|
توێژه‌ری كۆمه‌لاَیه‌تی: حه‌مه‌ی ئه‌حمه‌د ره‌سوڵ
((كۆمه‌ڵگای ئێمه نه‌خۆش و كۆنه‌پارێز و
دواكه‌وتووه: قه‌یرانی قبوڵكردنی ڕه‌خنه‌مان له
ئارادایه و ... هاندانی كه‌لتوری ستایشكردن و
كاریزما په‌رستن، هه‌تا سه‌ر ئێسقانمانه! / ئه‌م
ڕسته‌یه
له عه‌لی وه‌ردییه‌وه ئیحای وه‌رگرتووه.))
هێشتاكه ئێمه زۆرمان ماوه له مانا جیاوازه‌كانی
ڕه‌خنه و ڕانان و هه‌ڵسه‌نگاندن
و بیروڕای ئازاد ده‌ربڕین له‌سه‌ر هه‌موو
شته‌كانی ده‌وروبه‌رمان به ئاره‌زووی خودی خۆمان
بخه‌ینه به‌رچاو و نومایشی بكه‌ین. بیرۆكه و نوسین و
وتاره‌كان. هه‌رچییه‌ك بن كرده‌یه‌كی كاتی و
شوێنه‌كی رۆشنبیری و وشیاری مرۆڤن، ده‌رهاویشته‌ی
زاتێكن و سه‌باره‌ت به بابه‌ت و دیارده و نیهادێكن
كه ئاشنان به مرۆڤ و بۆ مرۆڤیش ده‌نووسرێن. هه‌موو
هه‌وڵێكی ئاده‌میزادیی، هه‌موو چالاكییه‌كی زیهنیی و
فیكریی كه له هه‌ست و (ڕه‌نگه له نه‌ستی)
مرۆڤه‌وه بێنه ده‌رێ، شایانی
له‌سه‌ر نوسین و لێكۆڵینه‌وه و شرۆڤه و
به‌دواداچوون و تۆژینه‌وه و ڕه‌خنه لێگرتن و
هه‌ڵسه‌نگاندنه!
وه‌كو ئیمانۆییل كانت فێری كردووین، هه‌موو شتێك له
هه‌موو كون و كه‌له‌به‌رێكی ئه‌م دنیایه‌دا شایانی
ڕه‌خنه
لێگرتنه. كه‌م فه‌یله‌سووف و بیریار و بیرمه‌ند هه‌ن
له دونیای فه‌رهه‌نگ و فه‌لسه‌فه‌دا كه شایانی
خوێندنه‌وه بووبن، كه هاتبنه نێو كایه‌ی
مه‌عریفییه‌وه ڕه‌خنه و ڕانانیان ده‌رباره
نه‌كرابێت! ئه‌فلاتۆن / پلاتۆ، نیچه، ماركس،
ئانیشتاین، دكتۆر عه‌لی وه‌ردی، ئێدوارد سه‌عید،
عه‌لی حه‌رب و زۆریی دیكه له بیرمه‌ند و
فه‌یله‌سوفان و له زانایان و له پڕۆفیسۆرانی دونیا
ڕه‌خنه و ڕه‌خنه‌ی زۆر توندیان لێگیراوه! ڕه‌خنه
هه‌رچۆنێك بنووسرێت هه‌ر ڕه‌خنه‌یه و ده‌چێته
خانه‌ی ڕه‌خنه و لێكۆڵینه‌وه و ڕانان و
هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه!
كۆمه‌ڵگا پێشكه‌وتووه‌كان، كۆمه‌ڵگای كراوه‌ن، ماف بۆ
مرۆڤ دابینكراوه. ئازادی ڕاده‌ربڕین و ئازادی نوسین
و ئازادی له سه‌ر نوسین و به‌دواداچوون و
لێكۆڵینه‌وه فه‌راهه‌كراوه. په‌روه‌رده‌ی خێزانیی ـ
كۆمه‌ڵایه‌تی له‌و كۆمه‌ڵگایانه‌دا، جیاوازی
ڕه‌گه‌زی و نه‌ژادی و ئایینی و بیروباوه‌ڕ
پیاده‌ناكات له گۆشكردن و به‌خێوكردنی
منداڵه‌كانیدا. تاك وه‌كو مرۆڤێكی ئازاد و سه‌ربه‌ست
دروستده‌كات. تاك بیركردنه‌وه‌ی تاكگه‌رایی خودی خۆی
ئه‌ژی!
