ریتمی ناوه‌وه
خوێندنه‌وه‌یه‌كی فۆنۆلۆژی (ئه‌ی ره‌قیب)
ی دڵدار
زمان ترسناكترین نیعمه‌ته.(هیلدرین)
ئه‌ی ره‌قیب
1ـ
ئه‌ی ره‌قیب هه‌ر ماوه قه‌ومی كورد زبان
2ـ نای رمێنێ دانه‌یی تۆپی زه‌مان
3ـ ئێمه رۆڵه‌ی ره‌نگی سوور‌و شۆڕشین
4ـ سه‌یری كه‌ن خوێناوییه رابردوومان
5ـ ئێمه رۆڵه‌ی میدیا‌و كه‌یخوسره‌وین
6ـ دینمانه ئایینمانه نیشتیمان
7ـ كه‌س نه‌ڵێ كورد مردووه كورد زیندووه
8ـ زیندووه هیچ نانه‌وێ ئالاَكه‌مان
9ـ چه‌ند هه‌زار لاوانی كوردی نه‌ڕره‌شێر
10ـ بوون به قوربانی هه‌موویان نێژران
11ـ لاوی كورد ئێستاش حازرو ئاماده‌یه
12ـ جانفیدانه جانفیدانه جانفیدا
13ـ لاوی كورد هه‌ڵسانه سه‌ر پێ وه‌ك دلێر
14ـ تا به خوێن نه‌قشی بكا تاجی ژیان
15ـ که‌س نه‌ڵێ كورد مردووه كورد زیندووه
16ـ زیندووه هیچ نانه‌وێ ئالاَكه‌مان
لێره‌دا وه‌ك له ناونیشانه‌كه هاتووه به‌شێكی زۆری قسه‌كردن
له (ئه‌ی ره‌قیب) ده‌چێته خانه‌ی خوێندنه‌وه‌ی فیزیكیانه‌ی
فۆنه‌تیك‌و
بیستنه‌وه، به‌و مانایه هه‌وڵده‌ده‌ین له دیدی فۆنۆلۆژییه‌وه
ماوه‌كانی نێوان دال و مه‌دلول دیاری بكه‌ین‌و ره‌نگدانه‌وه‌ی
دنیای ده‌ره‌وه له دنیای ناوه‌وه‌ی (دڵدار) هه‌ڵگرینه‌وه،
یان به مانایه‌كی دیكه له رێگه‌ی دنیای بێده‌نگی
پیته‌كانه‌وه كۆمه‌ڵێك ده‌لاله‌تی نادیار به‌رجه‌سته بكه‌ین،كه
ته‌واو له‌گه‌ڵ دنیای دیاری (ئه‌ی ره‌قیب) جیاواز
ده‌كه‌وێته‌وه.
وه‌ك گوتمان ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام ئه‌و سرووده وه‌ك ده‌قێكی
گونجاو ده‌خاته روو ئه‌و په‌یوه‌ندییه پته‌وه‌یه،كه
ده‌كه‌وێته نێوان خودی ده‌ق‌و مێژووی ده‌ركه‌وتنی هه‌ستی
ناسیونالیزمییه‌وه،ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ش دواجار ره‌هه‌ندی
مێژوویی به سه‌ر ره‌هه‌ندی ده‌لالیدا زاڵ ده‌كات، كه‌واته
ئه‌وه‌ی كه ده‌بێته شوێنی خۆ دۆزینه‌وه‌ی خوێنه‌ر،بونیادسازی
ده‌ق نییه به‌ڵكو ئه‌و بونیاده‌یه،كه مێژووی كوردی‌و
مه‌یلی ناسیونالیستی له ساته‌وه‌ختێكی دیاریكراودا
به‌رجه‌سته‌ی ده‌كات،هه‌روه‌ك چۆن په‌یوه‌ندی ئیستێتیكی نێوان
وشه‌كان نییه به‌ڵكو بابه‌ته،كه له‌گه‌ڵ مێژووی نه‌ته‌وه‌یی
چاكسازی ده‌سازێنێت.
له دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌وه ده‌توانین بڵێن (ئه‌ی
ره‌قیب) وه‌ك جه‌سته ده‌بێته رووداوێكی مێژوویی، به‌لاَم وه‌ك
بونیادسازی‌و
كاركردن له په‌یوه‌ندییه‌كی داخراودا خۆی قه‌تیس ده‌كات.
ده‌شێ له‌وێوه وه‌ك رووداوێكی مێژوویی سه‌یری جه‌سته‌ی
(ئه‌ی ره‌قیب) بكه‌ین،كه توانیوویه‌تی دیارده‌ی ناسیونالی به
شێوه‌یه‌كی په‌تی له ئاگایی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی كوردی
جێگیر بكات،بۆ به‌دواداچوونی ئه‌و جێگیر كردنه‌ش چه‌مكی
شیعرییه‌تی جێگیر به كار دێنین،به‌لاَم ده‌شێ له‌وێوه دوچاری
بنبه‌ستبوون بین،كه كاری خوێنه‌ری جیاواز له پڕكردنه‌وه‌ی
بێده‌نگی‌و ته‌واوكردنی وشه‌كان‌و
ماوه‌ی نێوان دال‌و مه‌دلول كورتی دێنێت. له نێوان
ده‌نگی جیاواز‌و ده‌نگی قه‌تیس ما‌و،یان له نێوان شیعرییه‌تی
جێگر‌و پڕشنگی ده‌لاله‌ته‌كان،كۆمه‌ڵێك خوێندنه‌وه‌و راڤه‌و
لێكدانه‌وه‌ی جیا دێته به‌رهه‌م،به‌ڵام من لێره‌دا هه‌وڵده‌ده‌م
له بونیادی بڕگه كورت‌و
درێژه‌كانی وشه‌وه شیعرییه‌تی جێگیر‌و
هه‌ڵچوون،ده‌لاله‌ته شاراوه‌كانی نێو ده‌ق به‌رجه‌سته بكه‌م،
له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش هه‌وڵده‌ده‌م رووی دووه‌می قسه‌كردن بۆ
هه‌نووكه‌یی فیزیكیانه‌ی رواڵه‌ت‌و ناوه‌ڕۆك‌و چۆنێتی
دروستبوونی شه‌پۆلی ده‌نگ‌و چۆنێتی رۆیشتنی ئه‌و شه‌پۆله
ده‌نگیانه‌و چۆنێتی وه‌رگرتنیان بگوازمه‌وه.
