|
یوسف
عیزه‌دین
(پاش خوێندنه‌وه‌ی گفتوگۆیه‌كی عادل باخه‌وان
كه‌له‌ژماره-357- ی هاوڵاتی-دا بڵاوبۆته‌وه،
به‌پێویستم زانی له‌ده‌ره‌وه‌ی فانتازیاو فه‌زای
به‌جوان پێناسه‌كردنی
A.K.P،
هه‌ندێك راستی بخه‌مه روو)
ناكرێت له‌نێو خودی جه‌نجاڵیی میدیاتیكی ئێستای
دنیا‌و پانتایی میكرۆڤیزیۆنی و فانتازیاو فه‌زای
ریكلامكردن بۆ هه‌ر شتێك كه‌مه‌به‌ست بێت ته‌رویجی بۆ
بكرێت و به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا بسه‌پێنرێت، به‌ته‌واوی
له‌خودی سیناریۆ سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و
فیكرییه‌كانی سه‌رده‌م حاڵی ببین.. چونكه
هه‌رده‌م دیوێك یان چه‌ند دیوێكی شاراوه‌و په‌نهان
هه‌یه.
بۆیه ده‌بێت په‌ی به‌و شاراوه‌و په‌نهانانه به‌رین،
تابتوانین شتێك له‌مه‌سه‌له‌كان حاڵی ببین و باشتر و
چاكتر وێنه‌و دیمه‌نه‌كان ببینین.
ده‌سته‌و نه‌زه‌ر بوونی عادل باخه‌وان له‌ئاست
عه‌زه‌مه‌تی سه‌ڵته‌نه‌تی
A.K.P
و سه‌رسامبوونی، جێگه‌ی سه‌رنج و پرسیاره، ده‌بوو
له‌پشت هاله و كردنه سیمبۆلی ئه‌و پارته
راستییه‌كانی بدیایه.. ناكرێت پارتێكی سیاسی
هێنده كامڵ و جوان بێت، وه‌ك ئه‌و باسی لێوه
ده‌كات.. له‌گفتوگۆكه‌یدا
A.K.P
–ه به‌ئیسلامی ده‌ره‌وه‌ی ئیسلام له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات
و ته‌نانه‌ت پێشی وایه له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا زۆر
پارت و حیزبی ئیسلامی كوردستان ، پارتی ناوبراو
ده‌كه‌نه ئه‌لگۆو مۆدێل.
ئاشكرایه هه‌ر موسڵمانێك له‌وه حاڵییه كه‌قورئان
كه‌لامی یه‌زدانه‌و حوكم و رێسا‌و رێنماییه‌كانی
مانیفیستۆی ئیسلامه‌و جێگه‌ی مشت و مڕو گفتوگۆ
نییه‌و هه‌ر ئه‌مه‌شه كه‌ئیسلامی سیاسی وه‌ك
میتۆدێك په‌یڕه‌وی لێده‌كات.
بۆیه ناكرێت و ناشێت تۆ ئیسلام بكه‌یته بنه‌مای
دروستكردنی حیزبه‌كه‌ت و ئه‌ندامه‌كانت فێری نوێژ‌و
رۆژوو بكه‌یت و حیجاب به‌سه‌ر كچان و ژنانی نێو
حیزبه‌كه‌تدا بسه‌پێنێت و حوكمه‌كانی دیكه‌ی ئیسلام
جێبه‌جێ نه‌كه‌یت و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی و
مانه‌وه‌ی خۆتدا به‌هه‌موو شتێك قایل بیت، كه‌به‌هیچ
كلۆجێك له‌گه‌ڵ پره‌نسیپ و میتۆدی تۆدا ناگونجێت.
جا ئه‌م
فانتازیای چوونه ده‌ره‌وه له‌ئیسلامه ته‌نها
ئیماژێكی نوێی ئیسلامی سیاسییه بۆ چه‌واشه‌كردنی
نه‌یارانیان له‌كاتێكدا پێموانییه بتوانن موسڵمانێكی
ئاسایی به‌وه قایل بكه‌ن كه‌ئه‌مان ئیسلامیشن و
له‌هه‌مان كاتیش‌دا له‌ده‌ره‌وه‌ی ئیسلامیشدان.
