ئه‌زموون‌و تایبه‌تمه‌ندی شیعری هاشم سه‌راج
(خوێندنه‌وه‌یه‌كی ره‌خنه‌ئامێز بۆ گه‌مه‌ی جریوه‌و
ره‌شبردنه‌وه)
عه‌بدولموته‌لیب
عه‌بدوڵڵا
به‌شی سێیه‌م
باسی سێیه‌م
ئه‌زموون وه‌ك
تاوگیرییه‌كانی ناوه‌وه
(هاشم سه‌راج)
شاعیرێكی بیركه‌ره‌وه‌و تاوگیر‌و هه‌ستیار‌و خه‌یاڵئامێزه،
هه‌ڵگری كه‌سایه‌تیه‌كی تایبه‌ته‌و زۆر گرنگی به ده‌وروبه‌ر
نادات، ده‌شێ ئه‌و گرنگی نه‌دانه جۆرێك بێت له پارێزگاریكردنی
هه‌ستی شاعیری، به دیوه‌كه‌ی دیكه‌ش جۆرێك بێـت له
گه‌ڕانه‌وه بۆ ناوه‌وه‌و ململانێی ناوه‌وه‌ی خۆی. هه‌ڵبه‌ته
به قه‌د ئه‌وه‌ی گرنگی به ده‌ره‌وه نادات ئه‌وه‌نده ره‌وشتی
به‌رز‌و نموونه‌ی بیركردنه‌وه‌ی رووت به هه‌ند هه‌ڵده‌گرێت.
لێره‌وه شاعیر له
رێگه‌ی ناهاوسه‌نگی‌و ململانێی ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه،
ناوه‌وه‌و ناوه‌وه ده‌بێته هه‌ڵگری سروشتێكی تاوگیر‌و نامۆ،
یان نه‌شیاو له‌گه‌ڵ نۆڕم‌و واقیعی باو، ئه‌وه‌ش به شێوه‌یه‌كی
به‌رفره‌وان وه‌ك مۆڕك، یان سروشتی نه‌ستی له زمانی شیعرییدا
ره‌نگده‌داته‌وه. ده‌مه‌وێت بڵێم ئه‌و مۆڕكه به ئاستی جیاواز‌و
شێوه‌ی جیاوازه‌وه ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی ویستی نووسه‌ر‌و له
خه‌یاڵ‌و وڕێنه ده‌كات. له نێوان وڕێنه‌و خه‌یاڵ دوو جۆر له
ته‌عبیركردن له زمانی شیعری (هاشم سه‌راج)دا ده‌بینرێَت
یه‌كه‌میان مه‌ستكردنی وشه‌یه‌و ئه‌ویدیكه یاریكردنه به‌زمان.
ئه‌گه‌ر یاریكردن به زمان په‌یوه‌ندی به چه‌مكی پاشبه‌نكردنی
(دریدا)ییه‌وه هه‌بێت به مانای ئه‌وه‌ی كه شتێ دێ شتێكی
دیكه ته‌واو ده‌كات، یان ده‌چێته سه‌ری، هه‌ر دوو ماناكه‌ش
ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نن كه ئه‌و شته‌ی كه شتێكی دی ده‌خرێته
سه‌ر، خۆی ناته‌واوه.
ئه‌وه مه‌ستكردنی وشه له ده‌رئه‌نجامی دڵه‌ڕاوكێوه،
وشه به وڕێنه بارگاوی ده‌كات، بارگاویكردنی وشه به وڕێنه
مه‌ستكردنی وشه له پرۆسه‌ی فێلێهاتن نزیك ده‌كاته‌وه، به‌و
مانایه‌ش پرۆسه‌ی مه‌ستكردنی وشه له پرۆسه‌ی فێلێهاتن به
ئامانج ده‌گات. به‌مجۆره پرۆسه‌ی مه‌ستكردنی وشه گواستنه‌وه‌ی
وه‌سفكراوه بۆ فه‌زای نه‌شوه، هه‌ڵبه‌ته ئه‌گه‌ر یاریكردنی
زمان په‌یوه‌ندی ناراسته‌وخۆی له رێگه‌ی شێوازه‌كانی
پێشبینیكردنه‌وه به خه‌یاڵه‌وه هه‌بێت‌و له‌وێوه هه‌ندێجار له
خۆشی نزیك بێته‌وه، ئه‌وه مه‌ستكردنی وشه له دڵڕاوكێوه به
وڕینه‌وه ده‌لكێ.
