|
عه‌بدولموته‌ڵیب عه‌بدوڵلاَ
گێڕانه‌وه وه‌ك زاراوه چه‌مكی بونیادگه‌رییانه‌ی
تێپه‌ڕاندووه، لای بونیادگه‌ره‌كان گێڕانه‌وه
بونیادێكی په‌یكه‌رئامێزی هه‌یه، بۆیه وه‌ك
بابه‌تێكی پچڕا‌و له بری (ناسنامه)و (زه‌مه‌ن)
ده‌رده‌كه‌وێت، هه‌ر له‌وێشه‌وه ده‌شێ له پێناو
لێكۆڵینه‌وه‌و شیكردنه‌وه بۆ یه‌كه‌و به‌شگه‌لێك
هه‌ڵبوه‌شێته‌وه. به‌لاَم ئه‌مڕۆ قسه‌كردن له
پرۆسیسه‌كردنی گێَڕانه‌وه ته‌واو جیاوازه‌و به‌شێكی
زۆری ئه‌و جیاوازییانه‌ش له سه‌ر ده‌ستی
فه‌یله‌سوفی فه‌ره‌نسی (پۆل ریكۆر) گه‌لاَڵه
كراوه. چیرۆك یان گێڕانه‌وه لای ریكۆر هه‌ڵگری
بونیادێكی بنبه‌ستوو نییه، به‌ڵكو له پرۆسیسه‌كردن
و ئه‌زموونكردنه‌وه به‌رجه‌سته ده‌بێت، هه‌ر
له‌وێشه‌وه گریمانه‌ی بنه‌ڕه‌تی نێوان كرده‌ی
گێڕانه‌وه‌ی چیرۆك و نێوان سرووشتی كاتی
ئه‌زموونكردنی مرۆڤایه‌تی خۆی له شێوه‌یه‌كی
رۆشنبیریی ئاڵوگۆڕئامێزدا هه‌ڵده‌گرێته‌وه، به‌و
شێوه‌یه‌ش ریكۆر زه‌مه‌ن، واته زه‌مه‌نی مرۆیی
شێوه‌یه‌كی گێڕانه‌وه‌ئامێز فۆرمه‌له ده‌كات،
كه‌واته گێڕانه‌وه به هه‌موو ماناكانییه‌وه
مه‌رجی وجودی زه‌مه‌نی له‌خۆ ده‌گرێت، هه‌ر له
رێگه‌ی ئه‌و وێناكردنه‌ی گێڕانه‌وه یان چیرۆكیش
خودی مرۆڤایه‌تی پێگه‌یه‌كی سێنترالیانه له
كرده‌ی گێڕانه‌وه‌دا وه‌ده‌ست دێنێت، به‌و مانایه‌ش
ره‌تكردنه‌وه‌ی خود ره‌تكردنه‌وه‌ی خودی
گێڕانه‌وه‌شی لێده‌كه‌وێته‌وه.
كه‌واته پرۆسیسه‌كردنی گێڕانه‌وه ده‌كه‌وێته
دووتوێی ئه‌و ماوه شاراوه‌یه‌ی كه له نێوان خود و
دنیای ده‌ره‌وه‌دا هه‌یه، كاتێك چاوێك رووداوێك
ده‌بینێت یان ئاشنای ده‌بێت، ده‌بێته گێڕه‌ره‌وه‌ی
ئه‌و رووداوه بۆ ئه‌وه‌ی چاوه بێئاگاكانی دیكه‌ی
لێبه‌ئاگا بهێنێته‌وه، ئه‌وه‌ش واته ئاشنابوونی خود
له‌گه‌ڵ دنیای شته‌كان و دیارده‌كان له رێگه‌ی
پرۆسه‌ی خه‌ڵقكردنی مانا‌و ده‌لاله‌ته‌كانی ئه‌و
دیاردانه‌و بردنیان بۆ بواری ئاگایی فه‌ردی و پاشان
ئاگایی ده‌سته‌جه‌معییه‌وه. هه‌ر له رێگه‌ی ئه‌و
چالاكییه‌شه‌وه خودگه‌رایی پراكتیزه ده‌بێت و خودی
گێڕه‌ره‌وه له میانی زه‌مه‌نی گێڕانه‌وه‌دا خۆی
ده‌دۆزێته‌وه.
به‌مجۆره
چیرۆك یان گێڕانه‌وه چه‌سپاندنی وجوده له
به‌رامبه‌ر دنیای شته‌كان و هه‌ر له میانی ده‌نگ و
زه‌مه‌نیشه‌وه جه‌خت له ناسنامه‌كه‌ی خۆی
ده‌كاته‌وه. به مانایه‌كی دیكه خود له رێگه‌ی
گێڕانه‌وه هه‌وڵده‌دات دژی فه‌نابوون بێته‌وه، ئه‌و
هه‌وڵه له لایه‌ك به ئه‌سڵكردنی ناسنامه‌ی
لێده‌كه‌وێته‌وه، له لایه‌كی دیكه له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی ناسنامه له گێڕانه‌وه‌دا شیده‌بێته‌وه‌و
له‌نێو گێڕانه‌وه‌دا بلاَو ده‌بێته‌وه، بۆیه
ناجوورییه‌ك له نێوان ناسنامه‌و گێڕانه‌وه‌دا درووست
ده‌بێت، واته ئاماده‌گی یه‌كێكیان نكۆڵی‌كردن و
رووخانی ئه‌ویدیكه له‌خۆ ده‌گرێت. ئه‌و ئاوێته‌بوون
و دابڕانه لای ریكۆر له سه‌ر ئاوێته‌بوون و
دابڕانی مێژوو و خه‌یاڵ دامه‌زراوه، له
بنه‌ڕه‌تیشدا بۆ فیكره‌ی "قه‌رداری رابردوو" و
"چه‌مكی هه‌نووكه‌یی" ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌گه‌ر
فیكره‌ی "ئێمه قه‌رداری رابردووین" بكه‌وێته به‌ر
ره‌خنه‌ی "لیوتار" به‌وه‌ی كه خه‌ڵك سۆزی بۆ
گێڕانه‌وه گه‌وره‌كان نه‌ماوه، ئه‌وه فیكره‌ی
هه‌نووكه‌یی كه لای هایدگه‌ر له سه‌ر تێگه‌یشتنی
خود دامه‌زراوه لای ریكۆر به‌ره‌و ده‌سته‌جه‌معی
ده‌بردرێت، وه‌ك چۆن له زۆربه‌ی كاره‌كانیدا له
پرسیاری كۆسمۆلۆژی "قه‌دیس ئۆكستین"ه‌وه به‌ره‌و
پرسیاری نه‌فسی یان دیارده‌گه‌رایی ده‌چێت!!
