|
زمکان عه‌زیز، ئه‌ڵمانیا
چه‌ق
و چه‌قگرتن و چه‌قبه‌ستن و چه‌قداکوتان ئه‌و
هێمایانه‌ن که به خاڵی نه‌گۆڕ ده‌که‌ونه ڕوو،
خۆی له‌خۆیدا ده‌سکی هه‌مووگۆڕانه‌کانیشه له نێوان
په‌یوه‌ندییه ئاسایی و نائاساییه‌کانی ناو سروشت و
ده‌ره‌وه‌ی سروشت. هه‌ر شتێک که ئه‌ترازێ بۆ جووڵه
ده‌ستپێکردنێکه له خاڵێکی وه‌ستاوه‌وه بۆ پێکهێنانی
خاڵێکی تری نه‌وه‌ستاو واته له وه‌ستاوه‌وه بۆ
نه‌وه‌ستاو و له نه‌وه‌ستاویشه‌وه بۆ وه‌ستاو
ئه‌مه‌یه باری هاوکێشه‌یی چه‌قه‌کان به‌درێژبوونه‌وه‌ی
کات تێپه‌ڕبوون. چه‌قه‌کان له‌گه‌ڵ هه‌موو جووڵه و
ناجووڵه‌ی شته‌کاندا به‌بێ هێماو به بێ شێوه دوور و
نزیک له ناو بۆشاییه‌کاندان بۆ پێداتێپه‌ڕبوونی
ماوه‌کان تێیاندا، دیارده‌یه‌ک نییه بۆ چه‌ق تا
بتوانین بارسته‌یه‌کی بۆ بپێوین و بۆ گۆڕاوێک پێک دێت
دووره له ئاسته‌کانه‌وه. چه‌ق بۆ خۆی وه‌ستاو و
ناوه‌ستاوه‌کان سروشتی بۆ ده‌که‌نه پانتاییه‌کی
په‌یپێنه‌بردن. ئه‌م پێکهاته‌ش واته چه‌ق ده‌بێته
تێڕوانینێکی بزاوتنی له نێوان هێما جووڵه‌ییه‌کانی
ناوسروشت. جووڵه هه‌سته دیار‌و نادیاره‌کانه له
تێبینینێکی تێکشکاوه‌وه بۆ له‌نگه‌رخستنی باری
نایه‌کسانی شته‌کان به‌ره‌و یه‌کسانی، هه‌ر بۆیه
شته‌کان جێی نه‌گۆڕی خۆیان گرتووه و یه‌کسانن به
نایه‌کسانی له تێڕواننینی جووڵه‌وه. بزاوت خۆی
سیسته‌مه‌که‌ی ڕێکده‌خات و له سیسته‌ماتیزمی هۆشه‌وه
یه‌کسانه نه‌گۆڕه‌کان ده‌کاته‌وه به نایه‌کسانی تا
تێڕوانین بخاته گه‌ڕ بۆ به‌هاوکێش بوونی هێماکانی هۆش
به‌رامبه‌ر به‌چه‌قی سروشت، هاوکێشه‌که‌ش له
تێڕوانینی ده‌ره‌وه وناوه‌وه هێما ده کێشێ، چه‌ق
له ڕووی ناوه‌وه بارسته‌یه‌کی بێماناو سنوردراوه
که چی له ده‌ره‌وه بزاوته‌کان چه‌ق له
ڕاسته‌قینیه‌که‌ی ئه‌ترازێنن و هێمایه‌کی بێسنوری
پێده‌به‌خشن تا له‌مانای تێڕوانین ده‌رده‌چێت و ئاستی
تێبینیه‌کان کورت ده‌کاته‌وه و له‌و نێوانه‌دا
ماوه‌کان کاڵده‌بنه‌وه، ئیتر(که‌ی، چۆن، له‌کوێ)
ئاستیان نامێنێت، ئه‌م پانتاییه‌ش ته‌نها