له كۆی
ناهاوسه‌نگی‌و ململانێی ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه، ناوه‌وه‌و
ناوه‌وه ده‌بینین به‌رهه‌مه‌كانی به‌شێكی زۆریان له ترس‌و
دڵه‌ڕاوكێ‌و دڵته‌نگی تێدایه، هه‌موو ئه‌وانه‌ش به‌جوانی له
زمانی ته‌عبیركردنی قه‌سیده ئاوێته‌كانی (گۆڕستانی
ئه‌پیكۆرۆس، تاوسی سپی، خه‌ون، زینانی رۆح، یه‌شمه‌كانی
چۆمسكی، شالیس) ده‌بینرێت. ده‌شێ بڵێین له به‌شی زۆری
قه‌سیده‌كاندا، شاعیر له نێوان (تووندی)و (نه‌رمی)
ته‌عبیركردندا ده‌خولێته‌وه. خودی ئه‌و تووندی‌و نه‌رمییه‌ش
ده‌كه‌وێته سه‌ر حاڵه‌ته هه‌ستییه‌كان‌و به ناوه‌ڕۆكی
گه‌یاندنه‌وه به‌ند نییه، بۆیه ماناكان وه‌ك پێویست تێر نیین.
تێر نه‌بوونی ماناكان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه فه‌زای
مانا بۆخۆی كراوه‌یه‌و له‌گه‌ڵ گۆڕینی بارودۆخدا ئه‌ویش
ده‌گۆڕێت. به مانا (دریدا)یه‌كه‌یه‌وه ده‌شێ بڵێین ده‌كه‌وێته
سه‌ر چه‌مكی جیاوازییه‌وه، چه‌مكی جیاوازیش وه‌ك (دریدا) روونی
ده‌كاته‌وه هاوشێوه‌و لێكچوون نییه، به‌ڵكو پێویسته ئه‌ركی
لێكترازان‌و په‌رتكردن ببینێ، به دیوه‌كه‌ی دیكه ده‌بێ
ئه‌ركی دواخستن‌و ته‌ئجیلكردن وازی بكات.
مانا لای (دریدا)
به حاڵه‌تی جیاوازییه‌وه به‌نده، گه‌مه‌ی جیاوازییه‌كانیش
پرۆسه‌ی ته‌ئجیلكردنێكی به‌رده‌وامی له‌خۆدا هه‌ڵگرتووه‌و
له‌وێشه‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ی كه مانا سه‌رچاوه‌ی زمان نییه،
مانا به‌رهه‌می زمانه، نه‌ك هه‌ر هێنده به‌ڵكو له به‌ر
ئه‌وه‌ی (دریدا) بڕوای به ئه‌سڵ‌و سێنته‌ر نییه ئیتر له سه‌ر
ئه‌و بناغه‌یه زمانیش ده‌بێته گه‌مه‌یه‌كی بێ سه‌ركرده.
به‌مجۆره سه‌پاندنی جیاوازی ، یان "بڕوابوون" به جیاوازی
(بڕوابوون-له نێو دوو كه‌وانه- بۆ ئه‌وه‌ی دووچاری ئیشكالیه‌ت
نه‌بین) واته له‌ناوبردنی سێنترالیزمی عه‌قڵ‌و وشه‌و
بانگه‌شه‌كردنی فه‌لسه‌فه‌یه‌كی بێ ناوه‌ند‌و سێنته‌ر، هه‌ر له
سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه زمان ده‌بێته گه‌مه‌ی جیاوازی‌و جیاكاری.