په‌یوه‌ندی نێوان گێڕانه‌وه‌و ژیان
له هه‌موو چیرۆكێكی گێَڕاوه‌دا دوو جۆر له
"كات-زه‌مه‌ن" ده‌بینرێت: زه‌مه‌نێك كه له
زنجیره‌یه‌ك رووداوی به دوایه‌كداهاتوو و پچڕِاو و
كراوه‌ی بێكۆتاییدا به‌رجه‌سته ده‌بێت، ئه‌و
زه‌مه‌نه‌ش هه‌میشه پرسیاری ئه‌وه‌مان لا درووست
ده‌كات كه دواتر چی رووده‌دات؟ هه‌ڵبه‌ته مرۆڤ به
هه‌ڵگری رووداوه‌كانی ئه‌و زه‌مه‌نه دێته ژماردن.
زه‌مه‌نێك كه ته‌واو پێگه‌ییوو كۆتاییداره، وه‌ك
دیاره ئه‌و ئاماژه‌كردنه راسته‌وخۆ به
گێڕه‌ره‌وه‌ی یه‌كه‌م، خولقێنه‌ری یه‌كه‌م-خودا-
په‌یوه‌ستمان ده‌كات، چونكه دواجار به بڕوای ریكۆر
ئه‌وه گێڕه‌ره‌وه‌ی یه‌كه‌مه له‌نێو رێگا
جۆراوجۆره‌كانه‌وه رێگه‌ی درووست نیشانی مرۆڤ
ده‌دات، بۆیه "گێڕانه/چیرۆك" بۆ گه‌یشتن به‌و
پله‌یه‌ی "كه‌مال" له هه‌وڵی به‌رده‌وامدایه و
هه‌میشه خۆی به قه‌رزاری ئه‌و چیرۆكه (یان
رابردووه) ده‌زانێت و به شێوه‌یه‌كی دیار هه‌وڵی
وێنه‌گرتنی ده‌دات. دواجار ئه‌گه‌ر دانانی چیرۆك یان
گێڕانه‌وه له رووی زه‌مه‌نییه‌وه
فۆڕمه‌له‌كردنێكی وێنه‌ئامێزی رووداوه یه‌ك به
دوایه‌كداهاتووه‌كانی مرۆڤ بێت، ئه‌وه له سه‌ر ئه‌و
بنه‌مایه یه‌كه‌م: ئاوێته‌كردنی رووداوه له یه‌ك
دووره‌كان و حیكایه‌ته جیاوازه‌كان ته‌عبیر له‌و
ناوه‌نده
یان گرێ چنه ده‌كات كه دواجار چیرۆكی
یه‌كره‌نگی لێده‌كه‌وێـته‌وه. دووه‌م: له رێگه‌ی
به یه‌كه‌م دانانی رووداوێك و هاوگونجاندنی نێوان
به یه‌ك دژه‌كانی له پێناو به‌رجه‌سته‌كردنی
رووداوی به یه‌كه‌م دانراو جۆری دووه‌م له پلۆت
به‌رجه‌سته ده‌بێت. جۆری سێیه‌م ده‌شێ له رێگه‌ی
كێبڕكێی نێوان رووداوه به یه‌كداهاتووه‌كانه‌وه
فۆرمه‌له‌كردنێكی وێنه‌یی بسازێنین. هه‌ڵبه‌ته كۆی
ئه‌و سێ جۆره جیاوازه‌ی چنینی چیرۆك/گێڕانه‌وه
لای ریكۆر به بێ خه‌یاڵی داهێنه‌رانه كورتی
دێنێت، ئه‌گه‌رچی وه‌ك ده‌زانین له پشت كاری
خه‌یاڵیش قه‌رداربوونی رابردوو یان به مانایه‌كی
دیكه مۆدیله یه‌ك له دوا یه‌كه‌كانی كه‌له‌پوری
مرۆڤایه‌تی ئاماده‌گی هه‌یه، بۆ نموونه مۆدیلی
مه‌كیسم گۆرگی، سیرڤانتس، كافكا، ماركیز...
لێره وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت له كۆی هه‌وڵه‌كانی
ریكۆردا خه‌یاڵ وه‌ك ناوه‌ندیارێك رۆڵ ده‌گێڕێت، به
مانایه‌كی دیكه ریكۆر مانای گێڕانه‌وه یان
ده‌لاله‌تی گێڕانه‌وه له كارلێكردنی نێوان دنیای
ده‌ق و دنیای خوێنه‌ردا ده‌بینێت. كه‌واته به بێ
خوێنه‌ر ده‌ق ناتوانێت هه‌بوونی خۆی بسه‌پێنێت،
چونكه هه‌موو ده‌قێك له رێگه خوێندنه‌وه‌وه به
خاوه‌ن ده‌كرێت و دنیای ناوه‌كی خۆی بلاَو
ده‌كاته‌وه، ئه‌و دنیایه‌ی كه له كه‌سێتییه‌كان و
رووداوه گێڕاوه‌كانه‌وه بونیاد نراوه. دنیای ده‌ق
كرده‌یه‌كه به‌رده‌وام ئاسۆی جیاواز بۆ ئه‌زموونه
شیاوه‌كان ده‌كاته‌وه، دنیایه‌كه ده‌شێ هه‌موو
خوێنه‌رێك به جیاوازی ئاست و بیروڕاو پله‌و
پایه‌و... خۆی تێدا بدۆزێته‌وه، به‌و مانایه‌ش ده‌ق
به سه‌رخۆیدا داخراو نییه، به‌ڵكو پرۆژه‌یه‌كی
گه‌ردوونی نوێ و جیاوازه له‌و گه‌ردوونه‌ی كه
تێیدا ده‌ژین.
