ئه‌زموون‌و تایبه‌تمه‌ندی‌شیعری‌هاشم سه‌راج
خوێندنه‌وه‌یه‌كی‌ره‌خنه‌ئامێز بۆ گه‌مه‌ی‌جریوه‌و ره‌شبردنه‌وه
به‌شی‌دووه‌م
قوڵترین تاراوگه‌ئه‌وه‌یه‌خاوه‌نی‌جه‌سته‌یه‌ك بیت، ئێستای‌نه‌بێت.
)شه‌وقی‌عه‌بدولئه‌میر(
باسی‌دووه‌م
قۆناغی‌ده‌ركه‌وتن
قۆناغی‌دووه‌م، كه‌به‌قۆناغی‌ده‌ركه‌وتنی‌شیعری(هاشم سه‌راج)
ده‌ژمێردرێت به‌لای‌ئێمه‌له‌قه‌سیده‌ی(ورچ)ه‌وه‌ده‌ست پێده‌كات،
ئه‌و قۆناغه‌شێوه‌یه‌كی‌ئاوێته‌ئامێزی‌له‌خۆدا هه‌ڵگرتووه‌و درێژ
ده‌بێته‌وه‌تا به‌كۆمه‌ڵه‌ی(لاله‌به‌ده‌ستان) ده‌گات. له‌و
قۆناغه‌دا شاعیر هه‌وڵده‌دات (زمانی‌ته‌عبیركردنی‌ته‌مومژئامێز)
به‌ره‌و (گه‌مه‌كردنی‌زمانه‌وانی)و (مه‌ستكردنی‌وشه)
بگوازێته‌وه‌هه‌روه‌ها ته‌وزیفكردنی‌ئاگایی‌رۆشنبیریش
له‌بری‌ئه‌وه‌ی‌به‌ئاماژه‌و ره‌مزه‌وه‌بلكێنێت، به‌خه‌یاڵ‌و
پێشبینیكردن په‌یوه‌ست ده‌كات. ئه‌و
گواستنه‌وه‌یه‌له‌كۆی‌ئه‌زموون‌و ساته‌وه‌ختی‌پرۆسه‌ی‌نووسیندا
درێژه‌به‌گه‌مه‌شیعرییه‌كانی‌ده‌دات، ئه‌و گه‌مه‌شیعرییانه‌ش
به‌دیالۆگی‌هه‌ردوو ره‌گه‌زی‌ده‌روون‌و ئه‌زموونه‌وه‌به‌نده.
له‌ئه‌زموونه‌وه‌زمانێكی‌فه‌ردانی‌دروست
ده‌كات‌و له‌وێشه‌وه‌به‌ره‌و خه‌یاڵ‌و پێشبینیكردن ده‌چێ، وه‌ك
چۆن له‌رێگه‌ی‌ترس‌و دڵه‌ڕاوكێی‌ده‌روونییه‌وه‌مامه‌ڵه‌له‌ته‌ك
گومان‌و بێهوده‌ییه‌شیعرئامێزه‌كه‌دا ده‌كات به‌جریوه‌و
جوانی‌ده‌سپێرێت. یان ده‌شێ‌بڵێین
له‌رێگه‌ی‌باگكراوه‌نده‌رۆشنبیرییه‌كانه‌وه‌مامه‌ڵه‌له‌گه‌ڵ‌گومان‌و
مانادا ده‌كات، له‌وێشه‌وه‌ئاگاییه‌كان به‌گێڕانه‌وه‌و
ره‌شبردنه‌وه‌درێژ ده‌كاته‌وه.
به‌دیوه‌كه‌ی‌دیكه‌له‌ساته‌وه‌ختی‌دڵه‌ڕاوكێی‌پرۆسه‌ی‌نووسینی‌شیعرییه‌وه،
یان له‌ته‌قینه‌وه‌ی‌شیعرییه‌وه‌دره‌وشانه‌وه‌ده‌گرێ‌و
به‌شیعرییه‌ته‌وه‌په‌یوه‌ستی‌ده‌كات. به‌گشتی‌ده‌مه‌وێت بڵێم
هاڕمۆنیه‌تێك له‌نێوان حاڵه‌تی‌گوتاری‌ئه‌ده‌بی‌و
حاڵه‌تی‌گوتاری‌ده‌روونی‌داده‌مه‌زرێنێت. هه‌ر
له‌وێشه‌وه‌سۆزی‌رووكه‌ش‌و لیریكیه‌تی‌شیعری‌كوردی‌جێده‌هێڵێ‌و
به‌ره‌و ته‌قینه‌وه‌ی‌شیعری‌و پرۆسه‌ی‌نووسینی‌خه‌یاڵ‌و
پێشبینیكردن ده‌چێ.1
كه‌واته‌ئه‌گه‌ر گواستنه‌وه‌ی‌یه‌كه‌م له(قۆناغی‌ده‌ركه‌وتن)
له‌په‌یوه‌ندی(ئاگایی‌رۆشنبیریی)یه‌وه‌به‌ره‌و
ده‌رئه‌نجامه‌كانی‌ته‌جاوزكردنی(دوالیزمییه‌ت)ه‌وه‌هه‌نگاو بنێت‌و
ره‌گه‌زی‌سه‌ره‌كی‌ئه‌و
ته‌جاوزكردنه‌جیاوازییه‌كانی‌فیكری‌سه‌رده‌م بێت، به‌و
مانایه‌ی‌كه‌فیكری‌سه‌رده‌م له‌ره‌نگاوڕِِه‌نگیدا خۆی‌ده‌نوێنێت.
