|
حه‌مه‌ی ئه‌حمه‌د ڕه‌سوڵ
ڕۆشنبیری
(culture
الپقافه ( وهوشیاری)
conscionsnessالوعی
) دوو لایه‌ن‌و دوو باڵی گرنگی نێو كایه‌ی
)ژیاری
(
civilization
له گشت جڤات و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا ، جێگه‌یان به‌رزه،
سه‌رخانی سه‌ره‌وه‌ی مه‌عریفه‌ی كۆمه‌ڵن،
له‌ڕۆژئاوا وتراوه كه‌پێوه‌ری په‌ره‌سه‌ندن‌و
تۆكمه‌یی شارستانییه‌تن له هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك و له
دنیادا وابه‌سته‌ی ئه‌و كه‌ناڵه گرنگه‌ی مه‌عریفه‌ن
به‌هه‌موو ژانره‌كانیانه‌وه! به‌ڵام ئێمه وتمان
رۆژئاوا بۆیه ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ی ئه‌م هه‌ساره‌یه‌مان
ئاماژه پێدا، چونكه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری كه‌ناڵه
گرنگه‌كانی مه‌عریفه: وه‌ك فه‌لسه‌فه‌و
زانست‌و ته‌كنۆلۆژیای پیشه‌سازی‌و ته‌كنۆلۆژیای
ئه‌لكترۆنیات‌و كۆسمۆلۆژیاو بایۆلۆژیاو زانستی
نووژداری‌و بیناسازی‌و ته‌لارسازی‌و جیۆلۆجیای
زه‌وی‌و ئۆقیانووسه‌كان‌و پاشان ئه‌ده‌ب‌و هونه‌رو
سینه‌ماو سیاسه‌ت‌و چی‌و چی له‌كایه زانستی‌و
مه‌عریفییه‌كانن‌و گرنگی به‌ژیان‌و ره‌فاهییه‌تی
مرۆڤ ئه‌ده‌ن له‌رۆژئاواوه بناغه‌یان بۆ
دانراو رێسا‌و یاسایه‌كانی ته‌شه‌نه‌یان كرد‌و
پڕیشك‌و پزیزكی به‌ر ئێمه‌و باشوور و رۆژهه‌ڵاتی
گۆی زه‌وی كه‌وت، له‌سای مه‌عریفه‌و زانستی
رۆژئاواوه‌یه ئێمه كه‌وچك بۆ خواردن‌و پێڵاو بۆ
رۆیشتن‌و قه‌ڵه‌م‌و كاغه‌ز بۆ نووسین‌و گڵۆپ‌و وزه بۆ
روناكی‌و سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانمان به‌كار ئه‌به‌ین!.
زانست‌و مه‌عریفه،كه له كه‌ناڵ وسه‌رژاوه هه‌ره
گرنگه‌كانی رۆشنبیری و هوشیارین : پێداویستییه‌كی
مێژوویی‌و حه‌تمی بوون‌و له‌پێناوی ئینسان‌و ژیاندا
ئافه‌ریده بوون‌و بۆ خزمه‌تكردن هاتوونه‌ته گۆڕێ،
پێبه‌پێی گۆڕانی كۆمه‌ڵیش، ئامراز‌و كه‌ره‌سته‌كانی
ته‌كنۆلۆژیای به‌رهه‌مهێنانیش به‌ره‌و پێشه‌وه چوون
و
له‌گه‌ڵ ئاسانتركردن‌و ئاسووده‌تركردنی ژیان‌و
ره‌وڕه‌وه‌ی گوزه‌رانیی خه‌ڵكاندا مه‌كینه‌ی زیاتر‌و
ماشێنی كار‌و ئیشكردنی دیكه داهێنراون‌و
مامه‌ڵه‌كردنی رۆژانه‌ی مرۆڤی كاربه‌ده‌ست‌و
به‌رهه‌م هێنیش (به‌پێی میكانیزمییه‌تی به‌كارهێنان)
گۆشه نیگا‌و دیده‌و روئیای نوێ‌و نۆژه‌نی به‌رپا
كردووه، هه‌موو شته‌كان له گۆڕاندا بوون، رێگای خۆڵ
بۆته چه‌وو بۆته خشت‌و به‌ردڕێژو پاشان بۆته قیرو
ئه‌سفه‌لت،.. كه‌پرو كووخ‌و خانووی قوڕو گه‌چ‌و
به‌ردو ته‌خته بۆته كۆشك‌و ڤێلاو ته‌لارو
باڵه‌خانه‌و ئه‌وجا بۆ ته‌لاره له هه‌ور نشینه‌كان –
ناگحات السحاب - ، ئامێری سلكی‌و لاسلكی‌و رادیۆ
بۆته ته‌له‌فزیۆن‌و سه‌ته‌لایت‌و كۆمپیوته‌رو
ئینته‌رنێت‌و چادو.. تاد. له‌نێوان‌و له‌ناوبڕی ئه‌و
قۆناغانه‌دا چه‌ندین ساڵ‌و سه‌ده تێپه‌ڕیوون..
مۆدیله‌كانی بیركردنه‌وه‌و تێڕامان‌و ئه‌ندێشه‌و
خه‌یاڵاتی مرۆڤــــ وه‌كو مۆدیله‌كانی جلوبه‌گ‌و
پۆشاكی پیاوان‌و ژنان، شاریی‌و گوندیی، زستانه‌و
هاوینه.. گۆڕان‌و كووده‌تاو شۆڕشی ئه‌وتۆیان
به‌سه‌ردا هاتووه، كه ئێمه به ئاسانی له نێو
دونیای
فه‌لسه‌فه و سیاسه‌ت و ئه‌ده‌ب‌و هونه‌ر و
بیركردنه‌وه‌ی كۆمه‌لاَیه‌تی جیهانیدا به‌گشتی‌و
رۆژئاوایدا به‌تایبه‌تی ئه‌یانناسینه‌وه، به‌و
پێودانگ‌و رێسا لۆژیكییه‌ی كه پێی ئه‌ڵێن:
"ره‌نگدانه‌وه‌ی واقیع".. ئه‌بینیین له داستانه
رۆمانه‌وه بۆ كلاسیكی‌و رۆمانسی‌و سیمبۆلێزمی
(ره‌مزی) و سوریالیزمی‌و بێهوده‌یی (عه‌به‌سی) و
ناماقوڵ‌و مونته‌می‌و نامونته‌می‌و داداییزم‌و
مۆدێرنیزم‌و ریالیزم‌و ریالیزمی ئه‌فسووناویی‌و
(جادووگه‌ریی – سیحریی) و پۆست مۆدێرنیزمی‌و
هه‌روه‌ها له فه‌لسه‌فه‌ی سروشتی و لێكدانه‌وه‌ی
میسالی و ئایدیالییه‌وه بۆ ماددی و ماركسی و
لینینیزمی و وجودی و عه‌به‌سی و نه‌هیلیستی و
بوونیاتگه‌ری و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌گه‌ری
و
.. تاد.