له‌و
به‌دواداچوونه‌دا ده‌توانین بڵێین هه‌ر دوو حاڵه‌تی تووندی
نه‌رمی لای شاعیر له شێوازی ده‌ربڕین‌و خیرایی له ئیقاعدا كۆ
ده‌بێته‌وه، هه‌ر له‌وێشه‌وه ترس‌و هه‌ڵچوون‌و تاوگیری
به‌رجه‌سته ده‌كات. به‌ڵام به دیوه‌كه‌ی دیكه وه‌ك
بیركردنه‌وه جۆرێك له جێگیری‌و دڵته‌نگی ده‌نوێنێ‌و رسته‌كان
ره‌شده‌كاته‌وه، هه‌ر له میانی ئه‌و ره‌شئامێزییه، یان
ره‌شبردنه‌وه‌یه جۆرێك له هه‌ستكردن به لێپرسینه‌وه خۆی
ده‌سه‌پێنێت.
كه‌واته ئه‌گه‌ر شاعیر
وه‌ك ئیقاعی نووسین له زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیدا له‌خۆ
ئاماده‌كردن‌و چاوه‌ڕوانیكردنی رووداوێك، یان كه‌وتنێك دابێت‌و
له‌وێوه خوێنه‌ر هه‌ست به سه‌ركێشی‌و یاخیبوون بكات، ئه‌و
حاڵه‌ته‌ش هه‌ڵگری رووتكردنه‌وه‌و ره‌تكردنه‌وه‌یه‌كی
نه‌چه‌سپاو‌و نێگه‌تیفئامێز بێت. ده‌توانین بڵێین له باری
دووه‌مدا جۆرێك له جێگیری پێوه دیاره. به‌و مانایه هه‌ر له
قه‌سیده‌كانی (لاله به‌ده‌ستان)ه‌وه ئیتر به رووه ئاشكراكه‌ی
له رێگه‌ی زمانی فه‌ردانی واته دووباره‌كردنه‌وه‌ی پیت‌و
وشه‌و ده‌سته‌واژه‌و له‌ره‌ی ئیقاعێكی زاڵی توونده‌وه
په‌یوه‌ندی (شیعر) به جنسی مێینه به مانا سادییه‌كه‌ی (یان
خودی سایكۆلۆژی)و په‌یوه‌ندی (من) به عه‌قڵی باتنی به مانا
مازۆخییه‌كه‌ی تۆختر ده‌كاته‌وه. لێره به جۆرێك له جۆره‌كان
ده‌شێ بڵێین له رووی بیركردنه‌وه‌وه به‌ره‌و (شیزفرینیای
میتافیزیكیانه) ده‌چێت. به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌و
مه‌سه‌له‌یه لای خوێنه‌ری ئاسایی كه‌متر ده‌بنیرێت، ئه‌و كه‌م
بینینه‌ش له‌وێوه‌یه كه شاعیر ئه‌و مازۆخیه‌ت‌و سادییه‌ته به
پڕشنگی شیعرییه‌ت‌و تاوگیرییه ده‌روونیه‌كان په‌رده پۆش ده‌كات،
یان به مانایه‌كی دیكه به (گوتاری شیعریی) راستی
ده‌كاته‌وه، ده‌شێ ره‌گه‌زه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و گوتاره (یان
نه ئه‌میان‌و نه ئه‌ویان) له مه‌ستكردنی وشه‌و یاری
زمانه‌وانیدا باشتر هه‌ڵگرینه‌وه.
