|
جه‌لال حاجی زاده
له په‌ڕاوی کۆمه‌ڵناسی سیاسی‌دا چه‌ندین مۆدێلی لێک
جیاواز له ئارا دان که به ته‌ڤگه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی،
تاک یاخود تێکه‌ڵاوه‌تیه‌ک له‌م دووانه دێنه
ئه‌ژمار؛ له وانه ده‌شێ ئیشاره به
فره‌ره‌هه‌ندی(پلورالیسم)، سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی
کۆمه‌ڵایه‌تی، تاکڕه‌هه‌ند(الیتیسم)ی هه‌ڵکه‌وته
خوازیی و هه‌روه‌ها مۆدێلی کۆرپۆراتیسم بده‌ین.
دیاره له مه‌ڕ بیچمی
فره ره‌هه‌ندی و تاکڕه‌هه‌ندی زۆر شت
نووسراوه و راڤه کراوه به‌ڵام له مه‌ڕ چه‌مکی
کۆرپۆراتیسم( دولت انداموار) باسێکی ئه‌وتۆ نه
هاتۆته گۆڕێ؛ له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه له‌و
بابه‌ته‌دا سووکه ئاوڕێک ده‌درێته سه‌ر ئه‌و مژاره
و تێ ده‌کۆشین به چه‌شنێکی کورتکراوه په‌نجه بۆ
هه‌ندێک خاڵ رابکێشرێ. کۆرپۆراتیسم به واتای
ئایدیۆلۆژیکی خۆی له راستیدا پێوه‌ندییه‌کی چڕ و پڕی
به ده‌وڵه‌ته فاشیسته‌کانی نێوان دوو شه‌ڕی ماڵ
وێرانکه‌ری دنیاگیر هه‌یه. له ساکارترین پێناسه‌دا
به واتای زه‌روره‌تی پێکهێنان و هاوئاهه‌نگی نێوان
چینه جیاوازه‌کانی کۆمه‌ڵگا و هه‌بوونی هاوشانی
رێکخه‌رانه‌یان له پانتای سیاسه‌ت و ئابوری
ده‌خوێنرێته‌وه؛ واتا بیردۆزه(نظریه)ی کۆرپۆراتیسم
سه‌باره‌ت به پێوه‌ندی ده‌وڵه‌تی مۆدێرن و کۆمه‌ڵگای
نه‌ریتی له سه‌ر ئه‌و بنچینه‌یه هاتۆته مه‌شاندن
که هاوئاهه‌نگی و یه‌کریزی چینایه‌تی زه‌روره‌تی
په‌ره پێدان و په‌ره‌سه‌ندنی کۆمه‌ڵگایه؛ بێ گومان
ئه‌و هارمۆنییه کاتێک ده‌ره‌خسێ که چین و توێژه
کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان به تایبه‌تی رێکخراوه
چێنایه‌تیه‌کانی سه‌رمایه و ئیش، به سه‌ر ماف و
ئه‌رکه‌کانی خۆیان له هه‌مبه‌ر یه‌کتر ئاگادار بن.
به ده‌سته‌واژه‌یه‌کی تر له کۆمه‌ڵگایه‌کی کۆرپۆتدا
کۆمه‌ڵگا ئاوێته‌یه‌ک له به‌شه جیاوازه‌کان له
قه‌ڵه‌م ده‌درێ که له جه‌سته‌یه‌کی یه‌کگرتوودا یه‌ک
بگرن و یه‌ک جه‌سته پێک بێنن. به گشتی چه‌مکی
کۆرپۆراتیسم ئاوێته‌یه‌ک له الگوی "مارکس" و "رابێرت
داڵ" ه که
له خوێندنه‌وه‌ی نوێی ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌دا
جه‌ماوه‌ری بوون و به رێکخراوه‌یی بوون له سه‌ر
هه‌وێنی عه‌لایق و خواستی هێزه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان له
لایه‌ی ژێرووی کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و لایه‌ی ژوروو په‌ل
ده‌کوتێت.
