|
ئا. ئیسمایل ئیسمایل زاده
"ماوه‌ی چل ساڵ ده‌بێ كه ناوم له ریزی
ده‌ستنیشانكراوانی خه‌ڵاتی نۆبێل دایه، هه‌موو
ساڵێ شاد و په‌شیمانیان كردوومه‌ته‌وه، دڵخۆشبوونیش
سنوورێكی هه‌یه"
ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه وته‌ی ئه‌و نووسه‌ره‌یه كه
ئه‌مێستا (2008)، ته‌مه‌نی هه‌شتاونۆ ساڵه و
حه‌فتاوچوار كتێبیشی له بواره‌كانی كورته‌چیرۆك،
رۆمان، شانۆیی، كۆمه‌ڵه وتار و شیعری پێ زیاد
كردووه. له ماوه‌ی ژیانی نووسه‌ریی خۆیدا دوو جار
شیعری بڵاوكردۆته‌وه كه، یه‌كه‌مینیان له ده‌یه‌ی
1950 له بریتانیادا بڵاو بۆته‌وه و ئه‌ویتریان به
هاوبه‌شی له گه‌ڵ دوو شاعیری دیكه ساڵی 2002 له
لایه‌ن بڵاوكه‌ره‌وه‌ی پویتییك پیشنس له بریتانیا
چاپ كرا، به‌ڵام زیاتر به چیرۆكنووس ناسراوه.
دوریس لێسینگ (Doris
May Lessing)
نوسه‌ری به‌ناوبانگی ئینگلیزی له شاری كرماشانی
رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌دایك بووه. دایكی په‌رستار
و باوكی به نێوی "ئالفرێد كۆك ته‌یلۆر" (Alfred
cook taylor)
ئه‌فسه‌ری هێزێكی داگیركاری ئینگلیز و شه‌ڕی
یه‌كه‌می جیهانی لاقێكی لێ ستاندبوو. ئالفرێد به
بینینی كاره‌ساتی دڵته‌زێنی شه‌ڕ تووشی خه‌مۆكی
ببوو. ئه‌و بۆ دووركه‌وتنه‌وه له‌و فه‌زایه و به
هیوای چاكبوونه‌وه چووه ئێران و له كرماشان بوو
به به‌رپرسی "بانكی شاهی" (Impereal
Bank Of Persia).
بانكی شاهی و بانكی رووس دوو بانكی بیانی بوون
له ئێران‌دا، كه پاش ته‌ڤگه‌ڕی ناسیونالیستی و
هاوكات له‌گه‌ڵ خۆماڵیی كرانی نه‌وت له ساڵی
1952دا داخران. هه‌ر بۆیه دووریس له ته‌مه‌نی دوو
ساڵ و نیویدا له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی گه‌ڕایه‌وه
بۆ بریتانیا. به‌ڵام بیره‌وه‌رییه‌كانی له ئێران زۆر
زیندوو و قوڵه. ئه‌و پاش هه‌شتاو نۆ ساڵ ژیان،
ژیاننامه‌كه‌ی بۆ وێنه‌گه‌لێك له كرماشان و تاران
ته‌رخان كردووه كه زۆر وردبینانه‌یه و ده‌ریده‌خا
كه هه‌ر
له سه‌ره‌تاوه سه‌رنجی بینین و زه‌ینێكی
تایبه‌ت به خۆی هه‌بووه.
خاتوو لێسینگ له كتێبی "له ژێر پێستم" (Under
My skin)دا
باسی رۆیشتنی بنه‌ماڵه‌كه‌ی بۆ كرماشان كردووه و
ده‌نووسێ:
"به‌م جۆره دایك و باوكم كه هێشتا هیلاكی ده‌ستی
كاره‌ساتی شه‌ڕ بوون، چوونه ماڵێكی به‌ردینی
گه‌وره له شاری بازرگانی و كۆنی كرماشان. ئه‌م
شاره له ده‌شتێكی به‌رز هه‌ڵكه‌وتبوو. من
لێره‌كانه له 22 ی ئۆكتۆبری 1919 له دایك بووم.
دایكم زۆری ژان هاتێ. له دایكبوونێكی سه‌خت بوو.
ماوه‌یه‌كی زۆر پاش له‌دایكبوونم
دموچاوم هێشتا په‌ڵه‌ی بنه‌وشی پێوه مابوو.