له‌ڕامانه‌وه وێنه‌که‌ی ده‌گۆڕێت بۆ جووڵه‌ی شێوه‌کان
و شێوه‌ی بزاوته‌کان له جێ ئه‌بات، چونکه بزاوت خۆی
تێڕوانینه‌که‌یه و شێوه‌کانیش پێکدێنێت، ئه‌وانه‌ش
ده‌بنه‌وه بارسته‌یه‌کی به ته‌نکراو بۆ نه‌گۆڕکردنی
جووڵه‌ی گۆڕاو. هێمای سه‌ره‌کی جووڵه
خوێندنه‌وه‌یه‌کی ناته‌باییه بۆ به‌ته‌بایکردنی
شێوه‌ی بارسته‌کان له‌و تێڕوانینیه‌ی بزاوت بۆ سروشت
ئه‌یدوێنێ و ئه‌ویش له‌سنوری ڕامانه‌وه یه‌کسان
ده‌بێت به ترازانی سیسته‌مه‌کانی هۆش، پێکهاته‌کان
له هه‌ستی ناوه‌وه‌ی نادیاری بزاوته‌وه‌وه دێن و
ده‌که‌ونه‌وه ناو شێوه‌ی شته‌کان، به ئه‌نتی
نه‌بزاوت بارسته‌کان له‌سه‌ر چه‌قی خۆیان ده‌شکێن و بۆ
هه‌ر پێکهاته‌یه‌ک وێنه‌یه‌کی ناڕاسته‌قینه له
پێشبینی ڕاسته‌قینه‌دا دروست ده‌که‌ن.
ئێستا هێماکان له دوای تێڕوانینه‌وه به هێڵه
بچڕبچڕه‌کانی لۆژیکدا تێده‌په‌ڕن و هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه
بۆ دروستبوون تا ئیتر مانایه‌ک به فیگۆر ده‌به‌خشن،
هێماکانی سروشت ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و دیو هۆش و
زمانی جووڵه ده‌خه‌نه‌وه گۆ تا له‌شێوه و ناو‌کی خۆی
ده‌گات، ئیتر ئه‌م بۆچوونانه له ناوبزاوتدا لۆژیک
ڕازی ده‌که‌ن و شێوه‌ی بارستاکان وه‌رده‌گرن. هه‌ر
له‌ترازانی بونه‌وه به‌رده‌وامی سه‌ری خۆی
هه‌ڵگرتووه و به‌نێو کۆڵان و شه‌قامه‌کانی شاری
ڕاماندا دێ و ده‌چێ به‌سه‌ر پشتی نامۆبوونه‌وه،
جڵه‌وی هۆش ئه‌داته‌وه ده‌ست یه‌کێ له سه‌ربازه
ده‌ست و مه‌چه‌ک نه‌گۆڕه‌کانی کۆماری چه‌ق، تا هه‌رچی
سه‌ده‌کانه له‌ت و په‌ت ده‌بن و به‌رده‌وامی خۆی
قوتار ده‌کات و لۆژیکیش به برینداری به‌جێدێڵی، له‌و
کاته‌وه لۆژیک ئه‌م شه‌ڕه ده‌کات و له‌گه‌ڵ خۆیدا
پێکنایه‌ت بۆپێکهاته ڕاسته‌قینه‌که‌ی خۆی، هه‌ر وه‌ک
چه‌ق ڕاسته‌قینه‌یه‌کی نه‌بزاوی ڕاوه‌ستاوه له
خوێندنه‌وه‌ی بزاوتانه‌ی لۆژیکدا بۆ پیپێنه‌بردنی،
ئه‌مه‌ش واده‌کات هێماکان هه‌میشه به گژیه‌کدا بچن و
لۆژیک بگه‌ڕێت به‌دوای تیۆری ناته‌واوبوندا، له‌م
به‌ئاڕاسته‌بونه‌وه ئه‌گه‌ر ته‌واوبوون بگه‌ڕێته‌وه