هه‌موو قۆناغ‌و رێبازه‌كانی تێفكرین و بیركردنه‌وه و
مه‌ودا و ڕه‌هه‌ندی رۆشنبیری و هۆشیاری و ئینجا زانست
و مه‌عریفه و
ئه‌ده‌ب‌و هونه‌ریش گۆڕاون‌و هه‌ر قۆناغه‌ش
وابه‌سته‌ی شێوازی ژیان‌و جۆری پێشكه‌وتن‌و
به‌كارهێنانی مه‌كینه‌و ئامرازێكی ئابووریی
دیاریكراو‌و جیاوازه له قۆناغه‌كه‌ی پێش خۆی‌و
دوای خۆی.. له سه‌رده‌می هۆمیرۆس و دانتی و دۆن
كیخۆته‌كه‌ی سێرڤانتسی ئیسپانیایدا، كۆمه‌ڵگه
كشتوكاڵی‌و ره‌وه‌ندی‌و راووشكاریی بووه،
سه‌ره‌تای سه‌نعه‌تكارییه‌كی – پیشه‌سازی ساده‌ی
تێدا بووه‌و شه‌وچه‌ره پێویستی به داستان‌و
حه‌كایه‌ت‌و سه‌رگوزه‌شته‌و پاڵه‌وانبازیی بووه،
بۆیه حه‌تمییه ئه‌بێت هه‌ریه‌ك له‌وان ئه‌و شیعر و
بالاده شیعر و قه‌سیده و حیكایه‌ت و رۆمانه
داستانییانه ئافه‌ریده بكه‌ن، سه‌رده‌می شه‌كسپیریش
ئه‌وه‌ی سه‌پاندووه پاڵه‌وانبازی‌و كێشه‌ی
كۆمه‌لایه‌تی‌و ده‌سه‌ڵات‌و ئابوری له كۆشك‌و
ته‌لاره به‌رزو راقییه‌كانداو به‌زمانی پاراو و
پته‌وی ئه‌و شه‌كسپیره بنووسرێته‌وه..! هه‌روه‌ها
له ئه‌مریكای لاتینیدا، ته‌رزو مۆدێلی
بیركردنه‌وه‌و كاریگه‌ری (ئایین + خورافه) و ماك‌و
پاشماوه‌كانی كۆڵۆنیالیزمی ئیسپانیایی – ئه‌مریكی
ئه‌و جۆره رێبازه (جادووگه‌ریی – سیحراوییه‌ی)
له‌وێدا هێنایه گۆڕێ‌و واقیع‌و گوزه‌رانی
ئابووری‌و ئه‌ندێشه‌ی رۆشنبیری‌و كه‌لتووریی
بارگاویی به ئه‌فسانه‌و سیحر‌و تۆبۆگرافیای سه‌خت‌و
دژواری جوگرافیای لاتینی ئه‌و ئه‌ده‌به‌ی داهێناو
به‌وێ‌و به بیروباوه‌ڕو گۆشه نیگاكانی ئه‌وێ و
ژیاری (مایا) نامۆ نین..! كه‌واته ڕۆشنبیری و
هوشیاری دوو كه‌ناڵن و سه‌رچاوه‌یان له ژیار و
شارستانییه‌ته‌وه وه‌رگرتووه .. ئه‌مه‌ش حه‌تمی و
به‌ڵگه‌نه‌ویسته..
ئه‌وان وه‌ك ئێمه‌ی كورد نین، ئه‌مریكای لاتینی وه‌ك
( ئه‌وروپا و
رۆژهه‌ڵاتی دوور –ژاپۆن و چین ) ژیار‌و
شارستانیه‌تییه‌كی
پڕ سروت‌و ئایین و كاره‌ساتی مێژوویی و
ئایینین و تژین و پڕن
له
ئاسه‌وار و جێ پێی كه‌ره‌سته‌ی ماددی و
هه‌ستپێكراو و (مه‌لمووس)ی كیشوه‌رێكی گرنگن
له بیركردنه‌وه‌ی ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تی كراوه‌دا,
نه‌ك داخراو به ڕِووی دراوسێ و دونیادا ..!
نموونه‌شمان بۆ سه‌لماندنی پاساوه‌كه‌مان هه‌ر
ئه‌مه‌ریكای لاتین باسئه‌كه‌ین( كه كیشوه‌رێكی نه‌دار
و دواكه‌وتووه و بۆ ئه‌وه‌ی به‌راوورده‌كه‌مان
بالاَنسی لۆژیكی و مه‌عقول وه‌رگرێت ! )وه‌لی
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ,بڕوانه ته‌قاندنه‌وه و ناوبانگی
ژیاری مایا و رۆشنبیری و ئه‌ده‌بی لاتینی هه‌ر له‌گه‌ڵ
گه‌شته‌كه‌ی كۆڵۆمبۆسه‌وه (1542)
ده‌ستپێئه‌كات ,كه چۆن
ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌یان به‌سه‌ر دونیادا به
گشتی و به‌سه‌ر رۆژئاوادا به تایبه‌تی، وا له‌سه‌ر
گازی پشت، نووسراووی مێژوویی و رۆمانیان نییه باس
له پاپۆڕو كه‌شتی‌و گه‌شت‌و ئۆقیانووس‌و ده‌ریا
نه‌كات..! ئه‌وان هه‌ر هیچ نه‌بێت كه‌لتورو سرووت‌و
ژیاریان جێگه‌ی سه‌رنجی دانیشتوانه‌كه‌ی گۆی
زه‌وییه ..!
باسی كام له كه‌ناڵی رۆشنبیریی دونیا بكه‌ین !!!
