به‌شی یه‌كه‌م
ئه‌وه بیست ساڵه ده‌ژیم، بیست ده‌قیقه (كوردبوون)
كۆمه‌كی نه‌كردووم، نیگه‌رانی و په‌راوێزخستنه‌كانیشی
لێگه‌رێ.
له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا (خودبوون) چ مانایه‌كی نییه،
به‌ڵكوو له‌وێدا درێژ ده‌بێته‌وه كه له هه‌ناوی
كۆمه‌ڵگه‌دا بینای ساخته‌ی خۆی رۆبنێت. ئێمه له كاتێكدا
پێویستمان به كوردبوونمان هه‌یه، كه له لایه‌ن
كورده‌وه ره‌وتار و گوفتاری قێزه‌ونمان له به‌رانبه‌ردا
نه‌نوێنرێت. كاره‌ساتی هه‌ره گه‌وره‌ی ئێمه ئه‌مه‌یه:
ئه‌و كاته‌ی نووسه‌ر ده‌مرێت (مردن له رووی
فیزیكییه‌وه)، ئیدی نووستووه‌كان هه‌ڵده‌ستنه‌وه و ده‌ست
ده‌كه‌ن به شه‌پۆر. ئه‌مه‌یش هیچ نییه بێجگه له
فریودانی خۆیان و ئه‌وپه‌ری گه‌مژه‌یییان. من لێره‌دا
ئه‌وه راده‌گه‌یه‌نم (به‌وپه‌ری ئاگاییه‌وه)، ئه‌گه‌ر
خۆم كوشت یاخود مردم، كه‌س پرسه‌م بۆ دانه‌نێت. ئه‌مه له
لایه‌كه‌وه په‌یوه‌سته به‌وه‌ی له هیچ لایه‌نێكه‌وه
گرنگیی به (بوون)م نه‌دراوه، ئه‌گه‌ر سووكایه‌تیگه‌لم پێ
نه‌كرابێت. له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه هه‌ڵقولاَوی
ئه‌مه‌یه: نه‌چوومه‌ته پرسه‌ی هیچ كه‌سێك له هه‌موو
ژیانم دا، بۆیه له‌عنه‌ت له‌وه‌ی ته‌نها دڵۆپێك ئه‌سر بۆ
ته‌رمه‌كه‌م ده‌رێژێت و قه‌تره عوبرێك بۆ وه ته‌رخان
ده‌كات، تا پیتێك- وشه‌یه‌ك له باره‌ی منه‌وه بنووسێت.
چوار ساڵه كۆی هێزو خه‌یاڵ و روانین و بیركردنه‌وه‌كانم
به‌خشیون به خوێندنه‌وه و نووسین، ده‌شێ ئه‌م چوار ساڵه
له كن نووسه‌ره ساخته و سه‌ڵت و سپڵه‌كان هێنده‌ی چوار
قاقای بێمانایش حسێبیان بۆ نه‌كرێت، به‌لاَم له كن من،
گه‌لێك زیاتر له‌و 16 ساڵه‌ی پێش خوێندنه‌وه و نووسینم
(وشه) رووبه‌رووی نه‌فره‌تگه‌لی كردوومه‌ته‌وه و قووڵ
بردوومیه‌ته نێو نیگه‌رانییه‌كی رۆحییه‌وه، كه مه‌حاڵه
لێی قورتار بم. هه‌رگیز لافی ئه‌وه لێ ناده‌م كه نووسه‌ر
بم، هه‌رگیز وه‌هایشم نه‌كردووه كه به كۆلاَندا برۆم
خه‌ڵك بزانن ئه‌م (رابه‌ر فاریق)ه شیعر ده‌نووسێت.
نووسین، له كن گه‌لێك نووسه‌ر پالاَوتگه‌یه‌كه شادمانیی
لێ به‌رهه‌م دێت، به‌لاَم سرووتی نووسین و نووسه‌ربوون بۆ
من جوایه‌زه، به‌و واتایه‌ی: ئه‌گه‌ر به كۆمه‌كی وشه
خه‌مێكم كاڵ بووبێته‌وه، ئه‌وا هه‌ر به هه‌مان چه‌شنیش
خه‌مگه‌لێكی دیكه‌ی قووڵتر و ئازارهێنه‌رتر یه‌خه‌یان
گرتووم و (بوون)ی خۆیان به بارمته له كه‌لله‌ی
نه‌حه‌ساوه‌مدا به جێ هێشتووه. بۆ به‌رده‌وامبوونم له
پرۆسه‌ی نووسین و خوێندنه‌وه‌دا، هیچ كه‌س و لایه‌ن و
پێرێك ده‌ستیان نه‌خستووه‌ته نێو ده‌ستمه‌وه، ئێسته‌یش
ئه‌گه‌ر بریاره نووسه‌ر بم، ئه‌وا مومكین نییه به
كۆمه‌ك درێژه به درێژبوونه‌وه‌ی نووسینی خۆم بده‌م.
نووسین گێدراوه به پێكهاته‌ی چاره‌نووس و بوونمه‌وه.
جاویدانبوون له تێروانینی مندا وه‌ها كه‌وتووه‌ته‌وه:
قووڵ رۆچوونه نێو وه‌همێكی گه‌وره، كه خود یان
ده‌وروبه‌ر له به‌رده‌م نووسه‌ری بوێر و راسته‌قینه‌دا
بینای ده‌كه‌ن. پێكهاته‌ی بوونم، پێكهاته‌ی شیعره‌كانمه.