به‌كۆمه‌ڵكردنی تاك له مێژه نه‌ك خۆڵ به‌ردیشی
له‌سه‌ر نیشتووه، به‌كۆمه‌ڵكردنی تاك، واتا تاك
به‌بێ كۆمه‌ڵ و كه‌سانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵ
بیرنه‌كاته‌وه. كۆمه‌ڵ چۆن بیری كرده‌وه، تاكیش
(كه بوونی نییه) وه‌كو كۆمه‌ڵ و خێڵ و هۆز
بیربكاته‌وه. هزر و بیری تاك زاده‌ی هزرو بیری
كۆمه‌ڵه، كۆمه‌ڵ چیده‌ڵێن، تاكیش هه‌رئه‌وه ده‌ڵێت و
هیچ ئیزافه‌یه‌كی ئه‌وتۆی نییه سه‌باره‌ت به‌و
وتنه. تاكی كوردی تاكێكی ته‌قلیدی و كلایكی
دواكه‌وتووه. ڕچه‌شكێن نییه، خاوه‌نی بیر‌و
هه‌ڵوێستی ده‌ره‌وه‌ی خێڵ و هۆزه‌كه‌ی خۆی نییه،
به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌یبوو، ئه‌وا ده‌بێت باجه‌كه‌ی
بدات. ئه‌وا ده‌بێت سزا بدرێت و سه‌رزه‌نشت بكرێت!
ئه‌و هێڵه‌ی كه سووره و بڤه‌یه و تابووه، ده‌بێت
تاكی هه‌ناسه‌ساردی كورد ئه‌و هێڵه به هیچ جۆرێك
نه‌به‌زێنێت. ئه‌گه‌ر به‌زاندی، ئه‌وا شاربه‌ده‌ر
ده‌كرێت. ئه‌وا ده‌بێته خاینی وڵات و ده‌وڵه‌ت. له
میراتی نه‌ته‌وه‌ش بێبه‌ش ده‌كرێت! ئه‌گه‌ر تاكێكی
جه‌ربه‌زه و نه‌به‌ز و ئازا و نه‌ترس، زۆر بوێرانه
بیر‌و بۆچوونی ئازاد و تازه‌گه‌ری خۆی بڵاوكرده‌وه.
ئه‌وا له هێڵی سوور لایداوه. ئه‌وا كوفرێكی زۆر
گه‌وره‌ی كردووه. سێداره‌ی بۆ هه‌ڵده‌خه‌ن. له هیچ
شوێنێك نایه‌ڵن ببێژێت و بیروڕای خۆی ده‌رببڕێت. ناو
و ناتۆره‌ی زۆر قێزه‌ون و بكوژی بۆ ده‌دۆزنه‌وه.
ڕێگه‌كان و كه‌ناڵه‌كانی بڵاوكردنه‌وه و
چاپكردنی كتێب و وتاری لێده‌ته‌نن .. سه‌ری دونیای
لێدێننه‌وه یه‌ك. كونه مشكی لێده‌كه‌ن
به‌قه‌یسه‌ری!
ئه‌وه زۆر ئاشكرایه لای زۆربه‌مان، كه وڵات و
نیشتمان، یان هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك له‌م دونیایه‌دا هزر و
بیری به‌وه پێشده‌كه‌وێت و وه‌رچه‌رخان له
بیركردنه‌وه‌یدا ڕوو ده‌دات كاتێك كه تاكه‌كانی زۆر
بوێرانه توانییان ئه‌و هێڵه سوور و بڤه‌یه (كه
كۆمه‌ڵگای مێگه‌ل ئاسا به‌بێ یاسا و ڕێسایه‌كی
نوسراو و وه‌كو دابونه‌ریت و نۆرمێكی دواكه‌وتوی
كۆنه‌خواز چه‌سپاندووییه‌تی و تاكه‌كانی پێملكه‌چ
ده‌كات) ببه‌زێنن. ئیدی ئه‌و كه‌سه وه‌كو
هه‌ڵگه‌ڕاوه و یاخی و سه‌رپێچیكار له كۆمه‌ڵگای
باو و دواكه‌وتوو
حسێبی بۆده‌كرێت. له هه‌موو لایه‌كه‌وه
نه‌فره‌تی لێده‌كرێت. وه‌ها له‌م هه‌قبێژه ده‌كه‌ن
كه ئیدی جارێكی دیكه نه‌توانێت تاقانه قسه‌یه‌ك
بكات. هه‌موو فشارێك ده‌خه‌نه گه‌ڕ بۆئه‌وه‌ی كه
وه‌كو جۆردانۆ برۆنۆ بیسوتێنن. یان وه‌كوگالیلۆ
په‌شیمانی بكه‌نه‌وه!
