|
وه‌رگێڕانی: كه‌ماڵ ئه‌مینی
(لێره به مه‌بستی ئاشنایی خوێنه‌ر، كورته‌یه‌ك
له‌باره‌ی ریچارد براتیگان له‌گه‌ڵ چه‌ند شێعرێكی ئه‌م
شاعیره ئامریكاییه به كوردی ده‌خه‌مه به‌ر چاو.
له وه‌رگێڕانی ئه‌و شێعرانه‌دا هه‌وڵم داوه
سه‌ره‌ڕای گرنگی دان به ناوه‌ڕوكه‌كان به جیددی كار
له سه‌ر زمان و فورمی شێعره‌كان بكه‌م چونكه وه‌ك
ده‌زانین شێعری ئا‌مریكا له‌گه‌ڵ دروست بوونی به‌ره‌ی
بیت زۆرتر شێعرێكی زمانگرایه تاكو ناوه‌رۆكخواز
ئه‌گه‌رچی ئه‌مه‌ش به‌و مانایه نییه كه ناوه‌رۆك
لێره‌دا بوونی نییه. هیوادارم بتوانم به‌رده‌وام
چه‌ند شاعیرێكی به‌ره‌ی بیت و قوتابخانه كانی تری
ئه‌ده‌بی ئا‌مریكا وه‌ك قوتابخانه‌ی زمان شێعر و
كوێستانی ره‌ش و ... له رێی وه‌رگێرانه‌وه بناسێنم و
پاشان له مه‌جالی خۆیدا به وردی باسی شێعره‌كانیان
بكه‌م چ وه‌ك ئه‌و ته‌جره‌به تازانه كه هه‌یانه و
ئه‌و پێشنیار و ده‌ستكه‌وتانه كه بوویانه و
كاریگه‌رییه‌ك كه دایانناوه. و.كه‌ماڵ ئه‌مینی)
ریچارد براتیگان (شاعیر و نووسه‌ر) له سی ژانوییه‌ی
1935ی زایینی له تاكامۆی واشنگتن له دایك بوو. له
باره‌ی مناڵی ریچارده‌وه زانیارییه‌كی ئه‌وتۆ له
به‌ر ده‌ستدا نییه جگه له‌وه‌ی كه سه‌رده‌می مناڵی
به ئه‌سته‌م و دژواری تێپه‌ڕ كردووه ئه‌مه ته‌نیا
شتێكه‌كه براتیگان هه‌رگیز باسی نه‌كردووه. هه‌ندێ
كه‌س ئه‌ڵێن: ئه‌و باوكی خۆی–ته‌نانه‌ت-تا مردن
نه‌بینیوه و باوكیشی پێش له هه‌واڵی مه‌رگی ریچاردی
نه‌ناسیوه‌ته‌وه.
براتیگان نووسینی له دواناوه‌ندییه‌وه و ره‌نگه
وه‌كوو ئامرازێ بۆ به‌یان یا خود هه‌ڵهاتن له خۆی
ده‌ستپێكردووه، باربارا-ی خوشكی له باره‌ی مناڵی خۆی
و ریچارده‌وه ئه‌ڵێ: " ریچارد به شه‌ودا خه‌ریكی
نووسین بوو و به رۆژیشدا ئه‌خه‌وت، ده‌ور و
به‌رییه‌كانی زۆر ئازاریان ئه‌دا به‌رده‌وام سه‌ربه
سه‌ریان ئه‌نا، ئه‌وان هه‌رگیز نه‌یانئه‌زانی كه
نووسینه‌كانی بۆخوَی چه‌نده پڕ بایه‌خن"
له ساڵی 1955ریچارد نووسینه‌كانی پیشانی كچه
خوَشه‌ویسته‌كه‌ی دا به‌ڵام كچه‌كه هه‌ر به‌بۆنه‌ی
ئه‌و نووسینانه لۆمه‌ی ریچاردی كرد و هه‌ر به‌م
هۆیه‌شه‌وه خانووی خه‌ونه ئاشقانه‌كانی براتیگان كه
هه‌رگیز چاوه‌ڕێی وه‌ها هه‌ڵویستێكی نه‌ده‌كرد
رووخا.ریچارد به به‌ردێك شووشه‌ی په‌نجه‌ره‌ی
ئه‌منییه‌ێیك و هه‌ربه‌و بۆنه‌وه بۆحه‌وته‌یه‌ك
خرایه به‌ندیخانه و پاشان ناردیان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی
حكوومی "ئه‌رگۆن" و وه‌كوو نه‌خوَشێكی پارانۆیای
ئسكیزۆفڕنیك كه‌وتنه ده‌رمان كردنی، به وته‌ی بار
بارا له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌دا ریچاردیان شۆك ده‌رمانی
ده‌كرد و دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ماڵ زۆر هێمن و بێده‌نگ
بوو بوو و ئیتر هیچكات سفره‌ی دڵی بۆ خوشكه‌كه‌ی
ئاوه‌ڵا نه‌كرده‌وه و چه‌ند رۆژ دوای ئه‌وه‌ش ریچارد
له ته‌له‌فوندا به خوشكه‌كه‌ی رائه‌گه‌ێه‌نی كه
چیتر بۆ هه‌میشه نایه‌ته‌وه بۆ ماڵ.