ناو پانتایی چه‌ق لۆژیک مانای نابێ و شته‌کان له‌فیگۆر
به‌تاڵده‌بنه‌وه کات له‌سه‌ر چه‌قبوونی خۆی ئه‌چرکێنێ
و بارسته‌کانیش وونده‌بن، سێگۆشه‌ی تێڕوانینی ڕامان
هه‌ردوو ئه‌م دیو و ئه‌ودیوی هۆش کاڵده‌که‌نه‌وه و
ده‌یان‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ناو کۆماری چه‌ق. له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی هه‌میشه تێڕوانین پێویستی به ناڕاسته‌قینه‌ی
شته‌کان هه‌یه بۆ به‌رده‌وامی بزاوتن که‌واته بوون
خۆی شێوه‌یه‌که له تێکشکانه‌وه بۆ پێکهاتن و
له‌پێکهاتنیشه‌وه بۆ تێکشکان کاتێ لۆژیک شه‌ڕی خۆی
له‌گه‌ڵ چه‌قی سروشتدا خۆشده‌کات. ئه‌ویش یه‌که‌م
پێکدادان له‌نێوان تێڕوانینه لۆژیکیه‌که‌ی ناسروشتی
سروشت و دووه‌م شه‌ڕ شه‌ڕی خودی بوونه له‌ته‌ک بوونی
خود.
یه‌که‌مین
شه‌ڕ
شه‌ڕی لۆژیک و سروشت
که‌ی لۆژیک خۆی تێهه‌ڵکێشی نه‌بزاوت ده‌کات له‌سه‌ر
سیسته‌مێکی ناڕێکخراو، ئه‌و کاته هێماکان نه‌بزاوت
به‌ره‌و بزاوت ده‌به‌ن و ئیتر ئه‌و سروشته ڕاگیراوه
شیده‌بێته‌وه بۆ گه‌ردونایه‌تی و شه‌ڕی خۆی و لۆژیک
ده‌گۆڕێت بۆ یاسای به‌گژداچونێکی به‌رده‌وام. لۆژیک پێ
له‌سه‌ر هێماکانی ئه‌م به‌گژداچونه داده‌نێت و
چه‌مکی نه‌بزاوت ده‌گرێت به تێڕوانینێکی بزاوتانه،
ئه‌وه تا لۆژیک و سروشت دوو وێنه‌و دوو جه‌مسه‌ری
دژوارن بۆ بزاوتنی نه‌بزاوته‌کان و نه‌بزاوتنی
بزاوته‌کان، که بارسته‌یه‌ک ده‌شکێ پێکهاته‌یه‌ک
پێکدێت له‌سنوری ئه‌وه‌نده‌ی بڕ ده‌کات و
پڕده‌بێته‌وه شوێنێک ده‌کاته‌وه و شێوه‌یه‌ک
وه‌رده‌گرێت ، له‌سه‌ر ئه‌وه به‌هۆی جووڵه‌وه جێگیر
ده‌بێت، ئه‌م جووڵه‌یه له‌ناو چه‌قی نه‌بزاوتندا
ده‌ستپێده‌کات و ئاڕاسته‌یه‌کی ناته‌ریبی وێنه‌کانه
تا شێوه بزاوتییه‌که‌ی گه‌ردوون ده‌بینێت که
ڕاسته‌قینه بوون و به‌ره‌و شکان و ڕوخان تێکده‌چن،
سه‌ربازه‌کانی لۆژیک ده‌جه‌نگێن و ڕاسته‌قینه‌ییه‌کان
له‌تده‌که‌ن بۆ ناڕاسته‌قینه‌یی، ئه‌وه‌ش هێمای
سه‌ره‌کی به‌رده‌وامیه
بۆ به‌رده‌وامبوونه ئه‌به‌دییه‌که‌ی بزاوتن.
