ئه‌زموون‌و تایبه‌تمه‌ندی شیعری هاشم سه‌راج
(خوێندنه‌وه‌یه‌كی ره‌خنه‌ئامێز بۆ
گه‌مه‌ی جریوه‌و ره‌شبردنه‌وه)
(به‌شی یه‌كه‌م)
ده‌روازه‌یه‌ك:
قوڵترین تاراوگه
ئه‌وه‌یه خاوه‌نی جه‌سته‌یه‌ك بیت، ئێستای نه‌بێت.
(شه‌وقی
عه‌بدولئه‌میر)
(1)
(شیعر گه‌ڕانه)
ئه‌وه هه‌رگیز ناكه‌وێته نێو وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی شیعر چییه،
چونكه (ئۆگستین)ی مه‌زن له پرسیاری زه‌مه‌ن چییه‌دا ده‌ڵێت
ئه‌گه‌ر نه‌پرسن ده‌شێ وه‌ڵامم هه‌بێت، به‌ڵام كاتێك ئه‌و
پرسیاره ئاشنایه ده‌كرێت، راسته‌وخۆ تووشی دڵه‌ڕاوكێ‌و
نیگه‌رانی‌و ترسێكی گه‌وره ده‌بمه‌وه.
كه‌واته ئه‌گه‌رچی
ئه‌و رسته‌یه مه‌رجی پێناسه‌كردنی هه‌ڵنه‌گرتووه، به‌ڵام
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌شێ هه‌موو به‌دواگه‌ڕانێك خۆبینینێكی
دیكه‌ی شیعر بێت، یان به‌رجه‌سته‌كردنی جۆرێكی دیكه‌ی ژیان
بێت، به‌و مانایه شیعر ده‌بێته ده‌ستلێدانێكی دیكه‌ی ژیان.
(2)
(شیعر
وردبوونه‌وه‌یه) ئه‌وه‌ی له پشت ئه‌و رسته‌یه‌وه خۆی
ده‌نوێنێت هه‌ر ته‌نها بیركردنه‌وه‌یه‌كی سیستماتیزه‌كراو نییه،
به‌ڵكو شتێك له هه‌ڕه‌مه‌كییه‌تی تێدایه، به‌و مانایه‌ش شیعر
له‌نێو وردبوونه‌وه‌دا هێله وه‌همییه‌كانی خۆی داده‌مه‌زرێنێت،
به‌ڵام ئه‌گه‌ر بتوانین وردبوونه‌وه به خه‌زینه
رۆشنبیرییه‌كه‌ی شاعیر ببه‌ستینه‌وه، ئه‌وه وردبوونه‌وه
ته‌عبیر له هه‌ڵچوون‌و تاوگیرییه‌ك ده‌كات، كه شیعرییه‌تی لێوه
هه‌ڵده‌قوڵێت.
(3)
(شیعر كه‌شفكردنه)
بێگومان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی كه‌شفكردن ده‌مانخاته
حاڵه‌تی سه‌رسامییه‌وه، له هه‌مان كاتدا ده‌كه‌وینه نێو
چێژه‌وه، واته ئه‌گه‌ر به‌شێك له‌و سه‌رسامییه په‌یوه‌ندی به
توانای وێناكردنه‌وه هه‌بێت، ئه‌وه به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ی بۆ چێژ
ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌و چێژه‌ی كه له به‌رهه‌می كه‌شفكراودا
تامی ده‌كه‌ین، چێژێكی سه‌رسامكه‌ره، به‌و مانایه چه‌مكی
كه‌شفكردن له شیعردا ده‌بێته ئه‌و حاڵه‌ته ده‌روونییه‌ی كه
دواجار له چێژ ئارام ده‌بێته‌وه.
(4)
(شیعر ده‌ستلێدانی
زمانه به‌ڵام به رووتی) خودی ئه‌و ده‌ستلێدانه هه‌رگیز خۆی
به مانا پیرۆزه‌كانی زمان به مانا ته‌قلیدییه‌كه خه‌ریك ناكات،
به‌ڵكو هه‌وڵده‌دات زمان له هه‌موو پیرۆزییه‌كان رووت بكاته‌وه،
به‌و مانایه شیعر هه‌میشه هه‌وڵه‌كانی نووسین پوچ ده‌كاته‌وه
تاكو بتوانێت له ده‌ره‌وه‌ی نووسین جارێكی دیكه خۆی
دابمه‌زرێنێته‌وه، به مانایه‌كی دیكه شیعر وڕوژانی نووسینه
له دژی خۆی، ئه‌وه‌ش ده‌لاله‌ت له داڕووتان‌و خاڵیكردنی زمان
ده‌كات، یان چه‌سپاندنی ناشتی ده‌گه‌یه‌نێت.