گواستنه‌وه‌ی‌دووه‌م له(قۆناغی‌ده‌ركه‌وتن)
له(هه‌ستی‌ده‌روونی)یه‌وه‌به‌ره‌و شیعرییه‌ت ده‌چێت‌و
خودی‌شیعرییه‌تیش له‌میانی‌پڕشنگه‌كانی‌فیكری‌سه‌رده‌مه‌وه، یان
ئه‌وه‌تا بێ‌مانایی‌ره‌نگه‌كانی‌داده‌ڕێژێت یان
بێ‌هووده‌یی‌په‌رده‌پۆشی‌ده‌كات. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه
ده‌شێ‌بڵێین لای(هاشم سه‌راج) له‌پشت
ده‌رئه‌نجامی‌گواستنه‌وه‌ی‌یه‌كه‌م (ئه‌زموون) وه‌ستاوه، به‌ڵام
له‌پشت ده‌رئه‌نجامی‌گواستنه‌وه‌ی‌دووه‌م (دڵه‌ڕاوكێ) كار ده‌كات.
لێره‌وه‌ده‌توانین بڵێین
ده‌ركه‌وتنی‌قۆناغی‌شیعری‌ده‌ركه‌وتنێكه‌له‌نێوان
بزاڤی‌دیالۆگئامێزی(ئه‌زموونی‌شیعری)2 و
(دڵه‌ڕاوكێی‌شیعری)یه‌وه‌هه‌ر له‌و
بزاڤه‌دیالۆگئامێزه‌شه‌وه‌شیعرییه‌ت دێته‌به‌رهه‌م. له‌رێگه‌ئه‌و
دۆزینه‌وه‌یه‌ده‌شێ‌دوو روو له‌پرۆسه‌ی‌نووسینی‌شیعری‌لای(هاشم
سه‌راج) ده‌سنیشان بكه‌ین: رووی‌یه‌كه‌میان
په‌یوه‌ندی‌به‌ئاگایی‌رۆشنبیرییه‌وه‌هه‌یه، ئه‌و ئاگاییه‌ش
لای‌ئه‌و هه‌ڵوێستێكه، به‌قه‌د
ئه‌وه‌ی‌به‌ئاگایی‌فیكری‌سه‌رده‌مه‌وه‌به‌نده، ئه‌وه‌نده‌ش
سه‌یروره‌یه‌كی‌باتنیه‌و له(ناوه‌وه) به‌هێلێكی‌نادیار
به‌فیكری‌باتنییه‌وه‌ده‌لكێت، به‌پێی‌ئه‌زموونی‌شیعری‌شاعیریش
ده‌بینین ئه‌و ئاگاییه‌ئه‌گه‌رچی‌هۆیه‌كانی(ده‌ره‌وه)ی‌جۆراوجۆر
ده‌كه‌وێته‌وه، به‌ڵام جه‌وهه‌ره‌كه‌ی‌له‌جێگیربووندا
به‌رجه‌سته‌ده‌بێت. ده‌مه‌وێت بڵێم لای‌شاعیر له‌پشت
ئاگایی‌رۆشنبیرییانه‌ی‌سه‌رده‌م كرۆكی‌ره‌هابوون (یان هه‌ر
ناوێكی‌دیكه‌ی‌له‌خۆدا هه‌ڵگرتبێت) له(ناخ)ی‌شاعیردا وه‌ك
جێكه‌وته‌یه‌ك خۆی‌متداوه، كه‌كه‌متر قابیلی‌ره‌تكردنه‌وه‌و
نكۆڵیكردنه، با وێنه‌و هۆیه‌كانیشی‌له‌رێگه‌ی‌پێشبینیكردن
قابیلی‌ره‌تكردنه‌وه‌و نكۆڵیكردنی‌به‌رده‌وام بێ، ئه‌وه‌ش
راسته‌وخۆ (هیگل)مان بیر ده‌خاته‌وه. به‌ڵام له‌پشت
هۆیه‌كانی(ده‌ره‌وه) خه‌یاڵ‌كار ده‌كات.
