|
به‌شی چوارم
ن. فێرنان برۆدل
مه‌ده‌نییه‌تی ئیسلامی پاش ئه‌و هه‌موو سه‌رکه‌وتنه
گه‌ورانه، له پڕێکدا له سه‌ده‌ی دوازده‌هه‌مدا
وه‌ستا
.ته‌نانه‌ت
له ئیسپانیاشدا دوای دوایین ده‌یه‌ی سه‌ده‌ی
دوازده‌هه‌م، پێشکه‌وتنه زانستی، فه‌لسه‌فی و
ماددییه‌کان درێژ نه‌بوونه‌وه. کتوپڕبوونی ئه‌م
گۆڕانه گه‌لێک پرسیار دێنێته پێش.
ئاخۆ وه‌ک له رابردوودا ئیدده‌عا ده‌کرا، ئه‌م
رووداوه له ئه‌نجامی دژایه‌تیکردنی توند وتیژی
غه‌زاڵی له ئاست فه‌لسه‌فه و ئازادبیریدا هاته‌پێش؟
نابێ زۆر
گرنگی به‌م تیۆرییه بده‌ین، غه‌زاڵی به‌رهه‌می
سه‌رده‌مه‌که‌ی بوو- چه‌نده هۆکار بوو، هه‌ر به
هه‌مان ئه‌ندازه‌ش خوڵقاوی دۆخه‌که بوو. جگه له‌وه،
فه‌لسه‌فه هه‌ر له رۆژه سه‌ره‌تاییه‌کانه‌وه
گه‌لێک نه‌یاری په‌یدا کرد؛ ئه‌و هه‌موو کتێب
سووتاندنه شاهیدی ئه‌ده‌ن- ئه‌م کاره به بێ
دۆژمنایه‌تییه‌کی ئاکتیڤ و هه‌مه‌گیر سه‌ری
نه‌ده‌گرت.هه‌ره‌وه‌ها کۆمه‌ڵێک له فه‌یله‌سووفه‌کان
له نێو ئاپۆڕه‌ی خه‌ڵکدا بێ ئابڕوو ده‌کران و دوور
ده‌خرانه‌وه - مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که دۆخه
سیاسیییه‌که بگۆڕابایه؛ جاری واش بووه که فه‌قهی
ئیسلامی زاڵ بووه و
به زۆر هه‌ر فه‌یله‌سووفێکی
بێ ده‌نگ کردووه. جیا له‌وه دوای غه‌زاڵییش
جارێکی دیکه فه‌لسه‌فه سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه،
مه‌به‌ستی ئێمه ته‌نیا فه‌لسه‌فه‌ی ئیبنی رۆشد نییه.
ئاخۆ ئه‌م داهێزرانه خه‌تای قه‌وم و خێله
نامه‌ده‌نییه‌کان بوو؟ ئه‌مه بڕوای مێژونووسێکی ئه‌م
دوایانه‌یه به ناوی
S.D.Gothein.
نابێ له‌بیرمان بچێ که خودی ئه‌م قه‌ومه
نامه‌ده‌نییانه، له رووی چه‌کدارییه‌وه ئیسلامیان
له به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌کانی ئاسیا و رۆژئاوادا
پاراستبوو. ئاخۆ هه‌ر ئه‌مانه نه‌بوون که
مه‌ده‌نییه‌تی ئیسلامی‌یان له ناخه‌وه داهێزراندبوو؟
ئه‌م زێره‌ڤانه ترسهێنه‌رانه سه‌ره‌تا له
ئیسپانیادا بنه‌ماڵه‌ی ئه‌لمراوید (مرابطون) بوون که
له سودان و ده‌شتی ئافریقاوه ده‌هاتن، پاشان قه‌ومی
ئه‌لموحاد (موحدون) بوون که بریتی بوون له
دانیشتوانی باکووری ئافریقا. له رۆژهه‌ڵاتی نزیکدا
پارێزه‌رانی ئیسلام بریتی بوون له تورکه
سه‌لجوقییه‌کان، ئه‌و خێلانه‌ی که له ده‌شته
سارده‌کانی ئاسیای ناوه‌ندییه‌وه هاتبوون، یان وه‌ک
نۆکه‌ر له ناوچه‌ی قه‌فقازه‌وه هێنرابوون.S.D.Gothein
ده‌ڵێ،
داهێزران ئه‌و ده‌مه ده‌ستی پێ‌کرد که ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی له نزیک به ته‌واوی هه‌موو ناوچه‌کاندا
که‌وته ده‌ست تورکه
نۆکه‌ره جه‌نگاوه‌ره‌کان،و یه‌کیه‌تی ناوچه‌ی
مه‌دیته‌رانه تێک شکاند. ئیسلام ئه‌م یه‌کیه‌تییه‌ی
دروست کردبوو، به‌ڵام ئه‌مه بۆ قه‌ومه
نامه‌ده‌نییه‌کان شتێکی نامۆ بوو.
