|
محه‌مه‌د
جه‌لیزاده
ئه‌م كاته‌ت باش كاك ئاره‌ش
با زۆر به خێرایی وه‌لاِمی ره‌خنه‌كانت بده‌مه‌وه،
هه‌ندێكیان راستن و هه‌ندێكیشیان وای دیار ده‌خه‌ن
كه له هه‌ندێك بابه‌ت حاڵی نه‌بوویی.
سه‌باره‌ت به گێڕانه‌وه‌ی كتێبه‌كه تۆ نووسیوته
(محه‌مه‌د جه‌لی زاده ده‌ڵێ هه‌ندێك شار دروست
ده‌بن و خه‌ڵكێكی هێرشی بۆ ده‌كه‌ن). برام، من
ئه‌گه‌ر باسی ژیانی مێروو بكه‌م ئه‌وها بكورتی و
به‌بێ شه‌كر و خوێ باسی ناكه‌م، چ جا مێژووی
كۆمه‌ڵێك نه‌ته‌وه؟
كتێبه‌كه‌ی (ولاَتی بێ پایته‌خت) تیۆریه‌كه بۆ
تیگه‌یشتنی مێژوو، هه‌روه‌ها ته‌فسیرێكه بۆ
ئاڵۆزترین و گرانترین پرسیار كه زۆربه‌ی كورد
له‌خۆیان كردووه كه "ئایا بۆچی كورد
سه‌رنه‌كه‌وتوه" تیۆریه‌كه‌ش بریتیه له
به‌راوردیه‌كی زۆر ئاسان له‌نێوان دوو جۆر ولاَت.
1-ولاَتێك وه‌كو فه‌ره‌نسا و میسڕ پایته‌ختی
سروشتییان هه‌یه. تۆ كه ئه‌و پایته‌خته‌ت داگیر كرد،
تێكڕای ولاَته‌كه پابه‌ندی تۆ ده‌بێت.
له‌سه‌ره‌تادا زۆر سه‌خته به‌لام دواتر به ئاسانی
كۆنترۆڵی ده‌كه‌یت.
2-ولاَتی وه‌ك كوردستان و یه‌مه‌ن و عێڕاق
ئه‌فغانستان و تێكڕای به‌ڵكان و هتد، ئه‌وانه
ولاَتی بێ پایته‌خت (پایته‌ختێكی سروشتییان نیه،
به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك پایته‌ختی ناوچه‌یی بچووكیان
هه‌یه). ئه‌م جۆره ولاَتانه له‌سه‌ره‌تادا به
ئاسانی داگیر ده‌كرێن به‌لاَم دواتر كۆنترۆڵ ناكرێن و
هه‌ر رۆژه ئاژاوه‌یه‌ك به‌رپا ده‌بێت.
خاڵی دوه‌م ده‌رباره‌ی ره‌خنه‌كانت ئه‌وه‌یه كه
ئارنۆڵد تۆینبی ته‌نیا وه‌كو سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌كار
هێنراوه و به‌س، به‌لاَم بیردۆزه‌كه‌ی من نه له
تۆینبی، نه له كه‌س وه‌رگیراوه، كه‌وا و كه‌ی
بیستووته ئه‌رنۆڵد تۆینبی باسی شارپه‌رستیی
كردبێت؟ ته‌نانه‌ت وشه‌كه له زمانی ئینگلیزی‌دا
نیه.
تۆ له ره‌خنه‌كانتدا شتێكت گوت كه به‌راستی سه‌یرم
پێ هات. گوتت نابێ باسی نه‌ته‌وه‌یه‌ك بكه‌ین
به‌بێ ئه‌وه‌ی زمانه‌كانیان بزانین. واته بۆم نیه
باسی هاخامه‌نشیه‌كان بكه‌م به‌بێ ئه‌وه‌ی زمانیان
بزانم.. من له‌گه‌ڵ ئه‌م رایه نیم چونكه پێویست ناكا
فێری زمانی فه‌رعۆنه‌كان بین ئینجا بۆمان هه‌بێ
باسیان بكه‌ین. خه‌ڵكانێك وا زمان و مێژووی
فه‌رعۆنه‌كانیان زانیوه و بۆ ئێمه‌یان گێڕاوه‌ته‌وه،
ئیتر ئێمه‌ش ده‌توانین تێ‌یان بگه‌ین. به‌لاَم خۆت كه
له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه دایت، كه‌واته ده‌بێ پێش
هه‌موو شتێك بچی خۆت فێری كورد و عه‌ره‌بی بكه‌یت
ئینجا ده‌مه‌قاڵی ده‌رباره مێژووی كورد و عه‌ره‌ب
بكه‌یت. ئایا به‌مه رازیت كاك ئه‌ره‌ش؟ برام ئه‌مه
قسه نیه و هیچ پێویست ناكا ببم به (ئه‌ندازیاری
میكانیك) تا بزانم كه سه‌یاره‌ی (ژاپۆنی) له
سه‌یاره‌ی (رووسی) باشتره!!
