|
شاهۆ حه‌سه‌نپوور
پێشه‌کی
تۆ له پۆلێک دانیشتووی که دووره له‌و دنیاییه‌ی که تۆی تێدا
گه‌وره بووی. تۆ له ژینگه‌یه‌ک دا گه‌وره بووی که دایک، باوک،
خوشک وبرا، هاورێ و به گشتی ده‌وروبه‌رت به زمانێک قسه ده‌که‌ن که
ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ له یه‌که‌م رۆژی ده‌ست کردنت به قووتابخانه
مامۆستاکه‌ت پێی ده‌دوێ
هه‌مان زمانی دایک و باوکت نیه. ئه‌م زمانه، زمانی ئه‌و که‌سانه
نیه که له واقعی ژیانی تۆدا هه‌ن.
هه‌وڵ ده‌ده‌ی که ئه‌وه‌ی مامۆستا ده‌یڵێ لێی تێبگه‌ی، به‌ڵام
وادیاره شتێکی وانیه. له ته‌له‌فزیۆن و به تایبه‌تی له به‌رنامه‌ی
منداڵاندا گوێت له‌م زمانه بووه که ئێستا مامۆستاکه‌ت پێی ده‌دوێ و
هیچ جێگای شک نیه که ئه‌م ده‌نگانه‌ش به گوێت ئاشنان به‌ڵام
دووباره ناکرێ ئه‌وه به هیچ جۆرێک به‌راورد بکرێ له گه‌ڵ ئه‌و
زمانه‌ی پێی گۆشکراوی. ئه‌وه‌ی له بیری تۆدایه، ئه‌و ئه‌زموونانه‌ی
که تۆ له منداڵییه‌وه له شوێنێکی مێشکت دا هه‌ڵتگرتوون و
ده‌گه‌ڵیان ژیاوی ئه‌مرۆ له‌م قووتابخانه‌یه گه‌لێ له دنیای
راسته‌قینه‌ی تۆ دوورن. له‌وانه‌یه هه‌وڵ بده‌ی قسه بکه‌ی به‌ڵام
ئه‌مه عه‌سته‌مه له به‌رئه‌وه‌ی تۆ وشه‌ت پێ نیه. له‌مڕۆ به‌ملاوه
هه‌وڵ ده‌ده‌ی فێری ئه‌م زمانه بی. ئه‌مڕۆ سه‌ره‌تای سه‌فه‌رێکی
سه‌خته. له‌م ڕێگه‌یه‌دا پێویستت به یارمه‌تییه‌کی زۆره.
یارمه‌تییه‌ک که بتوانێ ببێته به‌ردی بناخه بۆ فێربوون. بۆ ئه‌وه‌ی
بتوانی له‌دوارۆژدا له رێگه‌ی ئه‌م زمانه‌وه له‌ده‌رگای زانست و
مه‌عریفه بده‌ی.
ئه‌م چیرۆکه ده‌کرێ به‌سرهاتی که‌سانێک بێ که تووشی دۆخی فێربوونی
زمانی دووهه‌م ده‌بنه‌وه. له‌م باسه دا من هه‌وڵده‌ده‌م ئاورێکی
هه‌رچه‌ند که‌میش بێ له‌م مرۆڤانه بده‌مه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که
باسه‌که گه‌لێ به‌ربڵاوه باسه‌که سنووردار ده‌که‌م و ته‌نیا
نموونه‌ی منداڵانی کورد له کوردستانی ئێران وه‌رده‌گرم. ئه‌ویش
ته‌نیا له ته‌مه‌نی شه‌ش وحه‌وت ساڵیدا. له‌م ته‌مه‌نه دایه که
ئه‌م منداڵانه ده‌ست ده‌که‌ن به خوێندنی زمانێکی دیکه؛ ئه‌ویش نه‌ک
وه‌ک زمانی دووهه‌م به‌ڵکوو وه‌ک زمانی یه‌که‌م. زمانی دایک له‌م
وڵاته قه‌ده‌غه‌یه که له قووتابخانه‌دا ده‌رسی پێ بخوێندرێ. له‌م
کۆمه‌ڵگایه منداڵان پێویستیان به دوو زمان هه‌یه؛ زمانی خوێندن که
زمانی فارسییه و بۆ کاری فرمی به‌کاردێ و زمانی دایک که بۆ
پێوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له ناو بنه‌ماڵه‌و کۆمه‌ڵگادا به‌کار
دێ.
مه‌به‌ست
مه‌به‌ست له نووسینی ئه‌م وتاره ئه‌وه‌یه که ئاورێکی کورت
بده‌ینه‌وه له منداڵانی کورد له کوردستانی ئێران دا له ته‌مه‌نی
شه‌ش و حه‌وت ساڵی دا. له‌و
ته‌مه‌نه دایه که منداڵ ده‌ست ده‌کا به قووتابخانه. و هه‌ر
وه‌ک ده‌زانین ئه‌م منداڵانه له قووتابخانه به زمانی فارسی ده‌ست
ده‌که‌ن به خوێندن. لێره‌دا منداڵ تووشی دۆخێک ده‌بێ که بۆی نامۆیه
به هۆی زمانێک که شتێکی ئه‌وتۆی لێ نازانێ. هه‌وڵی ئه‌م وتاره
ئه‌وه‌یه که له‌م دۆخه بکۆڵێته‌وه.
