|
بۆ ئه‌وه‌ی ریتمی دنیای هێمنانه‌ی ئێوه نه‌شێوێنم، ناچارم له
ناخی خۆمه‌وه، زۆر به
كپی، خامۆشانه، ته‌نانه‌ت له
ده‌ره‌وه‌ی دنیای ده‌نگه‌كان، بڵێم: ئه‌م كاته‌تان باش؟!...
ده‌شزانم گه‌وره‌ترین گرفتی ئێمه له‌وه‌دایه هیچ كاتێكمان نییه باش
بێت، نه‌شیاوه باشی له
ساته‌وه‌خته‌كانی ئه‌م زه‌مه‌نه‌دا ببینینه‌وه.
دوا نامه‌تان زۆر كاری تێ‌كردم و ویستم له
ڕێی ئه‌م نامه‌یه‌وه بگه‌ینه یه‌ك و پێكه‌وه رێگه‌ی سه‌فه‌رێكی
سه‌یر و سه‌مه‌ره بگرینه به‌ر، به‌ڵام سه‌فه‌ر بۆ كوێ؟!...
با وا
دانێین له
ڕێی خه‌یاڵ و وێنه زه‌ینییه‌كانمانه‌وه سه‌ره‌تا ده‌گه‌ینه لای "
ئه‌میل سیۆران"، ئه‌و نووسه‌ره سه‌یره‌ی كه
ده‌ڵێت:" من ماكبێسم".. دیاره له‌خۆڕا وا ناڵێت و وه‌ك خۆی
ده‌ڵێت:"من خۆم به‌ماكبێس به‌راورد ده‌كه‌م هه‌رچه‌نده كه‌سم
نه‌كوشتوه؟!.. به‌ڵام له‌ناوه‌وه هه‌ڵگری هه‌مان ئه‌و چه‌شنه
ژیانه‌م كه ئه‌و تێیدا ژیاوه
و ئه‌وه‌ی كه ئه‌و گوتویه‌تی منیش ده‌توانم بڵێم". ئه‌م نووسه‌ره
ده‌ستبه‌رداری زمانی زگماكی خۆی بوو له
نووسیندا
و ده‌ستیدایه نووسین به‌زمانی فه‌ڕه‌نسی، وه‌ك ده‌ڵێت: "نووسین
به‌زمانێكی بیانی ئازادبوونه، رزگاربوونه له‌ڕابردوو".
دیاره ئه‌وه‌ی كه
ده‌مانكوژێت، یاده‌وه‌ریی و ساته‌وه‌خته‌كانی رابردووه به
هه‌موو شێوه
و شكڵه‌كانییه‌وه، به
هه‌موو ده‌نگ و سه‌دا
و وێنه
و دیمه‌نه‌كانییه‌وه، چونكه رابردوو هه‌میشه ئه‌و شوێنه‌یه، ئه‌و
زه‌مه‌نه‌یه كه
ئێمه تێیدا دۆڕاوین، چونكه ئیدی ئه‌و شوێن و زه‌مه‌نانه‌مان له
ده‌ستداو له
ده‌ستدانی شوێن و زه‌مه‌نیش یه‌كێكه له
كاره‌ساته گه‌وره‌كان.. ئیدی هێدی هێدی به
ته‌مه‌نتر و به
ته‌مه‌نتر ده‌بین و له‌ویش موسیبه‌ت تر مه‌رگه، مه‌رگێك كه
ناخۆشترین ساتی بۆگه‌نكردنمانه، چوونه ژێر گڵ و راكشانی
ئه‌به‌دیمانه، نه‌بینین و نه‌بیستن و هه‌ستنه‌كردن و له‌ده‌ستدانی
هه‌موو شته‌كانمانه.. ئیدی بۆ هه‌ین و ئاسته‌مه كه‌س له
حیكمه‌تی بوونمان حاڵی بێت، وه‌ك سارتر ده‌ڵێت:"هیچ مانایه‌ك
له‌وه‌دا
نییه كه
بژین و پاشان بمرین؟!"..
بێگومان له‌م دنیایه‌دا گه‌ڕان به‌شوێن هیوادا زه‌یفێكی گه‌وره‌یه،
خۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنێكی بێوێنه‌یه، ئێمه به‌ته‌واوی نغرۆی
عه‌به‌سێكین كه
ناوی ژیانه.
