|
محمد حسین
هه‌ندێك جار ته‌نها تایبه‌تمه‌ندیه‌ك تێكستێك ناوازه‌و
ده‌گمه‌ن ئه‌كات, ده‌گمه‌ن به‌و واتایه‌ی شتێكی
خوڵقاندووه كه پێشتر نه‌بووه, ڕوبه‌رێكی تازه‌ی
ئه‌فرێنراوی تیا
دروستبووه كه تازه‌مه‌نی ده‌ركه‌وتنی ده‌قه‌كه
له‌ئارادا نه‌بووه. ئه‌گه‌ر چی كۆی گشتی بینای
تێكسته‌كه, شێواز, زمان, ته‌كنیكه‌كانی گێڕانه‌وه و
ته‌واوی ڕه‌گه‌زه كانی تریشی پێویسته له
په‌یوه‌ندیه‌كی هارمۆنیدا بن بۆدروستكردنی هه‌ر
كارێكی داهێنراو, به‌ڵام گه‌لێك جار ڕێ ئه‌كه‌وێت
جوانی و داهێنان زیاتر له یه‌كێك له ڕه‌هه‌نده‌كانی
به‌رهه‌مه‌كه‌دا ئه‌دره‌وشێته‌وه, یاخود جوانی و
چاكبیناكردنی یه‌كێك له‌ڕه‌گه‌زه‌هونه‌ریه‌كانی
تێكسته‌كه ئه‌كاته خاوه‌ن ڕوخسارێكی تایبه‌ت و
ده‌گمه‌ن. له‌ئه‌ده‌بدا به‌مه ئه‌وترێت داهێنان,
ئه‌گینا هه‌موو تێكستێكی هونه‌ری و ئه‌ده‌بی خۆی
بۆخۆی داهێنانه. ئه‌م ڕوبه‌ره تازه دۆزراوه,
یاخود ئه‌فرێنراوه, هه‌لومه‌رجه‌كانی ده‌ركه‌وتنی چین
و چۆن ئه‌ناسرێته‌وه, به‌كام پێوه‌ر بیبینین و
بیناسینه‌وه‌و ته‌عریفی بكه‌ین؟ كۆمه‌ڵه پرسێكی تره‌و
لێره‌دا گفتوگۆ ناكرێت, ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی ئه‌م
نوسینه‌یه ده‌ركه‌وته ئیبداعیه‌كانی ڕۆمانی
زینده‌خه‌ونی * (فه‌تاح ئه‌میری )یه, به‌دیاری
كراویش ڕه‌گه‌زی گێڕانه‌وه‌و گه‌مه هونه‌ریه‌كانی
ئه‌م
ڕه‌گه‌زه‌یه
له‌م ڕۆمانه‌دا, دواتریش ئه‌و دوو وێنه هاوتاو
مفارقه‌ی
paradox
كه به‌ته‌كنیكی گێڕانه‌وه خوڵقێنراوه, ئه‌وه‌ی كه
تاڕاده‌یه‌كی زۆر ئیشكالیه‌ته ویژدانی و ڕۆحیه‌كانی
مرۆڤی كوردی داگیركراومان نیشان ئه‌دات .. كۆی ئه‌م
ئیشكالیه‌تانه‌یش به‌هۆی لێزانی و مه‌هاره‌تی
نوسه‌ره‌وه, له‌ڕێگای ئه‌م فیڵه جادوگه‌ره‌ی
گێڕانه‌وه‌وه خوڵقێنراوه.