رووی‌دووه‌میان
په‌یوه‌ندی‌به‌حاڵه‌تی‌ده‌روونیه‌وه‌هه‌یه، ئه‌و حاڵه‌ته‌ش
ساته‌وه‌ختی‌و نادیاره‌و زێتر
به‌پڕۆسه‌ی‌نووسینی‌شیعره‌وه‌به‌نده، به‌هێلێكی‌دیار
له‌رێگه‌ی‌بێ‌مانایی‌به‌دڵه‌ڕاوكێ‌و
له‌رێگه‌ی‌مه‌ستكردنی‌وشه‌به‌جوانكارییه‌وه‌په‌یوه‌ست ده‌بێت.
دیالۆگی‌نێوان ره‌گه‌زه‌كانیش به‌هه‌ر دوو
دیووه‌وه‌توانای‌هێنانه‌به‌رهه‌می‌شیعریه‌تی‌له‌خۆدا هه‌ڵگرتووه.
بۆ زێتر شاره‌زایی‌له‌دیالۆگی‌نێوان ره‌گه‌زه‌كان‌و
هارمۆنیه‌تی‌نێوان ئه‌زموون‌و دڵه‌ڕاوكێ‌بڕوانه‌ئه‌و
هێكارییانه‌ی‌خواره‌وه:
هێلكاری‌ئه‌زموونی‌شیعری‌له‌قۆناغی‌ده‌ركه‌وتنی‌شیعری‌هاشم سه‌راج
***
هێلكاری‌دڵه‌ڕاوكێی‌شیعری‌له‌قۆناغی‌ده‌ركه‌وتنی‌شیعری‌هاشم سه‌راج
***
به‌گشتی‌له‌و باره‌یه‌وه‌شاعیر له‌نێوان خودگه‌رای‌سایكۆلۆژی‌و
منی‌بیركه‌ره‌وه‌دا ده‌خولێته‌وه، ئه‌گه‌ر (من)
له‌پێشینه‌رووته‌كان پێكهاتبێ‌و به‌ئاگاییه‌جێگیره‌كانه‌وه‌به‌ند
بێت‌و له‌رێگه‌ی‌زمانی‌فه‌ردانییه‌وه‌ته‌عبیر
له‌ئه‌زموونی‌شیعری‌بكات، ئه‌وه‌خود ناجێگیره‌و به‌تاوگیری‌و
ویژدان‌و ئیرۆتیكه‌وه‌به‌نده‌و
له‌رێگه‌ی‌ته‌قینه‌وه‌ی‌شیعری‌ته‌عبیر له‌دڵه‌ڕاوكێ ده‌كات.
به‌مانایه‌كی‌دیكه‌ئه‌گه‌ر ئه‌زموونی‌شیعری‌ده‌لاله‌ت
له‌ململانێی‌حه‌زه‌كانی‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌بكات‌و له‌وێوه(من)ێك
بخاته‌وه‌كه‌له‌رووی‌په‌یوه‌ندییه‌كانه‌وه‌هه‌ڵگری‌باگكراوه‌نده‌رۆشنبیرییه‌كان
بێت‌و به‌رده‌وام له‌هه‌وڵی‌ئه‌وه‌دابێت ده‌ریچه‌یه‌ك بۆ دیالۆگ،
یان مه‌سافه‌یه‌ك بۆ ته‌عبیركردن‌و هه‌ڵنانی‌مانا‌و
زمانی‌فه‌ردانی‌بكاته‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ئه‌و
مه‌سافه‌یه‌له‌هه‌ڵوێستی(من)ه‌وه‌له‌دایك ده‌بێت، گومانی‌تێدا
نییه‌كه‌زۆر جار ده‌كه‌وێته‌به‌رامبه‌ر هه‌ستی‌ئایینی، یان
بیروباوه‌ڕ یان وه‌ك گوتمان
عه‌قڵی‌باتینی‌له‌وێشه‌وه‌به‌ئه‌زموونه‌وه‌ده‌لكێت.
به‌دیوه‌كه‌ی‌دیكه‌دڵه‌ڕاوكێی‌شیعری‌ته‌عبیر له‌و
ته‌قینه‌وه‌كورتخایه‌نه‌ده‌كات كه‌ده‌كه‌وێته‌نێوان
هه‌ستی‌تاوگیری‌و حاڵه‌تی‌دره‌وشانه‌وه‌ی‌زمانه‌وه.
به‌ڵام
ئه‌گه‌ر یه‌كه‌میان له‌كۆی‌مانا‌و گومانه‌كانه‌وه‌سێبه‌رێك بۆ ده‌ق
بسازێنێت، یان هێلی‌په‌یوه‌ندی‌بێت له‌نێوان (من)و
(بیركردنه‌وه)، (من)و (ئه‌وان)، ئه‌وه‌دووه‌میان
پڕشنگه‌كانی‌ده‌قی‌له‌خۆ گرتووه‌و ده‌كه‌وێته‌سه‌ر
هێلی‌په‌یوه‌ندی(خود)و (تاوگیری). به‌گشتی‌ده‌توانین بڵێین
له‌كۆی‌په‌یوه‌ندی‌نێوان ره‌گه‌زه‌كانی‌سێبه‌ر‌و
دره‌وشانه‌وه‌شیعرییه‌ت به‌رجه‌سته‌ده‌بێت، وه‌ك چۆن
له‌دیالۆگی‌نێوان ره‌گه‌زه‌كانی‌هه‌ر یه‌ك
له‌چه‌مكی‌ئه‌زموونی‌شیعری‌و دڵه‌ڕاوكێی‌شیعری‌ئاگایی(من)
به(خود) ده‌گات.