بابچینه‌وه بۆ لای "ئه‌میل سیۆران"، ئه‌م نووسه‌ره له
ماوه‌یه‌كی ژیانیدا كاتێك له
شوێنێكدا داده‌نیشت كورسییه‌كیشی بۆ"شكسپیر" داده‌نا
و چاوه‌ڕێی هاتنی ده‌كرد، ته‌نانه‌ت جارێكیان به‌گژ براده‌رێكی
خۆیدا چۆبووه كه‌ویستبووی له
سه‌ر ئه‌و كورسییه دابنیشێت، كه
تایبه‌ته به"شكسپیر"، ته‌نانه‌ت به‌تووڕه‌یییه
و گوتبووی:" تۆ شكسپیری؟!".
ره‌نگه هه‌بێت پێی وابێت كه
له‌وانه‌یه ئه‌و پیاوه شێت بووبێت، به‌ڵام ئه‌و زاته یه‌كێكه له
بیرمه‌نده به‌تواناكان و ئه‌وه‌ی كه
كردوویه‌تی ته‌نها له‌وه‌وه‌یه كه
ئه‌و كه‌سێكی یاخییه
و قایل نییه به‌هیچ پێودانگێكی ته‌قلیدی و ئه‌مه‌ش له
بونیادی پسكیۆلۆژی ئه‌و پیاوه‌دا مه‌وجوده
و له‌یه‌كه‌مین كتێبیدا به‌چه‌شنێك هێرشی كرده سه‌ر مه‌سیحییه‌ت، كه
سه‌ره‌تا به
ئاسته‌م پاش ره‌فزكردنی كتیبه‌كه‌ی له
لایه‌ن ده‌زگاكانی بڵاوكردنه‌وه‌وه، شوێنێكی چنگ كه‌وت بۆی چاپ
بكات، له
كتێبه‌كه‌یدا باس له
زۆر شت ده‌كات له
هه‌موویان سه‌یرتر باسكردنێتی له
حه‌زی خۆی بۆ له
باوه‌شگرتنی راهیبه‌كان و زۆر شتی تر كه
كه‌م كه‌س هه‌ن بتوانن خۆیانی لێبده‌ن، به‌تایبه‌ت كه
خودی ئه‌و له‌خێزانێكی ئایین په‌ره‌وه‌ری مه‌سیحیدا گه‌وره‌بووه،
به‌ڵام هیچ كاتێك به
یه‌قینه‌وه نه‌یڕوانیوه‌ته ئه‌وه‌ی كه
له
باره‌ی ئایینه‌وه ده‌گێڕدرێته‌وه.
هه‌وڵدانی به‌رده‌واممان بۆ ئازادبوون، وته‌یه‌كی "بودا"م
بیرده‌خاته‌وه كه‌ده‌ڵێت:" ئازادبوونی ته‌واو به‌واتای ئازادبوون
له‌هه‌موو رزگاركاران دێت".
ئێمه له
نێو بێده‌نگییه‌كی فیساگۆریی زۆر سامناكدا ده‌ژین، له
زه‌مه‌نی كوژران و له
خاچدانی خه‌یاڵ و میسۆبییه‌تدا ده‌ژین.. ناچارین بڕوانینه
هه‌لوه‌سه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی له
دنیا تێناگه‌ن، ئه‌گه‌ر خه‌ون بینینمان سه‌ره‌تای وه‌ئاگاهاتنه‌وه‌مان
بێت، ئه‌وه شوێنێك نه‌ماوه خه‌ونی تێدا ببینین، هه‌وڵدانی ئێمه بۆ
نزیك بوونه‌وه له‌و مه‌جهوله‌ی كه
ده‌مانه‌وێت، گوته‌یه‌كی غه‌زالی- یم بیرده‌خاته‌وه كه‌ده‌ڵێت:
"له‌دوای هه‌موو نزیكییه‌كه‌وه نزیكییه‌كی تر هه‌یه، گه‌یشتنه دوا
پله‌كانی نزیكیش مه‌حاڵه".