(5)
(شیعر هێرشكردنه
له مه‌یدانی خه‌یاڵ) تێگه‌یشتنی وشه‌ی هێرش له مه‌یدانی
جه‌نگ‌و له مه‌یدانی خه‌یاڵ، دوو تێگه‌یشتنن كه ده‌شێ
یه‌كه‌مییان به وزه به‌ربه‌ستكراوه‌كانی زمان په‌یوه‌ست بكه‌ین،
به‌ڵام دووه‌میان بۆ ئه‌و وزه خه‌فه‌كراو‌و متبووانه
ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له مه‌یدانی خه‌یاڵ (مه‌یدانی ئازادی)
جوله ده‌كات.
(6)
(سه‌ره‌تا شیعر بوو)
ئه‌وه هه‌رگیز به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی (سه‌ره‌تا وشه بوو)
ناگه‌یه‌نێت، به‌ڵكو له‌و بڕوایه‌وه دێت كه مرۆڤ له
درێژبوونه‌وه‌ی ژیانی شیعردا زیندوێتی خۆی فه‌راهه‌م ده‌كات،
یان به مانایه‌كی دیكه شیعر رۆحی مرۆڤه، كه‌واته ئه‌گه‌ر
پێكهاته‌ی جه‌سته‌ی مرۆڤ یه‌كێتی وشه رۆڵی تێدا ببینێت،
ئه‌وه رۆحی مرۆڤ له شیعرییه‌ته‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت.
(7)
له نێوان شیعر
شاعیردا دوو جۆر بیركردنه‌وه‌و دوو جۆر خه‌یاڵ‌و دوو جۆر زمان
هه‌یه، یه‌كێكیان به شیعره‌وه ده‌لكێت، ئه‌ویدیكه‌یان به
شاعیره‌وه، بێ ئه‌و دوو جۆره، بێ ئه‌و دوو بۆشاییه، بێ ئه‌و
دوو ده‌رفه‌ته خوێنه‌ری جیاواز له دایك نابێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو
جۆره له بیركردنه‌وه‌و خه‌یاڵ‌و زمانه بكه‌ونه
هاوئاهه‌نگییه‌وه، واته په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان ئاسۆیی
بكه‌وێته‌وه ده‌قێكی جیاواز ده‌خولقێنێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر
په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان ئاڵوگۆڕی بێت‌و ستوونی بكه‌وێته‌وه،
جیهانبینییه‌كی دیكه دێته به‌رهه‌م. ئه‌گه‌ر ده‌قی جیاواز
مانایه‌كی دیكه به سیسته‌م ببه‌خشێت، ئه‌وه جیهانبینی جیاواز
جۆرێكی دیكه له سیسته‌م دێنێته به‌رهه‌م.
(8)
كه‌واته شیعر له
نێوان په‌یوه‌ندییه دیار‌و نادیاره‌كانیدا، له نێوان مێژووی
وشه‌و وزه شاراوه‌كانی وشه‌دا، له نێوان خه‌یاڵی نووسه‌ر‌و
خه‌یاڵی زماندا، له نێوان شێوازی جیاواز‌و جیهانبینی جیاوازدا،
له نێوان چێژ‌و وێناكردندا، له نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و
بونیادناندا......... پڕشنگه تاوگیر‌و جوانه‌كانی خۆی
ده‌وه‌شێنێت، به‌و مانایه شیعر له چركه‌ی دره‌وشانه‌وه نزیكمان
ده‌كاته‌وه.
(9)
(كورد هه‌مووی
شاعیرن) ئه‌گه‌رچی ئه‌و وشه‌یه له فۆلكلۆر هه‌ڵنه‌هێنجراوه،
به‌ڵام دڵنیام بیركردنه‌وه‌ی پشت ئه‌و رسته‌یه
بیركردنه‌وه‌یه‌كه به هه‌ڵه له فۆلكلۆر گه‌یشتووه، له‌و
هاوپه‌یوه‌ستبوونه‌دا فۆلكلۆر ده‌كه‌وێته نێو تینه‌گه‌یشتنی
كوردییه‌وه، ئه‌وه‌ش له‌و خاڵه‌وه دێت كه فۆلكلۆر له دیدیی
كوردی ده‌خرێته ده‌ره‌وه‌ی عه‌قڵ‌و مه‌عریفه‌وه، به‌و
مانایه‌ش له پشت رسته‌ی ناوبراو ده‌یانه‌وێت بڵێن بونیادی
شیعری كوردی به هه‌سته‌وه به‌نده، نه‌ك به بیركردنه‌وه‌و
ئاگایی رۆشنبیرییه‌وه. كه‌واته مانا قوڵه‌كه‌ی ئه‌و رسته‌یه
به یه‌كسانكردنی شیعر‌و فۆلكلۆر دێته‌وه، به دیوه‌كه‌ی دیكه‌ش
واته فۆلكلۆر‌و شیعر ئه‌وه‌نده‌ی هه‌سته خه‌فه‌كراو‌و
كه‌بتكراوه‌كان ده‌ستیان له وڕوژاندنی هه‌یه، ئه‌وه‌نده‌ش
ئاگایی رۆشنبیری‌و مه‌عریفه‌ی تێدا ونه.