كه‌واته
خوێنه‌ر سه‌ر به ئاسۆی ئه‌زموونی كاره له
خه‌یاڵدا، به واتایه‌كی دیكه ئه‌گه‌ر ده‌ق ئاسۆی
پێشبینیكردن بێت ئه‌وه خوێنه‌ر ئاسۆی ئه‌زموونكردنه
و به‌رده‌وام ئه‌و دوو ئاسۆیه‌ش یه‌كتر ته‌واو ده‌كه‌ن
و له‌نێویه‌كدا ده‌توێنه‌وه. لێَره‌وه ده‌ق
په‌یوه‌ندیارێكه له‌نێوان مرۆڤ و دنیا، مرۆڤ و مرۆڤ،
مرۆڤ و خودی خۆی. یه‌كه‌م په‌یوه‌ندی نێوان مرۆڤ و
دنیا به سه‌رچاوه داده‌نرێت، دووه‌م په‌یوه‌ندی
نێوان مرۆڤ و مرۆڤ به كۆمینیكه‌یشن، سێیه‌م
په‌یوه‌ندی نێوان مرۆڤ و خودی خۆی به تێگه‌یشتنی
خوده‌وه به‌نده. ته‌واوی كاری ئه‌ده‌بیش له‌و سێ
ره‌گه‌زه‌وه بونیاد ده‌نرێت. به‌لاَم نه
سه‌رچاوه‌گه‌رێتی به مانا وه‌سفییه‌كه‌ی و نه
كۆمینیكه‌یشن به مانا سوودگه‌راییه‌كه‌ی و نه
لێوردبوونه‌وه‌ی خود به مانا نێرگزییه‌كه‌یه‌وه.
"ئایسه‌ر (1926-2007" كه نووسه‌ر و ره‌خنه‌گرێكی
ئه‌ڵمانییه پێیوایه ده‌قی ئه‌ده‌بی دوو جه‌مسه‌ری
هه‌یه یه‌كێكیان هونه‌رییه‌و ئه‌ویدیكه‌یان
جه‌مسه‌ری جوانییه. جه‌مسه‌ره هونه‌ریه‌كه ده‌قی
نووسه‌ره‌كه‌یه‌و جه‌مسه‌ری ئیستاتیكیش خوێنه‌ر
جێبه‌جێی ده‌كات. كه‌واته لای "ئایسه‌ر"
ناكرێت بڵێین به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی به واقیعكردنی
ده‌قه یان هاوجووتكردنی ده‌قه له‌گه‌ڵ واقیع،
به‌ڵكو حاڵه‌تێكه له‌نێوان هه‌ردووكیان. نابێت
ئه‌وه‌شمان له‌بیر بچێت كه ده‌قی ئه‌ده‌بی
خه‌سڵه‌تێكی جووڵه‌ئامێزی هه‌یه، ئه‌و جووڵه‌یه‌ش
له ئه‌نجامی پرۆسه‌ی خوێندنه‌وه‌ی ده‌قه‌وه
درووست ده‌بێت.
وه‌ك چۆن لای ریكۆر پلۆتی چیرۆك له سه‌ر كاری
هاوبه‌شی نێوان ده‌ق و خوێنه‌ر داده‌مه‌زرێت و دواجار
ئه‌وه كرده‌ی خوێندنه‌وه‌یه كه كاری ئه‌ده‌بی
ته‌واو ده‌كات، خوێندنه‌وه‌ش بۆخۆی له بنه‌ڕه‌تدا
رێگه‌یه‌كه له ژیانكردن، ژیانكردنێك له دنیای
خه‌یاڵدا، وه‌ك چۆن خه‌یاڵیش ئه‌و كاته ته‌واو ده‌بێت
كه دێته نێو ژیانه‌وه، ژیانیش له چیرۆكدا نه‌بێته
فه‌هم ناكرێت.
كانت و خه‌یاڵی ئیبداعی
وه‌ك ده‌زانین تێزه‌كه‌ی ریكۆر له ده‌قدا ته‌واو
نابێت، به‌ڵكو له خوێنه‌ردا سیما جیاوازه‌كانی خۆی
هه‌ڵده‌گرێته‌وه، ئه‌ویش به‌و مه‌رجه‌ی كه دووباره
داڕشتنه‌وه‌ی ده‌ق شیاو بكه‌وێته‌وه‌و خه‌یاڵیش رۆڵی
ناوه‌ندیاری تێدا بگێڕێت. به مانایه‌كی دیكه
ئه‌وه‌ی كه گێڕانه‌وه‌ی ریكۆری له سه‌ر بونیاد
نراوه خه‌یاڵی "كانت"ی و تێگه‌یشتنی زه‌مه‌نی
"هایدگه‌ر"ییه. ئه‌گه‌ر خه‌یاڵی كانتی خه‌یاڵی
ئیبداعی بێت، ئه‌وه زه‌مه‌نی هایدگه‌ری به
زه‌مه‌نی بوونی مرۆڤایه‌تی له قه‌ڵه‌م ده‌درێت.