ئه‌وی له‌م بواره‌دا زۆر پڕووكێنه‌ره ئه‌وه‌یه كه
هێزی كۆنه‌پارێز
كۆنزه‌رفاتیڤ و موحافیزكار هێزێكی فشارهێن و
به‌زه‌بره، له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدایه. زۆربه‌ی زۆری
داموده‌زگا میری و فه‌رمییه‌كان له‌ژێر ده‌ستی ئه‌م
هێز و چین و توێژانه‌دان. بۆ نموونه: حیزب و
ده‌سه‌ڵاتی كوردی، خۆی كۆنه‌پارێز و نیمچه تاكڕه‌و
و سه‌رده‌ست و به‌زه‌بروزه‌نگه. به‌ڵام ئیدیعای
دیموكراسی و شه‌فافییه‌ت و ئازادیخوازیی ده‌كات، كه‌چی
زۆرێك له‌وانه‌ی كه ئازادیخوازن و تازه‌گه‌رن و
بابه‌تی تازه و فه‌نتازیا ئامێز ده‌نووسن،
ده‌سه‌ڵاتی كۆنه‌خوازی كوردی زۆرێك له‌م نوسه‌رانه
و له‌م بیرمه‌ندانه ده‌كڕێت و به بۆڵدی گه‌وره
نوسینه‌كان و وێنه‌كانیان بڵاوده‌كاته‌وه.
كتێبه‌كانیان به شێوازێكی زۆر ئۆرستۆكراسییانه و
ئاغایانه و مۆدێرنانه بۆ بڵاوده‌كه‌نه‌وه و
پاداشتی خه‌یاڵییان ده‌ده‌نێ. زه‌وی و زارییان
به‌ناوه‌وه بۆ تاپۆ ده‌كه‌ن، ڤێَلایان بۆ ده‌كڕن و
پاره‌و پله‌و پایه‌یان ده‌ده‌نێ! لافییان پێوه
لێده‌ده‌ن، زوو زوو ناویان ده‌هێنن و به فه‌یله‌سوف و
به بیرمه‌ندو به منه‌وه‌رێكی بێوێنه‌یان ناوزه‌د
ده‌كه‌ن. له‌ته‌له‌فزیۆنه‌وه، له ڕادیۆوه، له
رۆژنامه‌كانه‌وه، باس باسی ئه‌م نوسه‌ر و
بیرمه‌ندانه‌ن!
گرفتی
سه‌ره‌كی ئێمه له‌م رۆژگاره‌دا ئه‌وه‌یه كه
هه‌رده‌م وه‌كو باووباپیرانمان بیرده‌كه‌ینه‌وه،
هاوتا له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر و كۆمه‌ڵ ده‌ڕۆین به‌ڕێوه.
ستایش ده‌كه‌ین و پیا هه‌ڵدان پیشه‌مان ده‌بێت.
ئینشانوسین و نوسینی ده‌ربار، یه‌كێكه له
خه‌سڵه‌ته هه‌ره دیاره‌كانمان. كه‌س ناتوانێت به
ماست بڵێت سپی نییه و خۆڵه‌مێشییه. كه‌س ناتوانێت
دژی شه‌پۆل مه‌له بكات. نایه‌ڵن كه‌سێكی بوێر و
ئازا و ڕچه‌شكێن و سنوور به‌زێن بێته مه‌یدان و
ره‌خنه له باو و بلاَو و شیاو و نه‌شیاو بگرێت!