خودا (به مانا عه‌وامییه‌كه‌ی)، ئه‌گه‌ر بیه‌وێت كه‌سیك
ریسوا بكات، قه‌ڵه‌م ده‌نێته گیرفانیه‌وه. نووسه‌ر و
كۆمه‌ڵگه له كن من شورایان له میاندا رۆنه‌نراوه، هه‌ر
وه‌ختێكیش هه‌ستم به‌وه كرد كه خه‌ریكه خۆم له
كرێكارێك، فه‌رمانكارێك، منداڵێك كه هێشتا زمانی توانستی
ئاخاوتنی نییه، به گه‌وره‌تر ده‌زانم، به‌ره‌و نووسین
نابمه‌وه (با خوێنه‌ر وه‌ها نه‌زانێت كۆك دێمه‌وه
له‌گه‌ڵ لینین و ستالین و ماركس و كێ و كێی دی). من
ئه‌زموونم نییه، به‌لاَم وه‌كوو هیچ كه‌سێكیش له سرووتی
نووسینم نه‌روانیوه و هه‌میشه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دام
قولانجێك پتر له (خود)ی خۆم نزیكتر بكه‌ومه‌وه، بۆیه
له كۆی شیعرمكانمدا ته‌نها شتێك ئاماده‌ییی هه‌بێت،
نیگه‌رانییه، هاوكات له ده‌قێكه‌وه بۆ ده‌قێكی دیكه‌یش
جویه‌ازم، جا نازانم جوایه‌زییه‌كه چۆن كه‌وتووه‌ته‌وه.
ده‌شێت گه‌لێك خوێنه‌ری جیددیی هه‌بن كه هه‌رگیز
تێكستێكیان نه‌خوێندبێته‌وه من نووسیبم، چ قه‌یدییه،
به‌لاَم ئه‌وه‌ی شیاوی ئێست بۆ كردنه، ئه‌مه‌یه:
هاورێكه‌م ده‌مخوێنێته‌وه، ئه‌گه‌رچی هه‌رگیز
تێروانینه‌كانیشی ده‌رنابرێت (له‌وه به گومانم تێروانینی
هه‌بێت، ته‌نها له‌به‌روه‌ی كه روانین ئه‌وه نییه تۆ
له خۆرا بڵێیت: ئه‌م ده‌قه جوانه، ئه‌ویدی ناشیرینه).
هه‌رگیز ئه‌م درۆیه به‌یان ناكه‌م: (نووسه‌ران هه‌ستیان
ناسكه و سه‌بری ئه‌ییوبیان هه‌یه)، به‌ڵكوو له كنم
وه‌هایه: له دنیادا چ كه‌سانێك نین له نووسه‌ران
جه‌للادتر، ئه‌و كاتانه‌ی ده‌بنه به خاوه‌نی ده‌سه‌لاَت.
هه‌میشه نووسه‌ره باشه‌كان كه‌سانی خراپن، هه‌میشه‌یش
ئه‌وانه‌ی به ساده‌یی ته‌ماشای نووسینیان كردووه،
هه‌ڵگری رێزن. هاوولاَتییان ته‌نها له لایه‌نێكه‌وه
به‌رپرسارن، به‌لاَم نووسه‌ری راسته‌قینه، له چوار
لایه‌نه‌وه رووبه‌رووی ئه‌م به‌رپرسیاریه‌تییه
ده‌بێته‌وه، یه‌كه‌م: به‌رانبه‌ر به خۆی، دووه‌م:
به‌رانبه‌ر به كۆمه‌ڵگه، سێیه‌م: به‌رانبه‌ر به تاك
(خوێنه‌ر)، چواره‌م: به‌رانبه‌ر به وشه، ئه‌گه‌ر هاتوو
یه‌كێك له‌م چوار لایه‌نه‌ی فه‌رامۆش كردبوو (ئه‌مه‌یش
ئاگایی له پشتییه‌وه بێت، یان نائاگایی، وه‌كوو یه‌كن)،
قابیلی ئه‌وه‌یه لێی بسڵه‌مینه‌وه، چونكه ترسناكه.
ته‌نها دوو شاعیر كه تا ئێسته‌یش له تێروانینمدا هه‌ر
له گه‌شه‌كردنن، وه‌كوو نووسین، (هه‌ندرێن) و (به‌رۆژ
ئاكره‌یی)ن، ئه‌م دوو شاعیره‌ی كه‌م كه‌س په‌ی به
لایه‌نه قووڵه‌كانی تێكسته‌كانیان و ماندووبوونی ئه‌وان
ده‌به‌ن، له پێناوی هیچ نا، به‌ڵكوو له پێناوی وشه‌دا.
