|
و. له فارسییه‌وه: کۆسار فه‌تاحی
زانست و فه‌لسفه له مه‌ده‌نییه‌تی ئیسلامی دا
سه‌ره‌تا
زانست: لێره‌دا بوو که موسڵمانه‌کان گرنگترین
داهێنانه‌کانی خۆیان به‌دی هێنا. ئه‌م داهێنانانه له
(جبر و مثلثات)دا بوو. له
مثلثاتدا (سێگۆشه‌کاری) موسڵمانه‌کان سینوس و
تانژانتیان دا‌هێنا. به‌ر له‌وه یونانییه‌کان
توانیبوویان ته‌نیا ئه‌ندازه‌ی گۆشه‌یه‌ک له رووی
وه‌ته‌رێکه‌وه حسێب بکه‌ن که بازنه ده‌کا به دوو
به‌شه‌وه: سینوس، نیوه‌ی وه‌ته‌ر بوو. موحه‌ممه‌دی
مو‌سا، ناسراو به خواره‌زمی له ساڵی 820ی زایینی‌دا
ریساڵه‌یه‌کی له باره‌ی جه‌بره‌وه بڵاو کرده‌وه که
تا هاوکێشه ده‌ره‌جه دووه‌کان
(quadratic equtions)
چووبووه پێش. ئه‌م به‌رهه‌م دواتر کرا به لاتینی و
وه‌ک یه‌کێک له سه‌رچاوه‌کانی وانه‌وتنه‌وه له
رۆژئاوادا به‌کار هات. ماوه‌یه‌ک دوای ئه‌م مێژووه،
ماتماتیکزانه موسڵمانه‌کان توانیان هاوکێشه دوو
"مجذوری"یه‌کان
(biquadratic equations)
به ئاکام بگه‌ینن.
جوگرافیزانه موسڵمانه‌کان که پشتیان به میتۆده
ماتماتیکییه‌کان به‌ستبوو، هه‌ر به‌م راده‌یه ساحیب
ناون. ئه‌ستێره‌ناس
خانه‌کان و ئامرازه‌کانی ئه‌ستێره‌ناسی که به‌کاریان
ده‌هێنا (به‌تایبه‌ت ئه‌سترلاب)،و ئه‌ندازگرتنی زۆر
باشی پانی ودرێژی جوگرافیایی (ئه‌گه‌رچی هێشتا ته‌واو
نه‌بوو) توانی هه‌ڵه زه‌قه‌کانی به‌تلیموس چاره‌سه‌ر
بکا، به‌شێک له ده‌ستکه‌وته‌کانیان بوو. جگه له‌مه
موسڵمانه‌کان له‌م بوارانه‌ی خواره شایانی
زۆرترین ستایشن: له بواری تیشکناسی و زانستی
چاو
(optics)
، زانستی شیمی (به هه‌ڵمکردنی ئه‌لکول،
دروستکردنی ده‌رمان، و دۆزینه‌وه‌ی ئه‌سید
سولفوریک)،و زانستی ده‌رماندروستکردن.
به‌شی زۆری
ده‌رمانه‌کان و شیوازه‌کانی ده‌رمانکردن و
مه‌رهه‌مه‌کان که له رۆژئادا به کار ده‌هێنران، له
ئیسلامه‌وه وه‌رگیراون، بۆ وێنه گیای سێنا یا فلوس
(senna)،
ریواس، ته‌مری هیندی، گوێزی ئه‌لقا
(nux vomica),،
دانه سووره
(kermes
که له کرمی
سوور وه‌رگیرابوو، کافوور، شه‌ربه‌تی پزیشکی
جۆراوجۆر، شکسته‌به‌ندی به گه‌چ، پۆماده‌کان،
مه‌رهه‌می رۆن، و ئاوی هه‌ڵمکراو.
ئیبنی نه‌فیس، خه‌ڵکی میسر بوو، ئه‌گه‌رچی سه‌ره‌تا
دۆزینه‌وه‌کانی به‌کار نه‌هێنرا، سێ سه‌ده به‌ر له
مایکل سێروه‌توس و زۆر زووتر له ڤیلیام هاروی، توانی
سوڕی خوێن بدۆزێته‌وه.