ڕوخاندنی وێنه كڵێشه‌ییه‌كانی ئه‌وی تر:
ماریۆ فارگاس یۆسا ** له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا ئه‌ڵێت
"نوسه‌ری داهێنه‌ر هه‌موو بوونمان ئه‌گۆڕێت" باوه‌ڕم
وایه هه‌ر خوێنه‌رێكی كورد زینده‌خه‌ون بخوێنێـته‌وه
به‌شێكی زۆری ئه‌و وێنه چه‌سپیوانه‌ی ده‌رباره‌ی
خۆی و ئه‌وی تری (داگیر كه‌ر, دوژمن) له
خه‌یاڵگه‌یدا هه‌یه ئه‌گۆڕێت. ئه‌مه نه‌ك له‌به‌ر
ئه‌و وێنه زه‌بون و برینداره‌ی مرۆڤی كورد كه له
تێكسته‌كه‌دا وێناكراوه, به‌ڵكو به‌هۆی ده‌ركه‌وتنی
ئه‌و ئه‌گه‌ره مرۆییانه‌ی له
ساتێكی ژیانی سته‌مكاردا ئه‌شێت بێته ئاراوه, یان
ئه‌و ڕه‌هه‌نده مرۆییانه‌ی له كه‌سایه‌تی
سته‌مكاردا په‌نهانه و هه‌میشه وێنه ڕوكه‌شه
كڵێشه‌ییه‌كانی لێناگه‌ڕێت بیبنین. هه‌ر بۆیه ئه‌م
ڕۆمانه ئه‌كرێت وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك بۆلابردنی (كڵێشه
خێر‌و شه‌ڕیه‌كانی كاره‌كته‌رسازی) له‌ڕۆمانی كوردیشدا
ته‌ماشای بكه‌ین, یان وه‌ك تێپه‌ڕاندنێكی ئه‌و وێنه
مه‌ئلوفانه‌ی كه (ئه‌وی تری داگیركه‌ر و سته‌مكار)
له‌ئه‌ده‌بی گێڕانه‌وه‌ی كوریدا هه‌یبووه
بیخوێنینه‌وه.
قه‌ده‌ری تراژیدی ئازاد (پاڵه‌وانی سه‌ره‌كی
ڕۆمانه‌كه) له‌م تێكسته‌دا
قه‌ده‌رێكه به‌ڕێكه‌وت دروست بووه, ئه‌وه‌ی
سته‌می لێ ئه‌كات دو‌ژمنێك نیه كه شوناسی
كه‌ینونه‌یی كوردبونی ئازاد كردبێتیه دڕنده, به‌ڵكو
دۆخی دیكتاتۆریه‌ته, له‌م دۆخه‌یشدا دیكتاتۆرته‌نها
یه‌ك خه‌سڵه‌تی دادپه‌روه‌رانه‌ی هه‌یه, ئه‌ویش
دابه‌شكردنێكی یه‌كسانانه‌ی زوڵم و سته‌مه‌كه‌یه‌تی
به‌سه‌ر هه‌موو مرۆڤێكدا, یان گه‌ر له ناوكۆیی
context
ئه‌م ڕۆمانه قسه‌بكه‌ین, به‌سه‌ر هه‌موو پێكهاته
جیاوازه‌كانی گه‌لانی ئێران‌دا.
ئه‌م ده‌قه‌ی فه‌تاح له‌هه‌موو لایه‌نه‌كانی زمان,
ڕوداو, حكایه‌تخوان و گێڕه‌ره‌وه, زه‌مه‌نی ڕوداو,
زه‌مه‌نی گێڕانه‌وه ده‌قێكی ئاساییه, ته‌نانه‌ت
گفتوگۆ‌و قسه‌كردنی كه‌سایه‌تیه‌كانیشی هه‌روا نۆرمه
ئاساییه‌كانی گێڕانه‌وه‌ی تێ نه‌په‌ڕاندووه
(ئه‌وه‌ی كه خوێندكارێكی زانكۆیی به‌پێویست ئه‌بێت
وه‌ك ڕوناكبیرێك قسه‌بكات, دایه خه‌یاڵیش مادام
پیره‌ژنێكی نه‌خوێنده‌واره به‌رودوای قسه‌كانی خۆی
نازانێـت). دیاره ئاسایبوون به‌و مانایه دێـت
هاوشێوه‌ی ئه‌م شێواز و ته‌كنیكانه له لای
نوسه‌رانی تری ئه‌ده‌بی كوردی بینراوه, ڕه‌گه‌زی
نائاسایی و داهێنراوی ئه‌م تێكسته ئه‌و تێكه‌ڵكردنه
هونه‌رمه‌ندانه‌ی خه‌ون و واقعه كه به‌شێوه‌یه‌كی
سه‌رسوڕهێنه‌ر سه‌ره‌تاو كۆتایی ده‌قه‌كه‌ی
پێچنراوه. كۆتایی ئه‌م فێڵه جادوگه‌رانه هێنده