تێبینی: زۆر زمان زان هه‌یه که له بری زمانی دایک زمانی یه‌که‌م
به کار دێنن. یه‌کێک له هۆکاره‌کانیش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه که
مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه زۆر‌تر له یه‌ک زمان ده‌زانن و له ژیانی
ئاسایی و ئاکادیمی خۆیاندا به‌کاری دێنن. له‌م وتاره‌شدا زمانی یه‌که‌م
و دایک به یه‌ک مانا
به‌کار هاتوون.
زمان بۆ بیرکردنه‌وه و بۆ
پێوه‌ندیگرتن
بۆ چوونه ناو باسه‌که پێویسته باسێکی کورت بکه‌ین سه‌باره‌ت به
زمان. زمان بۆ چی به‌کاردێ و پێوه‌ندی زمان چیه له گه‌ڵ
بیرکردنه‌وه، پێوه‌ندیگرتن
(communication)
،کلتور و شوناس. پاشان پێناسه‌یه‌کی گشتی زمانی دایک یان زمانی یه‌که‌م
و زمانی دووهه‌م ده‌که‌ین.
مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ له
گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه پێوه‌ندی بگرێ پێویستی به زمانه. باوه ده‌ڵێن
زمان پردی پێوه‌ندییه‌کانه. له رێگای زمانه‌وه مرۆ ته‌نیا
هه‌و‌ڵنادا تێ‌بگا به‌ڵکوو هه‌وڵ ده‌دا تێبگه‌یه‌نێ و لێی تێبگه‌ن.
به‌کارهاتنی زمان له دیدی پسپۆرانی زمانه‌وه بۆ بیرکردنه‌وه-
فێربوونه. ئه‌م دوو کارانه زۆر به‌رچاون. له راستی دا زمان
ئامرازێکه بۆ به‌جێهێنانی ئه‌م کارانه. منداڵ هه‌ر له سه‌ره‌تاوه
پێویستی به‌وه‌یه که پێوه‌ندی بکات به که‌سانی ده‌ورووبه‌رییه‌وه.
له‌سه‌رتادا منداڵ له رێگای زمانی بێوشه
non-verbal
پێوه‌ندی ده‌کا به دایک و
باوک و به‌گشتی ده‌وروبه‌رییه‌وه که ئه‌مه ئه‌منییه‌ت و
باوه‌ڕبه‌خۆبوون ده‌دا به منداڵه‌که. هاوکات ده‌گه‌ڵ گه‌شه‌ی
منداڵه‌که‌دا منداڵ فێری ئه‌و زمانه ده‌بێ که که‌سانی ده‌وروبه‌ری،
دایک و باوک و بنه‌ماڵه ... ، به‌کاری دێنن. که‌واته پیوه‌ندیگرتن
هه‌میشه پێش زمان دێت. به‌م جۆره پێوه‌ندیگرتن ئه‌گه‌ر سه‌ره‌کیترین
ئامراز نه‌بێ بۆ زمان ده‌ورێکی بێ ئه‌ملا و ئه‌ولای ده‌بێ له سه‌ر
زمان. منداڵ له رێگای پێوه‌ندیگرتن به که‌سانی گرنگی ده‌وروبه‌ری
خۆیه‌وه فێری زمان ده‌بێ. به‌مجۆره زمان ده‌بێته ئامانج و ئامرازی
پێوه‌ندیگرتن. ئێمه له رێگه‌ی زمانه‌وه مانا دروست ده‌که‌ین، به
واتایه‌کی دیکه ده‌ربرینه جۆراوجۆره‌کان چه‌مکی نوێ ده‌به‌خشن به
دیارده‌کان و ئه‌م پرۆسه‌یه به‌رده‌وام دوباره ده‌بێته‌وه.
(Bjar
& Lidberg 2003)
گوونیلا
لادبه‌ری
له سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌یه که له رێگای پێوه‌ندیگرتنه‌وه زمانی
منداڵ گه‌شه ده‌کا. دیاره گه‌شه‌ی زمان ته‌نیا له رێگای زمانی
قسه‌کردنه‌وه نیه به‌ڵکو له رێگای زمانی بیرکردنه‌وه‌شه. لێره‌دا
ئه‌و زمان به دوو به‌شی زمانی قسه‌کردن و زمانی بیرکردنه‌وه دابه‌ش
ده‌کا. نموونه‌ش بۆ ئه‌مه ئه‌وه‌یه کاتێ که منداڵ رێساکانی
یارییه‌ک بۆ منداڵانی دیکه باس ده‌کا زمان لێره‌دا بۆ هه‌ردوو کاری
پێوه‌ندیگرتن و بیرکردنه‌وه به‌کار دێنێ.
