درمناسی بزوتنه‌وه‌ی ژنان
په‌ری كه‌ریمی نیا
هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك تا
چاوه‌ڕوانییه‌كانیان تووشی هه‌ڵه نه‌بێت و ئه‌نجامی باش و به‌سوودی
لێوه‌ر نه‌گرن په‌ی به‌وه نابه‌ن كه كێشه‌یه‌ك له ئارادایه .بۆ
نموونه تا ژنان تووشی ئاسته‌نگی له كار و كرده‌وه‌ی رۆژانه‌یان دا
نه‌بن ئه‌و بیره ناگاته زه‌ینیان كه كێشه‌یه‌كیان هه‌یه و
ئاسته‌نگیان بۆ پێك دێنێت و هه‌ڵیشناسن به به‌ره‌نگاری كردنی.
ئێستا كه زانراوه كێشه‌یه‌ك له ئارادایه‌تاقمێك به بیر و
كاری روناكبیری و
تاقمێكیش به كرده‌ی رۆژانه به‌ره‌نگاری ئه‌م كێشانه ده‌بن واته
كه‌سانێك دێن پێشی پێ ده‌گرن و ناهێڵن كه‌سه‌كه‌ی به‌رامبه‌ریان
كرده‌یه‌كی ناشایستیان به‌رامبه‌ر بنوێنی. ئێمه لێره دا رووبه‌روو
ده‌بینه‌وه له گه‌ڵ دوو تاقم ژن‌دا. ژنانی\َ كه به ئاگادار بوون
له هه‌لوومه‌رجی باو به كاری رووناكبیرانه و زانستیانه
هه‌وڵده‌ده‌ن ماڤه‌كانی ژن بچه‌سپێنن و نه‌هێڵن ماڤیان پێشێل بێت كه
ئه‌مه تاقمێكی یه‌كجار كه‌م له كۆمه‌ڵگای ئێمه دا ده‌گرێته‌وه .
ئه‌م تاقمه ده‌توانن ناوی ئاگایاری نادیاریان لێ بنین به‌ڵام له
به‌رامبه‌ر ئه‌مانیش دا تاقمێك هه‌ن كه بێ وه‌ی ته‌نانه‌ت و یا زۆر
به كه‌می یه‌كێك له‌م ژنانه بناسن و به شێوه‌یه‌كی كاڵتر
پێوه‌ندییان له گه‌ڵدا هه‌بێت دێن به پێ هه‌لوومه‌رجی باو
واته له رووی وییه‌وه كه كۆمه‌ڵگا هه‌ندێ هه‌لی
وه‌كوو كار و به‌شداری سیاسی و .... بۆ رێكخستن و كاری نه‌وه‌ی
پێش خۆیان به ناڕاست داده‌نن و دێن دژایه‌تی ده‌نوێنن. ئه‌م تاقمه
كه یه‌كجارزرۆریشن به نائاگایاری دیاریان ناوزه‌د دكه‌ین.
ئێستا با له هه‌ر دوو تاقمه‌كه بكۆڵینه‌وه:
ئاگاداری نادیار:
ئاگاداری نادیار كه وتمان تاقمێکی زۆر كه‌من هه‌ندێ رێ‌یان گرتۆته
به‌ر بۆ وه‌ی كار له سه‌ر كێشه‌كان بكه‌ن. رێگاكانیان بریتیه له:
ئاگادار كردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له رێگای وتاردان, نووسینی وتار, دروستكردنی
فیلم, ئه‌ده‌بیات, ده‌ركردنی بڵاو كراوه, دانانی بنكه‌ی ژنانه, ماڵی
ئاسووده و ئه‌من و
...
