|
نووسینی: یوسف عیزه‌دین
*به‌رایی
( *شێوه‌زاری دملی (زازایی) و (گۆرانی) یش
هه‌روه‌ك شێوه‌زاری هه‌ورامی و له‌كی، به‌بنه‌چه
ده‌چنه‌وه سه‌ر شێوه‌زمانی په‌هله‌وانی كه‌زمانێكی
كۆنی كوردییه‌و هه‌زار ساڵێك له‌مه‌و پێش و بگره زۆر
له‌وه له‌مێژ تریش ده‌قه ئه‌ده‌بییه‌كانی ئه‌و
ده‌مه‌ی كوردی پێنووسراوه.
*به‌ڵام هێشتاكه وه‌ك ناوه‌تۆره‌یه‌ك و بۆ
كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاست و رێزی دملییه‌كان، كرمانجه‌كان
له‌ناو هێنانیاندا (زازا) له‌جێی(دملی)
به‌كارده‌هێنن."میهرداد. ر. ئیزه‌دی- كورده‌كان-").
كورده عه‌له‌وییه‌كان یان ئه‌و كوردانه‌ی
به‌شێوه‌زاری دملی ده‌دوێن، نه‌ك هه‌ر له‌ئێستادا
به‌ڵكو به‌درێژایی مێژوو رووبه‌ڕووی فراوانترین هێرش
و په‌لامار و توندترین گوشاری سیاسی و سه‌ربازی
بوونه‌ته‌وه، ده‌رسیم وه‌ك شارێكی كورده
عه‌له‌وییه‌كان ده‌یان جار نغرۆی خوێن كراوه‌و
باشترین هه‌نجه‌تیش له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆن و
نوێی توركه‌وه بۆ لێدانی ئه‌وان، پابه‌ندنه‌بوون و
باوه‌ڕنه‌بوونیان بووه به‌ئیسلام و هه‌ر ئه‌وه‌ش
وایكردووه كه‌تورك لێزانانه زۆرێك له كورده
شافیعییه‌كانیش به‌گژ ئه‌واندا بكات و جگه
له‌به‌كارهێنانیان له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه
توانیویه‌تی ململانێ و ناكۆكی له‌نێوانیاندا چێ
بكات، كه‌له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانی كاركردن و
گوزه‌رانیشیاندا ببینرێته‌وه، هه‌روه‌ك چۆن له‌ژێر
په‌رده‌ی ئیسلامه‌وه كورده شافیعییه‌كان ده‌كرێن
به‌گژ ئێزیدی و كاكه‌ییه‌كاندا و له‌هه‌مووشی
سه‌یرتر بانگه‌شه‌ی به‌ڕێز (شێخ عه‌بدولڕه‌حمان
نه‌قشبه‌ندی)یه بۆ دامه‌زراندنی حیزبێكی هه‌ورامی،
كه‌به‌پێی راوبۆچوونی ئه‌و هه‌ورامی كورد نییه‌و
داواكاره وه‌ك توركمان و كلدان و ئاشووری به‌كه‌مه
نه‌ته‌وه تێ‌یان بڕوانرێت، له‌كاتێكدا له‌ڕووی
ئایینییه‌وه موسڵمان و هاومه‌زهه‌بی كورده
شافیعییه‌كانن و وه‌ك له‌ئاماژه پێدانه‌كه‌ی
(میهرداد.ئیزه‌دی)یشدا وه‌ده‌رده‌كه‌وێت، شێوه‌زاری
هه‌ورامی كۆنترین شێوه‌زمانیچكی كوردییه،
كه‌له‌سه‌ره‌تای كورته باسه‌كه‌ماندا به‌نموونه
هێناومانه‌ته‌وه.
( میهرداد) ده‌ڵێت:( كرمانجه‌كانی باكووری كوردستان
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دملییه‌كان پیتی "ز" له‌ئاخافتندا
زۆر به‌كارده‌هێنن، ناویان لێناون"زازا"، هه‌روه‌ك چۆن
سۆرانییه‌كان به‌شێوه‌زاری هه‌ورامی ده‌ڵێن"ماچۆ
ماچۆ"...تاد).