له وه‌ڵامی ئه‌م تیۆرییه‌دا ده‌بێ بڵێین که ئه‌م
قه‌ومه نامه‌ده‌نییانه، چ له رۆژهه‌ڵات و چ له
رۆژئاوادا دواکه‌وتووتر له ئه‌و عه‌ره‌بانه نه‌بوون
که یه‌که‌م سه‌رکه‌وتنه‌کانیان به نسیب بوو؛
هه‌روه‌ها ئه‌وانیش وه‌ک عه‌ره‌به‌کان له ئه‌نجامی
پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ وڵاته
کۆنه‌کاندا
له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا که‌م و زۆر
پێشکه‌وتبوون. خه‌لیفه‌کانی ئه‌لموحاد پشتی ئیبنی
رۆشدیان گرتبوو. له راپۆرته‌کانی خاچپه‌رسته‌کاندا،
سه‌لاحه‌دین سوڵتانی به ره‌گه‌ز کورد و دۆژمنی
ریچاردی دلێر، وه‌ک که‌سێتییه‌کی به‌رز و مه‌زن وه‌سف
کراوه، لانیکه‌م له چاوی مه‌سیحییه جه‌نگاوه‌ره
نامه‌ده‌نییه‌کانه‌وه وابوو.
دوایی ئیسلام
به یارمه‌تی میسر توانی له رۆژی 3 سپتامبری 1260 و
له شه‌ڕی جه‌لوتی سوریه‌دا موغوله‌کان سه‌رکوت بکا و
پاشان له ساڵی 1291 ئاکرا، دوایین پێگه‌ی
مه‌سیحییه‌کان له "سه‌رزه‌وینه پیرۆزه‌کان"دا داگیر
بکا و جارێکی دیکه بکه‌وێته‌وه سه‌ر پێێ خۆی.
ئاخۆ داهێزرانه ده‌ره‌نجامی دۆڕاندنی ناوچه‌ی
مه‌دیته‌رانه بوو؟ له کۆتاییه‌کانی سه‌ده‌ی
یازده‌هه‌مدا، ئورووپا توانی به‌ره‌به‌ره
که‌ناره‌کانی مه‌دیته‌رانه به‌ده‌ست بێنێته‌وه و
به‌شی ئیسلام له خێروبه‌ره‌که‌تی ئه‌م ناوچانه بڕا.
هانری پیرن، مێژونووسی فه‌ره‌نسی پێێوایه که له
سه‌ده‌کانی هه‌شت ونۆی زایینی‌دا کاتێ ئیسلام ناوچه‌ی
مه‌دیته‌رانه‌ی داگیر کرد، ئورووپا
به‌ربه‌ست کرا و پیوه‌ندییه‌کانی نێۆخۆیی
بوونه‌وه. ئێستا ئیدی به پێچه‌وانه‌ی تیۆرییه‌که‌ی
هانری پیرنه‌وه ئیسلام ناچه‌ی مه‌دیته‌رانه دۆڕاند و
بۆ هه‌میشه ئیفلیجی بوو. ئیتر نه‌یتوانی زیاتر په‌ره
بستێنی و پێویستیه‌کانی خۆی به‌رهه‌م بێنێته‌وه.