بۆ ئه‌وه‌ی
به‌شێكی گه‌مه‌ی ئه‌و دوو حاڵه‌ته پشت راست بكه‌ینه‌وه
(دستۆیڤیسكی) داهێنه‌ر وه‌رده‌گرین كه چۆن ده‌كه‌وێته
دیالیكتیكی نه ئه‌میان‌و نه ئه‌ویان، به‌و مانایه‌ش ئه‌گه‌ر نه
ئه‌میان‌و نه ئه‌ویانی (دستۆیڤیسكی) په‌یوه‌ندی به
بیركردنه‌وه‌ی نهلیزمیانه‌ی روسییه‌وه هه‌بێت‌و ته‌عبیر له
بزاڤێكی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی بكات‌و ریشه‌ی ئه‌و بزاڤه له
نێو خه‌سڵه‌ت‌و سروشتی نه‌ته‌وه‌ی روسییه‌وه هه‌ڵقوڵا بێت، وه‌ك
گوتمان ئه‌وه لای (هاشم سه‌راج) په‌یوه‌ندی به هه‌ستی
ناوه‌وه‌و شیعرییه‌ته‌وه ده‌كات. بۆ سه‌لماندنی ئه‌و
بیروڕایه‌شمان له خوێندنه‌وه‌ی پراكتیانه‌ی قه‌سیده‌كاندا جه‌خت
له‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌كه‌ینه‌وه‌و پێكهاته‌و ئاسته‌كانی
شیعرییه‌ت له چێژ‌و نه‌شوه
به بیر ده‌هێنینه‌وه، وه‌ك چۆن له كۆی نیودژییه‌كانی
شیعرییه‌ت ده‌كۆڵینه‌وه‌و له‌وێشه‌وه پڕشنگه‌كانی جوانی
هه‌ڵده‌گرینه‌وه، به دیوه‌كه‌ی دیكه‌ش په‌رده له سه‌ر
(شیزۆفرینای میتافیزیكانه) هه‌ڵده‌ده‌ینه‌وه.
(داریوشی شایگان)
له كتێبی (ئاسیا له به‌رامبه‌ر خۆرئاوادا) ده‌ڵێت نهلیزمیه‌تی
(دستۆیڤسكی) كاردانه‌وه‌ی نهلیزمیه‌تی ماركسیه، چونكه له
كاتێكدا نهلیزمی ماركسی ده‌بێتـه هۆی ئه‌وه‌ی كه
پاڵه‌وانه‌كانی وه‌ك (ئیڤان)و (ستاڤیرۆگین) روو بكه‌نه
دیالیكتیكی نه‌رێی نه ئه‌میان‌و نه ئه‌ویان، هه‌م نكۆڵی له
ئیمان بكه‌ن‌و هه‌م له بێ بڕوایی، هه‌م حاشا له خودا بكه‌ن‌و
هه‌م له دنیا، تا نكۆڵی له خودی نكۆڵیش بكه‌ن، ئه‌وه
(دستۆیڤیسكی) وا لێده‌كات بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و ته‌له‌زگه‌یه له
قه‌ڵه‌مبازی مه‌سیحایی كه‌سانێكی وه‌ك (ئالیوشا)و شازاده
(میشكین) خۆی بدۆزێته‌وه، به‌و مانایه‌ش نهلیزمی (دستۆیڤیسكی)
كاردانه‌وه‌ی (ئیڤان)ه، به‌ڵام دواجار بۆ راكردن له نهلیزم،
بڕوا به په‌یامی گه‌لی (روس) دینێ كه هه‌ڵگری خودان. به
پێچه‌وانه‌ی (نیچه) كه راكردن له تووندكردنه‌وه‌ی ئیراده‌ی
هه‌ڵئاوساوی سوپه‌رمانێكدا هه‌ڵده‌گرێته‌وه، سوپه‌رمانێك كه
ده‌توانێت دژی (مه‌سیح) بێت .
له‌وێوه ئیتر
ده‌نگی (دستۆیڤیسكی) له‌ناو هاتوهاواری نهلیستی‌و ئه‌نارشیزمه
روسه‌كان خامۆش ده‌بێت، نهلیزمی به شێوه‌ی به‌لشه‌فی
ده‌رده‌كه‌وێت، به‌له‌شه‌فیش به شێوه‌ی قامچی ستالینی. به‌و
مانایه ده‌نگی (دستۆیڤیسكی) ده‌بێته مه‌یدانی ده‌ركه‌وتنی
(شیزۆفرینای میتافیزیكیانه)ی نه‌ته‌وه‌ی روس، به‌ڵام ده‌نگی
(نیچه) ده‌بێـته خاڵی ته‌قینه‌وه‌ی ئیراده‌ی ڤاوستی خۆرئاوا.