به‌شی یه‌كه‌م
ئه‌زموونی شیعری
له پانتایی شیعری
كوردی (هاشم سه‌راج) هه‌ڵگری تایبه‌تمه‌ندی خۆیه‌تی، وه‌ك چۆن
به پێی ته‌مه‌نی شیعری وه‌ك خاوه‌ن ئه‌زموونیش شیاوی قسه
لێكردنه، به‌ڵام نه‌ك به‌و مانایه‌ی كه ئه‌زموون وه‌ك تاكه
سه‌رچاوه‌ی نووسین سه‌یر بكرێت، چونكه داهێنانی شیعری وه‌ك له
ده‌روازه ئاماژه‌مان بۆ كرد مه‌رج نییه له چوارچێوه‌ی
ئه‌زموون‌و تێڕوانین زیندانی بكرێت، ئه‌وه‌ش له‌وێوه دێت كه
نووسین وه‌ك (جۆناسان كوله‌ر) ده‌ڵێت: زمان وه‌ك زنجیره‌یه‌ك
ئاماژه‌ی بینراو ده‌خاته روو . به‌و مانایه نووسین له رێگه‌ی
زمانه‌وه تێگه‌یشتنمان بۆ دنیا لا دروست ده‌كات، به‌ڵام (دریدا)
پێیوایه زمانی ئه‌ده‌بی له‌و پێوانه‌یه ده‌رده‌چێت، چونكه
گوزاره له واقیع ناكات، به‌ڵكو هه‌ڵچوون ده‌وڕوژێنێت .
ده‌شێ ئه‌زموون
كارلێكردن بێت له‌گه‌ڵ بابه‌ت (ماده‌ی نوسین)، ماده‌ی نووسینیش
تۆڕێكی ئاڵۆزه له ئاماژه، كه له ژینگه‌ی كۆمه‌لاَیه‌تی‌و
خوێندنه‌وه‌ی كتێب‌و دیتن‌و بیستن‌و خه‌یاڵكردن‌و بیركردنه‌وه
هه‌ڵده‌قوڵێ، به‌و مانایه ئه‌زموونی شیعری ئه‌و ئاگایی‌و
شاره‌زاییه هه‌ستی‌و مه‌عریفی‌و ده‌روونیه‌یه كه شاعیر له
رێگه‌ی جیاوازه‌وه به ده‌ستی دێنێت، له پرۆسه‌ی نووسین‌و
لێوردبوونه‌وه‌دا وێڕای هه‌ڵچوون‌و تاوگیرییه ده‌روونییه‌كان
وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی دیار‌و نادیار سوودیان لێوه‌رده‌گرێت. ده‌شێ
ئه‌زموونی شیعری خودی بێت، وه‌ك چۆن ده‌شێ به‌ره‌و گشتیش بچێت،
به كورتی ئه‌زموونی شیعری درككردنه به‌و ئیشكالیه‌تانه‌ی كه
ده‌كه‌وێته نێوان باگكراوه‌نده رۆشنبیرییه‌كان‌و وه‌رگر‌و
شاعیره‌وه، به مانایه‌كی دیكه (له‌گه‌ڵ ژیان)و (هه‌ڵچوون)و
(ته‌عبیركردن)و (دنیابینی)ه.
باسی یه‌كه‌م
قۆناغی دروستبوون
به لای ئێمه‌وه
له سه‌ر بنه‌مای ئه‌و پێناسه‌كردنه ئه‌زموونی شیعری (هاشم
سه‌راج) به سه‌ر دوو قۆناغ دابه‌ش ده‌كرێت، یه‌كه‌میان قۆناغی
(دروستبوون)ه كه ساڵی (1975-1995) ده‌گرێته‌وه، له دیاریترین
قه‌سیده‌كانی ئه‌و قۆناغه (دوكه‌ڵ، گۆڕستانی ئه‌پیكۆرس،
مۆناده جوانه‌كان، تاوسی سپی)
پاشان له دوای ساڵی (1994)ه‌وه دنیابینی‌و شێوازی
ته‌عبیركردنی ده‌گۆڕێت، ئه‌وه‌ش له قه‌سیده‌ی (ورچ)
ه‌وه ده‌ست پێده‌كات چونكه له قسیده‌ی (ورچ)دا وێرای
به‌رفره‌وانكردنی كایه‌كانی وشه‌و سیاقی رسته‌و خرۆشانی
پیت‌و ده‌نگ، هه‌وڵی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی داله‌كان ده‌دات‌و
مه‌ستانه ده‌یانخوێنێته‌وه، هه‌روه‌ها وێنه‌كان تێكده‌شكێنێ‌و
به ناخی خۆی بارگاوییان ده‌كات، به‌و مانایه‌ش له دوای ساڵی
(1995) قۆناغێكی دیكه له ئه‌زموونی شیعری ده‌بینرێت، ده‌شێ
ئه‌و قۆناغه به قۆناغی ده‌ركه‌وتنی شیعری (هاشم سه‌راج) وه‌سف
بكه‌ین، قۆناغی ده‌ركه‌وتن ئه‌و قۆناغه‌یه كه گه‌مه‌كانی نێوان
ره‌شبردنه‌وه‌و جریوه په‌ره‌پێده‌دات (له به‌شه‌كانی دیكه‌دا
ئه‌و مه‌سه‌له‌یه زێتر روون ده‌كه‌ینه‌وه).