لێره‌دا ده‌شێ‌خوێنه‌ری‌وریا پرسیارێكی‌لۆژیكی‌له‌دیالۆگی‌نێوان
ئه‌زموونی‌شیعری‌و دڵه‌ڕاوكێی‌شیعری‌لا دروست بێت، ئه‌ویش
ئه‌وه‌یه‌كاتێك شاعیر له‌پرۆسه‌ی‌نووسینی‌شیعردا (خود)ی‌تاوگیر
رابه‌رایه‌تی‌ده‌كات چۆن به‌ئاگاییه‌وه‌ده‌لكێت‌و كاتێك
(من)ی‌بیركه‌ره‌وه‌رابه‌رایه‌تی‌ده‌كات چۆن
به‌ده‌روونه‌وه‌په‌یوه‌ست ده‌بێت؟!
هه‌ڵبه‌ته‌ئه‌و
پرسیاره‌راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی‌به(ناونیشانی‌دووه‌م)ی‌ئه‌و
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌وه‌هه‌یه‌و به‌لای‌ئێمه‌وه‌چاره‌سه‌ری‌ئه‌و
گه‌مه‌یه‌خۆی‌له‌چه‌مكی‌خه‌یاڵَ‌و گه‌مه‌ی‌زمانه‌وانیدا
ده‌دۆزێته‌وه‌و به‌ئازادییه‌وه‌به‌ند ده‌بێت. به‌و مانایه‌ش بۆ
ئه‌وانه‌ی‌له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه‌له‌سه‌ر دیالۆگی(ناونیشانی‌دووه‌م)
ناكۆكن، ده‌شێ‌خه‌یاڵی‌كانتی3 و گه‌مه‌ی‌زمانه‌وانی‌ئه‌و
په‌یوه‌ندییه‌یان بۆ رێكبخاته‌وه.
كه‌واته‌ده‌توانین دیالۆگی‌ناونیشانی‌دووه‌می‌ئه‌م
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌له‌و دوو خاڵه‌دا كورت بكه‌ینه‌وه:
1-كاتێك
جریوه‌له‌رێگه‌ی‌ره‌گه‌زی‌خه‌یاڵ‌و پێشبینیكردن
به‌باگكراوه‌نده‌كان ده‌گات، گومان‌و مانای‌لێدێته‌به‌رهه‌م،
گومان‌و مانا سه‌ر به‌ئه‌زموونی‌گێڕانه‌وه‌و فیكرن.
2-كاتێك
ره‌شبردنه‌وه‌له‌رێگه‌ی‌ره‌گه‌زی‌گه‌مه‌ی‌زمانه‌وانی‌و
مه‌ستكردنی‌وشه‌به‌جریوه‌ده‌گات، بێ‌هووده‌یی‌و
بێ‌مانایی‌لێدێته‌به‌رهه‌م، بێ‌هووده‌یی‌و بێ‌مانایی‌سه‌ر
به‌ساته‌وه‌ختی‌تاوگیری‌و جوانكارین.
ده‌مه‌وێت
بڵێم شاعیر له‌گه‌مه‌ی‌نێوان (خود)ی‌سایكۆلۆژی‌و
(من)ی‌بیركه‌ره‌وه‌شیعر به‌رهه‌م دێنێت، به‌و مانایه‌ش هه‌ندێجار
له‌خودگه‌رایی‌داخراوه‌وه‌به‌ره‌و بابه‌تگه‌رای‌ده‌ره‌وه‌ده‌چێت،
وه‌ك چۆن هه‌ندێجار له‌رێگه‌ی‌منی‌بیركره‌وه‌و
منی‌گێڕه‌ڕه‌وه‌منی‌لبیدۆی‌بێگه‌رد ره‌تده‌كاته‌وه.
كه‌واته‌ده‌كرێ‌له‌رێگه‌ی‌گه‌مه‌ی‌زمانه‌وانی‌و مه‌ستكردنی‌وشه،
ئاگایی‌و له‌وێشه‌وه‌ره‌شبردنه‌وه‌كه‌شف بكرێت، هه‌روه‌ها
ده‌كرێ‌له‌رێگه‌ی‌خه‌یاڵ‌و پێشبینیكردن، تاوگیری‌و
له‌وێشه‌وه‌جریوه‌بخرێته‌روو. لێره‌ده‌گه‌ینه‌ئه‌وه‌ی‌كه(هاشم
سه‌راج) جوله‌یه‌كی‌دیالۆگئامێزی‌نێوان ئه‌زموون‌و دڵه‌ڕاوكێیه،
هه‌ر له‌و جوله‌دیالۆگئامێزه‌شه‌وه‌ده‌شێ‌شیعرییه‌ت بخاته‌وه.