نایه‌ڵن كه‌سێك هه‌بێت و بڵێت ئێمه‌ی كورد خراپین و
ڕه‌گه‌زپه‌رست و پیسین و مرۆڤكوژین و ژنكوژین و
دیكتاتۆر و خۆپه‌رستین. ڕه‌خنه بگرێت و ڕانان و
هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌بێت بۆ بۆچوون و نوسین و وتار و
گووتاری ئاینی سه‌رده‌ست و بیر و هزری جه‌ماوه‌ر و
كۆمه‌ڵ. ئیدی حسێبی دوژمنی بۆ ده‌كه‌ن،
ڕه‌خنه‌كه‌ی به بێبنه‌ما
و بێبناغه وێنا ده‌كه‌ن. خۆی به
نه‌خوێنده‌وار و كاڵفام و كافر و جوانكوژ و
تازه‌گه‌ركوژ له‌قه‌ڵه‌مده‌ده‌ن. جێگه‌ی نوسینه‌كانی
ناكه‌نه‌وه. ڕاسته ئیدیعای جیاوازی قبوڵكردن و
دیالۆگ و دێبات و ئارگومێنتخوازی ده‌كه‌ن به‌ڵام له
ڕاستیدا وانییه. هێشتاكه ئێمه به نه‌ستێكی پڕ له
ڕق و كینه‌وه ده‌نوسین و كارده‌كه‌ین و
ڕه‌فتارده‌كه‌ین. ئێمه چه‌نده زمان‌زان و دنیادیده
بین، هێشتاكه هه‌ڵگری هه‌ست و نه‌ستێكی كۆنه‌خوازین
و شه‌ڕانگێز و حاقدین ده‌رهه‌ق به‌وه‌ی كه
ڕه‌خنه‌مان لێبگرێت!
ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه
چه‌نده‌ها ساڵ له هه‌نده‌ران فێری دیموكراسی
و ڕه‌خنه له‌خۆگرتن و جیاوازی قبووڵكردن كرابین،
به‌ڵام له‌ناخه‌وه ناتوانین، ڕه‌خنه‌گرانی
نوسینه‌كانمان و وتار‌و كتێبه‌كانمان قبوڵبكه‌ین!
خوێنه‌ری به‌ڕێز: به‌ڕێزت هه‌تا نه‌بیت به ڕه‌خنه‌گر
هه‌ست به‌م حاڵه‌ت و به‌م
ڕه‌وشه ناجۆر و جه‌رگبڕه ناكه‌یت كه به‌نده
بۆت باسده‌كه‌م. له زۆرێك له رۆژنامه‌كانی
شاره‌كه‌م، خۆم و براكه‌م، وتار و بابه‌ت و نوسینمان
بۆ بڵاو ناكرێته‌وه. چونكه هه‌وادارانی فڵان و
فیسار كه‌س و نوسه‌رێك كه ئێمه ڕه‌خنه‌مان له
شیعرێك. یان رۆمانێكی گرتووه، نایه‌ڵن و ڕێناده‌ن
كه نوسینه‌كانمان بڵاو بێته‌وه و رووناكی
وه‌به‌ربكه‌وێت. نوسینه‌كانمان زیندانی ده‌كه‌ن و
سریانده‌بڕن. فه‌لاقه‌یانده‌كه‌ن و ڕسوایان ده‌كه‌ن.
له زۆرێك له ده‌زگاكانی شار، نایه‌ڵن كتێبمان بۆ
بڵاو بكرێته‌وه .. كه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان
ده‌مانبینن، مۆڕه‌ی شه‌قاوه‌یه‌كمان لێده‌كه‌ن. تف
ڕۆده‌كه‌نه سه‌رزه‌وی. له‌مبه‌ر بین زوو ده‌چنه
ئه‌وبه‌رو خۆیان گرژ ومۆنده‌كه‌ن. ئه‌و شیر‌و تیره‌ی
ئێمه لێمان وه‌شاندوون ، ئاكامه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه
زوریان ده‌چووزێته‌وه، بریندارن و بێده‌نگن.
وه‌ڵاممان ناده‌نه‌وه به قه‌ڵه‌م. به‌ڵام چاڵمان بۆ
هه‌ڵده‌كه‌نن!
ناچار وه‌كو حاڵه‌تێكی ده‌روونی، په‌نا بۆ سایته
ئازاده‌كان و په‌نجه‌ره ئازا و بوێره‌كانی
هه‌نده‌ران ده‌به‌ین. به‌م گرانییه‌ی كه له
بازاڕدایه و زۆرێك له نوسه‌ره ده‌رباره‌كان و
حیزبییه‌كان هه‌ستی پێناكه‌ن /چونكه ئه‌وان مووچه‌یان
زۆر زۆره و له‌بننایه‌ت و كرێچی نین / به‌ڵام
به‌سه‌ر ئێمه‌ی ئازاد و سه‌ربه‌سته‌وه،
خۆنه‌فرۆشه‌وه زۆر ده‌كه‌وێت. كۆمپیوته‌ر و
ته‌له‌فۆنی نۆرماڵ و ئیته‌رنێت و ئیمه‌یل ناردن زۆر
گرانه بۆ ئێمه‌یه‌كی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه له‌ناو شاره‌كه‌ی خۆتدا:
ده‌رگا و مینبه‌ره‌كانت لێدابخرێت ، كارێكی گرانه و
باجی گووتنی ڕاستی و ڕه‌خنه له‌و كاریزمایه‌ی به
هه‌زاران له تاكی خاوه‌ن هزر و بیر به‌كۆمه‌ڵ و هۆز
و خێڵ بوونه‌ته هه‌واداری هه‌روا ئاسان نییه!