دووه‌م شه‌ڕ
شه‌ڕی خودی بوون و بوونی خوده
کاتێک ته‌وه‌ری هێماکان له تێڕوانینه‌وه بۆ ڕامان
ده‌گۆڕێن و هاوکێشه‌ی ناسروشت بۆ سروشت ده‌کاته (هیچ
+ پێش هیچ + پاش هیچ یه‌کسانه به یه‌ک که‌مانای
بوونه) ئه‌مه‌ش ته‌ریب ده‌بێته‌وه له‌گه‌ڵ هاوکێشه‌ی
یه‌که‌کان تا ده‌کاته تێکشکان و شیته‌ڵکردنی
پێکهاته‌کان، هێماکان له یه‌که‌ی پۆزه‌تیڤه‌وه
تێڕوانین ده‌خه‌نه سه‌ر یه‌که‌ی نێگه‌تیڤه‌کان و ئیتر
بوون خۆی ده‌سه‌پێنێت و تاجی گه‌ردوونایه‌تی له‌سه‌ر
ده‌کات له‌م گه‌ردوونه‌شدا خود ده‌بێته بزاوتێکی
سه‌ره‌کی و له‌گه‌ڵ سروشتی بووندا به‌جه‌نگ دێت، واته
نێگه‌تیڤه نیوه‌کان پۆزه‌تیڤه ته‌واوکراوه‌کان
ده‌شکێنن له‌سه‌ر ئاستی هێماکانی
سروشت بۆدروستبوون، به ڕێگه‌یه‌کی پڕاوپڕی
ته‌واوبوونه‌وه نێگه‌تیڤه‌کان بوونی نه‌بزاوت به
بارسته ناشێوه‌ییه‌که‌ی له‌سه‌ر تێڕوانینی بزاوت
داده‌چه‌قێنن، خود جڵه‌وی له‌شکری نه‌بزاوتن ده‌گرێ
وله چه‌قی سروشته‌وه هێمای تێڕوانینی له
بازپێدانێکی به گومانه‌وه به‌ره‌و ترس ده‌بات ،
زه‌به‌لاحانه ده‌ست و قاچی له‌سه‌رو هه‌مووه‌وه به
قه‌د گه‌ردوون خۆی، هه‌رئه‌وه‌نده‌شه که له ئاستی
دیتنی بووندایه ئیتر
نه‌بزاوت خۆی جڵه‌وکێشی لۆژیکه و حوکم له‌سه‌ر بزاوت
ئه‌نه‌خشینێ بۆ هێمای جووڵه‌کان، له‌م
بزاوتنانه‌شه‌وه شێوه‌یه‌ک دێت، ده‌بێته وێنه‌ی خودی
بوون تا بتوانێت سوڵتانێتی نه‌بوون له ڕووی
لۆژیکه‌وه له‌سه‌ر ته‌وه‌ری فیگۆره‌کان بخاته ڕوو،
لۆژیکیش له‌وشێوه ناته‌بایی و ناڕاسته‌قینییه، خودێک
پێک دێنێ چۆن بتوانێ چه‌ق بگرێ و دابه‌شبێ بۆ هێماکانی
په‌یپێبردن تا بزاوتنی ناڕاسته‌وخۆ به‌ره‌و شه‌ڕی
ڕاسته‌وخۆیی نه‌بزاوت بێته‌وه، به‌رجه‌سته‌یی
شته‌کانیش له‌م مه‌ودایه‌دا ده‌بنه که‌ره‌سته‌ی
شه‌ڕه‌که تا شێوه‌ی شێواندنی پێکهاته‌کان و
توانه‌وه‌ی شێوه‌کان به‌رجه‌سته ده‌که‌ن. لێره‌دا خود
جێگیری بوون ده‌شکێنێ و داوای ناجێگیربوونی خۆی ده‌کات
ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر هه‌مان ئیقاعی ناڕێکوپێکی جێگیربونه
تێکشکاوه‌که‌ی سروشته، ئه‌م به‌رده‌وامییه
وایکردووه لۆژیک به‌چرکه‌ی کاته‌کان ئاگادار بێته‌وه
بۆ له‌تبوون، واته جێگیره‌کان له‌سه‌ر چه‌ق
ئه‌ترازێنن به‌ره‌و پێکهاته‌ی فیگۆره‌کان تا ئاستی
به‌ڕێژه‌بون دروست ده‌بێت، ڕێژه‌ی نابه‌رجه‌سته‌یی