شایانی باسه
A.K.P
له‌یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنیدا یه‌كێك له‌به‌ڵێنه‌كانی
لابردنی یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی حیجاب بوو
له‌قۆناغه‌كانی خوێندندا. به‌ڵام كاتێك دێته سه‌ر
حوكم و ئه‌و به‌ڵێنه‌ی جێبه‌جێ ناكات و قسه‌ی خۆی
ناباته سه‌ر، ئه‌مه به‌ته‌واوی دیماگۆگیه‌ته‌و
شتێكی بێ مه‌ڵامه‌تیش نییه‌و په‌یوه‌سته به‌ده‌یان
رێككه‌وتننامه‌ی نهێنی پشت كه‌والیسی نێوان
A.K.P
و زۆر هێزو لایه‌نی ناوه‌كی و ده‌ره‌كی، ئه‌گینا
ده‌چێته ئه‌قڵی كێوه پارتێك پێشتر ناوی نه‌بووبێت
و له‌پڕ له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوودا زۆرینه‌ی ده‌نگ
به‌ده‌ست بهێنێت؟!.. له‌كاتێكدا ئه‌مه پێش وه‌خت
له‌لایه‌ن زۆرێك له‌توێژه‌رو نووسه‌ره سیاسییه‌كانی
توركیا‌و ده‌ره‌وه‌ی توركیادا زانرابوو.
ئه‌مه جگه له‌و راستییه‌ی كه
A.K.Pدرێژكراوه‌ی
پارته‌كه‌ی ئه‌ربه‌كان-ه، كه‌خودی ئه‌و زاته
مامۆستای ته‌یب ره‌جه‌ب ئه‌ردۆوان بووه، وه‌ك
وه‌فایه‌كیش بۆ مامۆستاكه‌ی به‌زیادكردنی بڕیارێك
له‌یاسای توركیدا، له‌زیندانیكردن و لێپێچینه‌وه
رزگاریكرد.. به‌پێی ئه‌و یاسایه هیچ
سیاسه‌تمه‌دارێكی سه‌رو حه‌فتا ساڵ ناخرێته
زیندانه‌وه، له‌كاتێكدا ئه‌ربه‌كان به‌پێكه‌وه‌نانی
سه‌روه‌تێكی بێ‌شومار و دروستكردنی چه‌ندین گروپی
مافیایی تاوانبار بوو، كه‌له‌ئێستادا خودی ئه‌ردۆوان
به‌هه‌مان تاوان تاوانباره.
باخه‌وان له‌گفتوگۆكه‌یدا باس له‌سیكویلاریزه‌كردنی
ئیسلام ده‌كات و ده‌یه‌وێت فه‌زاو فانتازیایه‌كی
نوێی چوونه ده‌ره‌وه له‌ئیسلاممان له‌به‌رچاودا
به‌رجه‌سته بكات و وامان تێبگه‌یه‌نێت، كه‌شتێكی تر
هه‌یه جیاوازه له‌ئیسلامی سیاسی و
A.K.P-ه‌ش
باشترین ئه‌لگۆیه‌كی ناوبراوه.
له‌كاتێكدا ئه‌و حیزبه وه‌ك هه‌ر حیزبێكی
ناسیۆنالیستی تورك، ده‌ڕوانێته كێشه‌ی كورد‌و
هه‌ندێك سووكه ریفۆرمی رووكه‌شیانه‌ش سه‌باره‌ت
به‌كورد كه‌ئه‌مڕۆ له‌گۆڕێدایه ته‌نها بۆ رازیكردنی
ئه‌وروپایه، تابتوانێت شتێك زیاتر له‌یه‌كێـتی
ئه‌وروپا نزیك ببێته‌وه، به‌ڵام دیاره له‌گه‌ڵ هه‌ر
ده‌ستبه‌ردانێكی ئه‌وروپا له‌توركیا، ریسه‌كه
ده‌بێته‌وه به‌خوری و هه‌موو شتێك نه‌ك هه‌ر وه‌ك
خۆی لێدێته‌وه به‌ڵكو خراپتریش ده‌بێت.
ئه‌مه‌ش له‌مێژووی هه‌شتا ساڵه‌ی حكومه‌تی توركیادا
گه‌لێك جار روویداوه‌و هیچ كاتێكیش ریفۆرم ده‌رمانی
ده‌ردی كوردی توركیا ناكات.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه‌ناوبراو به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باس
له‌دۆزی كوردی توركیا‌و كاریگه‌ری
A.K.Pبه‌باش
یان به‌خراپ له‌سه‌ری ناكات.
شایانی باسه عادل به‌هه‌ڵه
A.K.P-
ی به( پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان) گۆڕیوه
كه‌له‌ڕاستیدا( پارتی داد‌و رابوون)ه.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی (لایكlaik)ی
كردووه‌ته زاراوه‌یه‌كی جوداو جیاواز له‌سیكوێله‌ر،
له‌كاتێكدا
laik
ی توركی هه‌ر سیكوێله‌ر-ه‌و له‌سه‌رجه‌م فه‌رهه‌نگه
ئینگلیزی و توركییه‌كاندا به‌رانبه‌ر به‌یه‌ك
ده‌نووسرێن.