له بواری فه‌لسه‌فه‌دا، هه‌و‌ڵه‌کان بریتی بوون له
دۆزینه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ، یان گه‌ڕانه‌وه بۆ
بابه‌ته‌کانی فه‌لسه‌فه‌ی مه‌شایی و ئه‌ره‌ستوویی.
ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه ته‌نیا له چوارچێوه‌ی کۆپیکردن
یان بڵاوکردنه‌وه‌ی سه‌ر له نوێ‌دا نه‌مایه‌وه،
دیاره ئه‌م کاره‌ش هه‌وڵێکی زۆر پڕ بایه‌خ
بوو. ئه‌م دۆزینه‌وه سه‌رله‌نوێیه به مانای
به‌رده‌وامبوون، شیکردنه‌وه و ئه‌فراندنیش بوو.
فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌ره‌ستو که پێێ نابووه سه‌رزه‌وینی
ئیسلام، به مه‌ترسیدار له قه‌له‌م ده‌درا؛ راڤه‌ی
جیهان و مرۆڤایه‌تی له‌م فه‌لسه‌فه‌یه‌دا
مه‌ترسیخولقێن بوو، چونکه له به‌رانبه‌ر ئیسلامدا
وه‌ک دینێکی ئاسمانی را ده‌وستا، دینێک که خۆی خاوه‌ن
جیهانبینییه‌کی گشتی و ورد (به‌ڵام جیاوز) بوو.
سه‌رباری ئه‌مانه ئه‌ره‌ستو توانی فه‌یله‌سووفه
ئیسلامییه‌کان بۆ لای خۆی رابکێشێ و زاڵ ببێ. لێره‌دا
به‌راورده‌که‌ی "ئا. مێتز" له‌گه‌ڵ رینسانسی
ئه‌ورووپیدا گونجاوه: له راستیدا ده‌توانین بڵێین
که شتێک به ناوی ئۆمانیزمی ئیسلامی هه‌بوو که
به‌هادارو فره‌چه‌شن بوو و لێڕه‌شدا ئه‌توانین
به کورتی باسی بکه‌ین.
فه‌لسه‌فه‌ی ئیسلامی گه‌لێک بیرمه‌ندی جۆراوجۆر له
کات و شوێنی جیاوازدا ده‌گرێته‌وه. له‌م نێوه‌دا پێنج
که‌سیان ناودراترن: ئه‌لکه‌ندی، فارابی، ئیبنی سینا،
غه‌زالی، و ئیبنی رۆشد. ئیبنی سینا وئیبنی رۆشد
له‌وانیتر ده‌رکه‌وتووترن، ئیبنی رۆشد له‌و باره‌وه
که کاریگه‌ری قووڵی کرده سه‌ر هزری سه‌ده‌کانی
نێوه‌ڕاستی ئه‌ورووپا، له هه‌موان له‌سه‌رتره.
ئه‌لکه‌ندی له ناوچه‌ی میزۆپۆتامیا (بیت النهرین) له
دایک بوو، باوکی والی کوفه بوو. سه‌باره‌ت به شوێنی
له‌دایکبوونی به "فه‌یله‌سووفی عه‌ره‌به‌کان" ناوی
ده‌رکردبوو. فارابی، له‌دایکبووی 870ی زایینیه. له
بنه‌چه‌دا تورکه. له شاری ئالپۆ (حه‌له‌ب) ژیاوه و
له ساڵی 950ی زایینی له دیمه‌شقدا کۆچی دوایی
کردووه. فارابی به‌ر له‌وه‌ی شاری حه‌له‌ب بکه‌وێته
ده‌ستی دوژمن، له‌گه‌ڵ سه‌یفولده‌وله‌ی
گه‌وره‌وپشتیوانی خۆیدا کۆچ ده‌کا. فارابی به
مامۆستای دووه‌م ناوی ده‌رکردبوو- مامۆستای یه‌که‌م
ئه‌ره‌ستوو بوو. ئیبنی سینا له ساڵی 980ی زایینی له
شاری ئه‌فشێنای نزیک بوخارا (ئۆزبه‌کستان) هاته دنیا
و له ساڵی 1037دا له هه‌مه‌دان کۆچێ دوایی کردووه.
