|
توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی : حه‌مه‌ی ئه‌حمه‌د ڕه‌سوڵ
زایه‌نده,
یاخود سێكس یه‌كێكه له ره‌مه‌ك و غه‌ریزه
گرنگه‌كانی ژیان, مانا و داتاكه‌شی، چوونه قوڵایی و
تێگه‌یشتنه له سێكس وه‌كو زانستێك پاشان وه‌كو
پێداویستییه‌ك له ژیاندا و ره‌نگدانه‌وه‌یه‌تی له
كار و كرده‌وه و بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤدا..!
بێگومان سێكس له كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تیدا یه‌كێك
بووه له دۆزه حه‌رامكراو و تابووه هه‌ره
گرنگه‌كان و گفتووگۆی ئاشكرا سه‌باره‌ت به سێكس ،
له بابه‌ته قه‌ده‌غه و یاساغ كراوه‌كان و ئێمه‌ش
سه‌دان و هه‌زاران ساڵه نه‌وه دوای نه‌وه پیاده‌ی
ئه‌كه‌ین و ئه‌و بیره وشك و ئیفلیجه تۆخ
ئه‌كه‌ینه‌وه ...! پاش ده‌ركه‌وتنی ئایین و رێسای
ئایینزایی له لایه‌ك و دانانی تخووب و له قاڵبدانی
ره‌فتاری مرۆڤــ له لایه‌ن پیاوانی ئایینه‌وه, له
تابووه گرنگه‌كانی كۆمه‌ڵی مرۆڤایه‌تی بووه و
بێگومان له جڤاتی كوردیدا وبه حوكمی دوو هۆكاری
گرنگ, سێكس یه‌كێك بووه له كوچكه یاساغ و
تابووه‌كان, زانیاری و زانین له‌باره‌ی سێكسه‌وه,
وه‌كو ئه‌وه‌ی كه غه‌ریزه‌یه‌كی زۆر گرنگه و ژیان
و مانه‌وه‌ی مرۆڤی پێوه به‌نده و زاووزێكردن وه‌كو
كردارێكی كۆمه‌ڵایه‌تی,یه‌كێكه له كرده‌وه
دیاره‌كانی مرۆڤـ.! كه‌واته زانیاری كۆكردنه‌وه
سه‌باره‌ت به ره‌مه‌كی سێكس به لای تاكی كورده‌وه
شتێكی ئاسته‌م بووه و ئاسته‌نگێكی
ئه‌وتۆی خراوه‌ته به‌رده‌م و سه‌رچاوه‌كانیش
ده‌ماوده‌م و به‌دزییه‌وه بوون, یاخود بارگاوی بووه
به خورافه ومیتۆلۆژیاو هێڵێكی پیرۆز و سامناكی به
ده‌وردا كێشراوه كه هه‌رگیز وه‌كو زانستێك ته‌ماشای
بابه‌ت و مانای سێكسی نه‌كردووه.......!
رێنماییه‌كان سه‌باره‌ت به سێكس, هه‌رگیز له نه‌وه‌ی
كۆنه‌وه نه‌گه‌یشووه‌ته نه‌وه‌ی نوێ .. یان باشتر
بڵێین : له باوانه‌وه نه‌گه‌یشتووه‌ته كوڕ و
كچانیان, به‌پێچه‌وانه‌وه, له هاوه‌ڵ و براده‌ر و
هه‌ندێك خزمی هاوته‌مه‌نه‌وه بووه.. به‌ڵام بێگومان
ئه‌و زانیاری و ئامۆژگاریانه زۆر ڕووكه‌شن و شتێكی
ئه‌وتۆ نین كه ئیدی مرۆڤـ بخاته سه‌ر هێڵی
شه‌مه‌نده‌فه‌ر و وه‌كوتیۆری و بیردۆزه‌یه‌ك
وه‌ریبگرێت و له ژیانی خۆیــدا پیاده‌ی بكات..!