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه وشه‌كانی (شارپه‌رستی و
خۆییاتی و بێگانه‌به‌ده‌ری) دووباره كراونه‌وه.
مه‌سه‌له ئه‌وه‌یه كه ویستوومه كێشه‌ی هه‌ستی
ئینتیما زه‌ق بكه‌م. هه‌ستی ئینتیما كاكڵی مرۆڤه و
راڕه‌وی نه‌ته‌وه‌كان دیار ده‌خات، به‌لاَم كه‌م كه‌س
(به‌تایبه‌تیش له‌نێو كورد) به‌خه‌یاڵی دادێت،
به‌داخه‌وه هه‌ر باسی (چینایه‌تی) و ئه‌و قسانه
بوونه.
به رای من چینایه‌تی بریتیه له (هێڵه
ئاسۆییه‌كانی كۆمه‌ڵگا) به‌ڵێ كاری له كورد
كردووه به‌لاَم نیو هه‌ندی (هێڵه ئه‌ستوونیه‌كان)
نه‌بوونه. واته كێشه‌ی كورد و یۆنان و عێڕاق و
یه‌مه‌ن ئه‌و هه‌موو ولاَتانه‌ی كه هه‌ستی
یه‌كیه‌تی ئینتیمایان نیه، كێشه‌كه‌یان له‌نێوان
ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژاره‌كان نیه به‌ڵكو كێشه‌كه‌یان
بریتیه له‌وه‌ی كه هه‌ژاری ناوچه‌یه‌ك رقی له
هه‌ژاری ناوچه‌یه‌كی دیكه ده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها
(شار و شار) (ناوچه و ناوچه) (شار و عه‌شیره‌ت)
(عه‌شیره‌ت و عه‌شیره‌ت) هه‌ر یه‌ك له‌وانه وه‌كو
نه‌ته‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ ره‌فتار ده‌كه‌ن یان
هه‌رنه‌بێ هه‌ستی ئینتیمایان ئه‌وهایه. ئه‌م فه‌رق
و جوداییه‌ش ولاَته‌كه له‌ت و په‌ت ده‌كه‌ن بۆیه
ده‌بینین چۆن كورد و عێڕاقی و یۆنانی هه‌ر هه‌تا
داگیركه‌رێك یان دیكتاتۆرێكیان به‌سه‌ره‌وه بێت
یه‌كتر ده‌گرن. كه‌چی هه‌ر هه‌نده كه ئازاد بوون،
له زووترین ده‌رفه‌تدا خۆبه‌خۆ تێك به‌رده‌بن.
زۆر شتی نر هه‌یه كه باست كردووه له ڕوانگه‌ی
خۆته‌وه باست كردووه، ئاسانترین نموونه كه باسی
نه‌ته‌وایه‌تی ده‌كه‌یت و به شتیكی به‌د و ترسناكی
له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌یت. كاكه گیان، ئه‌گه‌ر هه‌ستی
نه‌ته‌وایه‌تیی گشتی له‌نێو كورد ببوژێته‌وه،
ئه‌مه ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه. مه‌به‌ستیشم
ئه‌ویه ئه‌گه‌ر كوردێكی خه‌ڵكی ئامێدی په‌رۆش بۆ
كوردێكی تووزخورماتوو په‌یدا بكات، یان ئه‌گه‌ر
بابایه‌كی جاف نه‌فره‌ت له كوڕی هه‌ولێر نه‌كات
به‌هۆی له‌هجه‌كه‌ی، ئه‌مه هه‌نگاوێكی زۆر پیرۆز
ده‌بێت. هه‌نگاوی له‌مه‌ش پیرۆزتر ئه‌وه‌یه كه كورد
فێری نیشتیمانپه‌روه‌ری ببێت. نیشتیمانپه‌روه‌ری
ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر كه‌سێكی وه‌ك تۆ، كه فارسیت
به‌لاًَم له‌نێو هه‌رێمی كوردستان ده‌ژی،
نیشتیمانپه‌روه‌ری ئه‌وه‌یه كه ده‌بێ رێز له
كه‌سێكی وه‌ك تۆ بگیرێت و ده‌بێ نه‌فره‌تت لێ
نه‌كرێت و به چاوی پڕ له گومان و شێوازی
پیرێژنانه (بێگانه‌به‌ده‌ری) ته‌ماشات نه‌كه‌ن.