ته‌نها دوو شت كه هه‌رگیز گرنگییان پێ ناده‌م، ئایین و
پیرۆزی و خه‌سڵه‌ته‌كانی ئه‌م دووانه‌ن، هه‌ر كاتێكیش له
هه‌ناومدا بچه‌سپێن، یاخود به‌ره‌و رووم ببنه‌وه، هه‌ست
به به‌رێوه‌بوونی ترسێكی قووڵ و گه‌وره ده‌كه‌م، ترسیش
یه‌كێكه له خه‌سڵه‌ته هاوبه‌شه‌كانی ئه‌م دووانه،
بۆیه وه‌ها ده‌نووسم، چونكه ئه‌وه‌نده‌ی فام بكه‌م،
تێگه‌ییشتووم: هه‌موو ناماقووڵی و كاره‌ساته ترسناكه‌كانی
دنیا له هه‌ناوی ئه‌مانه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه، تا دێ
گه‌وره و گه‌وره‌تریش ده‌بن، ئه‌مه‌یش چه‌نده
په‌یوه‌سته به ره‌شبینییه‌كی زاتییم به‌رانبه‌ریان،
هێنده و پتریش له‌وێوه دێت: ئاگایی. نووسین مردنه له
نێو گه‌رمه‌ی جه‌نگه‌كانی ژیاندا.
هه‌ولێر
به‌روار: 8ی 9ی 2008
كات: نیوه‌شه‌وی دوو شه‌ممه.
به‌شی دووه‌م
نووسین، كاڵكردنه‌وه‌ی ره‌نگی شادمانییه، هاوكاتیش
رۆچوونه نێو نیگه‌رانییه‌كی كوشنده‌یه. كێشه‌ی هه‌ره
گه‌وره‌ی ئه‌م میلله‌ته به‌رانبه‌ر به كه‌سێك كه
نووسه‌ره و هه‌ڵه‌یه‌ك ده‌كات، ئه‌مه‌یه: پێش ئه‌وه‌ی
ئینسان بیت، نووسه‌ریت، بۆیه پێش ئه‌مه‌یش كه وه‌كوو مرۆ
مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، وه‌كوو نووسه‌ر ته‌ماشای
ره‌وتاره‌كانت ده‌كه‌ن، چونكه له كنیان وه‌هایه؛
بكه‌ره‌كه له كاتی هه‌ڵه‌كه‌یشیدا، به‌شێكی بیری له كن
پرۆسه‌ی نووسین بووه. من پێش وه‌ی كورد بم، ئینسانم،
بۆیه، كه كورد چ به‌هایه‌كم بۆ دانه‌نێت، ئاماده نیم
به (كوردبوون)م كۆمه‌كی بكه‌م، به‌ڵكوو (مرۆڤبوون)م
ده‌به‌خشم به میلله‌تێك كه وه‌كوو مرۆڤ ته‌ماشام ده‌كات،
نه‌ك ناسنامه‌م. ئێمه هه‌موومان له نێو (بوون)داین، هه‌ر
كه‌سێكیش ره‌هه‌ندێك له‌م (درێژبوونه‌وه)یه وه‌رده‌گرێت،
بێماناترین و پر سه‌رئێشه‌ترینیشیان: نووسین-ه. نووسین و
خوێندنه‌وه چه‌ند نزیكمان ده‌كه‌نه‌وه له خود، هێنده و
پتریش ده‌وروبه‌رمان وه‌كوو رۆبۆت پیشان ده‌ده‌ن، ئه‌م دوو
پرۆسانه‌یش كه ئه‌مانه‌یان لێ ده‌بێته‌وه، مومكین نییه
له (مردنی خود)یش رێره‌وێك نه‌دۆزنه‌وه بۆ چوونه نێو
وه‌همێكی گه‌وره‌وه: بێمانایی. نیگه‌رانیی و یاخیبوونی
ئاگاییانه وه‌كوو قه‌ڵه‌م و ده‌ست وه‌هان، ئه‌م دووانه‌یش
له كاتێكدا (واتا) به‌رهه‌م ده‌هێنن كه كاغه‌زی پاكژ
هه‌بێت: نووسه‌ر. پێش وه‌ی بنووسم، ئه‌خلاقم هه‌بوو،
ئێسته نیمه، پێش وه‌ی بنووسم، مرۆڤ بووم، ئێسته شتێكی
دیكه‌م. من ده‌زانم، وه‌ك چۆن پێوه‌ندییه‌كی قووڵ هه‌یه
له میانی نووسین و ئاڵۆزییدا، وه‌هایش، پێوه‌ندییه‌كی دی
هه‌یه، قووڵتر و گاریگه‌رتر، به‌لاَم دژوارتر له ئه‌وی
دی: په‌یڤ و گوتن، بۆیه كه ده‌نووسم، ده‌شێت له هه‌ندێك
كاتدا هه‌ندێك له هاورێ و خوێنه‌رانم لێم تێ نه‌گه‌ن،
چونكه له كن مندا، دیوارێكی ته‌نك هه‌یه له میانی ئه‌م
دووانه‌دا:
ده‌شێ من ناوم رابه‌ر بێ
ده‌شێ به باوكم بڵێی فاریق، یان مانگا
ده‌شێ نه‌سه‌بم بچێته‌وه سه‌ر كه‌للـه‌ره‌قیی كۆلاَنی
ئه‌مبه‌ری دنیا.
من
گه‌مژه نیم ته‌عبیر له شكانی لاسكی زه‌مه‌ن بكه‌م و
له‌م
شاره بێ قیمه‌ته‌دا بێزاریی ئاهێك بنووسمه‌وه.