شته‌کانیش سه‌رله‌نوێ سیسته‌می لۆژیک ڕاسته‌وخۆده‌گۆڕێ
بۆ سیسته‌مێکی به‌دیقه‌تکراوی ناڕاسته‌وخۆی نه‌بزاوتن
ئیتر بوونه‌وه‌ی خود له‌په‌نای شێواندن و تێکشکاندنی
هاوکێشه‌ی خودی بوونه‌وه ده‌بێته یه‌که‌یه‌کی
نه‌گۆڕی بزاوتن و هێمای شته‌کان له‌ده‌ست و به‌ندی
لۆژیکه‌وه له‌ژێر ئاستی ده‌سه‌ڵاته‌وه
ده‌خوێنرێته‌وه. کات جه‌نجاڵترینی یه‌که‌کانی ئه‌و
دووربینانه‌یه که تێڕوانینی له‌ناو ڕاماندا
خه‌ساندووه‌و سه‌رژمێری ساته‌کانی خوده‌و ئیتر هێما
شاراوه‌کان له‌ژێر چرکه‌ی ترس و گوماندا ڕووه‌و
هاوکێشه‌ی سفر ده‌کشێنێ و هه‌ر ئه‌و خۆی یه‌که‌مین
ده‌سه‌ڵاتی بوونی خوده‌و چرکایه‌تی ڕێکخستنی ناڕێک و
پێکی بزاوتنی ده‌کات، ساته‌کان ئه‌و چرکه
ترسێنه‌رانه‌ن که‌هه‌میشه له‌سه‌ر ئاستی ڕاسته‌قینه‌ی
نه‌گۆڕ کات ڕاده‌گرن و هێزی ده‌سه‌ڵاتی نادیار له‌ڕووی
سیسته‌مه‌وه پیشان ئه‌ده‌ن. سیسته‌میش گه‌وره‌ترین
شه‌ڕی بزاوتنه‌و به‌پێی چرکه‌کان سیمای شێوه‌کان
ڕاده‌گرن، ئیتر خود له‌ت ده‌بێت و یه‌که‌ی خۆی ون
ده‌کات، بۆ پشکنینی بۆشاییه‌کانی لۆژیک هێزی تێڕوانین
که‌مده‌بێته‌وه و ڕامان ده‌بێته ده‌سه‌ڵاتێکی
گه‌وره و هێماکانیش ده‌گۆڕێن بۆ تێڕوانینه
شێوه‌ییه‌کانی خود که‌زیاترینیان له‌ناو دادگای
سیسته‌مدایه. له‌م کاته‌دا هاوکێشه‌کان به‌ره‌و
ڕێکخستن خۆیان کۆده‌که‌نه‌وه و ڕێکخستن ده‌بێته
پێکهاته‌یه‌کی ناته‌بایی که لۆژیک و بزاوتن له‌گۆ
ده‌خات ئه‌ویش به‌سیسته‌می بوونی خود له
ناشێوه‌ییه‌کانه‌وه بۆ چه‌قگرتنێکی ئه‌به‌دی، ئیتر
هێمای هێز ئه‌گۆڕێ بۆ سیسته‌می یه‌کجاره‌کی تێکشکان،
لێره‌دا بزاوتن له‌ژێر هاوکێشه‌کانی نه‌مانی گوڕی
ڕامان له‌به‌رده‌م هه‌یکه‌لی ڕاوه‌ستاوی نه‌بزاوتدا
چه‌ق وه‌رده‌گرێ. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش خودی بوون
ده‌شکێته‌وه بۆ شێوه نه‌گۆڕه‌کان و مانای به‌بوون
بونیان له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن، هه‌رچی هێمای خوده له‌سه‌ر
خود له‌جێ ئه‌ترازێ و خود خۆی تێکده‌شکێ، پێکهاته
ناڕاسته‌قینه‌کانیش ئه‌و به‌رده‌وامییه ده‌خه‌نه ڕوو
بۆ لۆژیک که‌بزاوت ده‌بێت بترازێ و شۆڕشێکی پێکهاته‌یی
دژ به‌م به‌به‌رده‌وامیه ڕیکخات وه‌ک هاوکێشه
ته‌ریبیه‌که‌ی ژیان ده‌نا هه‌رچی هه‌یه هه‌ڵده‌وه‌شێت
وله تیڕوانینی بزاوتدا ده‌بێته جێی ترس و گومان.