باوه‌ڕم وایه كه كه‌سانی وه‌ك تۆ له‌باتی ئه‌وه‌ی
بێگانه‌به‌ده‌رییان له‌گه‌ڵدا بكرێ، پێویسته ژنیان
بدرێتێ و تواناكانیان بۆ كوردستان وه‌به‌ر بهێنرێن.
ئه‌مه‌یه نیشتیمانپه‌روه‌ری كه ده‌بێ خه‌ڵكه‌كه
پێشبڕكه‌یان بێت له‌سه‌ر خزمه‌تكردنی (خاك پێش
خه‌ڵك).
كاك ئه‌ره‌ش، تۆ ئه‌م شته‌ت نوسیوه.. ناوبراو سیستێمی
سیاسی بریتانیا به سیتێمێكی ته‌واو ده‌زانێت كه
هه‌ردو تایبه‌تمه‌ندی میلله‌تێكی باشی هه‌یه. گوایه
محه‌مه‌د جلیزاده خه‌به‌ری نییه كه پاشا و شاژن له
بریتانیا مافی دستێوه‌ردانیان له كاروباری سیاسی‌دا
نییه!
ئاخر له‌مه باشتر چیت ده‌وێ؟ به‌راستی سه‌یره!،
ئه‌گه‌ر پاشای به‌ریتانیا ده‌سه‌لاَتێكی زۆری
هه‌بایه ئه‌وسا ده‌تگوت ئه‌وه دیكتاتۆره. برام،
سیسته‌می مه‌له‌كیی ده‌ستووری له هه‌موو سیسته‌مێك
باشتره و كه پاشا ده‌سه‌لاَتی نیه كه‌واته
(دیكتاتۆر نیه).
سه‌باره‌ت به ناوی (كورد)، ئه‌م رایه له‌لایه‌ن
تێكڕای پسپۆڕانی مێژوو په‌سند كراوه كه وشه‌كه
(كوردوو- كورداكی-كورداكا- هتد) له‌سه‌رده‌می
سۆمه‌ریه‌وه به‌كار هێنراوه به‌واتای ناوی
نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه له زاگرۆس ژیاون ئیتر نه من و نه
تۆ بۆمان هه‌یه باسی بكه‌ین. به‌لاَم من هه‌رگیز
بایه‌خێكی ئه‌وتۆم به‌وه نه‌داوه كه كێ به چ
زمانێك قسه ده‌كات. خه‌ڵكی تاران و تاجیكه‌كانی
ئه‌فغانستان هه‌ردووك به فارسی قسه ده‌كه‌ن كه‌چی
فه‌رقیان وه‌ك ئه‌رز و ئاسمانه. هه‌روه‌ها خه‌ڵكی
عێڕاق و خه‌ڵكی میسڕ هه‌ردووك به عه‌ره‌بی قسه
ده‌كه‌ن به‌لاَم فه‌رموو سه‌یری ره‌وشت و هه‌ستی
ئینتیما و رادده‌ی نیشتیمانپه‌روه‌ری بكه ده‌بینی
فه‌رقی ئه‌رز و ئاسمانیان هه‌یه. بابای میسڕی
ولاَتی خۆی ده‌په‌رستێت و وای له عێڕاقیه‌كه
كردووه (له‌ژێر هه‌ر ناوێك بێ) ئه‌ویش میسڕ
بپه‌رستێ، ئه‌مه‌یه یه‌كیه‌تی ئینتیما و ئه‌مه‌یه
نیشتیمانپه‌روه‌ری و خۆزیا نیو هه‌ندی میسڕیه‌كان
یه‌كگرتوو و ولاَتپه‌رست ده‌بووین ئه‌وسا با به
زمانی واق واق قسه‌مان كردبایه.