ناوی
Erdoganیش
به‌هه‌ڵه به‌ئه‌ردۆگان ناوده‌بات، كه‌دیار پیتی(g)
له‌وێدا به‌توركییه‌كه‌ی یومشاگ گێ-یه‌و به گ و غ
ناخوێنرێته‌وه و به‌و شێوه‌یه ده‌نووسرێت
وده‌خوێنرێته‌وه كه‌پێشتر ئاماژه‌م پێدا.
ده‌بێت ئه‌و راستییه وه‌بیری عادل باخه‌وان
بهێنمه‌وه كه
A.K.P
پێش رووخانی رژێمی به‌عس له‌عێراقدا، هه‌ر
كه‌زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا و حكومه‌تی
دامه‌زراند، خێراترین كاری ناردنی"ئوێزمه‌ن"ی
نوێنه‌ری بوو بۆ لای "سه‌دام حوسێن"، تاپشتگیری
خۆی و پارته‌كه‌ی پێ رابگه‌یه‌نێت، چونكه
له‌دیدگه‌ی راسته‌قینه‌ی
A.K.P-
وه، سه‌دام حوسێن- ی ( سوننی حه‌نه‌فی) نزیكترین
دۆست و هاومه‌زهه‌بیان بوو.
شاراوه‌ش نییه میدیا‌و كه‌ناڵه‌كانی سه‌ر به‌و حیزبه
به‌مه‌به‌ستی كاركردنه سه‌ر رای گشتی ئێستاشی
له‌گه‌ڵدا بێت شین و شه‌پۆڕ بۆ گرتن و كوشتنی
تیرۆریستانی عێراق ده‌كه‌ن و هه‌رگیز
به‌تیرۆریستیشیان ناو نابه‌ن، له‌كاتێكدا ده‌بێت
هه‌موو دنیا له‌به‌رخاتری توركیا به‌پارتێكی كوردی
چه‌كداری دژ به‌توركیا بڵێت تیرۆریست!؟
له‌سایه‌ی
A.K.Pدا
راشكاوانه شۆڤێنیترین بڕیاری دژ به‌كورد
به‌ئیزافه‌كردنی ده‌یان بڕگه‌ی تر ده‌مه‌زه‌رد
كرانه‌وه، هه‌ر بۆ نموونه قه‌ده‌غه‌كردنی جارێكی
تری ره‌نگه‌كانی ئاڵای كوردستان، له‌هه‌ر جل و
به‌رگ و ئاڵا‌و وێنه و تاد..تائێستاش گڵۆپه‌گانی
ترافیكی توركیا به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌موو دنیاوه تا
له‌ئاڵای كوردستان نه‌چن ره‌نگی سه‌وزیان تێدا
نییه.
عادل باخه‌وان سه‌باره‌ت به
A.K.Pده‌ڵێت:
( له‌بری بانگه‌شه‌كردن بۆ جێبه‌جێكردنی شه‌ریعه‌ت و
كوشتنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ئایینیان ده‌گۆڕن و
فه‌رزكردنی حیجاب به‌سه‌ر ئافره‌تانداو داخستنی
دیسكۆتێكه‌كان و تاد..هه‌موو تواناكانیان مۆبۆلیزه‌كرد
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كۆنكرێتییانه‌ی
قه‌یرانه‌كانی دۆزینه‌وه‌ی كار بۆ بێكاره‌كان و
دابینكردنی خانوو بۆ بێخانووه‌كان و
ئاوادانكردنه‌وه‌ی ئاواداننه‌كراوه‌كان و دروستكردنی
سه‌نته‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ بێنه‌واكان..تاد).
له‌دانه‌خستنی ( دیسكۆكانه‌وه) ده‌ست پێده‌كه‌م،
شایانی باسه پاش ده‌سه‌ڵاتگرتنه ده‌ستی
A.K.Pبه‌پێی
ئامارێك، ژماره‌ی دیسكۆو باڕو مه‌لهاكان زۆر له‌پێشتر
زیاتر زیادیكردووه‌و زۆربه‌شی ئه‌ندام په‌رله‌مان و
وه‌زیره‌كانی
A.K.Pخاوه‌نین،
ده‌بێت ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێت دیسكۆو باڕو
مه‌لهاكان شاده‌ماری سه‌ره‌كی و گرنگی ئابووریی
توركیان و ئه‌مه‌ش له‌توركیادا به‌ئاشكرا باسیان لێوه
ده‌كرێت.
ته‌نانه‌ت رۆژنامه‌نووسانی توركیا
به‌سێكتۆری"توریزم" ده‌ڵێن سێكتۆری"له‌شفرۆشی"، بۆ
ئه‌مه‌ش سه‌دان باندی تایبه‌ت هه‌ن، بۆ هێنانی
سه‌دان كچ و ئافره‌تی روس و ئۆكرانی و رۆمانی و
تاد..بۆ نێو توركیا‌و كارپێكردنیان له‌و بواره‌دا.