له‌و راڤه‌كردنه‌ی
(شایگان)ه‌وه هه‌ستده‌كه‌ین ئه‌وه‌ی ئێمه له‌و نووسینه‌دا له
رێگه‌ی ته‌عبیركردنی ئه‌زموونی شیعری‌و دڵه‌ڕاوكێی شیعری
پێی گه‌یشتووین به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان له تێكه‌ڵ كردنی
ئه‌و دوو ده‌نگه نزیك ده‌بێـته‌وه، به‌ڵام ئێمه كاتێك له
درێژه‌ی باسه‌كه‌ماندا چه‌مكی جێكه‌وتی دریدایی له
په‌یوه‌ندی به ئه‌زموونی شیعری‌و دڵه‌ڕاوكێی شیعرییه‌وه
ده‌دۆزینه‌وه، ئیتر له‌وێوه جۆرێك له دووركه‌وتنه له‌و
راڤه‌كردنه به‌رچاو ده‌كه‌وێت. واته ئه‌گه‌ر نهلیزمییه‌تی
(دستۆیڤسكی) كاردانه‌وه‌ی نهلیزیمیه‌تی ماركسی بێت، ئه‌وه نه
ئه‌میان نه‌ئه‌وییانی شاعیر په‌یوه‌ندی به سیحری
شیعرییه‌ته‌وه ده‌كات، سیحری شیعرییه‌ت هاڕمۆنیه‌تی نێوان نه
ئه‌میان‌و نه ئه‌وییان پیاده ده‌كات. له لایه‌كی دیكه ده‌شێ
شیزۆفرینیای میتافیزیكیانه‌ی (هاشم سه‌راج) خۆی له نێوان
ئیقاعی به‌رز‌و تۆتۆلۆژییه‌تی زمانی فه‌ردانی، واته
دووباره‌كردنه‌وه‌ی پیت‌و وشه‌و رسته‌و فه‌زای گوتنه‌وه به‌ند
بكات. هه‌ر له‌وێشه‌وه ده‌توانین بڵێین ئه‌گه‌ر خێرایی‌و به‌رزی
ئیقاع به‌شێك له بڕوابوون به عه‌قڵی باتینی په‌رده‌پۆش بكات،
ئه‌وه تۆتۆلۆژییه‌تی گوتن به‌شێكی زۆر له‌و عه‌قڵه ده‌خاته
روو. له نێوان په‌رده‌پۆشكردن‌و ئاشكراكردندا خوێنه‌ر مه‌ستی
ئیقاعی وشه‌و یاری زمانه‌وانی ده‌بێت هه‌ر له‌وێشه‌وه ده‌شێ
به ئاسته‌كانی چێژ بگات، به دیوه‌كه‌ی دیكه له نێوان
ململانێی ئیقاع‌و تۆتۆلۆژییه‌تی گوتندا ئه‌گه‌ر زاڵبوونی ئیقاع
له به (ناشت) بوونه‌وه به‌ره‌و كرانه‌وه‌مان به‌رێت، ئه‌وه
زاڵبوونی تۆتۆلۆژییه‌تی گوتن له رێگه‌ی نواندنی هێزی زیاد
له پێویستی پیت‌و وشه‌و ده‌سته‌واژه‌و رسته‌وه به‌ره‌و
داخرانمان ده‌كاته‌وه. راسته گوتن ناكه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی
ئیقاعه‌وه، به‌ڵام ده‌شێ چه‌مكی (به‌شتبوون)و به (ناشتبوون)
زۆر به جوانی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه یه‌كلا بكاته‌وه، به‌و مانایه‌ش
ئیقاع له رێگه‌ی به ناشتبوونه‌وه بوار بۆ ئازادی‌و جیاوازی
ده‌ره‌خسێنێ تا به ته‌جاوزكردن هه‌ڵسێ، به‌ڵام تۆتۆلۆژییه‌تی
گوتن له به‌شتبوونه‌وه ده‌رگاكان به رووی ئازادی‌و جیاوازی
داده‌خات. ئیقاع وزه‌كانی خۆی له رێگه‌ی ئه‌ویدیكه‌وه
به‌رهه‌م دینێ، به‌ڵام تۆتۆلۆژییه‌تی گوتن هێزی خۆی له
به‌خاوه‌نبوون هه‌ڵده‌گرێته‌وه.
