”منداڵ به ته‌نیا له گه‌ڵ کتێبه‌که‌ی له شوێنه
نه‌هێنییه‌کانی رووحیدا وێنای جۆراجۆر چێده‌کا. ئه‌م وێنایانه پێوه‌ندی له گه‌ڵ هه‌موو شتیک دروست
ده‌که‌ن. وێنای وا پێویستن بۆ مرۆڤ.
ئه‌و رۆژه‌ی فانتازی منداڵ چی دیکه توانای دروست کردنی ئه‌م
وێنایانه‌ی نه‌مێنێ، ئه‌و رۆژه مرۆڤایه‌تی فه‌قیر ده‌بێ.
هه‌ر چی له‌م دنیایه‌دا روویداوه، پێشتر له فانتازی مرۆڤ دا
روویداوه و، داهاتووش چۆن ده‌بێ پێوه‌ندییه‌کی زۆری ده‌بێ به ڕاده‌ی داهێنانی ئه‌و
که‌سانه‌ی که خه‌ریکن فێری خویندنه‌وه ده‌بن.”
ئاسترید لیندگرێن
بۆچی گرنگه رۆمان و به‌گشتی ئه‌ده‌ب له قووتابخانه‌دا
بخوێندرێت؟ ئه‌م پرسیاره به‌ره‌و ئاقارێکمان ده‌با که
بزانین سوود و که‌ڵکی خویندنه‌وه‌ی رۆمان کامانه‌ن.
بێ شک وتارێک ناتوانێ له گشت بواره‌کانی باشی ڕۆمان
بکۆڵێته‌وه له قووتابخانه‌دا. بۆیه له‌م وتاره‌دا ته‌نیا
خۆێندنه‌وه‌ی رۆمان له گۆشه نیگای
پرسی گوتار‌و
دێمۆکراسییه‌وه راڤه ده‌کرێ. زۆر پێداگۆگ له سه‌ر ئه‌وه
کۆکن که خوێندنه‌وه‌ی ڕۆمان له قووتابخانه پرسێکی
دێموکراتییه. له ڕێگای دانووسانه‌وه‌یه که منداڵان
به‌رده‌کانی بناغه‌ی دێموکراسی داده‌نێن. له‌م کورته وتاره‌دا
من هه‌وڵ ده‌ده‌م که پێوه‌ندی ئه‌م دووانه باس بکه‌م.
له پێوه‌ندی له گه‌ڵ دوو سیستمی په‌روه‌رده‌ییدا پێم
خۆشه ئه‌وه بڵیم که سیستمی په‌روه‌رده‌یی که تا ئێستاش
له سه‌ر فۆرمی کۆن ده‌ڕۆا، یان ڕه‌گێکی له سیستمی کۆن تێدا
ماوه زۆر جه‌خت له‌سه‌ر زانستی فاکت ده‌کا. له سیستمێکی
په‌روه‌رده‌ییدا که پشتی ته‌نیا به‌ستوه به فاکته‌وه
ته‌نیا کتێبه ده‌رسییه‌کان سه‌رچاوه‌ی زانست و مه‌عریفه‌ن.
که ئه‌مه‌ش وا ده‌کا منداڵ بێبه‌ش ده‌بێ له ئه‌زموونی
هه‌زاران مرۆڤ که به به‌رهه‌مه ناوازه‌کانیان ده‌توانن
ده‌رگای دنیای دیکه به سه‌ر خوێنه‌ره‌کانیان دا بکه‌نه‌وه.
