|
ئارام شه‌کیبایی (هه‌ورام)
Aram.hawrami@gmail.com
زمانی نهێنی:
زۆرجار تاقمێک له یه‌که‌کانی کۆمه‌ڵگه له
قسه‌کردن‌دا شێوازێکی جیاواز له شێوازی سروشتی زمانی
کۆمه‌ڵگه‌که به‌کار ده‌به‌ن، که تێگه‌ییشتن له‌و
شێوازه بۆ هه‌موو یه‌که‌کانی کۆمه‌ڵگه شتێکی
نه‌کراوه‌یه. سه‌ره‌کی‌ترین هۆی ئه‌م دۆخه
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خواستی ئه‌و گرووپه بۆ شاردنه‌وه‌ی
واتای قسه‌کان و بیروڕای خۆیان، که به‌م شیوازه‌ی
به‌کاربردنی وشه‌کان و زمان ده‌وترێت زمانی نهێنی.
هه‌ر وه‌ها ئه‌و گرووپانه که به نیازی لادان و
سه‌رپێچی کردن له یاسان به‌شێکن له کێڵگه‌ی زمانی
نهێنی. له ڕووی مێژووییه‌وه یه‌که‌م چینێک که
هه‌ستاون به به‌کارهێنانی زمانی نهێنی لاده‌رانی یاسا
و چه‌ته و ڕێگره‌کان بوون و بۆ یه‌که‌م جاریش له
سه‌ده‌ی 15ی زایینی له زمانی فه‌ڕه‌نسی وشه‌ی "ئارگۆ"
بۆ ئه‌م شێوازه‌ی زمان به‌کار براوه.
زمانی نهێنی زارۆچکه‌یه‌که له زمانی کۆمه‌ڵگه و
ته‌نها له هه‌ندێ وشه و زاراوه‌دا جیاوازییان
هه‌یه. وشه‌کانی زمانی نهێنی یان وشه‌ی زمانی سروشتی
کۆمه‌ڵگان و ته‌نها به گۆڕینی واتا و مه‌به‌ست
به‌کارده‌ڕۆن، یان له زمانێکی دیکه‌وه گیراون.
هه‌ر وه‌ها خۆڕاگره یان "تابۆ" ده‌توانێت کاریگه‌ری
هه‌بێت له سه‌ر سازکردنی زمانی نهێنی، بۆ نموونه
کاتێک که له زۆربه‌ی کۆمه‌ڵگه‌کان‌دا درکاندنی ناوی
هه‌ندامه سێکسییه‌کان وه‌ک تابۆیه‌ک چاوی لێ ده‌کرێت،
گرووپێک له تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌که به هێنانی
وشه‌یه‌کی نوێ، مه‌به‌ست و واتای خۆیان ده‌گه‌یێنن،
به شێوازێک که دی تاکه‌کان له مه‌به‌ستی ئه‌وان
تێ‌نه‌گه‌ن و به‌م شێوازه زمانێکی نهێنی سازده‌کرێت.
زۆرجاریش واتا و مه‌به‌ستی وشه‌یه‌کی نێو زمانێکی
نهێنی له کۆمه‌ڵگه‌دا ڕوون ده‌بێته‌وه و هه‌موو
تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه به‌و مه‌به‌سته به‌کاری ده‌به‌ن
که له‌م دۆخه‌دا ئه‌و وشه ده‌بێته به‌شێک له زمانی
کۆمه‌ڵگه و چیتر به‌شێک له زمانی نهێنی نییه.
له کۆمه‌ڵگای ئه‌مڕۆدا زۆر گرووپ هه‌ن که زمانی
نهێنی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه و له‌م سه‌رده‌مه‌دا
چینی لاوان سه‌ره‌کی‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ر و
په‌ره‌پێده‌رانی زمانی نهێنین، لاو که گه‌ییشته
ته‌مه‌نێک هه‌ست به سه‌ربه‌خۆیی ده‌کات و ده‌یه‌وێت
خۆی جیاواز له ئه‌وانی دیکه نیشان بدات و زمان
باسترین شته بۆ ئه‌و مه‌به‌سته. هه‌ر وه‌ها پێشه و
کاره‌کانیش ده‌بنه هۆی په‌یدابوونی زمانی نهێنی، بۆ
نموونه له کۆمه‌ڵگه‌دا ئێمه ده‌توانین زمانی نهێنی
به‌رگدرووان یان ئه‌ندازیارانیشمان هه‌بێت.
زۆرن ئه‌و که‌سانه‌ی که زمانی نهێنی وه‌ک
دیارده‌یه‌کی ناشیرین و خراپ چاوی لێ‌ده‌که‌ن، به‌ڵام
ئه‌مڕۆ له زۆربه‌ی شوێنه‌کانی جیهان زمانی نهێنی وه‌ک
ڕاستییه‌ک چاوی لێ‌ده‌کرێت و چه‌ندین لێکۆڵینه‌وه‌ی
زمانه‌وانی، کۆمه‌ڵناسی و ده‌روونناسانه‌ی له‌سه‌ر
ئه‌نجام ده‌درێت. و زۆرجاریش بینراوه که وشه‌کانی
زمانی نهێنی هاتوون و له قامووسی زمانی کۆمه‌ڵگه
جێگیربوون.