رۆشنبیری هونه‌ریی له
رۆژئاوادا
ده‌ستی هێنده درێژه، هه‌ر له یۆنانه‌وه
هه‌تا به رۆژاوای كه‌نه‌داو ئه‌مه‌ریكا ئه‌گات
واڵایه بۆی‌و، هه‌ر گۆڕه‌پان‌و كڵێسا‌و باخچه‌و
سه‌رچیاو رۆخ كه‌نارو سه‌ر دیوار‌و كۆڵه‌كه‌و پایه‌ی
خانوویه‌ك ئه‌گریت. ئه‌وه جێ په‌نجه‌و شوێن‌و جێی
هونه‌ری كۆن‌و نوێیه‌و به هونه‌ری ته‌لارسازی
رازاوه‌ته‌وه ..! هونه‌رمه‌نده‌كانی دونیای ئه‌و
ده‌ڤه‌رانه، ته‌نها فڵچه‌و قه‌ڵه‌م‌و په‌ڕه مریشك
سه‌رف ناكه‌ن، ئه‌وان سه‌نعاتكارن!.چونكه ئه‌وان
خاوه‌نی ژیار و شارستانین !به واتای ئه‌وه‌ی خاوه‌نی
كه‌سایه‌تی ژیارین ، كه ئه‌وه‌ش ئه‌وه ئه‌گه‌یه‌نێت
خاوه‌نی هه‌ستییارییه‌كی پۆڵایین
و هه‌ست به به‌رپرسیارێتی ئه‌كه‌ن !
ئه‌وان ، داهێنه‌رانی ڕۆژاوا ، دارتاش‌و داربڕو
ئاسنگه‌رو پینه‌چی‌و كووره‌چی‌و به‌ردتاشن و
تاد..! په‌یكه‌ری به‌ردین‌و ته‌خته‌و بڕۆنزو
ئاسنین‌و پلاستیكی‌و ئه‌له‌منیۆمی‌و شووشه‌یی
ئه‌وان گۆڕه‌پانه‌كانی واشنتۆن تۆرنتۆو له‌نده‌ن‌و
پاریس‌و به‌رشه‌لۆنه‌و ئامستردام‌و به‌رلین‌و مۆسكۆ‌و
رۆماو په‌كین‌و تۆكیۆو ته‌نانه‌ت به‌یروت‌و
ئاسته‌نبوڵ‌و قاهیره‌ش به‌و ئیشه هونه‌رییانه
رازاونه‌ته‌وه..!
وه‌لـێ موخابن په‌یكه‌ری هونه‌ریی ئێمه له‌م
ده‌ڤه‌ره‌دا: زۆر زۆر ده‌گمه‌نن، ده‌گمه‌نه‌كانیشی
له شتی ده‌وروبه‌ری قۆناغی نێنده‌رتاڵ و
زاڕۆڵه‌كانی دایناسۆرو كه‌ركه‌ده‌ن ئه‌چن! هونه‌رمان
به‌گشتی وێرانه (چه‌ند كارێكی باش نه‌بن كه له
ژماره‌كانی په‌نجه‌ی ده‌ست تێناپه‌ڕن!) ئیدی
فه‌رموو وه‌ره تۆژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌كادیمی‌و
زانستی‌و هونه‌رییان له‌سه‌ر مه‌یسه‌ر بكه! بزانه چ
قۆناغێك له‌گه‌ڵ مێژووه‌كه‌ی خۆیدا هاوده‌نگه!
بزانه ته‌عبیرو گوزارشت له‌كام واقیع ئه‌كه‌ن.!
تابلۆكان له چێشتی مجێو‌ر ئه‌چن! + بۆچی؟-
له‌به‌رئه‌وه‌ی له تابلۆیه‌كدا فڵًچه‌كه‌ی
رامبرانت‌و پیكاسۆو دالی‌و سیزان‌و گۆگان‌و
كاندنسكی‌و گاودی‌و كێ‌و كێی دیكه‌ی تێدا
ره‌نگئه‌داته‌وه، به‌ڵام هه‌ریه‌ك له‌و هونه‌رمه‌نده
داهێنه‌رانه‌ی سه‌ره‌وه ئێمه له‌مسه‌ری دونیاوه
بیستوومانن و خۆیان سه‌ر به ڕێباز‌و قۆناغ‌و
مێژوویه‌كن كه ئه‌وان له لایه‌ك‌و خه‌ڵكانیش له
لایه‌كی دیكه‌وه مۆدیلێكی جیا له یه‌كترو له دوو
ئاستدا: بیركردنه‌وه‌و تێڕامانی خۆیان خستۆته نێو
كایه‌كانی مه‌عریفه‌و رۆشنبیریی مرۆڤایه‌تی
كۆمه‌ڵگه‌كه‌یانه‌وه..!
ئێمه له‌به‌رئه‌وه‌ی ژیار‌و شارستانییه‌تمان نییه،
فه‌لسه‌فه‌و مه‌عریفه‌ی كوردیشمان نییه ,
له‌به‌رئه‌وه‌ش كه دروستكاری مێژوومان نییه ..
شاكاری سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئه‌نترۆپۆلۆژی‌و
ئابووریمان هه‌ر نییه..
ئێمه له‌به‌رئه‌وه‌ی زانامان نییه، زانستمان
بریتییه له شیعر‌و دروشم‌و په‌خشانێكی هه‌ناسه
سارد‌و زه‌لیل ، ئه‌ستێره‌ناس‌و نووژداری میللی
(له‌وه‌ی چین‌و ژاپۆن و هیند و ئێرانمان) نییه،
ئێمه له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ (.. ناس) و هیچ (.. ناسێك)
نین‌و به‌سه‌ر ئاینێكی
به‌زۆر سه‌پێنراو به‌سه‌رمانداو به‌سه‌ر كه‌لتوورێكی
خێڵه‌كی‌و ره‌وه‌ندی‌و راوشكاریی‌و گوندیی توند‌و
چه‌قبه‌ستوودا داخراوین، كایه‌كانی دیكه‌ی دونیای
نووسین‌و نومایشكردنیشمان زۆر لاواز‌و بێهێزو ساده‌و
بێده‌ره‌تانه.. نامۆیه به خۆمان‌و ته‌عبیرو
گوزارشت له كۆمه‌ڵه داخراو و
ئاڵقه‌ڕێزه‌كه‌ی خۆمان ئه‌كات .. كاریگه‌ری‌و
وه‌رگرتن‌و ئیستیعماره له ئه‌ده‌بی كوردیماندا
له‌وپه‌ڕی پله‌كانیدایه.. پڕییه‌تی له پاشماوه و
ئاسه‌واری هه‌ریه‌ك له ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بی‌و
توركی‌و فارسی و ....هتد.