ئه‌گه‌ر لای ریكۆر قسه له خه‌یاڵی ئیبداعی بكه‌ین
ده‌بینین پرۆسیسه‌كردنی گێڕانه‌وه له سه‌ر دوو
خاڵی گرنگی تیۆری خه‌یاڵی كانتی كار ده‌كات، له
خاڵی یه‌كه‌مدا كانت ده‌ڵێت: خه‌یاڵ لێپرسراوه له
چه‌مكه‌كان و پێشینه ناوه‌ندیاره‌كان، ئه‌وه‌ش به
به‌ردی بناغه‌ی مه‌عریفه‌ی كانتی دێته ژماردن.
خاڵی دووه‌م لای كانت خه‌یاڵ وه‌سیله‌یه‌كی
ناوه‌ندیاره له‌نێوان دنیای ئازادی و سرووشتدا،
ئه‌و دوو دنیایه‌ی كه به‌رابه‌ر یه‌كتر وه‌ستاون.
هه‌روه‌ها خه‌یاڵ لای كانت دوو وه‌زیفه‌ی هه‌یه:
وه‌زیفه‌ی خه‌یاڵی پاشكۆخواز كه خۆی له دووباره
به‌رهه‌مهێنانه‌وه یان وێنه‌گرتنی شته
نادیاره‌كاندا ده‌بینێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌و گرفته
سێنتراڵییه‌ی كه شیكردنه‌وه‌ی بالاَیی له‌خۆ
ده‌گرێت، ئه‌وه‌ش له‌و پرسیاره‌وه دێت كه چۆن ده‌شێ
چه‌مكێك وه‌رگرین بێ ئه‌وه‌ی ئه‌زموونی بكه‌ین، چۆن
ئه‌و گوتانه به سه‌ر ئه‌زمووندا جێبه‌جێ ده‌بێت؟
لێره‌دا وه‌زیفه‌ی خه‌یاڵ لای كانت ئه‌وه‌یه كه
له لایه‌ك گوته‌كان بونیاد بنێت و له لایه‌كی دیكه
رووخساریان بۆ دابڕژێت ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ دووه‌م
جووت ده‌كات یان به شیاوی جووتبوونی داده‌نێت،
هه‌روه‌ها ئه‌و ناوه‌ندیاره‌ی نێوان خه‌یاڵ و
حه‌ساسیه‌ت ئه‌و رۆڵه‌یه كه كانت به هێلكاری
نه‌خشه‌بۆكێشراو ناوی ده‌بات، هێلكاری نه‌خشه
بۆكێشراو خۆی له‌خۆیدا به‌رهه‌می خه‌یاڵه، لێره‌دا
زاراوه‌ی خه‌یاڵی ئیبداعی یان خه‌یاڵی
به‌رهه‌مهاتوو دێته ناوه‌وه. هه‌ر له‌وێشه‌وه كانت
پێناسه‌ی هێََلكاری نه‌خشه بۆكێشراو به‌مجۆره
ده‌كات: كرده‌یه‌كی خه‌یاڵییه خۆی له هێلكارییدا
نمایش ده‌كات كه پێی ده‌ڵێن وێنه‌ی چه‌مك، ئه‌و
نه‌خشه‌یه كرده‌یه‌كی خه‌یاڵییه بۆ خه‌ڵقكردنی
شێوه زه‌مه‌نیه‌كانی گوته جیاوازه‌كان، هه‌ر له
سه‌ر ئه‌و بنه‌ڕه‌ته‌ش ریكۆر ده‌ڵێت: كانت یه‌كه‌م
بیریاره كه له رێگه‌ی رێبازه
نه‌خشه‌سازییه‌كه‌یه‌وه په‌یوه‌ندی له‌نێوان
شێوه‌كانی زه‌مه‌ن و خه‌یاڵ داده‌مه‌زرێنێت.
خه‌یاڵ له دنیای كانتدا وه‌سیله‌ی لێوردبوونه‌وه‌ی
نێوان ئازادی و سرووشته ده‌توانێت له جیاوازی
ره‌گه‌زه‌كانه‌وه ته‌نیایی درووست بكات، ته‌نیاییه‌ك
كه له ره‌خنه‌ی سێیه‌مدا به حوكمی ته‌ئه‌موولی
ناوی ده‌بات، به‌لاَم لای ریكۆر ئه‌وه گوتاری
گێڕِانه‌وه‌یه كه شێوه زه‌مه‌نییه‌كانی مرۆڤ
درووست ده‌كات، واته وه‌ك چۆن وێنه نوێنه‌رایه‌تی
بینینه بۆ واقیع، بینینێك كه فه‌زا ده‌ستی له
درووستكردنیدا هه‌یه، به هه‌مان شێوه گێڕانه‌وه‌ش
نوێنه‌رایه‌تی زاره‌كییانه‌ی واقیعه كه زه‌مه‌ن
وێنه‌ی ده‌كێشێت یان بونیادی ده‌نێت. ریكۆر پێیوایه
ئه‌وه خه‌یاڵه ده‌ق درووست ده‌كات و ده‌قیش رێسای
تایبه‌ت به‌خۆی ده‌سازێنێت، به‌و مانایه داهێنان
ده‌كه‌وێته ژێر ئاست و پێوانه‌كانی خه‌یاڵه‌وه.
به كورتی تێۆری گێڕانه‌وه‌ی ریكۆر له‌نێوان
فیكره‌ی وێنه‌ی نه‌خشه بۆكێَشراو و ره‌مزییه‌ت
هاوپه‌یوه‌ستبوونێك داده‌مه‌زرێنێت، یه‌كه‌میان
ئاماژه به زه‌مه‌نی دیاریكراو ده‌كات، به‌لاَم
دووه‌میان نوێنه‌رایه‌تی فیكره ئیستاتیكییه‌كان
ده‌كات، هه‌ر له‌وێشه‌وه فیكره‌ی "ئایسه‌ر"مان له
باره‌ی ده‌ق و خوێنه‌ر بیر ده‌خاته‌وه.
