ئێَستا و داهاتووی له كیس نه‌چێ و به‌رده‌وام
قاره‌مانی تازه بخوڵقێنی و بونیادی بنێته‌وه چونكه وڵاتێك كه
قارمان په‌ره‌سته و یا وڵاتێ كه قاره‌مانی نییه جێی حه‌سره‌ت و
داخه.
نوسینی: په‌ری كه‌ریمی نیا
|