نووسین، دوا پله‌ی فه‌شه‌لمه له پلیكانه‌ی ژیان،
درێژبوونه‌وه‌ی شكستی هه‌ستانه‌وه‌كانمه
دانیشتنی وشه‌ی ئافاته: به‌رانبه‌ر رسته‌یه‌كی كزۆڵ
نه‌مانی عوبره له قه‌ڵه‌می شادمانی
ئاهی
نائومێدییه
ژوورێكه بێ دیوار
شكستێكه بێ ئیعتراف
مانه‌وه‌یه‌كه بێ ژیان،
ئاهێكه: هه‌رگیز نابیسترێ.
هه‌ندێك كات هه‌ست ده‌كه‌م ئیدی بوومه‌ته مرۆ. هه‌ندێك
كات هه‌ست ده‌كه‌م چیدی كه‌سێك نییه نێوی (رابه‌ر)بێت و
كه‌سێك كه نێوی (فاریق)ه، خۆی به باوكی بزانێت، كه‌سێكی
دیكه‌یش كه نێوی (ره‌هه‌ند)ه وه‌كوو كوری ته‌ماشای
بكرێت. من كوری هه‌وام، كوری نیگه‌رانیی و كوری هیچ-م هیچ.
چ كات به (مانه‌وه) سه‌رقاڵ نیم، چونكه له نێو دوو
بۆشاییی گه‌وره‌دام: (خوێندنه‌وه و نووسین). ده‌شێ وه‌كوو
فاریزه‌یه‌كم لێ بێت كه پێویسته له رسته‌یه‌كدا هه‌بێت،
كه‌چی نووسه‌رێك نه‌منووسێ. ده‌مه‌وێ به وشه ته‌عبیر له
مانه‌وه‌ی خۆم بكه‌م، ئه‌گه‌رچی هه‌ر وشه‌یشه تووشی
چاره‌نووسێكی وه‌های كردوومه‌ته‌وه: ونبوون له
كۆمه‌ڵگه‌دا. نووسه‌ری راسته‌قینه هه‌رگیز له‌گه‌ڵ
ده‌وروبه‌ر و ئه‌م رسته‌یه‌ی (كارڵ ماركس)دا كۆك
نایێته‌وه: (مرۆڤ بوونه‌وه‌رێكی كۆمه‌لاَیه‌تییه)،
چونكه نووسه‌ر له خۆیدا كۆمه‌ڵێك كه‌سی ئافراندوون كه
له هه‌ناویدا ئاماده‌ییان هه‌یه و هه‌ندێك كات به خۆیشی
نامۆیه، ئه‌گه‌رچی هه‌ندێكیشیان پارادۆكس ده‌كه‌ونه‌وه
له‌گه‌ڵ تێروانینه‌كانیدا، چ قه‌یدییه، مه‌گه‌ر به بێ
دژه‌كان ئه‌م كه‌ونه وه‌ها ده‌مێنێته‌وه؟ مرۆڤ نابێت به
خۆبه‌ستنه‌وه به نه‌ته‌وه خۆی خه‌ریك بكات، چونكه ئه‌م
ئیدمانبوونه جگه له فریودانی خۆی، هیچی دیكه‌ی لێ
به‌رهه‌م نایێ. شه‌ش شه‌و و شه‌ش رۆژه (دڵخواز)ی هاوسه‌رم
منداڵی بووه، له هه‌ینێوه من نه‌متوانیوه سێكس بكه‌م،
تۆ وه‌ره حكومه‌ت بیت و نه‌توانی شوێنێك بۆ
هاوولاَتییه‌كان دابین بكه‌یت، تا شه‌هوه‌تی خۆیان به‌تاڵ
بكه‌نه‌وه، توخودا بمری باشتر نییه؟ ئێسته هه‌ست
ده‌كه‌م چ ده‌رگه‌یه‌ك نییه تا لێیه‌وه بچمه نێو ژیان و
له‌وێدا درێژببمه‌وه. نیگه‌رانیی و ته‌نیایی له بوونم
ده‌ربچن، خاوه‌نی چ شتێكی دی نیم، به هه‌ناسه‌یش ئاسووده
نابم. ژیان بۆ من ئه‌وپه‌ری بێتاقه‌تییه و نووسینیش ئه‌م
بێتاقه‌تییه نیگه‌ران ده‌كات، ئیدی، ئه‌ی منێكی ریسوا،
له‌م خه‌راباته‌دا به كه‌ڵكی چیی دێی، جگه له خۆكوشتن؟
كاتی قوربوونه‌وه‌م نزیك بووه‌ته‌وه و (بێ ویستی خۆیشم
سیگارگه‌لم كێشاون)-دێرێك شیعری به‌شدار سامییه، به
ده‌ستكارییه‌وه- له نووسینیش بێزارم. سه‌ره‌تا بۆ وه
نووسیم، تا ئارامیی له باوه‌ش بگرم، ئێسته‌یش ده‌مه‌وێت
وازبێنم له‌م سرووته، چ بكه‌م؟ ناشیرینیی تووند خۆی
نووساندووه به بوونمه‌وه. به كورتیی، وه‌كوو (ئیلیتیس
ئۆدیسیوس) نووسیویه‌تی: (ئه‌و شته‌ی كه لێی تێ ناگه‌ین/
