|
حه‌مه‌ی ئه‌حمه‌د ڕه‌سوڵ
هه‌ندێك وای بۆ ئه‌چن كه گوایه ناكۆكییه‌ك له نێوان
ئه‌و یاسا زانستییانه‌دایه كه
پارت سه‌باره‌ت به ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی دایڕشتن
له كتێبی ( ڕه‌خنه و ڕاستی )دا و یاخود سه‌باره‌ت
به به‌خته‌وه‌ریی ڕه‌ها كه له كتێبی ( چه‌شه‌ی ده‌ق
) و هه‌روه‌ها له كتێبی ( ڕۆلان بارت به خامه‌ی
ڕۆلان بارت ) دا لێوه‌ی ئه‌دوێت
وه‌لێ ئه‌م بۆچوونه زۆر ڕووكه‌شه و له
جیهانی نووسینی ئه‌م
ڕه‌خنه‌گره مه‌زنه‌دا
چ
ناكۆكی و گرێوگۆڵییه‌ك له ئارادانییه ...!
هه‌رگیز زانین – مه‌عریفه -
نه‌بۆته دژ و ئه‌نتی ده‌رهه‌ق به چه‌شه
..له‌به‌رئه‌وه‌ی چه‌شه ئه‌بێته هۆكار یان
ده‌رئه‌نجامی زانین .. بۆیه ئه‌بینین كاری شیكار له
ڕاستییه‌وه نزیكتره ئه‌گه‌ر
چه‌شه‌ی خوێنه‌ر بۆ ده‌ق فه‌رامۆش نه‌كات !
كاری پارت له بواری ڕه‌خنه‌دا ئاشكرایه و وه‌كو
سانسۆرێكی ده‌ره‌كی ده‌ق ئه‌پشكنێت و ڕاڤه و شرۆڤه‌ی
بۆئه‌وه ئه‌كات تا بتوانێت سیمبۆڵ و ئاماژه و
ڕه‌مزه‌كانی لێكدی جیابكاته‌وه ، ئه‌وجا یه‌كه
یه‌كه شییانئه‌كاته‌وه !
بۆ ڕاڤه‌كردنی هه‌ر ده‌قێكی ئه‌ده‌بی ، بارت ، زۆر
هێمنانه و پێبه‌پێی ڕێسایه‌كی زانستی وه‌كو بینایه‌كی
ئه‌ندازه‌یی
له هه‌موو لایه‌كه‌وه ئه‌یخه‌ملاَند و میتۆدی
بواره زانستییه‌كانی وه‌كو ( ده‌روون شیكاری و
سۆسیۆلۆژیا و زمانزانی ) به‌كارئه‌هێنا هه‌نگاوه‌كانی
– دامه‌زرێنه‌رانی ووشه‌ی – پیاده‌ئه‌كرد .. كێن
دامه‌زرێنه‌رانی ووشه !؟؟
ئه‌مه پرسیارێكه له دووتوێیه‌وه پارتیشمان
زیاتر بۆ ڕوون ئه‌بێته‌وه ! دامه‌زرێنه‌رانی ووشه
بریتین له
: ماركێز دووساد كه سادیزمی به‌رپاكرد ، شارل
فۆریێ ی یۆتۆپیاییه
، لیۆلا – ی ته‌سه‌وفكاره ...گرنگی ئه‌و
نووسه‌ر و بیریارانه
به پێی بۆچوونی پارت
له‌وه‌دایه كه
ئه‌وان له كۆی نووسینه‌كانیاندا كۆد و
سیمبۆڵێكی ئه‌وتۆیان به‌كارهێنا كه پێشتر نه‌بوو !
هه‌ریه‌كه‌یان به بۆچوونی پارت زمانێكی وایان
فه‌راهه‌مكردووه كه له دۆزینه‌وه‌ی كیشوه‌رێكی نوێ
ئه‌چێت بۆ وێنه
دووساد داڕشتنی چه‌شه‌ی بیناكردو
فۆریێ زمانی به‌خته‌وه‌ری ئه‌فراند و لیۆلا-ش
جیهانی فه‌نای خواوه‌ندی ڕه‌خساند .. بۆیه بارت ئه‌و
سێكوچكه‌یه‌ی به دامه‌زرێنه‌ری ووشه ناوزه‌د كردبوو
.. به‌و واتایه‌ی ئافه‌ریده‌كاری زمان سنووره‌كانی
( یاسا و چه‌مكه‌كانی زمانی ئاسایی )
ئه‌به‌زێنن و له سه‌رده‌مێكی تازه نزیك ئه‌بنه‌وه
كه نووسین
ئاماژه
به نووسه‌ر ئه‌كات نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه
....!