سه‌باره‌ت به (individualism)
ئه‌م قسه ده‌چێته نێو گێژاوێكی فه‌لسه‌فی و
به‌ڕاستی من خۆمی لێ ناده‌م، ته‌نیا ئه‌وه ده‌ڵێم
كه تۆ باسی سه‌یاره و فڕۆكم بۆ ده‌كه‌یت له
كاتێكدا كه من وه‌كو كوردێك ده‌بینم وا نه‌ته‌وه‌كه‌م
(له‌بواری هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیدا) هێشتا
له قۆناغی سواری ولاَغ دایه، ئیتر سه‌یاره‌ی چی
و ته‌یاره‌ی چی؟
سه‌باره‌ت به (هۆی دواكه‌وتنی كوردستان) وه‌ك تۆ
به زاری منه‌وه باست كردووه و ده‌ڵێی گوایه
ده‌ڵێم (خۆییاتی هۆی دواكه‌تنمانه له‌چاو
به‌ریتانیا). به‌راستی نازانم چۆن ولاَمت بده‌مه‌وه،
ئایا هه‌ست ناكه‌یت كه شێوه‌ی نیشاندانی قسه‌كه بۆ
خوێنه‌ران جۆرێك سه‌رشێواندنی تێدایه؟ دووباره‌ی
ده‌كه‌مه‌وه كه من ئه‌گه‌ر باسی مێرووش بكه‌م
ئه‌وها به‌كورتی باسی ناكه‌م. پاشان زۆربه‌ی
ولاَتی بێ پایته‌خت) له‌سه‌ر (نێر و مێ) ده‌ڕوات.
كۆمه‌ڵگای نێر (عه‌شیره‌ت) و كۆمه‌ڵگای مێ (شار)
بۆچی ئاماژه‌ی بۆ ناكه‌یت و كه‌ی من گوتوومه
(خۆیاتی تاكه هۆی سه‌رنه‌كه‌وتی كورده)؟
له‌هه‌مووی ناخۆشتر دوا قسه‌كانته كه ده‌ڵێی خاڵی
كۆتایی ئه‌وه‌یكه كتێبێك ئه‌گه‌ر ناوه‌ڕۆك و
سه‌رچاوه‌ی نه‌بێت له بنه‌ڕه‌تدا كتێب نییه و زۆرتر
باس كردنی ده‌ردی دڵی كه‌سێكه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا. و
ئه‌و جۆره قسانه. برام ئه‌گه‌ر كتێب نیه كه‌واته
بۆچی خه‌ریك ببووی ته‌رجه‌مه‌ی بكه‌یت بۆ فارسی و
بۆچی هه‌میشه له ته‌نیشت خۆت دانابوو و
ده‌تخوێنده‌وه. ئه‌م قسانه‌ت قه‌بووڵ ناكرێن و
مه‌سه‌له‌كه ئه‌وها لێ مه‌كه. خۆی ئه‌گه‌ر
كابرایه‌كی ئه‌ڵمان بام، ئه‌وسا ده‌تگوت (به‌خوا
فه‌یله‌سووفێكی گرینگه!!)
پاشان تۆ ده‌ڵێی كتێبه‌كه سه‌رچاوه‌ی نیه. ئه‌دی
تۆینبی و ماكیاڤیللی و سێر ئیدریس بێڵ و هاری ساكز
و ئیبن خه‌لدوون و حه‌سه‌ن عه‌له‌وی و فه‌وزی ره‌شید
و جه‌مال ره‌شید و مه‌سعوود محه‌مه‌د و كه‌مال
مه‌زهه‌ر و هتد، دیاره تۆ دان به‌و هه‌مووانه نانێی
و هه‌ر خه‌ریكی (هێگل) و نازانم كێیت؟ برام ئین
خه‌لدوون ئه‌گه‌رچی بۆیمباغ و سه‌یاره‌ی نه‌بووه
به‌لاَم ده‌یان هه‌ندی هێگل و ئه‌و ناوه
مۆدێرنانه‌ی ئه‌مڕۆ زیره‌كتر بووه. ئه‌مه ته‌نیا
نموونه‌یه‌كه.
ئامۆژگاریم بۆ تۆ ئه‌وه‌یه كه خۆت بزانی له ژیاندا
چت ده‌وێت و ئینتیمایه‌ك په‌یدا به‌كه بۆ خه‌ڵكێك و
خاكێك، ئه‌وسا زۆر شت ساغ ده‌بنه‌وه.
|