|
نارین محه‌مه‌دی
Narin.kurd@gmail.com
یه‌كه‌م ئه‌ركی نووسه‌ر كه باسی راسته‌قینه بكات
نه‌ك بۆچوونه‌كانی خۆی بنوێنێ. ئه‌و ده‌بێت خۆی له
هاوده‌ستی له‌گه‌ڵ درۆ و ئاگاداری نادروسته‌كان
بپارێزێت. وێژه ده‌ربڕینی جیاوازیه‌كان و
ناته‌باییه‌كانه له به‌رانبه‌ر ده‌نگه
كه‌مترخه‌مه‌كان. ئه‌ركی نووسه‌ر ئه‌وه‌یه كه
باوه‌ڕهێنان به هه‌وڵی دزانی زه‌ین پووچه‌ڵ
بكاته‌وه. ئه‌ركی ئه‌و ئه‌وه‌یه كه ئێمه مه‌جبور
بكات جیهان به‌و شێوه كه هه‌یه
ببینین. یانی پڕاوپڕ له خواسته‌كان، رۆڵ و ئه‌زموونه
جیاوازه‌كان.
نزیكه‌ی دوو ساڵ پاش كۆچی دوایی سووزان سانتاگ، كار و
كه‌سایه‌تی ئه‌و به‌رده‌وام جیگای سه‌رنج و لێدوانه
جیاوازه‌كانه. سانتاگ نه ته‌نیا به ته‌واو ماناوه
كه‌سایه‌تیه‌كی جیهانی و سه‌رده‌مه به‌ڵكوو به‌رزتر
له‌وه خۆی "دیارده"یه‌ك بوو. دیارده‌یه‌كی
سه‌رنجڕاكێش،خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی و جیگای رێز و له
هه‌مان حاڵیش‌دا ناته‌با و شپرزه‌كه‌ر بوو؛ كه بۆ
دروست بوونی ئه‌وه تایبه‌تمه‌ندیگه‌لێكی جیاواز
ده‌بێت له كه‌سێكدا كۆ بێته‌وه. ئه‌و له درێژه‌ی
حه‌فتاویه‌ك ساڵ ته‌مه‌نیدا به ئاماده‌بوونی له
به‌شه جیاجیاكانی كولتووری، هونه‌ری و كۆمه‌ڵایه‌تی،
توانی هه‌ستێكی نوێ له كۆمه‌ڵگای ئه‌مریكی و ئه‌رووپی
بێنێته جۆش كه ئه‌وه بوو به هۆی ئه‌وه‌ی ببێت به
یه‌كێك له رۆشنبیره به‌رچاوه‌كانی ئه‌م چوار
ده‌یه‌ی كۆتایی. سانتاگ له ئاسه‌واره‌كانیدا كه بۆ
سه‌ر سی و دوو زمان وه‌رگێڕدراونه‌ته‌وه، میراتی
جیهانی رۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندانی سه‌رده‌م و
وه‌چه‌كانی پێشووی وه‌ك بایه‌خه جێگیره ئینسانیه‌كان
پاراستووه و رێزی لێگرتووه، و به تێڕوانین و
كه‌سایه‌تی تایبه‌تی خۆی، رۆح و مانایه‌كی نوێی به‌م
چه‌مكانه به‌خشی. ئه‌و به‌رده‌وام ده‌رباره‌ی ژیانی
ئازادی زه‌ین، پێویستی خوێندن و نووسین بۆ مرۆڤی كامڵ
بوون، به‌ره‌نگاری كرد و بڕوای وا بوو كه نووسه‌ر
ده‌بێت سه‌رنجی هه‌موو ئه‌و شتانه بدات که له
ده‌وروبه‌ری رووده‌دات.