غه‌زالی له تووس له دایک بوو و ساڵی 1111ی زایینی
هه‌ر له‌وێدا کوچی دوایی کرد؛ غه‌زالی له دوایین
ساڵه‌کانی ته‌مه‌نیدا بوو به دژه فه‌یله‌سووف و
زۆر ده‌مارگرژانه له به‌رانبه‌ر فه‌لسه‌فه‌دا
چووبووه سه‌نگه‌ری دینه‌وه. ئیبنی رۆشد ساڵی 1126
له شاری کوردوبای ئیسپانیا له دایک بوو و له ده‌ی
نوامبری ساڵی 1198ی زایینی له مه‌راکیشدا کۆچی دوایی
کرد.
ئه‌م میژووه ده‌ری ده‌خا که ئۆمانیزمی ئیسلامی له
مێژووی ئه‌م دینه‌دا گه‌لێک به‌ربڵاو و درێژخایه‌ن
بووه، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش ره‌چاوو بکه‌ین که
هه‌رکام له‌م فه‌یله‌سووفانه له ده‌وروبه‌ری خۆیاندا
زۆرێک هاوکار و خوێندکار و خوێنه‌ری ملکه‌چی خۆیان
هه‌بووه.
ئه‌م ریزه ناوه نیشان ده‌دا که دوایین فه‌یله‌سووف
له ئیسپانیادا ده‌رکه‌وت- دیاره دوایین که‌س بوو،
به‌ڵام ره‌نگه گرنگترین فه‌یله‌سووف نه‌بووبێ،
ئه‌گه‌رچی هه‌ر ئه‌م ئیبنی رۆشده بوو که رۆژئاوای
له‌گه‌ڵ فه‌لسه‌فه‌ی عه‌ره‌بی و خودی ئه‌ره‌ستوودا
ئاشنا کرد.
له‌م دووره دیمه‌نه به‌ربلاوه‌دا، پرسیاری
راسته‌قینه هه‌ر ئه‌و شته‌یه که لۆئی گارده
(Louis Gardet)
به پێداگرییه‌وه ده‌یخاته روو و (خۆیشی وه‌ڵامی
نه‌گه‌تیڤی پێ ده‌داته‌وه): ئاخۆ له راستیدا شتێک
به ناوی "فه‌لسه‌فه‌ی ئیسلامی" له ئارادا هه‌بوو؟
مانای ئه‌م پرسیاره ئه‌وه‌یه که ئاخۆ نه‌ریتێکی
فه‌لسه‌فی بوونی هه‌بووه که به ئه‌لکه‌ندی ده‌ستی
پێ کردبێ و به ئیبنی رۆشد کۆتایی هاتبێ؟ ئاخۆ
سه‌رهه‌ڵدانی فه‌لسه‌فه‌یه‌کی له‌مچه‌شنه، قه‌رزاری
ره‌وشی کولتوری ئیسلام بوو؟ ئاخۆ ئه‌م فه‌لسه‌فه‌یه
تازه و نوێخواز بوو؟
ده‌بێ به به‌ڵێ و نه‌خێر وه‌ڵام بدرێته‌وه.