زۆر زانیاری قووڵ و به‌رفراوان هه‌ن سه‌باره‌ت به
سێكس لای ژن و سێكس لای پیاو, كه چه‌نده‌ها
نه‌وه‌ی ئێمه‌ی كورد ژیاون و مردوون و زاووزێشیان
كردووه و ئه‌و زانیاری و شاره‌زاییه‌یان له‌گه‌ڵ
سێكس و چۆنیه‌تی ره‌فتاركردن له‌گه‌ڵ
(ره‌گه‌زه‌كه‌ی دیكه‌ی به‌رامبه‌ردا) یان نه‌زانیووه
و ره‌نگه رێژه‌یه‌كی زۆر له ژنانی نه‌نك و
داپیره‌ی كورد و بگره دایكان و ژنانی كوردی
هاوچه‌رخیش نه‌گه‌یشتوونه‌ته (پله و پونتی
ئۆرگازم), كه دوا پله‌ی خۆشی و له‌ززه‌ت بینینه له
سێكس و جه‌سته‌ی ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ردا, به‌ڵام ئه‌و
دوو هۆكاره گرنگه, ئه‌بێت چی بن وا له پشت ئه‌م
ئاسته‌نگه‌وه وه‌ستاون و رێگه نادات زانیاری و
زانین, یاخود ئامۆژگاری و ڕێنــــوومایی زانستیانه
بگاته كوڕ و كاڵ و كیژانی كورد..!
یه‌ك له‌و دوو هۆكاره, بێگومان مۆدێل و شێوازی
پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی جڤاتی كوردییه كه بۆته
ئاسته‌نگ, دابونه‌ریت و به‌ها و عورفوعاده‌تی
كۆمه‌ڵایه‌تی كه سه‌رچاوه‌كه‌ی له خێڵ و هۆز و
خێزانی گه‌وره‌ی كوردییه‌وه وه‌رگرتووه,
بازنه‌یه‌كی داخراوی له دابونه‌ریت و مۆدێل و
شێوازی بیركردنه‌وه و كردار و كرده‌وه و ره‌فتاری
كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌سی كورددا ئافه‌ریده كردووه كه
سێكس و باسكردنی ئامراز و ئامێری زاووزێكردن له
نێرومێدا به تابوو, به یاساغ و به عه‌یب و به
نه‌نگییه‌ك له قه‌ڵه‌م بدات و له هیچ مه‌جلیس و كۆڕ
و كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا رێگه‌ی پێنه‌دراوه به ئازادی
و سه‌ربه‌ستی باسی سێكس وه‌كو ره‌مه‌كێك یان زانستێك
یان چێژێك یاخود پێویستییه‌كی ژیان و مانه‌وه بكرێت..!
به پێچه‌وانه‌وه هه‌میشه سێكس و ره‌هه‌نده‌كانی
له جڤاتی كوردیدا یه‌كێ له كوچكه یاساغ و
تابووه‌كان بووه و نه‌ك به په‌رده داپۆشراو
بووه به‌ڵكو به‌ردێكیان له‌سه‌ر داناوه و له
نه‌وه‌یه‌كه‌وه بۆ نه‌وه‌یه‌كی دیكه ئه‌م ره‌فتار و
بیركردنه‌وه چه‌قبه‌ستووه‌یان پیاكردووه و ئه‌گه‌ر
تۆزێك له سه‌رده‌مانێكی پڕ نوور و روناكیشدا پزیزكی
رووناهییه‌ك هه‌بووبێت, یه‌كسه‌ر موحافیزكاران و
كۆنه‌خوازان ره‌نگه‌كه‌یان تۆخ كردۆته‌وه و سنوورێكی
سووریا‌ن به ده‌وری ئه‌و بازنه داخراوه‌دا كێشاوه و
هه‌ركه‌سێك باسی سێكس و زانیارییه‌كانی سێكسی كردبێت,
یاخود ویستبێتی باسكردنی سێكس و په‌یوه‌ندی سێكسی
نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌زی نێر و مێ, تۆزێك شه‌فافییه‌ت
به خۆوه بگرێت, ئیدی دار و به‌رد و كوته‌ك و
تێڵایان ناردۆته خزمه‌تی و (وه‌كو ئێرانی ئیسلامی
ئه‌وڕۆكه) به‌به‌رد ره‌جمی ئه‌كه‌ن و ئاكار و
كه‌رامه‌تی ئه‌ڕوشێنن و له زێده‌كه‌ی خۆی
شاربه‌ده‌ری ئه‌كه‌ن....
!