ئه‌و شته‌ی كه ده‌رباره‌ی سووزان سانتاگ ئه‌مه‌یه
كه ئه‌و به ناوی "سووزان رۆزێنبلات" له 16ی
ژانڤیه‌ی 1933 له شاری نیۆیۆرك له دایك بووه. كاتێك
كه سووزان پێنج ساڵان بوو باوكی "جه‌ك رۆزێنبلات" كه
بازرگانێكی جوو بوو، به هۆی نه‌خۆشی باریكه له
وڵاتی چین كۆچی دوایی كرد. دایكی "میڵدیرد جێكۆبسوون"
پاش مه‌رگی هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ "ناتان سانتاگ"
زه‌ماوه‌ند ده‌كات و سووزان و جوودیه‌ت نازناوی
باوه‌پیاره‌یان كه ئه‌مریكیه‌كی لیتڤانیه‌یی بوو
وه‌رده‌گرن. سووزان سانتاگ قۆناخی منداڵی خۆی له
تاكسێن ئاریزۆنا تێپه‌ڕ ده‌كات. له ته‌مه‌نی سێ
ساڵانه‌وه ده‌ستی به خوێندن كرد و له پانزه
ساڵاندا دواناوه‌ندی له لۆس ئه‌نجلێس ته‌وا ده‌كات و
له پۆله‌كانی زانكۆی بێركلی كالیفۆرنیا به‌شداری
ده‌كات. له ته‌مه‌نی شانزه ساڵان خوێندنی زانكۆی
شیكاگۆ ده‌ست پێده‌كات. له حه‌ڤده ساڵان پاش ده رۆژ
ئاشنایی له‌گه‌ڵ "فیلیپ رێف"ی ته‌مه‌ن بیست و هه‌شت
ساڵ كه مامۆستای به‌شی تیۆری كۆمه‌ڵایه‌تی بوو
زه‌ماوه‌ند ده‌كات و پاش دوو ساڵ كوڕێكیان ده‌بێت.
سانتاگ و رێف ده‌گوازنه‌وه بۆ بۆستۆ و سووزان له
زانكۆی هاروارد خوێندنی دوكتۆرا ده‌ست پێده‌كات.
زانكۆی پاریس و كۆلیژی "سێنت ئا"ی له ئاكسفۆردی
تێپه‌ڕاند و له به‌شه‌كانی فه‌لسه‌فه، وێژه و
خوداشناسی(ئیلاهیات یان
Theology)
خوێندنی ته‌واو كرد. له ساڵی 1958 پاش گه‌ڕانه‌وه
له ئه‌ورووپا له رێف داوای ته‌ڵاقی كرد و پاش هه‌شت
ساڵ ژیانی هاوبه‌ش له یه‌كتر جیا بوونه‌وه و سووزان
به‌خێو كردنی كوڕه‌كه‌یانی گرته ئه‌ستۆ. "د‌یڤید رێف"ی
كوڕی دواتر بوو به نڤیسیاری (Editor)
دایكی و له كۆمپانی چاپه‌مه‌نی "فرار-شتراوس و ژیرۆ"
(كه بڵاو كردنه‌وه‌ی ته‌واوی ئاسه‌واره‌كانی سانتاگی
له ئه‌ستۆ بوو) ده‌ست به كار بوو و خۆیشی ده‌ستی به
نووسین كرد. سانتاگ له بیست و شه‌ش ساڵیدا به‌ره‌و
نیۆیۆرك رۆیشت و له ساڵی 1960 تا 1964 له زانكۆی
كۆلۆمبیا وانه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی خوداشناسی وته‌وه. پاش
ئاشنا بوونی له‌گه‌ڵ گۆڤاری "پارتیزان" و هه‌ندێك له
رۆشنبیران به شێوه‌یه‌كی چالاک له گۆڤاره
به‌ناوبانگه‌كان، ده‌ستی به چالاكی كرد.