ئه‌م تاقمه ده‌توانن له‌م رێگایه‌وه ده‌نگیان بگه‌یه‌ننه ئه‌و
یه‌كجار ژنه زۆره‌ی كه كاریان بۆ ده‌كه‌ن. تا راده‌یه‌كیش كاریان
كارسازه. ئه‌وان وه‌ك ده‌سه‌ڵاتێك
وان كه
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی گوێیان بۆ ده‌گرێت. هه‌ڵبه‌ت ره‌نگه زۆربه‌ی
گوێگرتنه‌كان كاری وای لێ
نه‌كه‌وێته‌وه به‌ڵام له هه‌ر حاڵ‌دا ئه‌مانه ده‌توانن وه‌كوو
پردێك وا بن كه ده‌نگی ژنان ده‌كه‌یه‌ننه ده‌سه‌ڵات و داوای رێگا
چاره‌یان لێده‌كه‌ن. بۆ
نموونه كاتێ كه بڕیاری
137 ده‌رچوو ئه‌مه به زۆری هه‌ر ئه‌و تاقمه ژنه بوون كه داوای
به‌ركریكردن له چه‌سپاندنی ئه‌م بڕیاره‌یان ده‌ركرد. و یان كاتێ كه
له‌یلإی 19 ساڵانه له ئێران دا ها له به‌ر ده‌م سێداره دا ژنان به
گه‌یاندنی ئه‌م كاره نامرۆڤانه به گوێی جیهانیان و ئاگادار
كردنه‌وه‌ی ژنانی تر ده‌یانه‌وێ كه ئه‌م حوكمه سه‌ر نه‌گرێت. ئه‌م
تاقمه ژنه رۆژنامه و گۆڤار ده‌رده‌كه‌ن سایتی تایبه‌ت به خۆ و یا
لینكی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه. له كۆڕكاندا به‌شداری ده‌كه‌ن وتار
ده‌ده‌ن به كاتێكی زۆر كه‌مه‌وه له رادیۆ و ته‌له‌ڤزیۆنه‌وه باس
له كێشه‌كانیان ده‌كه‌ن. ئه‌م تاقمه هه‌موو ئه‌م كاره به‌سوودانه
ده‌كه‌ن.به‌ڵام هه‌ر كردنی كاری به‌سوود ده‌رمان كه‌ری كاره‌كان نابێت
با هه‌ندێ له‌و رێگایانه‌ی كا ها له به‌رده‌م ئه‌م تاقمه دا شی
بكه‌ینه‌وه:
1- له كۆمه‌ڵگای ئێمه دا كه كۆمه‌ڵگایه‌كی پیاوسالإرانه‌دایه
پیاوان هێشتا بڕوایه‌یان به ژن تێدا درووست نه‌بووه. كه
به‌ربه‌ره‌كانی ئه‌م تاقمه نه‌كه‌ن. بۆ نموونو كه‌متر پشتگیری‌یان
ده‌كه‌ن و یا ئه‌گه‌ر
هه‌ندێكیان پشتگیری ده‌كه‌ن گووماناویین.
2- ئه‌و كارانه‌ی كه ئه‌و تاقمه ده‌یكه‌ن ئه‌و هه‌مووه ژنه تێراو
ناكات ئه‌مان ره‌نگه سه‌دان كه‌س بن به‌ڵام سه‌دان كه‌س له كوێ و
ئه‌و هه‌مووه ژنه له كوێ؟
3-
ئه‌و
تاقمه ژنه باسه‌كانیان له جیاتی وه‌ی ژنان به زۆری موتابعه‌ی بكه‌ن
خۆیان له ناو خۆیان دا زیاتر موتابعه‌ی ده‌كه‌ن ئه‌وه‌یش ئه‌وه
ناگه‌یه‌نێ كه كه‌م كارییه‌كی یه‌ك لایه‌نه له كار دا بێًت به‌ڵكوو
نه‌خوێنده‌واری و به دوادانه‌چوونی ژنان خۆیان و بێ ده‌نگ بوون و ...
ده‌گرێته‌وه.
4- ئه‌م ژنانه له لإیه‌ن زۆربه‌ی ژنانی تریشه‌وه پشتگیرییه‌كی به‌ر
چاوییان لێ ناكرێت و ته‌نانه‌ت سه‌ركۆنه‌ش ده‌كرێن به‌وه‌ی كه خه‌ریكی
كاری بێهووده‌ن.
5- كه‌شی نه‌ریتی كۆمه‌ڵگای ئێمه‌یش وای كردووه كه ئه‌و ژنانه‌ی
دێنه ئه‌و پانتاییه‌وه گومانیان له سه‌ر دروست ده‌كه‌ن و قسه‌یان
پێوه ده‌لكێنن.
6- به‌ڵام بێجگه له‌وه‌ی ئه‌و ژنانه له لإیه‌ن كۆمه‌ڵگای
پیاوسالاریدا قسه‌یان پێوه ده‌لكێنن هه‌ندێ له‌م ژنانه فمێنیزم
بوونیان وه‌كوو ده‌ستاوێزێك لێ كردووه
و كاره گه‌نده‌ڵ و نه‌شیاوه‌كانی ژنێكی ئازاد و ئازا و
رۆشنبیری له پشته‌وه ده‌كه‌ن.
7- ئه‌مانه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته به هێزه نیین كه یاسا‌و بڕیاری فه‌تعی
ده‌ركه‌ن.
8- زۆربه‌ی ژنانی ئێمه هێشتا نه‌یانتوانیوه له گه‌ڵ راگه‌یاندنه
نوێكاندا خۆیان را بهێنن بۆیه كه‌متر بۆ نموونه له ئینته‌رنێت كه‌ڵك
وه‌رده‌گیردرێت كه
راگه‌یاندنێكی سه‌ره‌كی ژنانی چالإك له‌م كاناڵه‌وه‌یه.