هه‌میشه خێڵ و داب و نه‌ریته چه‌قبه‌ستووه‌كانی
داكۆكیان له مۆدێلی ته‌سكی بیركردنه‌وه و
كرده‌وه‌ی نه‌زۆك و چه‌قبه‌ستووی كۆنه‌خوازان و
موحافیزكارانی نێو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی كردووه,
هه‌روه‌ها بیریشمان نه‌چێت له پشت ئه‌م
هۆكاره‌شه‌وه, هۆكاری ئایینی وه‌ستاوه و زه‌مینه
خۆشكه‌ر بووه بۆ ئه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی
بشاردرێنه‌وه و به گوناه و به ته‌كفیر دابنرێن و
باس و خواس له‌سه‌ر سێكس و زایه‌نده‌ی مرۆڤـ زۆر
بڤه‌كراوه و پیاوه ئایینیه‌كان هه‌میشه هاله‌یه‌كی
پیرۆز و وه‌به‌ر و ترسناك به‌ده‌وری سێكسدا در‌وست
ئه‌كه‌ن و ره‌گه‌زی نێر و مێ به ئاگر و به‌نزین
ئه‌شوبهێنن و سنوور و هێڵه سووره‌كه‌یان وا لێكردووه
كه گڕوتینی ئاگریشی لێ به‌رز ببێته‌وه و ئیتر
ببڕای ببڕ كه‌س نه‌وێرێت به دزییه‌وه و به نهێنیش
باسی سێكس بكات...!
له كۆمه‌ڵگه‌ی هاوچه‌رخی كوردیدا, یه‌كێك له‌و
سه‌رچاوانه‌ی كه زۆر كه‌من و به زمانی كوردی به
ده‌گمه‌نی ئاوڕیان لێدرابێته‌وه باسی بابه‌تی
سێكسه, چ بۆ پیاو و چ بۆ ژن, وه‌كو زانیاری و
زانستێك كه له لابۆر و تاقیگه‌كانی ژیانی
رۆژانه‌دا پیاده بكرێن و به خراپی به‌كارنه‌یه‌ن و
به خراپی و نێگه‌تیڤیش به‌سه‌ر په‌یوه‌ندی و
مامه‌ڵه‌كردنی نێر و مێدا نه‌شكێته‌وه, چونكه زۆر
له گیروگرفته‌كانی دیارده‌ی جیابوونه‌وه و ته‌ڵاق,
هۆكاری ساردی سێكسی و له‌یه‌ك نه‌گه‌یشتن و له‌یه‌ك
دووریی مه‌سه‌له و كێشه‌ی سێكسییه له نێوان ژن و
مێرددا ، به‌ڵام ناتوانن ئه‌م كێشه‌یه لای هه‌موو
كه‌سێك باس بكه‌ن و بكرێت به بابه‌ت و كێشه‌ی
سه‌ره‌كی له‌به‌رده‌می دادگادا, هه‌زاران خێزان
(به‌تایبه‌تی خێزانه بچووك و نوێیه‌كان كه منداڵیان
نه‌بووه...!) له‌به‌ر هۆكاری سێكسی و كێشه
بێشووماره‌كانی په‌یوه‌ندی سێكسی نێوان ژن و
پیاوه‌وه, خێزانیان هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه و لێك
ترازاون و ته‌ڵاق و دوژمنایه‌تی له‌جێگه‌ی یه‌كبوون
و خۆشه‌ویستی دانراون و كه‌سیش نه‌یتوانیووه به
راستی و به‌درووستی كێشه سه‌ره‌كییه‌كه ئاشكرا
بكات و لێی بكۆڵێته‌وه و (ئه‌گه‌ر بوار هه‌بووبێت!)
رێگه‌چاره‌یه‌كی یه‌كجاره‌كی وبنه‌بڕی بۆ بدۆزنه‌وه...!