نه‌خۆشی
ژیانی سانتاگ پڕ بوو له ده‌رد و نه‌خۆشی. له ساڵی
1976 له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م هه‌ڵمه‌تی شیرپه‌نجه رووبه‌ڕوو
بوو. هه‌ر له‌م ده‌مه جگه له چاپ و بڵاو كردنه‌وه‌ی
كتێبێكی ده‌رباره‌ی "وێنه‌گری" چه‌ند كتێبێكی
پڕبایه‌خیتری وه‌ك (Metaphor)و
چه‌ند ساڵ دواتر (Ads
and its Metaphors)ی
نووسی. سانتاگ له سه‌ره‌تای ده‌هه‌ی 1990 كاتێك كه
خه‌ریكی نووسینی كتێبی "عاشقانی ئاگرپرژێن" بوو له
رووداوی ئۆتۆمبیل به توندی ئازاری بینی و نزیكه‌ی سی
دانه له ئێسكه‌كانی شكان و چه‌ندین مانگی خایاند تا
توانی بگه‌ڕێته‌وه بۆ كاری نووسین. كه‌مێك پاش ئه‌م
رووداوه بۆ جارێكی‌تر تووشی هه‌ڵمه‌تی شیرپه‌نجه بوو
و ماوێكی زۆر له ژێر كیمیاده‌رمانیدا بوو. ئه‌مجاره‌ش
به سه‌رسه‌ختی خۆی توانی زاڵ بێت به سه‌ریدا و
ره‌نجی خۆی بگۆڕێت بۆ كار كردن. به‌لام له هه‌ڵمه‌تی
سێهه‌مدا دوای چه‌ند مانگ له 28ی دێسه‌مبری 2004
شیرپه‌نجه زاڵ بوو به‌سه‌ریدا و كۆچی دوایی كرد. رێفی
كوڕی له‌م باره‌وه ده‌ڵێت: دایكم پانزه مانگ پێش
زانینی به نه‌خۆشی شیرپه‌نجه، ساڵرۆژی له‌دایك بوونی
حه‌فتاد ساڵی، به شه‌وقێكی هه‌میشه‌ییه‌وه پێمی گوت
كه واده‌زانێت واله باشترین قۆناخی نووسینیدا.
ته‌نانه‌ت له‌و رۆژه سه‌ختانه‌شدا بابه‌تێكی ئاگرینی
ده‌رباره‌ی وێنه‌كانی زیندانی "ئه‌بووغۆره‌یب" له
ئێراق نووسی. "كتێبی نه‌خۆشین وه‌ك ئێستعاره‌یه‌ك"
ئاسه‌وارێكه كه به وته‌ی نیووزڤیك یه‌كێكه له
رزگاریخوازترین كتێبه‌كانی سه‌رده‌می ئێمه. سانتاگ
له كاتی نووسینی ئه‌م كتێبه خۆی نه‌خۆشی شیرپه‌نجه‌ی
بوو و له‌م كتێبه‌دا روونی ده‌كاته‌وه كه چۆن دیرۆك
و ئێستعاره‌كانی زاڵ به‌سه‌ر زۆربه‌ی نه‌خۆشیه‌كان
(به‌تایبه‌ت شیرپه‌نجه) ره‌نجێكی زۆرتر تووشی نه‌خۆش
له ده‌رمان دڵساردیان ده‌كاته‌وه. سانتاگ به
كردنه‌وه‌ی ره‌مزه‌كانی خه‌ندێك له وه‌همه‌كان
ده‌رباره‌ی نه‌خۆشین، نیشان ده‌دات كه‌كه شیرپه‌نجه
نه‌ك له‌حنه‌ت یان سزایه‌ك و چاره‌نووسێك، به‌ڵكوو
ته‌نیا نه‌خۆشینێكه كه ئه‌گه‌ر باش ده‌رمان بكرێت،
ده‌رمان ده‌كرێت.
سانتاگ به‌شێكی گرنگی ژیانی خۆی ته‌رخان كرد به
خوێندنه‌وه بۆ
ئه‌وه‌ی شادی ده‌روونی وه‌ده‌ست بێنێت و له‌گه‌ڵ
كه‌سانیتر دابه‌شی بكات. ئه‌و خوێندنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی
به پشتوانه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌زانی بۆ
به‌رهه‌مهێنانی ئه‌ده‌بی. هه‌رچه‌ند ئاسه‌واره‌كانی
سانتگ ئه‌و وه‌ك ره‌خنه‌گرێكی كولتووری، ئه‌ده‌بی و
ته‌نانه‌ت سیاسی ده‌ناسێنێت؛ به‌ڵام له راستیدا ئه‌و
جوانناسێكه كه هه‌ست و ئه‌ندیشه‌كانی خۆی له
چوارچێوه‌ی وتار و لێكدانه‌وه و ره‌خنه و چیرۆك و
نمایشنامه‌ی كورت و درێژ ده‌رده‌خات. هه‌روه‌ها سانتاگ
چوار كورته فیلمی دروست كرد ه و ده‌رهێنه‌ری چه‌ند
شانۆیێکی وه‌ك "له چاوه‌ڕوانی گۆدۆ" گرته ئه‌ستۆ.