به‌ڵێ ئه‌مه نه‌ریتێکی فه‌لسه‌فی تاقانه بوو. له
مابه‌ینی فه‌لسه‌فه‌ی یونانی و حه‌قێقه‌تی وحیکراوی
قورئانیدا سه‌رگه‌ردان بوو. ئه‌م نه‌ریته،
عه‌قڵانییه‌تی خۆی له یونان و مه‌یلی زانستی نێو
ئیسلامه‌وه وه‌رگرتبوو. تێکڕای ئه‌م فه‌یله‌سووفانه،
هاوکات زاناش بوون و بایه‌خیان به زانسته‌کانی
ئه‌ستێره‌ناسی، شیمی، ماتماتیک،
و پزیشکی ده‌دا. کارامه‌یی ئه‌وانه له
پزیشکیدا رێز و لوتفی پاشاکانی بۆ لای خۆی راکێشا بوو
و سه‌رچاوه‌ی داهاتی بۆ دابین کردبوون. ئیبنی سینا
نووسینی ئینسکلۆپیدیایه‌کی به ناوی "قانون" ده‌ست پێ
کرد. ئیبنی رۆشدیش هه‌ر به‌م شێوه‌یه کاری ده‌کرد؛
له ئه‌ورووپاشدا، تا ماوه‌یه‌کی زۆر پزیشکیی ئیسلامی
باڵا ده‌ست بوو، ته‌نانه‌ت تا سه‌رده‌می کۆمیدیای
مولێریش هه‌ر وا بوو.
فه‌لسه‌فه‌ی ئیسلامی له ژێر کاریگه‌ری یوناندا
یه‌کانگیر ببوو.
ئیبنی سینا له پێشه‌کی خۆیدا بۆ کتێبی
"فیزیک"نووسی، " دانه‌ری ئه‌م کتێبه ئه‌ره‌ستوویه.
ئه‌و کوڕی نیکوماخووس و ئاقڵترین پیاوی یونان بوو.
ئه‌و لۆژیک، فیزیک، و میتافیزیکی دانا و کامڵی کرد. من
له‌به‌ر ئه‌مه ئه‌و به بناخه‌دانه‌ری ئه‌م لقانه‌ی
ده‌زانم که به‌رهه‌مه‌کانی پێش خۆی ئه‌وه‌نده
بایه‌خه‌یان نییه.... هیچکام له‌و که‌سانه‌ی که تا
ئه‌مڕۆ رێگه‌ی ئه‌ویان گرتووه، ته‌نانه‌ت دوای
تێپه‌ڕینی 1500ساڵ، نه‌یانتوانیوه شتێکی تازه به
به‌رهه‌مه‌کانی زیاد بکه‌ن یان له‌م به‌رهه‌مانه‌دا
هه‌ڵه‌یه‌کی زه‌ق بدۆزنه‌وه."
فه‌یله‌سووفانی عه‌ره‌ب که به‌م شێوه‌یه رێزیان له
ئه‌رستوو ده‌گرت، ناچار بوون خۆیان ده‌رگیری
جه‌ده‌لێکی بێ کۆتایی له نێوان وه‌حی پێغه‌مبه‌رانه
واته قورئان و باسی
فه‌لسه‌فی (ئه‌قڵی)ی مرۆڤ واته فه‌لسه‌فه‌ی
یونانییه‌کان بکه‌ن. جه‌ده‌لی تاقه‌تپڕوکێنی نێوان
وه‌حی و ئیستدلال (ئارگیومێنت) ده‌بوا هه‌ردوولای
جه‌ده‌له‌که تا راده‌یه‌ک له هه‌ڵوێستی خۆیاندا
نه‌رم بکا، واته ئه‌قڵ و ئیمان هه‌رکامه‌یان تا
راده‌یه‌ک رێک بکه‌ون.
ئیمان که بۆ محه‌ممه‌د هاتبووه خواروه، په‌یامێکی
خوایی بوو بۆ مرۆڤایه‌تی. ئاخۆ بیرمه‌ندێک ده‌یتوانی
به بێ یارمه‌تیوه‌رگرتن له جێگایه‌کی دیکه،
حه‌قیقه‌تی جیهان بدۆزێته‌وه و
ئه‌قڵی خۆی
بکا به سه‌رچاوه‌ی داوه‌ری کردن؟ له ئاست ئه‌م دوو
رێگه‌یه‌دا، هه‌موو ئه‌و فه‌یله‌سووفانه‌ی که ناومان
بردن، توانییان کارامه‌ییکی باش له دیالکتیکدا نیشان
بده‌ن. ماکسیم رودنسون ده‌ڵێ، ئیبنی سینا "له خۆڕا
نه‌بوو که بوو به بلیمه‌ت: ئه‌و چاره‌ی ئه‌م
کێشه‌یه‌ی دۆزییه‌وه." رێگا چاره‌ی ئیبنی سینا، که
تایبه‌ت به ئه‌ویش نه‌بوو، شتێکی به‌م شێوه‌یه بوو:
پێغه‌مبه‌ره‌کان په‌رده‌یان له سه‌ر حه‌قێقه‌ته
سه‌رمه‌دییه‌کانیان له شکڵی "حیکایه‌ته‌کان،
سه‌مبوله‌کان، وێنه‌کان،و مه‌جازه‌کان" هه‌ڵ دایه‌وه.