بێگومان ئاشكرایه زانین و زانیاری ده‌رباره‌ی
هه‌ربابه‌تێك له ژیانی مرۆڤایه‌تیدا ( به تایبه‌ت
بۆ دۆزێك
كه گرنگ بێت و په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به مرۆڤه‌وه
هه‌بێت) باشتره له‌وه‌ی كه مرۆڤــ حۆل حۆل و گێل
گێل له شێوه‌ی مه‌ڕ و گوێلكێك بێت و بچێت و بخه‌وێت
و بخوات و بپه‌ڕێت, ئیدی جاهیل و بێسه‌واد و كاڵفام
بێت, هه‌روه‌ها فڕی به‌سه‌ر ده‌ورووبه‌ر و
ژینگه‌كه‌یه‌وه نه‌بێت و وه‌كو گیانه‌وه‌ر بژی و
بمرێت, ئه‌مه‌ش كاره‌ساتێكی تراژیدییه و زه‌نگێكی
خه‌ته‌رناكه, له جڤات و كۆمه‌ڵگایه‌كدا بژیت به‌ڵام
هیچ كۆد و ره‌مزێكت ده‌رباری پێویستییه‌كانی ژیانت بۆ
نه‌كرێته‌وه, هه‌موو شتێك قه‌ده‌غه و یاساغ كرابێت و
دار و به‌ردی به‌سه‌ردا نرابێت و شاراوه و په‌نهان
بمێنێته‌وه له به‌رده‌می مرۆڤێكدا كه‌وا كه به
ده‌ستی خۆی رۆكێت و كۆمپیوته‌ر و فڕۆكه و كه‌شتی
ئاسمانی در‌وست كردبێت و به پێی خۆی و توانا له‌بن
نه‌هاتووه‌كانی گه‌یشتبێته (مانگ و مه‌ریخ) و
هه‌زاران ئافه‌ریده و داهێنانی چێ كردبێت و كه‌چی
سه‌باره‌ت به بابه‌ت و كێشه‌یه‌كی گرنگی وه‌ك (سێكس
لای نێر و مێ) هیچ نه‌زانێت و وه‌كو مێگه‌ل لێخوڕێت
... ئه‌مه ته‌نها كاره‌ساته و هیچی تر
...!
ئێمه له كۆمه‌ڵگه‌ی باوكسالاری و نێرسالاریدا
ده‌ژین و كه‌چی رێژه‌یه‌كی زۆر له پیاوان نازانن چۆن
هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ هه‌ست و سۆز و چێژ و له‌زه‌تی
ژنانی خۆیاندا بكه‌ن… ئێمه هه‌رچه‌نده رۆشنبیر و
شاره‌زا و خوێنده‌وار بین, به‌ڵام هه‌میشه پێویستمان
به ئامۆژگاری و رێنومایی ئافره‌تان هه‌یه و
پێویسته گوێیه‌ك له‌وان بگرین و گوێبیستی هه‌ست و
سۆز و ناخی ژنان بین, بۆئه‌وه‌ی هه‌ر هیچ نه‌بێت
ژیانی خۆمان به‌خته‌وه‌رتر و ئاسوده‌تر بێت... چونكه
ئێمه له‌گه‌ڵ ره‌گه‌زی مێدا ژیان به‌سه‌رئه‌به‌ین و
ژن ئه‌بێته هاوسه‌رمان, ئه‌ی گوایه نه‌نگی و
سوكایه‌تییه ئه‌گه‌ر بێت و گوێ له ئامۆژگاری و
رێنووماییه‌كانی ئه‌وان بگرین, ئه‌ی باشه
ســـــوودی هه‌یه بۆ ئاستی له‌ززه‌ت و چێژ
لێبینینی خۆمان, ئه‌ی پله‌ی ئۆرگازم په‌یوه‌ندی
به جه‌سته‌ی خۆمانه‌وه نییه...! كه یه‌كێكه له
خۆشترین تام‌و چێژه‌كانی ژیان
...!
له‌و ئـــاقاره‌وه من له گرنگی و پێویستی ئه‌م
كتێبه تێئه‌گه‌م, ئه‌و ئامۆژگارییانه زۆربه‌یان
لێكۆڵینه‌وه‌ی مه‌یدانین و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریین,
له‌به‌رئه‌وه ئه‌م كتێبه بچووكه ناچێته خانه‌ی
بازرگانی و بازرگانێتی كردن به بابه‌تی سێكسه‌وه,
چونكه پێویسته ئێمه له كه‌لی شه‌یتان بێینه
خواره‌وه و سواری ملی (باوكسالاریی) خۆمان نه‌بین,
پێویسته ئێمه گوێڕایه‌ڵـی ئه‌و هۆكارانه بین كه
ژیانمان بۆ به‌خته‌وه‌رتر و ئاسووده‌تر ئه‌كات,
پێویسته ئێمه به‌وپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت و لۆژیكیه‌وه
مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ وردودرشتی ژیانی خۆماندا بكه‌ین و
بچینه ژێر پێستی ورده‌كاری و جومگه
گرنگه‌كانییه‌وه ،به‌تایبه‌تی ژیانێك كه په‌یوه‌ندی
كه خۆمان و نیوه‌كه‌ی دیكه‌مانه‌وه هه‌بێت
.