سه‌یر ئه‌وه‌یه که "ئی ئێف گۆتیه" که له‌ساڵێ
1930دا وه‌ک یه‌که‌م که‌س ئه‌م شکسته‌ی مه‌ده‌نییه‌تی
ئیسلامی به‌رجسته کرد، هیچکات هه‌وڵی نه‌دا که
تیۆرییه‌که‌ی هانری پیرن، که هه‌ر ئه‌و ده‌میش زۆر
باو بوو له باره‌ی داهێرزانی مه‌ده‌نییه‌تی
ئیسلامییه‌وه به‌کار بهێنێ.ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه لێی
حاڵین، ئه‌م تیۆرییه باشترین روونکردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر
وه‌ستان و دواکه‌وتنی مێژوویی ئیسلام داوه به
ده‌سته‌وه.
مه‌ده‌نییه‌تی ئیسلامی له‌م شکسته‌ش به سه‌لامه‌ت
ده‌رچوو. به‌ڵام ئیتر هه‌رگیز وه‌ک جارانی به‌شکۆ
نه‌بوو، سه‌رباری ئه‌وه‌ش هه‌ر به‌رده‌وام بوو. ساڵی
1922 کاتێ پۆل والری رایگه‌یاند،" مه‌ده‌نییه‌ته‌کان!
ئێمه ئه‌زانین ئێوه فانین"، راستی نه‌ده‌کرد.
وه‌رزه‌کانی مێژوو وه‌هایه که گوڵه‌کان وگه‌ڵاکان
ده‌وه‌رێنێ، به‌ڵام داره‌کان له جێی خۆیانن. لانیکه‌م
وشککردنی داره‌کان زۆر دژوارتره.
دوای سه‌ده‌ی دوازده‌هه‌م ئیسلام رۆژی ره‌شی زۆری
بینی. له لای رۆژئاواوه به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ
خاچپه‌رستان له‌شه‌ڕدا بوو(1095 تا 1270ی زایینی) و
سه‌ره‌نجام دوای داگیرکردنی ئاکرا له 1291دا نیوه
سه‌رکه‌وتوو شه‌ڕه‌که‌ی برده‌وه. به‌ڵام له‌م
شه‌ڕه‌دا، ئه‌گه‌رچی خاکه‌که‌ی وه‌رگرته‌وه، به‌ڵام
ده‌ریای له ده‌ست دا. له لای ئاسیاوه که‌وته به‌ر
هێرشی به‌رده‌وام و به‌ربلاوی خێله‌کێوییه‌کانی مه‌غۆل
و له 1202 تا 1405 هێزی له‌به‌ر بڕا: تورکستان، ئێران
و ئاسیای بچوک له ژێر باری ئه‌م شه‌ڕه‌دا هه‌رگیز
وه‌ک خۆیان لێ نه‌هاته‌وه. داگیرکردنی به‌غدا له
ساڵێ 1257ی زایینی‌دا نیشانه‌ی به‌رچاوی ئه‌م
رۆژره‌شییه بوو. ئیسلام ته‌نیا توانی که‌مێک له
برینه‌کانی سارێژ بکا.
هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا، واته له
سه‌ده ره‌شه‌کاندا- سه‌ده‌کانی سێزده‌هه‌م،
چوارده‌هه‌م و پانزهه‌می زایینی- دژوارییه‌کانی ئیسلام
به هۆی کێشه ئابوورییه‌کانی جیهانه‌وه بوو به دوو
قات. له چین و هینده‌وه تا ئورووپا، دنیای کۆن
سه‌رتاپا تووشی قه‌یرانێکی درێژخایه‌ن هات. هه‌موو
که‌س و هه‌موو شت نوقمی نێو ئه‌م قه‌یرانه چه‌ند
سه‌ده‌ییه‌وه بوون. له ئورووپادا
قه‌یرانه‌که
که‌مێک دره‌نگتر ده‌ستی پێ کرد (1350 تا 1357) و
ماوه‌که‌شی کورت‌تر بوو (له نێوان ساڵه‌کانی 1450 و
1510 ته‌واو بوو). به‌ڵام گومانی تیا نییه که ئه‌م
قه‌یرانه راسته‌قینه و جددی بوو. نموونه‌ی هه‌ره
به‌رجسته‌ی، ئه‌و شه‌ڕانه بوو که سه‌د ساڵی خایاند
له 1337 تا 1453 درێژه‌ی کێشا و له پاڵ ئه‌وانه‌دا
شه‌ڕه درێژخایه‌نه‌کان بوون که هه‌م له ده‌ره‌وه و
هه‌م له ناوه‌وه روویان دا و له رووی مه‌ده‌نی و
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه وێرانی و هه‌ژاری به‌دی هێنا.
که‌وابوو، کاتێ ئه‌مانه‌وێ رۆژره‌شییه‌کانی ئیسلام
شرۆڤه بکه‌ین، ده‌بێ له نێوان دیارده جیهانییه‌کان
و ئه‌و دیاردانه‌ی تایبه‌ت به ناوچه ئیسلامییه‌کان
بوون، جیاوازی دابێنێین.
له هه‌لومه‌رجێکی وا سه‌خت و پڕ له ره‌شبینیدا بوو
که ئیبنی خه‌لدوون، دوایین فه‌یله‌سووفی گه‌وره‌ی
موسڵمان، به‌رهه‌مه پڕ باروبه‌نرخه‌که‌ی خۆی نووسی.
ئیبنی خه‌لدوون، مێژونووس و ره‌نگه کۆمه‌ڵناسێک بوو
که به بنه‌چه‌ی ئه‌نده‌لوسییه‌وه ساڵی 1332 له
تونس‌دا له دایک بوو. ناوبراو وه‌ک دیپلۆمات و
سیاسه‌تمه‌دارێک له شاره‌کانی تلمسن، بجائیا، فز، و
هه‌روه‌ها له سوریه‌دا ژیانێکی پڕ مه‌شغه‌ڵه‌و گرینگی
هه‌بوو. کاتێ که له ساڵی 1406 له قاهیره‌دا کۆچی
دوایی کرد، کاری دادوه‌ری ده‌کرد. ئه‌و ساڵێک دوای
ته‌یمووری له‌نگ مرد و سه‌رده‌مێکیش وه‌ک باڵوێز
نێردرابووه کۆشکی وی.
به‌رهه‌می سه‌ره‌کی ئیبنی خه‌لدوون "کتاب العبر"ه که
کۆمه‌ڵه به‌رهه‌مێکی گه‌وره‌یه و زۆر جوان
داڕێژراوه و بریتییه له مێژووی قه‌ومه
کۆچبه‌ره‌کان. پێشه‌کییه‌که‌ی به ته‌نیا خۆی
شاکارێکه که بۆ یه‌که‌مجار به شیوه‌یه‌کی سیستماتی
ده‌رباره‌ی میتۆدۆلۆژی و کۆمه‌ڵناسیی میژوی ئیسلام
نووسراوه. ئه‌م پێشه‌کییه له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌مدا
له ژێر ناوی "پرۆلگومن" کرا به فه‌ڕه‌نسی و له ساڵی
1958دا به ناوی "پێشه‌کی: سه‌ره‌تایه‌ک بۆ مێژوو" به
زمانی ئینگلیزی چاپ و بڵاو کرا.