ترس و گومان دوو جه‌مسه‌ری سه‌ره‌کی پێکهاته‌ی
نه‌بزاوتنن له ڕووی بزاوتن خۆیه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی
بزاوت ده‌سه‌ڵاتی ده‌شکێ و په‌رتده‌بێت بۆ به‌شه
بچوکه‌کانی ناسروشت، تێڕوانین ته‌سکده‌بێته‌وه و
هێماکان تێکئاڵێن و ئاڵۆزده‌بن. به‌رده‌وامیه‌کی
نائاسایی له‌نێوان بزاوتن و سروشت و ئه‌ودیوی سروشت
په‌یداده‌بێت که له‌ئاستی ووزه‌ی لۆژیک که‌م
ده‌کاته‌وه هێدی هێدی ترس ده‌سه‌ڵات په‌یدا ده‌کات و
گومان سه‌رله‌شکری سه‌ربازه‌کانی ده‌کات بۆ
به‌گژداچوونی خود له بوونی بزاوتدا، جه‌مسه‌ره
نه‌گۆڕه‌کانیش ده‌بنه هێماو هه‌موو شته‌کان هاوکێشی
چه‌ق ده‌که‌نه‌وه تا پێکهاته‌یه‌کی تری نه‌بزاوت
دروست ده‌که‌ن، دوای تێڕامان ئه‌گه‌ر لۆژیک
ده‌سه‌ڵاتی دایه ده‌ست ترس و گومان ئیتر لۆژیک خۆی
ده‌بێته وێنه‌یه‌کی هه‌میشه‌یی بۆ ترسانی خودی بوون
له‌ناو بوونی خوددا ، ئه‌و کاته‌ی تێڕوانین له‌ناو
ڕاماندا ئاڵۆز ده‌بێت خه‌ون خود هێمن ده‌کاته‌وه و
له جووڵه‌ی ئه‌خات، ئیتر خه‌ون ده‌بێته وێنه‌یه‌کی
ئاڵۆزی هێڵنجاوی ترسه‌کانی خود، خود خۆی شکات له خۆی
ده‌کات و له‌به‌رده‌م دادگای گوماندا حوکم بۆ
ئه‌به‌دیکردنی نه‌بزاوتنی خۆی ده‌رده‌کات، هه‌رخود
له‌وپه‌ڕی گومانه‌وه پاساپۆرتی کۆماری چه‌ق
وه‌رده‌گرێ و بۆ خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه، خود ئه‌و بزاوته
ناوه‌کییه‌یه‌ی بوونه له‌ساتێکدا چه‌ندین جار ده‌شکێ
و له ناو بۆشاییه نادیاره‌کانی بووندا هه‌ڵده‌وه‌رێ،
بۆچی خود ده‌شکێ و مانای خۆی ون ده‌کات له‌کاتێکدا
بوون سروشتێتی خۆی له ڕێی خه‌ونه پڕ
له‌ترسه‌کانه‌وه ده‌خاته ڕوو، خود هه‌میشه له
شه‌ڕێکی به‌رده‌وامدایه دژ به هێما نه‌گۆڕه‌کانی
سروشت، خودیش ئه‌وه‌نده جوڵه‌یه‌کی نایه‌کسان بووه
به‌گژ ئه‌و به‌سروشتبوونه‌دا ده‌چێت تا بتوانێ جووڵه
له‌سیسته‌می نه‌گۆڕدا بخاته ڕوو، هه‌ر جووڵه‌یه‌ک
پێکهاته‌یه‌ک دروست ده‌کات بۆ سروشت و ئه‌ودیو سروشتی
خۆی، ئیتر خۆی ده‌بێته خود‌و ناخود.
