|
ئیبراهیم
ئیسماعیل‌پوور
ئاماژه:
هه‌موو
ده‌زانین كه ئوستووره مێژوو نییه و ناتوانین
به‌تیۆرییه مێژووییه‌كان بیخوێنینه‌وه. ئوستووره
له خۆیدا هه‌ڵگری مانایه‌كی نه‌گۆڕ و راسته‌وخۆ
نییه. ته‌نیا شێوه‌ی خوێندنه‌وه‌ی ئێمه‌یه كه
ده‌توانێ مانایه‌كی سه‌رده‌میانه‌ی پێ ببه‌خشێت.
ئێمه‌ین كه ئوستووره ده‌خه‌ینه چوارچێوه‌ی
دیالۆگه‌وه و وه‌كوو دارێكی به نه‌شه‌وشنه
ده‌یرازێنینه‌وه و لق و پۆیی پێ ده‌به‌خشین. مێژوو
نه‌بوونی ئوستووره به‌مانای ئه‌وه نییه كه
هه‌ركه‌س ده‌توانێ له‌سه‌ری بدوێ و خۆی به پسپۆڕی
ئه‌م بواره بزانێ. هه‌ر ئه‌مه ده‌خوازێت كه بۆ
شیكاری و باس له سه‌ر ئوستووره دوو خاڵی گرینگ
وه‌به‌رچاو بگرین، 1ـ ئوستووره ئه‌شێ ئوستووره‌ناس
كاری له‌سه‌ر بكات و به مێتۆده تایبه‌ته‌كان
مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت. ئوستووره‌یه‌ك ده‌توانێ
ببێته رۆژه‌چی رۆشنبیران و زانایانی گه‌لێك، كه له
كێڵگه‌ی بیری ئوستووره‌ناسێكدا به‌رهه‌م هاتبێ و به
به‌رده شۆركراوی خرابێته به‌رده‌ستی زانایانی‌تر.
كه وابوو ئه‌مه كاری شاعیر و مێژووناس و كه‌سانی
ئایینی و ... هتد نییه. 2ـ به پێی ئه‌وه‌ی كه
ئوستووره ره‌نگدانه‌وه‌ی هۆگریه شوناسیه‌كانی
نه‌ته‌وه‌كانه و له بیری شوناسی نه‌ته‌وایه‌تییه‌وه
هه‌ڵده‌قوڵێ، رۆشنبیرانی نه‌ته‌وه‌یی و بیروڕای گشتی
ده‌توانن له‌درێژخایه‌ندا گۆڕانكاری به‌سه‌ر بێنن.
رۆشنبیران له چه‌مكه ئوستووره‌ییه‌كان‌دا گۆڕانكاری
پێك دێنن و ده‌یانكه‌نه هه‌وێنی چه‌مكی به‌رگری و به
پێی پێویستی نه‌ته‌وه‌كه‌یان هه‌موو نوێ كاری یه‌كی
دڵخوازی به‌سه‌ردا دێنن و ده‌یخه‌نه به‌رده‌م رای
گشتی. ئه‌مه رای گشتییه كه بڕیار ئه‌دات ئاخۆ وه‌ری
ده‌گرێ یان به سه‌ندووقی فه‌رامۆشی ده‌سپێری. كه
وابوو هه‌رجۆره مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ
ئوستووره‌كانماندا به‌ده‌ر له‌م چوارچێوه‌یه
كاریگه‌ریه‌كی ئه‌وتۆی نابێ و هه‌وڵی دژبه‌رانی
ئوستووره ساغه‌كه بێ‌ئاكام ده‌مێنێته‌وه.