كه‌واته گێڕانه‌وه شێوه‌یه‌كه له شێوه‌كانی
داهێنان هه‌ر ته‌نها به بابه‌تی ئه‌ده‌بییه‌وه
به‌ندنییه، به‌ڵكو بنه‌مایه‌كه بۆ شیكردنه‌وه‌ی
فیكره قووڵه‌كانی كانت، به‌مجۆره‌ش ریكۆر له
رێگه‌ی به‌كارهێنانێكی ئه‌ده‌بیانه‌وه وای كردووه
هه‌ر یه‌ك له پرۆسه‌ی خه‌یاڵی ئیبداعی و زه‌مه‌ن
زێتر قابیلی قبولكردن بن، به مانایه‌كی دیكه
ئه‌گه‌ر گێڕانه‌وه خستنه‌رووی ئه‌و هونه‌ره
ته‌مومژاوییه بێت كه وێنه نه‌خشه بۆكێشراوه
هه‌ستپێنه‌كراوه‌كه‌ی كانت له‌خۆ بگرێت، ئه‌وه پڵۆت
كه پێكهاته‌ی سێنترالیانه‌ی گێڕانه‌وه‌یه جگه له
دانانێكی داهێنه‌رانه‌ی زه‌مه‌ن شتێكی دیكه نییه،
دانانێك كه له ئه‌زموونه هه‌ڕه‌مه‌كیه
جیاوازه‌كانه‌وه زه‌مه‌نێكی یه‌كگرتوو ده‌خاته‌وه.
كه‌واته توانای خه‌یاڵ ناكه‌وێتـه سه‌ر وێنه‌گرتنی
زه‌مه‌نه‌وه، وێنه‌گرتنێك كه به هونه‌ری شاراوه‌ی
رۆحه‌كانه‌وه دێته ژماردن، به‌ڵكو ئه‌و توانایه‌یه
كه كار له سه‌ر پرۆسه‌ی فۆرمه‌له‌كردنی نه‌خشه بۆ
كێشراوه‌كانی چنینی گێڕِانه‌وه ده‌كات، هه‌ر
له‌وێشه‌وه خۆی بۆ راڤه‌كردن و لێكدانه‌وه نمایان
ده‌كات. دواجار وه‌ك ریكۆر ده‌ڵێت: خه‌یاڵ له رێگه‌ی
ژیانه‌وه نه‌بێت به كه‌ماڵ ناگات، وه‌ك چۆن له كۆی
چیرۆكه گێڕاوه‌كانه‌وه‌ش نه‌بێت له ژیان ناگه‌ین.
هایدگه‌رو زه‌مه‌نی بوونی مرۆیی
یه‌كێك له‌و گرفتانه‌ی كه هایدگه‌ر له به‌شی
دووه‌می كتێبه به‌ناوبانگه‌كه‌ی "الوجود و الزمان"
قسه‌ی لێده‌كات گرفتی زه‌مه‌نه، به‌شێك له
قسه‌كردنه‌كانیشی له جیاكردنه‌وه‌ی وجودی ئه‌سڵی
و وجودی رۆژانه به‌رجه‌سته ده‌بێت. لای هایدگه‌ر
زه‌مه‌ن ئه‌و ناوه‌ندیاره درێژكراوه بێ سنووره
نییه كه له رێگه‌ی كاتژمێره‌كانه‌وه یان له
رێگه‌ی جوڵه‌كانی زه‌وییه‌وه پێوانه‌ی بۆ ده‌كرێت،
به‌ڵكو به ته‌مه‌نی مرۆییه‌وه به‌نده، هه‌ر به‌و
مانایه‌ش زه‌مه‌نی مرۆیی ده‌خاته به‌راییه‌وه،
زه‌مه‌نی مرۆییش وێناكردنی ژیان و مێژووی تاك له‌خۆ
ده‌گرێت، بۆ قسه‌كردنیش له‌و باره‌یه‌وه سێ چه‌مك
ده‌سنیشان ده‌كات: دڵه‌ڕاوكێ "القلق"، ویژدان،
چاره‌نووس.
دڵه‌ڕاوكێ:
به كورتی هه‌ستكردن به له ده‌ستچوونی شته‌كان
ده‌نوێنێ، به‌ومانایه‌ش دڵه‌ڕاوكێ په‌یوه‌ندی به
ته‌واوی ژیانه‌وه هه‌یه له به‌رامبه‌ر مه‌رگ وه‌ك
كۆتایی، وه‌ك تاكه بنه‌مایه‌كی ژیان. چونكه ژیان
له هه‌ردوو باردا ئه‌وه‌یه كه به‌ره‌و مه‌رگ
ده‌بێته‌وه. هه‌ر ته‌نها دڵه‌ڕاوكێشه ئه‌و
مه‌عریفه‌یه‌ی له‌خۆ گرتووه‌و له‌وێشه‌وه مرۆڤ له
له‌بیركردنه‌وه به‌ره‌و دیدی گشتگیری ده‌كاته‌وه:
به‌ره‌و مه‌عریفه‌ی خود، وه‌ك بوونه‌وه‌رێك كه
به‌ره‌و مه‌رگ ده‌چێت. هه‌ر ته‌نها دڵه‌ڕاوكێیه له
ده‌ره‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كان و هه‌ڵچوونه‌كانه‌وه ئازادی
مرۆڤی له‌خۆدا هه‌ڵگرتووه‌و مرۆڤ له كۆت و
به‌نده‌كانی دۆڕان رزگار ده‌كات. به‌مجۆره لای
هایدگه‌ر مرۆڤ له بوونی ئه‌سڵی خۆیدا به‌ره‌و مه‌رگ
ده‌چێت، هه‌روه‌ها دڵه‌راوكێ به پێی ئه‌و ته‌عبیره
حاڵه‌تێكه له كه‌شفكردن و له رێگه‌ی كه‌شفكردنی
بوون به‌ره‌و مه‌رگ وه‌ك شیاوێكی ئه‌نتۆلۆژی
ده‌رده‌كه‌وێت.