به‌ڕاستی
ئه‌مه تابلۆیه‌كی سه‌یر و ناشرینه‌و مایه‌ی
شه‌رمه‌زارییه كه‌كورد خۆی گاڵته به‌شێوه‌زار یان
كه‌سایه‌تی و كولتووری هاوڕه‌گه‌زه‌كانی خۆی بكات،
له‌جێی ئه‌وه‌ی كولتوور و زمان و ئایین و مێژووی
دوژمنانی خۆی پێ نه‌یار و جودا بێت،
به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌موو ئه‌وه‌ی كه‌هیی خۆی نییه
ده‌یگرێته خۆی و هه‌ر چییه‌ك هی خۆیه‌تی
فڕێیده‌داته ده‌ره‌وه‌ی خۆی و ئه‌گه‌ر كه‌سانێكیش
مابێتن وه‌ك ئێزیدی و كاكه‌یی و عه‌له‌وی و
هه‌ورامی كه‌هه‌ڵگری راسته‌قینه‌ی بوونی كولتووری
و مێژووی ئه‌ون، ئه‌وه له‌جێی به‌پیره‌وه‌چوونیان
ده‌چێته پاڵ دوژمنه‌كانیان، له‌كاتێكدا هه‌ر خودی
ئه‌و دوژمنه له‌كاتی له‌ناوبردنی كورددا، موسڵمان و
غه‌یره موسڵمانی كوردیان به‌یه‌ك چاو سه‌یر كردووه،
كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال و له‌ناوبردنی
هه‌زاران بارزانی نموونه‌یه‌كی به‌رچاون.
ئه‌مه وێڕای كه دوژمنانی كورد مه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان
بووبێت ئه‌گینا هیچ كاتێك عه‌له‌وی و ئێزیدی و
كاكه‌یی و هه‌ورامیان به‌غه‌یره كورد نه‌زانیووه‌و
به‌یه‌ك چاو سه‌یریان تێ‌یان روانیووه.
ئه‌مڕۆ سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ییه‌ك له‌مه‌سه‌له‌كاندا
هه‌یه، ئه‌گینا بۆ ده‌بێت ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی
كه‌له‌شكری ئیسلام هاتووه‌ته كوردستانه‌وه، هه‌موو
ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه‌له‌و كاته‌دا به‌شێوه‌زاری گۆرانی
و دملی و هه‌ورامی وه‌ك شێوه‌زارێكی سه‌ره‌كی
ئاخافتنیان كردووه، به‌خۆیان گوتبێت كورد و
به‌شێوه‌زاره‌كه‌شیان كوردی، هه‌ر ئه‌م تێڕوانینه‌ی
كوردیش بووه له‌باره‌ی كوردبوونییه‌وه، كه‌وای
له‌گه‌ڕیده‌یه‌كی وه‌ك"ئیبن به‌تووته" كردووه
كه‌هه‌ر شوێنیك چ نزیك شه‌نگال بێت یان كرمانشان و
هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی دیكه‌ش كه‌كوردیان تێدا
ده‌ژی، به‌شوێنی كوردان ناوببات. ته‌نانه‌ت ناوبراو
زۆر به‌ڕێز و پێزانینه‌وه باسی میواندارێتی شێخێكی
كوردی ناوچه‌ی شه‌نگال ده‌كات كه‌خوڵقی ئه‌وی
كردووه‌و لای ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام ته‌نها به‌كورد
ناوی ده‌بات و ناڵێت ئێزیدی یان موسڵمان، له‌كاتێكدا
له‌باسی شوێنه‌كانی تردا ئایین ده‌خاته پێش
ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه، هه‌ر خودی
سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی كه‌له‌به‌ر چاوی موسڵماناندا
قاره‌مانی ئیسلامه، به‌ڵام سه‌باره‌ت
به‌ئێزیدییه‌كان مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی پێش
خستووه‌و به‌ته‌واوی رێی پێداون نه‌ك هه‌ر
ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌یی بگرنه ده‌ست به‌ڵكو زۆرێك
له‌كورده موسڵمان و مه‌سیحییه‌كانیش بكه‌نه‌وه
به‌ئێزیدی.
* په‌رستگه یان ماڵی جه‌می عه‌له‌وییه‌كان
بۆ خۆم چه‌ند جارێك له‌سه‌ر داوای كورده
عه‌له‌وییه‌كان وه‌ك میوانێك چوومه‌ته ماڵی جه‌م-
یان و به‌چاوی خۆم ئه‌و كه‌شه ئایینییه
سیحراوییه‌ی ئه‌وانم بنیووه، كه‌ده‌بێت له‌وێدا بۆ
ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێك له‌شێوه دانیشتنێكی سه‌ختدا
بمێنیته‌وه‌و بڕوانیته هه‌موو ئه‌و كه‌شه‌ی كه‌ساز
ده‌كرێت.
جیاواز له‌زۆرێك له‌ئایینه‌كان به‌تێكه‌ڵیی ژن و پیاو
و گه‌وره‌و بچووك به‌بێ جودایی له‌وێدا
ئاماده‌ده‌بن.