كورد به‌هۆی باوه‌ڕ به خۆنه‌بوون و خۆ به‌كه‌م
زانین تا ئێستا دایمه چاوی له‌وه بووه كه گه‌لانی
باڵاده‌ست و ده‌ورووبه‌ری ددانی پێدابنێن. ئه‌م گه‌له
نه‌یتوانیوه جارێك له جاران ببێته ئاوێنه‌ی
باڵانوێنی خۆی و به چاوێكی خۆماڵیانه و دڵسۆزانه
له قه‌ڵافه‌تی خۆی رابمێنێ و پێناسه‌یه‌كی كوردانه‌ی
له خۆی هه‌بێ. ئه‌مه مێژوویه‌كی دوور و درێژی هه‌یه
و تا ئێستاش هه‌ر قیره و به كه‌وای سێی كورده‌وه
نووساوه. ئه‌م دیارده ناله‌باره به‌زه‌قی به
هه‌موو لایه‌نه‌كانی فه‌رهه‌نگ و شارستانیه‌تی
كورده‌وه دیاره. ئه‌م گه‌له نه‌یوێراوه و
نه‌یانهێشتووه به زمان و قه‌ڵه‌م و كه‌ره‌سه‌كانی تر
خۆ ده‌ربژێ و باسێك له خۆی بكا. هه‌ركه‌س له
ده‌ره‌وه‌ی جه‌غزی كوردبوونه‌وه سه‌ری كێشاوه‌ته
ناوه‌وه، گۆڕه‌پانی بۆ نووسین و باس‌كردن و
مێژوونووسین و پێناسه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی خاڵی دیوه و
به بیروبۆچوونی خۆی ئه‌م كارانه‌ی بۆ كورد كردووه.
هه‌ر له یه‌كه‌م كتێبی مێژوویی‌یه‌وه وه‌بگره تا
ده‌گاته یه‌كه‌م فیلمێك كه ساڵه‌كانی 1926 و 1927
له سه‌ر كورد دروست‌كراوه و وێده‌چێ كاری
ئه‌رمه‌نیه‌كانی روسیه‌ی ئه‌وكات بێ و هه‌روه‌ها
هه‌موو روونكردنه‌وه مێژوویی و تیشك خستنه سه‌ری
ده‌قه ئه‌فسانه‌ییه كۆنه‌كان و له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌ش
ده‌توانین ئاماژه به ده‌یان شتی تر بكه‌ین كه
هه‌ركام به جۆرێك جێگه په‌نجه‌ی ناكوردێكی پێوه
دیاره. وه‌كوو نموونه‌ی هه‌ره به‌رچاو ده‌توانین
ئاماژه به مه‌زن زانینی ئه‌و هونه‌رمه‌ند و
شاعیرانه بكه‌ین كه تا هونه‌رمه‌ند و شاعیرانی
گه‌لانی تر باسیان نه‌كردن، ئێمه به مه‌زن و
گه‌وره‌مان نه‌زانین. تا عه‌ره‌به‌كان ددانی خێریان
به مامۆستای گۆرانی و مه‌قامی كوردی عه‌لی مه‌ردانی
مه‌زندا نه‌هێنا، ئێمه وه‌كوو لووتكه نه‌مانناسی. تا
شه‌جه‌ریانی گۆرانی‌بێژ و گه‌وره هونه‌رمه‌ندی فارس
باسی مامۆستایی و مه‌زن‌بوونی سه‌ید ئه‌سكه‌ری
كوردستانی نه‌كرد، ئێمه تا ئه‌و راده رێزمان لێ
نه‌گرت. تا وێنه‌ی شاملووی شاعیرمان له‌گه‌ڵ مامۆستا
شێركۆ بێ‌كه‌س نه‌دی، به مه‌زن‌بوونی شێركۆمان
نه‌زانی. بۆ به‌ڵگه هێنانه وه بۆ مه‌زنایه‌تی كه‌ڵه
پیاوێكی مێژووی هه‌نووكه‌یی كورد چاومان بڕییه ده‌می
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌یه‌كی كێ‌به‌ركێ‌ی ده‌نگ و
ره‌نگی ناوه‌ندی، له تاران. ئێمه ئێستاش بۆ ناسینی
خۆمان په‌نا ده‌به‌ینه‌به‌ر ئاسه‌واری رۆژهه‌ڵات
ناسه‌كان و له دێڕه‌نووسراوه‌كانی ئه‌واندا خۆمان
ده‌بینینه‌وه. سه‌یرتر له‌وه ئه‌وه‌یه كه بۆ
ناسینی ئه‌و زمانه‌ی كه خۆمان ده‌یزانین و قسه‌ی
پێده‌كه‌ین، دیسان په‌نا ده‌به‌ینه به‌ر ئه‌وان.