كه‌واته ئیقاع
خه‌یاڵ‌و پێشبینییه، تۆتۆلۆژییه‌تی گوتن جۆرێكه له
نێرگزییه‌ت‌و به دوای ناسنامه‌ی ونبووی خۆیدا ده‌گه‌ڕێت، به‌و
مانایه‌ش ئیقاع له رێگه‌ی ئه‌رزش دانان بۆ ئه‌وانیدیكه
مماره‌سه‌ی ئازادی ده‌كات، به‌ڵام تۆتۆلۆژییه‌تی گوتن له
چه‌مكی به بیرهێنانه‌وه خۆی قه‌تیس ده‌كات‌و له‌وێشه‌وه
نه‌زۆكی خۆی به‌رامبه‌ر هه‌نووكه راده‌گه‌یه‌نێت.
هه‌موو مرۆڤێك
له‌خودی خۆیدا ده‌ژیت، له‌نێو هه‌موو تاكێكیش كۆمه‌ڵێك حاڵه‌تی
هه‌ستی‌و نه‌ستی‌و ئاگایی‌و فیكری دیار‌و نادیار هه‌یه كه
دواجار سروشتی تایبه‌ت به‌و كه‌سه ده‌به‌خشێت. به‌رده‌وام له
كۆمه‌ڵگه‌ی خۆرهه‌ڵاتیدا كۆی هه‌ست‌و نه‌سته‌كانی منی مرۆڤ
به‌ره‌و ئیفلیجبوون‌و بێ نرخكردن ده‌بردرێت‌و ده‌كه‌وێته ژێر
زه‌بری ده‌سه‌ڵاته‌كانه‌وه، واته ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌ی
پێوانه‌و یاساكانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌وه مرۆڤ هه‌ڵسوكه‌وت
له‌گه‌ڵ هه‌ست‌و نه‌سته‌كانی خۆی بكات، ده‌كه‌وێته نێو
حاڵه‌ته نه‌شیاوه‌كان‌و نامه‌عقوڵیه‌ته‌وه، هه‌موو نه‌شیاوێكیش
ده‌بێ له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی نۆرم‌و دابونه‌ریت بناڵێنێت‌و هه‌ر
له‌وێشه‌وه له دوو رووه‌وه دووچاری چه‌پاندن ده‌بێته‌وه.
ده‌مه‌وێت له كۆی ئه‌و قسانه‌وه بڵێم تاكی خۆرهه‌ڵاتی تاكێكه
بێ ئاراسته، هه‌تا ئێستا به عه‌قڵیه‌تی مێگه‌ل به‌ڕێوه
ده‌چێت‌و خۆی نه‌دۆزیووه‌ته‌وه. له پشت تاكی بێ ئاراسته
مه‌عریفه‌و عه‌قڵانیه‌ت غائبه، تاكی بێ ئاراسته ده‌شێ ئه‌و
تاكه بێت، كه به‌ر له‌وه‌ی به پێی ئه‌زموون‌و بیركردنه‌وه‌و
هه‌ڵبژاردن بجولێته‌وه، به پێی قه‌ناعه‌تی دڵ بیروڕا‌و
بۆچوون‌و هه‌ڵبژاردنه‌كانی ده‌گۆڕێت. به مانایه‌كی دیكه تاكی
خۆرهه‌ڵاتی ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی به هه‌سته‌وه هه‌یه
ئه‌وه‌نده په‌یوه‌ندی به عه‌قڵه‌وه نییه.
له‌و خاڵه‌وه
هه‌وڵده‌ده‌م بۆ به‌دواداچوونی زێتری ململانێی ده‌ره‌وه‌و
ناوه‌وه، ناوه‌وه‌و ناوه‌وه‌ی شاعیر له رێگه‌ی فرۆیده‌وه
قسه بكه‌م، (فرۆید) پێیوایه كه‌سی (نووسه‌ر) ئه‌و وزه‌و
توانایه چه‌پێنراوه‌ی خۆی به رێچكه‌یه‌كی دیكه پراكتیزه
ده‌كات، كه له پرۆسه‌ی (باڵاكردن) خۆی ده‌بینێته‌وه. به‌و
مانایه‌ش پرۆسه‌ی باڵاكردن لای كه‌سی داهێنه‌ر قبوڵنه‌كردنی
نۆڕم‌و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه له واقیعی زاڵ، یان ئاراسته‌كردنێكه
له رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌و دروستكردنی دنیایه‌كی تره له
نێو خه‌یاڵدا. واته پرۆسه‌ی داهێنان لای (فرۆید) تێركردنی
حه‌ز‌و ئاگایی‌و ئاره‌زووه هه‌ستییه‌كانه له بۆته‌ی خه‌یاڵ.