بڵێی ئه‌م له‌دایكبوونه دژواره له سه‌ر
چاره‌نووسی من كاریگه‌ر بووبێ؟ بڵێی شوێنی
خستبێته سه‌ر ئاكاری من؟ بڵێی كێ بزانێ؟"
لێسینگ له جێیه‌كی دیكه‌دا ده‌نووسێ:
"بیره‌وه‌رییه‌كی دیكه‌م سه‌باره‌ت به خۆم هه‌مه،
ئه‌ستێرێكی مه‌له،
پڕ له مرۆڤی چوار شانه و رووتوقوت و بێڕه‌نگ كه
قریوه قریویان ده‌كردو خێرا خێرا ئاوی ساردیان
پێداده‌كردم. له‌شی رووتی دایك و باوكیشمم له به‌ر
چاوه، هی دایكم كه به قیژه و هه‌راوه چێژی له
مه‌له‌كردن وه‌رده‌گرت و هی باوكم كه خۆی به
لێواری ئه‌ستێره‌كه‌وه گرتبوو، چونكه نه‌یده‌توانی
به‌و لاقه قرتاوه‌یه‌وه مه‌له بكا. خه‌ڵكی دیكه‌ش
له‌وێ بوون، ئه‌ستێره‌كه پڕبوو له خه‌ڵكی.
زۆرجاران دایكم نیشته‌جێبوونی ئه‌و كات له ئێرانی
به خۆشترین ساته‌كانی ته‌مه‌نی ده‌زانی و ده‌یگوت:
"هاوینان، دوانیوه‌ڕۆی هه‌موو رۆژێ ده‌ڕۆیشتین بۆ
مه‌له‌كردن و كۆتایی هه‌فته له ئه‌ستێره‌كه‌دا
ده‌سته‌ی مه‌له‌كردنمان هه‌بوو. ئه‌و كاتانه‌ی كه
مه‌له‌مان ده‌كرد زۆر خۆش بوو. تۆ له نێو ئه‌و
ده‌سته‌یه‌دا هاروهاجیی زۆرت ده‌كرد. ئێمه تۆمان
ده‌هێنایه نێو ئاوه‌كه.. ده‌تزیقاند.. دیسان
ده‌مانبردییه‌وه لێواری ئه‌ستێره‌كه و
دامانده‌نیشاندی. ئاوی ئه‌ستێره‌كه زۆر سارد بوو،
به توانه‌وه‌ی به‌فری شاخی پڕ ده‌بوو. هه‌ر كه‌سێ
كه خۆی ده‌خسته نێو ئاوه‌كه بێ‌ئیختیار
ده‌یزیقاند".
خاتوو لێسینگ پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ بریتانیا، ساڵی
1926 هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی چوو بۆ رۆدزیا
(زیمباڤوێی ئه‌مڕۆ) كه داگیركراوی ئینگلیز بوو.
باوكی له‌وێ خۆی به به‌رهه‌مهێنانی
گه‌رمه‌شانییه‌وه سه‌رقاڵ كرد. دوریس كه به وته‌ی
خۆی سه‌ربزێو و خۆبه‌زلزان بوو نێردرایه خوێندنگه‌ی
سه‌ره‌تایی كاتۆلیكه‌كان و دواتریش چووه خوێندنگه‌ی
ناوه‌ندیی كچانه‌ی سالیسبووری (هه‌راره‌ی ئه‌مڕۆ).
به‌ڵام له ته‌مه‌نی سێزده‌ساڵیدا وازی له خوێندن
هێنا. له شوێنێكدا گوتوویه‌تی: "بۆخۆم بووم به
مامۆستای خۆم". له پازده ساڵیدا سه‌ری خۆی
هه‌ڵگرت. هه‌ر له‌و كاته‌وه ده‌ستی كرد به
خوێندنه‌وه‌ی بابه‌تی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و
به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌كانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكای
سه‌ده‌ی نۆزده. دوریس له به‌ر ده‌ستكورتی و بۆ
خۆژیاندن ساڵی 1933 ده‌ستی كرد به كاركردنی وه‌ك:
په‌رستاریكردنی منداڵ، ته‌له‌یفۆنچێتی، پیت لێدان.
ساڵی 1939 له گه‌ڵ ئه‌فسه‌رێكی هێزی داگیركاری
ئینگلیز ژیانی هاوبه‌شیی پێكهێنا. به‌ڵام ئه‌و
ژیانه كه به‌رهه‌مه‌كه‌ی دوو منداڵ بوو، زیاتر له
چوار ساڵی نه‌خایاند. ساڵی دواتر بوو به ژنی
كۆچه‌رێكی ئه‌ڵمانی به نێوی لێسینگ كه ئه‌ندامی
حیزبی كومۆنیستی ئه‌ڵمان بوو. لێسینگی ئه‌ڵمانیی
له چنگی نازییه‌كان رایكردبوو و هاتبووه
سالیسبوری. ئه‌م ژیانه‌ش زیاتر له پێنج ساڵی مۆڵه‌ت
پێنه‌درا. به‌ڵام دوریس كوڕێك و بڕوایه‌كی كومۆنیستی
و نێوبانگێكی گه‌وره‌ی له لێسینگ ـ ه‌وه پێ بڕا.