لێزانانه‌یه دور نیه خوێنه‌ر بگه‌ڕێنێـته‌وه بۆ
ئه‌و پرسیاره‌ی, كه ئایا(زینده خه‌ون) ته‌واوی
گێڕانه‌وه‌ی خه‌ونێكه, یان ژیانی پڕئیشكالیه‌تی
گه‌نجێكی كورده و خه‌ونه كابوسیه‌كانی خۆی هه‌راسانی
كردووه؟
له ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بیدا له كۆتایی حه‌فتاكاندا
(غاده سمان) وه‌ك هه‌وڵێك بۆبه‌حكایه‌ت كردنی ئه‌و
هه‌موو به‌ربه‌ریه‌ته‌ی شه‌ڕ له‌به‌یروتدا نواندی
ڕۆمانی (كابوسه‌كانی به‌یروت)ی نوسی ***, ڕۆمانه‌كه‌ی
غاده ته‌نها گێڕانه‌وه‌یه‌كی واقعیانه‌ی
تراژیدیاكانی به‌یروت بوو, حكایه‌تگه‌لێكی واقعی بوو
غاده خۆیی ئه‌یویست بیكاته كابوس. ڕێك پێچه‌وانه‌ی
ئه‌م ڕیتمه, له‌ڕۆمانی زینده خه‌ونا به‌ڕاستی
كابوسه‌كان هه‌یه‌و ئازادی پاڵه‌وان تیا ئه‌ژی,
به‌ڵام نوسه‌ر ئه‌یه‌وێـت بیكاته ڕستێك خه‌ونی
كابوسیانه‌ی یه‌كێك له‌پاڵه‌وانه‌كانی. ئه‌گه‌ر چی
جیاوازی فه‌زاو ڕوداو له ناوئه‌م دوو ڕۆمانه‌دا
یه‌كجار زۆره, به‌ڵام له‌هه‌ردووكیاندا كابوس و
ته‌وزیفكردنی كاوبوسیانی واقعێكی تاڵ ڕه‌گه‌زێكی
بنه‌ڕه‌تی هه‌ردوو تێكسته‌كه‌یه .
شاچیرۆكی ئه‌م ڕۆمانه:
وه‌ك هه‌ر ڕۆمانێكی ئاسایی له‌م ڕۆمانه‌دا
پاڵه‌وانێكی سه‌ره‌كیمان هه‌یه ناوی ئازاده, كوڕِی
خێزانێكی ده‌وڵه‌مه‌نده و به‌مێردمنداڵی باوكی
ئه‌مرێت, به‌ڵام مردنی باوكی و ژیانی وه‌ك هه‌تیوێك
نابێـته هۆی تێكچونی ئه‌و نازو نیعمه‌ته‌ی كه
پێشتر لێی به‌هره‌مه‌ند بووه. ئازاد له‌گه‌ڵ كچێكی
هاوڕێی منداڵی و دراوسێیاندا ده‌كه‌ونه
په‌یوه‌ندیه‌كی تێكه‌ڵه له هاوڕێیه‌تی و جۆرێك
خۆشه‌ویستی شه‌رمنانه‌ی كرچ و كاڵ, كه تاكۆتای
ڕۆمانه‌كه‌یش ئه‌م كچه‌و ئه‌م په‌یوه‌ندیه
هه‌رده‌مێنێته‌وه, دیاره فۆرمی ئه‌م په‌یوه‌ندیه
ئه‌وه‌نده‌ی له په‌یوه‌ندی و عه‌شقێكی
ئه‌فلاتونیانه ئه‌چێت, له په‌یوه‌ندی و عه‌شقی
ئه‌ڤینكاری
erotic
كوڕ‌و كچێكی هه‌رزه‌كار ناچێت.
ئه‌م كاره‌كته‌ره (ئازاد) به‌دوو ئاراسته‌ی جیاواز
دووچیرۆكی دژبه‌یه‌ك و ناكۆك ئه‌خولقێنێت:
چیرۆكی یه‌كه‌میان: ئازادی خوێندكاره كه‌هاوڕێ و
عاشقی مه‌لیه و له‌گه‌ڵ دایكه ئفلیجه‌كه‌ی و دایه
خه‌یاڵی دایه‌نیدا له‌شاری مهاباتدا ئه‌ژی, جگه
له‌وه‌ی خوێندكارێكی ده‌بیرستان و دواتریش زانكۆیه ,
وه‌ك هاوته‌مه‌نه‌كانی ڕۆژگاری خۆی خه‌ریكی كتێب
خوێندنه‌وه‌و چالاكی سیاسیش ئه‌بێت تا ئه‌و ڕۆژه‌ی
كه‌هه‌ڵدێت بۆشاری تاران و شۆڕشی ئیسلامی
سه‌رئه‌كه‌وێت و ئه‌ویش ناچار ئه‌بێـت بۆئه‌وه‌ی
بهێڵن له‌گه‌ڵ مه‌لیدا بژی, به‌ڵگه‌یه‌كی یاسایی
هاوسه‌رگیری ئیمزا ئه‌كه‌ن.