سانتاگ خۆی "ئه‌خلاقگه‌رایه‌كی به وه‌سواس" ناو
ده‌نێت و پێداگری ئه‌وه‌یه كه هه‌موو ئه شتانه‌ی
قه‌بووڵ كراون له نوێوه گومان و پرسیاریان بخرێته
سه‌ر و راستی و وڵامه تایبه‌ته‌كانی خۆی پێ
بدرێته‌وه.
چالاكیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی
سانتگ له ساڵی 1987 تا 1989 به‌رێوبه‌ری ئه‌نجوومه‌نی
قه‌ڵه‌می ئه‌مریكا بوو كه لقی سه‌ره‌كی ئه‌نجوومه‌نی
جیهانی قه‌ڵه‌مه. ئه‌و شێوه‌یه‌كی سه‌رسه‌ختانه‌ی
هه‌بوو بۆ كۆكردنه‌وه‌ی نووسه‌رانی ئه‌مریكی له‌سه‌ر
مه‌سه‌له‌ی ئازادی راده‌ربڕین و خۆڕاگری له
به‌رانبه‌ر توندوتیژیه‌كانی دژ به نووسه‌رانی ته‌واوی
جیهان. سانتاگ وه‌ك به‌رهه‌ڵستێکارێکی به توانا
ده‌رباره‌ی شه‌ڕی ڤییه‌تنام نووسی: "ئه‌مریكا له‌سه‌ر
بنه‌مای وه‌چه‌كوژی و ئه‌م فه‌رزیه بنیاد نراوه كه
ئه‌ورووپیه سپی پێسته‌كان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه
جه‌ماوه‌ره ره‌نگین پێسته‌كان كه له رووی
ته‌كنۆلۆژیاوه دواكه‌وتوون، له ناو به‌رن و
ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به سه‌ر ته‌واوی جیهاندا په‌ره
پێبده‌ن" سانتاگ هه‌رچه‌ند نه رۆژنامه‌نووس بوو و نه
چالاكی سیاسی، به‌ڵام له كاتی قورس بوونی بوردومانی
"هانۆی"له مانگی مه‌ی 1968 له لایه‌ن ئه‌مریكاوه،
وه‌كوو شارۆمه‌ندێكی ئه‌مریكی خۆی له پێناو داوه‌تی
هانۆی و دیدار كردن له ڤییه‌تنام به به‌رپرس زانی.
ئاكامی ئه‌م دیداره نووسینی وتارێك بوو ده‌رباره‌ی
ئه‌نگیزه‌ی خۆپارێزی ڤییه‌تنام بوو له به‌رانبه‌ر
ئه‌مریكا. لێكده‌ره‌وانی ئه‌مریكی پاش ئه‌م سه‌فه‌ره
به بۆنه‌ی هه‌سته ساوێلكانه‌كه‌ی له به‌رانبه‌ر
كۆمۆنیزمی ئه‌مریكا خستیانه به‌ر ره‌خنه و ناویان نا
زیاره‌تكه‌ری سیاسی كه پلۆرالیزمی لیبراڵی رۆژئاوایی
به قازانجی شۆڕشی بیانیه‌كان خستۆته ژێر
پرسیاره‌وه. سانتاگ زۆر جار له لایه‌ن نووسه‌ران و
رۆژنامه‌كانه‌وه به دژه ئه‌مریكی مه‌حكووم كرا.