سه‌باره‌ت به‌زۆرێك له
تێكست و نووسینه جددییه‌كان، ئه‌گه‌ر له
سه‌ره‌تاشدا وه‌ك گه‌مه‌یه‌ك هاتبێتنه پێش چاو، به‌ڵام ره‌نگه
دواجار ده‌رئه‌نجامی ئه‌و گه‌مه‌یه بۆ نووسه‌ره‌كه‌ی زۆر تراژیدیی
بووبێت، ده‌سه‌ڵاتدارێكی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك مه‌غۆلی مته‌سه‌وفی
وه‌ك"دارا" كاتێك كتێبی "به‌یه‌كگه‌یشتنی موحیته‌ین" ی نووسی و له
دوو توێی كتێبه‌كه‌یدا داوای یه‌كبوونی ئایینه‌كانی كرد
و گوتی له
بنه‌ڕه‌تدا هیندۆسییه‌ت و ئیسلامییه‌ت یه‌كن، نه‌یده‌زانی هه‌ر
خودی"ئۆرانزیپ" ی برای خۆی كه كه‌سێكی سه‌له‌فیی ئیسلامی
بووه، له
سه‌ر ئه‌و كتێبه ده‌یكوژێت و پێش كوشتنیشی بۆ ریسواكردن و
ره‌جمكردنی به
ڕووت و قووتی له
سه‌ر فیلێك به
نێو شاردا ده‌گێڕێت.
پێوه‌ندی نووسین و خوێن رژان پێناچێت چاره‌سه‌رێكی هه‌بێت،
به‌تایبه‌ت له‌مڕۆیه‌كدا كه
زه‌مه‌نی باڵاده‌ستبوونی "فه‌نه‌تیك"ه‌كه‌كانه، وه‌ك "پیركینیسۆن"
ده‌ڵێت:
"فه‌نه‌تیك دۆگماتیكه، فه‌نه‌تیك- كه‌كان تیۆریی و ئایدیۆلۆژیا و
بیر‌و بۆچوونی خۆیان پێ راسته.. ئه‌وانه جاهیلن".
ئیدی له
نێو جه‌هلی چه‌ندینی وه‌ك ئه‌واندا هه‌ین و ده‌ژین، نووسین یه‌كێكه
له‌و نهێنییانه‌ی كه
سانا لێی حاڵی نابین و ره‌نگه نه‌زانین بۆ ده‌نووسین؟!.. گه‌رچی
هه‌ن ده‌زانن بۆ ده‌نووسن، وه‌ك ئه‌م نووسه‌ره ته‌قلیدییه
مه‌غریبییه‌ی كه‌ناوی
"سه‌عید ئاحبات"ه و سه‌باره‌ت به‌كرده‌ی نووسین ده‌ڵێت:
"نووسین له‌به‌رانبه‌ردا خۆشه‌ویستی خه‌ڵكیت پێده‌به‌خشێت، ده‌بێته
مایه‌ی زیاد بوونی هاوڕێكانت و جوانی نووسینیش له‌مه‌دایه"..
ده‌بێت چه‌ند نووسه‌ری ئاوا لای خۆمان هه‌بن و ئاوا له‌نووسین حاڵی
بووبێتن؟!.. ئه‌مه ته‌نها تێڕوانینی " سه‌عید ئاحبات" نییه، هه‌ن
گه‌رچی ده‌رینابڕن، به‌ڵام نووسین هۆكارێكه بۆ گه‌یشتنه ئامانج و
ده‌سكه‌وتێكی شه‌خسی، یان ته‌نها هۆبیی و هه‌وڵدانه بۆ شوێن
داگیركردن، هه‌وڵدانه بۆ بوونه ناو و زۆر شتی تر.. دیاره ئێوه‌ش
پێتان وایه تێڕوانینێكی ئاوا بۆ نووسین، سه‌قه‌ت و نوقسان و
ئیفلیجه، به‌و پێیه‌ش ناشیرینه وه‌ك هه‌ر ناشیرینییه‌كی دیكه‌ی
ئه‌م دنیایه.