ئه‌توانم
بڵێم (مه‌م‌و زینی ئه‌حمه‌دی خانی) لێده‌رچێت،
ئه‌وه‌كانی دیكه، بریتین له‌جووینه‌وه‌و لاسایی و
ته‌قلیدگه‌رێتی ئه‌ده‌بی ده‌وروبه‌رمان به‌ڵام به
زمانی كوردی ! سیما و شه‌قڵ و ستایلی بیركردنه‌وه‌ی
كۆمه‌ڵایه‌تی
و ڕۆشنبیری و هوشیاری كورده‌واری له ئه‌ده‌بی
كوردی كۆن و نوێ‌دا ئه‌دۆزرێته‌وه .. كه له
خه‌سڵه‌ته هه‌ره گرنگه‌كانی ئه‌مانه‌ن :
(((ئاخ‌و ئۆف‌و نه‌گبه‌تی‌و بێده‌ره‌تانی‌و
لاڵانه‌وه‌و كڕووزانه‌وه‌و چه‌پاندنی خولیا‌و
ئاره‌زووی عاتیفی‌و سێكسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و بگره
چه‌وساندنه‌وه‌و به‌رهه‌ڵستی هه‌ڵوێستی سیاسی
به‌رامبه‌ر به دوژمنه زۆره‌كانن، ئه‌و ئه‌ده‌به
ئینشایی‌و سۆزداری‌و حه‌ماسی‌و ئه‌ندێشه
ئامێزیی‌و ئامۆژگاری‌و واعیزدان ))) ی
به‌رهمهێناوه كه بۆته دونیای رۆشنبیری‌و
فه‌رهه‌نگی كوردیمان.. ئێمه چه‌نده‌ها نه‌وه‌و
وه‌چه‌یه‌كین‌و سه‌دان ساڵه ، مرۆڤی كورد به‌و دێڕه
شیعرانه.. به‌و په‌ندو ئامۆژگاری‌و سرووده
حه‌ماسی‌و – ئاخ‌و ئۆف – ئامێزانه به‌خێو ئه‌كرێین،
سه‌دان ساڵه له قوتابخانه‌و خوێندنگاكاندا پێش
وه‌رگرتنی هه‌ر
زانین‌و زانیارییه‌ك (ئه‌گه‌ر هه‌بوو بێت! ) ..
كڕنووش بۆ ئاڵا ئه‌به‌ین، ئاڵای دوژمن‌و كۆڵۆنیال‌و
قه‌سابه‌كانمان ! ئاڵای زه‌لیلیمان ! ئاڵای
خه‌یاڵپلاو و بێده‌ره‌تانی و
هه‌شبه‌سه‌ریمان به سروود‌و شیعرێك مه‌ڵاشوومان
هه‌ڵدراوه‌ته‌وه، جگه له نامۆیی به وڵات‌و به
زێد و جگه له حه‌سره‌تمان به ئاسووده‌یی‌و
سه‌رفرازی، هیچی دیكه‌مان لێ نه‌چنییه‌وه..
نائومێدی‌و ته‌مه‌ن به هه‌ده‌ر دان
نه‌بێت له پێناوی (له چاوه‌ڕوانی گۆدۆدا)
هه‌تا كرۆك‌و سه‌رئێسقانمان ره‌گی داكووتیوه..!
***
ئه‌مڕۆ كه به‌راوردێكی چكۆله‌ی نێوان دوو ژانر و
كه‌ناڵی ئه‌ده‌بی‌و هونه‌ریی نێوان رۆژاواو لای
خۆمان ئه‌كه‌م..! هه‌یهوو ! جیاوازییه‌كه ئاسمان‌و
رێسمانه ! ئاست و ئه‌تمۆسفێر و كه‌ناڵه‌كانی وه‌رگرتن
و به‌خشینی
رۆشنبیریی ئه‌وێی ڕۆژاوا ته‌نها به
ژانره‌كانی وه‌كو شیعر‌و چیرۆك‌و رۆمان‌و
تابلۆیه‌كه‌وه نه‌وه‌ستاوه‌ته‌وه.. ئه‌وان، یان
باشتر وایه بڵێین رۆشنبیریی گه‌لان وابه‌سته‌یه و
وه‌كو هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر ئاسا، به شێوه‌یه‌كی
ته‌ریب له‌گه‌ڵ شێوازی ژیان‌و قۆناغی ئابووریی
كۆمه‌ڵه‌كه‌یاندا هاوشانه.. ئه‌وان چه‌ندین ساڵه
فێركراون‌و په‌روه‌رده‌ی ده‌ستی ئه‌و فێركارانه‌ن
كه رۆڵه‌ی نیشتمانه‌كه‌یان‌و نه‌وه دوای نه‌وه
وه‌كو سه‌نعاتكارو پیشه‌گه‌رێك پراكتیزه‌ی ئه‌كه‌ن،
مه‌شقی تیۆری‌و پراكتیكی كرداره‌كه‌ی (عه‌مه‌لی)
ئه‌وان پێكه‌وه‌یه.. ئه‌وان خوێندنگاكانیان پڕ‌و
تژییه له لابۆرو مه‌كینه‌و كۆمپیوته‌ر،
تیۆرییه‌كانی داروین‌و لامارك‌و نیوتن‌و گالیلۆو
پاستۆرو ماركۆنی‌و ئاینشتاین‌و .. تاد
له لابۆرو له پانتایی شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن‌و
سینه‌ما و هه‌روه‌ها له شێوه‌ی نامێلكه و كوڕاسه‌ی
ڕه‌نگاو ڕه‌نگدا
له نێو خوێندنگه‌و ئامۆژگاكاندا فێر
ئه‌كرێن..!