زمانی ئه‌وان، زمانی خه‌ڵکی ئاسایی بوو و ئامانجی
به‌خته‌وه‌رکردنی ئه‌وان بوو. به‌ڵام فه‌یله‌سووف به
پێچه‌وانه‌وه، مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه که له‌م زمانه
تێپه‌ڕێ. فه‌یله‌سووف پێ له سه‌ر ئازادی بێ سنوور و
هه‌ڵبژاردنی (زمان و میتۆدی دۆزینه‌وه‌ی حه‌قێقه‌ت)
داده‌گرێ، ته‌نانه‌ت ئه‌و کاته‌ی که ناکۆکی ته‌واو له
نێوان ئاڕاسته فه‌لسه‌فه‌ییه‌کاندا هه‌یه.
بۆ وێنه، فه‌یله‌سووفه ئیسلامییه‌کان به گشتی
هه‌روه‌ک یوناییه‌کان بڕوایان وابوو که جیهان
ئه‌به‌دییه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر جیهان هه‌میشه هه‌بووه،
چۆن ده‌توانین بڵێین له زه‌مه‌نێکی تایبه‌تدا دروست
بووه، وه‌ک وه‌حی ئیده‌عا ده‌کا؟ فارابی تا کۆتایی
ئه‌م مه‌نتقه روێشت و رایگه‌یاند که خوا
نه‌یده‌توانی ئاگای له شته‌کان و بوونه‌وره
دیاره‌کان هه‌بێ؛ خوا ته‌نیا چه‌مکه‌کان یان "گوزاره
گشتییه‌کان"ی ده‌ناسی. به‌ڵام خوای قورئان، وه‌ک خوای
سه‌رده‌می هه‌ره کۆن (عتیق)، "ئاگای له هه‌موو
شته‌کانی نێو زه‌وی و ده‌ریاکانه. هیچ گه‌ڵایه‌ک بێ
ئیزنی خوا ناوه‌رێ؛ هیچ توخمێک له تاریکیی زه‌ویدا،
یان هیچ نه‌مامێکی سه‌وز یان وشکبوویه‌ک بوونی نییه
که پێشتر هه‌واڵ و خه‌به‌ره‌وکه‌ی نه‌نووسرابێ"
ناکۆکی دیکه‌ش هه‌بوون. فارابی بڕوای به
ئه‌بده‌یبوونی رۆح نه‌بوو، به‌ڵام ئیبنی سینا بڕوای
هه‌بوو. له لایه‌کیتره‌وه ئیبنی سینا باوه‌ڕی به
رۆژی حه‌شرو گه‌ڕانه‌وه‌ی جه‌سته‌ی مردوو که له
قورئاندا هاتبوو، نه‌بوو. ئه‌و بڕوای وابوو که دوای
مردن، رۆح ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌رێمی رۆحه‌کان. له
ئاکامدا، ئیتر به شێوه‌یه‌کی مه‌نتقی جێگایه‌ک بۆ
پاداش و سزا نامێنێ، نه به‌هه‌شتێک له ئاراد ده‌بێ
و نه جه‌حه‌نمێک. خوا له ته‌نیشت بوونه‌وه‌ره بێ
جه‌سته‌کان و رۆحه‌کاندا له جیهانی ئایدیالیدا
ده‌ژیا، و له به‌رانبه‌ردا، مادده هه‌میشه‌یی و
ئه‌به‌دیه- چونکه "نه جووڵه پێش وه‌ستانه‌و نه
وه‌ستان پێش جووڵه‌یه.. هه‌ر جووڵه‌یه‌ک له جووڵه‌ی
پێش خۆیه‌وه ده‌ست پێ ده‌کا... هیچ ده‌لیلێک نییه
که خوا به خوڵقاو بزانین."