"خوان رۆلفۆ" بۆچوونێكی جوانی سه‌باره‌ت به‌خۆی هه‌یه،
ده‌ڵێت:"زۆرجار وابیر ده‌كه‌مه‌وه كه‌من نیم؟!".. ئه‌م نووسه‌ره پاش
نووسینی"كۆردیلیرا"، كاتێك زانی ئه‌و جددیه‌ته‌ی تێدا نییه كه
ئه‌و مه‌به‌ستییه‌تی و به
تێڕوانینی خۆی جوان نییه، تێكسته‌كه‌ی دڕاند و ئیدی زانی له
به‌رده‌م ده‌ركه‌یه‌كی كڵۆم دراودایه
و چیدی هیچی دیكه‌شی نه‌نووسی. به‌ڵام لای ئێمه گرنگ نییه
نووسه‌ر چی ده‌نووسێت؟!.. گرنگ ئه‌وه‌یه تا دوا نه‌فه‌سی ژیانی
به‌رده‌وام بێت و ئیدامه به‌ناوی خۆی بدات، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده
به‌ڵكو شه‌ڕ له
سه‌ر پێشه‌نگێتی خۆشی بكات و هیچ كاتێكیش ئاماده نه‌بێت له
سه‌ر ئه‌و عه‌رشه وه‌همییه‌ی كه
ئه‌و پێی وایه ته‌نها خۆی بۆی هه‌یه له
سه‌ری دابنیشێت بێته خواره‌وه. هه‌وڵدانی میكاڤیلییانه بۆ
پاراستنی ناو، نه‌رجسیه‌ت تێپه‌ڕده‌كات.. كه‌سێك ئه‌گه‌ر
جدیه‌تییه‌كی هه‌بووبێت له
نووسیندا، ئه‌وه باش ده‌زانێت ده‌بێت له
ڕۆژگارێكدا بۆخۆی رابوه‌ستێت، نه‌ك پاش خڵه‌فانیشی هه‌ر به‌رده‌وام
بێت؟!.
له
كاتێكدا سه‌رقاڵی نووسینی نیمچه یان هاوشێوه نامه‌كه‌م گوێشم له
سترانێكی " باربارا كارلۆتی" یه، یه‌كێكه له‌و سترانبێژه
فه‌ڕه‌نساییانه‌ی حه‌زم به
گوێبیستی ده‌نگێتی، ئه‌م هونه‌رمه‌نده پێش ئه‌وه‌ی هۆنراوه‌ی
گۆرانییه‌كانی بنووسێته‌وه
و دواتریش ئاوازیان بۆ دابنێت، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی بیرۆكه‌كه‌ی
به‌خه‌یاڵدا هات سه‌رقاڵی نیگاركێشان ده‌بێت و پاشان هه‌ر خودی ئه‌و
نیگارانه ده‌كاته سه‌ره‌تای ئه‌وه‌ی كه
دواتر لای ئه‌و ده‌بێته گۆرانی، ئه‌م جۆره جدییه‌ته له
كاركردندا سه‌رسامم ده‌كات..
ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێم هه‌ر وه‌ك چۆن پاش ته‌واو بوونی
گۆرانییه‌كانی"باربارا كارلۆتی" هیچ هه‌ست ناكه‌م كه
ته‌واو بووه، ئاواش پاش ته‌وابوونی ئه‌م هاوشێوه‌ی نامه‌یه، یان
نیمچه نامه‌یه، هه‌ست ناكه‌م ته‌واو بووه، راستیه‌كه‌ی
بیركردنه‌وه له
ته‌واو بوون نیگه‌رانم ده‌كات، بۆیه وایداده‌نێم كه
ئه‌مه یه‌كه‌مین به‌شی نیمچه نامه
و هاوشێوه نامه‌یه‌كی درێژه
و من له‌مڕۆدا هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م پێنووسرا، به‌هیوای به‌رده‌وام بوون و
پێك گه‌یشتنه‌وه‌یه‌كی دیكه له
گه‌ڵ ئه‌م كۆپله شیعرییه‌ی "بیكیت"دا جێت ده‌هێڵم:
"بچۆره ئه‌وێ و كۆتایی بێنه
به‌ڕۆژێكی خۆش
له‌وێ تا ئه‌م كاته‌ش نه‌بووه
هێنده‌ی كه
بگوترێت
له
كوێ ببێت، باببێت؟!
چ كاتێك بێت، باببێت؟!"
هه‌رده‌م ئازیزن
یوسف عیزه‌دین
|