چه‌ند ئاشكرا ده‌چێته‌وه)، ده‌نووسم: (ئه‌و شته‌ی كه لێی
تێ ناگه‌ین/ چه‌ند ئاشكرا ده‌چێته‌وه)
هه‌ولێر
به‌روار: 15ی 9ی 2008
كات: نیوه‌شه‌وی دووشه‌ممه
به‌شی سێیه‌م
چه‌ند رۆژێكه نامه‌یه‌كم نووسیوه، عاده‌ته‌ن پێش وه‌ی
نامه بنووسم، بیر له كه‌سێك ده‌كه‌مه‌وه، ئه‌مجاره
بیرم له هیچ (كه‌س)ێك نه‌كرده‌وه، نازانم بۆچی، به‌لاَم
هێنده ده‌زانم كه‌وتمه گومانه‌وه له‌وه‌ی، "كه‌سێك
هه‌بێت، كه‌س بێت". هه‌رگیز نائومێدی تا ئه‌و ئاسته
ته‌نگی پێ هه‌ڵنه‌چنیوم، نه‌ك هۆكاری ئه‌مه، به‌ڵكوو
هۆكاری هیچ شتێك نازانم، ته‌نانه‌ت نامه‌كه‌م بۆ خۆیشم
نه‌خوێندووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش له‌به‌روه‌ی واده‌زانم
كه‌سێك هه‌یه له ده‌روونمدا، ئه‌ویش هیچ جوایه‌زیی نییه
له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی ده‌مێك سه‌رقاڵیان
كردووم به خۆیانه‌وه: یه‌كێك به سلاَوكردن، ئه‌ویدی به
فریودان، كه‌سێك به بیركردنه‌وه‌م له ره‌وتاره‌كانی،
كه‌سگه‌لی دیكه‌یش، كه پێویست ناكات وشه له
باره‌یانه‌وه سه‌رف بكه‌م، چونكه له كن من بایه‌خی وشه
هیچی كه‌متر نییه له بایه‌خی خودی ژیانی تاكه‌كه‌س.
رۆژێك نامه‌یه‌كی (هه‌ندرێن)م بۆ هات، له برگه‌یه‌كدا
نووسیبووی: "ئێمه هێشتا ته‌واو له یه‌كتریی تێ
نه‌گه‌یشتووین و شاره‌زا نین"، بۆیه له برگه‌یه‌كی
وه‌رامنامه‌كه‌مدا نووسیم: "پێشتر منیان گا-وه، نازانم
له‌مه زیاتر چیت بۆ بنووسم!"، چه‌ند رۆژێكیش پێش ئێسته
بیرم له‌وه ده‌كرده‌وه: لۆ ئه‌و سرره‌م به هه‌ندرێن-ی
گۆت، ئه‌گه‌ر رۆژه‌كی به كه‌سه‌كی گۆت، خۆ عه‌یام ده‌چی؟
دواتر هه‌ر بۆ خۆیشم گوتم: چ قه‌یدییه، ده‌با هه‌ر وه
برێ، خۆ دنیا خرا نابی! ئێسته‌یش ته‌واو له‌وه دڵنیام؛
نه‌ك (هه‌ندرێن) و (من)، به‌ڵكوو هیچ دوو كه‌سانێك نین له
دنیادا، له هه‌موو لایه‌نه‌كانه‌وه له یه‌كتریی تێ
بگه‌ن. به كورتی و موخته‌سه‌ری: له‌مه‌دا، هه‌ندرێن
هه‌ڵه‌ی كردووه، هه‌روه‌ها منیش. نامۆیی هه‌ردوو دیوی
منه، ئه‌وانه‌ی وا هه‌ست ده‌كه‌ن شادمانییه‌كی گه‌وره
گه‌مارۆی داون، كه‌سانێكن بیر ناكه‌نه‌وه، سیگمۆند فرۆید
گه‌لێك له‌مێژه باسی له‌مه كردووه، ئه‌وی له دواجاردا
داهێنانه‌كانی ده‌دۆزرێنه‌وه، ئه‌و كه‌سه‌یه كه
به‌رده‌وام له نێو دڵه‌راوكێیه‌كی قووڵ و پر له ئازار و
ئاژاوه‌گێریدا ده‌خولێته‌وه. كه‌سانێك كه توانای
بیركردنه‌وه‌ی باشیان هه‌بێت، توانای كۆمه‌لاَیه‌تیبوونێكی
باش له ده‌ست ده‌ده‌ن و هه‌میشه له‌گه‌ڵ خۆیشیاندا له
شه‌ردان. گه‌لێك جار سه‌رم له دیوار ده‌ده‌م، گه‌لێك جار
به بێ وه‌ی بمه‌وێت دێم و ده‌چم و نازانم له چ
(شوێن)ێكیشم، گه‌لێك جار ده‌زانم ئه‌و مه‌وعیده‌ی داومه
به براده‌رێك، تێپه‌ریوه، كه‌چی خۆم له گور نابه‌م...