ته‌نانه‌ت سه‌ماكردنی تێكه‌ڵی نێرینه‌و مێینه‌شیان،
له‌ڕووی گوێنه‌دان و تێكه‌ڵبوونیان له‌ڕه‌شبه‌ڵه‌كی
سه‌رجه‌م كورد ده‌چێت كه‌سه‌رباری گوشاری ئایینی و
باوه‌ڕهێنانی زۆرێك له‌كورد به‌ئایینی ئیسلام،
هێشتاكه كورد ده‌ستبه‌رداری ره‌شبه‌ڵه‌ك نه‌بووه‌و
ته‌نانه‌ت له‌و كاتانه‌دا ئاگای له‌خودی حه‌ڵاڵ و
حه‌رامه‌كانی ئیسلام نامێنێت و وه‌ك نه‌ستێكی
ده‌سته‌جه‌معی پابه‌ندی هه‌موو ئه‌و شتانه ده‌بێت
كه‌له‌پێش ئیسلامدا په‌یڕه‌وی لێكردووه‌و
تاته‌وابوونی ئه‌و كه‌شه‌ی كه‌دیاره پێشتر
ماهییه‌تێكی تری هه‌بووه، گوێ له‌ده‌نگ و سه‌دای
حه‌رام و حه‌ڵاڵ ناگرێت، ئه‌گینا له‌ڕوانگه‌ی
ئیسلامه‌وه ره‌شبه‌ڵه‌ك گه‌وره‌ترین گوناهو تاوانه،
كه‌چی هیچ پیاویچكی ئایینی و مه‌لاو كۆلكه
مه‌لامان نییه به‌شداریی ره‌شبه‌ڵه‌كی نه‌كردبێت،
ئه‌مه وه‌ك نموونه‌یه‌كی لێكچوونی سه‌ماكردنی
تێكه‌ڵی كورده عه‌له‌وییه‌كان و ره‌شبه‌ڵه‌ك،
شایانی باسیشه له‌هه‌ردووكیاندا میویزك ئاماده‌گی
هه‌یه، گه‌رچی له‌سه‌مای عه‌له‌وییه‌كاندا ته‌نیا
سازه‌و زیاتریش رۆحییه.
له‌كه‌شی ئایینی كورده عه‌له‌وییه‌كاندا پاش
ئه‌وه‌ی كه‌سێكی پله‌به‌رزی ئایینی كه‌پێی
ده‌گوترێت "پیر" ده‌چێته سه‌رووی مه‌جلیسی
ئاماده‌بووه‌كانه‌وه‌و له‌نێوه‌ڕاستی سازژه‌ن و
كه‌سێكی یاوه‌ریدا داده‌نیشێت، پاش وه‌عزێكی ئایینی
شیعر ئامێز له‌لایه‌ن پیره‌وه كه‌ته‌واو ته‌سه‌وفیی
و میستیكییه، ده‌ستده‌كرێت به‌گوتنی گۆرانی
له‌لایه‌ن كه‌سانی تایبه‌ته‌وه‌و دواتر نمایشێكی
شانۆیی پێشكه‌ش ده‌كرێت كه‌خودی پیر و ئاماده‌بووان
تێیدا به‌شدارن و زۆرێك له‌پرسیاره‌كان له‌دیدگه‌ی
ئایینییه‌وه وه‌ڵام ده‌درێنه‌وه‌و موریده نوێیه‌كان
ده‌ستنیشانده‌كرێن، هه‌ر هه‌موو ئه‌وه‌ی
كه‌له‌پێشچاوتدا رووده‌دات به‌ڕاده‌یه‌كی زۆر كارت
تێده‌كات و ناكرێت نكووڵی له‌جدییه‌تی كه‌شه
ئایینییه‌كه‌یان بكه‌یت، ره‌نگه هه‌ر ئه‌وه‌ش بێت
كه‌تا ئێستا ئه‌وانی وه‌ك باوه‌ڕدارانی ئایینێك
سه‌رباری ئه‌و هه‌موو گوشاره هێشتبێته‌وه.
ئاشكرایه كه‌ڕه‌گ و ریشه‌ی عه‌له‌وییه‌ت وه‌ك
ئایینێك هه‌روه‌ك ئێزیدییه‌ت و یه‌ریسانییه‌ت
ده‌چێته‌وه سه‌ر یه‌زدانییه‌ت، كه‌كۆنترین ئایینی
زانراوی كورده‌و له‌سه‌رده‌می ماده‌كاندا په‌یڕه‌وی
لێكراوه.