سانتاگ وه‌كوو خه‌باتگێڕێكی رێگای ئاشتی له سه‌ره‌تای
ئاڵۆزیه‌كانی یۆگوسلاڤی، هێرشی سێربه‌كان و كوشتاری
بۆسنیایه وه‌كوو شه‌ڕی ناوخۆی ئێسپانیا وه‌سف كرد.
ئه‌و ته‌نیا رۆشنبیری ئه‌مریكی بوو كه ئه‌مریكا و
رۆژئاوای بانگهێشت كرد بۆ ده‌ستێوه‌ردان له شه‌ڕی
سارایێڤۆ بۆ ئه‌وه‌ی تێبكۆشن كۆتایی به كوشتاری
بۆسنیا و هێرزێگۆیین بێنن.
سانتاگ به بۆنه‌ی ده‌ربڕینی بۆچوونی خۆی ده‌رباره‌ی
یانزه‌ی سێپته‌مبر كه‌وته به‌ر ره‌خنه‌ی تووندی
راسته‌كانی ئه‌مریكاوه. ئه‌و نووسیبووی: " ئه‌م
هێرشه كه باسی ده‌كرێت هێرشێكی زه‌بوونانه بۆ
سه‌ر"شارستانیه‌ت" یان "ئازادی" یان "مرۆڤایه‌تی" یان
"دونیای ئازاد" نییه. به‌ڵكوو هێرشێكه دژ به
خوازیاری ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو كه له ئاكامی
هاوپه‌یه‌یمانی و وویكاره تایبه‌ته ئه‌مریكیه‌كان
روویداوه و ئه‌گه‌ریش بمانه‌وێت وشه‌ی "زه‌بوونانه"
به‌كار بهێنین، زۆرتر ده‌رباره‌ی كه‌سانێكه‌وه راسته
كه به بێ ئه‌نگیزه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه مرۆڤ كوژی
ده‌ست پێده‌كه‌ن، نه‌ك ئه‌و مرۆڤانه‌ی كه بۆ كوشتنی
خه‌ڵكانیتر باوه‌شی خۆشیان بۆ مردن ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌و
شتانه‌ی كه بتوانین سه‌باره‌ت به كوشتاری سێ
شه‌ممه‌وه بڵێن وه لایه‌ك، له روانگه‌ی
دلێریه‌وه(كه له لاوانگه‌ی ئه‌خلاقیه‌وه
مه‌فهوومێكی بێباره) به‌ڵام ئه‌وانه ترسنۆك
نه‌بوون."
سانتاگ هه‌رچه‌ند له زۆربه‌ی ئاسه‌واره‌كانیدا ژن و
كاری ژنی لێكده‌دایه‌وه به‌ڵام هیچكات فێمینیست
نه‌بوو. سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و له مه‌رامی خوشكایه‌تی
له‌گه‌ڵ ژنانی‌تر دا، نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه كه
فێمینیزم بۆ ئه‌و وه‌ك ئایدۆلۆژیایه‌ك، هه‌میشه پاش
بڕوای قووڵی ئه‌و به سه‌ربه‌خۆ بوونی تاك رۆڵی
هه‌بووه. ئه‌و له‌م باره‌وه ده‌ڵێت: "هه‌رگیز
ئاگایانه یان نا ئاگایانه له نێوان ژن بوون و
تواناییه‌كانما ناته‌باییه‌كم هه‌ست نه‌كردووه".
سانتگ بۆ هه‌میشه له‌سه‌ر ئه‌م بۆچوونه‌ی مکوڕ
مایه‌وه كه: ته‌نیا بیرۆكه‌یه‌ك كه بایه‌خی
پاراستنی هه‌یه بیری ره‌خنه‌یی، كێشه‌ی گومان دژه
ساوێلكه‌ییه. به بۆچوونی ئه‌و گشت نووسراوه‌كانی
یه‌ك شت ده‌ڵێن:
"تێكۆشه‌ر
به، پڕخرۆش به، وشیار به!"
سه‌رچاوه:
حرفه هنرمند، شماره 16، 1385،پمیلا امیر ابراهیمی.
|