ئه‌وه له حاڵێکدا بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌کرێ که سه‌رجه‌م
پێکهاته‌کان له سه‌ر پێخوستی به‌رژه‌وه‌ندی و
خواسته جیاوازه‌کانیان دامه‌زراون و به پێوه‌ری
ئاوێته‌یی چینایه‌تی(ترکیب
طبقاتی)
له ئاستی ده‌وڵه‌تدا سه‌قامگیر ده‌کرێن و به
پێوانه‌ی هاوقاتی و ته‌بایی له ده‌قی ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌ور ده‌بینن. ته‌نانه‌ت
موئه‌له‌فه‌کانی نوێی ئه‌و زارۆکه:
په‌ره‌وازه‌یی،چه‌ندایه‌تی، فره ره‌هه‌ندی و
ده‌سه‌ڵاتی رێکخراوه‌یی له ئاستی ده‌وڵه‌ت دایه.
له‌و شێوه رامانه‌دا گریمانه‌که ئه‌وه‌یه که
حکومه‌ته‌کان بۆیان نی یه خواستی کۆمه‌ڵ گه‌لی جیاواز
له به‌ر چاو نه‌گرن ، یا خود به جۆرێکی هه‌ڵاوارده
هه‌ڵسو که‌وتیان له گه‌ڵ بکات؛ به‌ڵکو به پێچه‌وانه
ناوه‌رۆک و کرۆکی ده‌وڵه‌ت هه‌ڵگری سه‌رنجدان به
به‌رژه‌وه‌ندی کۆمه‌ڵه‌گه‌لی جیاواز و کۆ و تێک
هه‌ڵکێش و ته‌عدیل کردنیانه به مه‌به‌ستی
ده‌سته‌به‌ر کردنی به‌شێک له عه‌داڵه‌ت له ناخی
کۆمه‌ڵگادا. به پێی ته‌وه‌ری کۆرپۆراتیسم ساختی
سیاسی ده‌وڵه‌تی" رفاهی" مۆدێرن له ناو کۆمه‌ڵگای
سه‌رمایه‌داری و چینایه‌تی، له سه‌رهێڵی ته‌عدیل و
هاوسه‌نگی خواست و پێداویستیه‌کانی چین و هێزه
جیاوازه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تییه و شێوه میکانیزمێک بۆ
نوێنه‌رایه‌تی خواسته جیاوازه‌کان ره‌چاو کراوه. به
گوێره‌ی ئه‌و باوه‌ڕه ئیتر فره ره‌هه‌ندی ده‌سه‌ڵات
له سه‌رمایه‌داری پێشکه‌وتوو بوونێکی به‌رچاوی نی یه
، به‌ڵکو هێز و وزه کۆمه‌ڵایه‌تی و چینه‌کان و
تاکه‌که‌سی هه‌ن که له مه‌ڕ ده‌وڵه‌ت شوێن داده‌نێن.
له سۆنگه‌ی ئه‌و مۆدێله‌وه، موناقشه و کێشمه‌کێشی
چینایه‌تی به فه‌رمی ده‌ناسرێت و هه‌وڵ و ته‌قالای
ده‌سه‌ڵات لێک نزیک کردنه‌وه
و
راچاو کردنی داخوازی و پێداویستیی نێوان
چێنه‌کانه و ئاشتی و ته‌بایی نێوان که‌ره‌سته و
خواستی کۆمه‌ڵایه‌تی لێک جیاواز هه‌مان موناقشه‌ی
چینایه‌تی یه. له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه
کۆرپۆراتیسته‌کان دوو چه‌مک له زاراوه‌ی سه‌ره‌کی
فره‌ره‌هه‌ندیان پارازتووه: یه‌که‌م ئه‌وه‌یکه پلان
داڕێژی سیاسی له‌گۆڕه‌پانی ده‌وڵه‌تدا به‌رده‌وام
ناته‌بایه‌کان و کێ به‌رکێی کۆمه‌ڵ و که‌ره‌سته
کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان پۆلکێن ده‌کرێ؛ دووهه‌میان پێشبڕکێی
نێوان هۆگرایه‌تی و ماکی جۆر به‌جۆری ئابوری-
کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێته هۆی هه‌ڵگرتنی سیاسه‌ت گه‌لی
هاوسه‌نگ و پڕ چه‌ک بوونی لێک نزیکبوونه‌وی
به‌رژه‌وه‌ندیه گشتیه‌کان له قاپۆڕێکی کۆرپۆتدا.