به كورتی پرۆسه‌ی باڵاكردن له توانای گۆڕینی ئامانجی سێكسی
بۆ ئامانجی ناسێكسی كۆ ده‌بێته‌وه، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی
ته‌ولیدی به ئامانجی یه‌كه‌مه‌وه به‌نده.
ده‌شێ هه‌ر لێره‌شه‌وه قسه له‌وه بكه‌ین كه مه‌رج
نییه ئه‌و حه‌ز‌و ئاره‌زووانه هه‌ر ته‌نها به لبیدۆوه به‌ند
بن، به‌ڵكو كۆی هوشیاری‌و ئاگاییه مه‌عریفییه‌كانی دیكه‌ش
ده‌گه‌یه‌نێـت، یان به مانایه‌كی دیكه حه‌زی ژیان ده‌نوێنن.
له رێگه ئه‌و
لێكدانه‌وه‌یه قۆناغی ده‌ركه‌وتن له ئه‌زموونی (هاشم سه‌راج)
به جێكه‌وت به‌ند ده‌بێت، ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌و جێكه‌وته
لای شاعیر به شێوه نادیاره‌كه‌ی به میكانیزمی ره‌گه‌زی
خه‌یاڵ‌و به شێوه دیار‌و نادیاره‌كه‌ی به میكانیزمی
مه‌ستكردنی وشه ببه‌ستینه‌وه. واته ئه‌گه‌ر خه‌یاڵ
پرۆسیسه‌كردنی ئاره‌زووه نه‌ستییه‌كان بێت به شێوه
نادیاره‌كه‌ی، ئه‌وه مه‌ستكردنی وشه پرۆسیسه‌كردنی ئاره‌زووه
نه‌ستییه‌كانه به شێوه دیار‌و نادیاره‌كه‌یه‌وه. شێوه‌ی
نادیاری خه‌یاڵ دواجار له پێشبینیكردندا ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام
شێوه‌ی دیار‌و نادیاره‌كه‌ی مه‌ستكردنی وشه ئه‌و
هاڕمۆنیه‌ته‌یه كه شه‌هوه‌تی ته‌واوكردن لای خوێنه‌ر-وه‌رگر
ده‌بزوێنێ. به‌و مانایه ره‌گه‌زی خه‌یاڵ‌و مه‌ستكردنی وشه
ده‌بنه دوو میكانیزمی سه‌ره‌كی بۆ چه‌مكی جێكه‌وتی دریدایی،
یان به مانایه‌كی دیكه ده‌مه‌وێت بڵێم ئه‌گه‌ر چه‌مكی جێكه‌وت
وه‌ك كه‌ناڵێك به رابردووه‌وه بلكێ، له‌و حاڵه‌ته له رێگه‌ی
خه‌یاڵه‌وه، باگكراوه‌نده مه‌عریفییه‌كان زاڵ ده‌بن. به‌ڵام
ئه‌گه‌ر ئه‌وه بێت كه ون ده‌بێت له‌و كاته‌دا له رێگه‌ی
مه‌ستكردنی وشه به‌رجه‌سته ده‌بێت.