"پیر" ی عه‌له‌وییه‌كان و ده‌یان پیری وه‌ك "پیر
شالیار" و"پیر مه‌نسوور" و ئه‌وانه‌ی ترمان
بیرده‌خاته‌وه، كه‌له‌سه‌رده‌مانێكدا له‌كوردستاندا
مه‌رجه‌عی ئایینی بوون.
شایانی باسه به‌درێژایی مێژوو گه‌وره‌ترین
پڕوپاگه‌نده له‌لایه‌ن نه‌یارانیانه‌وه ده‌رحه‌ق
به‌وان كراوه، به‌تایبه‌تیش پڕوپاگه‌نده‌ی توركه
حه‌نه‌فییه‌كان كه‌گوایه ئه‌و تێكه‌ڵبوونه‌ی
نێرینه‌و مێینه‌ی ماڵی جه‌م- یان به‌مه‌به‌ستی
سێكسكردن و رابواردنه، ته‌نانه‌ت چه‌ند جار
له‌مێژووی ئه‌و هه‌شتا ساڵه‌ی حكومه‌تی توركیادا
ئه‌گه‌ر عه‌له‌وییه‌كان به‌نهێنیشه‌وه له‌شوێنێكدا
كه‌شێكی ئایینی‌یان ساز دابێت و پێزانرابێت، ئه‌وه
توركه‌كان خه‌ڵكانێكی ئیسلامیان هانداوه
تاهێرشبكه‌نه سه‌ریان كه‌دیاره زۆرتریش
به‌گڕتێبه‌ردانی ماڵی جه‌م-
یان له‌لایه‌ن ئیسلامییه‌كانه‌و ته‌واو بووه،
ئه‌مه جگه له‌ده‌ستدرێژییه سه‌ر مێینه‌كانیان و
زه‌وت كردنی ماڵ و موڵكیان.
جێگه‌ی سه‌رسامییه گه‌ر بڵێین، له‌كاتێكدا كورده
عه‌له‌وییه‌كان نه‌ك هه‌ر توركه حه‌نه‌فییه‌كان
به‌ڵكو ژماره‌یه‌كی زۆری كورده شافیعییه‌كانیش
دژیانن و تاپێیانكرابێت زیانیان پێگه‌یاندوون و
به‌چاوی سوكایه‌تی و وه‌ك كافر تێ‌یان روانیوون،
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كورده عه‌له‌وییه‌كان هیچ كاتێك
حاسایان له‌كورد بوونی خۆیان نه‌كردووه‌و به‌ڵكو
به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه بوونه‌ته پێشه‌نگ و رابه‌ری
خه‌باتی سیاسی و چه‌كداری كورده‌كانی توركیا،
سه‌رباری كه‌میی ژماره‌یان له‌چاو كورده
شافیعییه‌كانی توركیادا، به‌ڵام زۆرترین ژماره‌ی
به‌شداربووانی خه‌بات و به‌رخۆدان له‌وان پێكهاتووه‌و
پێكدادانی سوپای توركیا له‌گه‌ڵ كورده‌كاندا،
كه‌زیاتر له‌ده‌وروبه‌ر و نێو جه‌رگه‌ی ناوچه
عه‌له‌وی نشینه‌كاندا رووده‌دات، به‌تایبه‌تیش
ده‌رسیم گه‌واهی ئه‌و راستییه ده‌ده‌ن.
* كورده عه‌له‌وییه‌كان و گه‌مه‌ی سیاسی هه‌شتا
ساڵه‌ی تورك
كرێس كۆچێرا ده‌ڵێت: (به‌م جۆره شێخ سه‌عید
بێئه‌وه‌ی سڵبكاته‌وه‌و یان گومانێكی لێبكرێ
له‌سه‌رانسه‌ری ناوچه‌كه‌دا كه‌وته بانگه‌شه،
هه‌موو ئه‌و گوندانه‌ی پێیاندا ره‌ت ده‌بوو، وه‌دووی
خۆی ده‌خستن و داوای له‌جوتیار و وه‌رزێرانی كورد
ده‌كرد كه‌یه‌كبگرن و به‌شداریی جیهاد كه‌ن دژی
كافرانی ئه‌نقه‌ره‌و دڵنیای ده‌كردن كه‌چ
زه‌ره‌رێكیان پێ ناگات ).