یه‌كێك له‌و تیشكۆ به‌رجه‌ستانه‌ی كه په‌یوه‌ندییه‌كی جێگیر
له‌گه‌ڵ مێژوو دروست ده‌كات، ئه‌و ده‌نگه قه‌تیس ماوه‌یه كه
له رێگه‌ی (میدیا و كه‌یخوسره‌و) ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌و دوو تاكه
ده‌نگه وه‌ك ئامراز ره‌نگدانه‌وه‌ی باره‌كانی هێز‌و بێهێزین‌و
ته‌واوی كۆدی سرووده‌كه‌یان له‌خۆ گرتووه،واته ئه‌وه‌نده‌ی
له شیعرییه‌تی جێگیر په‌نگ ده‌خۆنه‌وه،ئه‌وه‌نده له پڕشنگی
ده‌لالی‌و ده‌نگدا خۆیان ناسه‌پێنن،چونكه ئه‌گه‌ر پڕشنگه
ده‌لالییه‌كان هه‌ڵگری ته‌عبیركردنی جیاواز بن،ئه‌وه
شیعرییه‌تی جێگیر ته‌واوی ته‌عبیركردنه‌كان به‌خۆوه به‌ند
ده‌كات.
ده‌شێ ماوه‌ی نێوان دال‌و مه‌دلول به پێی ئاستی خوێنه‌ر‌و
مێژووی جیاواز، ده‌لاله‌تی جیاواز بنوێنن،به‌ڵام شیعرییه‌تی
جێگیر ده‌نگی قه‌تیس ماوی مێژوویه‌كی دیاریكراو (ده‌نگه
خه‌فه‌كراوه‌كانی منی ناسیونالیزمی كوردی) ده‌گه‌یه‌نێت،
لێره‌دا (كه‌یخوسره‌و) ئه‌و رووداوه‌یه كه فه‌زای نێوان دال‌و
مه‌دلولی ئه‌م سرووده داگیر ده‌كات‌و ته‌واوی وزه‌و مانا
دیاره‌كان له پێناو خۆی ده‌خاته كار، نه‌ك هه‌ر هێنده به‌ڵكو
(كه‌یخوسره‌و) ئه‌و بێده‌گییه گه‌وره‌یه‌شه یان ئه‌و ده‌نگه
خه‌فه‌كراوه‌ی منی ناسیونالیزمی كوردییه كه ته‌واوی ده‌نگ‌و
پڕشنگه جیاوازه‌كان ده‌خاته ژێر هه‌ژموونی خۆیه‌وه، ئه‌و
قسه‌یه‌شمان به سروشتی بێده‌نگی ئه‌و پیته نه‌بزۆكانه‌وه پشت
راست ده‌كه‌ینه‌وه كه كۆتایی رسته‌ی سرووده‌كه پێكده‌هێنن،
بڕوانه هه‌ر دوو نیوه دێری (5-6) چۆن له پیتی (ن)ی
نه‌بزوێنی كۆتاییدا خۆیان داده‌خه‌ن.
ئه‌گه‌ر سروشتی ئه‌و داخرانه بۆ سه‌ره‌تایی نیوه دێره‌كان
بگه‌ڕێته‌وه ده‌بینین نیوه دێری (5) به وشه‌ی (ئێمه) ده‌ست
پێده‌كات، وشه‌ی (ئێمه) سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه به هۆی پێته
بزوێنه درێژه‌كه‌یه‌وه وه‌ك وشه‌یه‌كی بزۆز خۆی ده‌نوێنێت،
وه‌ك ماناش كۆی وزه‌كانی له هێزی ناوه‌وه‌دایه، ئه‌و هێزه
له نیوه دێری (6) خۆی له به‌رزترین پیتی بزوێنی درێژ كه
(ا)ی (دینمان- ئایینمان- نیشتمان)ه هه‌ڵده‌گرێته‌وه، به‌ڵام
دواجار كه سه‌یر ده‌كه‌ین به‌شی زۆری كۆتاییه‌كانی ئه‌و
سرووده،یان سه‌روای دێره‌كان به پیتی نه‌بزوێنی (ن) دێََت.
پیتی نه‌بزوێنی (ن) ته‌عبیر له جۆرێك په‌نا‌و پێچی‌و
هه‌ڵچوونی نادیاری ناوه‌وه ده‌كات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش درێژی
بڕگه‌كان به حاڵه‌تی ده‌روونییه‌وه به‌نده‌و خاوییان
ته‌عبیركردنی پێچاو پێچی تۆختر ده‌كه‌نه‌وه.