هه‌میشه چاومان له‌وه بووه كه‌سێك له ده‌ره‌وه‌ی
جه‌غزی كوردبوونه‌وه لێمان بڕوانێ و مه‌وجوودیه‌تمان
به حه‌ق بناسێنێ. كه له‌م بواره‌ش دا ده‌توانین
ئاماژه به رۆژهه‌ڵات‌ناسان و به‌شێك له نووسه‌رانی
رووسی بكه‌ین كه له سه‌ر كورد شتیان نووسیوه. له
لایه‌كی تره‌وه ره‌نگه هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌كی تر
به‌قه‌د كورد كاره‌سات و فاجعه‌ی ئه‌زموون نه‌كردبێ.
ئاخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو كاره‌ساته چیمان كردووه؟
ئه‌و كاره‌سات و فاجعه گه‌ورانه‌مان نه‌كردووه‌ته
فاكته‌ری دروست‌كردنی شوناسی نه‌ته‌وایه‌تیمان. ئه‌وه
تا ده‌بینین به درێژایی مێژوو سینگ به سینگ، كراسی
عوسمان و هۆلۆكاست و كوشتاری بێ‌به‌زه‌ییانه‌ی
ئه‌رمه‌نیه‌كان و مه‌زڵوومیه‌تی فه‌له‌ستین و
كۆكوڕیه‌كانی جیهانی و ئیفلیج‌كردنی هێرۆشیما و ده‌یان
كاره‌ساتی جه‌رگ‌بڕی تری جیهان بۆ به‌ره‌كانمان
ده‌گێڕینه‌وه. به‌ڵام قه‌ت جارێك له‌جاران باسی
ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه و شه‌هید‌كردنی كۆمار و
پاكتاوكردنه‌كان و ده‌یان كاره‌ساتی دڵته‌زێنی ترمان
بۆ‌منداڵانمان نه‌گێڕاوه‌ته‌وه. ئێمه ناكوردتر و
عه‌ره‌بتر له هه‌موو خه‌ڵكانی ناوچه بێده‌نگی
كۆنفرانسی ئیسلامی سه‌رده‌می كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌مان
به ئاسایی و یاسایی زانی. ئێستاش هه‌ر تاكێكی كورد
هه‌موو كاره‌ساته‌كانی جیهانی عه‌ره‌ب ده‌زانێ و خۆی
وه‌كوو تاكێكی موسوڵمان له‌جه‌رگه‌ی ئه‌و
كاره‌ساتانه‌دا ده‌بینێ. به‌ڵام موخابن ته‌نیا له
ساڵ‌رۆژی كاره‌ساته كوردیه‌كاندا شته‌كانمان بیر
ده‌كه‌وێته‌وه و هه‌روه‌كوو پێشتریش باسمان كرد،
جه‌نایه‌تی جه‌نایه‌تكاران ده‌پۆشین. تراژدیا له
مێژووی ئێمه دایمه ده‌گاته لووتكه. دوژمنانمان
كاره‌ساتمان به‌سه‌ر دێنن و به سه‌دان شێوه، كوشتن و
بژین و ته‌جاوز پێكردن شاڵاومان ده‌كه‌نه سه‌ر، كه‌چی
ئێمه زۆر حه‌كیمانه له‌سه‌ر ئه‌وانی لاده‌به‌ین و
ته‌بره‌ئه‌یان ده‌كه‌ین. ئێستاش كوردێك حازر نه‌بووه
له‌به‌رچاوی راگه‌یه‌ندراوه گشتییه‌كاندا ئاماده بێت
و باس له ته‌جاوزێك بكا كه پێی كراوه. ئه‌مانه و
سه‌دان نموونه‌ی تری ئه‌و راستییه ده‌سه‌لمێنن كه