گه‌رچی ناكرێت به‌ته‌واوی ئه‌وه ساغبكرێته‌وه
كه‌ئاخۆ شۆڕشی شێخ سه‌عید وه‌ك باسی لێوه ده‌كرێت
شۆڕشێكی مه‌زهه‌بی و ئایینی بووه دژ به‌حكومه‌تی
ئه‌نقه‌ره‌و وه‌ك له‌سه‌رچاوه توركییه‌كاندا هاتووه
مه‌به‌ست زیندووكردنه‌وه‌ی خه‌لافه‌تی عوسمانی
بووه، یاخود شۆڕشێكی نه‌ته‌وه‌یی بووه
به‌مه‌به‌ستی یه‌كخستنی ریزه‌كانی كورد له‌پێناو
به‌ده‌ستهێنانی ئازادی‌دا، دیاره ناشكرێت پشت
به‌بڵاوه توركییه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه ببه‌ستین
كه‌ئاماژه‌یان به‌مه‌زهه‌بیبوونی ئه‌و شۆرشه
كردووه، ئه‌مه جگه له‌و باس و خواسانه‌ی كه‌گوایه
شێخ سه‌عید دژایه‌تی كورده عه‌له‌وییه‌كانی
كردووه‌و ژماره‌یه‌كی زۆریشی لێ كوشتوون و ده‌ستی
به‌سه‌ر ماڵ و موڵكیاندا گرتووه.
كرێس كۆچێرا ده‌ڵێت:( نه‌هیچ رۆژنامه‌نووس یان
دیپلۆماسێكی ئه‌وروپی نه‌له‌كاتی شۆرشی شێخ
سه‌عیدداو نه‌تاسێ ساڵ له‌وه‌و دواتریش ده‌توانێ
بچێته كوردستان تاتاقیبی حه‌قیقه‌تی رووداوه‌كان
بكات، بۆیه مرۆڤ ناچاره سه‌باره‌ت به‌و هه‌واڵه
یه‌كلایه‌نانه‌ی كه‌له‌چاپه‌مه‌نیی توركید
بڵاوبوونه‌ته‌وه په‌ناوه‌به‌ر مه‌زه‌نده‌و گومانان
به‌رێ).
به‌هه‌رحاڵ به‌بێ ئه‌وه‌ی ته‌واو دڵنیابین كه شێخ
سه‌عید به‌گژ كورده عه‌له‌وییه‌كاندا چۆته‌وه یان
نا، به‌ڵام تورك تائێستاش له‌باسكردنی لایه‌نێكی
ئه‌و شۆرشه‌دا وه‌ك وه‌ك دژایه‌تییكردن و كوشتنی
كورده عه‌له‌وییه‌كان ده‌یناسێنێت، جێگه‌ی
پرسیاریشه كه‌بۆ ده‌بێت ئه‌تاتوورك توانیبێتی
ژماره‌یه‌ك له‌كورده عه‌له‌وییه‌كان دژ به‌شۆرشی شێخ
سه‌عید خڕبكاته‌وه و به‌لای خۆیاندا رایانبكێشێت، تۆ
بڵێی به‌بێئه‌وه‌ی شێخ سه‌عید هیچ ده‌ستدرێژییه‌كی
كردبێته سه‌ر كورده عه‌له‌وییه‌كان و ئه‌وان
له‌ئه‌نجامی كۆمه‌ڵێك ته‌كتیك و پڕوپاگه‌نده‌ی
توركه‌وه ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یان وه‌رگرتبێت!؟
له‌كاتێكدا له‌مڕۆدا كورده عه‌له‌وییه‌كان رۆڵێكی
به‌رچاویان له‌پێشڕه‌وایه‌تی خۆپیشاندان و رێپێوان و
خه‌باتی سیاسی و چه‌كداری كورده‌كانی توركیادا
هه‌یه‌و سه‌رسه‌خترین نه‌یاره‌كانی ده‌سه‌لاته
شۆڤێنییه‌كانی توركن، شایانی باسیشه له‌كاتێكدا
كورده عه‌له‌وییه‌كان ده‌نگ بۆ كاندیدكراوه
كورده‌كان ده‌ده‌ن و پارته كوردییه‌كان ده‌ده‌ن،
زۆرترین ژماره‌ی كورده شافیعییه‌كان ده‌نگ بۆ پارته
ئیسلامییه حه‌نه‌فییه‌كان ده‌ده‌ن و له‌ناوچه‌كانی
ئه‌وانیشدا(A.K.P)
زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ست هێنا، به‌ڵام له‌دیاربه‌كر
كه‌زۆرینه‌ی عه‌له‌وییه و له‌ده‌رسیم و ئه‌لاز و
ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌ناوچه‌ی سه‌ره‌كی كورده
عه‌له‌وییه‌كانه، پارته كوردی و غه‌یه‌ر
ئیسلامییه‌كان زۆربه‌ی ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ست هێنا.