بارت وای بۆ ئه‌چێت كه تێڕوانینی خوێنه‌ر بۆ ده‌ق
ڕوانینێكی ده‌ره‌كییه
وه‌كو تێڕوانینی شیكارێك بۆ دیارده‌یه‌ك كه‌چی
تێڕوانینه‌كه سارد نییه و پڕ و ته‌ژییه
له به‌خته‌وه‌رییه‌ك كه جیهانی خوێندنه‌وه
ئه‌یبه‌خشێت ، لـــێ هه‌ر به ڕوانینێكی ده‌ره‌كی
ئه‌مێنێته‌وه .
هه‌ر ئه‌و تێڕوانین و بۆچوونه نه‌وژه‌نانه بوون كه
گروپێك بگره له‌شكرێك له دوژمنی بۆ پارت هێنایه
گۆڕێ وایان تاوانبار ئه‌كرد كه گوایه بارت ره‌مزی
هه‌موو سه‌رچڵی و سه‌ركێشییه‌كه له بواری ڕه‌خنه‌دا
به گه‌لحۆ و نه‌فامی دونیای ئه‌ده‌بیان ناوزه‌د كرد
.. گرفته‌كه له‌وه‌دایه كه
ته‌نانه‌ت
لایه‌نگرانیشی ناوبه‌ناو هه‌ر دژی ڕائه‌وه‌ستان
و به ناهه‌قكار و عه‌به‌سی نێو دونیای ڕه‌خنه
ناویانئه‌برد !
ڕۆلان بارت ئه‌ڵێت : " هه‌ندێك جار له‌و ده‌مانه‌دا
كه به نێو ده‌قێكدا شۆڕ ئه‌بینه‌وه یاخود
ده‌قێكی ئه‌ده‌بی به نێو ئێمه‌دا گه‌شتئه‌كات
، به‌خته‌وه‌رییه‌كی بێ سنوور شكۆفه ئه‌كات و له نێو
ژیانمانا سه‌قامگیر ئه‌بێت ، وامان مه‌یسه‌ر ئه‌كات
كه ئه‌ویدیكه له نێو خۆماندا بنووسینه‌وه
پاش ئه‌وه‌ی
ده‌قه‌كه له‌گه‌ڵمانا ئه‌ژی و ئێمه‌ش له‌و
دیوی ووشه‌كانه‌وه سه‌رده‌ر دێنین !! "
بارت به درێژایی ژیانی ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌و نووسه‌ر و
بیریارانه
ئه‌دوا و ئه‌ینووسی
كه خۆشی ئه‌ویستن ، ئاكادیمیای كۆلێژ
دوو فڕانس و هیچ گۆڤارێك ئه‌و فشاره‌یان
له‌سه‌ر ئه‌م ڕه‌خنه‌گره مه‌زنه دانه‌ناوه
كه به
ئاراسته‌یه‌كی پێچه‌وانه له ویست و خولیای
خۆی
وانه بڵێته‌وه و بنووسێ ، ئه‌و هه‌ر به
كاره‌كه‌ی خۆی له ئاستێكی زۆر به‌رزدا ئه‌ده‌بێكی
جوانی
ئافه‌ریده‌كرد ( نه‌وه‌ك وه‌كو زۆربه‌ی مامۆستایان كه
میتۆد و ڕێبازی خۆیان به درێژایی ژیانیان
نه‌دۆزیوه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ی ئه‌یڵێن له‌گه‌ڵ
نووسینه‌كانیاندا ئاسمان و ڕێسمانه ..! ).. له كتێبی
_ ڕۆلان بارت به خامه‌ی بارت – دا هه‌ر به نووسینی
چه‌ند ووتارێك یاداشتنامه و چیرۆكی جوان ئه‌نه‌خشێنێ
كه كتێبخانه‌ی ئه‌ده‌بی جیهانی پێ
ڕازاوه‌ته‌وه .. خۆی شیئه‌كاته‌وه و شێواز و ستایڵ و
میتۆدی نووسینی خۆی شرۆڤـه ئه‌كات ، باس له مه‌زنی
ئاندرێ ژید ئه‌كات
كه چۆن بۆته هۆكاری سه‌ره‌كی له
چه‌كه‌ره‌بوون و گه‌شانه‌وه‌ی بارتی نووسه‌ردا !!