ئێمه خۆمان نه‌خستۆته پرۆسه‌ی به‌نه‌ته‌وه‌بوونه‌وه
و كارێكی جیددیمان بۆ نه‌كردووه. ئه‌م پێشه‌كییه
كورته‌م له‌به‌ر ئه‌وه هێنایه گۆژێ كه به ئاسانی
بچمه ناو باسی نه‌ورۆزه‌وه. ره‌نگه كه‌س له‌وه
لاری نه‌بێ كه نه‌ورۆز جه‌ژنی زۆربه‌ی گه‌لانی
ناوچه‌كه‌یه. له هیندوستانه وه‌ربگره تا ده‌گاته
توركیا. كه به‌شێك له گه‌لانی هیندی و گه‌لانی
به‌لووچ و لوڕ و فارس و كورد و توركمان و ته‌نانه‌ت
عه‌ره‌بیش له خۆ ده‌گرێ. ره‌نگه له كه‌سیش ئاشكرا
نه‌بێ كه كورد وه‌كوو نه‌ته‌وه‌یه‌كی ناوداری ئه‌م
ناوچه‌یه له كه‌یه‌وه خاوه‌نی جه‌ژنی نه‌ورۆزه و
له كه‌یه‌وه رێزی لێده‌گرێ و وه‌كوو جه‌ژنێكی مه‌زن
چاوی لێده‌كات. به‌ڵام هه‌موو ئه‌وه ده‌زانین كه
تیشكی ئاگری نه‌ورۆز به‌شێك له ژیانی كوردانه. ئه‌م
ئاگره پیرۆزه‌مان به‌داستانی حه‌ماسی كاوه و
زوحاكه‌وه گرێ داوه. له‌ده‌یان سه‌ده
له‌وه‌پێشه‌وه سینگ به‌سینگ ئه‌م چیرۆكه‌مان
پاراستووه كه: قاره‌مانێكی كورد به ناوی كاوه له
سه‌رده‌مێكی پڕ له جه‌ور و سته‌مدا و له زه‌مانی
پاشایه‌تی مرۆخۆرێكی وه‌كوو زوحاكدا قۆڵی لێ
هه‌ڵماڵیوه و تاج و ته‌ختی ئه‌م پاشایه‌ی تێك داوه و
به‌سزای خه‌یانه‌ته‌كانی گه‌یاندووه و ئه‌م
مه‌زنایه‌تی‌یه‌ی
وه‌كوو میراتێك بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌ی به‌جێ
هێشتووه. به‌ڵام كاتێ ویستوومانه وه‌كوو تیۆری و
ده‌ق به‌ڵگه‌یه‌كمان بۆ نه‌ورۆز هه‌بێت. دیسان
وه‌رگه‌ڕاوینه‌ته‌وه سه‌ر تیۆری و ده‌قی نووسه‌رانی
نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست. ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ی كه
كه‌ڵه‌شێری خۆی به له‌په‌وه لێناوه و كیان و
ده‌سه‌ڵاتی پێك هاوردووه و چی تر بۆ ناسین و به
ئامانج گه‌یشتنه‌كانی، حه‌وجێی به نه‌ورۆز نه‌ماوه.
نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه به پێچه‌وانه‌ی ئێمه جوگرافیای
فه‌رهه‌نگی خۆی له ناسنامه فه‌رهه‌نگیه‌كان ئاخنیوه
و بوون و نه‌بوونی نه‌ورۆز ره‌نگه چ شوێنێكی
كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و نه‌بێ. هه‌ربۆیه نووسه‌ری
به‌ناو بانگ و خامه‌ره‌نگین ئه‌حمه‌دی شاملوو به
نووسینی وتارێكی سه‌رده‌میانه له نه‌ورۆز هه‌ستاوه.