دوای ئه‌وه‌ی دۆخه‌که گه‌ڕایه‌وه
حاله‌تی جاران و باری ئابووریی جیهانی باشتر
بوو، ئیسلام به تایبه‌ت له سه‌ده‌ی شانزه‌هه‌مدا
دیسانه‌وه توانی رۆڵی خۆی له نێوان رۆژهه‌ڵات
و رۆژئاوادا بگێڕێ. شکۆمه‌ندی تورکیه که به
"سه‌رده‌می هه‌ڵاله" ناسراوه، تا سه‌ده‌ی
حه‌ڤده‌هه‌م درێژه‌ی کێشا. ئه‌م سه‌رده‌مه له
ئیستانبولدا ئه‌و زه‌مه‌نه سه‌ری هه‌ڵدا که نه‌خش و
نیگاری گوڵه‌کان له سه‌ر قاپ و قاچاخی گڵین و له نێو
مینیاتۆر و نه‌خشی پارچه‌کان و ده‌ستچنه‌کاندا
ده‌بینرا. سه‌رده‌می هه‌ڵاڵه، ناوێکی گونجاوه بۆ
ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی که له رووی هێز و جوانییه‌وه کامڵ
بوو. له رووی سیاسییه‌وه، باشتربوونی دۆخه‌که مانای
ئه‌وه بوو که تورکه عوسمانییه‌کان توانییان گه‌لێک
سه‌رکه‌وتن له‌و شه‌ڕانه‌دا به‌ده‌ست بێنن که ده‌مێکی
زۆر پێش
ئازادکردنی قوسته‌نته‌نییه (1453) روویان دابوو.
ئه‌و سه‌رکه‌وتنه سه‌رسووڕهینه‌ره، سه‌رکه‌وتنی
گه‌وره‌ی دیکه‌شی به دواوه بوو. تورکیه تا سه‌ده‌ی
شانزه‌هه‌م بوو به یه‌کێک له هێزه به
هه‌یبه‌ته‌کانی ناوچه‌ی مه‌دیته‌رانه.
فه‌رمانڕه‌وا تازه‌پێگه‌ویشتووه‌کانی ده‌ڤه‌ری بیزانس
و سه‌رزه‌وینه پیرۆزه‌کانی عه‌ره‌ب، له ماوه‌یه‌کی
کورت‌دا ئیسلامیان سه‌رله‌نوێ بنیاد نایه‌وه. دوای
ساڵی 1517، سوڵتانی عوسمانی، تورکی باڵاده‌ست،، وه‌ک
خه‌لیفه‌ی هه‌موو ئیمانداره موسلمانه‌کان له‌قه‌ڵه‌م
ده‌درا.
ئه‌و ناچانه‌ی که له ژێر حوکمی تورکه‌کاندا نه‌بوون
بریتی بوون له ناوچه دورده‌سته‌کانی تورکستان،
مه‌راکش و ئێرانی شێعه. ئێران له‌م کاته‌دا له‌ژێر
حوکمی بنه‌ماڵه‌ی سه‌فه‌وییه‌کاندا ببووه
ناسیونالیستێکی ئاگرین.
تورک و
مه‌غولی موسڵمان و به‌کرێگیراو به رێبه‌ریی
زاهیره‌دین محه‌ممه‌د بایه‌ر (1495 ت 1530ی زایینی)
خزمی دووری ته‌یمور له‌نگ، توانی ئیمپراتوریی دێهلی
داگیر بکه‌ن و له ساڵی 1526دا ئیمپراتورییه‌کی نوێ
بنیاد بنێین که خودی زاهیره‌دین بوو به یه‌که‌م
ئیمپراتور. ئه‌م ئیپراتورییه له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا
زۆربه‌ی سه‌رزه‌وینی هیندی گرته‌وه.
هه‌ر له‌و ساڵه‌دا تورکه‌کان توانییان مه‌جارستانی
مه‌سیحی له شه‌ڕی موهاکسدا شکست بده‌ن. دیار بوو که
ئیسلام له ژێر حوکمی تورکه سونییه‌کاندا خه‌ریکبوو
ده‌بووژایه‌وه و دوگماتیزمی ئیسلامی و دینی سونی به
ته‌واوی زاڵ ده‌بوو.