له‌ئێستاشدا خودی
A.K.P
له‌وه‌دا به‌شداره‌و ده‌ستكه‌وتێكی باشیشی
چنگده‌كه‌وێت، هه‌ر ئه‌مه‌شه هۆكاری دانه‌خستنی
دیسكۆو باڕو مه‌لهاكان، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی كه
باخه‌وان ئاماژه‌ی پێده‌دات. جێگه‌ی پرسیاره بڵێین
ئه‌گه‌ر توركیا ده‌وڵه‌تێكی سێكوێله‌ره، بۆ ده‌بێت
هیچ لێپێچینه‌وه‌یه‌كی ده‌رحه‌ق به‌بكوژانی عه‌زیز
نه‌سین نه‌كردبێت و ته‌نانه‌ت نه‌شیهێشتبێت وه‌ك
هه‌واڵێكیش بڵاوبكرێته‌وه، له‌كاتێكدا میدیای تورك
كێچێك ده‌كاته گا‌و هه‌رده‌م ده‌م به‌هاواره.
شایانی
باسه پاش ئه‌وه‌ی عه‌زیز نه‌سین و چه‌ند
رۆژنامه‌نووسێك له‌ئوتێلێكی سیواس- دا به‌ته‌مای
سازدانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی و پاشانیش
رێپێوانێك بوون، دژ به‌و زه‌برو زه‌نگه‌ی
كه‌عه‌له‌وییه‌كان به‌گشتی و كورده عه‌له‌وییه‌كان
له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا رووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه.. ئه‌م
رووداوه‌ش له‌سه‌رده‌می ئه‌ربه‌كان- دا روویداو
تاقمێكی ئیسلامی سه‌ر به‌ناوبراو گڕیان به‌ردایه
ئوتێله‌كه‌و عه‌زیز نه‌سین- یش یه‌كێك بوو له‌و
نووسه‌رانه‌ی كه‌له‌وێدا گیانیان له‌ده‌ستدا، ئه‌مه
جگه له‌ئابلۆقه‌دانی ئوتێله‌كه‌و به‌رده‌بارانكردن و
هوتافكێشان و هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌یان.
سه‌یره بڵێین ده‌وڵه‌تێكی به‌ناو سێكوێله‌ری وه‌ك
توركیا چاوپۆشی كردووه له‌و ئیسلامییانه‌ی
كه‌به‌ڕۆژی رووناك هێرشده‌كه‌نه سه‌ر رۆژنامه‌نووس و
نووسه‌ران و ده‌یانكوژن، ژونكه دیاره له‌دیگه‌ی
ئه‌وانه‌وه عه‌له‌وییه غه‌یره سونییه‌كان، كافر و
مولحیدن.. به‌درێژایی هه‌شتا ساڵه‌ی حكومه‌تی
توركیی جێگه‌ی عه‌له‌وییه‌كانی تێدا نه‌بۆته‌وه
له‌كاتێكدا به‌ڕێژه
25% ی هاووڵاتیانی توركیان.. راشكاوانه ده‌توانین
بپرسین كامه سه‌ره‌ك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران و
كاربه‌ده‌ست و ژه‌نه‌ڕاڵ هه‌یه عه‌له‌وی بووبێت،
ئه‌مه هه‌ر له‌سه‌رده‌می ئه‌تاتوورك- وه هه‌ر
وابووه‌و هه‌میشه توركه سوننی حه‌نه‌فی- یه‌كان
كاربه‌ده‌ست بوون، ئیدی ئه‌و ئیماژه‌ی كه‌سانێك بۆ
ئه‌تاتوركی دروستده‌كه‌ن و وه‌ك كه‌سێكی سێكوێله‌ر
ده‌یناسێنن، جێگه‌ی مشت و مڕه.
له‌كاتێكدا ئه‌و زاته له‌ساته‌وه‌ختێكی مێژوویی‌دا
كه‌دنیای تورك نغرۆی شكست بوو بوو، جگه
له‌هه‌ره‌شه‌ی ده‌رپه‌ڕاندنی ئه‌و توركه‌ی كه‌ئێستا
له‌توركیادا هه‌یه، په‌نای بۆ هه‌ندێك ریفۆرم و
گۆڕینی پیت و جل و به‌رگ و شتی له‌و بابه‌ته برد‌و
ویستی بۆ رۆژئاوای بسه‌لمێنێت كه‌ئیتر ئه‌وان
دابڕاون له‌كوشت و بڕی چه‌ند سه‌ده‌یه‌كی
عوسمانییه‌كان و ده‌یان دزێوی تری ئه‌و
ده‌سه‌ڵاته.. هه‌ر خودی ده‌سه‌ڵاتی
A.K.P
– یه كه‌تائێستاش ددان به‌كوشتنی میلیۆنێك
ئه‌رمه‌نی و سی هه‌زار كورددا نانێت و پێیوانییه
له‌هیچ سه‌رده‌مێكدا تورك كارێكی وای كردبێت.