ویستی پۆلێنکراوی ناو رێکخراوه‌کان له ره‌هه‌ندێکی
بنچینه‌ییدا له پڕۆڤه و راهێنانێکی هاوسه‌نگ و
یه‌کانگیری نێوان داخوازییه جۆر به جۆره‌کان و
پڕچه‌ک کردنیان له ئاستی ده‌وڵه‌تدا رێک ده‌خرێت و
ده‌چه‌سپێت و به شێوازێکی رێسامه‌ندو هه‌مه‌گیر
ده‌سه‌ڵات دابه‌ش ده‌کرێت، به جۆرێک که هیچ لایه‌نێک
قورساییه‌کی ئه‌وتۆیان پێ نه به‌خشرێت و ره‌وتی
ده‌سه‌ڵات به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌کی فره چه‌شنی هه‌نگاو
ده‌نێت.
گرینگی و بایخی ئه‌و وته‌زایه له‌وه دایه که
باوه‌ڕی به توانه وه و فه‌وتانی به‌ره به‌ره‌ی
ده‌وڵه‌ته و ئه‌و باوه‌ڕه پته‌و ده‌کات که بۆشایی
کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابوری،رامیاری و فه‌رهه‌نگی چاره‌سه‌ر
بکات ؛ هاوکات له گه‌ڵ ئه‌وه‌یکه به‌رژه‌وه‌ندی و
خواستی جیاواز به فه‌رمی ده‌ناسێت تێ ده‌کۆشێ
به پێکهێنانی پێکهاته‌یه‌کی دێموکرات و بێ
سه‌ر(ده‌وڵه‌ت)، ئه‌و دژبه‌رایه‌تی و ناڕێکی نێوان
ویست و ناهاوسه‌نگی چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگا
چاره‌سه‌ر بکات و فره‌ره‌هه‌ندی ش به ره‌سمی بناسێت.
له رووی سیاسییه‌وه لێخوردبوونه‌وه‌یه‌کی سه‌ر
پایی ئه‌وه به ئێمه ده‌ڵێت که له‌و دیارده‌یه‌دا
پرسی که‌مایه‌تی و زۆرینه‌یی بایخ و قورساییه‌کی وای
پێ نادرێت ، به‌ڵکو له ده‌لاقه‌ی ئه‌و تێڕوانینه‌وه
ویست و داخوازی کۆرپۆته‌کان ره‌چاو ده‌کرێ و له
لایه‌که‌وه وێڕای سه‌لماندنی فره چه‌شنی و
چه‌ندایه‌تی ویست و حه‌ز و هۆگرایه‌تی رێکخراوه‌کان ،
دان به مافی گشت خوازیارییه‌کان دا ئه‌نێت. هه‌ر
بۆیه‌ش وێنه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی کۆرپۆراتیسم ، به جۆرێک
به نوێنه‌رایه‌تی پێشه و جڤاتی رێکخراوه‌یی له
ئاستی ده‌وڵه‌ت له قه‌ڵه‌م ده‌درێت که له قه‌راخ
پێکهاته‌کانی وه‌کو پارله‌مان و حیزبه کان ده‌ور
ده‌گێڕێ.له گه‌ڵ ئه‌وه‌یکه ده‌کرێ بێژین بنه‌مای
ئه‌و چه‌مکه له سه‌ر به‌ردی بناغه‌یه‌کی پێشه
مێحوه‌ر و گوتارێکی پلۆڕال دامه‌زراوه و له کۆی ئه‌و
بابه‌ته‌دا ده‌توانین ئه‌وه‌ش ده‌رببڕین
که ره‌نگه کۆرپۆراتیسم به باری زۆریه‌وه بۆ
شرۆڤه ولێک دانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی ده‌وڵه‌ت و کۆمه‌ڵگا
له وڵات گه‌لی پێشکه‌وتووی سه‌رمایه‌داری سه‌رده‌مدا
ده‌گونجێ و به‌و پێیه
ته‌نیا بیچم
و کوته‌لی کۆمه‌ڵگایه‌کی ته‌واو(جامع)ی
کۆمه‌ڵناسی سیاسی ده‌توانێ بخاته به‌ر چاو.
ژێده‌ر:
-
بشیریه، حسین(1374)، جامعه شناسی سیاسی، تهران: نشر
نی، چاپ دوم.
- دورژه، موریس(1379)، جامعه شناسی سیاسی، ترجمه
ابوالفضل قاضی، انتشارات
تهران
|