|
ئاوات مه‌ولایی- سه‌قز
مرۆڤ کاتێک پێداویستیه‌کانی خۆی دابین کرد و ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی پێک
هێنا، توانی به شێوه‌یێکی ئاوه‌زیانه بیر بکاته‌وه؛
له لایه‌کی تره‌وه سروشت به وێنه‌ی "گشت"ێک یه‌که‌مین شت بوو
که سه‌رنجی مرۆڤی بۆ لای خۆی راکێشا- له روانگه‌ی ده‌روونناسانه‌وه
ئه‌مه ته‌نیا شتێک بوو که ئه‌بوایه روو بدا.
مێژوونووسانی فه‌لسه‌فه،
پێیان وایه شوێنی له دایک بوونی فه‌لسه‌فه‌ی یونانی،
"ئایۆنیا"یه(Ionia).
ئایۆنیا جێگه‌ی رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵات بوو،
بۆیه ئه‌م پرسیاره دێته ئاراوه که تا چ راده‌یێک فه‌لسه‌فه‌ی
یونانی له ژێر کاریگه‌ری رۆژهه‌ڵات دا بووه، بۆ ئه‌م کاریگه‌ریه
ته‌نانه‌ت هه‌ندێک مێژوونووس ئه‌ڵێن که یونانیه‌کان بیرکاری له
میسریه‌کان و ئه‌ستێره‌ناسی له بابلیه‌کان فێربوون.
یونانیه‌کان زانینیان بۆ خودی زانین ئه‌ویست و به رۆحێکی ئازاد و
زانستیانه‌وه دوای زانین ئه‌که‌وتن.هۆی سه‌ره‌کی ئه‌م یه‌که‌یش،
ئایینی یونانی بوو که هیچ چه‌شنه چینێک وه‌ک قه‌شه‌کانی تێدا به دی
نه‌ده‌کرا که بروا نازانستیه‌کان و نه‌ریته‌کانی خۆی به سه‌ریاندا
بسه‌پێنێ.
فه‌یله‌سووفه ئایۆنیه‌کان به شێوه‌یێکی قووڵ له ژێر کاریگه‌ری
گۆڕانکاری، به‌دیهاتن وگه‌شه‌کردن
و له‌به‌ین چوون دا بوون. به‌هار و
پاییز له سرووشت دا، منداڵی و پیری له ژیانی مرۆڤ دا، به‌دیهاتن
(له‌دایک بوون)
و
له
ناو
چوون (مردن) ئه‌مانه ئه‌و راستیانه بوون که ئه‌وده‌م ده‌بینران.
فه‌یله‌سووفه ئایۆنیه‌کان پێش ئێمه له لایه‌نی ره‌شی ژیان له‌سه‌ر
ئه‌م دنیایه ئاگادار بوون، زۆر زوو هه‌ستیان به‌وه کرد له‌و دیوی
ئه‌م هه‌موو خۆشیه‌وه، بێده‌وامی و ئاڵۆزی ژیان، مردن و تاریکایی
داهاتوو چاوه‌رێمان ئه‌کا.
تێئۆگنێس(Theognis)
ئه‌ڵێ: "باشترین شت بۆ مرۆڤ ئه‌وه‌یه که له دایک نه‌بێت و خۆر
نه‌بینێت، به‌ڵام هه‌ر که له دایک بوو (باشترینی دووهه‌م) باشتر
وایه به زووترین کات ده‌رگاکانی مردن تێ په‌ڕێنێ" ئه‌م وته‌یه
کالدێرۆن(Calderon)مان
وه‌بیر دێنێ کاتێک ئه‌ڵێ: "گه‌وره‌ترین خۆشی بۆ مرۆڤێک دووباره له
دایک بوونه‌وه‌یه‌تی". تێگه‌یشتنی یونانیه‌کان له ره‌وتی هه‌میشه‌یی
گۆڕانکاری (گۆڕان له ژیانه‌وه بۆ مه‌رگ و له مه‌رگه‌وه بۆ ژیان)
په‌لکێشی کردن بۆ سه‌ره‌تاکانی فه‌لسه‌فه. به‌م باوه‌ڕه گه‌یشتن که
سه‌ره‌ڕای هه‌مووی ئه‌م ئاڵ و گۆڕانه، ئه‌بێ شتێکی نه‌گۆڕ بوونی
هه‌بێت که یه‌که‌می و سه‌ره‌کیه و نامرێت وشێوه‌گه‌لی جۆراوجۆر
ئه‌گرێته خۆ و هه‌ڵگری ئه‌م گۆڕانکاریانه‌یه. گۆڕانکاری، ناتوانێت
به ته‌نیا ململانێی دژه‌کان بێت؛ ئه‌بێ شتێکی سه‌ره‌کی سه‌ره‌ڕای ئه‌م
دژانه هه‌بێت. بۆیه فه‌لسه‌فه‌ی ئایۆنی له بنه‌ڕه‌ت دا هه‌وڵدانه
بۆ دابین کردنی ئه‌م تۆخمه سه‌ره‌کیه(ماده‌المواد-Urstoff).
هه‌ر فه‌یله‌سووفێک شتێکی به تۆخمی سه‌ره‌کی دانا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که
گرنگه هه‌موویان بیری "یه‌کبوون"(وحدت) یان بوو و گۆڕانکاری، بیری
یه‌کبوونی ده‌هاوێشته مێشکیانه‌وه؛ هه‌موویان ئه‌م توخمه
سه‌ره‌کییه‌یان، به "مادی" ئه‌زانی(تالێس ئه‌یگوت ئاوه، ئاناکسیمێنێس
هه‌وا، و هێراکلیتۆس ئاگر). ئه‌ره‌ستوو سه‌باره‌ت به گۆڕانکاری سرووشت
و ڕاڤه‌ی ئه‌و ده‌م ئه‌ڵێ: "ئه‌وان جووڵه (حرکت)یان لێک نه‌داوه".
له‌وانه‌یه بڵێن که بیرمه‌ندانی ئایۆنی تا ئه‌و راده‌ی که زانایێک
بوون، فه‌یله‌سووف نه‌بوون، واته زانایانێک که ویستوویانه دنیای
مادی و ده‌ره‌وه لێک بده‌نه‌وه، له وڵام دا ئه‌بێ بڵیێن که ئه‌وان
ته‌نیا له هه‌ست دا قه‌تیس نابن و رواڵه‌ت تێپه‌ر ئه‌که‌ن و
بیر ئه‌که‌نه‌وه؛ له رێگای ئه‌زموونه‌وه به وڵام ناگه‌ن به‌ڵکوو
له رێگای ئاوه‌زی تیۆریک(عقل نظری)وه وڵام په‌یدا ئه‌که‌ن.
یه‌کبوونێک که ئه‌وان دایان ناوه راسته یه‌کبوونێکی مادییه،به‌ڵام
ئه‌م یه‌کبوونه له رێگای ئه‌ندێشه‌وه دانراوه و ئابستڕاکته؛ بۆیه
ئه‌توانین جیهانناسی ئایۆنی وه‌ک جۆرێک "ماتێریالیزمی ئابستراکت"
بێنینه ئه‌ژمار.
سه‌رچاوه:
مێژووی فه‌لسه‌فه/کاپێلستۆن
|