(Gunilla Ladberg 2004)
پێوه‌ندیگرتن له دوو قۆناع پێکهاتووه: گوێگرتن و تێگه‌یشتن،
قسه‌کردن و تێگه‌یاندن. بۆ ئه‌وه‌ی یه‌کێک بتوانێ به سه‌ر زمانێک دا
زاڵ بێت پێویسته به‌سه‌ر هه‌ر دوو قۆناغی پێوه‌ندیگرتن دا زاڵ بێت. بۆ
که‌سێک که یه‌ک زمانی هه‌یه ئه‌م به‌شانه، : گوێگرتن، تێگه‌یشتن،
قسه‌کردن و تێگه‌یاندن، به شێوه‌یه‌کی سرووشتی به‌دوای یه‌کدا دێن.
به‌ڵام ئه‌و که‌سه‌ی که دوو یان چه‌ند زمانی هه‌یه پێوه‌ندی نێوان
تێگه‌یشتن و تێگه‌یاندن گه‌لێ ئاڵۆزتره و ئاسان نیه. مه‌به‌ست
ئه‌وه‌یه که ئه‌م به‌شانه، گوێگرتن، تێگه‌یشتن، قسه‌کردن و
تێگه‌یاندن، له کاتی دوان دا به ته‌واوی به‌دوایی یه‌کدا نایه‌ن له
کاتی فێربوونی زمانی دووهه‌م‌دا. ئه‌گه‌ر هاوئاهه‌نگیه‌ک له زماندا
هه‌بێ وا ده‌کا که مانا دروست بێ ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه که
بیرکردنه‌وه و تێگه‌یشتن په‌ره‌ده‌ستێنن. گشت ئه‌م پرۆسه‌یه وا ده‌کا
که ده‌ورووبه‌ر لێمان تێبگه‌ن. زمان به‌مجۆره ده‌بێته هۆی له‌دایک
بوونی بیر. له رێگای زمانه‌وه ئێمه‌ی مرۆڤ بیرده‌که‌ینه‌وه، بیرمان
دێته‌وه، لێکدانه‌وه‌مان ده‌بێ و فێری زانستی نوێ ده‌بین. هه‌روها
زمان ئامرازی پێوه‌ندییه به‌ڵام گرنگترین کاری زمان بیرکردنه‌وه و
فێربوونه.
(Ladberg, 2004)
رووساندێر
(Rosander 2005)
له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌یه که ئه‌و مامۆستایانه‌ی که کار له‌سه‌ر
گه‌شه‌ی زمانی منداڵ ده‌که‌ن پێویسته زانیاریان هه‌بێ له سه‌ر به‌شه
جیاجیا کانی کاری زمان. بۆ ئه‌وه‌ی که بتوانین له هه‌موو دۆخێک‌دا
شته‌کانی خۆمان ده‌رببڕین پێوستمان به وه‌یه که توانای زمانیمان
هه‌بێ بۆ پێوه‌ندیگرتن که ئه‌مانه له سێ به‌شی سه‌ره‌کی پێکهاتوون.
توانای ئۆرگانی، پراگماتیکی و ستراتیژی. به‌شی یه‌که‌م واته توانایی
ئۆرگانیکی باس له سیستمی ده‌نگ مانای وشه و به‌کارهاتنی وشه له
ده‌ق‌دا ده‌کا. هه‌روه‌ها باسی پێوه‌ندی رسته ده‌کا له ده‌قی
جۆراوجۆردا، یان به واتایه‌کی دیکه چۆن رسته‌ی جۆراوجۆر ده‌قی
جۆراوجۆر ده‌خوڵقێنن. توانای پرگماتیکی زمان باسی ئه‌وه زانسته ده‌کا
که چۆن زمان خۆی ده‌گونجێنێ له گه‌ڵ وه‌رگردا له دۆخی جیاوازدا.