كه‌واته ئه‌گه‌ر ته‌واوی ماناكانی (ئه‌ی ره‌قیب) له خزمه‌تی
بوونی كوردی خۆی رێك بخات‌و بنه‌مای ئه‌و بوونه‌ش له رێگه‌ی
به نێوداچوونی مێژوودا پراكتیزه بكرێت، ئیتر لێره‌وه
پێناسه‌مان بۆ شیعرییه‌تی جێگیر له به‌یادهێنانه‌وه‌دا
به‌رجه‌سته ده‌بێت،به‌و مانایه‌ش به‌یادهێنانه‌وه‌ی (میدیا و
كه‌یخوسره‌و) به‌یادهێنانه‌وه‌ی كۆی ئه‌و مه‌یل‌و گوتارانه‌ش
ده‌گرێته‌وه،كه بوونی كوردی له سه‌ر بونیاد ده‌نرێت، لێره
شیعرییه‌تی جێگیر ده‌شێ دوو تێڕوانین له‌خۆ بگرێت، یه‌كه‌میان
ئه‌وه‌یه كه سروودی (ئه‌ی ره‌قیب) به‌ره‌و ناوه‌ڕۆكی بوونی
كوردی ده‌كاته‌وه. دووه‌میان هه‌ر دوو ده‌نگی (میدیا و
كه‌یخوسره) وه‌ك (رووداو) لێوردبوونه‌وه‌یه‌ك ده‌سازێنن، كه به
ده‌وری پاكبوونه‌وه‌دا ده‌خولێته‌وه،به‌و مانایه‌ش (میدیا‌و
كه‌یخوسره‌و) له لایه‌ك وه‌ك بابه‌ت بوونی كوردی به یه‌ك
ده‌به‌ستنه‌وه، له لایه‌كی دیكه ئه‌و بونیاده رووته
به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن،كه ده‌شێ پاكبوونه‌وه‌ی كوردی پێ پێوانه
بكرێت؟!. یه‌كه‌میان جۆرێكه له وه‌فا بۆ بابه‌ت‌و هه‌میشه
ئه‌مه‌ك نواندنیش بۆ بابه‌ت، ئه‌مه‌ك نوانده بۆ كۆ‌و ته‌عبیر له
ره‌تكردنه‌وه‌ی خود ده‌كات، ئه‌و ره‌تكردنه‌وه‌یه وه‌ك
ده‌رده‌كه‌وێت تاك ماناییه‌ك ده‌خاته‌وه،كه ملكه‌چی رووداوی
مێژوویی‌و ده‌روونییه،به‌لاَم دووه‌میان مانا، روون ده‌كاته‌وه‌و
بوونی كوردی ده‌خاته به‌ر لێكۆڵینه‌وه، له دووتوێی وه‌فا
نواندن بۆ بابه‌ت‌و روونكردنه‌وه‌ی مانا شیعرییه‌تی جێگیر قه‌تیس
ده‌بێت،چونكه له بری ئه‌وه‌ی وه‌ك ئاوێنه پڕشنگی
به‌رده‌وامی به منی كوردی ببه‌خشێت،وه‌ك بیرخه‌ره‌وه‌یه‌كی
نه‌زۆك‌و پیرۆز خۆی به‌یان ده‌كات.
كه‌واته له لایه‌ك شیعرییه‌تی جێگیر ته‌عبیر له كۆی ئه‌و
ده‌نگه خه‌فه‌كراوه‌ی ناوه‌وه‌ی منی ناسیونالیزمی كوردی
ده‌كات،له لایه‌كی دیكه وه‌ك بنه‌مایه‌ك ئاماژه‌كانی بوونی
كوردی یاد ده‌خاته‌وه، وه‌ك گوتمان بۆ پشت راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و
رسته‌یه‌ش لێكدانه‌وه‌كانمان له فۆنۆلۆژیاوه داده‌مه‌زرێنین‌و
هه‌ر له رێگه‌ی پێشبینیه‌كانی بێده‌نگی‌و ده‌نگیشه‌وه
كاریگه‌ری ریتمی ناوه‌وه‌و ره‌نگدانه‌وه‌كان ده‌گرین،به‌و
مانایه ده‌شێ كۆی دنیای ناوه‌وه‌ی (دڵدار) له (ئه‌ی
ره‌قیب)دا به‌رجه‌سته بكه‌ین، نه‌ك هه‌ر وه‌ك ناوه‌ڕۆك به‌ڵكو
وه‌ك ئاستی پێكهاته‌و پێكهاته‌ی ده‌نگیش، كه‌واته ده‌توانین
بڵێین پێكهاته‌ی ده‌نگی كۆی ئه‌و حاڵه‌ته ده‌روونییه‌و
ئاگاییانه‌یه كه نووسه‌ر له‌پرۆسه‌ی نوسیندا به نێویدا گوزه‌ر
ده‌كات.
سه‌ره‌تای ئه‌و باسه به هه‌ڵبژاردنی نازناوی (دڵدار) ده‌ست
پێده‌كه‌ین،چونكه ئه‌و هه‌ڵبژاردنه به مه‌به‌ست‌و نیازێكی
ئاگاییانه‌وه به‌نده، وشه‌ی (دڵدار) وه‌ك ده‌ربڕین دوو جوله
به‌رجه‌سته ده‌كات،جوله‌یه‌كی نه‌رم له پیتی (د)ی
سه‌ره‌تاییه‌وه، جوله‌یه‌كی به‌رز له پیتی بزوێنی (ا)ه‌وه،
دواتر ئه‌و دوو جوله‌یه‌ش له پیتی (ر)ی نه‌بزوێندا كت‌و پڕ
ده‌كه‌ون.كه‌واته وشه‌ی (دڵدار) ده‌شێ له نێوان پیتی (د)و
پیتی (ر) دوو تێڕوانین به‌رجه‌سته بكه‌ن، پیتی (د) جۆرێك
له ده‌م درێژ كردن بۆ ژیان‌و جۆرێك له هه‌نگاونان به‌ره‌و ژیانی
تێدا ده‌بینرێت، به‌ڵام پیتی (ر) سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی وه‌ك
ده‌ربڕین نادیار‌و كه‌مخوێنه، وه‌ك رواڵه‌ت‌و وێنه‌ش
لاربوونه‌وه‌و
كه‌وتن‌و ونبوون ده‌نه‌خشێنێت، به‌و مانایه‌ش پیتی (ڵ)
ئه‌گه‌رچی ناكه‌وێته سه‌نگه‌ری پیتی (ر)ه‌وه، به‌ڵام
ناشكه‌وێته به‌رگری كردن له پیتی (د)ی ده‌سپێك.