بێگومان زانیاری و زانین ده‌رباره‌ی هه‌موو شتێك له
نێو خێزانه‌كه‌ماندا گرنگه بۆوه‌ی ژیانمان به و
به‌ختیاری بچێت به‌ڕێوه ، چونكه ئێمه له
جێگه‌یه‌كی دیكه‌دا و له ده‌ره‌وه‌ی خێزاندا گوزه‌ران
ناكه‌ین، یه‌كێك له‌و گرفتانه‌ش كه خێزان و
په‌یوه‌ندی ژن وپیاو هه‌راسان ئه‌كات و به‌ره‌و نوغرۆ
بوونی ئه‌بات په‌یوه‌ندی و ڕۆشنبیری سێكسییه ،
پیاوانی ئێمه‌ش وه‌كو ژنان به ڕێژه‌یه‌كی زۆر ،
زانیاری و باكگراوندیان سه‌باره‌ت به سێكس و خواست
وئاره‌زووی ژنان
زۆر كه‌مه نزیك ئه‌بێته‌وه له هیچ ...! له
ڕاستیدا یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ش كه وایكردووه ژن و
پیاوی ئێمه گرنگی ئه‌وتۆ به‌و بابه‌ته نه‌ده‌ن
بێجگه له‌وه‌ی كه مێژووی ئه‌م ده‌ڤه‌ره هه‌میشه
جه‌نگ و شه‌ڕوكوشتار بووه ، نه‌بوونی كتێب و
سه‌رچاوه‌شه به زمانی كوردی و نه‌وه‌ی كۆن ئه‌و
بواره‌یان پشتگوێ خستبوو ، یه‌كێك بوو له تابووه
هه‌ره خه‌ته‌رناكه‌كان و نه‌بوونی بوێری ونه‌به‌ردیش
له‌وه‌دا كه ئه‌و كۆت و زنجیره بشكێندرێت و
به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌یه‌ك به‌رپا ببێت و سنووره‌كانی
سه‌له‌فییه‌ت و كۆنه‌خوازیی ببه‌زێنرێت ، گه‌وره‌ترین
فاكته‌رێكن له پشت
بوونی ئه‌و دیارده‌یه‌وه
.
لێره‌وه بانگه‌شه‌ی خۆم بۆ ڕه‌گه‌زی پیاوان
ڕائه‌گه‌یه‌نم و پێیان ئه‌ڵێم : زۆر له بواره‌كانی
ژیانمان به كرچوكاڵی و نائومێدی و بێده‌ره‌تانی
ئه‌گوزه‌رێنین ، ئێمه زۆربه‌مان له نه‌خوێنده‌وار و
بێسه‌واد ئه‌چین ،ئه‌وه‌ی به‌لامانه‌وه گرنگ نییه
خوێندنه‌وه و خۆ ڕۆشنبیر كردنه ، ئه‌وه‌ی كه گرنگی
پێناده‌ین كۆكردنه‌وه‌ی زانین و مه‌عریفه‌یه له
هه‌موو بوار و كایه جیا جیاكانی ژیانماندا .. به‌ڵام
خۆ زۆربه‌ی زۆرتان گرنگی به سێكس و له‌ززه‌ت بینین و
په‌یوه‌ندی
شه‌رعی و ناشه‌رعی ئه‌ده‌ن له‌گه‌ڵ ژناندا ،
زۆربه‌ی زۆرتان پیریش ئه‌بن و كه‌چی هێشتاكه
هه‌رزه‌كارن و خه‌ریكی چاوباشقاڵی و مێبازین و سه‌ر
سیله‌ی كۆڵان و شه‌قامه‌كانتان گرتووه و له ڕان و
سمتی ژنان ڕائه‌مێنن ، كه‌واته پێویستیشه گوێیه‌ك
له‌و ژنانه بگرن كه ئامۆژگاری و ڕێنوومایتان ئه‌كه‌ن
كه چۆن سێكسیان له ته‌كدا بكه‌ن و ڕازییان بكه‌ن ،
پڕۆسه‌ی سێكس له‌گه‌ڵ پڕۆسه و كرداری نانخواردندا
جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆی نییه ، هه‌ردووكیان شێواز و
پره‌نسیپ و ئۆسوڵی خۆی هه‌یه و، با هه‌وڵێكی جیددی
بده‌ین
له وانه‌كانی سێكس و له پره‌نسیپه گرنگه‌كانی سێكس
بگه‌ین و داخوازی و په‌یوه‌ندی و خواستی ژنان به
شێوه‌یه‌كی سیستماتیكی و كۆنكریتی ڕاست ودرووست
په‌یڕه‌و بكه‌ین
......!
|