به‌ڵام داخی گرانم و ئاشكرا و ڕوونه كه یه‌ك له
دوای یه‌ك ئه‌و سایتانه‌ش كه به نامه و به
ته‌له‌فۆن به ئیمه‌یل و ئاگاداریان ده‌كه‌نه‌وه و
ڕایانده‌سپێرن كه نوسی و وتاری ئێمه زۆرخه‌ته‌رناك
و بڤه‌یه و جێی مه‌ترسییه و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی
كورد و كوردستان تێكده‌دات و ئه‌گه‌ر وتاری
ئێمه‌ومانانی ڕه‌خنه‌گر و هه‌قبێژ و توێژه‌ر بڵاو
ببێته‌وه .. ئیدی كابه كه‌چ ده‌بێت و ماڵی
هه‌زاران نوسه‌ر وێران و كاول ده‌بێت! هه‌رچه‌نده من
یه‌ك دووانێك له‌و سایتان پێشوه‌خت خۆیان به
ئیمه‌یل نامه‌ی پێشوازی و تكایان بۆ ڕه‌وانه‌كردووم
كه وتار و نوسینیان بۆ ڕه‌وانه بكه‌م
_ كه ئیمه‌یله‌كانم پاراستوون و بۆ رۆژی
خۆیان هه‌ڵمگرتوون _ ، به‌ڵام دواجار ئیمه‌یلیان بۆ
كراوه و ڕایانسپاردوون كه به‌قوربانه و به‌ساقه‌تان
بین ، بابه‌تی ئه‌م براده‌ره نه‌بینم له
سایته‌گاندا ، ئه‌گینا تێكده‌چم و شێت ده‌بم , بۆیه
به‌داخه‌وه وتار و نوسینمان بۆ دانابه‌زێنن!
هه‌ندێك له‌و نوسه‌رانه‌ی كه پێش ئێمه ره‌خنه‌یان
گرتووه، ناووناتۆره‌ی زۆر خراپیان بۆ خۆیان بۆ خێزان
و هاوسه‌ر و خوشك و دایكیان دروستكردوون. ئه‌م جۆره
كه‌سانه كه هه‌رگیز ڕه‌خنه قبوڵناكه‌ن و هه‌رده‌م
داخوازن كۆمه‌ڵ و مێگه‌ل ستایش و پیاهه‌ڵدان به لێشاو
ببارێنێ به‌سه‌ریاندا، له نه‌ستیاندا نه‌خۆشییه‌كی
شارراوه به‌دیده‌كرێت. نه‌خۆشی نێو نه‌ست له‌گه‌ڵ
نه‌خۆشی نێو هزر و ده‌روون جودان له‌وه‌دا كه نه‌خۆشی
نێو نه‌ست دیار نییه و شارراوه‌یه و په‌نهان ئیشی
خۆی ده‌كات!
ئه‌م ڕفتارانه ، ڕه‌فتاری قبوڵنه‌كردنی جیاوازی و
پێكه‌وه‌نه‌ژیان له‌گه‌ڵ
ئه‌نتی و ڕه‌خنه‌گردا و له نێو توێژی
نوسه‌ران و بیرمه‌ندو فه‌یله‌سوفاندا، زه‌نگێكی زۆر
خه‌ته‌رناكه و خراپ ده‌شكێته‌وه به‌سه‌ر كایه‌ی
رۆشنبیری و فه‌رهه‌نگیماندا. پێكه‌وه‌ژیانی ته‌بایی
و برایه‌تی ته‌نها له‌گه‌ڵ ستایشكاردا و هه‌واداری
خوده خۆتدا، كارێكه ته‌نها
به‌گ و ئاغا و سه‌رۆك خێڵ و سه‌رۆك حیزب و شێخ
و مه‌لا و پیاوانی ئایینی و پیاوانی ڕیش سپی و
پیاوه ماقووڵانی گوند و كۆمه‌ڵی ڕاووشكار و
فیوداڵی قبوڵی ده‌كه‌ن!