ڕۆمان ئه‌مڕۆ وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌کی به که‌ڵکی زانست سه‌یر
ده‌کرێ. جیاوازییه‌ک که له نێوان ده‌قی رۆمان و ده‌قی کتێبه
ده‌رسییه‌کاندا هه‌یه "کرراوه‌یی" ده‌قی ڕۆمانه. ده‌قی
رۆمانێک کراوه‌یه به‌و ماناییه‌ی که کاتێ ئێمه ڕۆمانێک
ده‌خوێنینه‌وه پرسی "ڕاست یان چه‌وت" له‌ئارادا نیه به‌ڵکو
دیارده‌کان له روانگه و ئه‌زموونی جۆراوجۆره‌وه
ده‌نرخێندرێن و لێکده‌درێنه‌وه. له‌م نێوه‌دا باسی کلتور و
سه‌رده‌میش دێته ئاراوه. له چ سه‌رده‌مێک ڕووداوه‌کان
ڕوویانداوه، دیارده کلتورییه‌کان کامانه‌ن، پرسگه‌لێکی
زۆر گرنگن که له
ده‌قی ڕۆماندا بوونیان هه‌یه. بوونی بیری جیا و نرخه
جۆراوجۆره‌کان له بنه‌ماکانی په‌روه‌ردی دێموکراتن. ئه‌مه‌ش
له ئه‌رکه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی قووتابخانه‌یه که ئه‌م په‌یامه
بگه‌یه‌نێ. که دیاره ئه‌مه له سیستمی په‌روه‌رده‌یی
پێشکه‌وتوودا ڕه‌چاو ده‌کرێ. هه‌ر به‌م پێیه‌ش ده‌توایین بڵێن
که بوونی ڕۆمان له نێو ماده ده‌رسییه‌کان ده‌توانێ ئاستی
دوو سیستمی په‌روه‌ده‌یی دێموکرات و نادێموکرات دیاری بکا.
هه‌روه‌ک باس کرا یه‌کێک له ئه‌رکه گرنگه‌کانی دیکه‌ی
ڕۆمان ئه‌وه‌یه که قووتابی فێری به‌حس و گوتار ده‌کا. له
به‌حس کردندا منداڵ فێری ئه‌وه ده‌بێ که بیره‌کانی
فۆرمۆله بکا؛ قووتابی فێرده‌بێ که که‌ڵک له بیر‌و و ڕوانگه‌ی
ئه‌وانی دیکه وه‌رگرێ. قووتابی فێر ده‌بێ بیره‌کانی خۆی
تۆکمه‌تر بکا له رێگای ره‌خنه‌ی ئه‌وانیتره‌وه و ئه‌مه‌ش وا
ده‌کا که بگا به‌ئاکامی دیکه و بیری نوێتر له دایک بێ.
خوێندنه‌وه‌ی تێکستی رۆمان قووتابی فێر ده‌کا که به دیدێکی
ڕه‌خنه‌گرانه‌وه له ده‌ق بڕوانێ، به واتایه‌کی دیکه
قووتابی فێری خوێندنه‌وه‌ی زانستی ده‌ق ده‌بێ. کاتێ ئێمه
رۆمان ده‌خوێنینه‌وه تێده‌گه‌ین که مرۆڤێک ده‌توانێ رووی
جۆراوجۆری هه‌بێ، ئێمه تێده‌گه‌ین که مرۆڤه‌کان جیاوازن
له بیر‌و و بۆچووندا و نرخی جیا بۆ دیارده‌کان داده‌نێن. له‌م
رێگایه‌وه تێگه‌یشتنی قووتابی به‌ر فراوانتر ده‌بی که له‌وه
تێ‌بگا که کلتور و دیارده‌جیاواز و بیره‌جیاوازه‌کان به‌شێکن
له به‌رهه‌می کۆمه‌ڵگا و سه‌رده‌مه جیاوازه‌کان. ئه‌م
کاره‌ش به نۆره‌ی خۆی وا ده‌کا ئێمه له قه‌زاوه‌ت کردن که
پێش خوێندنه‌وه له پێشینه‌ی ئێمه‌دا له‌وانه‌یه هه‌بێ دوور
ڕابگرێ. به‌م جۆره قووتابی ئه‌و هه‌له‌ی بۆ هه‌ڵده‌که‌وێ که
له دۆخ و مه‌رجی که‌سانی دیکه بژی که ئه‌مه‌ش ده‌لاقه‌ی
تێگه‌یشتن له بۆچوون
و ڕوانگه‌ی خه‌ڵکی دیکه‌مان بۆ ده‌کاته‌وه.
