ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌می کوردستانی ئێران

وتار
 
 

زمان/بوون/شیعر

ههڵوهشانهوهی دوالیزمیهتی خودو ئهزموون

Home
فارسی
English
 

عهبدولموتهلیب عهبدوڵڵا

سهرهتا:

دهشێ تێگهیشتنی ئهو وتارهراستهوخۆ پهیوهندی به سێكوچكهی ناونیشانی سهرهكییهوه ههبێت، یان بهمانایهكی دیكه (زمان/بوون/شیعر) لهو رستهیهوه خۆی دهگوازێتهوه كهپێمان دهڵێت: سهرهتا وشه ههبوو. لهلایهكی دیكه حهز دهكهم وهك ناونیشان و وهك قسهكردن لهسهر بوون ئاماژه به لێك نزیكبوونهوهی ئهو وتارهی بهردهستتان و  وتارێكی (نهسر حامد ئهبوزێد) بكهم، كه له گۆڤاری (الكرمل، ژماره26ی ساڵی 1999) بهناوی (اللغه/الوجود/القرێن) بلاَوی كردۆتهوه، ئهگهرچی (ئهبوزێد) ئاماژهی به رستهی، سهرهتا وشه ههبوو نهداوه، بهلاَم به بڕوای من لهو دراسهیه، كه قسهكردنه له بارهی فیكری سۆفییهوه، ئهو رستهیه وهك باکگراوهند نهخش كراوه، یان بهمانایهكی دیكه ناراستهوخۆ ههوڵی وهدهستهێنانی رستهی ناوبراو دهدات، له پشت ئهو تێگهیشتنهی (ئهبوزێد) فیكری (هایدگهر) وهستاوه بهوهی كه جیهان له میانی زمانهوه خۆی بۆ مرۆڤ دهكاتهوه، له بهر ئهوهیش كه زمان بواری تێگهیشتن و تهفسیره، كهواته جیهان له میانی پرۆسهگهلی بهردهوامی تێگهیشتن و تهفسیرهوه خۆی بۆ مرۆڤ ئاشكرا دهكات، بهلاَم ئهوه مانای ئهوه نییه كه مرۆڤ له زمان تێدهگات، بهڵكو مرۆڤ له میانی زمانهوه تێدهگات، زمان ناوهندكاری بهینی جیهان و مرۆڤ نییه، زمان دهركهوتن و ئاشكرا بوونی جیهانه پاش شاردنهوهی، زمان دهركهوتنێكی وجودییانهی جیهانه.  له سهر ئهو بنهمایهش پێیوایه زمان پهیوهندی بهوجودهوه ههیه، له رێگهی ئهو به دواداچوونهشهوه دێ لای (ئیبن عهرهبی) هاوسهنگییهك لهنێوان پیت و ههبووهكان دادهمهزرێنێت، تا دهگاته ئهوهی كه پیت لهگهڵ بوون دێتهوه، بهمجۆرهش (بوون) له گهڵ قورئان هاوسهنگ دهكات. لای ئهبوزێد ئهو هاوسهنگییه له سهر ئهو بنهڕهته درووست بووهكهبوون بهههموو پایهو ئاسته جیاوازهكانییهوه له رێگهی زمانهوه له قورئان دهردهكهوێت، به مانایهكی دیكه له رێگهی ئهو وتارهوه دهیهوێت تهئویلێكی وجودیانه بۆ ئایه‌ته‌كانی قورئان و پیتهكانی دامهزرێنێت...

ههڵبهته وتارهكهی ئهبو زێد به ئاراستهیهكی تهئویلیدا دهڕوات، لهوێشهوه دهیهوێت بڵێت قورئان بوونێكی كۆكراوهی بچووكه، بهلاَم ئهو وتارهی ژێر دهستتان بهئاراستهی پهیوهندی (زمان) و (ئهزموون) و (خود)دا دهڕوات لهوێشهوه له لایهك خودگهرایی وهك ئیشكالیهتێك بۆ شیعر دهخاتهروو، له لایهكی دیكه له رێگهی جولهی خهیاڵ و جوانی و پێشبینكردنی شاعیرانهوه له ئهزموونی ئاماده دووری دهخاتهوه، دهمهوێت بڵێم شیعر لادانێكی كراوهو ئاڵۆزه.. كهواته پێناسهمان بۆ شیعر دهكهوێته كوێوه؟

 زۆر له شاعیران بهدوای پێناسهكردنی شیعردا دهڕۆن، ئهو كاتهی كه پێیانوایه هیچ پێناسهیهك دهروهستی شیعر نایهت، ئیتر دهڵێن: شیعر ژیانه. تێگهیشتنی ئهو دهستهواژهیه لهوێوه دێت كه شیعر جموجولی ژیانی ههڵگرتووه، به مانایهكی دیكه شیعر زیندووه له گهڵ ژیان دهجولێ ‌‌و ههناسه دهدا و گهشه دهكات، وه