ئه‌گه‌ر بتوانین
قۆناغی دروستبوون به ده‌یه‌وه به‌ند بكه‌ین، ده‌بینین دوو
ده‌یه‌ی له‌خۆ گرتووه، ده‌یه‌ی یه‌كه‌م كه ده‌شێ به قۆناغی
سه‌ره‌تا وه‌سفی بكه‌ین، ده‌یه‌یه‌كه له‌رووی به‌رهه‌مه‌وه
كه‌م به‌رهه‌م ده‌رده‌كه‌وێت، یان به مانایه‌كی دیكه ره‌نگه
ئه‌و سه‌ره‌تایه شیعرییه‌ی شاعیر نه‌كه‌وێته دووتوێی
پێناسه‌كردنی ده‌یه‌وه، ئه‌وه‌ش یه‌كێك بوو له‌و هۆیانه‌ی كه
له دابه‌شكردنی ئه‌زموونی شیعری شاعیر به سه‌ر سێ قۆناغدا
دووچاری گرفتی ده‌كردین، وه‌ك چۆن به‌دیووه‌كه‌ی دیكه‌ش
یه‌كێكه له‌و خاڵانه‌ی كه (هاشم سه‌راج) به ده‌یه‌ی هه‌شتاكان
ده‌به‌ستێته‌وه.
لێره‌دا ئێمه
هه‌وڵده‌ده‌ین بۆ روونكردنه‌وه‌ی زێـتری قۆناغی دروستبوون، ئه‌و
(دوو ده‌یه)یه له دوو ئاستدا بخه‌ینه به‌ر خوێندنه‌وه، ئاستی
یه‌كه‌م: ئاستێكی سه‌ره‌تاییانه‌یه‌و شاعیر له‌وێدا هه‌وڵده‌دا
په‌یوه‌ندی بابه‌ت به شته‌كانه‌وه به شێوه‌یه‌كی ته‌قلیدی
بخاته روو، ئه‌و ده‌یه‌یه، یان ئه‌و سه‌ره‌تایه خۆی له
ئه‌زموونی رۆژانه‌و جێگیربوونی وه‌سفیدا هه‌ڵده‌گرێته‌وه،
ده‌كه‌وێته میانی هه‌ڵچوون‌و رۆمانسیه‌تێكی رووكه‌شانه‌وه،
ئه‌وه‌ش زۆر به جوانی له قه‌سیده‌كانی (سوتان له ناو گڕی
عه‌شق، تۆ كۆچه‌ری، دوو پارچه شیعر، كات‌و شوێن، گوشبه‌نده
شووره) به‌رجه‌سته
ده‌بێت، ئینجا به‌ره به‌ره هه‌ست ده‌كه‌ین ئه‌و هه‌وڵه له
قه‌سیده‌كانی (ڤان) له رووی رازانه‌وه‌و هه‌ڵچون‌و
وه‌سفكردنه‌وه باڵا ده‌كات، به‌و مانایه‌ش ئه‌گه‌ر بشێ ده‌یه‌ی
یه‌كه‌م، به ساڵانی (1975-1985) په‌یوه‌ست بكه‌ین، ده‌شێ دوا
ده‌رئه‌نجامی ئه‌و ده‌یه‌یه به ئاستی پێگه‌یینی وه‌سفی‌و
جۆرێك له ره‌وانی له قه‌ڵه‌م بده‌ین، به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی قسه
له ده‌یه‌ی دووه‌م بكه‌ین ده‌بێت ئاگامان له‌وه بێت كه
به‌شێكی زۆری ته‌عبیركردن له هه‌ندێ له بڕگه‌كانی
(دوكه‌ڵ/1982)
سه‌ره‌رای سه‌روائامێزی به‌ڵام ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و
خه‌مڵاندنه‌وه، به بڕوای ئێمه له هه‌ندێ له بڕگه‌كانی ئه‌و
قه‌سیده‌یه جۆرێك له شۆڕبوونه‌وه به‌ره‌و خود‌و جۆرێك له
زمانی ته‌عبیركردن به‌رچاو ده‌كه‌وێت، یان هه‌وڵی گوتنی شتێك
ده‌دات، ده‌یه‌وێت فه‌زایه‌كی تایبه‌ت به‌خۆی به‌رهه‌م بهێنێت‌و
له دووباره كردنه‌وه خۆی رزگار بكات، ئه‌وه‌ش (هاشم سه‌راج)
له فه‌زای ئه‌وسای شیعری كوردی جیا ده‌كاته‌وه.