ڕه‌خنه و سۆسیۆلۆژیا و ئاماژه‌ناسی
له سه‌ره‌تادا ته‌نها وه‌كو ده‌مامكێك
به‌كارهاتوون
كه‌چی لای بارت
شمشێری ده‌ستن و پڕۆسێسی نووسین دێننه‌ئاراوه
و پرسیاری گرنگ و نه‌بڕاوه‌ی بارت ته‌نها له‌سه‌ر
به‌رپابوون و خه‌ملاَندنی پڕۆسه‌ی نووسینه .
خۆ ئه‌گه‌ر پڕۆسه‌ی نووسین لای بارت
هه‌ر هیچ خه‌سڵه‌تێكی ئه‌ده‌بی تیا نه‌بووبێ ،
ته‌نها به
پاساوه
زانستییه‌كه‌ی
له‌و بڕو بیانووه‌ش قووتاری ئه‌بوو ، لێ له
واقیعدا
پارت له دووتوێی ڕه‌خنه‌وه
وه‌رئه‌چه‌رخایه‌وه
سه‌ر ئه‌ده‌ب ، هه‌ر له یه‌كه‌م كتێبییه‌وه " نووسین
له پله‌ی سفردا
"
تا دووا كتێبی كه له دوای
مه‌رگیدا بلاَوبووه‌وه ، پارت له‌و
ئاسته‌نگانه ئه‌كۆڵێته‌وه كه دێنه به‌رده‌م
نووسه‌ر له سه‌رده‌مه‌كه‌ی خۆیدا ، به هه‌موو
شێوازێك له‌و مۆدێله
كۆن و سه‌له‌فییه‌ی ئه‌دا كه داكۆكی بوو له
دیده‌و نیگای پێشین و ئه‌ده‌بی باپیران .
دیده‌ی بارت بۆ ئه‌ده‌ب
دیده‌نیگایه‌كی ئاسان نییه ،
بارگاوی نه‌بووه به كڕنووش و ته‌نازولاته‌وه
، ئه‌گه‌ر ئامانجی ئه‌ده‌ب گۆڕینی كه‌ره‌سته‌ی
نائاسایی بووبێ به‌ره‌و كه‌ره‌سته‌ی ئاسایی و
خوڵقاندنی جیهانێك بێت پڕبێت له ئیشكالییه‌ت ، ئه‌وا
زمان دارده‌ستێكی زانستی بارت بووه تابتوانێت ڕاڤه‌ی
مه‌وداكانی ئیشكالییه‌ت بكات پێش ئه‌وه‌ی ڕكێفی
خۆی وه‌كو نووسه‌رێك به‌سه‌رمانا ئاسووده بكات ..
بارت به خۆشه‌ویستییه‌كی ڕه‌هاوه له‌م كتێبه‌وه بۆ
ئه‌و په‌ڕاو .. له‌م نووسینه‌وه بۆ ئه‌و ووتار
كاری ئه‌وه بووه
به به‌رده‌وامی ئه‌و پرسیاره بكات كه
سه‌رقاڵی دۆزی نووسین و كایه‌كانییه‌تی ،بۆوه‌ی
بتوانێت گرێ‌و گۆڵ‌و هێما و سیمبۆڵه‌كانی شیتاڵ
بكاته‌وه . له كتێبه‌كه‌یدا سه‌باره‌ت به
( ئه‌فسانه )
میتۆدی بارت ئاشكرایه : ستایش و پیاهه‌ڵدان
یاخود ناشرینكردنی ڕواڵه‌ت و دیارده‌كانی نێو كۆمه‌ڵگا
وه‌كو دیارده‌ی پڕۆپاگه‌نده و ئه‌ستێره‌كانی
سینه‌ما و مۆدێله‌كانی جلوبه‌رگ و ئاهه‌نگی پادشا و
سیاسیه‌كان و بواره‌كانی وه‌رزش و تاد.... ناكاته
ئاوات و ئامانج و مه‌به‌ستی نووسینه‌كه‌ی خۆی ، زۆر
به پێچه‌وانه‌وه ، پارت به شرۆڤه‌كردن
ئه‌یسه‌لمێنێت كه
هه‌موو ئه‌و حاڵه‌تانه
خولیا و ئاره‌زووی خه‌ڵكی به‌لای خۆیدا
ڕائه‌كێشێت
كه سه‌رئه‌نجام مۆدێلێكی هێماگه‌ریی
ئه‌به‌خشێته ئه‌فسانه .. مامه‌ڵه‌ی پارت له‌گه‌ڵ
ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌دا : ماسوولكه‌ی زۆرانبازان و خه‌ونی
هۆڵه‌كانی سه‌ما و ڕووخساری گریتا گاربۆ ، وێنائه‌كات
وه‌لێ به ووشه و داڕشتنێك كه
هێنده ده‌وڵه‌مه‌نده به ئاماژه و سیمۆلۆژیا
كه نزیكمان ئه‌خاته‌وه له
كلاَوڕۆژنه‌كانی زانین وچه‌شه‌یه‌كی ئه‌ده‌بی و
مه‌عریفی بێپایانمان پیچئه‌به‌خشێت .