له‌م باره‌یه‌وه دوریس گوتوویه‌تی:
"له به‌ر ئه‌وه نێوی لێسینگم راگرتووه ره‌نگه بۆ
پێشكه‌وتنی كاری نووسه‌رییم خێری پێوه بێ".
هه‌ڵبه‌ت خێریشی پێوه بوو.
هه‌ر چۆنێك بوو دووریس ساڵی 1949 به منداڵێك له
كۆڵ و جانتایه‌ك كه دوو رۆمانی بڵاونه‌كراوه‌ی
تێدابوو گه‌ڕاوه بۆ ئینگلیز و به هۆی هه‌ژارییه‌وه
له گه‌ڕه‌كێكی هه‌ژارنشینی له‌نده‌ن نیشته‌جێ بوو.
دوریس دانیشتن له گه‌ڵ هه‌ژاره‌كانی زۆر پێ گرینگ
بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌سایه‌تیی زۆربه‌ی
به‌رهه‌مه‌كانی خۆی لێره‌دا ده‌ناسی. ساڵه‌كانی
پاش شه‌ڕ بارودۆخی ئابووریی بریتانیا زۆر ناله‌بار
بوو. به‌تایبه‌ت كه ناوچه داگیركراوه‌كان به هۆی
سه‌رهه‌ڵدانه‌وه یه‌ك له‌دوای یه‌ك به سه‌ربه‌خۆیی
گه‌یشتن و ژێرخانی ئابووریی بریتانیایان خسته
مه‌ترسییه‌وه. دوریس له رێبازی هزریی مێردی
دووه‌میدا لای كومۆنیستی گرت. ئه‌و له ئینگلیز
په‌یوه‌ندی كرد به حیزبی كومۆنیسته‌وه و تێكۆشانی
له‌و حیزبه‌دا به هێرشی سوپای یه‌كگرتووی وڵاتانی
كومۆنیستی بۆ سه‌ر ئازادیخوازانی مه‌جارستان (1956)
كۆتایی پێهات. به‌ڵام رووداوه‌كانی مه‌جارستان بوو
به هۆی ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی له حیزبی
كومۆنیست. دواتر سه‌باره‌ت به‌م تێكۆشانه
كومۆنیستییه نووسی:
"ره‌نگه مه‌زنترین شێتیم بووبێ له ژیانمدا".
دوریس هه‌ر له سه‌ره‌تای منداڵییه‌وه دژی
نژادپه‌رستی له ئه‌فریقا راوه‌ستا. ئه‌و له یه‌كه‌م
رۆمانیدا به نێوی "سه‌وزه‌ڵان گۆرانی ده‌چڕێ" (The
Grass is Singing)
كه ساڵی 1950
له له‌نده‌ن بڵاو بۆوه، به هێنانه‌گۆڕێی
ئه‌شقێكی یاساغ له نێوان ره‌ش و سپی‌دا جیاوازیی
سامناكی نژادی له ئه‌فریقا ئاشكرا كرد. دواتر
مایكێل ره‌یبۆرن له رووی ئه‌م چیرۆكه‌وه فیلمێكی
ساز كرد و وه‌حشیگه‌ری و نژادپه‌رستیی برده سه‌ر
په‌رده‌ی سینه‌ماكانی دنیا.
له‌م روانگه‌یه‌وه ده‌توانرێ خاتوو لێسینگ به
یه‌كێ له یه‌كه‌م تێكۆشه‌رانی هاوڕێی نێلسۆن
ماندێلا دابنرێ. رۆمانی "The
Grass is Singing"
و هه‌روه‌ها فیلمه سه‌ركه‌وتووه‌كه‌ی له بازاڕی
ئه‌ده‌بیاتی رۆژئاوادا جێپێیه‌كی بۆ نووسه‌ر خۆش
كرد، تاكوو ئه‌و جێیه‌ی كه خاتوو لێسینگ دوو ساڵ
دواتر (1952) به هۆی به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ی "ئه‌وه
بوو سه‌رزه‌مینی ئه‌ربابه پیره‌كه" (This
was the old chief `s coatry)
پاره‌یه‌كی به‌ده‌ستهێنا و توانی له رێی
نووسینه‌كانییه‌وه بژی‌و دابین بكات.
دووریس له یه‌كه‌م به‌رهه‌مه‌كانیدا كه‌متر سه‌رنجی
به شێوازی داڕشتن و جوانی نووسین ده‌دا و هه‌وڵی
ئه‌وه بوو هه‌تا به یاسا ئه‌قڵانییه‌كان و ده‌روون
شیكاریی ورد و به وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی به‌ڵێنه
ئه‌خلاقییه‌كان، دژایه‌تی و نایاسایی له
ئه‌ندێشه‌ی هه‌ڵاواردنی ره‌گه‌زی و په‌یوه‌ندی
ئه‌رباب و ره‌عییه‌تی ئاشكرا بكا.