به شێوه‌یه‌كی
گشتی ئه‌و ده‌یه‌یه كه وه‌ك سه‌ره‌تای ئه‌زموونی شیعری
پێناسه‌مان كرد، له بری ئه‌وه‌ی وزه‌ی جوانگوتن رۆڵی
سه‌ره‌كی ببینێت، سۆز‌و هه‌ڵچوونی رووكه‌شانه شوێنی
ده‌گرێته‌وه، یان به مانایه‌كی دیكه وشه له پێناو
دیاریكردنی شته‌كان رۆڵی سه‌ره‌كی وازی ده‌كات، نه‌ك فه‌زایه‌ك
به‌خۆی دروست بكات. به‌مجۆره له بری مه‌جاز، وه‌سف ده‌بێته
بابه‌ت، ده‌شێ ئامانجی سه‌ره‌كی وه‌سفكردن وه‌ك ئه‌دۆنیس
ده‌ڵێت: ده‌رخستن‌و كه‌شفكردن بێت، یان روونكردنه‌وه‌ی ته‌مومژی
بێت، به‌ڵام ئامانجی مه‌جاز چڕكردنه‌وه‌ی ده‌لاله‌ت
ده‌گه‌یه‌نێت، چونكه یه‌قین به‌ره‌و گومان‌و شیمانه‌یی
ده‌كاته‌وه، به‌و مانایه‌ش ئه‌گه‌ر وه‌سف حاڵه‌تی هه‌ستی
گه‌ڵاڵه بكات، ئه‌وه مه‌جاز حاڵه‌تی شیمانه‌یی له زماندا
ده‌خولقێنێت، هه‌روه‌ها ئه‌دۆنیس ده‌ڵێت: وه‌سف زمان داده‌خات،
به‌ڵام مه‌جاز ده‌یكاته‌وه.
به گشتی له مه‌جازدا دیار قسه ناكات، به‌ڵكو نادیار
قسه ده‌كات. له ده‌سنیشانكردنی ئه‌و خاڵه‌وه به‌شێكی ده‌یه‌ی
یه‌كه‌می ئه‌زموونی شاعیر په‌یوه‌ندی به رۆمانسیه‌تی شیعری
كوردییه‌وه هه‌یه.
ئه‌گه‌رچی
قه‌سیده‌ی (دوكه‌ڵ) قه‌سیده‌یه‌كی شێواوه له رووی
دنیابینی‌و فه‌زای چیگوتن‌و جوانگوتنه‌وه، به‌ڵام وه‌ك
قه‌سیده‌یه‌ك كه ده‌یه‌وێت شتێك له باره‌ی خۆیه‌وه بڵێت، وه‌ك
هه‌ناسه‌یه‌كی درێژ ده‌شێ به سه‌ره‌تایه‌كی ناته‌واوی
ده‌یه‌ی دووه‌م بێته ژماردن، كه‌واته ده‌ستپێكردنی ده‌یه‌ی
دووه‌م وه‌ك هه‌ناسه به‌شێكی بۆ (دوكه‌ڵ)و وه‌ك زمانی
ته‌عبیركردن به‌شێكی بۆ (ته‌زوو/1985) ده‌گه‌ڕێته‌وه، لێره‌وه
ده‌یه‌ی دووه‌م ده‌كه‌وێته نێوان ساڵانی (1985-1995) به چڕ‌و
پڕی قه‌سیده‌ی (گۆڕستانی ئه‌پیكۆرۆس/1989) ته‌عبیری لێده‌كات.
گۆڕستانی ئه‌پیكۆرۆس
بابه‌تێكی په‌لوپۆداره، په‌لوپۆكانی له نێوان شاعیر‌و خوێنه‌ر،
په‌یوه‌ندی شاعیر به خودی خۆی‌و له هه‌مان كاتدا به
كه‌له‌پوری مرۆییه‌وه ده‌خاته روو، وه‌ك چۆن له رێگه‌ی
ئاماژه‌وه هه‌وڵی گرتنی چركه تاوگیره‌كان به ئیقاعێكی خێرا
ده‌دات. هه‌ڵگری گومانی ئه‌نتۆلۆژیشه، دواجار ئه‌و گومانه
ئه‌نتۆلۆژییه به مانا (دریدا)ییه‌كه‌ی (جێكه‌وته)ی خۆی
هه‌یه، واته هه‌م په‌یوه‌ستبوونێكه به پێشووه‌وه، وه‌ك چۆن
له هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌وه‌یه كه ون ده‌بێت، ئێمه له درێژه‌ی
ئه‌و باسه‌دا ئه‌و جێكه‌وته‌یه به شێوه‌ی جیاواز ده‌خه‌ینه
رسته‌وه‌و له چه‌مكی ره‌شبردنه‌وه درێژی ده‌كه‌ینه‌وه.