ئه‌م نووسه‌ر و شاعیره گه‌وره‌یه‌ی فارس به
ده‌رك‌كردنی ئه‌م راستییه كه ئیتر ئه‌وان
بۆ تازه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌فسانه و
ئوستووره‌كانیان ده‌توانن هه‌ر جێ‌گۆڕكێ‌یه‌ك به
قاره‌مانه‌كانیان بكه‌ن و ته‌نانه‌ت بۆ زیندوو راگرتنی
نه‌ورۆز وه‌كوو فه‌رهه‌نگ و دووباره
وه‌گه‌ڕ‌خستنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته فه‌رهه‌نگییه،
خائین و چه‌واشه‌كار بكه‌ن به قاره‌مان و
گه‌ل‌خۆشه‌ویست و مرۆچه رزگاریده‌ره
ئوستووره‌ییه‌كه‌ش به خائین ناوبه‌رن، ئه‌م كاره‌ی
له‌گه‌ڵ نه‌ورۆزدا كردووه و خوێندنه‌وه‌یه‌كی
نائاسایی و پیچه‌وانه‌ی له نه‌ورۆز بووه. له‌م
پێچه‌وانه خوێندنه‌وه‌ی شاملوودا، كاوه پیاوێكی
خه‌یانه‌تكار و گه‌ل‌فرۆش بووه و به گژ پاشای عادڵ و
گه‌ل خۆشه‌ویست، زوحاكی دادپه‌روه‌ردا چووه و له
ئاكامدا تانج و ته‌ختی پاشای كوردانی تێك داوه و
ده‌سه‌ڵاتی به نه‌ته‌وه‌كانی تر به‌خشیوه. ئه‌مه
هه‌ر وه‌كوو باسمان لێ كرد و له كاتی خۆشی‌دا له
گۆچاری ئه‌ده‌بستانی چاپی تارانیش‌دا له‌گه‌ڵ چاپی
وتاره‌كه‌ی شاملوودا هاتبوو، هیچ له راستییه‌كه‌ی
داستانی كاوه‌ی ئاسنگه‌ر و زوحاكی نه‌ده‌گۆڕی. شاملووش
مه‌به‌ستی تێكدانی باره‌ماناییه‌كه‌ی نه‌ورۆز وه‌كوو
سیاسیه‌ت نه‌بوو. به‌ڵكوو ته‌نیا ئامانجی ئه‌و وه‌گه‌ڕ
خستنه‌وه‌ی دووباره‌ی ئه‌فسانه‌ی نه‌ورۆز بوو. هاتبوو
له ترسی بۆڕۆبوونی باسه‌كه روواڵه‌تێكی تری پێ
به‌خشیبوو. شاملوو ده‌یزانی كه ئه‌مه له‌سه‌ر گه‌لی
فارس وه‌كوو نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست هیچ شوێنێكی
نه‌رێ‌نی دانانێ و ته‌نانه‌ت ده‌بێته كۆڵه‌كه‌یه‌كی
ئه‌ستووریش و ده‌ردێته بن هه‌نگڵی فه‌رهه‌نگه‌كه‌یان.
ئه‌م كاره‌ی ئه‌حمه‌دی شاملوو له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان
له زاری گرووپێكی ئایینی شیرین دێ و ده‌بێته
بنێشته‌خۆشكه‌ی سه‌ر زاریان و ده‌یكه‌نه گۆپاڵی
ده‌ستی دژ به نه‌ورۆز و كه‌له‌پووری كوردی‌یان.