ێسینگ توندوتیژیی شه‌ڕی شه‌رمه‌زار ده‌كرد و ره‌نجی
ژنانی له كۆمه‌ڵگای پیاو سالاریدا زه‌ق
ده‌كرده‌وه. به بڵاوبوونه‌وه‌ی "ده‌فته‌ری
بیره‌وه‌رییه زێڕینه‌كان" (The
Golden Notebook)
له ساڵی 1962دا ناوی دوریس لێسینگ هه‌ر چوار
قوڕنه‌ی دنیای ته‌نییه‌وه. ئه‌م كتێبه پاش
ماوه‌یه‌ك " نزای فێمێنیسته‌كان"ی كرد به نێوی
نوێی خۆی و بوو به یه‌كه‌م گرێكه‌ره‌وه‌ی خه‌باتی
ئابووریی ژنان له پێوانه‌ی جیهانیدا و له‌م
روانگه‌یه‌وه به یه‌كێك له كتێبه
به‌فرۆشه‌كان ناوی ده‌ركرد. لێره‌دا ئه‌مه
جێی سه‌رنجه كه دوریس لێسینگ خۆی به فێمێنیست
نه‌ده‌زانی و ئێستاكه‌ش له‌گه‌ڵی ناسازێ.
ساڵی 1969 لێسینگ كتێبی "شاری چوار ده‌وازه" (The
Four – Goted City)ی
له چه‌ند به‌رگدا بڵاو كرده‌وه. پاڵه‌وانی ئه‌م
چیرۆكه دوو هه‌زار لاپه‌ڕه‌یه، ژنێكه به نێوی
"مارتا كووست" (Martha
quest)
كه نووسه‌ر به نووسینی چاره‌نووسی ئه‌و
كه‌سایه‌تییه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ده‌سه‌ڵاتی
تاكی و گیروگرفتی كۆمه‌ڵایه‌تی شیده‌كاته‌وه.
بێجگه‌له‌وه ده‌توانرێ ئه‌م به‌رهه‌مه هاوتای
رۆمانه به‌كه‌ڵكه‌كان بۆ زانینی زانیاریی گشتی و
هه‌روه‌ها به وته‌ی یه‌كێك له ره‌خنه‌گران به
"پشكنینی سه‌ده‌یه‌ك" دابنرێ.
له كۆتایی ئه‌م رۆمانه دوورودرێژه‌دا نووسه‌ر بۆ
ماوه‌یه‌ك شێوازی گۆڕی و شێوازێكی ئه‌زموون كرد كه
بۆ خۆی ناوی "له ناخی فه‌زای خه‌یاڵیدا" (Inner
space Fiction)
ی له سه‌ر دانا. ئه‌م شێوازه‌ی له سه‌ره‌تادا و
له كورته رۆمانێك به نێوی "مه‌رجی هاتنه
ده‌ره‌وه له جه‌هه‌ننه‌مدا" (Briefing
For a Desce..t into Hell)
و پاشان ساڵی 1974 له "بیره‌وه‌رییه‌كانی
رزگاربوویه‌ك" (The
Memories of a Survivor)
دا به‌كار هێنا. به‌ڵام به‌رهه‌می دووه‌می خۆی له
كتێبێكی پێنج به‌رگیدا نووسی و ساڵی 1982 به‌جیا
بڵاوی كردنه‌وه. پاش ئه‌م گه‌شت و سه‌یرانه له
خه‌یاڵاتی ئاسمانی‌دا، خاتوو لێسینگ دیسان بۆ دنیای
راسته‌قینه گه‌ڕاوه و له به‌رهه‌مه‌كانیدا شێوه‌ی
ریال ـ ی هه‌ر وه‌كوو پێشوو به‌كارهێنا.
ساڵی 1983 ژنێك به نێوی "جین سامرز" (Jane
somers)
رۆمانێكی به ناوی "نووسینه‌كانی دراوسێیه‌كی باش"
(The
Diary of a Good Neighbour)
بۆ چه‌ند بڵاوكه‌ره‌وه نارد‌و ویستی به نێوی
یه‌كه‌م به‌رهه‌می ژنێكی رۆژنامه‌وان چاپی بكا.
