|
توێژه‌ری
كۆمه‌ڵایه‌تی:
حه‌مه‌ی
ئه‌حمه‌د
ره‌سوڵ
بابه‌تی
داهێنان -Creation
له
بواره‌كانی
ژیاندا به‌گشتی
و له
بواری زانست و وێـژه
و هونه‌ردا
به‌تایبه‌تی
مێشكی زۆربه‌ی
خهلَكی
و زانایان و
تۆژهرهکانی
وروژاندووه
و
بۆته
وێردی سه‌ر
زمانیان و مشتومڕی خستۆته
نێـوان نووسه‌ران
و زانایان و ڕه‌خنه‌گرانه‌وه
و، هه‌زاره‌ها
پرسیاری ئاڵـۆز و سه‌یر
و سه‌مه‌ره‌ی
له‌م
بواره‌دا
بۆ جێهێشتووین. بۆ وێنه:
ئایا بۆچی پـۆشكین له
شیعر دا داهێنه‌ره
و، برێشتی ئه‌ڵـمانی
له
بواری شانۆدا بلیمه‌ته؟
چۆن هه‌ریه‌ك
له
بتهۆڤـن- له
مۆسیقادا و پیكاسۆ - له
وێنه‌كێشان
و هونه‌ر
به‌گشتیدا
ئافه‌ریده
و داهێـنانی خۆیان نیشانی سه‌رتاپای
جیهان بده‌ن
ودونیاش به
ئافهریدهكارییهكانیان
سه‌رسام
بكه‌ن؟
ئه‌گه‌ر
داهێنان ته‌نها
بوارێك له
بواره‌كانی
ژیان بگرێته‌خۆ،
ئه‌ی
ده‌بێت
له‌گه‌ڵ
كه‌سانێكی
وه‌كو-
داڤینچی- دا چی بووترێت كه
له
وێنه‌كێشان
ومۆسیقا و كیمیازانی و نووژداری و په‌یكه‌رتاشی
و له‌هه‌مان
كاتیش‌دا له
ئه‌ندازیاریی:
كۆشك و ته‌لار
و نه‌خشه‌كێشانی
شه‌ڕ
و جهنــگدا
بێ هاوتا بووه!
یاخود هونه‌رمه‌ندێكی
وه‌ك:
شارلی شاپلن كه
له
بواری نووسین و نواندن و ده‌رهێنان
و مۆسیقادا بلیمه‌تی
خۆی بۆ دونیا سه‌لماند!
لێره‌دا
پرسیار هه‌ر
به‌رده‌وامه
و به‌جۆرێكی
دیكه
دێته‌پێشێ
و خۆی ئاوه‌ها
ده‌رده‌بڕێت:
ئه‌گه‌ر
جارێكی دیكه
و به‌ڕێـكه‌وت
و ئه‌گه‌ر
هه‌ڵسوڕا
ئایا ده‌شێت
مۆزارت له‌جیاتی
مووزیك (مۆسیقا) له
مه‌یدانی
هۆنراوه
و قهسیدهئهفراندندا
داهێنه‌ر
و بلیمه‌ت
بێت؟ ده‌شێت
شه‌كسپیر
له‌بری
شانۆ، له
وێنه‌كێشان
و تابلۆ نه‌خشاندندا
بلیمه‌ت
بێت؟ ده‌كرێت
- جواد سه‌لیمی
لای خۆمان داهێـنان له
فیلم و بواری سینه‌مادا
بهرپــا
بكا له‌جیاتی
بواره‌كه‌ی
خۆی كه په‌یكه‌رتاشین
بوو؟ یان تۆ بڵێی ئه‌مجاره‌یان
( یهڵـماز
گـۆنای)ی هه‌میشه
نه‌مر
پاش ئه‌وه‌ی
حوكمی سه‌د
ساڵ نهفیكردنهكهی
له
دوورگه
تاریك و تهریكهكهیدا
به‌سه‌ر
ده‌با،
له
بوارێكی دیكه‌ی
زانست و هونه‌ردا
ئه‌سپه
شێكهی
له
ده‌شتی
كاكی به‌كاكی
داهێناندا تاو بدات؟ ده‌شێت-
نالی- یه
مه‌زنه‌كه‌ی
كورد له
جیاتی هۆنراوه
به‌رزه‌كانی،
ڕۆمان یان سه‌مفۆنیای
مه‌زنمان
پێـببهخشێت؟
تۆ بڵێیت - هێـگڵ- مه‌به‌ستی
پێكابێت كه
وتوویه:
"هه‌رگیز
جارێكی دیكه
هۆمیرۆس و سۆفۆكلیس و دانتی و شه‌كسپیر
ده‌رناكه‌ونه‌وه".
داهێنان، كه
به‌رزترین
پـله‌ی
هوشیاری و بیركردنه‌وه‌ی
ئاده‌میزاده
و مه‌زنترین
دیاری و به‌رهه‌می
به‌ره‌نجامی
ئه‌زموون
و كۆششی پراكتیكی هونه‌رمه‌ند
و ئه‌دیب
و زانا بێت، ئایا < داهێنه‌ر
-Creative
> كه‌سێكی
نه‌خۆش
و نه‌رجسی
و به‌ده‌ن
لاواز و دێوانه
و شێتۆكه‌یه
هه‌روه‌كو
چۆن هه‌ریه‌ك
له
زانایان: لۆمبرۆزۆ و شۆپنهاوه‌ر
و فرۆید و یۆنگ هه‌ریه‌كه‌یان
جه‌ختیان
له‌سه‌ر
ده‌كرد.