ئه‌مه له حاڵێكدایه كه ئه‌وان هیچ كام له
به‌رهه‌مه‌كانی تری شاملوویان پێ باش نیه و ته‌نانه‌ت
خۆشی به كه‌سێكی باش ناودێر ناكه‌ن. بۆ ئه‌وان كه
باسی نه‌ته‌وایه‌تی له پله‌ی دووهه‌م و سێهه‌مدایه و
ئامانجی سه‌ره‌كی‌یان پیاده‌كردنی یاسا و نه‌ریتی
شه‌ریعه‌تی سوننه‌كانه، نه‌ورۆز به تێكده‌ری ئه‌م
بیرۆكه‌یه ده‌زانن و ته‌نیا رێگای گه‌یشتن به‌و
ئاواتانه له لابردنی جه‌ژن و فه‌رهه‌نگه
خۆماڵیه‌كاندا ده‌بینن. هه‌ربۆیه زۆر به خه‌ستی كاری
بۆ ده‌كه‌ن و له جه‌ژن و ئائینه‌كانی نه‌ورۆزدا
به‌شدار نابن و ته‌نانه‌ت به‌شداربوانی جه‌ژنی نه‌ورۆز
و سێزده‌به‌ده‌ر به جاهیل ناو ده‌به‌ن. پێیان وایه
هه‌ركه‌س به‌ره‌وپیری نه‌ورۆزه‌وه چوو بێ‌ئه‌خلاق و
دۆڕاو و خائینه. ئه‌م بیرۆكه‌یه فڕی به‌سه‌ر ئه‌و
راستیه‌وه نییه كه كورد وه‌كوو یه‌كێ له نه‌ته‌وه
یاساغه‌كانی ناوچه‌كه پێویستیه‌كی زۆری به باری
مانایی سیاسی نه‌ورۆز هه‌یه و بۆ لابردنی كێشه سیاسی
و شوناسیه‌كانی خۆی له نه‌ورۆز وه‌كوو هه‌ڵگری باری
سیاسی و شوناسی كه‌ڵك وه‌رده‌گرێ. ئه‌م راستییه‌شیان
له‌به‌رچاو نییه كه ئێمه‌ی كورد ره‌نگه نه‌توانین
بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات، یاخۆ لانی كه‌م
كه‌م‌كردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست له
سه‌رمان، هیچ شتێكی تر له‌م حاڵه‌ته‌دا بكه‌ینه
ئاڵترناتیوی نه‌ورۆز. ئه‌بێ ئه‌وه‌مان له بیر نه‌چێ
كه ئێستا نه‌ورۆز له باكووری كوردستان رۆڵێكی زۆر
گرینگ و حه‌یاتی ده‌گێڕێ و بۆ دروست‌بوونی شوناسی كورد
و جیابونه‌وه‌ی له نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست یه‌كه‌م
شته. نه‌ورۆز ده‌توانێ هێمای یه‌كگرتوویی خه‌ڵك بێت.
ئێمه له باتی باس له دنیای فانتزی كردن و
بیركردنه‌وه له یۆتۆپیای عه‌داڵه‌تی سه‌نته‌ری
هه‌رگیز رووناكی نه‌دیوی جیهانی مه‌تافیزیك و مل‌كه‌چ
كردن بۆ مێژووی به چه‌واشه راگوێزراوی به سه‌ردا
داسه‌پاومان‌دا ده‌توانین بیر له ئه‌مری واقعی
نه‌ورۆز بكه‌ینه‌وه و به كرده‌وه بیسه‌لمێنین كه
هه‌رده‌م له جووڵانه‌وه و ئاڵ‌وگوڕ پێكهێنان‌دا بین
و هه‌ر ساڵ به نووسینی جه‌ژنه پیرۆزه به تیشكی
ئاگر ره‌مزی مانه‌وه‌مان له گیرفانی كه‌وای مرادخانی
مێژووی هه‌رده‌م زیندوومان بخه‌ین. له باتی به
حه‌رام‌زانینی نه‌ورۆز و یاساغ‌كردنی، ده‌بێ ژیرانه
ئوستووره‌كه بۆ خۆمان دروست كه‌ینه‌وه و به
خوێندنه‌وه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه نه‌ورۆز بكه‌ینه‌وه
به ره‌مزی ده‌گژ زاڵم راچوون و شوناسێكی كوردانه.
چی تر گوتاری زاڵ به سه‌ر خۆماندا به‌رهه‌م
نه‌هێنینه‌وه و نه‌ورۆز به جۆرێك بكوردێنین كه بۆ
هه‌ر تاكێكی كورد فام بكرێ و له جێی پشت‌به‌ستن به
ده‌قی شاملوو و نووسه‌رانی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست، پشت
به نووسه‌ران و شاعیران و ئوستووره‌ناسانی خۆماڵی و
ده‌قه به‌رهه‌م هاتووه‌كانی گه‌له‌كه‌مان ببه‌ستین.