چیرۆكی دووه‌م: هه‌ركه ئازاد چاوی ئه‌چێته خه‌و,
له‌خه‌ونیدا ئه‌بێته پیاوێكی ئازه‌ری كه ناوی
(حسێن) ه‌و ئه‌فسه‌ری ساواكه, ئه‌و ڕۆڵه‌ی وه‌ك
حسێن له‌خه‌ونه‌كانیدا ئه‌یبینێت, به‌درێژای
خه‌ونه‌كه‌و ڕۆمانه‌كه‌یش هه‌ر خه‌ریكی
ئه‌شكه‌نجه‌دانی گه‌نجێكی كورده به‌ناوی (ئه‌میر).
ئه‌م ئه‌میره هه‌موو تاوانێكی هه‌ر ئه‌وه‌یه كه‌سێكی
خوێنده‌وارو هۆشیاره, به‌تێگه‌یشتنی حوسێن (كه
دیاره ئه‌مه نمونه‌ی خه‌یاڵ و مێنتالیتی ساواك و
ئه‌و ڕژێمه‌یشه كه ساواك خزمه‌تی ئه‌كات) كه‌سی
خوێنده‌وار و هۆشیار هه‌میشه تاوانبار‌و دوژمنه,
چونكه ئه‌گه‌ر هه‌ژار بێـت ئه‌بێته كۆمۆنیست,
ئه‌گه‌ر كوردیش بێـت ئه‌بێـته جودایی خواز.
دیمه‌نه‌كانی ئه‌شكه‌نجه‌و لێپرسینه‌وه‌ی ئه‌م
گه‌نجه كورده تا ئه‌و ساته‌ی حسێن ویژدانی بێ‌دار
ئه‌بێـته‌وه‌و خۆی ئه‌كوژێت هه‌ر به‌رده‌وامه.
هاوكات ئه‌م حسێن ناوه ئه‌كه‌وێته داوی عه‌شقی
كچێكی جوانه‌وه به‌ناوی (زه‌ڕی) و دواتر ماره‌ی
ئه‌كات. هاوسه‌رگیری حسین و زه‌ڕی كچێكی لێی
ئه‌كه‌وێته‌وه به‌ناوی (ئیلاهه), كه ئه‌م كچه
دواتر ته‌واوی ئه‌م خه‌ون و واقعه ئاوێته
ئه‌كاته‌وه و نهێنی چیرۆكه‌كه‌یشمان بۆئاشكرا
ئه‌كات..
تائێره هه‌ردوو چیرۆكه‌كه ئاساییه, گه‌رنوسه‌رێكیش
ئه‌م دووچیرۆكه له‌كاره‌كته‌ری پاڵه‌وانێكدا
كۆبكاته‌وه به‌هۆی په‌نابردن بۆ ته‌كنیكی خه‌ون
بینین هه‌رئاساییه .. به‌ڵام سیحری ئه‌م ڕۆمانه
له‌وێوه‌ده‌ست پێئه‌كات كه له‌واقعی ناو تێكسته‌كه‌دا
ئه‌م (حسێن) ناوه پێشتر هه‌بووه به‌بێ ئه‌وه‌ی
ئازاد بیناسێـت, ماوه‌یه‌ك پێش ئه‌وه‌ی بێـته ناو
خه‌ونه‌كانی ئازاده‌وه خۆی ئه‌كوژێت. ئیلاهه‌ی كچی
ئه‌بێته هاوڕێی ئازاد و له‌سه‌ختترین ته‌نگانه‌یشدا
فریای ئه‌كه‌وێت, (ئه‌وكاته‌ی ساواك ئه‌یگرن له‌سه‌ر
بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌ی شۆڕشگێڕی و...)
ئه‌وه‌ی وائه‌كات ئازاد سه‌رنجی ئیلاهه ڕابكێشێت
لێكچونی شێوه‌و ڕوخساری ئازاده له‌گه‌ڵ حسینی باوكی
ئیلاهه‌دا, به‌هه‌مان شێوه زه‌ڕی دایكیشی هه‌روا
ئه‌م لێكچونه هه‌ست پێ ئه‌كات, به‌لای ئازدیشه‌وه:
كاتێك ده‌چێـت بۆماڵی ئیلاهه‌و زه‌ڕی دایكی
ئه‌بینێـت, هه‌ست ئه‌كات ئه‌م ژنه تاڕاده‌یه‌كی زۆر
هاوشێوه‌ی ئه‌و زه‌ڕی ناوه‌یه كه له‌خه‌ونه
كابوسیه‌كانیدا وه‌ك حسین هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ ئه‌كرد
..