له سه‌رده‌می ئه‌رنێست رێنان به‌ملاوه، ئه‌و
فه‌یله‌سووفانه‌ی که سه‌ره‌نجیان داوه‌ته ئه‌م
مژارانه و مه‌ته‌ڵه
کۆنه‌کانیان خوێندووته‌وه، نه‌یانتوانیووه
مه‌ته‌ڵه‌که‌ن یه‌کلا بکه‌نه‌وه. راڤه‌کانیان له ژێر
کارتیكه‌ری روانینی عه‌قڵانی یان ئایدیالیستیدایه-
یان هه‌ر به‌م شێوه‌یه فه‌یله‌سووفێکیان به‌رسه‌ر
ئه‌ویتردا فه‌رز کردووه.
ئه‌لکه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ دیندا گونجاندبوو، بۆیه لای
ئه‌و کێشه‌یه‌ک له ئاراد نه‌بوو، ئیبنی سینا
بڕوایه‌کی قووڵی به ئایدیالیزم بوو، ئیبنی رۆشد
فه‌یله‌سووفی کۆتایی جیهان بوو. غه‌زالی، بوو به
پارێزه‌ری بنچینه‌کانی دین: ناوبراو هه‌وڵی دا
فه‌لسه‌فه‌ی مه‌شایی پشتگوێ بخا و ته‌نانه‌ت له
قۆناغێکدا ویستی تێکی بدا، چونکه مه‌یلی به‌ره‌و لای
عیرفان راکێشرابوو. ئه‌و پشتی له دنیا کرد تا وه‌ک
عارفێک بژی، نه‌ک وه‌ک هۆگرێکی زانستی که‌لامی
عه‌قڵانی. ...
ئیبنی رۆشد، حه‌کیمی کوردوبا، شاره‌زا و شیکه‌ره‌وه‌ی
نووسینه‌کانی ئه‌ره‌ستوو بوو. ئیمتیازی کاری ئه‌و
له‌وه‌دا بوو که ده‌قه یونانییه‌که‌ی وه‌رده‌گێڕا و
روونکردنه‌وه و ژێرنووسی پێ زیاد ده‌رکرد. ده‌ق و
راڤه‌کانی ئیبنی رۆشد، له شاری تۆلیدودا له
عه‌ره‌بییه‌وه کرا به لاتین و له ئورووپادا بڵاو
کرایه‌وه، و هه‌رئه‌مه بووه هۆی ئه‌وه‌ی چه‌خماخه‌ی
شۆڕشی مه‌زنی فه‌لسه‌فی سه‌ده‌ی سێزده‌هه‌م لێ بدرێ.
به‌م شێوه‌یه فه‌لسه‌فه‌ی ئیسلامی، به پێجه‌وانه‌ی
تێگه‌شتنی هێندێ له راڤه‌که‌ران، به‌هۆی زه‌بره
گورچوبڕه‌کانی غه‌زالییه‌وه ده‌سبه‌جێ له پی
نه‌که‌وت. به‌ڵام هه‌رجۆرێ بێ، به‌ر له‌وه‌ی سه‌ده‌ی
دوازده‌ی زایینی ته‌واو بێت، فه‌لسه‌فه‌ی ئیسلامی و
زانستی ئیسلامی کۆتای‌یان هات. ئیتر ئه‌وه رۆژئاوا بوو
که جله‌وی هه‌ردووکی به‌ده‌سته‌وه گرت و درێژه‌ی
به‌م رێگایه دا.
درێژه‌ی هه‌یه.
سه‌رچاوه:
www.nilgoon.com
ن. فێرنان برۆدل
وه‌رگێڕی فارسی: عبدی کلانتری
و. له فارسییه‌وه: کۆسار فه‌تاحی
|