ده‌سه‌ڵات سه‌رله‌نوێ خۆی جێ ده‌خسته‌وه و ئازادیخوازی
پۆکایه‌وه و رژیمی ئاسنین داده‌سه‌پا.
له ناوچه‌کانی باڵکان و رۆژهه‌ڵاتی نزیکدا، رژیمی
تورکه‌کان بووه هۆی ره‌ونه‌قی بازار، ته‌نینه‌وه‌ی
حه‌شیمه‌ت و سه‌قامگیربوونی شاره گه‌وره‌کان. له
ساڵی 1453 قوسته‌نته‌نیه ته‌نیا 80هه‌زار حه‌شیمه‌تی
هه‌بوو. کاتێ له سه‌ده‌ی شانزه‌هه‌مدا گۆڕا بۆ
ئیستانبول، 700هه‌زار که‌س له نێو خودی شار و
گه‌ڕه‌که یونانییه‌کانی پرا
Pera
و ئه‌و سه‌ری چیای زێڕین
Golden Horn
و سکۆتاری/سکۆداری
Scutari
، هه‌ڵکه‌وتوو له به‌شی ئاسیایی باریکه‌ی بۆسفۆردا
نیشته‌جێ بوون. ئێستانبول که وه‌ک باقی
شاره‌گه‌وره‌کان، هه‌م ژیانی پر زه‌رق و به‌رقی
دارا‌کان و هه‌م هه‌ژارییه‌کی ترسناکی له خۆ گرتبوو،
نموونه‌یه‌کی پڕ ئازاری له مه‌ده‌نییه‌ت پیشان ده‌دا
که له ژێر حوکمی عوسمانییه‌کاندا نفوزی خۆی له
ناوچه دووره‌کاندا په‌ره پێ ده‌دا و مۆدێلی
کولتوری بڵاو ده‌کرده‌وه وه‌ک، مزگه‌وتی گه‌وره‌ی
سلێمانی که سه‌باره‌ت به سولتان سلیمان دروست
کرابوو.
رۆژئاو گه‌لێک ساڵان هه‌وڵیدا ئه‌م شکۆمه‌ندییه
نه‌بینێ، به‌ڵام ئێستا به هۆی شرۆڤه‌ی
مێژونووسانه‌وه به‌ره‌به‌ره لێی تیده‌گه‌ین. ده‌رگای
ئارشیوه بێ وێنه‌کانی تورکیه که سه‌ره‌نجام پۆلین
کران، به
رووی توێژه‌راندا کراوه‌یه. ئه‌م ئارشیوانه به وردی
کارنامه‌ی بروکراتییه‌کی
فره‌چه‌شن، ورد و پێشکه‌وتوو و له هه‌مانکاتدا
سه‌ره‌ڕۆ (مستبد) ثێشان ده‌دا که ده‌یتوانی هێندێ
پرۆژه‌ی وه‌ک سه‌رژمێری ته‌واو و وردی حه‌شیمه‌ت،
داڕشتنی سیستمێکی ئیداری گونجاو و که‌ڵه‌که‌کردنی
خه‌زینه گه‌وره‌کانی زێڕ و نوقره، سه‌ر بخا.
هه‌روه‌ها توانی له رێگای نیشته‌جیکردنی هیندێ
خێڵه‌وه له ناوچه‌ی باڵکاندا، قه‌ڵایه‌کی قایم له
دژی ئورووپا دروست بکا و به شیوه‌ی سیستماتیک ناوچه‌ی
باڵکان کۆلۆنی بکا.
به‌ڵام ئه‌م دام و ده‌زگا به هه‌یبه‌ته سه‌ره‌نجام
له سه‌ده‌ی هه‌ڤده‌هه‌مدا له پێ که‌وت. دوایین
بزاوتی گه‌وره‌ی ئابڵۆقه‌دانی ڤییه‌ن بوو له ساڵی
1687دا.