ئه‌وان ماتماتیك‌و ئه‌ندازه‌ش (كه چه‌ند تیۆری‌و
وشكن) هه‌ر به پراكتیكی و له لابۆردا بۆ شرۆڤه‌و
راڤه ئه‌كرێت.. به‌رنامه‌و پرۆگرامه‌كه وایه و
ستافێكی پسپۆڕ‌و زانا دایان ڕشتووه‌و ئه‌زانن وڵات‌و
ره‌وڕه‌وه‌ی مێژوویان به‌ره‌و ته‌كنۆلۆژیاو
ته‌كنۆترۆن هه‌ڵئه‌سووڕێت.. ئه‌وان ئه‌زانن كه ته‌نها
قه‌ڵه‌م‌و كاغه‌ز و ئه‌ندێشه‌ی رۆمانسی‌و نووسینی
ئینشاو ستایشكردن، قولانج‌و سانتیمه‌ترێك
كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان ناباته پێشێ..! مناڵان ی ئه‌وان
له (12) دوانزه ساڵییه‌وه له ته‌ك سینه‌ما و
مۆسیقا و كۆمپیته‌ردا ,ئاشق به
پلایس و ده‌رنه‌فیس‌و ئه‌نتیگرێت‌و چه‌كوش‌و
بزمار و بڕغون.. ئه‌وان نه‌وه‌كانیان بۆ سه‌نعه‌ت‌و
ئیش‌و كۆمپیوته‌ر و داهێنان
ته‌رخانكردووه، له‌وه‌ش بترازێت كامێرا‌و
ئۆتۆمبێل‌و شه‌مه‌نده‌فه‌رو پاپۆڕو ته‌له‌فزیۆن‌و
گه‌ردوون و وه‌رزشی هزری و یۆگا
ئه‌كه‌نه خولیا‌و خواستی خۆیان.. گه‌ر به
چاوێكی لێڵیش له‌و كار‌و خولیایانه بڕوانین،
ئه‌وه‌مان بۆ ئاشكرا ئه‌بێت كه ئاراسته‌ی
پرۆگرامه‌كه له ده‌سه‌ڵات‌و حكومه‌ته‌وه بۆ
ئه‌وه‌یه: خه‌ڵكان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دونیای ماددیدا
بكه‌ن نه‌ك ئه‌ندێشه‌و خه‌یاڵی رۆمانسیی به‌تاڵ و
دێباته‌ی سیاسی پڕ له درۆ و كرچوكاڵ..! له‌به‌رئه‌وه
هه‌ر بوارێك له بواره‌كانی كشتوكاڵ‌و پیشه‌سازی‌و
بیناسازی‌و نوژداری و ئه‌لكترۆنیات بگریت، له‌شكرێكی
به‌رفراوان له پسپۆڕ‌و كارمه‌ندو به‌رهه‌مهێن وه‌كو
مێرووله، وه‌كو سه‌عات، وه‌كو رووبار، بێسره‌وتن‌و
بێهه‌دادان له جووڵه‌و كاركردندان..!.
***
كه‌واته ئه‌وه‌ی ئێستا خۆی ئه‌سه‌پێنێت ئه‌وه‌یه كه
ئایا ئێمه خاوه‌نی چین له فه‌زا و ئه‌تمۆسفیری
ڕۆشنبیری و ئاستی بیركردنه‌وه و فه‌رهه‌نگی كوردیمان
له چیدایه و چۆن ئه‌توانین له‌گه‌ڵ دونیای
ده‌وروبه‌رماندا .. له‌ته‌ك ڕۆژاوادا به‌راوردكاری
ئه‌نجام بده‌ین !؟
به‌راوردی دونیای ئه‌ده‌بیاتی ئێمه‌و زانست و
مه‌عریفه‌ی ڕۆژاوا :
به گشتی‌و له سه‌راپای جیهاندا دونیای ئه‌ده‌بیات
و هونه‌ری ساده‌ی لاساییكار رۆڵێكی ئه‌وتۆیان
نه‌ماوه. ژماره‌ی شاعیران‌و چیرۆكنووسان و
هونه‌رمه‌ندان زۆر كه‌م بوونه‌ته‌وه، له‌جیاتی
خه‌یاڵ و ئه‌ندێشه‌ی پڕ له كه‌پت و چه‌پێنراو , له
جیاتی شیعر‌و په‌خشان بێژیی ، خه‌ڵكانێكی زۆر له
كۆمه‌ڵگه پێشكه‌وتووه‌كاندا خامه‌ی زانستی و هزری و
بواره‌كانی دیكه‌ی پیشه‌سازی و ده‌ڕنه‌فیس‌و پلایس‌و
ماوسی كۆمپیوته‌ریان به ده‌سته‌وه‌یه.. جووتیاری
هاوچه‌رخ و (به‌ننا) و كرێكار‌و ئاندازیاری كۆمه‌ڵگای
مه‌ده‌نی ، جێگه‌ی ئه‌دیبی سه‌له‌فی و هونه‌رمه‌ندی
لاساییكه‌ره‌وه
و كه‌سانی ئه‌ندێشه‌باز و خه‌یاڵپڵاو و
سیاسه‌تمه‌دار و حیزبی و خیتاببێژ و شیعرونووس‌و
چیرۆكنووس‌و كۆلكه خاوه‌ن بڕوانامه ئاره‌ق وبیره
خۆر وبێكاره زۆر‌و زه‌وه‌نده‌كانی
گرتۆته‌وه ( كه لای ئێمه به ڕۆژ جمه‌یان
دێت و به شه‌ویش سه‌رخۆشن و له یانه‌كان فیشكه‌ی
سیگار و هاڕه‌ی پێكه‌كانیان ئه‌گاته عه‌رشی كردگار !)