توانای ستراتیژیش باسی ئه‌و زانسته ده‌کا که چۆن زمان به باشترین
شێوه به‌کار دێ له دۆخێکی دیاریکراودا بۆ ئه‌وه‌ی که به‌رامبه‌ر به
باشترین شێوه له مه‌به‌ست تێ‌بگا. ئه‌م به‌شه له به‌شه گرنگه‌کانی
زمانه که وا ده‌کا که ئه‌و که‌سه‌ی که فێرده‌بێ هه‌موو
توناییه‌کانی سه‌ره‌وه که ئاماژه‌ی پێکرا بخاته یه‌ک قالبه‌وه و
که‌ڵکیان لێوه‌ربگرێ له کاتی پێوه‌ندیگرتن دا.(Rosander
2005)
روساندیر
توانایی زمان به دوو به‌شی
ژێرخان و سه‌رخان دابه‌ش ده‌کا. ژێرخان ئه‌و به‌شه‌یه که
منداڵ هه‌تا ته‌مه‌نی پێنج هه‌تا شه‌ش ساڵی به ده‌ستی هێناوه، واته
پێش ده‌ست به قووتابخانه کردن. له‌م به‌شه‌دا همبانه‌ی وشه‌ی منداڵ
ده‌گاته هه‌شت هه‌تا ده‌هه‌زار و منداڵ توانای گێرانه‌وه‌ی چیرۆکی
ساده‌ی ده‌بێ. هه‌روه‌ها له‌م به‌شه‌دا منداڵ سیستمی ده‌نگ و به‌شێک
له رێزمانیش فێر ده‌بێ. سه‌رخان ئه‌و به‌شه له زمانه که منداڵ له
قووتابخانه دوای ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵی واته دوای تێپه‌ڕ کردنی قۆناغی
یه‌که‌م، ژێرخان، فێری ده‌بێ. له‌م قۆناغه‌دا قووتابی فێر ده‌بێ که
پێوه‌ندی نێوان ئاخاوتن و نووسین چیه. زمان له‌م قۆناغه‌دا ئاڵۆزتر
ده‌بێ.
(Rosander 2005)
زمان و پێوه‌ندیی کلتور و شوناس
زمان و شوناس پێوه‌ندییه‌کی تۆکمه و نه‌پساوه‌یان به‌یه‌که‌وه
هه‌یه. هه‌روه‌ک ئاماژه‌مان پێ کرد کاری زمان له دیدی پسپۆرانی
زمانه‌وه بۆ بیرکردنه‌وه- فێربوونه. ئه‌م دوو کاره زۆر به‌رچاون.
له کاره‌کانی دیکه‌ی زمان ده‌توانین باسی زمان بۆ ده‌ربرینی شوناس و
کلتور بکه‌ین. منداڵ بۆ ناساندنی بوونی خۆی، له پێوه‌ندی ده‌گه‌ڵ
ئه‌و که‌سانه‌دایه که له ده‌وروبه‌ری ئه‌ون وه‌ک هه‌واڵ، ئه‌ندامانی
بنه‌ماڵه و هه‌تا دوایی. پێوه‌ندیگرتنی منداڵان به یه‌کترییه‌وه له
رێگه‌ی ئه‌و وشانه‌وه
دروست ده‌بی که ئه‌وان ده‌یزانن و له ژیانی رۆژانه‌یاندا به‌کاری
دێنن بۆ ده‌ربرینی هه‌ست و سۆزی خۆیان ، ئه‌مه‌ش وا ده‌کا که هه‌ستی
هاوپه‌یوه‌ندی به هێز بکا له لای منداڵان دا که ئه‌مه له نیازه
سه‌ره‌کییه‌کانی هه‌ر مرۆڤێکه. زمانی هاوبه‌شیش بۆ ده‌ڕبڕینی ئه‌م
هاوپێوه‌ندییه‌یه. فێربوونی زمانێک به واتای فێربوونی کلتوریش دێ.
پێوه‌نی ئێمه له گه‌ڵ یه‌کتری هاوکات له‌رێگای چه‌ندانه هه‌ستی
وه‌ک گوێ گرتن، سه‌یر کردن، تامکردن وهه‌تا دواییه. خودی قسه کردن
له کلتوره جیاکاندا وه‌ک یه‌ک نیه. به واتایه‌کی دیکه مرۆ ناتوانی
کلتور پشت گوێ بخا کاتێ فێری زمانێک ده‌بێ. له‌رێگای زمانه‌وه مرۆ
دیارده کلتورییه‌کان
له وه‌چه‌یه‌که‌وه بۆ وه‌چه‌یه‌کی دیکه ده‌گوازێته‌وه. ویلرۆس
Wellros 1998
له سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌یه که نۆرم و به‌هاکان وا له وجودی ئێمه‌دا
جێگر بوون که ته‌نانه‌ت ئێمه بۆخۆمان هه‌ستی پێی ناکه‌ین که چۆن
ئه‌مانه به‌کار دێنین له رێگه‌ی زمانه‌وه. بۆ وێنه شێوه‌ی قسه
کردن، گاڵته‌کردن له گه‌ڵ یه‌کتری، گوێراگرتن و هه‌تا دوایی له‌و
رێسایانه‌ن که له کلتوری ئیمه‌دا هه‌ن. کاتێ که مرۆ فێری زمانی
دووهه‌م ده‌بی ئه‌م به‌شه له قورسترین به‌شه‌کانه له فێربوونی
زماندا. گونیلا لادبه‌ریی
Gunilla Ladberg
له
کتێبی "زمانی
قووتابخانه و زمانی منداڵ" دا
Skollans språk och Barnets
ده‌نووسێ که جیا له دوو
کاری زمان که پێوه‌ندیگرتن
communication
و فێربوون- بیرکردنه‌وه دوو
لایه‌نی تری شاردراوه‌ی شوناس و کلتور گرینگییه‌کی تایبه‌ت به خۆیان
هه‌یه. به بڕوای ئه‌و زمان و کلتور پێوه‌ندییه‌کی قووڵیان هه‌یه.