به‌ڵام هه‌موو بڵاوكه‌ره‌وه‌كان و یه‌ك له‌وان
بڵاوكه‌ره‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی لێسینگ خۆیان له‌و
كاره بوارد. پاش ئه‌مه خاتوو لێسینگ رازه‌كه‌ی
ئاشكرا كرد كه "جین سامرز" بۆ خۆی بووه و
ویستوویه‌تی ئه‌وانی پێ تاقی بكاته‌وه. ئه‌مه
كێشه و هه‌رایه‌كی گه‌وره‌ی له نێو رۆژنامه و
كۆبوونه‌وه ئه‌ده‌بییه‌كانی رۆژئاوادا ناوه و له
گشت لایه‌كه‌وه سێڵاوی ره‌خنه به‌ره‌و
بڵاوكه‌ره‌وه‌كان وه‌ڕێكه‌وت، به‌م واتایه كه هیچ
ده‌سه‌ڵاتێكیان له مه‌ڕ ناسینی بایه‌خی هونه‌ریی
نییه و ناتوانن بیپارێزن و ته‌نیا به‌دوای ناوبانگی
نووسه‌ره‌وه‌ن. ئه‌گه‌رچی بڵاوكه‌ره‌وه‌ی
به‌رهه‌مه‌كانی لێسینگ له بریتانیا داوای لێبوردنی
لێ‌كرد و "نووسینه‌كانی رۆژانه‌ی دراوسێیه‌كی باش"ی
چاپ كرد به‌ڵام بڵاوكه‌ره‌وه‌یه‌كی ئه‌ڵمانی ئه‌و
به‌رهه‌مه‌ی به نێوی "نووسینه‌كانی رۆژانه‌ی جین
سامرز" بڵاو كرده‌وه تاكوو به‌و زووانه ئه‌و
ئامۆژگارییه‌ی كه له لایه‌ن خاتوو لێسینگه‌وه
به‌بڵاوكه‌ره‌وه‌كان كرابوو له بیر نه‌چێته‌وه.
دواتر ئه‌م نووسینانه له لایه‌ن نووسه‌ره‌وه
به‌رده‌وام بوو و به‌رگی دووه‌می به نێوی "ئه‌گه‌ر
ئه‌و پیره‌پیاوه ده‌یتوانی" (If
the old could)ی
بڵاو كرده‌وه. نووسه‌ر له به‌رهه‌می دوایی خۆیدا
به نێوی "ره‌شه‌كوژی باش" (The
Good Terrorist) (1985)
به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م دوو به‌رگه كه كه‌متر
ره‌خنه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی تێدایه، هه‌وڵی زیاتری
داوه تا سه‌رنجی زێده‌تر به بایه‌خی مرۆڤایه‌تی و
گیروگرفتی كۆمه‌ڵایه‌تی بدا. نووسه‌ر له‌م
رۆمانه‌یدا به‌سه‌رهاتی ژنێكی گه‌نج ده‌گێڕێته‌وه
كه ده‌بێته ئه‌ندامی گروپێكی تیرۆریستی.
ناوبانگی ئه‌م رۆمانه ئێستاش له‌سه‌ر زارانه. ئه‌م
سه‌رنجه تایبه‌ته به گیروگرفتی كۆمه‌ڵایه‌تی، له
"منداڵی پێنجه‌م" (The
Fifth Child)
دا به شێوه‌یه‌كی شیاوتر ده‌بیندرێ.
خاتوو لێسینگ پێیوایه كه مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی له
نووسین "به‌هێزكردنی بایه‌خه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان"ه
و هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئه‌م ویسته‌ی له
به‌رهه‌مه‌كانی دژ به نه‌ژاد په‌رستیی خۆیدا
راگه‌یاندووه. ئه‌و له هه‌مبه‌ر سته‌مێكی كه له
لایه‌ن یه‌كێتی سۆڤییه‌تی پێشووه‌وه پاش
داگیركرانی ئه‌فغانستان، به خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته كرا
بێده‌نگ نه‌بوو. لێسینگ له پاییزی 1986دا چوو بۆ
پاكستان و له‌گه‌ڵ په‌نابه‌ره ئه‌فغانییه‌كاندا
گفتوگۆی كرد و له "وته‌كانمان به باـ چوو" (The
wind Blows away our word)دا
چاره‌ڕه‌شیی ئه‌وانی به دنیا راگه‌یاند. ساڵی 1988
كۆی كورته‌چیرۆكه‌كانی له دوو به‌رگدا و ساڵی 1991
"نرخی هه‌قیقه‌ت" (The
Price of Truth)ی
بڵاو كرده‌وه. دوریس لێسینگ له نێوان ساڵه‌كانی
1980 تا 1992دا به دوای شوێن پێی بیره‌وه‌ریی
منداڵیی خۆیدا چوار جار چوو بۆ زیمباڤوێ و بینینی
خۆی سه‌باره‌ت به گۆڕانه‌كان له‌م وڵاته تازه
سه‌ربه‌خۆیه‌ی له "قاقای ئه‌فریقایی" (Africa
Laughtr)دا
شه‌ته‌ك دا. به‌شی یه‌كه‌می ژیاننامه‌كه‌ی به
نێوی "له‌ژێر پێستم"دا ساڵی 1994 و به‌شی دووه‌می
به نێوی "گه‌ڕان له نسێ" (Wolking
in the shade)دا
ساڵی 1997 بڵاو كرده‌وه. "له ژێر پێستم" چیرۆكێكی
پڕ هه‌ست و سۆزه كه دایمه له‌گه‌ڵ رووداوی
جۆراوجۆردا به ده‌وری سێ بابه‌تی سه‌ره‌كی
ده‌خولێته‌وه: "جیاوازیی نێوان مرۆڤه‌كان، هه‌ڵه‌ی
بنه‌ڕه‌تیی ژیان، و تێكۆشان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی
دژایه‌تییه‌كان". ژیاننامه‌ی لێسینگ له‌گه‌ڵ
پێشوازیی گه‌رمی ره‌خنه‌گران رووبه‌ڕوو بۆوه.