ته‌نانه‌ت له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی یه‌كه‌مینجاری(A.K.P)دا
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست
هێنا، ئه‌ردۆوان به‌پێی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی
كه‌ڕووبه‌ڕووی كرابوونه‌وه له‌لایه‌ن دادگای
توركییه‌وه نه‌یده‌توانی بچێته په‌رله‌مانه‌وه‌و
مافی پۆست وه‌رگرتنی نه‌بوو، بۆیه ده‌بوو له‌یه‌كێك
له‌شاره‌كانی توركیادا له‌سه‌ر ئاستی تاكه‌كه‌سی
خۆی هه‌ڵبژێرێت و زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست
بهێنێت، تابتوانێت له‌حكومه‌ته‌كه‌ی(A.K.P)
به‌شدار بێت، جا سه‌یریش له‌وه‌دایه له‌كاتێكدا
كه‌واچاوه‌ڕوان ده‌كرا ئه‌ردۆوان له‌شار و زێدی
خۆی"ریزه"ی كه‌نار ده‌ریای ره‌ش ده‌نگی بۆ بدرێت،
كه‌چی ناوبراو له‌به‌ر دڵنیانه‌بوونی له‌وه‌ی
كه‌خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ی خۆی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی
پێبده‌ن، زێدی ژنه‌كه‌ی هه‌ڵبژارد كه‌به‌ڕه‌گه‌ز
كورده‌و خه‌ڵكی شاری"سیرت"ه، سه‌رباری رۆڵی
پارته ئیسلامییه‌كان له‌و ناوچه سونییه‌داو ئه‌و
به‌خشش و پاره‌و به‌رتیله‌ی دایه ده‌نگده‌ران،
توانی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت و
به‌داخیشه‌وه زۆرینه‌ی كوردی ئه‌و ناوچه‌یه
به‌ده‌نگدانیان بۆ ئه‌ردۆوان، گه‌وره‌ترین خیانه‌تیان
له‌بوونی خۆیان كرد‌و سه‌لماندیان كه‌هه‌رده‌م
به‌ئاسانی ده‌سه‌ڵاتدارانی دژه كورد توانای
به‌كارهێنانی كوردیان هه‌یه، به‌تایبه‌ت له‌كاتێكدا
ئه‌ردۆوان ته‌نها چانسێكی به‌ده‌ستهێنانی زۆرینه‌ی
ده‌نگی خه‌ڵكی ئه‌و شاره بوو.
*وانه‌ی ئایین و قوتابخانه‌كانی توركیا
له‌كاتێكدا كه‌ده‌بوو توركیا به‌وپێیه‌ی ساڵانێكه
ئیدیعای سكوێلاریزم ده‌كات، وانه‌ی ئایین
له‌قۆناغه‌كانی خوێندندا نه‌بووایه، به‌ڵام
له‌قۆناغی سه‌ره‌تاییه‌وه تائاستێكی دیاریكراوی
خوێندن ده‌خوێندرێت و له‌دیدگه‌یه‌كی سوونی
حه‌نه‌فییه‌وه كتێبی ئایین داڕێژراوه و تایبه‌ته
به‌و مه‌زهه‌به، له‌كاتێكدا له‌توركیادا ژماره‌یه‌كی
به‌رچاو یه‌هودی و مه‌سیحی و جه‌عفه‌ری و عه‌له‌وی
و ئێزیدی و یه‌ریسانی هه‌ن و منداڵه‌كانیان ناچارن
له‌قوتابخانه‌كاندا قێره ئایینێكی تر بن و بیخوێنن.