كه‌واته دڵه‌ڕاوكێ ئه‌و حاڵه‌ته‌یه كه مرۆڤ
ده‌نگی ویژدانی خۆی تێدا ده‌بیسێته‌وه، خودی
ویژدانیش وه‌ك هایدگه‌ر گریمانه‌ی ده‌كات ئه‌و شانه
ته‌واوه‌یه كه مرۆڤ تێیدا له میانییه‌وه ته‌عبیر
له دڵه‌ڕاوكێ ده‌كات. ویژدان ئه‌و ده‌نگه‌یه كه
له میانییه‌وه قسه له حاڵه‌ته نهێنی و
بیده‌نگه‌كان ده‌كرێت و مرۆڤ له په‌راوازه‌بوون و
دۆڕانی نه‌فسی و فه‌نابوونی له‌نێو خه‌ڵك رزگار
ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت خۆی بێت. به‌مجۆره
ویژدان بانگه‌شه‌كردنی نه‌فسه بۆ نه‌فس،
بانگه‌شه‌كردنێكه له دۆڕانه‌وه به‌ره‌و
ئه‌ساڵه‌تمان ده‌بات.
ویژدان بانگی مرۆڤ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له‌و
ونبوونه رزگاری بێت كه له خه‌ڵكه‌وه سه‌رچاوه
ده‌گرێت، له‌وێشه‌وه به‌ره‌و بڕیاردانی تاكانه‌و
هه‌ڵبژاردنی خودی ده‌كاته‌وه. به‌و مانایه‌ش مرۆڤ
وه‌ك بنه‌ڕه‌تێكی مێژوویی خاوه‌نی چاره‌نووسێكه.
هه‌ڵبه‌ته زه‌مه‌ن لای هایدگه‌ر نه ئه‌و
ناوه‌ندیاره‌ی "لینبتز"ه كه له په‌یوه‌ندی نێوان
رووداوه‌كان و نێوان جه‌وهه‌رو دیارده‌كاندایه، نه
ئه‌و زه‌مه‌نه بیۆلۆژیه‌ی "برگسۆن"ه كه هه‌ڵگری
قه‌ڵه‌مبازه زینده‌گییه‌كانه، قه‌ڵه‌مبازێك كه له
رابردووه‌وه به‌ره‌و داهاتوویه‌كی بێكۆتایی
ده‌بێته‌وه، به‌ڵكو زه‌مه‌ن لای هایدگه‌ر زه‌مه‌نی
وجودی كه‌سییه‌و له هه‌موو ئه‌وانه جیاوازه،
چونكه یه‌كه‌م: زه‌مه‌ن زه‌مه‌نی خوده‌و
درێژكراوه‌ی ژیانی منه، به‌و مانایه‌ش زه‌مه‌ن
بنه‌مای بوونی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت. دووه‌م:
هه‌نووكه‌یی له زه‌مه‌نی وجودی داهاتوودایه،
هه‌روه‌ها هه‌نووكه یان (وجودی خودگه‌رایی) واته
تێگه‌یشتن، تێگه‌یشتنیش هه‌بوونێكی وجودیانه‌ی
توانای هه‌بوونی هه‌نووكه ده‌گه‌یه‌نێت، به
مانایه‌كی دیكه له هه‌نووكه‌یی هایدگه‌ریدا
زه‌مه‌ن له رابردووه‌وه به‌ره‌و ئێستا‌و داهاتوو
ناجوڵێت، به‌ڵكو له داهاتوو به‌ره‌و رابردوو و ئێستا
ده‌جوڵێت. سێیه‌م زه‌مه‌ن لای هایدگه‌ر كۆتاییداره،
واته زه‌مه‌نی من دواجار كۆتایی دێت، كه‌واته
زه‌مه‌نی داهاتوو ده‌بێت زه‌مه‌نێكی كۆتایئامێز بێت،
هه‌ر له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش مرۆڤ وه‌ك زه‌مه‌ن
بوونێكه به‌ره‌و مه‌رگ، به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت.
لێره‌وه سه‌یركردنی مرۆڤ وه‌ك زه‌مه‌ن
سه‌یركردنیه‌تی وه‌ك ویژدان، ئه‌و ده‌نگه‌ی كه مرۆڤ
به‌ره‌و ئازادی بوونی خۆی ده‌كاته‌وه، ئازادییه‌ك
كه له زه‌مه‌ن و كۆتاییه‌كانی زه‌مه‌ندا: له وجود
به‌ره‌و مه‌رگ خۆی متداوه. كه‌واته چاره‌نووس
چییه؟ لای هایدگه‌ر چاره‌نووس وه‌ك ویژدان سێنته‌ری
تاكه و خودی تاك خه‌ڵقی ده‌كات.
ئه‌گه‌ر لای هایدگه‌ر زه‌مه‌ن زه‌مه‌نی كه‌سی بێت
ئه‌وه لای ریكۆر فه‌ردی نییه‌و گشتییه، ئه‌ویش به
دوو مانا: یه‌كه‌م زه‌مه‌نی جه‌ماوه‌ری، واته
زه‌مه‌نی كارلێكردنی نێوان كه‌سایه‌تی و بارودۆخه
جۆراوجۆره‌كان. دووه‌م: زه‌مه‌نی جه‌ماوه‌ری،
زه‌مه‌نی نێوان "گێڕانه‌وه/چیرۆك" و گوێگره‌كان.
دواجار خه‌یاڵ و زه‌مه‌ن و شیانی ئه‌و سێ
پێكهاته‌یه‌ن كه له رێگه‌ی ئه‌وانه‌وه بیر له
وجودی مرۆیی ده‌كرێته‌وه، وه‌ك چۆن له رێگه‌ی
ته‌ئویله‌وه بیر له ده‌ق ده‌كرێته‌وه.