ده‌یان نامه‌م بۆ هاتوون، تاقه‌تم نییه وه‌رام بۆ هیچ
كامێكیان بنووسم، له كاتێكدا هێنده تامه‌زرۆی نووسینی
وه‌رامم، ده‌ڵێی ته‌نها بۆ نووسینی وه‌رامنامه‌ی
ده‌ورووبه‌رم خوڵقاوم. دوو رۆژه له‌به‌رخۆمه‌وه ده‌ڵێم:
كه زانیم كه‌سێك چاوه‌نۆری شتێكه له من، زه‌حمه‌ته
بیكه‌م، ئه‌گه‌رچی خۆیشم تووشی چاوه‌نۆرییه‌كی كوشنده
هاتووم و چ فریادره‌سێكیشم گه‌ره‌ك نییه. حه‌زم له
ئیشكردن نییه، زۆر له ژیان ده‌ترسم، به قه‌د ئه‌مه‌یش
مردنم خۆش ناوێت. جگه‌ره به جگه‌ره داده‌گیرسێنم، بۆیه
لێوم شین و مۆر بووه، وه‌ك جێ سۆنده‌ی پشتی دایكم، كه
باوكم حه‌یزه‌رانی سره‌واندووه‌تێ. كاتم نییه بۆ
خۆشبه‌خی، كاتم نییه بۆ گوێگرتن له گۆرانییه‌ك،
هه‌میشه‌یش واهه‌ست ده‌كه‌م (عه‌لی مه‌ردان) و (ره‌فیق
چالاك) و (سێوه) له ته‌نیشتمه‌وه‌ن و گۆرانیم بۆ ده‌ڵێن
و هیچ نابیستم، له‌به‌ر غه‌ڵبه‌غه‌ڵبی مرۆڤه‌كان.
ئێوارانیش بۆ من وه‌كوو به‌یانییه نه‌هاتووه‌كان وه‌هان،
ئاخر هه‌موو ئێواره‌یه‌ك (ئه‌وه‌ل سه‌حه‌ره)ی (سێوه)
باوێشكم پێ ده‌دا، هه‌موو ئێواره‌یه‌ك واده‌زانم له
سه‌ره‌تادام، سه‌ره‌تایه‌ك كه هیچ ده‌رگه‌یه‌ك نییه بۆ
چوون به‌ره‌و نێوه‌راست یان كۆتایییه‌ك. من ئارمانجێكم
نییه بۆ نووسین، فشه‌یشم به‌وه دێت كه پێم بڵێن
داهێنه‌ریت یان گه‌وج، ئه‌سڵه‌ن هه‌ر كاتم بۆ گوێگرتن
نه‌ماوه، چونكه بریارم داوه گوێكانم له بێخه‌وه
ببرم... هه‌موو رۆژێك بیر له (پێكه‌نینی گه‌دا)ی حه‌سه‌ن
قزڵجی ده‌كه‌مه‌وه و چه‌ند حه‌فته‌یه‌كیشه به دوای
ئێمه‌یڵی پاڵه‌وانی (بێ سه‌رپه‌رشتان)ه‌وه‌ی عه‌زیز
نه‌سین-ه‌وه‌م. گۆرانییه‌ك و تاكسییه‌ك به یه‌كه‌وه
راده‌گرم، ئاوریان لێ ناده‌مه‌وه و ته‌ماشای تووتییه‌ك
ده‌كه‌م، كه مانی گرتووه له (له‌ل)كردن. هه‌ناسه‌م
تاسه ده‌كات، وه‌ك شه‌قامه قیرتاوكراوه‌كان. تاقه‌قی
سیمبول و میمبولم نییه و بێ په‌رده ده‌دوێم و ده‌نووسم و
په‌رده‌ی ژووره‌كه‌یش داده‌خه‌م، تا كه‌سێك له‌ودیو
نه‌مبینێت و نه‌زانێت خه‌ریكی دزینی دێرێك شیعری خۆمم. له
یه‌ك كاتدا: دڵخواز داوای پاره ده‌كات- ره‌هه‌ند داوای
ته‌زبیح ده‌كات، باوكم داوا ده‌كات خانووه
ته‌واونه‌كراوه‌كه‌ی پاكژ بكه‌مه‌وه- سه‌رنووسه‌ری ئه‌و
كۆواره‌ی كه تێیدا په‌یامنێرم، داوای دیمانه تازه‌كه
ده‌كات- براده‌رێك گله‌ییی ئه‌وه ده‌كات، كه بۆچی
ته‌له‌فۆنی لۆ ناكه‌م- دوكانداره‌كه‌ی به‌رانبه‌ر ماڵمان
پێم ده‌ڵێت: كاك رابه‌ر! قه‌رزه‌كه‌تان گه‌ییشتووه‌ته
57000 هه‌زار دینار، تا ئه‌و بره پاره‌یه نه‌ده‌یت،
قه‌رزی تازه‌مان نییه. بۆ خۆیشم گله‌ییم له خۆم هه‌یه و
كه‌سێكیش نادۆزمه‌وه سه‌ركۆنه‌م بكات. له دائیره‌ی
(تاپۆ)دا، له بری ئه‌وه‌ی به فه‌رمانبه‌ره‌كه بڵێم:
ئه‌گه‌ر ئه‌زیه‌ت نه‌بێت ته‌وقیع له‌سه‌ر ئه‌م كاغه‌زه
بكه، گوتم: مه‌وقیع له‌سه‌ر ئه‌م كاغه‌زه بكه! شێواوم،
وه‌ك كاره‌بای موه‌لیده، سه‌رم گێژ ده‌خوات، وه‌ك
پانكه‌كه‌ی سه‌ر سه‌رم. له نێوان خۆم و مرۆڤه‌كاندا گیرم
خواردووه و دڵنیایشم هیچ كامێكیان هه‌ڵنابژێرم و به سك
ده‌ده‌م له تاو ئه‌م نێوندێتییه. حه‌زم له
جگه‌ره‌كێشانه، چونكه هه‌ناسه‌م له كار كه‌وتووه و
ده‌ڵێی ئه‌و سه‌یارانه‌یه كه ئیدی سلفیان لێ نادرێت.