له ساڵی 1956دا ریچاردی بیست و یه‌ك ساڵ ته‌مه‌ن له
سانفرانسیسكۆ دا ئه‌ژیا و ئه‌مه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ
ته‌شقی بزاوتی ئه‌ده‌بی به‌ره‌ی "بیت". له‌و كاته‌دا
سانفرانسیسكۆ پڕ بوو له شاعیران و نووسه‌رانی لاو
وه‌ك: جه‌ك كراوك، ئالن گینزبێرگ، رابرت كریلی، مایكل
مه‌ك كلۆر، فیلیپ والن ئسنایدر و ...
"دووه‌م پاشایه‌تی" یه‌كه‌م شێعری به‌ناوبانگی
براتیگان له ساڵی 1956بڵاو كرایه‌وه و یه‌كه‌م
كتێبیشی كه بیست و چوار شێعری له خۆ گرتبوو له ساڵی
1959 له چاپ درا و له هه‌شتی ژووه‌نی 1957 له نێوان
مه‌ودای چاپی یه‌كه‌م شێعر و یه‌كه‌م كتێب له "نوادا"
دا له‌گه‌ڵ ویرجینیا دیون ئادلر ژیانی هاوسه‌رێتی
پێكهێنا.
براتیگان له شوێنێكدا وتوویه‌تی: من زۆرم حه‌ز له
شێعر نووسینه به‌ڵام وه‌ك پێوه‌ندییه‌كی عاتیفی پڕ
كێشه كه دوا ئه‌نجامی یه‌كگرتنه من و شێعریش زۆری
خایاند تا یكتر بناسین، من حه‌وت ساڵ خه‌ریكی نووسینی
شێعر بووم تا فێر بم چۆن رسته‌یه‌كی دروست بناسم، من
خولیای نووسینی چیرۆك و رومانم هه‌بوو به‌ڵام تا كاتێ
نه‌متوانیبا رسته‌یه‌كی دروست بنووسم نه‌مده‌توانی
رومانیش بنووسم. رۆژێ له كاتێكا كه بیست و شه‌ش ساڵم
بوو له پڕێكا زانیم كه ده‌توانم رسته بنووسم به‌م
پێیه یه‌كه‌م رومانم به ناوی "وه تۆڕ خستنی قزل
ئالا له ئه‌مریكا"م نووسی پاش ئه‌وه‌ش سێ رومانی ترم
خولقاند.
له كوَتاییه‌كانی 1960 نووسراوه‌كانی براتیگان
لاینگری زۆریان له ده‌وری خۆ كۆ كرده‌وه و ئه‌مه
هاو كات بوو له‌گه‌ڵ چاپی به‌ناوبانگترین نووسینه‌كانی
وه‌ك: وه تۆڕ خستنی قزل ئالا له ئه‌مریكا و له
شه‌كری شووتی‌دا .
له ساڵی 1972 براتیگان چووه مۆنتانا و ده‌ڵێن بۆ
ماوه‌ی حه‌وت ساڵی ته‌واو له قبووڵكردنی هه‌ر جۆره
كۆنفرانس و وت‌و وێژێك دووره په‌رێزی ده‌كرد.
له دسامبری 1979 ریچارد براتیگان له ئه‌نجومه‌نی
زمانی مۆدێرن له سانفرانسیسكۆ دا به توێژینه‌وه‌و
دیالۆگ له باره‌ی پێوه‌ندی قوتابخانه‌ی "زن" و شێعری
هاوچه‌رخ به‌هاوبه‌شی گری سنایدر، فیلیپ والن، رابرت
بلی و لووسیه‌ن ئستریك ئاماده بوو.
ساڵی 1982 براتیگان دوایین كتێبی له ژێر
ناوی"كه‌واته مه‌یلۆ هه‌ر با لایه‌كی نابات" بڵاو
كرده‌وه. به‌م پێیه براتیگان بیست و سێ ساڵ پاش
فێربوونی نووسینی رسته‌یه‌كی دروست و پاشان خولقاندنی
رومان له 25 ی ئۆكتۆبری 1984 جه‌نازه‌كه‌ی له
ماڵه‌كه‌یدا كه له بولیناسی كالیفۆرنیا بوو له
حاڵه‌تێكدا دۆزرایه‌وه كه پێده‌چوو خۆی كوشتووه و
چه‌ن حه‌وته‌یه‌كیش له مه‌رگی تێپه‌ڕیوه .