هه‌روه‌ها ئاستی نووسینی شیعری له‌و ده‌یه‌دا له رووی
ده‌سته‌واژه‌و زمانی ته‌عبیركردنه‌وه ده‌كه‌وێته فه‌زای
ئاگایی رۆشنبیری به‌ربڵاوی كۆتایی هه‌شتاكان‌و سه‌ره‌تایی
نه‌وه‌ده‌كانه‌وه. به‌و مانایه شاعیر هه‌وڵده‌دا له‌و ده‌یه‌دا
به ته‌واوی خۆی له گوتاری تووندی ناسیونالیزمی داخراو‌و
گێڕانه‌وه‌ئامێز رزگار بكات‌و شتێك بڵێت‌و له رێگه‌ی ئه‌و
گوتنه‌ش فه‌زایه‌كی ئاماژه‌كاری تایبه‌ت به خۆی به‌رهه‌م
بهێنێت. وه‌ك ده‌زانین ئه‌و فه‌زایه له پانتایی ئه‌ده‌ب‌و
رۆشنبیریی هه‌شتاكانی كوردیدا به‌شێكی په‌یوه‌ندی به دیالۆگی
نێوان كه‌له‌پور‌و مۆدێرنه ده‌كات، وه‌ك چۆن به‌شێكی به
گه‌ڵاڵه‌كردنی ئاگایی عه‌قڵی مه‌عریفی ده‌ره‌وه‌ی پانتایی
ناوبراو‌و گۆڕینی چه‌مكه‌كانه‌وه هه‌بوو.
ئه‌گه‌ر به
شێوه‌یه‌كی ئه‌ده‌بی‌و دوور له هه‌ستی ناسیونالیستی‌و
ته‌قلیدی، دوور له باوه‌ڕی تووندی مه‌سه‌له گه‌رمه‌كانی
ئه‌وسای سیاسییه‌وه دیالۆگی كه‌له‌پور‌و مۆدێرنه كاری له
سه‌ر چه‌مكی دابڕان كردبێت، ئه‌وه له نێوان جێگیربوونی
عه‌قڵیه‌تی سێنته‌رئامێز‌و بیركردنه‌وه‌ی په‌راوێزئامێزدا
چه‌مكی قبوڵكردنی جیاوازییه‌كانی ئه‌ویدیكه ده‌رده‌كه‌وێت، له
رێگه‌ی ئه‌و ده‌ركه‌وتنه‌شه‌وه داهێنان‌و ئاگایی فیكری زاڵ
ده‌بێت.
به‌و مانایه‌ش ئه‌و
فه‌زایه له رووی رۆشنبیرییه‌وه ده‌كه‌وێته نێوان گفتوگۆكردن‌و
دیالۆگی جیاوازی كه‌لتوره‌كانه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌شێك له
ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئه‌و فه‌زایه له رووی ئه‌ده‌بییه‌وه وزه‌ی
ته‌عبیركردن‌و زمانی ته‌عبیركردنی به ئاگایی‌و
لێوردبوونه‌وه‌و شۆڕبوونه‌وه‌ی قوڵاییه‌وه خه‌ریك كردبێَـت،
به‌شێك له سلبیاتی ئه‌و فه‌زایه له ته‌مومژی ره‌مزیدا خۆی
هه‌ڵده‌گرێته‌وه، به مانایه‌ك له ماناكان ئه‌و ته‌مومژییه
له‌وێوه دێت، كه له پشت هێزی زمانی ته‌عبیركردن به جۆرێك له
جۆره‌كان وزه به‌ربڵاوه‌كانی سیمیۆلۆژیا وه‌ستاوه، سیمیۆلۆژیا
مۆدیلی شیعری ته‌مومژئامێز له ته‌وزیفكردنی زمانی ئه‌فسانه‌و
ئاماژه‌و ره‌مزه‌وه ئاراسته ده‌كات، وه‌ك چۆن به دیووه‌كه‌ی
دیكه‌ش له میانی ئاگایی‌و دیالۆگی فیكری‌و كه‌لتووره‌وه
دنیابینی فیكری مۆدیلی گومانكارانه له شیعر ده‌سه‌پێنێت،
به‌شێكی زۆری ئه‌و جۆره مۆدیله بۆ گومانه فیكرییه‌كانی
(دیكارت)و ره‌خنه‌ی لێگرتنی بیریارانی پۆست مۆدێرنه
ده‌گه‌ڕێته‌وه له باره‌ی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سێنترالیزمیه‌تی
ئه‌و (من)ه دیكارتییه.