دوابه‌رهه‌می بڵاوكراوه‌ی لێسینگ نێوی "رۆمانی
ده‌رووه‌كان" ه.
به كورتی، ژیانی چیرۆكیی دوریس لێسینگ به سێ
به‌ش دابه‌ش ده‌كرێ:
به‌شی یه‌كه‌م له نێوان ساڵانی 1944 هه‌تا 1956 ـ
ه. واته كاتێ كه لێسینگ هه‌ر وه‌ك زۆربه‌ی
نوسه‌رانی دیكه‌ی جیهان تێكه‌ڵاوی كومونیزم ببوو و
به كاریگه‌ریی وه‌رگرتن له تیۆره كومونیزمیه‌كان
چیرۆكی نوسیوه. هه‌ر چه‌ند دواتر ده‌ڵێ: "كومۆنیزم
قۆڕیاتێكه كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به پرسه‌كانی
جیهانه‌وه نییه"، به‌ڵام شوێنه‌واری ئه‌و جۆره
بیركردنه‌وه‌یه ئێستاش ئاوقای هزری لێسینگه،
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بۆخۆشی ره‌تی بكاته‌وه و بڵێ:
"بۆچی هه‌موو وا بیرده‌كه‌نه‌وه كه نووسه‌ر ده‌بێ
راسپێردراو بێ". چونكه فه‌زای كومونیزم له‌و
سه‌رده‌مه‌دا گه‌لێ نوسه‌ری له دنیا به
خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كرد و كه‌متر نوسه‌رێكی گرینگ
به‌رچاو ده‌كه‌وێ كه له‌م یارییه زه‌مانییه‌دا
سه‌ربه‌خۆ بیری كردبێته‌وه.
به‌شی دووه‌می ژیانی چیرۆكیی لێسینگ ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ ساڵانی 1956 هه‌تا 1969. له‌م قۆناغه‌دا بووبه
هۆگری ده‌روونزانی و ره‌نگدانه‌وه‌ی كه‌ڵكه‌ڵه
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له به‌رهه‌مه‌كانیدا به
روونی ده‌بیندرێ. هه‌ر له‌م ساڵانه‌دایه كه پشتگریی
له خه‌باتی فیمینیستی ده‌كا. كتێبی "ده‌فته‌ری
زێڕین"ی كاتێ بڵاو ده‌بێته‌وه كه هێشتا هه‌واڵێك
له شۆڕشی ژنسالارانه نه‌بووه. ره‌خنه‌گرێك
گوتوویه‌تی: "ئه‌م رۆمانه له راستیدا
ره‌چه‌ڵه‌كناسیی په‌یوه‌ندییه مرۆڤییه‌كانه".
له به‌شی سێهه‌می ژیانی چیرۆكیی لێسینگ دا
ئایدیالۆژیی سۆفیگه‌ری سه‌رهه‌ڵدێنێ و له هه‌مان
حاڵ‌دا ده‌بێته هۆگری چیرۆكه زانستی و
خه‌یاڵییه‌كانیش.
به‌ڵام راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه
كتێبه‌كانی نووسه‌ر ژیانی خۆیه‌تی كه
دایڕشتونه‌ته‌وه: "ئه‌و رووداوانه‌ی له دنیادا
رووده‌ده‌ن هێند نامۆ و سه‌رسووڕهێنه‌رن كه ته‌نیا
خه‌یاڵ‌كردن ده‌توانێ ده‌ره‌قه‌تیان بێ و من
پێموایه ته‌نیا نووسه‌ره كه ده‌توانێ ئه‌م دوو
دنیایه ـ دنیای راسته‌قینه و خه‌یاڵی ـ له
چیرۆكدا بگونجێنێ".