به گشتی مێژووی ئه‌ده‌بی ئا‌مریكا به رووداوی قوَناخ
سازكه‌ری "به‌ره‌ی بیت" له‌گه‌ڵ زۆر شێواز و ره‌وشتی
نوێ تووشی وه‌رگۆڕان بوو. ئه‌و بزاڤه له
سه‌ره‌تاكانی ساڵی 1950 له سه‌ر ده‌ستی گرووپێكی
چكۆله و چه‌ن نووسه‌رێكی لاو كه دیدێكی
نوێخوازانه‌یان به‌رانبه‌ر به ئه‌ده‌ب بوو تۆمار كرا.
ئه‌و گرووپه بۆ هه‌موو شتێ روانگه‌یه‌كی نوێیان
هه‌بوو و له شێعره‌كانیاندا به‌ئاسانی به‌رانبه‌ر
روانگه چه‌په‌كانی كۆمه‌ڵگا و ئه كه‌سانه كه پتر
به‌ناوی ئه‌ربابه‌كانی ده‌سه‌ڵات ده‌ناسران
راده‌وه‌ستان.
له ناو ئه‌و شاعیرانه‌دا شێعری براتیگان میراتی
كۆمه‌ڵی ره‌وشتی نوێ و ئازاد و بێ رێسایه كه‌ئه‌مه
له‌گه‌ڵ ورده‌كارییه كایه‌ئامێزه‌كانی و شۆخ ته‌بعی
زۆر هێمای كه‌سایه‌تی جیاوازی ئه‌ون. هه‌ر ئه‌مه‌ش تا
راده‌یه‌ك وه‌رگێڕانی شێعره‌كانی كه هاوكات له‌گه‌ڵ
ساكاریدا ئاڵوَز و قووڵ و ناسكن دژوار ئه‌كات.
سێبه‌ری حه‌وت ساڵه‌ی به‌دبه‌ختی
روومه‌تێ كه وێك هاتووه
له پاشخوانی روومه‌ته‌كانی تره
پێویستی به ئاوێنه‌یه‌كه
له كوته وێك هاتووه‌كانی
ئاوێنه‌شكاوه‌كانی تر .
كێوه‌كانی ئاڵپ
وشه‌یێك
له چاوه‌ڕوانیدا
ئه‌بێته ڕنۆیێك
له وشه‌ی زۆرتر
كاتێ كه توَ
چاوه‌ڕێی ژنێكی
كاتی ئه‌وه هاتووه خوَت فێركه‌ی
كاتی ئه‌وه هاتووه خوَت فێركه‌ی
دووباره به ته‌نیایی بخه‌وی و
چه‌نێكیش
سه‌خته ئه‌م
كاره
كڵاوی كافكا
هاوڕێی بارانێ
كه وه‌كوو عه‌ملیاتێكی نه‌شته‌رگه‌ری ناسك مه‌یلۆ بان
ئه‌بارێ
قاپێك چلووره‌م خوارد
كه زۆر له كڵاوی كافكا ئه‌چوو
قاپێكی چلووره
به تامی ته‌ختی نه‌شته‌رگه‌ری و
نه‌خوَشێكیش له سه‌ریه‌وه
كه ماقی میچه‌كه‌یه
كووله‌كه‌ی ژوول ورن
ئه‌م روَژانه
ئینسانه‌كان له سه‌ر مانگ هه‌نگاو ئه‌نێن و
شوێنه پێیه‌كانیان وه‌ك كووله‌كه
له سه‌ر ئه‌و دنیا مردووه ئه‌چێنن
له‌حاڵێكدا له سه‌ر ئا ئه‌م زه‌وییه زیندووه
له ساڵێكا
پتر له سێ میلیۆن كه‌س ئه‌مرن
هه‌ی هاوڕێ
تۆ ئه‌وه‌ننه جوانی كه هه‌ر باران ئه‌بارێ
مارسیا!
حه‌ز ئه‌كه‌م جوانی كاڵ و به‌رزت
له وانه‌ی دواناوه‌ندییه‌كانا بڵێنه‌وه
تا مناڵه‌كان فێر بن
كه كه‌سێك وه‌ك موَسیقا له ژێر پێستا ژیان ئه‌كا و
وه‌كوو هارپسیكۆردێكی دره‌وشانه
ئه‌مه‌وێ كارنامه‌ی دواناوه‌ندییه‌كان
وه‌ك ئه‌مه بێت:
یاری كردن له‌گه‌ڵ شتومه‌كه شووشه‌ییه ناسكه‌كان 20
سێحری كوَمپیته‌ر 20
نامه نووسین بۆ كه‌سێ كه خۆشت ئه‌وێ 20
فێركاری له‌باره‌ی ماسییه‌كان 20
جوانیی به‌رز و كاڵی مارسیا 20
|