ئێستا ئاخۆ
داڕمانی ئیمپراتوریی تورک له به‌ر نه‌بوونی هێزی
ده‌ریایی بوو؟ مه‌راکش له نێوان ناوچه‌کانی
ئیمپراتوری و زه‌ریای ئه‌تڵه‌سدا هه‌ڵکه‌وتبوو؛
ده‌ریای سوور رێگه‌ی نه‌ده‌دا ده‌ستی به زه‌ریای هیند
رابگا و له خه‌لیجی فارسیشدا خۆڕاگریی توندوتیژانه‌ی
ئێرانییه‌کان له ئارادا بوو. له‌وانه گرینگتر،
ناوگانه پێشکه‌وتووه‌کانی
ئورووپا که بازرگانه به‌ده‌سه‌ڵاته‌کان
پشتیوانیان بوون وه‌ک ره‌قیبێکی تازه له رێوه
هاتبوون.
ره‌نگه داهێزرانی ئیمپراتوری تورک له‌به‌ر ئه‌وه
بووبێ که نه‌یتوانی له کاتی خۆیدا ته‌کنۆلۆژیای
تازه به‌کار بێنێ؟ یان روونتر بڵێین، ئیمپراتوری
تورکیه له سه‌ده‌کانی شانزده و هه‌ڤده‌دا
که‌وتبووه ململانێیه‌کی توند له‌گه‌ڵ روسیای
مودێڕندا؟
سه‌رکه‌وتنی
هێزی سواره‌ی ئوتریش له شه‌ڕه‌کانی شازاده یوجین (
به تایبه‌ت له 1716 تا 1718ی زایینی)دا ته‌نیا
ناوچه سنوورییه‌کانی تورکیه‌ی له ئورووپادا خستبووه
مه‌ترسییه‌وه. به‌ڵام هاتنی روسیا، وه‌ک هاتنی
دیوه‌زمه‌یه‌کی جه‌وان بوو که پاله‌وانێکی پیر و
هیلاکی بانگێشتی شه‌ڕ ده‌کرد.
هه‌موو ئه‌مانه راستن، به‌ڵام ئیمپراتوری تورکیه له
سه‌ره‌تادا ئه‌و "پیاوه پیره‌ی ئورووپا" نه‌بوو که
دواتر له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا بینیمان و دیپلۆماسیی
گه‌وره هێزه‌کانیش وا بێ لوتفییان له‌گه‌ڵ کرد.
ئیسلامی تورکی تا ماوه‌یه‌کی درێژ هه‌ر به‌ده‌سه‌ڵات،
گه‌شاوه و زۆردار بوو. ئێرانی سه‌فه‌ویش هه‌ر
به‌مشێوه بوو، تاورنیه، سه‌فه‌رنامه‌نووسی فه‌ڕه‌نسی
له سه‌ده‌ی هه‌ڤده‌هه‌مد ستایشی ده‌کا. هه‌روه‌ها
ئیمپراتوری گه‌وره‌ی مه‌غول بوو که له سه‌ره‌تای
سه‌ده‌ی هه‌ڤده‌هه‌مدا خه‌ریک بوو سه‌رتاسه‌ری بانوی
دێکان
Deccan
له باشووری هیندا داگیر بکا و گوێی بۆ ئه‌وه شل
نه‌ده‌کرد که ئینگلیسی و فه‌ڕه‌نسییه‌کان له
نزیکه‌وه دیده‌وانی ده‌که‌ن.
که‌وابوو، ده‌بێ ئه‌و که‌سانه وشیار ببنه‌وه که
ئه‌یانه‌وێ قه‌زاوه‌تێكی به په‌له له‌سه‌ر مێژووی
داهێزرانی ئیسلام بکه‌ن و هه‌وڵ ئه‌ده‌ن
پێشبینییه‌کانی خۆیان فه‌رز بکه‌ن.
ته‌واو
سه‌رچاوه:
www.nilgoon.com
www.nilgoon.com
ن. فێرنان برۆدل
وه‌رگێڕی فارسی: عبدی کلانتری
و. له فارسییه‌وه: کۆسار فه‌تاحی
|