به‌كورتی دوای ته‌واو كردنی ڕۆمانه‌كه, خوێنه‌ر
نازانێت خه‌ونه كابوسیه‌كانی ئازاد شاچیرۆكی
ڕۆمانه‌كه بووه, یان ته‌واوی ڕۆمانه‌كه له‌ناو
تونه‌كانی ئه‌م خه‌ونه‌دا وێڵ بووه ..
فه‌زای ئه‌م ڕۆمانه له‌و جۆره فه‌زایه كه
زنجیره‌ی ڕوداو, گرێچنی ورد, حكایه‌ته
به‌سه‌رچووه‌كانی كاره‌كته‌ره‌كان,
بونیاده‌چیرۆكیه‌كه‌ی, دروستی كردووه, زمانی
گێڕانه‌وه‌یش هه‌روا ئه‌م په‌یوندیه سه‌به‌بیانه‌ی
تێنه‌په‌ڕاندووه كه به‌شێوه‌یه‌كی جاڵجاڵۆكه‌یی
كۆی ڕودواو چیرۆكه‌كانی كۆكردۆته‌وه. ئه‌م ڕۆمانه
وه‌ك ئه‌ده‌بی به‌ختیار عه‌لی و ئحلام مسته‌غانمی
نه‌هاتووه له‌ناو گه‌مه سردیه‌كانی زمان و شیعریه‌تی
زماندا چیرۆك بخوڵقێنێت, به‌ڵكو لێگه‌ڕاوه چیرۆكه‌كان
زمانی خۆی دروست بكات. یاخود ئه‌وه‌ی
له‌زینده‌خه‌وندا ڕیتمسازی ئه‌كات شیعریه‌تی زمانی
گێڕانه‌وه نیه, ڕسته‌ی خیتابی و خه‌یاڵ و
ده‌سته‌واژه‌ی شیعری نه‌هاتووه بۆئه‌وه‌ی
گێڕانه‌وه‌مان بۆجوانتر بكات, به‌ڵكو گێڕانه‌وه‌یه‌كی
خاوی ڕیتم نه‌رم, به‌زمانێكی چیرۆكبێژی ساده‌وه
جیهانێكی ناسكی ڕیوائیانه‌ی دروستكردووه.
تایبه‌تمه‌ندیه‌كی تری گێڕانه‌وه له‌م ڕۆمانه‌دا
ئه‌وه‌یه نوسه‌ر نه‌هاتووه به‌شێوازی بۆرخیس و
جادوگه‌ره‌كانی تری ئه‌مریكای لاتینی یاری
به‌وێنه و دیمه‌نه مه‌ئلوفه‌كانی ناو خه‌یاڵمان
بكات, به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌م ڕۆمانه له‌و په‌ڕی
واقعیه‌تی خۆیه‌وه ئه‌مانخاته ناو خه‌ونێكه‌وه كه
دوای كۆتایی هاتنی ڕۆمانه‌كه بۆمان ده‌ر
ئه‌كه‌وێـت, ته‌واوی ئه‌م خه‌ونه‌و ئه‌وه‌یش
به‌واقعیه‌تی ڕۆمانه‌كه‌ی ئه‌به‌ستێته‌وه ته‌نها
فێڵێكی گێڕانه‌وه‌یه .. به‌ڵام ئه‌م فێڵه بێ ئه‌رك
نیه, بێ په‌یام و وه‌زیفه‌ی ده‌لالی نیه,
ئه‌وه‌نده‌ی له‌ناو خه‌ونه‌كه‌دا ئێمه درێژكراوه‌ی
پارادۆكسی چیرۆكه‌كان ئه‌بینین, ژیانی ناو چیرۆكه‌كان
بۆخۆی هێنده ده‌وڵه‌مه‌ند نین به‌واتاو مه‌غزا و
ده‌لاله‌تی ئیشكال ئامێز.