پاشان بۆ پڕكردنه‌وه‌ی
گرێی < هه‌ست
به
كهمیكردن
و كێماسیكردن-
Inferiority Complex
> په‌نا
ده‌به‌نه‌به‌ر
داهێنان؟
ئه‌و
زانایانه
بۆ داكۆكیكردن له
بیروڕاكه‌یان،
هه‌ریه‌ك
له
ڤان خۆخ و پروست و دۆستایهفیسكی
و گـۆیا و لۆرد بایرۆن و جۆرج ساند و ساد ده‌كه‌ن
به
پاساو و به
نموونه
و هه‌وێنی
تۆژینه‌وه‌كه‌یان!
ده‌شێت
هونه‌رمه‌ند
و زانای داهێنه‌ر
دیارده‌یه‌كی
ده‌گمه‌ن
بێت و داهێنانهكهشیان
هیچ یاسا و ڕێـسایهك
نه‌یگرێته
خۆ، هه‌روه‌ك-
هێنری برگسۆن/
H. Bergson
- ده‌ڵێت،
یاخود شاعیر بێ ئه‌قڵ
و هۆش بێت و كاره
هونه‌ریه‌كانیان
له
ئاسمانه‌وه
بێته
خوارێ وه‌ك
هه‌ریه‌ك
له
(ئه‌فلاتۆن
-
Plato
و هۆمیرۆس و ئیمانۆیل كانت-
Kant)
به‌ڕاشكاوی
ڕایانگــهیاند؟
زانست ئه‌ركی
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی
زۆربه‌ی
ئه‌و
پرسیاره
ساده‌و
ئاڵـۆزانهی
خستۆته
سه‌ر
شانی خۆی، به‌مه‌به‌ستی
شیكردنه‌وه‌و
تاووتوێكردنی كه‌سایه‌تی
داهێنه‌ر.
له‌وه‌دا
كه
ئایا داهێنه‌ر
كه‌سێكی
ئاساییه
یاخود كه‌سێكی
شێته
یان بلیمه‌ت،
چه‌نده‌ها
تیۆری زانستی داڕێــژراوه
له
بۆته‌ی
سایكۆلۆژیا و فسیۆلۆژیادا له‌م
باره‌یه‌وه.
هه‌رچه‌نده
له‌ئاكامی
جهنجاڵـی
و مشتومڕی به‌رده‌وامی
نێوان زانایان و دابه‌شبوونیان
به‌سه‌ر
چه‌ند
قوتابخانه‌یه‌كی
دژبه‌یه‌كدا
لێره‌و
له‌وێ،
وه‌خته‌بڵێم:
وه‌ڵامی
ڕاسته‌قینه‌ی
پرسیاره
سه‌ره‌كییه‌كه
سهرنگـوون
ده‌كه‌ن!
هه‌گبه‌ی
ئه‌و
پرسیاره‌ش
هێنده‌ی
له‌گه‌ڵ
خۆیدا ههڵگــرتووه
و هه‌روا
به
سانایی
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی
مه‌حاڵـه،
بۆیه
چاكترین ڕێگه‌چاره
سه‌باره‌ت
به‌و
دیارده
ئاڵـــۆزه
ئه‌وه‌یه
كه
لایه‌كی
مێژوویی لهگرنگــترین
تاقیكردنه‌وه
زانستییه‌كان
بكه‌ینه‌وه
و بیانخه‌ینه
به‌رچاو،
به‌ڵـكو
بتوانین وه‌ڵامێكی
لۆژیكی و مه‌نتیقیان
لێ دروێنه
بكه‌ین
.
سه‌ره‌تا
تۆژینه‌وه
كلاسیكییه‌كان:
له‌م
بواره‌دا
یه‌كه‌م
هه‌نگاو
له‌م
باره‌یه‌وه
ده‌گه‌ڕێــته‌وه
بۆ زانای ئینگــلیزی (گالتۆن -
Galton(1822- 1914)
كه
ئامۆزای زانای مه‌زنی
بایۆلۆژیا چارلز داروینه،
له
بۆته‌ی
تاقیكردنه‌وه‌ی
بایۆلۆژییه‌وه
و له
كتێبه‌كه‌یدا
(بلیمه‌تی
بۆماوه‌یی
Hereditary –Genius-1864
) ههولّیداوه
په‌یوه‌ندی
نێوان داهێنان و ڕه‌مه‌كی
– غریزه-
ی و زیره‌كی،
به‌م
شێوه‌یه
كۆكبكات: ئافهریدهكاریی
و كاری خه‌لقكردن
هێزێكی ژیریی له‌بن
نه‌هاتووه
و ڕه‌مه‌كێكی
بۆماوه‌ییه
و زیره‌كی
له
نێوان
بنه‌ماڵه‌ی
بلیمهتهكاندا
حه‌شاردراوه
و له
ڕێگه‌ی
یاسای ئه‌ندامییه‌وه
كرۆمۆسۆمه |