خه‌یاڵ شوێنێكی
شیاوه بۆ پراكتیزه‌كردنی وزه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی تاك، به‌ڵام
له‌وێوه خه‌یاڵ دنیایه‌كی نوێ دروست ده‌كات، كه به‌ر له‌وه‌ی
دووباره خه‌لقی بكاته‌وه سه‌ره‌تا به هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی
رابێته‌وه. لێره خه‌یاڵ پرۆسه‌ی داهێنانی لێده‌كه‌وێـته‌وه،
كه‌چی مه‌ستكردنی وشه نێودژی ره‌گه‌زه‌كان ده‌نوێنێ، یان به
مانایه‌كی دیكه له سه‌ر تاوگیری‌و كه‌وتنی له‌ناكاو
ده‌وه‌ستێت. خه‌یاڵ‌و مه‌ستكردنی وشه له‌وێوه لێكجیا
ده‌بنه‌وه، كه خه‌یاڵ به یاده‌وه‌ری ده‌لكێ،
مه‌ستكردنی وشه به (ناشت)ییه‌وه. له نێوان
یاده‌وه‌ری‌و ناشتی دوو په‌یوه‌ندی خۆی ده‌نوێنێت، یه‌كه‌میان
ده‌سه‌ڵاتی به بیرهێنانه‌وه ده‌سه‌پێنێت، وا ده‌كات ده‌ق له
شوێن خۆی پێبكوتێت، چونكه ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی به
بیرهێنانه‌وه به ده‌ست دێت ناشێ وه‌ك داهێنانی كه‌سی سه‌یری
بكه‌ین. به‌ڵام ناشتی له‌وێوه دێت كه داهێنان كرده‌یه‌كی
له‌خۆوه‌یه‌و مرۆڤ به ئازادی هه‌ستی پێده‌كات، ئه‌و كرده‌یه
ناچێته نێو سیسته‌مه‌وه چونكه به چوونه نێو سیسته‌م ئازادی‌و
تلقائیه‌ت‌و ئه‌ساڵه‌تی خۆی له ده‌ست ده‌دات. به‌ڵام له‌وێوه
خه‌یاڵ‌و مه‌ستكردنی وشه له یه‌ك نزیك ده‌بنه‌وه كه
(خه‌یاڵ) له نێو دوو كه‌وانه به پرۆسه‌ی هه‌ڵوه‌شانه‌وه
هه‌ڵده‌ستێت‌و مه‌ستكردنی وشه‌ش له په‌یوه‌ندی شیعر به
سێكسه‌وه. كه‌واته داهێنه‌ر به‌رده‌وام له رێگه‌ی
هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و په‌یوه‌ندییه وڕوژاوه‌كانه‌وه هه‌وڵده‌دات
ده‌ق له به‌شتبوون رزگار بكات.
…
- ده‌نگ‌و سێبه‌ر،
كۆمه‌ڵێك وتار، وه‌رگێڕانی له عه‌ره‌بییه‌وه_ئازاد سوبحی، له
بڵاوكراوه‌كانی سێنته‌ری نما، هه‌ولێر2002، چاپی یه‌كه‌م، ل199.
-ه.س.پ، ل
203،198،205.
- شایگان،داریوش،
ئاسیا له به‌رامبه‌ر خۆرئاوادا، وه‌رگێڕانی له فارسییه‌وه:شۆڕش
جوانڕۆیی، مامه‌ند رۆژه_چاپی یه‌كه‌م، وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی
به‌رێوبه‌رایه‌تی خانه‌ی وه‌رگێران سلێمانی 2004،21. رسته‌ی
هێل به ژێردا هێنراوه له منه‌وه زیاد كراوه.
-دالبییر، رولان،
گریقه التحلیل النفسی و العقیده الفرویدیه، ترجمه، د. حافڤ
الجمالی، بغداد، گ2، 1984،ل،374.
-خه‌یاڵ‌و
یاده‌وه‌ری یه‌ك شتن، له ناولێناندا جیاوازن له به‌ر كۆمه‌ڵێك
ئه‌رزشی جیاواز،. پرۆسه‌ی دروستبوونی خه‌یاڵ ده‌كه‌وێته سه‌ر
سه‌روژێر كردنی وێنه عه‌مباركراوه‌كانی نێو یادگه. بڕوانه:
ر.ل. بریت، التصور و الخیال، ترجمه (عن الانگلیزیه) د.عبدالواحد
لو‌ولو‌وه، دار الحریه للگباعه، بغداد، 1979.ل18.
|