شوناس باس له هاوپه‌یوه‌ندی ده‌کا. قسه کردنی منداڵ له گه‌ڵ
ئه‌وانه‌یه که منداڵه‌که
له‌وانه، مه‌به‌ست له رووی زمانی هاوبه‌شه‌ویه. له‌م پیوه‌ندییه‌دا
هه‌ستی هاوپێوه‌ندی بنه‌ره‌تییه. هه‌ستی هاوپێوه‌ندی واده‌کا چۆن
ئێمه هه‌ستی خۆمان ده‌رده‌بڕین.
زمانی
دایک و زمانی
دووهه‌م
هێندێک که‌س زیاتر له یه‌ک
زمانیان هه‌یه. هه‌بوونی دوو زمان یان چه‌ند زمان بۆته دیفاکتۆیه‌ک
له ژیانی هه‌ندێک که‌س دا به بوونی کۆمه‌ڵێک هۆکار. ئه‌و
بنه‌ماڵانه‌ی به هۆی سیاسی، ئابووری، بازرگانی، کۆمه‌ڵایه‌تی یان هه‌ر
هۆیه‌کی دیکه وڵاتی خۆیان به‌جێ دێڵن ده‌چنه وڵاتانی دیکه پێویستیان
به زمانی دیکه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن پێوه‌ندی بگرن له‌گه‌ڵ ئه‌و
کۆمه‌ڵگایانه‌ی سه‌فه‌ریان بۆ کردووه.
فێربوون و په‌ره‌پێدانی زمانی
دایک ئه‌مرۆ له زۆربه‌ی وڵاتان بۆته مافێکی ئینسانی. ته‌نانه‌ت له
وڵاتانی پێشکه‌وتوو و دێموکرات‌دا خوێندنی زمانی دایک بۆ ئه‌و
منداڵانه‌ی که دایک یان باوکیان زمانێکی دیکه‌ی هه‌یه داندراوه.
هه‌روه‌ک ده‌زانین که گه‌شه‌کردنی زمانی دایک هه‌ر له‌سه‌ره‌تایی له
دایک بوونه‌وه رووده‌دا و ته‌نیا قووتابخانه نیه که ده‌بێته هۆی
گه‌شه‌ی زمان. ئه‌گه‌رچی قووتابخانه رۆڵێکی گرنگ و سه‌ره‌کی هه‌یه
له پێشخستنی زمان دا به‌ڵام بناخه‌ی ئه‌م زمانه له منداڵ‌دا له پێش
قووتابخانه داده‌ندرێ. ئه‌وه‌ی من هه‌تا ئێستا خوێندوومه‌ته‌وه
بابه‌ت و لێکۆڵینه‌وه‌ی وا
به‌رچاو ناکه‌وێ له لای ئێمه که له دۆخی ئه‌م منداڵانه
بکۆڵێته‌وه که تووشی دۆخی دوو زمانی ده‌بنه‌وه. له‌به‌ر نه‌بوونی
لێکۆڵینه‌وه ئێمه هاتا ئێستا نازانین که چه‌ند له سه‌دی منداڵانی
ئێمه دێنه ناو پرۆسه‌کانی فێربوونه‌وه، دیاره به له‌به‌رچاو گرتنی
سیستمی خوێندن که له ئێران هه‌یه که نه‌ک هه‌ر هێستاش له‌سه‌ر
بنه‌مای کۆن ده‌ڕوا به‌ڵکوو زۆر کۆنه‌په‌ره‌ستانه کراوه. ئێمه
نازانین که له پڕگۆڕینی زمان چ کاردانه‌وه‌یه‌کی هه‌یه له سه‌ر
فێربوون. نازانین که شوناسی منداڵ له‌م دۆخه‌دا چی به‌سه‌ردێ.
و گه‌لی پرسیار دیکه.
لیندبه‌ریLindberg
2004
ده‌ڵێ لێکۆله‌رانی زمان
جیاوازی داده‌نێن له نێوان زمانی یه‌که‌م و زمانی دووهه‌م. دیاره
لێره‌دا مه‌به‌ست له زمانی یه‌که‌م زمانی دایک و زمانی دووهه‌م ئه‌و
زمانه‌یه که دوای زمانی دایک ئێمه فێری ده‌بین.