دوریس لێسینگ نووسه‌رێكی فۆڕم شكێنه و یه‌كێكه له
پڕ خوێنه‌رترین رۆماننوسانی سه‌ده‌ی بیسته‌م. هه‌ر
كه‌سێك ئه‌و به جۆرێك ده‌ناسێ. گروپێك پێیانوایه
كه ئه‌فریقایی نووسه، تاقمێكی تریش ده‌ڵێن سیاسی
نووس. به‌شێك پێیانوایه كه رۆمانی فه‌زایی
ده‌نووسێ و تاقمێكیش ده‌ڵین سۆفیانه‌نووس، هه‌شن
ده‌ڵێن كه نوسه‌رێكی فێمینیسته.
گومان له‌وه‌دا نییه كه نوسینه‌كانی ساده و بێ
گرێ و گۆڵن. ئه‌و له ژێر نسێی داگیركاریی و
نژادپه‌رستی و شۆڕشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا له
ده‌رونزانیی زمان و په‌یوه‌ندیی بنه‌ماڵه و
گۆڕانه‌كارییه شه‌خسییه‌كان ده‌كۆڵێته‌وه و
ئه‌گه‌رچی به‌شێكی مه‌زنی به‌رهه‌مه‌كانی
كاریگه‌ریی له ئایدیالۆژیی جۆراوجۆره‌وه
وه‌رگرتووه، به‌ڵام له راستیدا هه‌مووی ئه‌م
به‌رهه‌مانه هه‌ڵقوڵاوی ژیانی شه‌خسیی ئه‌ون. له
چیرۆكی ریالیستیی "منداڵانی توندوتیژی"دا
بگێڕه‌وه له راستیدا ئاوێنه‌یه‌كی باڵانوێنی
كه‌سایه‌تیی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیی لێسینگه.
مارگرێت درابێل نوسه‌ری ئینگلیزی سه‌باره‌ت به‌و
گوتوویه‌تی: "لێسینگ له‌و چه‌ند نووسه‌ره‌یه كه
ناتوانن حاشا له‌م راستییه بكه‌ن كه دنیا ئاڵۆزتر
له‌وه‌یه كه د‌رك ده‌كرێ".
كاتێ پێشنیاری پێده‌كرێ بچێ بۆ ئه‌مریكا و له
زانینگه‌كانی ئه‌وێدا وانه بڵێته‌وه. "به‌ڵام من
خوێندنی زانكۆییم نییه و راستیه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه
كه من بڕوام به خۆفێركردن هه‌یه". ئه‌و ناچێ بۆ
ئه‌مریكا، ئه‌گه‌رچی ده‌ڵێ "ره‌خنه‌گره
ئه‌مریكییه‌كانم زیاتر خۆشده‌وێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
وردبینن".
كلار هانسن مامۆستای ئه‌ده‌بیات سه‌باره‌ت به لێسینگ
گوتوویه‌تی: "په‌نجا ساڵ سه‌باره‌ت به دنیا،
كۆمه‌ڵگا، نه‌ته‌وه، دامه‌زراوه و ناكۆكیی نێوان
بیروڕاكان نووسی و ئه‌و شتانه‌ی هه‌ڕه‌شه له جیهان
ده‌كه‌ن شیكاریی كرد. لێسینگ به جیدی سه‌باره‌ت به
پرسه مرۆڤییه‌كان ده‌نووسێ".
ئه‌و یازده‌یه‌مین ژنێكه كه ساڵی (2007)خه‌ڵاتی
نۆبێلی ئه‌ده‌بیاتی وه‌رگرت. نوسه‌رێك له
وتووێژێكی ته‌له‌ڤزیۆنی بی بی سی دا گووتویه‌تی:
"به‌خشرانی خه‌ڵاتی نۆبێل به‌و ئیتر زۆر دره‌نگه".
به‌ڵام به سه‌رنجدان به‌وه‌ی كه جۆیس كه‌رۆڵ ئوتس
سه‌رده‌مایه‌ك سه‌باره‌ت به‌و گوتوویه‌تی، دره‌نگیش
نه‌بێ: "پێموایه كاریگه‌ریی نووسه‌ره مه‌زنه‌كان
له ئێمه‌دا دره‌نگ ده‌جووڵێ و ره‌نگه چه‌ندین ساڵ
تێپه‌ڕ بێ تا تێبگه‌ین كه ئه‌وان چ شوێنه‌وارێكیان
له سه‌ر داناوین. دوریس لێسینگ به هه‌ستیارییه‌كی
تاكانه له ئه‌زموون و زه‌ینی خۆی هه‌وێن
وه‌رده‌گرێ و ده‌نووسێ و له هه‌مان حاڵ‌دا كه رۆحی
سه‌رده‌می خۆی ده‌نوێنێ و ئه‌مه‌ش زه‌وقێكه كه
ناتوانرێ لێی تێبگه‌ین و ته‌نیا ده‌بێ رێزی
لێبگرین".