دواجار له‌و گفتوگۆ‌و ئاڵوگۆڕییه‌دا ده‌توانین قۆناغی‌ده‌ركه‌وتن
به‌سیحری‌شیعرییه‌ته‌وه‌په‌یوه‌ست بكه‌ین، سیحری‌شیعرییه‌ت ئه‌و
هاڕمۆنیه‌ته‌یه‌كه‌شه‌هوه‌تی‌ته‌واوكردن لای‌خوێنه‌ران ده‌بزوێنێ،
یان گه‌مه‌یه‌ك به‌جێده‌هێڵێ، سیحری‌شیعرییه‌ت
ته‌قینه‌وه‌ی‌پرسیار‌و وڕوژانی‌چێژی‌كه‌شفكردنی‌له‌خۆدا
هه‌ڵگرتووه...به‌و مانایه‌سیحری‌شیعرییه‌ت هونه‌ری‌نووسینه‌و
به‌رده‌وام منی‌بیركه‌ره‌وه‌و خودی‌سایكۆلۆژی‌به‌تاڵ‌ده‌كاته‌وه.
ئه‌گه‌ر چه‌مكی‌شیعرییه‌ت له‌نێوان
په‌یوه‌ندی‌داپۆشراوی‌تاوگیری‌و جوانكاری‌بێته‌به‌رهه‌م‌و
سیحری‌نووسین بنوێنێت.
ئه‌وه‌گێڕانه‌وه‌له‌په‌یوه‌ندی‌داپۆشراوی‌نێوان گومان‌و
ماناوه‌دێته‌به‌رهه‌م‌و
له‌رێگه‌ی‌زمانی‌فه‌ردانیه‌وه‌ئه‌زموونه‌هه‌ستی‌و
نه‌ستییه‌كانی‌له‌خۆ گرتووه. به‌و مانایه‌ش سیحری‌شیعرییه‌ت
وجودێكی‌جریوه‌ئامێزی‌ئه‌زموونداره، نه‌به‌یاد هێنانه‌وه‌یه،
نه‌حه‌قیقه‌تی‌خود. ئه‌گه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی‌حه‌قیقه‌تی‌خود
نكۆڵیكردنی‌ترانسندنتالیه‌تی‌عه‌قڵ بێت،
ئه‌وه‌نكۆڵیكردنی‌به‌یادهێنانه‌وه‌له‌وێوه‌دێت كه‌مرۆڤ نه‌زۆك
نییه‌تا له‌سه‌ر یاده‌وه‌ری‌بژیت. دواجار ده‌توانین بڵێین (هاشم
سه‌راج) له‌سیحری‌شیعرییه‌تدا زۆر به‌جوانی‌به‌شێوه‌یه‌ك
له‌شێوه‌كان دیالیكتیكی‌نه‌ئه‌میان‌و نه‌ئه‌ویان پرۆسیسه‌ده‌كات،
واته‌له‌رووه‌دیاره‌كه‌یدا له‌رێگه‌ی‌ره‌گه‌زه‌كانی‌زمان‌و
مه‌ستكردنی‌وشه‌و گه‌مه‌كردنی‌زمانه‌وانییه‌وه‌ته‌عبیر
له‌شیعرییه‌ت ده‌كات، وه‌ك چۆن
له‌رووه‌نادیاره‌كه‌یه‌وه‌هه‌ڵچوونی‌حاڵه‌تێكی‌ده‌روونی‌یان
عه‌قڵی‌باتینی‌له‌رێگه‌ی‌زمانی‌فه‌ردانیه‌وه‌تا جوانی‌به‌رز
ده‌كاته‌وه.
به‌ڵام
ئه‌گه‌ر له‌پشت جێگیربووندا میكانیزمی‌گومان‌و مانا ره‌ش
بچێته‌وه، له‌پشت جێگیرنه‌بوون میكانیزمی‌بێ‌مانایی‌و
بێ‌هووده‌یی‌ده‌دره‌وشێته‌وه، ئه‌وه‌ش گه‌مه‌یه‌كه‌له‌وێنه‌كردن‌و
به‌رجه‌سته‌بوونی‌پرۆسه‌ی‌نووسینی‌شیعری‌شاعیردا، ئه‌و
گه‌مه‌یه‌له‌لایه‌ك له‌رێگه‌ی‌لادان‌و خزینی‌ماناوه‌به‌ره‌و
گومانمان ده‌كاته‌وه،
له‌لایه‌كی‌دیكه‌له‌رێگه‌ی‌جه‌ختكردنه‌وه‌ی‌ده‌نگ‌و پیت‌و
وشه‌وه‌یان دووباره‌كردنه‌وه‌وه، بیركردنه‌وه‌مان به‌ره‌و جۆرێك
له‌چوارچێوه‌گیری‌یان حاڵه‌تێكی‌نائاسایی‌ده‌روونی‌ده‌بات.