باخه‌وانێك.. یان جووتیارێك ,گاوانێك ,شه‌نگه‌بێرییه‌ك
, یان كه‌نناسێك، یاخود شۆفێرێكی پاس یان
شه‌مه‌نده‌فه‌رێك، خزمه‌تگوزاری
زیاتر له (10) شاعیری گرینۆك‌و (10)
چیرۆكنووسی دووكه‌ڵكێش‌و30 گۆرانیبێژی ئه‌م
سه‌روه‌خته و
پێنج هه‌زار سیاسی و بیست هه‌زار حیزبی و (10)
شێوه‌كاری شقلی‌و پقلی دروستكه‌ر و به
كۆمه‌ڵه‌كه‌یان ئه‌گه‌یه‌نن.. ته‌نها رۆمان نه‌بێت،
ئه‌ویش هه‌موو رۆمانێك ناگرێته‌وه له‌هه‌زار دا
ته‌نها چوار پێنجێكیان ! شانسی رۆمان به‌رزتره له
ژانره‌كانی دیكه‌ی ئه‌ده‌ب، رۆمان جێگای به‌رزو
بڵندی له كه‌لتوورو رۆشنبیری گه‌لاندا داگیر
كردووه‌و هێشتاكه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه ئینته‌رنێت‌و
سه‌ته‌لایت‌و ته‌له‌فزیۆنی لۆكاڵی و سینه‌ما
پانتاییه‌كی گه‌وره‌ترو كاتێكی به‌رفراوانتری له
ژیانی خه‌ڵكانی ئه‌م هه‌ساره رووناكه‌ماندا داگیر
كردووه!كه‌چی له رۆژاوا : پیرو گه‌نجان، ژنان‌و
پیاوان له میترۆ‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ر و پاسدا، له
كافیتێریاكاندا.. هاوینان له حه‌وشه‌و به‌ر ده‌رگاو
كه‌نار ده‌ریاو ئۆقیانووسه‌كاندا به ده‌م قاوه‌و
بیره‌و سارده‌مه‌نی خواردنه‌وه‌وه، رۆمانی خۆش خۆش،
به به‌رگێكی جوان‌و قه‌شه‌نگه‌وه ئه‌خوێننه‌وه،
واتا وه‌كو زاخاوی مێشك (پاش ماندووبوونیان له
ئیشوكار) به‌كاری ئه‌به‌ن.. بۆ كات به‌سه‌ربردن‌و
وێناكردنی دونیایه‌كی رۆمانسی له‌نێو ئه‌و
جه‌نجاڵی‌و قه‌ره‌باڵغییه‌ی كه ئامێر‌و ماشێن‌و
كۆمپیوته‌رو ته‌كنۆلۆژیا ده‌سته‌به‌ری كردووه، چه‌ند
ساتێك بۆ حه‌واندنه‌وه‌و پشوو وه‌كو یۆگاكه‌ی لای
چین‌و ژاپۆن به‌كاری ئه‌هێنن.. وه‌كی تریش رۆمان
له‌ده‌ستگاكاندا له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌توانرێت بكرێت
به‌سیناریۆو پاشان له‌سینه‌مادا كاری فیلمسازی پێ
مه‌یسه‌ر بكرێت، بۆیه به ئاشكرایی ئه‌بینین
ره‌واج‌و بره‌وی رۆمان زۆر له شیعر‌و چیرۆك و شانۆش
زیادتره‌و گرنگتره..
سینه‌ماش
هونه‌رێكی ئێجگار به‌رزه‌و له
سه‌نعه‌ت‌و پیشه‌سازیی پێكدێت .. داهێنانێكه‌و
بواره‌كانی نووسین‌و كامێرا‌و نواندن‌و كۆمپیوته‌رو
كه‌ره‌سته‌كانی سینه‌ما (وه‌كو بیناو مه‌كینه‌و
كه‌ره‌سته‌ی دیكه) پێكه‌وه گرێئه‌دات‌و كارێكی
بڵندو راقی به كۆمه‌ڵ ئه‌به‌خشێ! دروستكردنی
فیلم‌و سینه‌ما له دروستكردنی رۆكێتێك ئه‌چێت!
ئه‌گه‌ر
سه‌رنج بده‌ین، ئێمه له ده‌قی (مه‌م‌و زینه‌وه)
بیگره تاده‌گات به
دواهه‌مین
ده‌قی كوردی
نه‌مانتوانیوه هیچ ئاماده‌گییه‌ك له هیچ كۆڕ‌و
كۆنفرانس‌و فێستڤاڵ‌و مه‌ربه‌دێكی ڕۆژه‌ڵاتی
وجیهانیدا وه‌ده‌ست بێنین، به‌ڵام زۆر به ئاسانی
فیلمه‌كانی – به‌همه‌نی قوبادی – شانبه‌شانی
فیلمه‌كانی هۆڵیودو فه‌ڕه‌نسا و ئیتالیا و
كۆمپانیاكانی دیكه‌ی دونیا ئاماده‌گی زۆرچاك به
ده‌ست دێنن‌و بگره پێشبڕكێش ساز ئه‌دات..! ئه‌و
ئاماده‌گی‌و پێشبڕكێیه له‌مڕۆی جیهانگیریدا زۆر
گرنگه‌و خاڵی وه‌رچه‌رخانێكی بێ وێنه‌یه..!
له ڕاستیدا من لایه‌نگری ئه‌فلاتۆنیزمی نوێ نیم‌و
ئه‌ده‌بیات و هونه‌رم پێ كارێكی نابه‌جێ‌و
نائاكاریی‌و سووك‌و نزم نییه، هێنده‌ی ئه‌وه‌ی به
په‌رۆشم بۆ باری واقیعی كۆمه‌ڵگاكه‌مان، ئه‌ڵێم
خۆزگه كه وه‌كو ئێمه خاوه‌نی فه‌لسه‌فه‌و
فه‌یله‌سوفێك، بیریارێك نین، یاخود خاوه‌نی زانست‌و
زانایه‌ك نین، با هه‌ر هیچ نه‌بێت حه‌كیم و پیتۆڵێكی
وه‌كو كۆنفۆشیۆس‌و تاو‌و تاگوور و ئیبن خه‌لدون
فارابیشمان هه‌بووایه، بارودۆخه‌كه گۆڕانێكی
به‌سه‌ردا ئه‌هات‌و وه‌كو چین‌و هیندستان و ژاپۆن و
بگره ئێرانیش خاوه‌نی خۆمان ئه‌بووین ! بوونی ئه‌و
هه‌موو شاعیر‌و چیرۆكنووس‌و لۆتی و گۆرانیبێژه تووتی
ئاسا و نه‌زۆكانه و هونه‌رمه‌نده خه‌سیوو و
شێوه‌كاره لاساییكارانه‌ی هه‌مانن زه‌نگێكی
ترسناكه‌و نه‌وه دوای نه‌وه تۆختری ئه‌كه‌نه‌وه..
داهێنان‌و بیناكردن‌و دروستكردن و
زانست و مه‌عریفه و هه‌موو كایه‌كانی هوشیاری
و سه‌نعه‌ت (پیشه) و كار‌و كاسپی خوێنه‌رو گوێگر
ونووسه‌رانمان بۆته شیعر‌و بیرۆكه‌و چیرۆك‌و
سه‌رگوزه‌شته هۆنینه‌وه و ته‌نانه‌ت ئه‌و مۆدێله
تازه‌یه‌ی ئه‌وڕۆكه پێی ئه‌ڵێن كلیپ و گۆرانی كلیپ ،
كه ئه‌ویش له قه‌یران ماڵوێرانییه‌كی گه‌وره‌دایه
:- گۆرانی ووتنێكی ناخۆش و ناوازه و زیقه زیق
و ده‌هۆڵ و زوڕنا ژه‌نین بۆ هه‌ڵپه‌ڕكێ و سێ پێیی (
كلیپ و ئاهه‌نگ و كۆنسێرته‌كانی ئه‌وروپا نه‌نگی و
شه‌رمه‌زاری وجووینه‌وه و پووچگه‌رایی نوومایش
ده‌كه‌ن و هیچی تر !)