حه‌زده‌كه‌م بگه‌م به شوێنێك كه ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی
شوێنه‌كانه‌وه. بیر له پاره ناكه‌مه‌وه، چونكه پاره
پرۆژه دروست ده‌كات، كه‌سێكی وه‌ك منیش تاقه‌تی
پرۆژه‌ومرۆژه‌ی نییه و له ئیش به‌جێماوه. بێتاقه‌تیی
وه‌ك كۆمه‌ڵێك نه‌مامی سه‌وز له ده‌روونم ره‌گی داكوتاوه
و كه‌سێك نییه جامۆڵكه‌یه‌ك ئاوی پێدا بكات و
بیگه‌شێنێته‌وه، مه‌گه‌ر هه‌وڵ بده‌م خۆم بدۆزمه‌وه و
ئه‌و خێره‌ی پێ بكه‌م. به بێ وه‌ی بچمه ئه‌فریكیا،
ده‌زانم له‌وێ مرۆڤی ره‌شپێست هه‌ن، ده‌شزانم كه‌سێك
هه‌یه ئه‌م وشانه ده‌نووسێت، به بێ وه‌ی بزانێت
ئه‌وانه‌ی وشه‌كان ده‌خوێننه‌وه، له‌گه‌ڵ پێكه‌نین
ده‌تریقێنه‌وه. نیگه‌رانیم له‌به‌ربراوه، وه‌ك چۆن
براكه‌م پاره‌ی لێ براوه و ناتوانێت ته‌له‌فۆن بۆ كچه
جوانه‌كه بكات و پێی بڵێت: ئه‌زیزم! ئه‌مرۆ ناتوانم بێمه
كن ماڵتان، له‌به‌روه‌ی پاتریی ئۆتۆمبیله‌كه‌م وه‌ستاوه و
دایكیشم نه‌خۆشه. زۆر بیر له خۆكوشتن و نووسین
ده‌كه‌مه‌وه، به رادده‌یه‌ك، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده بیرم
له پاره كردبایه‌وه، وه‌ك باوكم ده‌ڵێت: بۆ خۆم بوو
بووم به خاوه‌ن خانوویه‌كی پیاوانه. دڵخواز كه دێته
ژووره‌وه، كه‌پووی خۆی ده‌گرێت، له‌به‌روه‌ی بۆنی
دووكه‌ڵی جگه‌ره گێژی ده‌كات، ده‌بێ كاتژمێرێك ده‌رگه‌ی
ژووره‌كه‌مان بكاته‌وه، تا بۆنی جگه‌ره‌كه كه‌مێك كه‌م
ببێته‌وه، ناشزانێ كه كه‌م بووه‌وه، دیسان كێشانه‌وه
ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه و قسه‌كردنیشم ته‌واو ده‌بێت له‌گه‌ڵ
هه‌ردووكماندا. هه‌رچییه‌كم ویستبێ نه‌مگوتووه،
له‌به‌روه‌ی (كه‌س)ێك نییه لێم تێبگات، ئه‌مه‌یش پاساوه،
یان درۆ. گوتن و نووسین، وه‌ك ئه‌و دوو مشكانه وه‌هان كه
لێفه‌كانیان كون كون كردووه و دایكم هاوار ده‌كات و
ده‌ڵێت: مشك ئێمه‌ی خواردووه، به‌لاَم من ناڵێم: گوتن و
نووسین منیان خواردووه، به‌ڵكوو ده‌ڵێم: رابه‌ره‌گێل،
وازیان لێ بێنه و خه‌ریكی كارێك به، تۆ قه‌ت نا‌توانیت
ببیت به نووسه‌رێكی باش، نووسه‌ربوون بۆ ئه‌وانه‌یه كه
توانای مرۆڤبوونیان هه‌یه، توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه
كه‌مێك شادمان و كه‌مێكیش قۆشمه بن. كێشه‌ی من ئه‌وه‌یه:
نه به كه‌ڵكی نووسین و نه به كه‌ڵكی ئیشكردنیش دێم.
وه‌ی بابۆ وه‌ی!
هه‌ولێر
به‌روار: 17ی 5ی 2009
كات: شه‌وی یه‌كشه‌ممه.