به‌گشتی‌ده‌توانین بڵێین ئه‌و جۆره‌ی‌دواییان له‌مامه‌ڵه‌كردن
ئه‌گه‌رچی‌به‌دیوێك (واته‌له‌رێگه‌ی‌لادان‌و خزینی‌ماناوه)
شیعرییه‌تی‌لێده‌ڕژی، به‌ڵام
به‌دیوێكی‌دیكه(واته‌له‌رێگه‌ی‌جه‌ختكردنی‌پیت‌و وشه‌و‌و
دووباره‌كردنه‌وه‌یان)
حاڵه‌ته‌شیعرییه‌كه‌به‌تۆتۆلۆژییه‌ته‌وه‌ده‌لكێنێت‌و سێبه‌ری‌ده‌ق
له‌تاریكی‌نزیك ده‌كاته‌وه، وه‌ك ده‌زانین له‌پشت هه‌موو
حاڵه‌تێكی‌تۆتۆلۆژیئامێزیش ده‌سه‌ڵاتی‌باوكسالاری‌ئاماده‌گی‌هه‌یه.
كه‌واته‌ئه‌گه‌رچی(هاشم
سه‌راج) له‌پڕۆسه‌ی‌نووسینی‌شیعریدا سوود
له‌زۆربه‌ی‌ده‌سه‌ڵاته‌كان ده‌بینێت یان دیالیكتیكی‌نه‌ئه‌میان‌و
نه‌ئه‌ویان پرۆسیسه‌ده‌كات، به‌ڵام كاتێك ئه‌و
سوودخوازییه‌له‌رووی‌ده‌قی‌شیعرییه‌وه‌ته‌رجه‌مه‌ی‌سه‌ر
دنیابینی‌ده‌كه‌ین ده‌بینین زێتر به‌ره‌و ره‌هاخوازی‌ده‌بێته‌وه،
ئه‌و قسه‌یه‌مان ئه‌گه‌ر به‌كوشتنی‌شیعرییه‌تیش نه‌كه‌وێته‌وه،
به‌شێكی‌له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ده‌سه‌ڵات‌و
وزه‌ی‌شیعرییه‌وه‌بوه‌ستێ‌به‌و مانایه‌ی‌كه‌هێزی‌شیعرییه‌ت
له‌وه‌دایه‌بتوانێ‌رووه‌جیاوازه‌كانی‌فیكر‌و زمان بنه‌خشێنێت‌و
ئیستێتیكا‌و چێژی‌لێبهێنێته‌به‌رهه‌م، به‌ڵام
به‌دیوه‌كه‌ی‌دیكه‌گومانی‌تێدا نییه‌كه‌به‌شێكی‌زۆر
له‌سیحری‌شیعرییه‌ت له‌كه‌دار ده‌كات.
لێره‌ده‌گه‌ینه‌ئه‌وه‌ی‌كه‌قۆناغی‌ده‌ركه‌وتنی‌شیعری‌لای(هاشم
سه‌راج) له‌سه‌ر دوو بازنه‌ی‌به‌نێو یه‌كداچوودا یه‌كتر ته‌واو
ده‌كه‌ن: میكانیزمی‌بازنه‌ی‌یه‌كه‌م له‌زمانه‌وه‌هه‌ڵده‌قوڵێت‌و
به‌دڵه‌راوكێدا دێته‌وه. میكانیزمی‌بازنه‌ی‌دووه‌م
له‌گێڕانه‌وه‌ی‌ئاگایی‌رۆشنبیرییه‌وه‌ده‌ستپێده‌كات‌و به
ئه‌زموونی شیعری‌ده‌گه‌ڕێته‌وه. له‌نێوان ئه‌و دوو
بازنه‌یه‌ماوه‌یه‌ك هه‌یه‌كه‌ده‌توانین
به‌ماوه‌ی‌نووسینی‌شیعری‌بچوێنین، زمان تیایدا
بارگاوییه‌به‌وه‌ی‌روونادات، به‌وه‌ی‌گه‌مه‌ی‌روونه‌دان ئه‌نجام
ده‌دات، (كه‌مال ئه‌بودیب)4 ئه‌و ماوه‌یه‌به‌ماوه‌گرژبووه‌كان ناو
ده‌بات، بۆیه‌ئه‌گه‌ر سه‌یری‌میكانیزمی‌یه‌كه‌م بكه‌ین ده‌بینین
هه‌ندێجار له‌باڵاترین پله‌ی‌گرژی‌ناوه‌وه، یان
ترسی‌ناوه‌وه‌خۆی‌ده‌نوێنێت، واته‌به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان
جێكه‌وته‌كه‌ی‌به‌ره‌و دڵخۆشبوون، یان شێتی‌ده‌چێت‌و له‌گومان‌و
بێهوده‌ییدا ون ده‌بێت، هه‌ندێجاریش
له‌میانی‌دڵه‌ڕاوكێی‌توونده‌وه‌هه‌ستی‌ده‌روونی‌تا
ئه‌وپه‌ڕی‌تاوگیری‌ده‌بات.