پێموایه ئه‌گه‌ر قورئانیش بۆ خودی ئه‌ردۆوان بهێنن،
سه‌د جار ده‌ستی ده‌خاته سه‌ر و هه‌زار جار سوێند
ده‌خوات و ده‌ڵێت: شتی وا هه‌رگیز رووی نه‌داوه..
مه‌گه‌ر سیاسه‌تی پارته‌كه‌ی و
به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وابخوازێت كه‌ددانی پێدا بنێت.
له‌كاتێكدا ئه‌و مێژووه بۆ خۆی حه‌قیقه‌تێكه‌و
به‌هه‌موو توركیش ناسڕێته‌وه!؟.
ئه‌گه‌ر سیكوێله‌ریزمی توركیا ئایین و ده‌وڵه‌تی
جیاكردبێته‌وه، بۆ ده‌بێت له‌قۆناغی جیاجیای هه‌شتا
ساڵه‌ی ته‌مه‌نیدا، به‌ڕاده‌ی جینۆساید هێرشی
كردبێته سه‌ر جه‌عفه‌ری و ئێزیدی و عه‌له‌وی و
یه‌ریسانییه‌كان و به‌ده‌یان گوندی رووخاندبێتن و
به‌سه‌دان كه‌سی لێكوشتبێتن!؟ پێموایه
عوسمانییه‌كانیش هه‌ر هێنده‌ی ئه‌وانیان كردبێت!؟
تائێستاش سه‌رباری گوشاری ئه‌وروپا له‌سه‌ر توركیا
به‌ته‌واوی رێینه‌داوه عه‌له‌وی و ئێزیدی و گروپه
ئایینیه‌كانی تر ماڵی جه‌م
و په‌رستگه‌و شوێنی تایبه‌ت به‌خۆیانیان هه‌بێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدا ئیسلامه سونییه‌كانی توركیا جگه
له‌ئه‌وقاف و ده‌یان ده‌زگای ده‌وڵه‌تی كه‌پشتگیریان
ده‌كات، بودجه‌یه‌كی زۆریشیان بۆ ته‌رخان كراوه
كه‌زۆر زیاتره له‌و بودجه‌یه‌ی كه‌بۆ خوێندن و باری
ته‌ندورستی و زۆر پێداویستی تر خه‌ڵكی توركیا
ته‌رخانكراوه.. ئه‌مه جگه له‌ڕێپێدانی ده‌وڵه‌ت
به‌كردنه‌وه‌ی سه‌دان قوتابخانه‌و ناوه‌ندی و
دواناوه‌ندیی وه‌ك
( ئیمام خه‌تیب) ی كوڕان و كچان، كه‌كچان له‌حیجاب
كردن‌دا ئازادن و وانه‌ی ئایینی تێدا ده‌خوێنرێت.
له‌هه‌مووشی سه‌یرتر ئه‌وه‌یه كه‌له‌كاتێكدا
ده‌رچووی ئه‌م قوتابخانه‌یه ده‌بێت پاش ته‌واوكردنی
خوێندنی ببێته مه‌لا و مامۆستای قورئان و وانه‌ی
ئایینی بڵێته‌وه، به‌ڵام پاش ده‌رچوونی
A.K.P
له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بڕیارێكی ده‌ركرد، تایبه‌ت
به‌وه‌رگرتنی ده‌رچووانی ئیمام خه‌تیب
له‌زانكۆكاندا، كه‌بۆخۆی له‌رووی دیراسییه‌وه دوو
دنیای جیاوازن.. ئه‌مه جگه له‌بڕیاری
دامه‌زراندنی ده‌رچووانی ئه‌م قوتابخانه‌یه له‌زۆر
كاری جیاجیا‌و گرنگدا كه‌هیچ پێوه‌ندییه‌كی
به‌پسپۆڕی و توانای ئه‌وانه‌وه نییه‌و ته‌نانه‌ت
ده‌بێته مایه‌ی كێشه‌ش، هه‌ر بۆ نموونه ده‌رچووانی
ئیمام خه‌تیب له‌بواری كه‌شناسیدا ته‌عین كراون و پاش
خه‌مڵاندنێكی هه‌ڵه‌ی كه‌شوهه‌وا كه‌بووه مایه‌ی
زیانێكی گه‌وره بۆ خه‌ڵكی زانرا زۆرێك له‌وانه‌ی
كه‌له‌وێدا كار ده‌كه‌ن ده‌رچووی ئیمام خه‌تیب- ن و
سه‌ر له‌و جۆره كارانه ده‌رناكه‌ن، به‌ڵام ته‌نها
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ر به‌پارته‌كه‌ی ئه‌ردۆوان- ن
له‌وێ ته‌عین كراون.