به‌شی
چواره‌م
ره‌فیق چالاك ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌یه كه ده‌نگی بۆنی
نیگه‌رانیی لێ دێ، ده‌شێ ته‌نها ئه‌و پیاوه مه‌زنه به
تاقی ته‌نها غه‌می هه‌موومانی كۆكردبێته‌وه له
وشه‌یه‌كدا و له گۆرانییدا گوتبێتی؛ ماڵ‌وێران خۆتان،
ته‌ماشا ئێوه وه‌هان، ئێمه‌یه‌ك ئه‌و وه‌خته‌ی ره‌فیقی
حه‌كیم وه‌های گوتووه، بێ به‌ری بووین له بوون، ئێسته‌یش
نیشته‌جێی بوونین، لێ بێبه‌ری له ژیان. له رێگه‌ی شیعری
(دانیشن به خێر)ی (رامیار مه‌حموود)ه‌وه به (ناو) و
(ده‌نگ)ی ره‌فیق ئاشنابووم، هه‌ر له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م
به‌ریه‌ككته‌وتنمان دا، هه‌ستم به‌وه كرد تێكشكانی من
لێره‌وه‌یه، له نێو ئه‌م هه‌موو وشانه‌ی له گه‌رووی
ئه‌م پیاوه‌وه دێنه ده‌ر و شنه‌ی نیگه‌رانییه‌كی خه‌ستیش
ده‌یانله‌رێنێته‌وه... گوێگرتن له گۆرانیی ره‌فیق،
گوێگرتنه له منداڵه بچووكه‌كه‌ی ناخمان، منداڵێك كه
حه‌زی له روانینه، به‌لاَم ئێمه وه‌كوو رامبۆ
(روانینوان) نین. ئه‌مه‌یشه داماویمان... هه‌ق وه‌هایه
قوری بیابان بگرینه‌وه بۆ خۆ... رامیار مه‌حموود-ی
نووسه‌ری كتێبی (ئاژاوه‌یه‌ك له سه‌رمایه بۆ خۆكوشتن...)
هه‌مان ئه‌و رامیاره‌ی ئێسته نییه، ئه‌وكات نیشته‌جێی
(ناو)ی خۆی نه‌بوو، به‌لاَم ئێسته ئه‌م خاڵه‌ی پێره‌و
كردووه، واته: نیشته‌جێی بابه‌تی (رامیاری)یه، ئه‌مه
هه‌ڵه‌یه بۆ ئه‌م شاعیره جواننووسه‌مان. ئه‌م
هونه‌رمه‌نده، ئه‌گه‌رچی مردووه، به‌لاَم ده‌نگی
هه‌میشه له ده‌رگه‌ی گوێمان ده‌دا، ئه‌گه‌رچی به بێ
ئۆركسترا گۆرانیی گوتووه، به‌لاَم نه‌بووه‌ته به‌ربه‌ست
له‌وه‌ی (چێژ) و (جوانی)ی ئه‌زموون نه‌كه‌ین. ژیان جگه
له چێژ و جوانیی، مومكین نییه شتێكی دیكه بێت، من
له‌گه‌ڵ هه‌ر بیستنێكی رسته‌ی "له‌گه‌ڵ تۆمه چاوی چاوم،
له‌سه‌ر تۆ زۆریان لێداوم"ێكه‌وه، كێلی قه‌بری خۆمم
بیرده‌كه‌وێته‌وه، دوو دێره‌كه پێوه‌ندییان به
(كێل)ه‌وه نییه و ته‌عبیر له وه‌ها شتێك ناكه‌ن،
به‌لاَم من و كێل و ئه‌م وشانه؛ ده جار مه‌رحه‌با.
ره‌فیق گۆرانیی بۆ خۆی و براده‌رانی گوتووه، ئه‌وه بۆیه
تا ئێسته هه‌میشه كۆمه‌ڵێك براده‌ری هه‌یه،
براده‌ره‌كانیشی "له‌شكری غه‌م"ن، ئه‌گه‌ر ئه‌وان برۆن
ره‌نگه كه‌سێك پێیان بڵێت: "ده‌شكێ سوپاتان"، سوپا یانی
جوانیی، یانی چێژ. ئه‌وی كورد بێ و قوربانیی بۆ هه‌ر شتێك
بدا، مه‌سیری نائومێدییه، ئه‌وی "قور بپێوێ" رۆژێك دادێ
بزانێ "عیلله‌ته". عه‌بدولخالیق مه‌عرووف خۆی ده‌كرد به
زه‌عیه، بۆیه تا ئێسته كه‌س به ویژدانه‌وه باسی ناكات
و دوژمنه‌كانی تا دێ زۆر و زۆرتر ده‌بن، وه‌كی گه‌مژه‌كان.
نووسه‌ران له یه‌ككاتدا (چێژ) و (جوانی)ی خه‌ڵق ده‌كه‌ن،
به‌لاَم نییانه، واتا: ئه‌وان چ شتێك شك نابه‌ن له‌م
ته‌رزه بابه‌ته، بۆیه به‌رده‌وام له هه‌وڵی
دۆزینه‌وه‌یدان، ده‌یدۆزنه‌وه، به‌لاَم بۆ ئه‌وان چ
كه‌ڵكی نییه، هه‌ر كاتێكیش له‌م باره‌یه‌وه گه‌ییشتن به
بنبه‌ست، گه‌ش ده‌بنه‌وه، واتا: واز له نووسین دێنن.
نووسه‌ران وشه‌كانیان جوانه، لێ خۆیان ناشیرین. قور به
سه‌ری ئه‌و خۆێنه‌ره‌ی هاوه‌ڵی نووسه‌رێكه، ئه‌و كه‌سه‌یش
كه دووره له نووسه‌ر - هه‌ر نووسه‌رێك بێت - پادشای
جوانییه.
تێبینی: بۆ خۆیشم نازانم ئه‌م به‌شه‌ی دواییم كه‌نگێ
نووسیوه، خوێنه‌ر له بری من ده‌توانێت كاتی بۆ
بخوڵقێنێ.