ریكۆر و گێڕانه‌وه‌گه‌رێتی
لای ریكۆر چیرۆك/گێڕانه‌وه ته‌عبیر له بوونی
مرۆیی ده‌كات، وه‌ك چۆن ته‌ئویلیش مانای ده‌قه‌كان
له‌خۆ ده‌گرێت، به‌لاَم زه‌مه‌ن ئه‌و پرسیاره
"ئۆگستین" ئامێزه لای ریكۆر ده‌شێ له رێگه‌ی
گێڕانه‌وه چاره‌سه‌رێكی شیعرییانه‌ی بۆ بكرێت،
ئه‌ویش به مه‌عقولییه‌ت بوونی زه‌مه‌نه‌وه به‌نده،
هه‌ر له‌وێشه‌وه خه‌یاڵ ناكه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی واقیع
به‌ڵكو زیاد له پێویست واقیعی ده‌كه‌وێته‌وه، به
مانایه‌كی دیكه خه‌یاڵ توانای گوتنی واقیعی
هه‌یه.
ئه‌گه‌ر ئه‌ركی ته‌ئویل راڤه‌كردنی دنیا بێت له
رووی ده‌قدا، دنیای ده‌قیش سه‌رچاوه‌كه‌ی خه‌یاڵ
بێت به‌و سیفه‌ته‌ی كه توانای دووباره وه‌سفكردنی
هه‌یه، ئه‌وه ته‌ئویلكردنی ده‌ق به‌و مانایه نییه
كه شاراوه‌كان كه‌شف بكات، به‌ڵكو به‌و وه‌سفه‌یه
كه ته‌فسیری وجود ده‌كات له دنیایه‌ك كه ده‌ق
ده‌یخاته روو. ده‌قی ئه‌ده‌بیش وه‌ك كرده‌یه‌كی
مرۆیی جگه له بوون له زه‌مه‌ندا شتێكی دیكه
نییه. هه‌ر له‌وێشه‌وه دنیای ده‌ق رێگه‌یه‌كه بۆ
بوون له دنیادا. كه‌واته "چیرۆك/گێڕانه‌وه" نه
واقیعییه‌و نه وه‌همییه، به‌ڵكو رێگه‌یه‌كه بۆ
كه‌شفكردنی ئه‌نتۆلۆژیانه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانمان
له‌گه‌ڵ بوون و گه‌ردوون، هه‌ر له سه‌ر ئه‌و
بنه‌مایه‌ش ریكۆر قسه له ئه‌نتۆلۆژیای خه‌یاڵ
ده‌كات.
ئه‌وه‌ی كه گێڕانه‌وه‌ی ریكۆر له زه‌مه‌نی
فه‌ردی هایدگه‌ر جیا ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌یه كه
گێڕانه‌وه له‌وێوه خۆی ده‌بینێته‌وه كه جه‌ماوه‌ر
یان گوێگره‌كانی به‌ره‌و خه‌یاڵ ده‌بات، یان به
مانایه‌كی ئایینی به‌ره‌و راستییان ده‌كاته‌وه،
هه‌ر له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش ده‌شێ دووباره
گێڕانه‌وه وه‌ك وه‌سفێك بۆ گێڕانه‌وه گه‌وره‌كان
ته‌ماشا بكرێت، به‌لاَم لای ریكۆر دووباره
گێڕانه‌وه گواستنه‌وه‌یه له جه‌ره‌یانی
زه‌مه‌نه‌وه بۆ ئه‌سڵی مێژوو، واته ئه‌وه كرده‌ی
دووباره‌كردنه‌وه‌یه، كه مێژوو درووست ده‌كات.
ئه‌و ره‌خنه سه‌ره‌كییانه‌ی كه "د‌یڤید كار"
به‌رامبه‌ر ریكۆری ده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه كه
"گێڕانه‌وه/چیرۆك" خه‌سڵه‌تی رووداوه راستییه‌كان
ناگوازێته‌وه، ئه‌گه‌ر به گواستنه‌وه‌شیان هه‌ڵسێت
بڕوایان پێناكرێت. له لایه‌كی دیكه "د‌یڤید كار"
ده‌ڵێت: چیرۆك ناژی به‌ڵكو ده‌گێڕێته‌وه، ژیان
سه‌ره‌تاو ناوه‌ند و كۆتایی نییه وه‌ك ریكۆر ده‌ڵێت،
به‌ڵكو ئه‌و سیفه‌ته ته‌واو چیرۆكئامێزه‌و له
هونه‌ره‌وه بۆ ژیان گوازراوه‌ته‌وه.
هه‌ڵبه‌ته ریكۆر دژی ئه‌وه‌ی كه پێی ده‌ڵێن
رووتكردنه‌وه‌ی چیرۆك/گێڕانه‌وه له زه‌مه‌ن
ده‌وه‌ستێت و پێیوایه سه‌ره‌تا و ناوه‌ندو كۆتایی
بنه‌مای بونیادی گێڕانه‌وه‌یه، وه‌ك چۆن زۆر به
ساده‌یی به هه‌مان شێوه‌ش زه‌مه‌نیش ده‌كه‌وێته‌وه.