پوخته‌ی ژیانی داهێنه‌رانه‌ی دووریس لێسینگ:
به‌راز و فڕین (1948)
له بن ده‌ستی مندا و میوه‌ی خۆڵه‌مێش (1949)
سه‌وزه‌ڵانیی گۆرانی ده‌چڕێ (1950)
ئێره‌كانه وڵاتی به‌رپرسی پێشوو بوو (1951)
مارتا كوئیست (1952)
به‌رگی یه‌كه‌می منداڵانی توندوتیژیی (1952)
پێنج كورته رۆمان (1953)
شوویه‌كی به‌جێ (1954)
به‌رگی دووه‌می منداڵانی توندوتیژیی (1954)
جاده‌یه‌ك به‌ره‌و شارێكی گه‌وره (1954)
هوروژمی هێدیی كولله‌كان (1955)
تێپه‌ڕین به تونێل دا (1955)
قه‌ده‌غه‌كران له چوون بۆ ئه‌فریقای باشووریی
(1956)
گه‌ڕانه‌وه بۆ بێتاوانی (1956)
خه‌سڵه‌تی ئه‌شق (1957)
گه‌ڕانه‌وه
بۆ وه‌ته‌ن (1957)
گه‌ڕانه‌وه بۆ نیشتمان (1957)
پێشڕه‌وی
ره‌شه‌با (1958)
چارده شیعر (1959)
گه‌ڕان به دوای ئینگلیزییه‌كاندا (1960)
ده‌فته‌ری زێڕین (1962)
پیاوێك و دوو ژن (1963)
چیرۆكی ئه‌فریقایی (1964)
به‌رگی چواره‌می منداڵانی توندوتیژیی (1965)
وه‌رگێڕانی شانۆیی ره‌شه‌با ـ ی ئاسترۆفسكی (1966)
نۆ چیرۆكی ئه‌فریقایی (1968)
شاری چوار ده‌روازه (1969)
به‌رگی پێنجه‌می منداڵانی توندوتیژیی (1969)
هاوین له پشتی تاریكی‌دا (1973)
بیره‌وه‌رییه‌كانی به‌جێماوێك (1974)
هه‌ڵبژارده‌ی كورته چیرۆكه‌كانی خۆی (1976)
به‌ره‌و ژووری ژماره 19 (1978)
ئه‌ستێره‌ی داگیركراوی ژماره 5 (1979)
بیره‌وه‌رییه‌كانی دراوسێیه‌كی باش (به نێوی
خوازراوی جین سامێرز)(1983)
ئه‌گه‌ر پیره‌كان ده‌یانتوانی (به نێوی خوازراوی
جین سامرز) (1984)
ره‌شه‌كوژی باش (1985)
ئه‌و به‌ندیخانه‌یه‌ی ئێمه بۆ ژیان هه‌ڵمانبژاردووه
(1987)
منداڵی پێنجه‌م (1988)
یاریی ئه‌شق (1996)
رۆمانی مارا و ده‌ن (1999)
خۆشترین خه‌ون (2001)
زێڕی ئه‌فریقا (2002)
ده‌رووه‌كان (2007).
خاتوو لێسینگ شانۆنامه‌شی نووسیوه و تا ئێستا
چه‌ندین شانۆنامه‌ی هاتۆته سه‌ر شانۆ، هه‌روه‌ها
ئه‌و به خه‌ڵات و شانازییه‌كی زۆر گه‌یشتووه كه
ده‌توانین ئاماژه بكه‌ین به:
"خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بیی سامێرست موام (1954)، خه‌ڵاتی
نێونه‌ته‌وه‌یی نه‌مسا بۆ ئه‌ده‌بیاتی ئه‌ورووپا
(1981)، خه‌ڵاتی شكسپێر له هامبورگ (1982)، خه‌ڵاتی
ئه‌ده‌بیی ده‌زگای بڵاوكه‌ره‌وه‌ی سمیت (بریتانیا
1986)، خه‌ڵاتی گرین زان كاوۆر (ئیتالیا 1989)،
خه‌ڵاتی ژنی ساڵ (نۆروێژ 1995) و خه‌ڵاتی
نێونه‌ته‌وه‌یی كاتالۆن (ئیسپانیا 1999) و خه‌ڵاتی
نۆبێلی ئه‌ده‌بیات (2007).
خاتوو لێسینگ له چه‌ندین زانینگه‌دا دكتۆرای
شانازیی پێبه‌خشراوه و ئه‌مێستاكه له هامپستێدی
ده‌ڤه‌ری له‌نده‌ن ده‌ژی.
***
|