له‌و باسه‌دا
ده‌مانه‌وێت بیسه‌لمێنین كه گۆڕینی چێژی شیعری لای (هاشم
سه‌راج) ده‌كه‌وێته نێوان مۆدیلی ته‌مومژئامێز‌و مۆدیلی
گومانكارانه‌وه، ده‌شێ ئه‌وه‌ی ئێمه ناوی به گه‌مه‌ی شیعری
ده‌به‌ین، په‌یوه‌ندی به به‌ریه‌ككه‌وتنی ئه‌و دوو مۆدیله‌وه
هه‌بێت، دواجار قسه‌كردنمان ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌و گه‌مه‌كردنه
شیعرییه‌و هه‌وڵده‌ده‌ین له رێگه‌ی تاوگیرییه‌وه به جوله‌ی
(ئارتۆ)یی بیبه‌ستینه‌وه، وه‌ك چۆن به‌شێك له تێنه‌گه‌یشتنی
خوێنه‌ریش ده‌خه‌ینه نێوان گوتاری (كلینیك)و گوتاری
(ئه‌ده‌بی)یه‌وه، یان به مانایه‌كی دیكه حاڵه‌تی شیعری‌و
قسه‌كردنی ده‌قه‌وه، واته ئه‌گه‌ر حاڵه‌تی شیعری په‌یوه‌ندی
به تاوگیرییه ده‌روونیه‌كانه‌وه هه‌بێت، ئه‌وه قسه‌كردنی ده‌ق
پشت به ئاسته به‌رزه‌كانی رۆشنبیریی شیعری ده‌به‌ستێت. له
نێوان ئه‌و دوو ئاراسته‌یه شاعیر زێتر به‌ره‌و حاڵه‌تی شیعری
ده‌بێته‌وه‌و گوتاری ئه‌ده‌بی كه‌متر قسه‌كانی خۆی ده‌خاته
روو (له به‌شه‌كانی داهاتوو ئه‌و مه‌سه‌له‌یه روون
ده‌كه‌ینه‌وه)
لێره‌دا ده‌بینین گرفتی
سه‌ره‌كی ململانێی كه‌له‌پور‌و مۆدێرنه له پانتایی ئه‌ده‌بی
كوردیدا ده‌چێته خانه‌ی ململانێی خۆماڵی‌و بیانی، نووسه‌ر‌و
خوێنه‌ر، تێگه‌یشتن‌و تێنه‌گه‌یشتنه‌وه.... به مانایه‌كی دیكه
ئه‌گه‌ر شاعیر له دووتوێی (حاڵه‌تی شیعری) به وزه‌ی
ته‌عبیركردنی شیعری گه‌یشتبێت، له به‌رامبه‌ردا خوێنه‌ر
(هه‌ڵبه‌ته به پێی ئاستی رۆشنبیریی جیاواز) له میانی
(گوتاری ئه‌ده‌بی)ییه‌وه
دووچاری ته‌مومژی ده‌بێته‌وه، به كورتی له
ده‌رئه‌نجامدا ده‌توانین بڵێین ده‌شێ ئه‌و ده‌یه‌یه لای شاعیر
جۆرێك بێت له بونیادنان‌و رووخاندن، ئه‌وه‌ش له دووركه‌وتنه‌وه
له وه‌سفكردنی رووكه‌شانه‌و خۆلادان له رۆشنبیریی
ئایدیۆلۆژیستی‌و شۆڕبوونه‌وه به‌ره‌و قوڵایی‌و دۆزینه‌وه‌ی خود
ده‌رده‌كه‌وێت.
وه‌ك گوتمان ئه‌و قسه‌یه
له‌وێوه دێت كه راسته ئه‌و ده‌یه‌یه له شیعری كوردی
سه‌ره‌ڕای ته‌مومژی له زمانی ته‌عبیركردندا جۆرێك له
رۆشنبیری به‌ربڵا‌و‌و مه‌عریفه‌ی شیعری سه‌رچاوه‌داری پێیه،
به‌ڵام به دیووه‌كه‌ی دیكه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه ئه‌گه‌ر
به‌شێكی ته‌مومژی بخه‌ینه ده‌ره‌وه‌ی زه‌مه‌نی واقیعیه‌وه،
واته ئه‌گه‌ر به گشتی سه‌رچاوه شیعرییه هه‌ره دیاره‌كانی
ئه‌و ده‌یه‌یه لای شاعیر له (ئیلیوت‌و مالارمێ‌و ریلكه،
هیلدرین دواجار پێرس‌و رامبۆ...) به‌رجه‌سته بێت، هه‌روه‌ها
زه‌مه‌نی واقیعی شاعیر په‌یوه‌ندی به ده‌نگه دیاره‌كانی
شیعری هه‌شتاكانه‌وه هه‌بێت، ئه‌وه به دیووه‌كه‌ی دیكه
به‌شێكی ته‌مومژی په‌یوه‌ندی به جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی عیراق‌و
ئیرانیشه‌وه هه‌یه.