...
ئه‌م له‌سه‌ر ئه‌وی دیكه‌ی كۆپی ئه‌كاته‌وه‌و
ئه‌م زه‌می ئه‌وی تر
ئه‌كاته‌وه.. لاسایی‌و ته‌مه‌ڵی (هزرو مێشك)
و چه‌قبه‌ستن‌و خه‌یاڵات‌و دوكه‌ڵ‌و سه‌رابی دونیای
ئه‌ده‌ب و هونه‌ری كوردیمان له‌سه‌ر رۆژنامه‌و گۆڤار‌و
نامێلكه‌كان و كه‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنییه‌كانمانه‌وه
هێنده جه‌نجاڵه، له قه‌ره‌باڵغی‌و دوكه‌ڵی
ئۆتۆمبێله فره زۆره‌كانی جاده ته‌سكه‌كانمان
ئه‌چێت به‌ڵام له رۆژی هه‌ینی دا و له نزیك
ده‌شتوده‌ری پڕ له عه‌لاگه‌و بوتڵه ئاره‌ق و بیره
شكاوه‌كاندا..!
هه‌ر گه‌نج‌و جوان و لاوی كۆمه‌ڵی كوده‌واریمانه‌و
به دیار (مۆم) و (بیره) یان (چای گه‌رم) و دوكه‌ڵی
جگه‌ره و نێرگه‌له و سه‌رابی چاوی یاری
نادیاره‌وه، زه‌رد هه‌ڵاتوو.. لێو وشكه‌وه بوو..
ده‌ست‌و مه‌چه‌ك له‌رزیوو، كاغه‌زی زه‌ردو خامه‌ی
زامداری له‌خۆی كۆكردۆته‌وه‌و پادشاش به‌گه‌دا
راناگرێت..! شیعر‌و هۆنراوه و خه‌یاڵی بێسوود و
ئه‌ندێشه‌ی نه‌زۆك
و به‌یتو بالۆره‌ی
خه‌ساو خشت به خشت بونیات ئه‌نێت... هه‌ر به
شیعرۆكه و خه‌یاڵات سه‌فه‌ر ئه‌كات‌و ئه‌گاته
ئه‌وپه‌ڕی كه‌ناره‌كانی رۆژئاوا‌و له‌گه‌ڵ بووكی
ده‌ریادا، بووكی قژ زه‌ردی چاوشیندا ئاوێزان
ئه‌بێت‌و زێده‌كه‌ی خۆشی له پریاسكه‌یه‌كدا گرد
كردۆته‌وه له ده‌ریاوه ده‌رخواردی ماسی
هه‌نده‌رانی ئه‌دات.. ئه‌و بیردۆزه‌یه ئه‌سه‌لمێنێ
كه ئه‌ڵێت: زه‌ڕه‌یه‌ك خاكی وه‌ته‌ن ناده‌م به
قه‌سری قه‌یسه‌ریی..!
بابه‌تی ئه‌م گوتاره ئاوی زۆر ئه‌كێشێ‌و پێویسته
له كورتی بیبڕینه‌وه‌و گرنگ ئه‌وه‌یه
ئامانجه‌كه‌مان رابگه‌یه‌نین‌و بڵێین، ئیدی پێویسته
سه‌عاتی سفر ده‌ست پێبكات‌و پرۆگرام‌و
به‌رنامه‌كانمان كه به‌رهه‌می ئه‌قڵ‌و
عه‌قڵانییه‌تی سه‌رده‌مه‌كه‌مانن رابگه‌یه‌نین،
گرنگی زۆرتر بده‌ین به‌جیهانی مادده‌و ماتریاڵ..
زیاتر ئیش بكه‌ین‌و كه‌متر قسه بكه‌ین، زیاتر
بجووڵێین‌و ژماره‌ی لابۆرو تاقیگه‌كانمان زێتر
بكه‌ین‌و كه‌متر له خه‌یاڵ‌و ئه‌ندێشه‌ی نێو
ته‌پوتۆزو سه‌رابدا نوغرۆ بین! خولی فێركردنی
كۆمپیوته‌رو وانه‌كانی زانسته سروشتیه‌كان زۆرتر
بكه‌ین، با هه‌وڵ بده‌ین دارتاش‌و ئاسنگه‌رو جوتیارو
باخه‌وان‌و سه‌نعه‌تكار و میكانیكی و ئه‌ندازیار
وكامێرامان‌و فیلمسازه‌كانمان ده (10) ئه‌وه‌نده
زۆرتر بن له‌شاعیرو چیرۆكنووس‌و هونه‌رمه‌ندی خه‌سیوو
و گۆرانیبێژی نه‌زۆك‌و گرینۆك‌و شێوه‌كاری ده‌ستوپێ
سپی‌و نه‌خۆش‌و نه‌رجسی و سیاسه‌تمه‌داری
ته‌ڕه‌زان‌و حیزبییه بێشووماره‌كان كه له رامبۆی
فشه‌ڵ ده‌چن و بوونه‌ته بار و گه‌نده‌ڵی به‌سه‌ر
كۆمه‌ڵگای كوردی هه‌ناسه سارده‌وه..!