بۆ كورداندنی نه‌ورۆز پێناسه‌یه‌كی نوێمان پێویسته.
كورد ئه‌شێ خۆی فه‌رهه‌نگه‌كه‌ی پێناسه بكاته‌وه و
بۆ باسی نه‌ورۆزیش هه‌ر خۆی به موئه‌لیفه‌كانی
نه‌ورۆزدا بێته‌وه. خراپه‌كانی لێ هه‌ڵوه‌ژێرێ و
خاڵه باشه‌كانی زه‌ق بكاته‌وه. تا ئه‌و
راده‌یه كه نه‌ورۆز ببێته به‌شێكی به‌رچاو
شوناسی نه‌ته‌واویه‌تیمان. به روانگه‌یه‌كی
پراگماتیستیانه‌وه بژوانینه نه‌ورۆز. وه‌كوو
نه‌ته‌وه هه‌رچی خێر و بێری بۆمان نه‌بوو بیخه‌ینه
پشت گوێ و به گیان و دڵ ئه‌وه‌ی تری بپارێزن. ئه‌وه‌ش
حاشا هه‌ڵنه‌گره، ئێمه‌ش بۆمان هه‌یه پاش به ئاكام
گه‌یشتنی پرۆسه‌ی به‌نه‌ته‌وه‌بوونی خاوه‌ن
ده‌سه‌ڵاتمان، هه‌ر ئه‌و كاره له‌گه‌ڵ نه‌ورۆز و
ئه‌فسانه‌كانی ترمان‌دا بكه‌ین كه نووسه‌ر و شاعیری
گه‌وره ئه‌حمه‌دی شاملوو كردی. به‌ڵام ئێستا ته‌نیا
جه‌ژنێك كه ده‌توانێ هه‌موو كوردان پێكه‌وه گرێ بدات
و له بن سێبه‌ری خۆی كۆیان كاته‌وه، جه‌ژنی
نه‌ورۆزه. هه‌ربۆیه ده‌توانین بیكه‌ینه هه‌وێنی
دروست‌كردنی به‌ره‌به‌یانێكی گه‌ش و لێك
نزیك‌بوونه‌وه‌یه‌كی بێ ئه‌م لا و لا. نه‌ورۆز به‌شێك
له كولتووری ئێمه‌ی كورده كه هه‌رده‌م ده‌توانین
بیخه‌ینه بازنه‌ی دیالۆگه‌وه و به كه‌یفی دڵمان
ئاڵوگۆژی به‌سه‌ر بێنین. تا به‌و شێوه ده‌ردێ كه
ده‌توانێ ببێ به هۆكاری رزگاریمان. ره‌نگه چاك وابێت
كه نه‌ورۆز له حاڵه‌تی عاده‌تی و ئاساییه‌كه‌ی
ده‌ربێنین و بۆ حاڵه‌تێكی مانادارتر و به‌رگریانه‌تر و
ئیختیاری تری بگوێزینه‌وه. وه‌كوو باسی كۆتایی ده‌بێ
بڵێم: به هۆی ئه‌وه‌ی كه بارودۆخی كورد له
ناوچه‌كه‌دا له هه‌موو گه‌لانی تر جیاوازه. ئه‌شێ
نه‌ورۆز و كولتووریش جیاواز بێت. هه‌ر ئه‌مه ده‌خوازێ
كه ئێمه روانگه‌یه‌كی جیاواز له گه‌لانی ترمان له
نه‌ورۆز هه‌بێت. له ئه‌فسانه‌ی نه‌ورۆزی كورددا زوحاك
پاشایه‌كی زاڵم و مێشك‌خۆره و به نیشانه‌ی مرۆخۆری و
دژنده‌یی دوو ماری له سه‌رشانه و كاوه‌ش مرۆچێكی
رزگاریده‌ره كه له سه‌رشانی دوو گوڵه گه‌نم به
نیشانه‌ی خۆشه‌ویستی ژیان و عه‌شق بۆ ئازادی رواوه.
|