جیاوازی له بۆچووندا له
سه‌ر ئه‌وه‌یه که له چ ته‌مه‌نێکدا منداڵ یان گه‌وره ده‌که‌وێته
ناو ئه‌و دۆخه‌ی که ناچار ده‌بێ زمانی دووهه‌م فێربێ. لیندبه‌ری پێی
وایه که له ته‌منی سێ ساڵیه‌وه یه‌ک یان چه‌ند زمانی دیکه له
مێشکی ئیمه‌دا جێگیر ده‌بێ. ئه‌و زمانه‌ی که له‌دوای ته‌مه‌نی سێ
ساڵییه‌وه ئێمه فێری ده‌بین به زمانی دووهه‌م داده‌نێ. نۆربی
و هۆکانسۆن
Norrby & Håkansson 2007
پێان وایه که ئه‌و
منداڵانه‌ی که دایک و باوکی جیا له سویدییان هه‌یه و له وڵاتی سوید
له‌دایک ده‌بن زه‌حمه‌ته جیاوازی بکرێ له نێوان زمانی یه‌که‌م و
دووهه‌میاندا. یه‌کێک له جیاوازییه‌کانی دیکه‌ی زمانی یه‌که‌م یان
دایک و زمانی دووهه‌م فێربوونی زمانه. زۆر لێکۆله‌ر پێیان وایه که
ئه‌م منداڵانه دوو زمانی یه‌که‌میان هه‌یه. ئه‌و که‌سه‌ی که زمانی
یه‌که‌م فێرده‌بی به جیاوازییه‌کی که‌مه‌وه به له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی
کۆمه‌ڵایه‌تی زمانێکی باش فێرده‌بێ. به‌ڵام مرۆ ناگاته هه‌مان ئاست
کاتێ زمانی دووهه‌م فێر ده‌بێ. له‌م باره‌یه‌وه لیندبه‌ری باسی
کۆمه‌ڵیک فاکت ده‌کا
سه‌باره‌ت به فێربوونی زمانی دووهه‌م. یه‌کێ له فاکته‌کان باسی ئه‌و
ته‌مه‌نه‌یه که فێربوونی زمانی دووهه‌م تێی دا ده‌ست پێده‌کا.
ته‌مه‌نی مه‌زه‌نده‌کراو بۆ فێربوونی زمانی دووهه‌م له نێوان هه‌شت و
یازده‌ساڵی دایه. له‌م ته‌مه‌ندا قووتابی بناخه‌کانی زمانی دایکی
داڕشتوه و ده‌توانێ به شیوه‌یه‌کی گشتی بنووسی و بخوێنێته‌وه. له
کاتی فێربوونی زمانی یه‌که‌م دا
ناسین،
cognition
پرۆسه‌ی گه‌شه‌ستاندی زانیاری و تێگه‌یشتن له مێشک دا،
به شێوه‌یه‌کی گشتی هاوته‌ریب ده‌بێ له گه‌ڵ گه‌شه‌ی زمان که ئه‌مه
له کاتی فێربوونی زمانی دووهه‌م دا به‌م جۆره نیه. له کاتی
فێربوونی زمانی دووهه‌م دا گه‌شه‌ی ناسین و گه‌شه‌ی زمان هه‌مان پرۆسه
ناپێون. گه‌شه‌ی ناسین له کاتی فێربوونی زمانی دووهه‌م دا رێگای خۆی
بریوه و پێگه‌یشتوه، که هه‌روه‌ک باسمان کرد ئه‌مه له کاتی
فێربوونی زمانی یه‌که‌م‌دا به‌یه‌که‌وه رووده‌دا. له‌م دۆخه‌دایه که
ده‌بێ جیاوازی بکرێ له نێوان ته‌مه‌نی گه‌شه‌ی ناسین و گه‌شه‌ی زمانی
ئه‌و که‌سه‌ی که فێری زمانی یه‌که‌م و دووهه‌م
ده‌بێ.
Rosander 2005))
ئه‌نجام
دیاره لێکۆڵینه‌وه زۆر کراوه له سه‌ر ئه‌و منداڵانه‌ی زمانی
یه‌که‌م و دووهه‌م فێرده‌بن. لێکۆڵینه‌وه‌کان له زۆر بوار دا کراون
له قۆناغه جیا جیا کانی فێربوونی زمانی یه‌که‌م و دووهه‌م دا.