خود له ئاستی په‌یپێبردنه‌وه سیسته‌می به‌رده‌وامی
به‌ره‌و به‌ناسروشتکردنی سروشت ده‌بات تا وێنه‌کان به
یه‌کجاری تێکده‌شکێن و ناته‌بایی له‌ڕاسته‌قینه‌ییدا
پێکدێت هه‌ر خود خۆی هێماکان ده‌گۆڕێ و پێ له سه‌ر
چه‌ق و داده‌گرێ و وێنه‌کان سه‌ر له‌نوێ له شێوه‌ی
خود خۆی دروست ده‌کاته‌وه ئه‌مه‌ش ده‌بێته
هاوکێشه‌یه‌کی بێشیته‌ڵی خود له‌نێوان ترس و گوماندا
بۆ پێکهاته‌ی ناخود، ناخود پاشایه‌کی وونه‌و
ده‌سه‌ڵاتی که‌ونی له ده‌ستدایه، ناخود وێنه
تێکه‌ڵه‌کان پێکدێنێ و له شێوه‌ی تێڕمانی ڕامانه‌وه
چه‌قیان پێده‌گرێ و سه‌ربازه‌کانی له‌ڕێی گومانه‌وه
بۆ خود ده‌نێرێ و سنوری کۆماره‌که‌ی ده‌پارێزێ،
بێجووڵه‌و تێڕوانین ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه و خه‌ونه‌کانیش
وێنه‌یه‌کی پێکهاته‌یی ناخودن بۆ ئه‌م به‌گژاچوونه‌ش
هه‌ر ناخود خۆی به‌سه‌رۆکی چه‌ق و خود هه‌ڵده‌بژێرێ و
ئه‌وه‌نده ماوه ده‌دات تا خود له په‌نای ناته‌بایی
سروشت ڕابمێنێ و تێڕوانین له‌و نێوانه‌دا نه‌گاته
چه‌قبه‌ستن و له‌به‌رده‌م وێنه‌ی خه‌ونه‌کاندا
بمێنێته‌وه. ناخود هه‌میشه له‌شه‌ڕێکی هێمندایه بۆ
پێکهاته‌کانی تا ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر لۆژیکدا ده‌گرێ و
بۆ زۆرێتی خوده‌کان کۆماری چه‌ق داده‌مه‌زرێنێ و خۆی
بۆخۆی بوونی خود ده‌چه‌سپێنێ له ڕووانگه‌ی ترس و
گومانه‌وه. تا بێت هێماکان خود شیته‌ڵده‌که‌ن و
به‌تاڵی ده‌که‌نه‌وه بۆ به‌ره‌و ناخودێتی تا بیری
چه‌قگیری له پێکهاته‌ی لۆژیک گیر ده‌که‌ن ئیتر مانای
خۆی له ناخوده‌وه ده‌کاته خود و وێنه‌کان له
جیهانی تیڕوانینه‌وه ده‌گوێزرێنه‌وه بۆ بوونی ئه‌و
دیو خودی پڕ له ڕاسته‌قینه‌یه‌تی و ته‌واوبونی ترس
وگومان، ئێستا ته‌واوبون پێکهات دوای ئه‌ویش سروشت هات
به‌ده‌ر له‌تێڕوانین و ڕامان ته‌نها به لۆژیکی
نه‌گۆڕی بوونی خود کۆماره‌که دروست ده‌بێت، ئه‌ی
ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕ له کۆماری چه‌قدا به دوای
سیسته‌مێکدا گه‌ڕاو خۆی بۆ پێکهاته‌ی وێنه‌کانی سروشت
پێكهێنا، ئاخۆ ده‌بێت به به‌رده‌وامی له‌ڕێی
خه‌ونه‌وه دیسان بۆ ناسروشتی سروشت بگه‌ڕێین.
|