من ناڵێم ئیدی با شاعیر‌و چیرۆكنووسه گه‌نجه‌كانمان،
یان من ناڵێم با شێوه‌كاره دۆڕاوه‌كان‌و گۆرانیبێژه
ده‌نگ ناخۆشه‌كانمان ببنه قه‌ساب‌و فیته‌رو شۆفێری
تاكسی‌و پۆلیس، به‌پێچه‌وانه‌وه، ئه‌گه‌ر شاعیری
داهێنه‌رن، ئه‌گه‌ر ڕۆماننووسی ڕه‌سه‌نن و له
ئه‌ده‌بی گه‌لانه‌وه فه‌رهود ناكه‌ن و ئه‌گه‌ر
گۆرانیبێژی شایسته‌ن و ئه‌بنه زیره‌ك و دیلان و خالقی
وبێژن كامكارن و سیلۆن دیۆنی كه‌نه‌داین،.. ئه‌گه‌ر
سیناریست‌و رۆماننوسن له‌شێوه‌ی گارسیا ماركێزو
ئیزابێل ئالێندی و پاولۆ و كۆندێران، ئه‌گه‌ر
ده‌رهێنه‌ری داهێنه‌ری وه‌كو سپیلبێرگ وبه‌همه‌نی
قوبادین، ئه‌گه‌ر ئێوه له‌كاری مۆنتاژو دیزاینی
هونه‌ریدا بێ وێنه‌و هاوتان.. ئه‌گه‌ر په‌یكه‌ره
قه‌شه‌نگه‌كانی ئێوه گۆڕه‌پان‌و باخچه‌كانی
كۆمه‌ڵه‌كه‌مانی رازانده‌وه، ئه‌گه‌ر وتاره
فه‌لسه‌فییه‌كانی ئێوه خۆیدا له‌قه‌ره‌ی
نووسینه‌كانی "كانت‌و سپینۆزاو هێگڵ و ئیبن روشدو
تاگورو
جابری‌و ته‌رابیشی‌و صادق جه‌لال عه‌زم – یش، به‌ڵام
به‌بێ ئه‌وه‌ی كۆپیی بكه‌نه‌وه‌و ئاماژه‌ی پێ
نه‌ده‌ن..!" ئه‌وا ئێمه وه‌كو داهێنه‌ره‌كانی
رۆژئاوا‌و جیهان مامه‌ڵه‌تان له ته‌كدا ئه‌كه‌ین‌و به
په‌رۆشین نووسین و كاره‌كانتان به‌دونیا بناسێنین،
ئه‌وا ئێوه‌ش وه‌كو (4) چوار شاعیره‌كه‌ی هۆڵه‌ندا
به‌باوه‌ش ئه‌گوێزینه‌وه تاوه‌كو گه‌ردو تۆزتان
لێنه‌نیشێت..!
ئه‌گه‌رنا پێویست ناكات‌و له‌جیاتی قه‌ڵه‌مه
نه‌زۆكه‌كانتان ، ماوسی كۆمپیوته‌رو داسی گه‌نم
دوورینه‌وه‌و چه‌كووشی دارتاشێك و دیواری
كارگه‌یه‌كی دۆشاو دروستكردن هه‌ڵچنن زۆر باشتره له
بالۆره‌و حه‌یرانی ئێواران‌و چیرۆكی ناوه‌رۆك
كرۆمۆڵ‌و رۆمانی دزراوو نۆڤلێتی بێ سه‌رو به‌ره‌و
تابلۆی ره‌زا قورس‌و په‌یكه‌ری دایناسۆریی و گۆرانی
زیقاوی و بۆڕه‌بۆركار..!
ئیدی به‌ڕاستی‌و به‌جیددی پێویسته هه‌موومان،
سه‌رجه‌می كوردانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره، دوور
له‌جیاوازی‌و دووبه‌ره‌كایه‌تی حیزبی‌و
ئیداره‌چێتی‌و هه‌رێمچێتی و ده‌ڤه‌رچێتی.. دوور
له‌قسه‌ی زل‌و كرداری پووچه‌ڵ.. دوور له نییه‌تی
خراپ‌و به‌وپه‌ڕی نیكرانی زاته‌وه، به‌رنامه‌و
پرۆژه‌كانمان بخه‌ینه سه‌ر مێزی كاركردن‌و جووڵه‌و
چالاكییه‌وه، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو
نامێلكه كرچانه‌و ئه‌و هه‌موو پێشانگا نه‌زۆكانه‌و
شانۆگه‌ری‌و چیرۆكی ته‌مسیلیه به به‌رد بووانه،
له جیاتی ئه‌و هه‌موو سیدییه ناخۆش و كۆنسێرته
بێمانایانه‌ی كه پاره‌و پول و بوودجه‌ی حكومه‌ته
ساواكه‌مانی تیا خه‌رجكرا و
ئوتێل و باڕو ڕێستێورانتی تیپه مۆسیقیه‌كانی
گۆرانیبێژه نه‌زۆكه‌كانمانی پاره‌و پولێكی زۆریان بۆ
خه‌رج كرا‌و مێشكی لاوانی ئێمه‌ی پێ قانگ بدرێت،
پێویسته كۆمه‌ڵ به‌ره‌و كشتوكاڵی و پیشه‌سازی‌و
ته‌كنۆلۆژیا ببه‌ین، پێویسته ساڵی كۆتایی هێنان بێت
به بێ كاره‌بایی‌و له تاڤگه‌و هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی
ئاشی هه‌وایی كاره‌با دروست بكرێت، به‌نداوی نوێ
بنیات بنرێت، زه‌وییه وشك‌و برینگه‌كان ئاو بدرێن،
سه‌وزایی پێویسته شه‌پۆل بێنێت.. كوردستان له نێو
به‌روبوومی كشتوكاڵیدا نوغرۆ بكرێت، دۆنمه‌كان
سه‌رله‌نوێ دابه‌ش بكرێنه‌وه بۆوه‌ی ببنه كارگه‌و
كه‌وچك‌و قاپ‌و كورسی‌و مێزو دۆشاو و میوه‌ی
قووتووكراو به به‌رهه‌م بێنین، ئاخر ناكرێت وڵاتێك
جمه‌ی بێت له شاعیر‌و چیرۆكنووس‌و هونه‌رمه‌ند و
گۆرانیبێژی كه‌مئه‌ندام‌و
خه‌یاڵپلاَوی
بێكارو چی‌و چی دیكه‌و جوتیارو باخه‌وان‌و
كرێكاریش ببنه شۆفێری تاكسی یان
ببنه پۆلیس‌و حه‌س حه‌س و فه‌ڕاش ،
له‌به‌رئه‌وه‌ی موچه‌كه‌یان چه‌وره..!
خوایه وه‌ته‌ن ئاواكه‌ی.. به‌ڵام به هیمه‌تی
كشتوكاڵ و پیشه‌سازی‌و مه‌كینه‌و ته‌كنۆلۆژیاو
كۆمپیوته‌ر نه‌ك به‌قسه‌ی به‌رئاگردانی ئه‌شكه‌وت و
گه‌نده‌ڵی و پووچگه‌رایی..!!
|