ته‌نانه‌ت له كتێبه‌كه‌یدا (
سیستمی مۆده )
كه به یه‌كێ له كتێبه ووشك و برینگ و
زانستییه‌كانی بارت
ناوزه‌دئه‌كرێت ،
له‌نێو جیهانی به‌رته‌سكی پۆشاك و جلوبه‌رگدا
كۆد و شفره‌یه‌ك به‌كاردێنێت
وائه‌زانیت ئه‌و له ڕه‌وانبێژی و جوانناسی
دونیای ئه‌ده‌ب ئه‌دوێت ، ئه‌وه‌یه ئافه‌ریده‌كاری
پارت ! ئه‌و له شوێنێكدا ئه‌ڵێت :چوار
ڕه‌گه‌زی گرنگی پۆشاكی ژنان
هه‌روه‌كو
سه‌روا و قافیه‌ی دوو دێڕه شیعر ئامێزیان
بۆیه‌كدی كردۆته‌وه !!
ئه‌ده‌بی بارت ئه‌ده‌ب و وێژه‌یه‌كی ڕوانه و ڕوونی و
شه‌فافییه‌تی نووسه‌ر فه‌راهه‌مئه‌كات .
ئه‌وه‌تا له " بارت به خامه‌ی بارت " دا به
ڕووخساری ڕووت و قووته‌وه لێمان دێته پێشێ و
زۆربه‌ی جار به ستایڵی تایبه‌ت به خۆیه‌وه و
له شێوازی چیرۆكدا ، ئامرازی ( من ) وه‌كو
یاریده‌كارێك به‌كاردێنێت
بۆوه‌ی بچێته نێو دڵی ووتاری خۆشه‌ویستی
–یه‌وه
له به‌شی : چه‌رده‌یه‌ك له ووتاری ئاشق / دا ،
وێنه‌كانی و شێوه و مۆدێله‌كانی و هه‌موو
كه‌ره‌سته‌كانی دڵ و ئه‌وین و ئاشق و ترپه‌كانی دڵت بۆ
والاَ ئه‌كات .
بارت هیچی له پڕووست و ئاندرێ ژید و سارته‌ر كه‌متر
نییه ! گومانی تیا نییه كه بارت ده‌نگێكی بێهاوتا و
تاكه گه‌ر به‌راوردی بكه‌ین له‌گه‌ڵ بیریاران و
زانایان و نووسه‌رانی سه‌رده‌مه‌كه‌ی خۆیدا ، ڕه‌نگه
یان
پێده‌چێت كه‌سانێك هه‌بووبن و هاوچاخی خۆی بن و
هه‌مان شرۆڤـه و ڕاڤه‌كاریان بۆ دونیای
ئه‌ده‌ب و گوزه‌رانی ژیان كردبێت كه‌چی
نێو نێوبانگی كتێبه‌كانیان
هه‌مان زایه‌ڵه و ده‌نگی
ئه‌م ڕه‌خنه‌گره‌ی نه‌بووه !
ئێمه بۆ
ژانره هه‌ستیار و زۆر گرنگه‌كه‌ی ئه‌ده‌ب كه
ڕه‌خنه‌یه ، هه‌تا بڵێیت قه‌رزارباری ڕۆلان بارتین ،
ژیان و لاپه‌ڕه‌كانی ڕۆشنبیری و هزر و فه‌رهه‌نگی
هیومانیتی ( مرۆڤایه‌تی ) له سالاَنی شه‌سته‌كان و
هه‌فتاكانی سه‌ده‌ی پێشوودا زۆر ڕوو سووره به كتێب و
ووتار و وانه‌كانی زانكۆی ئه‌م
ڕه‌خنه‌گره بلیمه‌ته ..