تابۆی زمانی:
له سه‌ره‌تاوه ده‌بێت بزانین که وشه‌ی "تابۆ" له
زمانی تۆنگا(Tongan)
وه گیراوه، که یه‌کێک له زمانه پۆلێنزییه‌کانه،
و به هه‌ر کردار، ڕه‌وتار و گۆتارێک ده‌وترێت که
ئه‌نجامدانی له کۆمه‌ڵگه‌دا شتێکی ناپه‌سه‌نده و
سه‌رزه‌نشتی به‌دوایه. ئه‌م ناپه‌سه‌ندییه پتر له
نه‌ریت و ئایینی کۆمه‌ڵگه‌که سه‌رچاوه ده‌گرێت.
له هه‌ر زمانێک کۆمه‌ڵێک وشه و زاراوه هه‌ن که
به‌یان یان واتایان شتێکی ناشیرین و بێ‌ڕێزه، و هه‌ر
به‌م بۆنه‌وه تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه به‌کاریان نابه‌ن و
له به‌کارهێنانی ڕوون و ئاشکرایان خۆیان
ده‌پارێزن،که به‌م وشانه ده‌وترێت "تابۆی زمانی".
هه‌ندێ‌جار تابۆیی وشه‌یه‌ک له ئاستێکی که‌م‌دایه و
هه‌ندێ له ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگه ئه‌و وشه به‌کار
ده‌به‌ن و ته‌نها له شوێنه فه‌رمییه‌کان به‌کاری
نابه‌ن، که به‌م دۆخه ده‌وترێت "تابۆیی ناته‌واو" (Partial
Taboo).
وه‌ک وشه‌ی: کۆڕه‌سه‌گ.
هه‌ندێ جاریش ئاستی تابۆیی وشه‌که زۆر به‌رز
ده‌بێته‌وه و به گشتی به‌کار بردنی ئه‌و وشه شتێکی
ناپه‌سه‌نده، وه‌ک زۆرینه‌ی جنێوه سێکسییه‌کان. له‌م
دۆخه‌دا "تابۆیی ته‌واو" (Complete
Taboo)
ڕووی داوه.
هه‌ر وه‌ها که وترا تابۆی زمانی ده‌توانێت کاریگه‌ری
هه‌بێت له‌سه‌ر "زمانی نهێنی".
زمانی نهێنی له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا:
له زۆربه‌ی شوێنه‌کانی جیهان زمانی نهێنی وه‌ک
دیارده‌یه‌کی کۆمه‌ڵناسانه چاوی لێ‌کراوه و چه‌ندین
لێکۆڵینه‌وه‌ی له سه‌ر ئه‌نجام دراوه،
فه‌ڕه‌نسییه‌کان یه‌که‌م که‌س بوون که له سه‌ده‌ی
15ی زایینی له سه‌ر زمانی نهێنی لێکۆڵینه‌وه‌یان
ئه‌نجام‌دا. له کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واری‌دا هه‌تا
ئه‌مڕۆ هیچ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ئه‌وتۆ له سه‌ر زمانی
نهێنی ئه‌نجام نه‌دراوه، و ته‌نانه‌ت زۆر که‌س له
تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه زمانی نهێنی به شتێکی خراپ و
ناپه‌سه‌ند ده‌ناسن.
ئێمه ده‌بێت زمانه نهێنییه‌کان شتێکی به‌بایه‌خ
بزانین و هه‌وڵبده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی که له چاوی
زمان‌ناسی، کۆمه‌ڵناسی و ته‌نانت ده‌روونناسیش
لێکۆڵینه‌وه‌ی له سه‌ر ئه‌نجام بده‌ین. زۆر جار
وشه‌یه‌ک له زمانی نهێنی دێت و ده‌بێته به‌شێک له
زمانی سه‌ره‌کی کۆمه‌ڵگه.
بۆ کۆکردنه‌وه‌ی وشه‌کانی زمانی نهێنی ده‌بێت
لێکۆڵه‌ره‌وه خۆی له نێو ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌دا بژێت و
ته‌نانه‌ت هه‌تا ئه‌ندامیه‌تی له نێو گرووپ و
چینه‌کان که زمانی نهێنی تایبه‌تیان هه‌یه، پێش
بڕوات. بۆیه لێره‌وه من ناتوانم باس له زمانی نهێنی
هه‌موو شوێنه‌کانی کوردستان بکه‌م و ته‌نها هه‌ندێ
وشه له زمانی نهێنی ناوچه‌ی پاوه و کرماشان (که
خۆم له‌و کۆمه‌ڵگه‌دا ده‌ژیم) ده‌خه‌مه‌ڕوو. له
سه‌ره‌تاوه ده‌بێت بزانین که له زمانی نهێنی کوردی
له کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات، شوێن پێی زمانی نهێنی فارسی
ده‌بینرێت. و من لێره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌م که ئه‌و
وشانه‌ی زمانی نهێنی بنووسم که کوردین، یان تایبه‌تن
به ناوچه کوردنشینه‌کان.