به‌ڵام
میكانیزمی‌دووه‌م هه‌ندێجار
له‌گێڕانه‌وه‌ی‌باگكراوه‌نده‌كانه‌وه‌دووچاری‌به‌یه‌كداچوونی‌ئاگاییه‌مه‌عریفی‌و
رۆشنبیرییه‌كان ده‌بێت‌و ئه‌و به‌یه‌كداچوونه‌ش
له‌رێگه‌ی‌مه‌ستبوونی‌وشه‌وه‌چاره‌سه‌ر ده‌كات،
هه‌ندێجاری‌دی‌له‌میانی‌زاڵبوونی‌ئاگایی‌رۆشنبیریی‌سه‌رده‌مه‌وه‌ده‌كه‌وێته‌نێوان
چه‌مكی‌مانا‌و بێ‌ماناییه‌وه‌و
له‌رێگه‌ی‌هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌به‌پێشبینیكردنی‌ده‌سپێرێت.
له‌به‌یه‌كداچوونی‌ئاگاییه‌كاندا (هاشم سه‌راج) خودێكی‌راڕا‌و
نكۆڵیكه‌ره، به‌ڵام له‌زاڵبوونی‌ئاگایی‌سه‌رده‌م
منێكی‌ئه‌زموونكاره. ئه‌گه‌ر ئیجابیه‌تی‌یه‌كه‌م
په‌یوه‌ندی‌به‌گه‌مه‌ی‌شیعرییه‌وه‌هه‌بێت، ئه‌وه‌سلبیه‌تی‌دووه‌م
له‌وه‌دایه‌كه‌هه‌وڵده‌دات
له‌رێگه‌ی‌نمایشكردنی‌منی‌شیعرییه‌وه‌چه‌مكی‌ره‌هائامێز
بشارێته‌وه، هه‌ر له‌وێشه‌وه‌هه‌وڵده‌دات گه‌مه‌ی‌نمایشكردن‌و
شاردنه‌وه‌به‌ئیستێتیكا‌و چێژه‌وه‌بلكێنێ.
ئه‌و جیاكارییه‌ی‌كه‌لێره‌دا ده‌مه‌وێت هه‌ڵوه‌سته‌ی‌له‌سه‌ر بكه‌م
ئه‌وه‌یه‌كه‌وزه‌ی‌دڵه‌ڕاوكێ‌رێگه‌بۆ تواناكان خۆش ده‌كات
رووبه‌رووی‌به‌ریه‌ككه‌وتن‌و دۆزینه‌وه‌و چێژ بێته‌وه، به‌ڵام
هێزی‌باگكراوه‌ندی‌رۆشنبیریی‌لای‌شاعیر به‌ره‌و بیركردنه‌وه‌و
هه‌ستی‌ئایینیمان ده‌بات، بیركردنه‌وه‌و هه‌ستی‌ئایینی‌دوو
رووی‌دیار‌و نادیاری‌هه‌یه، رووی‌یه‌كه‌میان ئایینزایی‌و جێگیر‌و
به‌رجه‌سته‌یه، رووی‌دووه‌میان نادیار‌و سۆفیگه‌رییانه‌و
نه‌چه‌سپاوه، رووی‌یه‌كه‌میان تۆتۆلۆژییه‌تی‌لێده‌كه‌وێته‌وه،
رووی‌دووه‌میان شیعرییه‌ت. یان به‌مانایه‌كی‌دیكه‌ده‌كرێ‌بڵێین
كۆی‌قه‌سیده‌كانی‌شاعیر له‌رێگه‌ی‌ونبوون‌و ده‌ركه‌وتندا
له‌زۆربه‌ی‌جاردا شیعرئامێز خۆیان ده‌نوێنێ، به‌ڵام هه‌ندێك
دووباره‌كردنه‌وه‌ی‌پیت‌و وشه‌و ئیقاعی‌زاڵ‌هه‌یه‌زیاد له‌پێویست
ره‌هاخواز‌و ئایینزاخواز‌و تۆتۆلۆژی‌ده‌كه‌وێته‌وه.
به‌مجۆره‌له‌به‌دواداچوونی‌وزه‌ی‌دڵه‌ڕاوكێ‌و
وزه‌ی‌ئه‌زموون هه‌وڵده‌ده‌م دڵه‌ڕاوكێ‌به‌ئازادی‌نووسین‌و
ئه‌زموون به‌مه‌عریفه‌ی‌نووسین په‌یوه‌ست بكه‌م.