جا تۆبڵێی هه‌موو ئه‌و راستیانه‌ی كه‌له‌سه‌ره‌وه
به‌كورتی خستمانه‌روو نه‌مانگه‌یه‌نێته ئه‌و
قه‌ناعه‌ته‌ی كه‌له‌پشت ئه‌و ده‌وڵه‌ته به‌ناو
سیكوێله‌ره‌ی توركیاوه، هه‌رده‌م ئه‌قڵیه‌تی
(سونی-حه‌نه‌فی)یانه‌ی عوسمانییه‌كان كار ده‌كات و
ئیدامه‌یه‌كی په‌نهانه به‌زه‌مه‌نێ:ی به‌سه‌رچوو،
دیاره هه‌موو ئه‌و گێرمه‌و كێشه‌و بگره به‌رده
موزه‌یه‌فانه‌ی كه‌گوایه له‌نێوان ده‌وڵه‌ت و
ئاییندا هه‌ن و میدیاكانی تورك ده‌یان حیكایه‌تی
به‌به‌ردا ده‌كه‌ن.. ته‌نها بۆ په‌رده‌پۆشكردنی
ئه‌وه‌یه كه‌له‌راستیدا له‌پشت كه‌والیسه‌وه
بووكه‌ڵه و موهه‌ریجه سیاسییه‌كان ده‌جووڵێنێت.
ئه‌گه‌ر رۆمانی به‌فر-ی ئۆرهان پامووك بخوێنینه‌وه
زۆر راستیمان له‌و باره‌یه‌وه لا روونده‌بێته‌وه،
ده‌وڵه‌ت كاری به‌زۆربوون و ته‌شه‌نه‌كردنی
ئیسلامیه‌ته له‌توركیا، هه‌روه‌ك چۆن سه‌رده‌مانێك
له‌گه‌رمه‌ی به‌ره‌وپێشچوونی
pkk
له‌سه‌ر ئاستی جه‌ماوه‌ری ده‌وڵه‌تی تورك له‌پشت
كه‌والیسه‌وه حیزبوڵلای له‌ناوچه كوردنشینه‌كاندا
دروستكرد‌و توانی به‌پاره خه‌ڵكێكی زۆر له‌خۆی
كۆبكاته‌وه‌و كاری سه‌ره‌كیشی كوشتنی ئه‌ندام و
هه‌وادارانیpkk
بوو، به‌چه‌شنێك كه‌ته‌واوی خێزانێك سه‌رده‌بڕان و
تائێستاش ئه‌وه‌ی له‌و سه‌رده‌مانه‌دا روویداوه
په‌رده‌پۆشكراوه.
چۆن ده‌وڵه‌ت كاری به‌ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی
ئیسلامییه‌ته ئاواش ئیسلامییه‌كان پێویستیان
به‌فۆبیاو ترسان له‌ده‌وڵه‌ته و ژه‌نه‌ڕاڵه‌كان
هه‌یه، تابتوانن وه‌ك ئۆپۆزسیۆن و نه‌یاری ده‌وڵه‌ت
بێنه گۆڕه‌پان و رای جه‌ماوه‌ری داخ له‌دڵ به‌لای
خۆیاندا رابكێشن و به‌مه‌ش باشترین ده‌نگ بۆخۆیان
كۆبكه‌نه‌وه، ئیدی هه‌موو ئه‌وه‌ی كه‌له‌و
پانتاییه‌دا روو ده‌دات گه‌مه‌یه‌كی ناشرین و
كۆمێدیایه‌كی قێزه‌وونه بۆ ته‌فره‌دانی جه‌ماوه‌ر.
سه‌باره‌ت به‌ئه‌ردۆوان-یش ده‌بێت رۆحی
دیكتاتۆرییانه‌ی ئه‌و زاته‌مان له‌بیر نه‌چێت و
ئاماژه‌ش به‌و راستییه بده‌ین كه‌سه‌دان رۆژنامه‌نووس
به‌سایه‌ی سه‌ری ئه‌وه‌وه له‌سه‌ر كار لابراون،
ده‌یان كارمه‌ندی ته‌له‌ڤزیۆن و كه‌ناڵه جیاجیاكانی
میدیا‌و ده‌زگا ره‌سمییه‌كان ده‌ركراون و له‌شوێنیان
كه‌سانی سه‌ر به
A.K.P-ه
دامه‌زرێنراون.