به‌ڵام كاتێك قسه
له قۆناغی هه‌شتاكان ده‌كه‌ین، ئه‌و شاعیرانه ده‌گرێته كه
ده‌قی جیاوازییان خسته نێو رۆشنبیریی شیعرییه‌وه، به
دروستكردنی فۆڕمی تایبه‌تی‌و وێنه‌ی شیعری‌و كرده‌ی
گۆڕانكاری له‌نێو زمان‌و بونیادی شیعرییه‌وه، واته هه‌وڵێك
بوون بۆ له‌ناوبردنی یاده‌وه‌ری شیعری حه‌فتاكان‌و سڕینه‌وه‌ی
به‌پیرۆز راگرتنی مانا‌و روخاندنی ده‌سه‌ڵاتی زمان له نێو
شیعردا، هه‌ڵبه‌ته نیازی ئه‌و هه‌وڵه‌ش ئه‌وه بوو كه واقیعی
كۆمه‌ڵایه‌تی به دنیابینیه‌كی ئیستێتكی هاوچه‌رخ بارگاوی
بكات.
ده‌شێ بڵێین له
پشت بیركردنه‌وه‌ی جیدییانه‌ی ئه‌و ده‌یه‌یه به پله‌ی یه‌كه‌م
ته‌جاوزكردنی دوالیزمه‌كان وه‌ستاوه، كه به‌گشتی به فیكری
(نیچه)ه‌وه به‌نده، وه‌ك چۆن له رووی زمانه‌وه بۆچوونه‌كانی
(بارت)و له پشت لێوردبوونه‌وه‌و شۆڕبوونه‌وه به‌ره‌و ناوه‌وه‌ش
فیكری (فرۆید) له رێگه‌ی نه‌سته‌وه خۆی زاڵ ده‌كات.
به‌ڵام به
شێوه‌یه‌كی گشتی شیعری كوردی له‌و ده‌یه‌یه‌دا به‌ر له‌وه‌ی
بیر له شیعرییه‌ت‌و ئه‌و فه‌زا كراوانه بكاته‌وه كه چێژ
رابه‌رایه‌تیان ده‌كات، بیر له ئاگایی رۆشنبیریی‌و فیكری
مه‌عریفی ده‌كرده‌وه كه مۆدیلێكی ره‌شئامێزی سیاسی ده‌خسته
روو، وه‌ك چۆن له بری ئه‌وه‌ی خه‌ونبینی ئاراسته‌كان دیاری
بكات، ته‌وزیفكردنی ره‌مز‌و ئاگایی رۆشنبیریی رۆڵی سه‌ره‌كی
ده‌گێڕا.
ماویه‌تی
عه‌بدولموته‌لیب
عه‌بدوڵڵا
-عبدالله،
ابراهیم،و سعید الغانمی و عواد علی، معرفه الاخر (مدخل الی
المناهج النقدبه الحدیپه)، المركز الپقافی العربی/بیروت،گ1،
1990،ل132.
-ه،س،پ،ل 138-139.
-سه‌راج،هاشم، كۆ
شیعری زینانی رۆح، بڵاوكراوه‌ی ئاراس، ژماره 369، چاپی
یه‌كه‌م، هه‌ولێر 2005.
- ه،س،پ. ل100.
-ه،س،پ.ل56.
--ه،س،پ.ل16.
-ادونیس، الپابت و
المتحول-بحپ فی الاتباع و الابداع عند العرب، بیروت- 1974، ل،107.
-دریدا،ج، الكتابه
و الاختلاف ل27.
-ئێمه زۆرترین
هه‌وڵ بۆ ئه‌وه ده‌ده‌ین كه حاڵه‌تی شیعری له گوتاری
كلینیكی دریداییه‌وه نزیك بكه‌ینه‌وه، به‌و مانایه‌ش له
حاڵه‌تی شیعریی یان گوتاری كلینیكی دریدا پێیوایه ئه‌وه
شێتی دانه‌ره قسه ده‌كات، به‌ڵام له گوتاری ئه‌ده‌بی ئه‌وه
ده‌قه كه قسه ده‌كات، لێره‌وه پرسیاری ئێمه له جاڵه‌تی
شیعری به جێكه‌وته‌و له گوتاری ئه‌ده‌بی به جوانگوتنه‌وه
به‌ند ده‌بێت‌و شوێنی په‌یامی نووسه‌ری ده‌گرێته‌وه، به‌و
مانایه جوانگوتن ده‌بێته په‌یامی نووسه‌ر.
|