- شه‌مامه: به ماشێنێکی ئێرانی به ناوی "پراید"
ده‌وترێت.[ماشێنداره‌کانی پاوه]
- هشمه‌ت (حێشمه‌ت): له ناوچه‌ی کرماشان به که‌سێکی
لێنه‌هاتوو و نه‌زان ده‌وترێت. [پتر له لایه‌ن چینی
لاوانه‌وه به کار ده‌برێت]
- ناوی ئه‌و شه‌قام و شوێنانه که گۆڕاون و ئێستا له
لای زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵگه هه‌ر ناوه که‌ونه‌که‌یان به
کار ده‌برێت، وه‌ک "گۆڕه‌پانی ئازادی" له کرماشان که
به ناوی "گاراژ" ده‌ناسرێت. و ئه‌مه سه‌رپێچی له
یاسایه. [زۆربه‌ی خه‌ڵک، بووه به‌شێک له زمانی
سه‌ره‌کی]
- جاش: پیاوی حکومه‌ت. [زۆربه‌ی خه‌ڵک]
- هامزه‌ما (هاوزاوا): ئابده‌سخانه (ته‌والێت).
[لاوانی هه‌ورامان] [وشه‌ی ته‌والێت تابۆی ناته‌واوی
له‌سه‌ره، بۆیه له لایه‌ن چینی به‌ساڵاچووش زۆرجار
و له شوێنه فه‌رمییه‌کان ناوی لێ نابه‌ن]
- ده‌فته‌ر: ئابده‌سخانه [لاوان و به‌ساڵاچووان، ئه‌م
وشه ده‌توانێت وه‌ک وشه‌یه‌کی ئاشکرا و به‌شێک له
زمانی کۆمه‌ڵگه چاوی لێ‌بکرێت، نه زمانی نهێنی]
- تیکه: که‌نیشکی جوان و به‌ناز. [ کۆڕه لاوه‌کان]
- بێ کڵاش: ناپیاو. [لاوانی پاوه]
- "سه‌ر وه بان کۆچک نان": له ناوچه‌ی کرماشان "نوێژ
خوێندن". [ئه‌و که‌سانه‌ی که باوه‌ڕی دینیان وا له
ئاستێکی خواره‌وه]
- بێهناز: کچی ساده و بێ فێڵ. [لاوانی کرماشان]
- ناتاشا: کچی زیره‌ک و تێگه‌ییشتوو. [لاوان]
- کاره‌بای 3 فاز پێوه‌دان (کرماشانی: به‌رق 3 فاز
گرتن): عاشق بوون. [لاوان]
- لیمۆ، پرته‌قاڵ: مه‌مک. [کۆڕه لاوه‌کان] [ئه‌م وشه
تابۆی ناته‌واوی له سه‌ره].
- سینه: مه‌مک. [به ساڵا چووان] [ئه‌م وشه تابۆی
ناته‌واوی له‌سه‌ره].
- خاتوو خه‌رامان: ژنی لێهاتوو و به‌توانا
[به‌ساڵاچووانی پاوه].
- دووکابینه: به‌هێز و نه‌زان [لاوانی پاوه].
- وه‌وی دێهاتی [= بوکی دێهاتی]: پژۆ پرشیا،ماشێنێکی
ئێرانی [لاوانی کرماشان].
- هه‌ر وه‌ها ئه‌و نازناوانه که له کۆمه‌ڵگه‌ی
کورده‌واری‌دا، له لایه‌ن که‌سانی دیکه‌وه بۆ
تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه هه‌ڵده‌بژێرن و کاتێک که ئه‌و
تاکه خۆی له‌وێ نه‌بێت به‌و ناوه، ناوی ده‌برێت.
ئه‌حه‌سوور، حه‌مه‌که‌ڵه‌گا،...
- هه‌ر وه‌ها ئه‌و ناوانه که بۆ سیاسه‌تمه‌داره‌کان
و کاربه‌ده‌ستان به‌کار ده‌برن و جۆرێک سووکایه‌تی
پێوه‌یه.
- ئاغه‌شه‌ڕ: پیاوی نه‌ترس. [به‌ساڵا چووانی پاوه]
- ده‌نووک: ده‌م، زار [لاوان، ئه‌و که‌سانه‌ی که له
ژیانیان سه‌روکاریان له‌گه‌ڵ په‌له‌وه‌ره‌کان بووه].
- وارۆک: کچی لاو و تاک[لاوان، ئه‌و که‌سانه‌ی که له
ژیانیان سه‌روکاریان له‌گه‌ڵ په‌له‌وه‌ره‌کان بووه].
- چینه: خواردنی که‌م و کۆرت [لاوان، ئه‌و که‌سانه‌ی
که له ژیانیان سه‌روکاریان له‌گه‌ڵ په‌له‌وه‌ره‌کان
بووه]
|