له‌میانی‌هاڕمۆنیه‌تی‌ئه‌و دوو لایه‌نه‌شه‌وه‌سیحری‌شیعرییه‌ت
به‌رجه‌سته‌ده‌بێت.
ده‌شێ‌به‌گشتی‌چه‌مكی(جێكه‌وت)ی‌دریدایی‌له‌ئه‌زموونی‌شیعری(هاشم
سه‌راج) دا له‌سێ‌ره‌گه‌زی‌بنه‌ڕه‌تی‌دیاری‌بكه‌ین:
1-
په‌یوه‌ندی‌شیعر به‌جنسی‌مێینه‌وه،
به‌شێكی‌زۆری‌ئه‌زموونه‌هه‌ستی‌و نه‌ستییه‌كانی‌له‌خۆ گرتووه،
كۆی‌ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌له‌ده‌قی‌شیعریدا ده‌كه‌وێته‌سه‌ر
زمانی‌فه‌ردانی‌دووباره‌كردنه‌وه‌ی‌پیت‌و وشه‌و ده‌سته‌واژه‌و
خولانه‌وه‌به‌ده‌وری‌ئیقاع‌و فه‌زای‌مانادا، ئه‌و
گه‌مه‌شیعرییه‌له‌رووی‌داهێنانی‌هونه‌رییه‌وه‌له‌گه‌ڵ‌یاری‌زمانه‌وانیدا
جێكه‌وته‌ی‌هه‌یه(بۆ
نموونه‌بڕوانه‌ی‌قه‌سیده‌ی‌یه‌شمه‌كانی‌چۆمسكی،
گه‌مه‌ی‌مۆڕفیمه‌كان، جه‌مڕه 5
2-
په‌یوه‌ندی‌خود به‌ناوه‌وه‌ی‌خۆیه‌وه‌كه‌خه‌ون‌و یاده‌وه‌ری‌و
تاوگیری‌و ئاره‌زووه‌كانی‌له‌خۆدا هه‌ڵگرتووه،
له‌رووی‌شیعرییه‌وه‌مه‌ستكردنی‌وشه‌ی‌لێده‌كه‌وێته‌وه(بۆ
نموونه‌بڕوانه‌قه‌سیده‌ی‌خه‌ون، تاوسی‌سپی6 ، شالیس 7
3-په‌یوه‌ندی‌من
به‌بیركردنه‌وه، كه‌له‌سه‌ر رۆشنبیرییه‌جیاوازه‌كان وه‌ستاوه‌و
سێبه‌ر بۆ ده‌ق به‌جێ‌ده‌هێڵێت ( بۆ
نموونه‌بڕوانه‌قه‌سیده‌ی‌گۆڕستانی‌ئه‌پیكۆڕۆس، ورچ،
مۆناده‌جوانه‌كان 8
---------------
1
-هةلَبةتة وةك دةردةكةويَت (حالَةتى لة ناكاو) تةعبيركردنى
تاوطيرىء هةلَضوونى لةخؤدا هةلَطرتووة، تاوطيرىء هةلَضوون دوو
تةعبيرن بؤ حالَةتى دةروونى، بةلآم دةمةويَت بة كورتى لةو نووسنةدا
هةلَضوون بة حالَةتى رووكةشء كةفءكولَى طةنجانةء تاوطيرى بة
حالَةتى قوولَء دةمارطيرىء ئةزموونةوة ثةيوةست بكةم.
2
-ئةزموونى شيعرى جطة لة ضةثيَنراوةكان كؤى ئةو هوشيارىء ئاطايية
رؤشنبيريية دةطريَتةوة كة لة هةستء نةستى منى شاعيردا ئةمبار
كراوة.
3
-خةيالأ ضةمكيَكة لة ثيَكهاتةى زةين بؤ زيَتر شارةزابوون برِوانة
كتيَبى (العدمية النهلستية) د.سامى ادهم، دار الانوار-بيروت،ط1،
2003، ل56-59.
4
-ابو ديب،ك، جدلية الخفاء و التجلي، دراسات بنيوية في الشعر،
بيروت، ط1، 1979، ل262.
5
- سةراج،ه، كؤ شيعرى زينانى رؤح، بلآوكراوةى ئاراس، ذمارة 369،
ضاثى يةكةم، هةوليَر 2005، ل120،128،328.
6
-ه.س.ث،70،227،
7
-سةراج،هاشم، شاليس-شيعر،لة بلآوكراوةكانى طؤظارى ئايندة، دةزطاى
ضاثء ثةخشى سةردةم، سليَمانى، 2007.
8
-
سةراج،ه، كؤ شيعرى زينانى رؤح، بلآوكراوةى ئاراس، ذمارة 369، ضاثى
يةكةم، هةوليَر 2005، ل62،81،100.
عه‌بدولموته‌لیب عه‌بدوڵڵا
|