له خوێندنه‌وه‌ی رۆمان‌دا ئێمه ئه‌زموونی که‌سانی دیکه
ده‌خوێنینه‌وه. جاری وایه که ئه‌م ئه‌زموونانه بۆ ئێمه
ئاشنان و ئێمه خۆمانیان تێدا ده‌بینینه‌وه. له‌م رێگایه‌وه
ئێمه ده‌توانین پێوه‌ندی دروست بکه‌ین له نێوان ئه‌زموونی
خۆمان و ئه‌زموونی که‌سانی دیکه. ئه‌م کاره وا ده‌کا که
خوێنه‌ر له ده‌قی رۆمانه‌که‌دا بتووێته‌وه و بچێته قووڵای
خوێندنه‌وه. تێکرای ئه‌وه‌ی که باسم کرد ده‌بنه کلیلی
کردنه‌وه‌ی ده‌رگای لێدوان و گوتار. له کاتی باس و لێدواندا
له‌سه‌ر ڕۆمانێک ئێمه ئه‌و کاته‌یه که گوێ بیستی ڕای خۆمان
ده‌بین، به‌واتایه‌کی دیکه ئیمه گوێمان له ده‌نگی خۆمان
ده‌بێ. هه‌روه‌ها له کاتی لێدواندا له گه‌ڵ که‌سانی دیکه
ئێمه ڕای به‌رامبه‌ره‌که‌شمان ده‌زانین له سه‌ر هه‌مان
ڕۆمان. ئه‌م ئاڵۆگۆڕی بیره مه‌ودای بیر کردنه‌وه‌مان له
سه‌ر دیارده‌کان به‌رفراوانتر ده‌کا. که ئه‌مه‌ش ده‌کرێ به
سه‌ره‌تایه‌کی باش دابندرێ بۆ لێک تێگه‌یشتن له سه‌ر
بناغه‌یه‌کی دێموکراتانه. هه‌روه‌ها رۆمان پرسیار گه‌لێک
ده‌وروژێنێ که باسی زیندووی کۆمه‌ڵگا و رۆژن. باس و لێدوان
له سه‌ر ئه‌م پرسیارانه خۆی وا ده‌کا که قووتابی
وریایانه‌تر سه‌یری ڕووداو و دیارده‌کان ده‌کا و ده‌گه‌ڕێ که
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه بداته‌وه. ئه‌مه‌ش له هێڵی به‌ره‌و
پێشبردنی بیری قووتابی دایه که به نۆره‌ی خۆی خزمه‌ته به
کۆمه‌ڵگا. که‌واته ده‌کرێ بڵێین بوونی ڕۆمان له سیستمی
په‌روه‌رده‌ییدا خزمه‌ته به دێموکراسی. هه‌ر وه‌ک ده‌زانین و
باوه که ده‌ڵین پرسی دێموکراسی پرۆسه‌یه‌که که به‌رده‌وام
پێویستی به قسه له سه‌ر کردن و دانووسان هه‌یه. بوونی
رۆمانیش و قسه له سه‌ر کردنی له پۆله ده‌رسیه‌کاندا به
به‌رده‌وامی خزمه‌ته به پرۆسه‌ی دێموکراسی.
له‌م پێوه‌ندییه‌دا
قسه‌یه‌کی بێنکت ئێریک هێدین گه‌لێ جوانه که ده‌ڵێ:
"زانینی وشه یارمه‌تیمان ده‌دا که تێبگه‌ین. که وشه‌مان
زانی فێری شیکردنه‌وه ده‌بین و هه‌روه‌ها وشه‌کان
یارمه‌تیمان ده‌ده‌ن فێر بین چۆن به‌یه‌که‌وه بژین."[1]
ئه‌م وتاره به په‌ندیکی جوانی عه‌ره‌بی ته‌واو ده‌که‌م که
ده‌ڵێ: "کتێب باغێکه که ده‌توانی له گیرفانت دا هه‌ڵیگری".
با هه‌وڵ بده‌ین ئه‌م باغه هه‌زار تام و بۆن و ڕه‌نگه، به
شێوه‌یه‌کی پێداگۆگی، به‌رینه ناو پۆله‌کانی خوێندنه‌وه له
لای خۆمان و چیدیکه له قالبی په‌ندی جوان‌دا نه‌یهێڵینه‌وه.