ئه‌وه‌ی ئاشکاریه ئه‌وه‌یه که زمانی یه‌که‌م ده‌ورێکی گرینگی هه‌یه
له فێربووندا. هه‌روه‌ک ئاماژه کرا به هۆی زمانه‌وه منداڵ
بیرده‌کاته‌وه، لێکده‌داته‌وه و زانیاری نوێ فێرده‌بێ. زمانی دایک
یارمه‌تیده‌رێکه بۆ
فێربوونی زمانی دیکه، ناسینی کۆمه‌ڵگای دیکه و هه‌تا دوایی. له وڵاتی
ئێران منداڵی کورد قۆناغی یه‌که‌می فێربوونی زمان هه‌تا راده‌یه‌ک
سروشتی فێرده‌بێ له دایک و باوک و ده‌وروبه‌وریه‌وه. به‌ڵام کاتێ
منداڵ پێده‌نێته قووتابخانه و قۆناغی دووهه‌می فێربوونی زمانه‌وه که
له‌م قۆناغه‌دا منداڵ پێوه‌ندی نێوان زمانی ئاخاوتن و نووسین فێرده‌بێ
ئه‌م ره‌وته ده‌گۆردرێ. لێره‌دا منداڵ هێشتا پێی نه‌ناوه‌ته قۆناغی
نووسینی زمانی یه‌که‌م که ده‌ست ده‌کا به خوێندنی زمانێکی دیکه به
بێ پێشینه‌یه‌کی ئه‌وتۆ. به واتایه‌کی دیکه منداڵ به بێ ئه‌وه‌ی که
هاتبێته ناو پرۆسه‌ی نووسینه‌وه له زمانه‌که‌ی خۆی ده‌ست ده‌کا به
نوسین و خوێندنی زمانێکی دیکه. ئه‌و زمانه‌ی که ده‌ستی پێده‌کا له
قۆناغی دووهه‌می زمانه واته سه‌رخانه. لێره‌دایه که منداڵ تووشی
سه‌رلێشێواوی ده‌بێ. به رای من له‌م قۆناغه‌دا گه‌ڵێ له منداڵانی
ئێمه له خوێندن وه‌دوا ده‌که‌ون. هۆکه‌ش هه‌ر وه‌ک له سه‌ره‌وه
ئاماژه‌م پێ‌کرد ئه‌وه‌یه که منداڵ شتێکی ئوتۆ له‌و زمانه‌ی که
ده‌ستی پێکردوه نازانێ. دیاره ده‌بێ ئاماژه به‌وه‌ش بکه‌م که
ئه‌گه‌ر هاتبا و ئه‌و منداڵه‌ی که زمانی دووهه‌م ده‌ست پێده‌کا هاوکات
زمانی خۆشی له قووتابخانه درێژه پێدابا له‌م حاڵه‌ته‌دا منداڵ زۆر
باشتر فێری زمانی دووهه‌م ده‌بوو ئه‌وه سه‌ره‌رای ئه‌وه که زمانی
یه‌که‌میشی وه‌ک ئامرازێکی به‌کار بۆ فێربوون به‌کاردێنا. گرفت
لێره‌دا به لای منه‌وه ئه‌وه‌یه که منداڵانی ئیمه له به‌شێک له
پرۆسه‌ی فێربوونی زمانی دایکی خۆیان داده‌برێن و ده‌ست ده‌که‌ن به
خوێندنی زمانێکی دیکه. ده‌نا زۆربه‌ی منداڵان هه رله ته‌مه‌نی شه‌ش
و حه‌وت ساڵییه‌وه ده‌ست ده‌که‌ن به فێربوون و خوێندنی زمانی
دووهه‌م.
هه‌ر وه‌ک ئاماژه‌ی پێکرا له کاتی فێربوونی زمانی یه‌که‌م دا پرۆسه‌ی
ناسین و گه‌شه‌ی زمان هاوکاتن که ئه‌م پرۆسه‌یه له کاتی فێربوونی
زمانی دووهه‌م دا ئاڵۆزه و ئاوا سروشتی نیه. سه‌ره‌رای ئه‌مه‌ش
منداڵیک که ده‌یهه‌وێ فێری زمانی دووهه‌م ببێ و له پرۆسه‌ی دووهه‌می
فێربوونی زمانی خۆیدا سه‌رخان داده‌بڕێ ئاساییه که ناسرووشتی بونێک و
ئاڵۆزییه‌ک دێته سه‌ر رێگای. به‌رای من له‌م دۆخه‌دایه که گه‌شه‌ی
زمانی، منداڵ له فێربوون دوا ده‌خا. دیاره منداڵان له ئێران که به
زمانی خۆیان ناخوێنن فێری زمانی فارسی ده‌بن له قووتابخانه و
ده‌گه‌نه ئاستێکی باشیش له فێربوونی زمانی فارسی‌دا. ئه‌وه‌ی من
لێره ده‌مهه‌وێ بیڵێم ئه‌وه‌یه که منداڵ که زمانی دایکی فارسی نیه
له ته‌مه‌نی شه‌ش و حه‌وت ساڵی که ده‌یه‌وێ بچێ بۆ قووتابخانه
دابرانێک له گه‌شه‌ی زمانی دا رووده‌دا که ئه‌مه کار دکاته سه‌ر
فێربوون. بۆچوونی من له تیۆرییه‌کانی زمانه و ئه‌و ئه‌زموونه‌یه که
خۆم وه‌ک که‌سێک
ئه‌زموونم کردوه و بینیومه. ئه‌وه‌ی که لێره جه‌ختی له سه‌ر
ده‌کرێ ئه‌وه‌یه که منداڵ له‌م حاڵه‌ته‌ی که باسم کرد ناتوانێ کاری
زمان که تێگه‌یاندن و لێتێگه‌یشتن به به‌رامبه‌ره‌که‌ی به باشی
رابگه‌یه‌نێ که فره بنه‌ره‌تین بۆ ئه‌وه‌ی که منداڵ بتوانی ته‌عبیر
له هه‌ست و بۆچوونه‌کانی خۆی بکا.