كه‌واته ئه‌گه‌ر (د)ی ناوه‌ڕاست نه‌بێت وشه‌ی دڵدار ره‌نگه
ئه‌و ژیانه‌ی پێ ره‌وا نه‌بینرێت، ده‌مه‌وێت بڵێم پیتی (د)
ناوه‌ڕاست جه‌خت كردنه له پیتی (د)ی سه‌ره‌تا، هه‌ر ئه‌و جه‌خت
كردنه‌شه وا ده‌كات دڵدار زۆر به له‌ز ده‌نگ به‌رز بكاته‌وه.
به‌و مانایه وشه‌ی (دڵدار) وێنه‌ی هه‌نگاونان به‌ره‌و ژیان‌و
پاشان ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی به‌رز‌و پاشان لاربوونه‌وه‌و ونبوون
ره‌نگ ده‌كات.
به‌ڵام وه‌ك دیاره ده‌سپێكی سروودی (ئه‌ی ره‌قیب) به وشه‌ی
(ئه‌ی) ته‌عبیر له حاڵه‌تێكی ده‌روونی دیار‌و نادیار ده‌كات،
هه‌روه‌ها سروشتی ئه‌و وشه‌یه وه‌ك ده‌ربڕینی ده‌نگی‌و ریتمی
ئه‌و سرووده له هێرشكردندا خۆی هه‌ڵده‌گرێته‌وه، به‌ڵام كه
ده‌گاته وشه‌ی (ره‌قیب)و ده‌كه‌وێته سه‌ر ده‌ربڕینی پیتی (ب)
ئه‌و هێرشه‌ی ده‌سپێك ده‌كه‌وێت‌و
ئیتر له‌وێوه وشه‌ی (هه‌ر) وه‌ك ریتم ته‌عبیر له‌و
خاوبوونه‌وه‌یه ده‌كات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی وشه‌كه به پیتی
(ر) كۆتایی هاتووه‌و پیتی (ر) بێده‌نگ‌و داخراوه، به‌لاَم وه‌ك
دیاره ده‌سپێكی وشه‌كه‌ش بزۆك‌و كراوه نییه. به‌مجۆره له
نێوان پیتی (ه) ی داخراو‌و
پێچاو پێچ‌و پیتی (ر)ی بێ هێز‌و كه‌مخوێندا كورته
بزوێنی (ه) ده‌كه‌وێت، ئه‌و كه‌وتنه له رێگه‌ی
خاوبوونه‌وه‌كه‌یه‌وه، خاوبوونه‌وه‌یه‌ك كه جۆرێك له دوودڵی‌و
بۆشای ده‌خاته نێوان وشه‌ی (ره‌قیب)و وشه‌ی
(كورد)ه‌وه،وه‌ك له خوێندنه‌وه‌ی پێشوودا ئاماژه‌م بۆ كرد ئه‌و
دوودڵی‌و بۆشاییه هه‌ڵگری گومانێكه كه ده‌كه‌وێته نێوان
بوون‌و نه‌بوونی كوردییه‌وه.
لێره‌وه وه‌ك چۆن له رووی ریتمه‌وه هه‌موو كۆتایی هێنانه‌كان
به پیتی نه‌بزوێنی (ن)ی كۆتاییه‌وه جۆرێك له داخرانی له‌خۆ
گرتووه،له رووی ماناشه‌وه جۆرێك له كت‌و پڕی ده‌گه‌یه‌نێت،
بڕوانه ئه‌و نیوه دێرانه‌ی به وشه‌ی
(زوبان-زه‌مان-نیشتمان-نێژران...هتد) كۆتاییان دێَت،كه‌واته
ده‌ربڕینی پیتی (ن)ی كۆتایی له‌و نیوه دێرانه‌دا ئه‌گه‌ر
راسته‌وخۆ ته‌عبیر له دابڕان‌و داخران نه‌كات، ئه‌وه
خاوبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌وه‌نده به‌هێزه كه گومان له
زیندووێتی‌و هه‌ناسه‌دانیان ده‌كرێت.به‌ڵام له لایه‌كی دیكه
پیتی (ن) ئه‌وه‌نده‌ی وه‌ك ده‌ربڕین بێ وزه‌یه، ئه‌وه‌نده‌ش
له ناوه‌وه ئه‌زموونداره، ئه‌زموونداری ئه‌و پیته له‌وێوه
دێت كه ده‌یه‌وێت به‌ر له‌وه‌ی په‌له‌ی گوتنی بێت به بێده‌گی
به‌نێو خۆیدا شۆڕ بێته‌وه، به‌ر له‌وه‌ی هه‌نگاو بهاوێژێت، ده‌ست
به لێوردبوونه‌وه بكات. راسته پیتی (ن)ی كۆتایی بێ وزه‌و
بێده‌نگه، به‌ڵام ئه‌زموونی ئه‌و پیته خۆی له‌و كاته چڕ
ده‌كاته‌وه كه له خۆیدا هه‌ڵیگرتووه.