به‌لاَم "د‌یڤید كار" له باره‌ی گێڕانه‌وه‌و دنیای
واقیع دوو ره‌خنه ئاراسته‌ی ریكۆر ده‌كات و ده‌ڵێت:
گێڕانه‌وه به ته‌واوی له دنیای واقیع نامۆیه نه
دوور و نه نزیك هاوشێوه‌ی واقیع نییه، بێگومان ئه‌و
ره‌خنه‌یه دیده پێوانه سازه‌كه‌ی ریكۆر كه له
سه‌ر دیدی واقیع بۆ چیرۆك وه‌ستاوه
هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه. دووه‌م "د‌یڤید كار" ده‌ڵێت ژیان
له پێچه‌كانیدا سیستمی گێڕانه‌وه‌ی هه‌ڵگرتووه،
ئه‌وه‌ش له رۆشنبیریی ئه‌ده‌بی به دیاریكراوی
چیرۆك هاتۆته به‌رهه‌م. به‌لاَم ریكۆر بۆ ئه‌و دوو
ره‌خنه‌یه یه‌ك وه‌لاَمی هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه
كه ژیان له بونیادی گێڕانه‌وه‌دا نامۆ نییه،
پێویستیشی به‌وه نییه ئه‌و بونیاده له چیرۆك
بخوازێت، چونكه بونیادی خۆیه‌تی و قابیلی
ره‌ه‌تكردنه‌وه‌ش نییه، به‌ڵكو ژیان بۆخۆی جۆره
گێڕانه‌وه‌یه‌كی كورتكراوه‌یه، یان
بونیادێكه ده‌كه‌وێته پێش گێڕانه‌وه.
له لایه‌كی دیكه قسه‌كردن له باره‌ی دووباره
گێڕانه‌وه هه‌ر ته‌نها دووباره به‌رهه‌مهێنانه‌وه
ناگه‌یه‌نێت، به‌ڵكو ریكۆر به به‌رهمهێنان و
داهێنانی داده‌نێت كه ره‌نگه له ژیان وه‌رگیرابێت،
به‌لاَم له رێگه‌ی گرێ چنه‌وه گۆڕانكاری به
سه‌ردا دێت، به‌و مانایه‌ش بونیادی گێڕانه‌وه
كرده‌ی له‌خۆگرتن و كۆكردنه‌وه‌و به‌ناوه‌ندكردن
به‌رجه‌سته ده‌كات. به ناوه‌ندكردنی واقیع و
رووداوی فه‌ردی، وه‌ك چۆن له‌خۆگرتنیش ره‌گه‌زه
لێكدووره‌كان ده‌گرێته‌وه، یان له‌خۆگرتنی ئاستی
جۆراوجۆر له زه‌مه‌ن...
دواجار ده‌توانین بڵێین پۆل ریكۆر له كتێبی زه‌مه‌ن
و گێڕانه‌وه‌دا ده‌یه‌وێت ئه‌و بۆشاییه پڕ بكاته‌وه
كه بونیادگه‌ره‌كان له‌نێوان ژیان و گێڕانه‌وه‌دا
درووستیان كردووه. هه‌روه‌ها له جیاوازی نێوان
خه‌یاڵی زانستی و خه‌یاڵی ئه‌ده‌بیدا ده‌ڵێت له
هه‌موو ئه‌زموونه‌كانی خه‌یاڵی زانستی خود
ملكه‌چه، ملكه‌چی په‌یوه‌ندییه‌كانه‌و ئه‌وه‌ی
به‌رده‌وامیش ئاماده‌یی هه‌یه مێشكه، به‌لاَم
خه‌یاڵی ئه‌ده‌بی ئاوێته‌بوونێكه له شوێنی
گێڕانه‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، له لایه‌كی دیكه‌ش
پێیوایه له نێوان مێژوو و خه‌یاڵ ئاوێته بوونێك
هه‌یه، وه‌ك چۆن دابڕان هه‌یه. بۆ ئاوێته بوون
نموونه‌ی ئه‌وه دێنێته‌وه كه ئه‌مڕۆ ئێمه شكسپیر
ده‌خوێنینه‌وه، له‌باره‌ی فیكره‌ی دابڕانیش چه‌مكی
هه‌نووكه‌یی یان وجودی خودی ده‌خاته روو.
سه‌رچاوه‌و په‌راوێزه‌كان:
-پۆل ریكۆر له 27ی شوباتی ساڵی 1913 له شاری
"فالنس"ی فه‌ره‌نسی له‌دایك بووه، له دوای شه‌ش
مانگ دایكی كۆچی دوایی كردووه، به‌لاَم باوكی كه
مامۆستای زمانی ئینگلیزی بوو له ساڵی 1915 له
به‌ره‌كانی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م كوژراوه، بۆیه
ئه‌ركی به‌خێوكردنی خۆی خوشكه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته
ئه‌ستۆی مامییه‌وه. خوێندنی دواناوه‌ندی له "رین"
ته‌واو كردووه، پاشان چۆته زانكۆ‌و بڕوانامه‌ی
ماجستێری له فه‌لسه‌فه به‌ده‌ست هێناوه، ئینجا
چووه بۆ زانكۆی "سۆربۆن" له پاریس و له‌وێ
نیشته‌جێ بووه. بۆ زێتر شاره‌زایی بڕِِِوانه: بول
ریكور، فلسه‌فه الاراده، الانسان الخگّا‌و، ترجمه:
عدنان نجیب ا‌لدین، دار البیچا‌و- المغرب،گ1 2003،
مقدمه.
-خوێنه‌رو پرۆسه‌ی خوێندنه‌وه‌و راڤه‌ی ده‌ق، ئا،و
له ئینگلیزییه‌وه: عه‌لی عوسمان یه‌عقوب، گۆڤاری
ئاینده، ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م
ده‌ریده‌كات، ژماره:78، ئایاری 2008، ل28.
-الوجود و الزمان و السرد، فلسفه بول ریكور، ترجمه و
تقدیم: سعید الغانمی، بیروت، گ1، 1999، ل 52.
-ه.س.پ. ل62،63،64.
-بڕوانه: هیدجر، بقلم ماجوری جرین، ترجمه: مجاهد
عبدالمنعم مجاهد، سلسله اعلام الفكر العالمی المعاصر،
بیروت، 1973، ل29، 30،31.
-ه.س.پ، ل37.
-ه.س.پ. ل37،38.
- الوجود و الزمان و السرد، ه.س.پ. ل83،84،85.
-ه.س.پ. ل214.
-ه.س.پ. ل225.
|