ئه‌و كه‌سه‌ی نه‌توانێت گوێ له ده‌نگی دووه‌م و
سێیه‌میش بگرێت حه‌تمه‌ن و به‌ڵگه‌نه‌ویسته كه ئه‌م
كه‌سه سیخناخه له ئیشكالییه‌ت و نه‌رگسییه‌ت و
سادییه‌ت. ئه‌و كه‌سه‌ی كه چاڵ بۆ ڕه‌خنه‌گر و ستایش
ڕه‌فزكار و ئازادی‌خوا و یاخی و سه‌رچڵ و دژه‌باو
هه‌ڵده‌كه‌نێت ڕه‌هه‌نده‌كانی بیركردنه‌وه و نوسین و
چالاكی و ئه‌ندێشه‌ی زۆر ته‌سك و كورتخایه‌نن!
كۆمه‌ڵگای كوردی به ستایشكردن و كاریزما په‌رست و
پیاهه‌ڵدان و ئینشا نوسین بۆ ده‌ربار و بۆ ده‌سه‌ڵات و
بۆ ئایدیۆلۆژیا، پێش ناكه‌وێت هه‌میشه له گه‌رداو و
له گێژاوی
دیماگۆگییه‌تدا ده‌سووڕێته‌وه .... ئه‌و
میلله‌ته‌ی كه ڕه‌خنه‌گر و ڕاستی بێژ و هه‌قبێژ و
توێژه‌ر و لێكۆڵه‌ر به دوژمن و به كافر و به سووك
ته‌ماشا بكات ، هه‌رگیز پێشناكه‌وێت .. له نێو
مۆدێلخوازی و كاریزما په‌رستن و جۆرێك له نوسین و
گووتار و بیركردنه‌وه‌دا ده‌چه‌قێت و ده‌وه‌ستێت!
ئه‌و نوسه‌رانه‌ی كه له ڕه‌خنه ده‌ترسن و
ڕه‌خنه‌گر وه‌كو خایین و كافر و خراپ ناوزه‌د ده‌كه‌ن
و له ژێره‌وه جێگا و شوێن و ده‌زگا و مینبه‌ر و
په‌نجه‌ره‌كانیان لێده‌گرن و داده‌خه‌ن، هه‌رگیز
ئازادیخواز و ئازا و بوێر و شۆڕه‌سوار نین. هه‌رگیز
ناتوانن هه‌ق بڵێن و هه‌واداری ڕاستی و هه‌قیقه‌ت
بن! ئه‌وانه ئه‌وه‌نده
تاریك و كورتبین و
خۆپه‌رستن ، ئه‌وه‌نده ئایدیۆلۆژیست و
دیماگۆگن ، كه ناتوانن وه‌كو سپینۆزا و رۆسۆ و گالیلۆ
كۆمه‌ڵگا بستێك بۆ پێشه‌وه به‌رن و گۆڕان دروستبكه‌ن
و وه‌رچه‌رخان به‌رپابكه‌ن!
ئه‌وانه‌ی ده‌نگی جوودا و ڕه‌نگی جوودا و
بیروبۆچوونی جوودا و پڕۆژه و به‌رنامه‌ی جوودایان
پێقبووڵ ناكرێت، له‌گه‌ڵ وه‌هابی و سه‌له‌فییه‌كاندا
جووداناكرێنه‌وه. ئه‌وانه‌ی ده‌رگای رۆژنامه و
په‌نجه‌ره‌ی سایته ئازاده‌كانی هه‌نده‌ران له
ڕه‌خنه‌گر و نوسه‌ری بوێر و ئازاد و سه‌ربه‌ست
داده‌خه‌ن زۆر ترسنۆك و بووده‌ڵ و گه‌نده‌ڵن. زۆر گرگن
و بچووك و كه‌م ئه‌زموون و ئاست نزمن. زۆر
دوواكه‌وتوون و شارستانی نین. ئه‌وانه‌ش كه هه‌رده‌م
ته‌بان له‌گه‌ڵ ستایشكاران و ئینشانوسی و ده‌رباریان
زۆر ته‌مه‌ن كورت و تاریك و نه‌رگسی و
ماسۆشیستن. ئه‌وانه ئه‌وه‌نده كورته‌باڵا و قه‌زه‌من
كه ناتوانن له‌سه‌رووی ئاستی چاوییانه‌وه، نوسه‌ر
و بیر و وتار و گووتارێكی جووداتر له‌خۆیان ببینن!
(( ڕه‌نگه ئه‌م نوسینه به‌په‌له‌یه، درێژه‌ی
هه‌بێت و بكرێت به كتێب/ نوسه‌ر))
|