له نیوه دێری (2) وشه‌ی (نایڕمێنێ) به پێشگری (نا) یان به
وشه‌ی (نا) خۆی زاڵ ده‌كات، ئه‌و خۆ زاڵكردنه‌ش به هۆی
بزوێنه‌ره به‌رزه‌كه‌ی (ا)ه‌وه‌یه، ئیتر له‌و ده‌نگه
به‌رزه‌وه بێده‌نگی پیتی (ن)ی سه‌ره‌تا توانای به‌دواداچوون‌و
بیركردنه‌وه‌و لێوردبوونه‌وه‌ی به ده‌سته‌وه نامێنێ‌و ئیتر
جگه له ملكه‌چ كردن‌و خۆ به‌ده‌ستدان ناتوانێت هیچ ده‌لاله‌تێكی
دیار به‌رجه‌سته بكات، به‌لاَََم ئه‌وه هه‌رگیز به‌و مانایه
نییه كه خه‌سڵه‌ته‌كانی خۆی ون كردبێت، ده‌شێ له‌و حاڵه‌ته
خۆ به‌ده‌ستدان جۆرێكیش بێت له ناڕازیبوون، نه‌ك نارازیبوون له
بوون، به‌ڵكو ناڕازیبوون له حاڵه‌تێكی دیاریكراو‌و سنووردار. له
لایه‌كی دیكه ئه‌و نیوه دێره جۆرێك له سه‌ركێشی پێیه‌و
ته‌واوی ده‌لاله‌ته‌كان ده‌خاته ژێر ئاڵای به‌رزترین ده‌نگ كه
(ا)ه،دواجار كۆی ئه‌و مانایانه‌ی كه ده‌كه‌ونه نێوان وشه‌ی
ده‌سپێك‌و وشه‌ی كۆتایی هه‌موو له ده‌نگی (ن)دا كۆ
ده‌بنه‌وه،به‌و مانایه ئه‌وه پیتی (ن)ه كه جوله‌ی
به‌رزترین‌و درێژترین پیت ده‌خاته نێو خۆیه‌وه،كه‌واته نیوه
دێری (2) كه ته‌واوكه‌ری نیوه دێری یه‌كه‌مه جگه له‌وه‌ی
كه به‌ره‌و بێده‌نگی‌و داخرانمان ده‌كاته‌وه،به‌ره‌و جۆرێك له
گومانیشمان ده‌بات.
نێوه دێری (3-4) له وشه‌ی (ئێمه)ی ده‌سپێك‌و كۆتایی هاتن
به وشه‌ی (رابردوو) جگه له بیرخستنه‌وه‌ی رابردوو،یان
به‌رجه‌سته‌كردنی رابردوویه‌ك كه زۆر به جوانی له رێگه‌ی
(میدیا و كه‌یخوسره‌و) جه‌ختی لێده‌كرێته‌وه شتێكی دیكه
نییه،ئه‌و به‌یادهێنانه‌وه له لایه‌ك به‌شێك له هێز‌و وزه‌مان
به نادیاری ده‌سپێرێت، له لایه‌كی دیكه به‌شێكی به‌و خاكه‌وه
به‌ند ده‌كات كه به نیشتمان ناو ده‌نرێت، به‌ڵام ئایا نیشتمان
به داهێنانی ئه‌و سرووده ده‌ژمێردرێت؟
نیشتمان ئه‌و خاكه‌یه كه نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیاریكراوی له سه‌ر
ده‌ژیت، ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه ئه‌و خاكه دیاریكراوه به خاكی خۆی
ده‌زانێت، چونكه ئه‌گه‌ر خاك نه‌بێت هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك ناتوانێت
هۆیه‌كانی دیكه‌ی بوون‌و مانه‌وه‌ی بپارێزێت (جگه له یه‌هود
نه‌بێت) به‌ڵام دووباره خاك داهێنان نییه،به‌ڵكو هۆكارێكه بۆ
پێكه‌وه ژیان.
به‌مجۆره نیوه دێری (3-4) جگه له‌وه‌ی هه‌ڵگری گوتاریكی
شیعری‌و ناسیونالیستی شێوه دیار‌و راسته‌وخۆیه،هه‌ڵگری
ریتمێكی راسته‌وخۆشه‌و ده‌نگی به‌رزی ئه‌و ریتمه له بزوێنی
درێژی (ا)دا خۆی ده‌دۆزێته‌وه،هه‌ر له‌وێشه‌وه ئه‌و ده‌نگه
به‌رزه ده‌لاله‌تی هه‌ڵچوونی ناوه‌وه له‌خۆ ده‌گرێت. دواجار
ده‌مه‌وێت بڵێم سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه له رووی فۆنۆلۆژییه‌وه
ئه‌و سرووده به بێده‌نگی كۆتایی نیوه دێره‌كانی
راده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام چه‌مكی به‌یادهێنانه‌وه‌و چه‌مكی
نیشتمان دوو چه‌مكن له پێكهاته‌ی ئه‌و سرووده‌دا ده‌چنه خانه‌ی
شیعرییه‌تی جێگیره‌وه.
ئه‌گه‌ر (میدیا و كه‌یخوسره‌و) چه‌مكی به‌یادهێنانه‌وه له‌خۆ
بگرن‌و ئه‌و
چه‌مكه‌ش پێكوتین له شوێن خۆ بگه‌یه‌نێت، ئه‌وه نیشتمان له
په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌و سرووده‌دا چه‌مكی به‌رده‌وامی‌و
پێكه‌وه ژیانی لێده‌سێنرێته‌وه، به سه‌ندنه‌وه‌ی چه‌مكی
به‌رده‌وامی‌و پێكه‌وه ژیان له نیشتمان،هه‌م ژیان نابووت
ده‌كه‌ین‌و هه‌م نیشتمان ده‌كوژین،كه‌واته لێره‌وه شیعرییه‌تی
جێگیر ته‌واوی مانا‌و ده‌لاله‌ته‌كانی ئه‌و سرووده
هه‌ڵده‌مژێت‌و هه‌ر له‌وێشه‌وه جۆرێك له دیكتاتۆرییه‌ت پراكتیزه
ده‌كات، كه من لێره به دیكتاتۆری نیگه‌ران وه‌سفی ده‌كه‌م،
چونكه سه‌ره‌ڕای بێده‌نگی رووكاری نه‌بزوێنه‌كان،چپه چپی
پیته‌كان‌و په‌یوه‌ندی خه‌فه ئامێزیان جگه له نكۆڵی كردن،
گومانیش ده‌گه‌یه‌نن،هه‌ر له رێگه‌ی گومانی ئه‌وانیشه
شیعرییه‌تی جێگیر به دیكتاتۆی نیگه‌ران ده‌چوێنم.