جا ئه‌مه چه‌ندین جار له‌لایه‌ن رۆشنبیر و
رووناكبیری ئه‌و مه‌زهه‌ب و ئایینانه‌وه،
به‌تایبه‌تیش له‌لایه‌ن عه‌له‌وییه‌كانه‌وه بۆته
جێگه‌ی مشت‌ومڕ و ده‌یان یاداشتنامه‌و سكاڵانامه‌یان
بۆ یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌رز كردۆته‌وه و ئاماژه‌یان
به‌وه داوه كه‌توركه حه‌نه‌فییه‌كان له‌لایه‌ن
ده‌وڵه‌ته‌وه به‌ته‌واویی پشتگیریان لێده‌كرێت و
به‌هره‌مه‌ندن له‌هه‌موو ئه‌و كۆڵه‌كانه‌ی
كه‌ده‌توانن ئایینه‌كه‌ی خۆیانی پێ بپارێزن،
به‌پشتگیری ئه‌وقافی ده‌وڵه‌ت و هه‌موو دام و
ده‌زگاكانی به‌ڕێوه‌چوونی كاروباری ئایینی و
میدیا‌و قوتابخانه ئایینییه‌كان، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی
له‌وڵاته ئیسلامییه‌كاندا هه‌یه، ئه‌مه له‌كاتێكدا
كورده عه‌له‌وییه‌كان رووبه‌ڕووی سه‌خترین دژایه‌تی
و سوكایه‌تی پێكردنی ئایینی ده‌بنه‌وه‌و نه‌ك هه‌ر
هیچ ده‌زگاو سه‌نته‌رێكی ئایینی تایبه‌تیان نییه،
به‌ڵكو ده‌وڵه‌تی توركی حه‌نه‌فی مه‌زهه‌ب دان
به‌وه‌شدا نانێت كه‌عه‌له‌وییه‌ت ئایینه یان
مه‌زهه‌بێكه و به‌كه‌سانی ئاتێیست له‌قه‌ڵه‌م
ده‌درێن. وه‌ك نمونه‌یه‌ك له‌ڕه‌مه‌زاناندا له‌هه‌موو
ئه‌و شوێنی كارانه‌ی كه‌خاوه‌نه‌كانیان ئیسلامن،
ئه‌و عه‌له‌وییانه‌ی له‌و شوێنانه‌دا كار ده‌كه‌ن
رووبه‌ڕووی گه‌وره‌ترین دژایه‌تی ده‌بنه‌وه‌و تا
به‌ربانگ به‌بێ پشوو و مۆڵه‌تی نانخواردن ده‌بێت
وه‌ك هه‌موو ئه‌و موسڵمانانه‌ی كه‌به‌ڕۆژوون ئه‌وانیش
به‌برسێتی بمێننه‌وه، ره‌نگه ئه‌مه له‌زۆر شوێنی
تری وڵاته ئیسلامیه‌كانیشدا هاوشێوه‌ی نه‌بێت.
پاش ئه‌و هه‌موو گوشاره‌ی ئه‌وروپا هێشتاكه رێ
به‌مه‌سیحییه‌كان نه‌دراوه قوتابخانه لاهوتییه‌كانی
خۆیان بكه‌نه‌وه، به‌مه‌به‌ستی په‌روه‌رده‌كردنی
پیاوانی ئایینی و قه‌شه‌كانیان.
نابێت ئه‌وه‌شمان له‌بیر بچێت كه‌سه‌نته‌ری ئایینی و
رۆشنبیری جوله‌كانی توركیا له‌ئیستانبول (نه‌وا
شالووم) له‌سه‌رده‌می باڵاده‌ستی (A.K.P)
و له‌ساڵی 2004- دا له‌لایه‌ن ئیسلامییه‌كانه‌وه
ته‌قێنرایه‌وه، كه‌یه‌كێك له‌پلان داڕێژه‌رانی كاره
تیرۆریستیه‌كه كوردی توركیا بوو كه‌ناوی "ئازاد
ئیكینجی" بوو، ناوبراو كه‌سێكی ناسراوی نێو گروپه
ئایینییه‌كان بوو، نزیكایه‌تیشی له‌گه‌ڵ"A.K.P"
هه‌بوو، چونكه هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی گوشاری
نێوده‌وڵه‌تی خرایه سه‌ر توركیا بۆ دۆزینه‌وه‌ی
بكه‌رانی كاره‌كه یه‌كسه‌ر ناوی"ئازاد ئیكینجی"دا
و دواتریش زۆر زیره‌كانه‌و بۆ ئه‌وه‌ی
ده‌ستگیرنه‌كرێت ئه‌و و چه‌ند تیرۆریستێكی دیكه‌ی تر
ره‌وانه‌ی عێراق كران و پاش كوژرانی "ئازاد
ئیكینجی"یش له‌عێراقدا وێنه‌ی به‌مردووێتی
له‌سه‌رجه‌م كه‌ناڵه توركییه‌كاندا بلاوكرایه‌وه‌و
به‌و شێوه‌یه بكه‌رانی ئه‌و كاره كه‌له‌یه‌ك رۆژدا‌و
له‌كاتێكی نزیك له‌یه‌كدا چوار شوێنی زۆر گرنگیان
ته‌قانده‌وه، دوانیان شوێنی تایبه‌ت به‌جوله‌كه‌كان
بوون و دوانه‌كه‌ی تریشیان دوو بانكی نێو ده‌وڵه‌تی
به‌ریتانی بوو، هه‌موو ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا كرا
كه‌ئه‌وروپا به‌ته‌واوی ده‌ركه‌ی چوونه ناوه‌وه‌ی
توركیای بۆ نێو یه‌كێتی ئه‌وروپا داخستبوو، هه‌ر پاش
ته‌قینه‌وه‌كه‌ش یه‌كسه‌ر گفتوگۆ له‌گه‌ل توركیا
ده‌ستی پێكرده‌وه‌و له‌ترسی روودانی كاری له‌و
جۆره ده‌ستیان كرد به‌نواندنی نه‌رم و نیانی
له‌گه‌ڵیدا و هه‌ركه‌سێكیش كه‌مێك ئه‌قڵی به‌گه‌مه
سیاسییه‌كان بشكێت له‌م مه‌سه‌له‌یه تێده‌گات و
ده‌زانێت چۆن چۆنی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كاره كه‌شف
بوون و دواتریش چۆن چۆنی ره‌وانه‌ی عێراق كران و بۆ
پاش ماوه‌یه‌كیش به‌كوژراوی وێنه‌كانیان
بڵاوكرایه‌وه‌و ئیدی كۆتایی به‌مه‌سه‌له‌كه هات!؟.