ئیشكالیه‌ته‌كانی كه‌سایه‌تی ئازاد:
ئازاد له‌واقعی ژیانی خۆیدا كه‌سایه‌تیه‌كی نۆرماڵه,
مرۆڤێكی هۆشیاره به‌و واقعه‌سیاسیی وكۆمه‌ڵایه‌تیه
تاڵه‌ی میلله‌ته‌كه‌ی تیائه‌ژی, له‌خه‌ونه هه‌میشه
دوباره‌بووه‌كانیدا , ئه‌بێـته ئه‌فسه‌رێكی ساواك و
ته‌واوی كابوسه‌كانی هه‌ر دیمه‌نی لێپرسینه‌وه‌و
ئه‌شكه‌نجه دانی گه‌نجێكی خوێنده‌وار و هۆشیاری
كورده. پارادۆكسی ئه‌م دوو وێنه ناكۆكه ئه‌شێت زۆر
شتمان پێ بڵێت: ئه‌كرێت وه‌ك بیرۆكه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی
له‌به‌ر ڕۆشانیی ناكۆكیه ویژدانی و ئخلاقیه‌كانی
كه‌سی شۆڕشگێڕ‌دا بیبینینه‌وه, ئه‌شێـت وه‌ك ئه‌و
ناكۆكیه سایكۆلۆجیانه‌ی مرۆڤی (داگیركراو) ته‌ماشای
بكه‌ین كه ئیدوارد سه‌عید ئه‌ڵێت, "هه‌رگیز ناتوانێت
هه‌نگاوێك بنێت و وێنه‌ترسناكه‌كانی داگیركه‌ره‌كه‌ی
خۆی له‌بیربكات, ڕۆژێك بژی و وێرانه‌كانی كۆلۆنیالیزم
له‌خۆیدا فه‌رامۆشبكات". به‌پێی ئه‌م لۆجیكه‌ی
سه‌عید, ئه‌و دوو وێنه پێك ناكۆكه‌یش ئازاد دروستی
ئه‌كات هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه نمونه‌یه‌كی شێواو و
داڕوخاوی كه‌سایه‌تی مرۆڤی كوردی داگیركراومان نیشان
ئه‌دات, مرۆڤێك له‌واقعدا قوربانیه‌و
له‌خه‌ونه‌كانیشیدا جه‌لاد, ته‌نها یه‌ك جیاوازی
ئه‌بینرێت: ئه‌ویش ئه‌وه‌یه هه‌موو ئه‌و جه‌لاده
گریمانكراو وێناكراوانه‌ی له‌خه‌یاڵگه‌ی سه‌عیددا
هه‌یه خۆرئاوا‌و كۆلۆنیالیزمه , كه‌چی هه‌میشه
جه‌لاده‌كانی كورد, یاخود (ئازاد) ئه‌و سیسته‌مه
سته‌مكارانه‌یه له‌گه‌ڵیا ئه‌ژین. ئه‌وانه‌ی هه‌میشه
وه‌ك سته‌مكار و داگیركه‌ر كورد توانیویه‌تی
بیانبینێـت.
دیاره هه‌ڵبژاردنی ڕه‌گه‌زێكی هونه‌ری هه‌ر
ده‌قێك بۆ
خوێندنه‌وه به‌دابڕوای له
فه‌زا
و ته‌واوی ڕه‌گه‌زه هونه‌ریه‌كانی تری ده‌قه‌كه,
بۆخۆی كێشه‌یه‌كه‌و توشی گرفتی كورتبینی مه‌نهه‌جی و
نه‌گه‌یشتن به‌هیچ ئه‌نجامگیریه‌كمان ئه‌كات, به‌ڵام
ده‌كرێـت خوێندنه‌وه‌یه‌ك ته‌نها لایه‌نێكی هونه‌ری
ده‌قێك بكاته مه‌به‌ست و جێگه‌ی گفتوگۆ,
پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی ڕانان نووسه‌كان ئه‌یكه‌ن و
ئه‌یانه‌وێت ده‌قی پێ بخوێننه‌وه.
* زینده خه‌ون: فه‌تاح ئه‌میری: ده‌زگای چاپ و
بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس /2003
** ڕه‌نخنه‌گرو ڕۆمان نوسێكی پیرۆییه و به‌زمانی
ئسپانی بڵاو ئه‌كاته‌وه, چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی له
ڕۆژنامه‌ی (السفیر) ڕۆژی 7/7/2006. بڵاو
كراوه‌ته‌وه .
*** كوابیس بیروت: غاده السمان: منشورات غاده السمان
1977.
|