هه‌ردوو نیوه دێری (7-8) ده‌بنه ئاماژه‌ی دروستكردنی
فه‌زایه‌ك، به‌ڵام ئه‌و فه‌زایه فه‌زایه‌ك نییه بۆ
لێوردبوونه‌وه،به‌ڵكو فه‌زایه‌كه بۆ هه‌ڵچوونێكی سۆزئامێز، به
دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و دوو نیوه دێره له كۆتایی
سرووده‌كه،ئه‌و هه‌ڵچوونه سۆزئامێزه چڕتر به‌رجه‌سته ده‌بێت،
به‌شێكی زۆری تووندی ئه‌و هه‌ڵچوونه سۆزئامێزه
په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وی به پێكهاته فۆنۆلۆژییه‌كه‌وه
هه‌یه،به‌لاَم وه‌ك گوتمان دواجار له پێتی (ن) خاوبوونه‌وه‌ی
ئه‌و هه‌ڵچوونه توونده ده‌بینرێت، ئه‌گه‌رچی خاوبوونه‌یه‌كی
كت‌و پڕه، به‌ڵام وه‌ك له ده‌ربڕینی ده‌نگییه‌وه ده‌بینرێت
،خاوبوونه‌وه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان كراویشه.
هه‌روه‌ها هه‌ردوو نیوه دێری (7-8) كه به وشه‌ی (كه‌س)
ده‌سپێده‌كا‌و به وشه‌ی (ئاڵاكه‌مان) كۆتایی دێت،له ریتم
خێرایه‌و وه‌ك فۆنۆلۆژیاش وشه‌ی (كه‌س) كه به پیتی نه‌بزۆكی
(ك)ی سه‌ره‌تایی ده‌سپێده‌كا‌و به نه‌بزوێنی (س)ی كۆتایی
دوایی دێت،وشه‌یه‌كه جوانییه‌كه‌ی له‌رووی نمایشكردنی
جه‌سته‌ییه‌وه له پیتی (ك)و (س)ه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت. ده‌شێ
بڵێین پیتی (ك) پیتێكه پڕه له بزاڤی جه‌سته‌یی‌و له‌نجه‌ی
سه‌ركێشانه،ئه‌گه‌رچی (ك)ی سه‌ره‌تایی بێده‌نگه به‌ڵام جۆرێك
له بوێری تێدایه‌و سه‌ر دانانوێنێت، هه‌میشه له رێگه‌ی
سه‌ربه‌رزكردنه‌وه وه‌ك جوله‌یه‌كی جه‌سته‌یی پێشڕه‌وی ده‌كات،
پیتی (ك)ی سه‌ره‌تا وه‌ك چیا سه‌ركه‌شه،هه‌روه‌ها پیتی
بێده‌گی (س) پیتێكه ناسك‌و خانوومان‌و لوسه،جۆرێك له چێژ‌و
فریودانی له‌خۆدا هه‌ڵگرتووه،ئه‌گه‌ر ده‌ستی ته‌وقه درێژ
نه‌كات به‌و نیو نیگایه‌وه به‌ره‌و سیحری خۆی په‌لكێشمان
ده‌كات، ئیتر پیتی بزوێنی (ه) له نێوان وێنه‌ی چیاو‌و جوله‌ی
شه‌پۆلی ده‌ریا هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی پێ ده‌مێنێت كه وه‌ك خاڵی
به‌یه‌كگه‌یاندن‌و خاڵی پشكنین خۆی بنوێنێت،یان وه‌ك ئه‌و چاوه
بێت كه ئیره‌یی پشتی تا ئه‌و په‌ڕی چه‌ماندۆته‌وه،به‌و
مانایه وشه‌ی (كه‌س) ده‌شێ جوانترین وشه‌ی نێو ئه‌و سرووده
بێت، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی كه به‌ر وشه‌ی (نه‌ڵێ)
ده‌كه‌وێت،ئیتر هه‌ست ده‌كه‌یت ئه‌و (كه‌س)ه چ وه‌ك مانا‌و چ وه‌ك
جه‌سته دووچاری راوه‌دوونان ده‌بێته‌وه،چونكه وه‌ك گوتمان (ن)
پیتێكی تا راده‌یه‌كی زۆر په‌ڕگیره‌و كه‌متر حه‌ز به
تێكه‌ڵبوون ده‌كات،به‌ڵام پیتی (ێ)ی كۆتایی،ئه‌و كۆتایه‌یه
كه له لایه‌ك هیچ ئه‌رزشێك بۆ وشه‌ی (كه‌س) ناهێلێته‌وه،له
لایه‌كی دیكه پیتێكی هێرش به‌ر‌و سادییه هه‌رگیز بیر له
دواوه‌ی خۆی ناكاته‌وه‌و هه‌میشه خه‌ریكی هێرش بردن‌و
راوه‌دوونانی پێش خۆیه‌تی،دواجار ده‌توانین بڵێین ئه‌و دوو نیوه
دێره هه‌موو جه‌خت كردنه‌كانی وشه‌ی (زیندووه-ئاڵا...) له
پیتی (ن)ی كۆتایی قه‌تیس ده‌كات.