باسێکی دیکه له‌م پێوه‌ندییه‌دا بابه‌تی شوناس و کلتوره. بابه‌تی
شوناس و کلتور و کاره‌کانی دیکه‌ی زمان، پێوه‌ندیگرتن و فێربوون،
ئه‌وه‌نده ده‌چنه ناو سنوره‌کانی یه‌کتره‌وه که لێک جیا
کردنه‌وه‌یان کارێکی زه‌حمه‌ته. به تایبه‌تی باسی شوناس و
پێوه‌ندیگرتن و فێربوون. شوناس جیا له باسی هاوزمانی و هاوخوێنی جه‌خت
کردنه له سه‌ر ناساندی خود، یان به واتایه‌کی دیکه ده‌ربرینی بیری
تۆ که لێره‌دا ئێمه ده‌چینه سنووری پێوه‌ندیگرتنه‌وه و پاشان
فێربوون. منداڵ له‌م ته‌مه‌نه‌ی که باسم کرد ناتوانێ به‌مجۆره‌ی که
ده‌بێ ببێ ته‌عبیر له بیر‌و بۆچوونه‌کانی خۆی بکا به زمانی دووهه‌م
له قووتابخانه‌دا. هه‌ر بۆیه دووباره له دۆخه‌شدا دابڕان یان
ئاڵۆزییه‌ک دێته پێش که وا ده‌کا منداڵ نه‌توانێ به زمانی دووهه‌م
هه‌ست و بۆچوونی خۆی له قووتابخانه و له کاتی فێربووندا ده‌رببڕێ.
به‌رای من منداڵ له‌م حاڵه‌ته‌دا قۆناغیکی سه‌خت تێپه‌ڕ ده‌کا هه‌تا
فێری زمانی فارسی ده‌بێ. و له‌م ماوه‌یه‌دا هه‌تا فێری ئه‌م زمانه
ده‌بێ تووشی دابرانێک ده‌بێ که ده‌کرێ جاری وایه به نرخی گران بۆی
ته‌واو بێ. دیاره به بوونی تێڤێ و به‌رنامه‌ی منداڵان و گوێ گرتن له
گۆرانی فارسی و کۆمه‌ڵێک شتی دیکه که بوونه به‌شیک له ژیانی
منداڵان منداڵ هه‌تا راده‌یه‌ک بناخه‌کانی ئه‌م زمانه‌شی لای خۆی
داڕشتوه. به‌ڵام دوباره من پێداده‌گرمه‌وه که ئه‌مه ناکرێ
به‌راورد بکرێ له گه‌ڵ زمانی دایک دا به تایبه‌تی له‌و ته‌مه‌نه‌ی
که باسمان کرد.
کۆتایی ئه‌م وتاره ده‌کرێ سه‌ره‌تای کار کردن بێ له سه‌ر ئه‌و دۆخه‌ی
که باسم کرد له سه‌ر منداڵی دوو زمان له لای ئێمه. له کۆتایی دا
ده‌مهه‌وێ بڵێم که
زمانی دووهه‌م یان بوونی چه‌ند زمان له دنیای ئه‌مرۆدا وه‌ک هه‌وایه
بۆ هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک که بیهه‌وێ پێشکه‌وێ. ئێمه ناتوانین خۆمان
بگه‌یننیینه ئاستێکی باش ئه‌گه‌ر منداڵه‌کانمان چه‌ند زمانه نه‌بن.
چه‌ندزمانی ماوه ده‌دا به ئێمه که له رێگای زمانه‌وه خێرا بابه‌ت
و لێکۆلینه‌وه‌کان بخوێنینه‌وه و که‌ڵکیان لێ وه‌ربگرین. بوونی چه‌ند
زمان له سیستمی خوێندن
دا ئه‌وه‌نده فاکته‌رێکی گرنگه بۆ پێشکه‌وتنی وڵاتان که میلله‌تانی
پێشکه‌وتوو سه‌ر‌مایه‌یه‌کی زۆری بۆ ته‌رخان ده‌که‌ن.
سه‌رچاوه‌کان به زمانی سویدی
-
Bjar, L. & Liberg, C. (2003). Språk i sitt sammanhang. L. Bjar &
C. Liberg. (red.). Barn
utvecklar sitt språk.
(s.17-27). Lund: Studentlitteratur.
-
Ladberg, G. (2004). Skolans språk och barnets - att undervisa
barn från språkliga
minoriteter.
Lund: Studentlitteratur.
-
Lindberg, I. (2004). Andraspråksresan. Folkuniversitetet.
-
Norrby, C. & Håkansson, G. (2007). Språkinlärning och
användning - svenska som
andraspråk i och utanför Sverige.
Lund: Studentlitteratur.
-
Wellros, Seija. (1998). Språk, kultur och social identitet.
Lund: Studentlitteratur.
|