به‌ڵام ژنانی نائاگایاری دیار:
ئه‌م تاقمه كه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ژنانی كۆمه‌ڵگا ده‌گرێته‌وه
تاقمێكن كه هه‌موو كێشه و سه‌ختییه‌كانی كۆمه‌ڵگایان له سه‌ر شانه
ته‌نانه‌ت تا سه‌ر ئێسك و پرووسكیان رۆبشتووه و چه‌شتوویانه. به‌ڵام
به‌ربه‌ره‌كانییه‌كانییان كرچ و كاڵه. ئه‌م تاقمه هه‌ر چه‌نده
زۆرینه‌ن به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتێكی وایان نییه, پشتگیری پته‌ویان له پشت
نییه و زیاتر سه‌ركوت ده‌كرێن به هۆی نائاگادار بوونیان له
ده‌ورووبه‌ر كه ئه‌و كه‌مه ماڤه‌ی كه هه‌یانه هه‌روه‌ها زیاتر
په‌نا ده‌به‌نه به‌ر ئه‌و كارانه‌ی كه زیانیان پێ ده‌گه‌یه‌نێ وه‌ك
خۆكوژی به گشتی و خۆ
سوتاندن به تایبه‌تی , خه‌مۆكی و ...زۆربه‌ی ئه‌م ژنانه ئه‌و
وره‌یانه تێدا پێك نه‌هاتووه كه له داهاتوو نه‌ترسن , خاڵی لإوازی
زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ژنانی ئێمه ئه‌وه‌یه كه هان له به‌رده‌م
داهاتوویه‌كی نادیار دا بۆیه كاری بوێرانه‌یان كه‌م لإ هه‌ڵده‌وه‌رێ.
به‌ڵام له گه‌ڵ ئه‌م خاڵانه‌دا ئه‌م زۆرینه ژنانه هاتوونه‌ته ناو
كۆمه‌ڵگاوه هاتنه كایه‌وه‌یشیان شتی تری به دوای خۆی دا هێناوه
ئه‌گه‌ر سه‌یرێكی زانكۆكان
و خوێندن له ئاستی سه‌ره‌وه دا بكه‌ین
ده‌بینیین كه زۆربه‌یان ژنان پێكی ده‌هێنن دام و ده‌زگاكان ژن
ره‌خنه‌ی تێدا كردووه و هاتۆته ناو بازاڕی كاره‌وه. ئه‌چێته ناو
پانتای سیاسه‌ته‌وه به كورتی ئه‌چێته ناو ئه‌و پانتایانه كه كه
ره‌نگه سه‌ده‌ی پێشیش و پێشتریش وه‌كوو بڤه‌یه‌ك وا بووبێت ئه‌و
ئه‌توانێ ببێ به قازی , ئه‌توانێ پارێزه‌ر بێت كه‌واته ژن ئێستا
كۆمه‌ڵگا بیهه‌وێت یا نه‌یهه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی پیاوسالإری خوازیاری بێت
یا نه‌بێت ها له ناو
جه‌رگه‌ی بابه‌ته‌كاندا ئه‌مه‌یش له خۆیدا هه‌ڵگری بابه‌تی تر ده‌بێت
خوێندنی باڵا وا ده‌كات ژنی پسپۆر و شاره‌زامان زۆر بێت
كار وا ده‌كات ژنان كاری ماڵداری دابه‌ش بكه‌ن سه‌ربه‌خۆییی
ئابوورییان ده‌بێت ژنانی ماڵداریش هان له پشت ژنانی تره‌وه بۆ وه‌ی
سه‌ركه‌وتووبن له‌و هاتنه مه‌یدانیانه‌وه هه‌وڵده‌ده‌ن منداڵه‌كانیان
جوان په‌روه‌رده بكه‌ن به‌ڵام
ئه‌مانه هێشتا زۆر له
ئاستی
خواره‌وه‌دایه ژنانی ماڵدار فه‌وتاوترین ژنی كۆمه‌ڵگان كه به جیا
له باسێكی تر دا باسیان لێوه ده‌كه‌ین. كه‌واته ئه‌م دوو تاقمه هه‌ر چه‌نده پانتایی ئه‌و رێگه‌ییه‌ی گرتوویانه‌ته به‌ر جیاوازه ئه‌م كاره به هزر و یاسا و روونكردنه‌وه و بڵاو كراوه و ... ده‌كات و ئه‌م له ناو جه‌رگه‌ی باسه‌كاندا هه‌وڵی به‌رده‌وام و هێور هێور و له سه‌ره خۆ ده‌دات بۆ ئاسایش و ئاسووده‌یی خۆی به‌ڵام ئه‌و دوو پانتایه یه‌ك ده‌گرنه‌وه له سه‌ر خاڵێكی سه‌ره‌كی كه زۆر گرینگیشه هه‌ر دووكیان ئامانجیانه و هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن ئه‌ویش سه‌ندنی ماڤی ژنان و به سه‌ر بردنی ژیانێكی پڕ ئاسووده و پڕ ئاسایشه بۆ ژنان به تایبه‌تی و كۆمه‌ڵگاش به گشتی. هه‌ر چه‌نده ئه‌م دوو تاقمه ده‌بێ زیاتر پێكه‌وه گرێ بدرێن بۆ سه‌پاندنی بوونی خۆیان به‌ڵام شۆرش و راپه‌ڕینی هه‌ر دووكیان جێی خۆیه‌تی , پێكه‌وه چاره‌نووس سازتر ده‌بن په‌ڕه‌وازیی خه‌ته‌ر ناكه. هیچ كامه‌یان به ته‌نیا ناگه‌نه ئه‌و ئایدیاله‌ی كه ده‌یانه‌وێت.
|