له لایه‌كی دیكه وشه‌ی (زیندووه) و (مردووه) دوو وشه‌ی
به‌رجه‌سته‌ی ئه‌و نیوه دێره‌ن،ده‌مه‌وێت بڵێم هه‌ردوو وشه‌كه
وه‌ك ریتم هاوشانی یه‌كترن‌و ریتمێكی خێرایان هه‌یه‌و دوو
وشه‌ی كراوه‌ن، به‌ڵام له مانادا به دژی یه‌كتر
ده‌كه‌ونه‌وه،له لایه‌كی دیكه ده‌سپێكی وشه‌ی (مردووه) به
پیتی نه‌بزوێنی (م) جۆرێك له پێچاو پێچی‌و خۆ خواردنه‌وه
ده‌گه‌یه‌نێت به‌ڵام پیتی بزوێنی (ه)ی كۆتایی ئه‌و
خۆخواردنه‌وه‌یه ده‌شارێته‌وه،ئه‌گه‌ر ئه‌و پیته نه‌بوایه ئه‌و
وشه‌یه زێتر خۆی ده‌خوارده‌وه. كه‌چی وشه‌ی (زیندووه) به
هۆی پیتی نه‌بزوێنی (ز)ی سه‌ره‌تا جۆرێك له جوانی‌و شۆخ‌و
شه‌نگی ده‌نوێنێت، به‌ڵام كۆتایی هاتنی ئه‌و وشه‌یه به پیتی
بزوێنی (ه) ئه‌و جوانكارییه تا ئه‌وپه‌ڕی ده‌بات. ئه‌گه‌رچی
وشه‌ی (مردووه)و وشه‌ی (زیندووه) له زۆر باردا هه‌م
ته‌واوكه‌ری یه‌كترن‌و هه‌م دژ، به‌ڵام دواجار ده‌توانین بڵێین
وشه‌ی (زیندووه) له رووی رواڵه‌ت‌و نه‌خش‌و جوانكاری‌و مانا‌و
جوله‌و كرانه‌وه پێش وشه‌ی (مردووه) ده‌كه‌وێت، به‌و مانایه‌ش
وشه‌ی (زیندووه) خۆی له وشه‌ی (مردووه) ده‌ركه‌وتووتر نیشان
ده‌دات، ده‌شێ به‌شێكی ئه‌و ده‌ركه‌وتنه له رێگه‌ی رواڵه‌ت‌و
په‌یوه‌ندییه‌وه به وشه‌ی (كورد)ه‌وه به‌ند بێت، به‌ڵام نه‌ك
وه‌ك داهێنان‌و بزاڤێكی گه‌وره‌ی به‌رجه‌سته‌و شه‌پۆلێكی
گه‌وره‌ی ده‌نگییه‌وه، به مانایه‌كی دیكه نه‌ك وه‌ك
زیندووێتی‌و ده‌ركه‌وتنێكی ده‌ره‌كییه‌وه،به‌ڵكو له
رێگه‌یه‌كی ناوه‌كییه‌وه‌یه كه ئێمه له‌م خوێندنه‌وه‌یه‌دا به
جوله و وێنه و رواڵه‌تی شه‌پۆلی ده‌نگی هه‌ر دوو پیتی
بێده‌نگی (ك)ی سه‌ره‌تا‌و (د)ی كۆتایی وشه‌ی (كوردی)یه‌وه
به‌ندی ده‌كه‌ین، لێره‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه زیندووێتی كوردی
ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی به بێده‌نگی‌و چوونه ناوه‌وه‌ی
خۆیه‌وه هه‌یه،ئه‌وه‌نده په‌یوه‌ندی به ده‌ركه‌وتنی
ده‌ره‌كی‌و جوله‌ی داهێنانه‌وه نییه.
دوو نیوه دێری (9-10) وه‌ك ریتم كه‌مێك خاو دێنه‌وه،ده‌شێ ئه‌و
خاوبوونه جۆره بیركردنه‌وه‌یه‌ك بێت،ره‌نگه ئه‌و
بیركردنه‌وه‌یه په‌یوه‌ندی به وشه‌ی (چه‌ند)ه‌وه هه‌بێت، یان
به مانایه‌كی دیكه په‌یوه‌ندی به چه‌مكی سه‌رسوڕمان‌و
پرسیاره‌وه هه‌بێت،لێره‌وه وشه‌ی (چه‌ند) ده‌مانخاته به‌ر
لێپرسینه‌وه‌و سه‌رسوڕمانه‌وه،به‌ڵام ئه‌و سه‌رسوڕمان‌و
لێپرسینه‌وه‌یه له وشه‌ی (نه‌ڕه‌شێر)دا ده‌گاته نزمترین ئاستی
مانا‌و چێژ‌و نزمترین ئاستی جوانكارییه‌وه.