هه‌ر بۆ نموونه كه‌ناڵێكی وه‌ك( ستار) ی توركی
كه‌خاوه‌نه‌كه‌ی(جه‌م ئوزان)بوو، ناوبراو سكرتێری (
پارتی لاوه)و یه‌كێكه له‌سه‌رمایه‌داره
ناسراوه‌كانی توركیا، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك
له‌دژایه‌تی كردنی ئه‌ردۆوان و پارته‌كه‌ی،
له‌كه‌ناڵی ( ستار)ه‌وه..به‌چه‌شنێك كه‌وتنه ته‌نگ
پێهه‌ڵچنینی مه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌وه‌بێت
كه‌نه‌یانكوشتبێت، ئه‌گینا ماڵ و موڵكیان هه‌راجكردو
ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر سه‌رمایه‌كه‌یداو باوكیان
زیندانی كرد‌و براكه‌شیان له‌توركیا وه‌ده‌رنا.
جا ئه‌مه ئه‌و دیموكراتییه‌ت و ئازادییه‌ی ئێستای
توركیایه كه‌به‌داخه‌وه زۆرێك له‌رۆشنبیران و
سیاستمه‌داران هه‌رده‌م وه‌ك فیرده‌وسی دیموكراتیزم و
سیكوێله‌ریزم ئاماژه به‌توركیا ده‌كه‌ن.
دیاره نموونه‌ی ده‌ستدرێژكاری و پێشێلكردنی
مافه‌كانی مرۆڤ له‌لایه‌ن
A.K.P-ه‌وه
گه‌لێك زۆرن، هه‌ر بۆ نموونه كاریكاتێریستێكیان دایه
دادگا‌و دنیایه‌ك گێچه‌ڵیان پێكرد ته‌نها له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی وێنه‌ی ئه‌ردۆوان- ی له‌شێوه‌ی پشیله‌دا
كێشابوو..له‌كاتێكدا له‌دنیای داخراوی عه‌ره‌بدا
چه‌ندین جار به‌كاریكاتێر سه‌ركرده عه‌ره‌به‌كانمان
بینیوه كه‌كراونه‌ته حوشتر و شتی له‌و بابه‌ته‌و
هیچ لێپێچینه‌وه‌یه‌كیش به‌رانبه‌ر كاریكاتێریسته‌كان
نه‌كراوه، دیاره ئه‌گه‌ر كرابێتیش به‌و پێیه‌ی
ئیدیعای دیموكراسییه‌ت ناكه‌ن، ئه‌وه به‌ئاسایی
وه‌رده‌گیرێت.. به‌ڵام ئێمه لێره قسه له‌سه‌ر
توركیایه‌ك ده‌كه‌ین كه‌خۆی له‌ئه‌وروپا لێ
به‌پێشتره له‌په‌یڕه‌كردنی دیموكراسییه‌ت و
پێشێلنه‌كردنی مافه‌كانی مرۆڤ.
ئاماژه به‌نمونه‌یه‌كی تر بده‌م رۆژنامه‌یه‌ك
له‌سه‌ر ئه‌وه داخرا كه‌وێنه‌ی ژنی ئه‌ردۆوان-ی
بڵاوكردبۆوه له‌كاتێكدا سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان
ماچی ده‌كات، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ردانی ئه‌ردۆوان و
ژنه‌كه‌ی بۆ یۆنان روویدا.
ره‌نگه ئه‌م جۆره ماچانه‌ش به‌پێی راوبۆچوونی عادل
باخه‌وان بچنه خولگه‌ی ئیسلامی ده‌ره‌وه‌ی ئیسلام
و ئیدی رێپێدراوبێت بۆ هه‌ر كه‌سێكی سه‌ر
به‌پارتێكی ئیسلامی هه‌موو ئه‌و شتانه قبووڵ بكات
كه‌به‌پێی ئیسلام گوناهه.. یان ره‌نگه سه‌رۆك
وه‌زیرانی یۆنان له‌لایه‌ن ئه‌ردۆوان-وه به‌كه‌سێكی
مه‌حره‌م سه‌یر بكرێت و پێی ئاسایی بێت لێو
به‌كوڵمی ژنه‌كه‌یه‌وه بنێت.