له سه‌ره‌تای هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا
شۆڕه‌سوارێكی دونیای ئه‌ده‌ب و ڕه‌خنه و هزر و
بوونیاتنگه‌رایی
پاش ئه‌وه‌ی
دووا وانه‌ی خۆی له كۆلێژ دوو فڕانسدا
ئه‌ڵێته‌وه و له كاتژمێر پێنجی ئێواره‌دا دێته
ده‌رێ و به ئاراسته‌ی میترۆی سان میشێل بۆوه‌ی
له‌وێوه بچێته ماڵێ ، ئۆتۆمبیلێكی زۆر خێرا و
به‌له‌ز لێیئه‌دات و هه‌ناسه‌ی لێئه‌بڕێت .. ئه‌و
ڕۆژه‌ی كه دادگایی ئه‌و شۆفێره بوو ، دادوه‌ر
ئه‌یویست باسی گرنگی ئه‌و پیاوه گه‌وره‌یه بۆ ئه‌و
شۆفێره كوژه‌ره بكات ، شۆفێره‌كه قسانی به دادوه‌ر
بڕی و پێی ووت :"
له‌گه‌ڵ ڕۆژی كاره‌ساته‌كه‌دا و من كتێبه‌كانی
بارت ئه‌خوێنمه‌وه و ئێستا زانیم كه چ كه‌ڵه
پیاوێكم كووشتووه ، به‌لاَم ئه‌گه‌ر ئێوه زۆر
خه‌مخۆرن و چاو به‌گریانن بۆ هه‌موو بلیمه‌ت و
زاناكانی ئه‌م ولاَته ،پێویست وابوو ، ئه‌ركی
سه‌رشانتان بوو
به ئاگادارییه‌ك له ته‌له‌فزیۆن و ڕۆژنامه‌و
سه‌ر ئه‌و شه‌قامه‌ی كۆلێژه‌كه‌ی لێیه بنووسن و
بلاَوی بكه‌نه‌وه كه : ئێوه ئه‌ی شۆفێره‌كانی پاریس
بۆتان نییه له كاتژمێر پێنجی ئێواره‌دا ئۆتۆمبێل
بئاژوون له‌به‌رئه‌وه‌ی پیاوێكی مه‌زنی وه‌كو
ڕۆلان بارت
به‌و شه‌قامه‌دا ئه‌په‌ڕێته‌وه " و ئیدی
شۆفێره‌كه ده‌داته پڕمه‌ی گریان !!
بارت مرد لێ ڕووناهی ڕۆح و نووسین و هزری ئه‌و وه‌كو
تیشكی خۆر هه‌رده‌م و بۆ هه‌میشه بێ بڕانه‌وه‌یه
به‌لاَم خۆزگه ئه‌و تیشكه‌ش ئه‌گه‌یشته ئێره و
تاقه یه‌ك ڕه‌خنه‌گری وه‌كو پارت یان سێبه‌ره‌كه‌ی
پارت ئا لێره ئه‌خووڵقا !
بۆوه‌ی ئه‌و لێشاوه له شیعر و چیرۆك وشانۆ
سه‌قه‌تانه‌ی به‌ره‌و توونی بابا تووڕ هه‌ڵئه‌دان !!
بۆ
نووسینی ئه‌م بابه‌ته سوود له‌م ژێده‌رانه
وه‌رگیراوه :
- به ئیسپانی :
ووتاری
ڕه‌خنه‌ی زانستی له فه‌لسه‌فه‌ی بوونگه‌راییه‌وه به
قه‌ڵه‌می ڕۆسا ناباڕۆ دوران
له پاشكۆی
ئه‌ده‌بی مانگانه‌ی ڕۆژنامه‌ی ناوداری ئیسپانی ئا بێ
سێ دا ، مه‌درید ، 2001 .
- به هۆڵه‌ندی : ئێنسكلۆپێدیای هۆڵه‌ندی بۆ ئه‌ده‌ب و
هونه‌ر ، ئامستردام ، 1999 .
- به
عه‌ره‌بی :
پێشه‌كی كتێبی
( ڕۆلان بارت / نووسین له پله‌ی سفر دا ) به
قه‌ڵه‌می محمدبراده 1980 بێروت .
|