وشه‌ی (چه‌ند)ی ده‌سپێكی نیوه دێری (10) به‌و هه‌موو مانا‌و
جوانی‌و چێژه‌و به‌و هه‌موو پرس‌و تێڕامانه‌یه‌وه دواجار له
وشه‌ی (نه‌ڕه‌شێر)دا ده‌كوژرێت،جوانی ئه‌و نیوه دێره به
بڕوای من به وشه‌ی (چه‌ند)و (لاوانی كورد)ه‌وه به‌نده، وه‌ك
چۆن وشه‌ی (هه‌زار) ته‌واوكه‌ری وشه‌ی (نه‌ڕه‌شێر)ه‌و ئه‌و
یه‌كتر ته‌واوكردنه‌ش په‌یوه‌ندی به هه‌ر دوو پیتی (ر)ی
(هه‌زار)و (ر)ی (نه‌ڕه‌شێر)ه‌وه‌یه،پیتی (ر)ی كۆتایی نیوه
دێری (9) ریتمی خۆی به ده‌سپێكی به‌یتی (10)
ده‌به‌ستێته‌وه،كه‌واته ئه‌گه‌ر وشه‌ی (بوون) نه‌بێت ئه‌و
سرووده به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێته خاوه‌نی ریتمی نیوه دێری
(9)،یان به مانایه‌كی دیكه ریتمی ئه‌و نیوه دێره (با)
ده‌یبات، ته‌واوی په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌و سرووده له ده‌ست
ده‌دات،كه‌واته (بوون) ئه‌و وشه‌یه‌یه كه وه‌ك ریتم‌و مانا ئه‌و
دوو نیوه دێره به یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه،ئه‌گه‌ر وه‌ك ریتم
ئه‌و به یه‌ك به‌ستنه‌وه‌یه په‌یوه‌ندی به پیتی (ن)ی كۆتایی
وشه‌ی (بوون)ه‌وه هه‌بێت،وه‌ك مانا په‌یوه‌ندی به وشه‌ی
(نێژران)ه‌وه ده‌كات،له نێوان وشه‌ی (بوون)ی ده‌سپێكی نیوه
دێری (10)و وشه‌ی (نێژران)ی كۆتایی ئه‌و نیوه دێره وشه‌ی
(قوربانی) كۆی مه‌به‌سته‌كان له‌خۆ ده‌گرێت،به‌مجۆره له نێوان
(نه‌ڕه‌شێر)و (قوربانی) ده‌شێ نێودژییه‌ك بدۆزینه‌وه،ئه‌و
نێودژییه،نێودژی پیتی (ر)ی كۆتایی (نه‌ڕه‌شێر)و (ر)ی
ناوه‌ڕاستی وشه‌ی (قوربانی)یه،ده‌مه‌وێت بڵێم ئه‌و پیته
نه‌بزوێنه‌ی كۆتایی له وشه‌ی (نه‌ڕه‌شێر) ته‌واو
سه‌رگه‌ردانه،به‌ڵام له وشه‌ی (قوربانی) هه‌ڵگری نه‌رمی‌و
جوانیه‌كه،ئه‌و نه‌رمی‌و
جوانییه په‌یوه‌ندی به راگرتنی ئه‌و هاوسه‌نگییه‌دایه
كه ده‌كه‌وێته نێوان دوو بڕگه‌ی (قو-بانی) هه‌ر له‌وێشه‌وه
نێودژی ئه‌و دوو وشه‌یه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت،به‌ڵام له رووی
ماناوه نێودژی (نه‌ڕه‌شێر)و (قوربانی) ده‌كه‌وێته نێوان
وشه‌ی (چه‌ند)ی ده‌سپێك‌و
وشه‌ی (نێژران)ی كۆتاییه‌وه،لێره پرسیار ئه‌وه‌یه:-
چه‌ند نه‌ڕه‌شێر بوونه قوربانی،یان چه‌ند نه‌ڕه‌شێر نێژران؟
چه‌ند كورد بوونه قوربانی،یان چه‌ند كورد نێژران؟!
به‌لاَم له نیوه دێری (11-12) ماوه‌ی نێوان ده‌سپێكی نیوه
دێری (11) كه وشه‌ی (لاوی كورد)ه‌و كۆتای ئه‌و نیوه دێره
كه وشه‌ی (دلێر)ه له‌وێ پیتی (ر) ئه‌و پیته‌یه كه لاوی
كورد ون ده‌كات،ئه‌وه‌ی كه له‌و ونبوونه‌ش جێده‌مێنێت
(خوێن)ه،وشه‌ی (خوێن) وشه‌یه‌كه له‌و سرووده‌دا له بری
مه‌ره‌كه‌ب‌و بۆیه نه‌خشی پێ ده‌سپێردرێت،به لایه‌كی دیكه‌ش
ره‌نگدانه‌وه‌ی ریتمی ئه‌و نیوه دێره ده‌كه‌وێته سه‌ر وشه‌ی
(خوێن)،خوێن نه‌ك هه‌ر وه‌ك بۆیه نه‌خشی پێ ده‌كرێت،به‌ڵكو
ئیقاعی ناوه‌وه‌ی ئه‌و دوو نیوه دێره‌شی تێدا
ره‌نگده‌داته‌وه،لێره‌دا خوێن چ تاجی ژیان بنه‌خشێنێت،چ
هه‌ڵچوونی ریتمی ترس پڕ بكاته‌وه ته‌نها یه‌ك شتمان پێده‌ڵێت
ئه‌ویش قوربانییه.
كه‌واته له‌م سرووده‌دا لاوی كورد ئه‌و قوربانیه‌یه كه به
نه‌ڕه‌شێر ده‌چوێنرێت، ئه‌و به‌یه‌كچواندنه‌ش كه دواجار له
خوێندا خه‌ڵتانه، یه‌كێكه له مه‌دلوله سادییه‌كانی ئه‌و
سرووده،به‌و مانایه له پشت ئه‌و مه‌دلوله سادییه (من)ێكی
سادی وه‌ستاوه‌و هه‌ر ئه‌و منه سادییه په‌ڕگیره‌یه كه له
پشت چه‌مكی نیشتمان‌و چه‌مكی به‌یادهێنانه‌وه،بیر له بێ
نرخكردنی ئه‌ویدیكه و
بێ نرخكردنی به یه‌كه‌وه‌ژیان ده‌کاته‌وه.
عه‌بدولموته‌لیب عه‌بدوڵڵا
|