سه‌باره‌ت به‌سیستمی ته‌قلیدی و شێوازی كۆنی
به‌حیزبیكردنی جه‌ماوه‌رو راكێشان و كۆنتڕۆڵكردنی
ژماره‌یه‌كی زۆر له‌خه‌ڵكی له‌لایه‌ن
A.K.P-ه‌وه،
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست بێت له‌باره‌یانه‌وه بدوێین،
ره‌نگه به‌چه‌ند وتارێكیش نه‌توانین به‌ته‌واوی
باسی لێوه بكه‌ین.. سه‌یرترینیان هه‌وڵدانه بۆ
دروستكردنی شوێنی تایبه‌ت له‌نێو ئاپارتمانه‌كاندا
بۆ نوێژی جه‌ماعه‌ت و قسه‌و باسی ئایینی، به‌مه‌ش
به‌ته‌واوی نه‌ك هه‌ر كۆنتڕۆڵی گه‌ڕه‌كانیان
پێده‌كرێت به‌ڵكو خودی گه‌ڕه‌كه‌كانیش ده‌كه‌نه
شوێنی چاودێری نه‌یاره‌كانیان و زانیاری
كۆكردنه‌وه له‌سه‌ریان.
ئه‌مه‌یه واقیعی ئه‌و
A.K.P-یه‌ی
كه‌عادل باخه‌وان ده‌یخاته ده‌ره‌وه‌ی ئیسلام، جا
ئه‌گه‌ر له‌روو ماچكردنی ژنه‌كه‌ی له‌لایه‌ن سه‌رۆك
وه‌زیرانی یۆنانه‌وه پێ قبووڵ بێت، ئه‌وه
له‌ژێره‌وه به‌واتای وشه ئیسلام ده‌باته نێو ماڵ
و ئاپارتمانه‌كانی خه‌ڵكییه‌وه‌و به‌خۆشی بێت یان
به‌ترشی ده‌یسه‌پێنێت.
تێگه‌یشتن له‌م تابلۆیه بیركردنه‌وه‌یه‌كی قووڵی
ناوێت، هه‌ر كه‌سێكی ساده‌و ساكاریش
له‌ئیزدیواجیه‌تی ئه‌و حیزبه تێده‌گات و لێی حاڵی
ده‌بێت.
نابێت ئه‌وه‌شمان له‌بیر بچێت، ته‌زكییه‌و
ته‌زكییه‌كاری
A.K.P
بۆ هه‌ر كه‌سێك كه‌مه‌به‌ستی بێت دابمه‌زرێت، یان
پرۆژه‌یه‌ك هه‌ڵبسووڕێنێت، ته‌نانه‌ت بۆچوونه
ده‌ره‌وه‌ی وڵات و سه‌فه‌ركردنیش، به‌پله‌ی یه‌كه‌م
كاریگه‌ره‌و ده‌چێته پێش هه‌ر كه‌سێك كه‌ئه‌و
ته‌زكییه‌ی نه‌بێت.
باخه‌وان ده‌ڵێت:
( پرۆسێسی بیناكردنه‌وه‌ی پانتاییه گشتییه‌كانی
ئه‌م وڵاته به‌سه‌ر به‌هاو نۆرمه سیكوێلره‌كان
تابینه قاقای له‌شكستدا نوقمبووه).
له‌راستیدا توركیا به‌وته‌ی ئیسماعیل بێشكچی
كۆڵۆنیایه‌كی نێو ده‌وڵه‌تییه، جابۆیه شكستی
توركیا له‌وه‌دایه كه‌قه‌رزاریI.M.Fه‌و
ناچاره پابه‌ندی هه‌موو بڕیاره‌كانی ئه‌وان بێت،
هه‌ر ئه‌ویشه بڕیار له‌سه‌ر هه‌موو كاروبارێكی
ئابووریی نێو توركیا ده‌دات، هه‌ر له‌دیاریكردنی
ژماره‌ی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی كه‌ساڵانه ده‌بێت فائیز
بكرێن تاده‌گاته بواری كشتوكاڵی و ئاژه‌ڵداری.
له‌كاتێكدا باخه‌وان ده‌ڵێت:
( ئه‌م پارته وه‌ك فریادڕه‌سێك دروست ده‌بێت و
له‌پێناوی رزگاركردنی سیكوێله‌ریزاسیۆن له‌شكست، دێت
و ره‌هه‌ندێكی ئایینی پێ ده‌به‌خشێت).
جا لێره‌دا ده‌بێت ئه‌وه وه‌بیر خۆمان بهێنینه‌وه،
كه‌ی بیستراوه سكوێله‌ریزاسیۆن پێوسیتی
به‌ڕه‌هه‌ندێكی ئایینی هه‌بێت، تاله‌شكست رزگاری
بێت و بۆ ده‌بێت
A.K.Pئه‌و
فریادره‌سه بێت له‌جێی جێبه‌جێكردنی میتۆدی ئیسلام
و كاربۆكردنی، سیكوێله‌ریزمی توركی له‌شكست رزگار
بكات و شه‌وق و نووری خۆی پێبه‌خشێت؟!
yousifazaddin@yahoo.com
|