ئه‌مه له‌كاتێكدا ده‌زگا ئیستیخباراتییه به‌ریتانی
و ئیسرائیلییه‌كان"ئازاد ئیكینجی" یان
به‌زیندوویه‌تی ده‌ویست تاسه‌ره هه‌ودایه‌كی كاره
تیرۆریستییه‌كه بدۆزنه‌وه، به‌ڵام روونه‌دانی
ئه‌مه و ده‌رچوونی له‌ده‌ستیان و دواتر كوژرانی
رێكه‌وت نییه و زۆر به‌وردی كاری بۆكراوه.
له‌بری كۆتایی
تراژیدیای كورده عه‌له‌وییه‌كان زۆر له‌وه زیاتر و
قووڵتره كه‌له‌م كورته باسه‌ماندا بتوانین هه‌موو
لایه‌نه‌كانی بخه‌ینه روو، چ له‌رووی سیاسی و چ
له‌رووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، هه‌ر له‌زه‌واجنه‌كردنی
كورده موسڵمانه‌كان له‌گه‌ڵیان، چ كچیان ناده‌نێ و چ
كچیشیان لێ ناخوازن، نه‌ك هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
به‌تێڕوانینی ئه‌وان غه‌یره دینن، به‌ڵكو له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی كچانی عه‌له‌وی وه‌ك كچانی موسڵمان
خه‌ته‌نه ناكرێن و ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه‌پێیان
وایه پێش شووكردنیان سێكس ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا
بنه‌ماو پره‌نسیپی سه‌ره‌كی عه‌له‌وییه‌كان بریتییه
له:
1-
پاراستنی شه‌ره‌ف و نامووس
2-
گرتنی زمان له‌ڕووی گوتنی شتی دزێو
هه‌ر بۆیه ده‌ڵێن: (خاوه‌نی زمان و ده‌ست و نێوقه‌دت
به).
وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌وان زه‌حمه‌تتر له‌چاو
موسڵمانه‌كاندا كاریان چنگ ده‌كه‌وێت و ئاسته‌مه
بگه‌نه پله باڵاكانی كاروباری ده‌وڵه‌تی و
هه‌میشه دژایه‌تی به‌رچاو و نهێنییان ده‌رحه‌ق
ده‌كرێت، له‌زۆر گه‌ڕه‌ك و ئاپارتمانی موسڵمان نشیندا
به‌ئاسانی جێیان ناكرێته‌وه‌و خانوویان به‌كرێ
نادرێتێ، یان ئه‌گه‌ر له‌شوێنێكی موسڵمان نشیندا
نیشته‌جێ بن له‌لایه‌ن ده‌رو دراوسێوه هامووشۆ
ناكرێن، خواردنی ئه‌وان به‌پیس ده‌زانرێت و...تاد.
كه‌دیاره هه‌موو ئه‌مانه‌و زۆر شتی تریش له‌گه‌ڵ
ئه‌و هه‌موو خۆ نمایشكردنه مه‌ده‌نییه‌ی توركیا
ناگونجێت و به‌پێی ئیدیعای یه‌كێتی ئه‌وروپاش
یه‌كێك له‌مه‌سه‌له رێگره‌كانی چوونه ناوه‌وه‌ی
توركیا بۆ نێو یه‌كێتییه‌كه‌یان، ئازاد نه‌بوونی
عه‌له‌وی و یه‌ریسانی و ئێزیدی و ئه‌وانه‌ی تره
له‌رووی هه‌ڵسووڕانی ئایینی و راده‌ربڕین و
به‌شداریكردن له‌سه‌رجه‌م بواره جۆراو جۆره‌كانی نێو
داموده‌زگا و فه‌رمانگه ره‌سمییه‌كانی توركیا به‌بێ
جیاوازی.
Yousifazaddin@yahoo.com
|